سوپاس بۆ مانگ و هاوڕێكانی
شاڵاو حه‌بیبه
1
كانییه‌كه..
له دووره‌وه پێده‌كه‌نێ،
نازانێ به ڕۆژووم.
2
پڕ بوون له مانگ
گۆزه‌كان
له كانی
3
مانگی چوارده به ئاسمانه‌وه
دایكم كولێره ده‌ردێنێ
كۆرپه‌كه ده‌گری
4
سپاس بۆ مانگ و هاوڕێكانی
به فریامان هاتن
له دارستانه‌كه
5
دایكم..
گه‌ڵاكان ده‌ژمێرێ،
منیش فرمێسكه‌كانی.
6
دایكم دڵی گیرا
میوانه‌كه..
چایه‌كه‌ی نهخواردهوهو ڕۆی.
7
كه خوریه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ
سه‌یری هه‌وره‌كان ده‌كا
دڵی تهشیهكهی ده‌داته‌وه
8
هه‌موو پاییزم
بانگ كرده ناو دڵم
تا دایكم، باغ جێنه‌هێڵێ.
9
دایكم مرد
كۆلاره‌كه‌م
تووڕدا....
10
له‌نێوان گه‌ڵاكان و
گسكه‌كه‌ی دایكم
دڵی من په‌رێشانه
