![]() |
|
09.01.2012 |
|
وای له‌م شاره دڵ به‌ردینه ئاڤان (گوڵی بی)
عه‌یامێکه له مۆته‌کەکانی جه‌سته‌م بێزارم که وه‌ک دووانه‌یه‌ک لێم دانابڕێ و بوونه‌ته پاڵه‌وانێکی خۆرکه هه رجاره و گه‌ڵا‌یه‌کی بێنازی ساوا له په‌رژینی ڕۆحم وشک ده‌کا! چیتر ناتوانم به‌رگه بگرم وه‌ک داچۆرانی ئاوی قوڕاوی له‌گوێسوانه‌ی خانوێکی گڵین جۆگه‌له و کانیه باریکه پێچاوپێچه‌کانی خوێنم ، لێ شێلو ده‌کا ئیتر: هیچ شک نابه‌م بۆ مانه‌وه دڵم هێنده بچوک بۆته‌وه که ئیدی نابێته‌وه مه‌نزڵی وشه عاشقانیه‌کان رۆحی په‌ژمورده‌شم به شینگێریدا دیاره باڵه فڕکه‌یه‌تی به‌ره‌و لوتکه‌ی چاولێکنان ده‌رۆم، ده‌ڕۆم و ئیدی مانه‌وه‌م له‌ژێر ئه‌و ئاسمانه کۆن و زه‌ویه ره‌قه‌دا ده‌یانجار سه‌نگسار کردنی خۆمه گوێم له هه‌نیسکه‌کانی ترپه‌ی دڵمه که چۆن فرمێسکه قه‌تیس ماوه‌کان شه‌ڵاڵی گریان ده‌کا گریانێک له خوڕه‌ی چه‌مێکی شێت! شێت‌تر و به‌گوڕتر تا ده‌گاته ترۆپکی توانه‌وه له بێهوده‌یی دا بێهوده‌یی: له ئاوێته‌بوونی خه‌می ته‌نیایی و جیابوونه‌وه له‌سینه‌ی خۆزگه‌دا بۆ دوا جار ئا لێره‌دا له ده‌م قه‌راغ ئه‌به‌دییه‌کدا بۆ سبه‌ی یادگارییه‌کانم ده‌خرێنه دڵی ده‌فته‌رێک و به ده‌م ئاهێکه‌وه بۆ کۆتا ون ده‌بم و ناگه‌ڕێمه‌وه! ناگه‌ڕێمه‌وه!
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com