![]() |
له نامه‌كانى
سوهره‌وه‌ردى شێخى ئيشراق، شێخى شه‌هيد
ئاماده‌كردن و وه‌رگێرِانى: هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د پێداچوونه‌وه‌ى زمانه‌وانى: باسل صابر خۆشناو كوردستان – 2008هه‌ولێر
وه‌ك پێشه‌كى:
ئه‌دۆنيس له گوتارێكيدا به‌ناوى (روحانييه الخيال القوطى) ده‌ڵێ: "وه‌ك فرۆيد ده‌ڵێ، ناتوانين بيرۆكه‌ى خوا بكوژين. به‌ڵام ده‌كرێ تێگه و جۆرى ته‌ماشاكردنى بگۆرِين "كه سۆفى و زۆرێك له شاعيران و بيرمه‌ندان و فه‌يله‌سوفه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلامى وايانكردووه. دواى ئه‌وه‌ى ديتنى وه‌حدانييه‌تى يه‌هودى و مه‌سيحى به شێوه‌يه‌كى گشتى دواى ماوه‌ى چاخه‌كانى ناوين گۆرِا، ئه‌م گۆرِانكارييه، له دينى ئيسلاميدا ره‌تكرايه‌وه و تا ئێستاش ره‌تيده‌كاته‌وه، سۆفى و شاعيران و فه‌يله‌سوفه‌كان به گشتى به كفر و له رێلاده‌ر و و بێباوه‌رِى تاوانبار ده‌كات.
به‌ڵام ئايا سۆفييه‌كان خۆيان چى ده‌ڵێن؟ ديسان ئه‌دۆنيس له زارى سۆفييه‌كانه‌وه و له پێش هه‌مووشيان (جه‌لاله‌دينى رۆمى) ده‌ڵێ: " ئه‌وان له سرووشى ئيسلامييه‌وه هزره‌كانيان ههڵده‌برِن، به‌ڵام به تێگه‌يشتنێكى ديكه، كه ده‌بێته هۆى دامه‌زراندنى ديتنێك، كه ئيسلام تيايدا جودايه له ديتنى سه‌له‌فى ئسولى." به‌م شێوه‌يه له سۆفى و شاعير و فه‌يله‌سوفه‌كانه‌وه كرا بگووترێت كه ئيسلام ته‌نيا به‌ناو يه‌كشته، ئه‌م ناوه زۆر جۆرى ئيسلامى دروستكرد، ئيسلام له فۆرمه سونييه‌كه‌ى، ئيسلام له فۆرِمه شيعييه‌كه‌ى، و ئيسلام له فۆرِمه سۆفى و شعرييه‌كه‌ى.
* * * * * * *
سوهره‌وه‌ردى وه‌ك سۆفى و فه‌يله‌سوفى فه‌لسه‌فه‌ى ئيشراق، كه خۆى دامه‌زرێنه‌رييه‌تى، يه‌كێكه له‌و سۆفى و شاعيرانه‌ى به شێوه‌يه‌كى ديكه ته‌ماشاى دين و ئيسلام و هزر و خودا و رووناكى و هه‌بوونى كردووه، كه‌سێكه كه له دواجاردا ده‌بێته قوربانى بير‌ى ئازاد و ده‌نگى نه‌ترساوى خۆى، له سه‌رده‌مێكدا كه هزرى ئيسلامى له زۆر لاوه تووشى ململانێى ئه‌و فۆرِمانه بوو بۆ خوا و ئيسلام و هزر و ئازادى.
* * * * * * * *
دين و ده‌سه‌ڵات كه به‌رده‌وام له ئيسلام‌دا په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێز و به تين له نێوانياندا هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ململانێى ده‌سه‌ڵات و هزرى باو و ئه‌و كه‌سانه‌ى ويستويانه ئازادانه برِواننه خودا و دين و هزر و فه‌لسه‌فه و ژيان و هه‌بوون، په‌يوه‌ندييه‌كى خوێناوى و ئاگراوى هه‌بووه، خوێناوى له‌كوشتنى شاعير و سۆفى و فه‌يله‌سوفه‌كاندا، ئاگراويش له سووتانى كتێب و كتێبخانه و نووسراوى ئه‌و شاعير و سۆفى و فه‌يله‌سوفانه.
* * * * * * * *
كوشتنى حه‌لاج و كوشتنى سوهره‌وه‌ردى دوو رووداون له دنياى هزرى ئيسلام و فۆرِمه سۆفيگه‌رييه‌كه‌ى، كه زۆر له نووسه‌ران و رووناكبيران پێيان وايه دوو كوشتنى بێ وێنه و سه‌رپه‌رِن له تاوان و كوشتنه‌كانى ده‌سه‌ڵاته ئيسلامييه‌كاندا، كه يه‌كه‌ميان له‌سه‌ر ده‌ستى خه‌ليفه‌ى عه‌باسى(موقته‌ده‌ر بالله) له ساڵى(922 زاينى)، دووميشيان له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌لاحه‌دينى ئه‌يوبى له ساڵى (1191 زاينى) ئه‌نجامدراوه. به‌ناوى كفر و زه‌نده‌قه و ههڵگه‌رِانه‌وه له ئيسلام و خراپكردنى بير‌ى گه‌نجان و خه‌ڵكى موسڵمان و ده‌رچوون له رێساكانى دين.
* * * * * * * *
ديسان وه‌ك ئه‌دۆنيس ده‌ڵێ: (ئه‌مه شۆرِشێك بوو له ناو ئيسلام‌دا له هه‌مان كاتيشدا شۆرِشێكى مه‌عريفى بوو كه له ئه‌رسۆدۆكسييه‌تى ئيسلاميدا جێگه‌يان نه‌ده‌بۆوه و به شێوه‌يه‌كى تونديش ره‌تده‌كرايه‌وه)، دياره مه‌عريفه‌ى سۆفى و شاعير و فه‌يله‌سوفه‌كان به ته‌نيا مه‌ترسى نه‌بوو له‌سه‌ر خودى (خوادا) ، به‌ڵكو مه‌ترسييه‌كه‌ى بۆ خودى ئيسلام و دين و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بوو، كه پاوانى (هه‌قيقه‌ت)يان كردبوو، هه‌قيقه‌تێك كه له نمايشى خۆي‌دا، بناغه‌كه‌ى بێده‌نگكردن و نه‌بوونى هه‌قيقه‌تى ديكه بوو، بێده‌نگكردنى ئه‌ويدى بوو.
* * * * * * * * *
قسه‌كردن له خودا، دين و پيرۆزى، له فۆرِمه سۆفيگه‌رييه‌كه‌يدا، بناغه‌يه‌ك بوو بۆجياكردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوانه له يه‌كدى، (خودا، دين و موقه‌ده‌س) وه‌ك چۆن بناغه‌يه‌كيش بوو بۆ جۆره ته‌فسيرێكى ديكه بۆ په‌يوه‌ندى له نێوان مرۆڤ و خوا، دين و پيرۆزيدا. كه ئه‌م راڤه نوێيانه‌ش پێويستييان به پرسياركردن هه‌بوو، كه سه‌ر له نوێوه له‌و په‌يوه‌ندييانه بكۆڵێته‌وه، بۆ ده‌ستنيشانكردنى ئه‌م په‌يوه‌ندييانه‌ش، ئازادى ئه‌و پرسياره گه‌وره‌يه بوو كه له دين ده‌كرا "ئه‌گه‌ر دين سه‌ره‌تا ئازاديمان نه‌داتێ ئه‌ى چى؟" ئه‌وه‌بوو سۆفييه‌كان به رۆحى ئازاديانه‌وه توانييان جۆره‌ها پرسيار بخوڵقێنن و وابكه‌ن كه زۆرانێكيش بپرسن "ئه‌مانه وامان لێناكه‌ن كه جارێكى ديكه پرسيار له دووباره خوێندنه‌وه‌ى جه‌وهه‌رى شه‌ريعه‌ت بكه‌ين؟"
* * * * * * * * *
به‌رِێزم، خوێنه‌ر! ئه‌و په‌رتووكه‌ى به‌رده‌ستت گه‌رِانێكى كورته به ناو هه‌ندێ له نووسينه‌كانى سوهره‌وه‌ردى، كه ئه‌ويش وه‌كو ده‌يان سۆفى و فه‌يله‌سوفى ديكه هه‌وڵيداوه خۆى ده‌ستنيشانى په‌يوه‌ندى خۆى و خواى خۆى بكات، خۆى برِيارده‌رى ئه‌و په‌يوه‌ندييه بێت و له فۆرِمێكى تايبه‌تدا دايبرِێژێته‌وه، كه ئه‌ويش فۆرِمى فه‌لسه‌فه‌ى (ئيشراقه).
ده‌بێت ئه‌وه بڵێم سه‌ره‌تاى ناسينم بۆ ئه‌و فه‌يله‌سوفه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ براده‌رى ئه‌زيز (هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مين) كه وايلێكردم به‌دواى سه‌رچاوه‌كانى نووسين و ژيانيدا بگه‌رِێم، دواتريش له ئه‌نجامى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێ سه‌رچاوه كه هه‌ر هه‌موويان له سايتى جۆراو جۆرى ئه‌نته‌رنێته‌وه به زمانى عه‌ره‌بى و فارسى په‌يدامكردن، بينيم دنياى ئه‌و سۆفييه له زۆر رووه‌وه سه‌رنجراكێش و جێگه‌ى بايه‌خه، به تايبه‌تيش كه زۆر سه‌رچاوه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كورده و دامه‌زرێنه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى ئيشراقه و له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌لاحه‌دينى ئه‌يوبييه‌وه كوژراوه.
ئه‌مانه وايان لێكردم كه له گه‌ڵ هه‌ندرێن هه‌وڵده‌م شتێكى له باره‌وه بنووسين و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌وانه‌ى ده‌ستمان ده‌كه‌ون وه‌رگێرِينه سه‌ر زمانى كوردى و به كوردى پێشكه‌شى خوێنه‌رانى كوردى بكه‌ين. من له لاى خۆمه‌وه ده‌ستم به كار كردوو، له سه‌رچاوه‌كانه‌وه به‌رده‌وام شتى به بايه‌خم له‌سه‌ر ده‌خوێنده‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه كاريگه‌رى بيرۆكه‌كانى گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وروپا و كارى له سه‌ر شۆرِشى رۆشنگه‌رى خۆرئاواوه هه‌بووه، يان هه‌تا هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ره‌نگه كاريگه‌رى بيرۆكه‌كانى ئه‌و له‌سه‌ر (كۆميدياى خواوه‌ندى) دانتيش هه‌بێت.
ئيدى ئه‌مانه وايان لێكردم جگه له وه‌رگێرِانى ئه‌و نووسين و نامانه‌ى ئه‌و، شتێكيش ئه‌گه‌ر كورتيش بێت له سه‌ر ژيان و رۆشنبيرى و به‌رهه‌م و فه‌لسه‌فه‌كه‌ى ئاماده‌بكه‌م.
سه‌رچاوه عه‌ره‌بييه‌كان به خۆم و سه‌رچاوه فارسييه‌كانيش له‌گه‌ڵ براده‌رێكى ديكه‌ى ئه‌زيز( هۆشه‌نگ كه‌ره‌م تاجر) كه به سوپاسه‌وه له‌گه‌ڵم ماندوو بوو و بۆ ئه‌ويش ئه‌و بابه‌ته بووه جێى سه‌رنج و له‌گه‌ڵ من و له لاى خۆشييه‌وه كه‌وته پشكنينى سه‌رچاوه فارسييه‌كان و کۆمه‌ڵێ زانيارى به به‌هام له زمانى ئه‌وه‌وه بۆ كرايه كوردى.
له ئاكامدا له ئه‌نجامى هه‌وڵى ئه‌و ئه‌زيزانه‌دا،(هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مين و هۆشه‌نگ تاجر) ئه‌و به‌رهه‌مه دروست بوو. دواتريش براى خۆشه‌ويستم مامۆستا باسل صابر، به وه‌رگێرِانه‌كه‌دا چۆوه و له‌گه‌ڵ ده‌قه عه‌ره‌بييه‌كه به‌راوردى كرد، زۆر به باته‌كه‌وه ماندوو بوو، و خزمه‌تێكى زۆرى من و بابه‌ته‌كه‌ى كرد بۆيه هه‌وڵه‌كه‌ى و به‌شداريكردنى له باشتركردنى ئه‌م به‌رهه‌مه جێگه‌ى رێز و ستايشێكى گه‌وره‌يه. ئيدى ئه‌م نووسينه كه ته‌نيا ده‌روازه‌يه‌كه بۆ جيهانى سوهره‌وه‌ردى به كوردى، هه‌وڵى من و ئه‌م سێ به‌رِێزانه‌يه كه هيوادارم وه‌ك سه‌ره‌تايه‌ك سوودمه‌ند بێت بۆ تۆى خوێنه‌ر، بۆيه ئێستاش فه‌رمووت لێده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ى بكه‌ى.
به‌شى يه‌كه‌م
سوهرهوهردىشێخى ئيشراق، شێخى شه‌هيد،شێخى كوژراو، سه‌يدى زه‌مه‌ن، موئه‌يه‌د به مه‌له‌كوت
ژيان و رۆشنبيرى
سوهره‌وه‌ردى، ژيان و رۆشنبيرى:
شه‌هابه‌دين يه‌حيا كورِى حه‌به‌ش كورِى ئه‌ميره‌ك سوهره‌وه‌ردى، ناسراو به شێخى ئيشراق،شێخى شه‌هيد و زۆر نازناوى تر، به گوێره‌ى سه‌رچاوه جۆراوجۆره فارسى و عه‌ره‌بييه‌كان، له ساڵى (546ى كۆچى به‌رامبه‌ر 1153 ى زايينى يان له ساڵى 549 ى كۆچى به‌رامبه‌ر به 1155ى زاينى) ، له گوندى )سوهره‌وه‌رد( ى سه‌ر به شارى زه‌نجان له ئێران له دايك بووه.
به گوێره‌ى مێژوو شارى زه‌نجان له‌سه‌ر ده‌ستى (ئه‌رده‌شێرى بابه‌كان) دروستكراوه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێى گووتراوه (شه‌هين) كه له‌ناوى (شاه)ه‌وه وه‌رگيراوه. دواى چه‌ندين سه‌ده له سه‌رده‌مى ساسانييه‌كاندا بووه به (زه‌نديگان)، به‌واته‌ى زينده‌گانى ، به‌واته‌ى ئه‌هلى كتێبى زينده كه به‌ناوبانگترين كتێبى دينى زه‌رده‌شتى بووه، دواتريش له سه‌رده‌مى ئيسلاميدا بووه به (زه‌نگان) دواتريش به (زه‌نجان).له سه‌ده‌ى چواره‌م و پێنچه‌مى كۆچيدا چونكه شوێنێكى باش بووه بۆ كشتوكاڵ و چاندن و به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ.زۆر هۆزى تورك نه‌ژاد هاتوونه‌ته ئه‌و شاره و له‌وێ و له ده‌ورووبه‌رى نيشته‌جێ بوونه. به‌تايبه‌تيش له ده‌شتى يان چيمه‌نى سوڵتانييه.
دواتريش كاتێك هێرِشى مه‌گۆله‌كان دێته سه‌ر ناوچه‌كه، شارى زه‌نجان و دورووبه‌رى زۆر زيانيان پێ ده‌گات. به‌ڵام دواتر ئيلخانييه مه‌گۆلييه‌كان بايه‌خێكى زۆر به زه‌نجان ده‌ده‌ن.به تايبه‌تى (سوڵتان محه‌مه‌د خودا به‌نده) دواى ئه‌وه‌ى بۆته (شيعه) گرنگييه‌كى زۆرى به‌و شاره داوه.
شارى (خودابه‌نده) كه ده‌كه‌وێته باشوورى رۆژهه‌ڵاتى زه‌نجان، هه‌ردوو شارى (سوهره‌وه‌رد) و (سه‌جاس)ى لێبۆته‌وه. كه شه‌هابه‌دين سوهره‌وه‌ردى له‌وێ ده‌ركه‌وتووه.
شارى زه‌نجان له چاخه‌كانى دواتر شوێنى زۆر رووداوى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى و مه‌زهه‌بى بووه، وه‌ك شۆرِشى (عه‌لى مه‌حه‌مه‌د باب)، تێكۆشانى ملوكه‌كانى ته‌وايفى و خه‌باتى مه‌شروتييه‌ت و تێكۆشانى نێوان ده‌ره‌به‌گ و ده‌مۆكراته‌كان و هتد...،
گوندى سوهره‌وه‌رد گه‌لێ زاناى ناودارى پێشكه‌ش به جيهانى ئيسلامى كردووه. سوهره‌وه‌ردى ، سه‌ره‌تا له گونده‌كه‌ى (سوهره‌وه‌رد)كه گوندێك بوو له نزيكى زه‌نجان و له كۆنه‌وه خه‌ڵكى ئه‌و گونده چاندنيان ده‌كرد و مرۆڤى زاناى تێدا ههڵكه‌وتبوون و په‌يوه‌ندييه‌كى تونديان به زانسته‌وه هه‌بوو، هه‌ر چه‌نده كارى سه‌ره‌كييان چاندن بوو به‌ڵام منداڵه‌كانييان ره‌وانه‌ى خوێندنگه ده‌كردن بۆ خوێندن و فێربوون، سوهره‌وه‌رديش هه‌ر له گونده‌كه‌ى ده‌ستى به خوێندن كردووه، و هه‌ر له‌وێش فێره خوێندنه‌وه و نووسين بووه، خوێندكارێكى زيره‌ك بووه و مامۆستاكه‌ى پێى ده‌ڵێت كه تۆ تواناى زۆرت هه‌يه بۆ فێربوون و حه‌يفه كه ئه‌و توانايه ته‌نيا له سنوورى ئه‌و گونده‌دا بمێنێته‌وه، بۆيه به باوكى شه‌هابه‌دين ده‌ڵێت كورِه‌كه‌ت بنێره (مه‌راغه) تا له‌وێ بخوێنێت.چونكه من پێشبينى ده‌كه‌م ئه‌و كورِه‌ت ببێته زانايه‌كى گه‌وره، باوكى شه‌هابه‌دينيش به‌قسه‌ى مامۆستاكه ده‌كات و ده‌ينێرێته (مه‌راغه). كه مه‌راغه‌ش له‌و كاتدا ، شارێكى گه‌وره‌ى ئێران بووه.
له مه‌راغه‌دا سوهره‌وه‌ردى له‌گه‌ڵ (مه‌جده‌دين جيلى) خوێندنى سه‌ره‌تايى ته‌واو ده‌كات.دواى ئه‌وه ئه‌چێته ئه‌سفه‌هان، له‌وكاته‌دا ئه‌سفه‌هان بنكه‌يه‌كى گرنگى زانستى بووه له ئێران‌دا. سوهره‌وه‌ردى له سه‌رده‌ستى مامۆستاى به‌ناوبانگ (زه‌هيره‌دين قارى) ته‌واوى زانسته‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه فێر ده‌بێت. له ته‌مه‌نى شازده ساڵيدا، له مامۆستاكه‌ى خۆى بێنياز ده‌بێت، چونكه شتێك نامينێت لێى فێر ببێت، سوهره‌وه‌ردى توانايه‌كى زۆرى هه‌بوو بۆ فێربوون، ته‌نانه‌ت زياتر له ئيبن سيناش كه وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ده‌گێرِنه‌وه كه ئيبن سينا له‌ته‌مه‌نى (18) ساڵيدا ته‌واوى زانسته‌كان فێرببوو، به‌ڵام شێخ شه‌هاب له‌ته‌مه‌نى (16) ساڵيدا توانى ته‌واوى زانسته‌كان لاى مامۆستاكه‌ى ته‌واو بكات.
دواى ته‌واوكردنى خوێندنى، له‌سه‌ر عرفان راده‌وه‌ستێت و له‌سه‌فه‌ر و گه‌رِانه‌كانيدا له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى سۆفييه‌كاندا دانوستاندن ده‌ست پێده‌كات و هه‌روه‌ها به تێكۆشانى ده‌روونى مژوول ده‌بێت.
هه‌ر له‌و ته‌مه‌ندا واته (16) ساڵيدا، له كاتى خوێندن و لێكۆڵينه‌وه‌يدا له ئه‌سفه‌هاندا، تێده‌گات كه هه‌موو شته‌كانى جيهان له رووناكى په‌يدابووينه، و رووناكى ده‌به‌خشنه يه‌كدى.رووناكى به‌خشينيش (ئيشراقه) و له‌وێوه سه‌ره‌تاى فه‌لسه‌فه‌كه‌ى خۆى ده‌ست پێده‌كات.
جێى سه‌رنجه كه يه‌كێك له دژبه‌ره گه‌وره‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى مه‌شائى (فه‌خره‌دين رازى) له‌و كاتدا له ئه‌سفه‌هان له‌گه‌ڵ سوهره‌وه‌ردى خوێندووه، هه‌رچه‌نده ناوبراو له‌گه‌ڵ سوهره‌وه‌ردى دژايه‌تييه‌كى گه‌وره‌ى هه‌بوو له لايه‌نى زانستيدا، به‌ڵام له دۆستايه‌تيدا براده‌رايه‌تييه‌كى سه‌يريان هه‌بوو، له دواى كوشتنى (سوهره‌وه‌ردى) به چه‌ند ساڵێك، كۆپييه‌ك له په‌رتووكه‌كه‌ى سوهره‌وه‌ردى به ناوى (ته‌لويحات) ده‌ده‌نه (فه‌خره‌دينى رازى) ئه‌ويش كتێبه‌كه ماچ ده‌كات و فرمێسك له چاوه‌كانى ده‌رِژێن.
سوهره‌وه‌ردى هه‌ر زوو ده‌ستى به خوێندن كردبوو و زووش پرِى مه‌عريفه بوو و هه‌روه‌ها زووش ده‌ستى به نووسين كرد، بۆيه نووسه‌رێكى وه‌ك "دكتۆر يوسف زێدان ده‌ڵێت : "بۆيه سه‌ير نييه كه زووش كۆتايى هات "
سوهره‌وه‌دى دواى ته‌واوكردنى خوێندنى فه‌رميى، ده‌ست به گه‌رِان و سه‌فه‌ر ده‌كات له ناو ئێران‌دا، له‌گه‌ڵ زۆر له شێخه‌كانى سۆفيگه‌ريدا داده‌نيشێت و گفتۆگۆ ده‌كات، و زۆر سه‌رنجى راده‌كێشن. له راستيدا له‌و ماوه‌يه‌دا سوهره‌وه‌ردى رێگه‌ى سۆفيگه‌رى هه‌ڵده‌بژێرێت و ساڵانى ته‌مه‌نى له‌و رێيه‌دا ده‌گوزه‌رێنێت. گه‌رِانه‌كانى ورده‌ورده فراوانتر و دوورتر ده‌بن، دواتر روو له ئه‌نادۆل ده‌كات و ده‌گاته شام.
له‌و سه‌فه‌ره‌دا له شامدا پێشوازييه‌كى گه‌رم و گه‌وره‌ى لێكرا و زۆر كه‌س به هزره‌كانى داخبار بوون. له يه‌كێك له‌سه‌فه‌ره‌كانيدا كه له ديمه‌شقه‌وه چووه حه‌له‌ب. له‌وێ گه‌يشته ديدارى مه‌ليك (زاهر) كورِى سه‌ڵاحه‌دينى ئه‌يوبى. مه‌ليك زاهر كه حه‌زێكى گه‌وره‌ى بۆ سۆفيزم و زانايانى سۆفيگه‌رى هه‌بوو، كه‌وته بن كاريگه‌رى زاناى گه‌نج و داواى لێ‌كرد له حه‌له‌ب له لاى ئه‌و بمێنێته‌وه.
سوهره‌وه‌ردى كه خۆشه‌ويستييه‌كى زۆرى بۆ ناوچه‌كه واته حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌رى هه‌بوو، به گه‌رمييه‌وه پێشنيياره‌كه‌ى مه‌ليك زاهرى قه‌بوڵ كردوو له لاى ئه‌و مايه‌وه.
سوهره‌وه‌ردى وته و بيرو باوه‌رِه‌كانى بێ په‌رده و بێ ترس ده‌خستنه روو. و به شێوازێكى زۆر هۆشمه‌ندانه و زيره‌كانه ده‌يتوانى له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك قسه بكات و له گفتوگۆكاندا به‌سه‌رياندا زاڵ بێت. به هۆى شاره‌زابوونى له فه‌لسه‌فه و سۆفيگه‌ريدا، گه‌لێ دوژمنى له نێو ريزه‌كانى زانايانى دينيدا بۆ په‌يدابوون. به‌تايبه‌تيش ئه‌گه‌ر بزانين كه له حه‌له‌بدا كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ى (حيكمه‌تى ئيشراق) ته‌واوكرد، و پێش ته‌واوكردنى كتێبه‌كه، هه‌ندێ له‌به‌شه‌كانى (حيكمه‌تى ئيشراق)ى له ناو زاناكانى حه‌له‌بدا بڵاوكرده‌وه، و له‌هه‌موو هه‌لێكدا ئه‌يويست سوود وه‌ربگرێت و بير‌ى فه‌لسه‌فييانه‌ى خۆى له ناو زاناكانى حه‌له‌بدا بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام زاناكانى شام و حه‌له‌ب، هه‌م وه‌ك كه‌سێكى بێگانه ته‌ماشايان ده‌كرد و هه‌ميش وه‌ك (شيعه‌يه‌كيان) ده‌ناسى.
ناكۆكييه‌كانى هزرى سوهره‌وه‌ردى و زاناكانى شام و حه‌له‌ب گه‌يشته راده‌يه‌ك كه ئه‌و وه‌ك هه‌ڵگه‌رِاوه‌يه‌ك (مورته‌دێك) له ئيسلام دانێن و داوا له مه‌ليك زاهر بكه‌ن بيكوژێت.. به‌ڵام مه‌ليك زاهر داواكاريه‌كه‌ى ئه‌وانى ره‌ت كرده‌وه.چونكه مرۆڤێكى زانا و ئه‌ده‌بدۆست بوو، به‌زاناكانى شام و حه‌له‌بى گووت:(كه سوهره‌وه‌ردى، هه‌ندێك بۆچوونى خۆى سه‌باره‌ت به "حيكمه‌ت" نيشانداوه، نه‌يگووتووه كه من پێغه‌مبه‌رم يان ئينكارى ئيسلام بكات، بۆيه من چۆن بيكوژم؟)
بۆيه ئه‌وانيش شكايه‌ته‌كه‌ى خۆيان گه‌يانده سه‌ڵاحه‌دينى ئه‌يوبى.كه ئه‌و كاته‌ش سه‌ڵاحه‌دين شاى سوريا و ميسر بوو، سه‌ڵاحه‌دينى ئه‌يوبى كه تازه سورياى له‌ده‌ست خاچپه‌رسته‌كان هێنابووه ده‌ر، بۆ پاراستنى ئيعتبارى خۆى زۆر پێويستى به پشتگيرى زانايانى دينى بوو، بۆيه گوێى بۆ داواكارييه‌كه‌ى ئه‌وان شل كرد. بۆيه‌شه فشارى كرده سه‌ر كورِه‌كه‌ى (مه‌ليك زاهر) و ناچارى كرد كه سوهره‌وه‌ردى له ساڵى (587ى كۆچى به‌رانبه‌ر به 1191 ى زاينى ) بخاته زيندانه‌وه.
شێخى ئيشراق له زيندانه‌وه له ته‌مه‌نى36 يان 38 ساڵيدا گيانى له‌ده‌ستده‌دات.
تا ئێستاش شێوازى مردنى به‌ته‌واوى ديار نييه، به‌ڵام چه‌ند گێرِانه‌وه‌يه‌ك سه‌باره‌ت به كوژرانى هه‌يه، له‌وانه:له‌سه‌ر داواى خۆى مه‌ليك زاهر ده‌يخاته زيندانييه‌ك و داوا ده‌كات خواردن و ئاوى نه‌ده‌نێ تا ده‌مرێت، چونكه سوهره‌وه‌ردى به‌وه ناسراوبووه كه تواناى هه‌بووه بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر خواردن نه‌خوات، و وه‌ك ئاشكراشه برسيبوون يه‌كێكه له ره‌فتاره‌كانى سۆفييه‌كان. گێرِانه‌وه‌يه‌كى ديكه ئه‌وه‌يه كه له‌سه‌ر قه‌ڵاى حه‌له‌به‌وه فرِێدرابێته خواره‌وه. به‌ڵام وه‌كئه‌وه‌ى دياره زياترينى گێرِانه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه شێخى ئيشراق له ئه‌نجامى برسيبوونه‌وه مردووه.
به تايبه‌تيش ئه‌گه‌ر بزانين كه سوهره‌وه‌ردى، له ژيانيدا وه‌ك كه‌سێكى رووت و ره‌جاڵ و بێ بايه‌خدان به خواردن و جلوبه‌رگه‌وه ژياوه و گرنگى به‌م شتانه نه‌داوه، و تواناى هه‌بووه ماوه‌يه‌كى زۆر بێ خواردن بژيه‌ت.وه‌ك دكتۆر يوسف زێدان ده‌ڵێت:( سوهره‌وه‌ردى سۆفييه‌ك بوو سه‌وداى له‌گه‌ڵ پاشا و سوڵتانه‌كان نه‌بوو و بايه‌خى به جلوبه‌رگه‌كانى نه‌ئه‌دا، هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر شێواز و جلوبه‌رگه‌كانى رووبه‌رِووى ببايه‌وه ئه‌وه شێخ ئه‌يگووت: " من بۆ ئه‌وه ناژيم تا جل بشۆم، كارى له‌وه گرنگترم هه‌يه پێيه‌وه مژويل بم ")
سوهره‌وه‌ردى به تايبه‌تى كه له حه‌له‌ب لاى مه‌ليك زاهر جێ‌گير ده‌بێت، ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، سه‌رده‌مى رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازيى ئيسلامه‌كان بوو له‌گه‌ڵ خاچپه‌رسته‌كان له لايه‌ك و هه‌روه‌ها هێرِشه‌كانى مه‌گۆلييه‌كانيش كه له رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌هاتن مه‌ترسييان زياتر ئه‌بوو.
له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه هزرى ئيسلامى له ته‌ماس و تێكه‌ڵبوونێكى راسته‌وخۆ بوو له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه و كاريگه‌رييه‌كانى يۆنانى و فارسى و هندى.
كاتێك سوهره‌وه‌ردى له حه‌له‌ب جێ‌گير بوو، له مزگه‌وتى (ئه‌لحه‌لويه) نيشته‌جێ بوو، له‌و كاته‌دا حه‌له‌ب بنكه‌يه‌كى گرنگى هزرى دينى بوو، سوهره‌وه‌ردى توانى سه‌رنجى زانا دينييه‌كان بۆ لاى خۆى راكێشێ، به‌تايبه‌تى كه گه‌نجێك بوو پرِچه‌ك بوو به فه‌لسه‌فه‌ى ئيدياليانه‌ى ئه‌فلاتۆن و ئيستدلالى ئه‌قڵى ئه‌رستۆ. و دانايى جاماسپ و فرشادشێر و بزورجومهه‌ر و زه‌رده‌شت و ئه‌وانه‌ى پێش ئه‌وان و له‌گه‌ڵ شاره‌زاييه‌كى زۆر گه‌وره و ره‌سه‌ن له هزرى ئيسلاميدا به تايبه‌تى له هزرى زونونى مسرى و سوهێل كورِى عه‌بدولڵاهى ته‌سه‌تورى و ئه‌بو يه‌زيدى بوستامى و مه‌نسوورى حه‌لاج و ئه‌بو سه‌عيدى ئه‌لخێر، بۆيه زۆر نازناوييان به به‌ردا كردبوون وه‌ك (مۆيد بالملكوت، سه‌يدى زه‌مه‌ن) هه‌ر بۆيه‌شه له ئه‌نجامى ئه‌و زيره‌كييه‌ى خۆيه‌وه مه‌ليك زاهرى كورِى سه‌لاحه‌دين زۆرى له خۆى نزيككرده‌وه. كه ئه‌مه‌ش دوايى بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى پياوه دينييه‌كانى ئه‌وساى حه‌له‌ب رقيان لێ ببێته‌وه و زوو سه‌رى بخۆن، وه‌ك هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌ڵێن پێش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى بگاته 36 يان 38 ساڵى.
چيرۆكى يان هۆكاره‌كانى كوشتنى سوهره‌وه‌ردى بۆ ئه‌و بيرانه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه كه ئه‌و له‌سه‌ر زانا و دانا نورانييه‌كان هه‌يبوو، چونكه سوهره‌وه‌ردى برِواى وابوو كه دوو جۆرى داناى نورانى هه‌ن، يه‌كه‌ميان دانايه‌ك كه له لێكۆڵينه‌وه‌دا قوڵ بۆته‌وه، دووه‌ميشيان دانايه‌ك كه به (تأله)(خواگه‌ريى) دا شۆرِبۆته‌وه.
ئه‌و خۆى به درێژكراوه‌ى زنجيره‌ى ئه‌و دانايانه داده‌نا كه له مێژوودا هه‌ردوو ميتۆدى لێكۆڵينه‌وه و (تالهيان)خواگه‌رييان گرتبووه به‌ر وه‌ك ئه‌فلاتۆن. و ئه‌و پێشيوابوو كه ئه‌م دانايانه له چينى دانا به‌رزتره‌كانن. هه‌روه‌ها له هه‌مانكاتيشدا پێى وابوو كه پێغه‌مبه‌رى ئيسلام كه به‌ناو لێكۆڵينه‌وه‌دا شۆرِنه‌بۆته‌وه و له خواگه‌ريدا دا قووڵ بۆته‌وه چونكه په‌يامبه‌ر و پێغه‌مبه‌ر بووه ( رسول و نبى).
بۆيه كه دانا و زانا دينييه‌كانى حه‌له‌ب سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر پرسيارى لێده‌كه‌ن، سوهره‌وه‌ردى بێده‌نگ ده‌بێت.
به‌ڵام زاناكان بێده‌نگ نابن، و پرسيارێكى بۆ دروست ده‌كه‌ن، كه ئه‌م جۆره پرسياركردنه له مه‌نتيقدا به شێوازى ( شه‌رمه‌زاركردن- الاحراج) ناسراوه. به‌و مانايايه‌ى پرسيارێكى ئاوا بكه‌يت كه وه‌ڵامه‌كه‌ى هه‌ر چييه‌ك بێت كوشنده بێت، پرسياره‌كه‌ش ئه‌مه‌بوو: (ئايا خودا ده‌توانێ له دواى مه‌حه‌مه‌د پێغه‌مبه‌رێكى ديكه بنێرێت؟!)
لێره‌دا ئه‌گه‌ر سوهره‌وه‌ردى به‌وه وه‌ڵاميدابايه‌وه كه به‌ڵێ خوا ده‌توانێ، ئه‌وه مه‌ترسيداربوو، چونكه مه‌حه‌مه‌د دوا پێغه‌مبه‌رى نێردراوى خوايه. ئه‌گه‌ريش بڵێ نه‌خێر. به‌م وه‌ڵامه‌ى سنوور بۆ هێز و ده‌سه‌ڵاتى خوا داده‌نێت. به‌ڵام سوهره‌وه‌ردى به‌م شێوه‌يه وه‌ڵامده‌داته‌وه: (سنوور بۆ هێزى خودا نييه)
به‌م شێوه‌يه له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه‌ى حوكمى كوشتنى ده‌درێت.
لێره‌دا هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه زاهرى كورِى سه‌ڵاحه‌دين رازى نييه به كوشتنى سوهره‌وه‌ردى، به‌ڵام زانا دينييه‌كان سه‌لاحه‌دين له‌م مه‌سه‌له‌يه ئاگه‌دار ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌ويش به‌زۆر له‌سه‌ر كورِه‌كه‌ى ده‌سه‌پێنێ كه سوهره‌وه‌ردى بكوژێت، لێره‌دا هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوايه کۆمه‌ڵێ هۆكار له پشت ئه‌و برِياره‌ى سه‌ڵاحه‌دينه‌وه هه‌بووه كه په‌يوه‌ندييان به‌و كاته‌وه هه‌بووه، كه سه‌ڵاحه‌دين له شه‌رِ بووه و له ره‌وشێكى خراپى سه‌ربازى و جه‌نگدا بووه بۆيه ئه‌و برِياره‌ى داوه، ئه‌گه‌ر نا سه‌ڵاحه‌دين كه‌سێكى ميهره‌بان و دلۆڤان بووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى ديكه هه‌ن به پيچه‌وانه‌وه ده‌ڵێن نه‌خێر سه‌ڵاحه‌دينى ئه‌يوبى زۆر رقى له فه‌يله‌سوف و ته‌نانه‌ت كتێب و كتێخانه‌كانيش بۆته‌وه و بهڵگه‌شيان كوشتنى سوهره‌وه‌ردى و فه‌يله‌سوف و زاناى ديكه‌يه به برِيارى ئه‌و و سووتاندنى كتێب و كتێبخانه‌كانيش به بهڵگه‌يه‌كى ديكه ده‌هێننه‌وه، هه‌ندێ نووسين سه‌ڵاحه‌دين به فه‌يله‌سوف كوژ و كتێب سووتێنه‌رى ناو ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن له‌وكاته‌دا سه‌ڵاحه‌دين، ره‌وشى سه‌ربازيى خراپ نه‌بووه و له شه‌رِه‌كان ببۆوه. بۆيه راست نييه كه خراپبوونى ره‌وشى سه‌ربازيى بكرێته به‌هانه بۆ كوشتنى سوهره‌وه‌ردى.
سه‌باره‌ت به كوشتنه‌كه‌ى نووسه‌رێكى وه‌ك (قاسم محه‌مه‌د عه‌باس) كه ئه‌م زاته هه‌موو نووسراوه‌كانى ( مه‌نسورى حه‌لاجى) كۆكردۆته‌وه و تۆمارى كردوون، ده‌ڵێ:" ئه‌و ره‌وته‌ى بووه هۆكارى كاره‌ساتى حه‌لاج دواى زنجيره‌يه‌ك دادگايى كردن، زۆر له‌و ره‌وته ئه‌چێت كه بووه هۆى كوشتنى سوهره‌وه‌ردى" جگه له‌مه‌ش قاسم محه‌مه‌د عه‌باس له‌باره‌ى مردنى سوهره‌وه‌ردييه‌وه ده‌ڵێت:(مردنێكى كه‌م وێنه و ريزپه‌رِ بوو. وه‌ك مه‌رگى حه‌لاج كه مردنێكى تاك و يه‌كانه بوو، ئه‌نجامێكى ره‌واى سرووشتى ململانێى نێوان هزرى جه‌ماعه‌ت و هزرى تاكێكى سه‌رووى كه‌سايه‌تى نه‌بوو، كه بۆ چه‌ند كه‌سانێكى كه‌مى سۆفييه‌كان داده‌مه‌زرا، به شێوه‌يه‌ك كه ئه‌و كه‌سانه پێوه‌ره ئه‌خلاقييه باوه‌كانى گفتۆگۆيان به‌سه‌ر دا ناچه‌سپێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك پێوه‌رێك بۆ زانينى ئه‌وه‌ى كه ئايا مه‌ترسين له‌سه‌ر جه‌وهه‌رى شه‌ريعه‌ت،يان ئه‌وه ئه‌دۆزينه‌وه كه ئه‌وان پرسيارێكى هه‌قيقى له‌سه‌ر دووباره خوێندنه‌وه‌ى جه‌وهه‌رى شه‌ريعه‌تمان بۆ دائه‌مه‌زرێنن)
له‌باره‌ى كوردبوونييه‌وه:
دياره سوهره‌وه‌ردى به گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان هه‌م به عه‌ره‌ب و هه‌م به فارس و هه‌م به كورد ناسراوه، كه ره‌نگه تا ئێستاش ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تى بۆ هه‌مووان ساغ نه‌بۆته‌وه كه كورده يان فارسه، وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌يان ناودارى تر‌ى مێژوويى هه‌ن هه‌ر ميلله‌تێكه و به به‌ڵگه و بێ بهڵگه‌وه بۆ خۆى ده‌به‌ن.
هه‌ر چۆنێك بێت، يه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ى باس له كوردبوونى (سوهره‌وه‌ردى) ده‌كات، (د. ئه‌حمه‌د خه‌ليله) كه له باسى "ناودارانى كورد له مێژووى ئيسلاميدا" له ژماره 19دا، باسى شه‌هابه‌دينى سوهروه‌ردى ده‌كات، كه به پشت به‌ستن به زۆر سه‌رچاوه‌وه باسێكى له‌سه‌ر نووسيوه،د. ئه‌حمه‌د خه‌ليل ده‌ڵێ: سوهره‌وه‌رد كه سه‌هرورديشى پێئه‌ڵێن، شارێكى كورديه و نزيك زه‌نجان له باكورى رۆژئاواى ئێرانه‌وه، كه ناوچه‌ى ميدياى كۆنه. هه‌ر يه‌ك له "ئه‌سته‌خرى ده‌روبه‌رى 626ى كۆچى" و "ئيبن حه‌وقه‌ل دواى 367ى كۆچى" و "ياقوتى حه‌مه‌وى ده‌وروبه‌رى 626ى كۆچى" و " ئه‌بو ئه‌لفدا 732 ى كۆچى " وه‌ك به‌شێك له هه‌رێمى چياكان باسيان كردووه، رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و رۆژئاواكانى سێ به‌شى هه‌رێمه‌كانى چياكان پێكدێنن. سوهره‌وه‌رديش ده‌كه‌وێته رۆژئاواى ئه‌و ناوچه‌يه، و باكوورى شاره‌زور، له سه‌ر تخوبى هه‌رێمى كوردستانى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران.
"ئيبن حه‌وقه‌ل" له كتێبه‌كه‌يدا (وێنه‌ى زه‌وى لاپه‌رِه 314) سه‌باره‌ت به سه‌هرورد ده‌ڵێ: " له شاره‌زوور ده‌چێت له لايه‌نى خۆشگوزه‌رانى و خۆشى شوێن و به پيتى و به به‌رفراوانى و جوانييه‌كه‌ى، و كورده‌كان زۆرينه‌ى ناوچه‌كه‌ن"
سه‌باره‌ت به ناوى سوهره‌وه‌رديشه‌وه وه‌ك "ئيبن خوله‌كان" باسى كردووه: ناوى يه‌حيا كورِى حه‌به‌ش كورِى ئه‌ميره‌كه،كونييه‌ى "ئه‌بوئه‌لفتوح"ه و نازناويشى شه‌هابه‌دينه، به شه‌هيد و كوژراويش ناوى ده‌ركردووه،ئيبن خوله‌كان باش‌ترين كه‌سێك بووه بۆ ناسينى ناوه كوردييه‌كان و رێككردنييان، و مه‌فته‌نيشى له مه‌فته‌نى سوهره‌وه‌ردى نزيك بووه، زياتريش له‌وه ئيبن خوله‌كان ده‌ڵێت كه زيادكردنى پيتى (ك) بۆ هه‌ندێ ناو شتێكى باوبووه، وه‌ك (ئه‌مير) بۆ بچووكردنه‌وه پيتى (ك) ى بۆ زيادكراوه‌و بۆته (ئه‌ميره‌ك) كه ئه‌مه‌ش شتێكى ناسراوه له زمانى كوردى كۆن و نوێ‌دا، وه‌ك چۆن به مسته‌فا گووتراوه، مسته‌ك، يان به خه‌ليل ،خه‌له‌ك، شێخ، شێخه‌ك و به‌م شێوه‌يه.
د.ئه‌حمه‌د له باسى سه‌فه‌ر و گه‌رِانه‌كانى سوهره‌وه‌رديدا ده‌ڵێ كه سوهره‌وه‌ردى دواى مه‌راغه و ئه‌سفه‌هان، چۆته لاى (شێخ فه‌خره‌دينى ماردينى) و براده‌رايه‌تييه‌كى خۆشيان هه‌بووه، هه‌روه‌ها چۆته دياربه‌كر و پێشى خۆشبووه له‌وێ بمێنێته‌وه، په‌يوه‌ندى به مير خه‌ربوت عيماده‌دين قه‌ره ئه‌رسه‌لان كردووه، و كتێبى (الالواح العماديه)شى ديارى ئه‌و كردووه، رۆژهه‌ڵاتناس "ماسينيۆن" پێى وايه كه سوهره‌وه‌ردى له لاى ئه‌م ميره‌وه مه‌زهه‌بى ئيشراقى خۆى دامه‌زراندووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه‌ش كه باس له سوهره‌وه‌رد و كوردبوونى سوهره‌وه‌ردى ده‌كات باسێكى سه‌يد ئيسماعيل حوسێنى يه به ناوى گوندێ سوهره‌وه‌رد، شارى كۆنى سوهره‌وه‌رد و كوردبوونى شێخى ئيشراق.له هه‌فته‌نامه‌ى سيروان، به دووبه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له باره‌ى ناوى (سوهره‌وه‌رد)وه‌ك په‌يڤ ده‌ڵێ: زۆر له نووسه‌رانى كورد به‌تايبه‌تى خوالێخۆشبوو، (بابه مه‌ردۆخى روحانى) له كتێبى مه‌شاهيرى كورد، په‌يڤى (سوهره‌وه‌رد) ده‌گه‌رِێنێته‌وه بۆ (سوره به‌رد) ناوبراو هه‌رچه‌نده زۆر به درێژى راڤه‌ى نه‌كردووه، كه ئايا له به‌عه‌ره‌بى كردنى سوره به‌رده يان نه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و شيمانه لاوازه‌ش قبوڵ بكه‌ين، ناچارين له‌سه‌ر به‌عه‌ره‌بى كردنى ناوه‌كه راوه‌ستين، كه له‌و حاله‌ته‌دا كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات، چونكه هه‌ر دوو پيتى (و) و (ب) هه‌ردوو له پيته‌كانى سه‌ره‌كى ئه‌لفباى عه‌ره‌بين، واژه‌ى (سوهر) له پارسى كۆندا به واته‌ى (سرخ- سور) دێت ، وه‌كو (سهرگاو، به‌واته‌ى هه‌نگاوى سوور) واژه‌ى (وه‌رد) ديسان له فارسى كۆندا به واتاى (ئه‌سپى گوڵگون) دێت، واته ئه‌سپێك له نێوان كميت و زه‌رد بێت، واژه‌ى (وه‌رد) له زمانى عه‌ره‌بى، واته گوڵى سوور، كه له‌زمانى كورديديشدا به ماناى ئه‌و زه‌ويه دێت كه بۆ چاندن، حازر كرابێت (وه‌رد). له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه ده‌توانين بڵێين (سوهره‌وه‌وه‌رد) به واته‌ى گوڵى سوور يان ئه‌سپى گوڵگون دێت. زۆر راى تر له‌سه‌ر ناوى سوهره‌وه‌رد هه‌ن، كه ده‌كرێت زۆريان قبوڵ بكرێن و زۆريشيان ره‌ت بكرێنه‌وه. هه‌ر چۆنێك بێت ، سوهره‌وه‌ردى، سۆفييه‌كى گه‌وره‌ى ئيسلام و فه‌يله‌سوفێكى مه‌زنى فه‌لسه‌فه‌ى ئيشراقييه.
له‌به‌رهه‌مه‌كانى سوهره‌وه‌ردى:
1. المشارع والمطارحات. 2. التلويحات. 3. حكمه الاشراق(كه له دووبه‌ش پێكهاتووه ، يه‌كه‌ميان سێ وتار له‌سه‌ر مه‌نتق، به‌شى دووه‌مييان پێنچ وتاره سه‌باره‌ت به ئيلاهييات) گرنگترين كتێبى سوهره‌وه‌رديه كه بيرو بۆچوونى فه‌لسه‌فييانه‌ى سوهره‌وه‌ردى له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه و مه‌زهه‌ب روون ده‌كاته‌وه. 4. اللمحات، كتێبيكى كورته سه‌باره‌ت به حيكمه‌ت و ئيلاهييات و مه‌نتق. 5. الالواح المعاديه، سه‌باره‌ت به زانسته‌كانى حيكمه‌ت و زاراوه‌كانى فه‌لسه‌فه‌يه. 6. الهياكل النوريه، يان هه‌ياكلى نور، ئه‌و كتێبه پرِه له بۆچوونى فه‌لسه‌فى كه سه‌ره‌تا به عه‌ره‌بى نووسيوويه‌تى و دواييش خۆى وه‌ريگێرِاوه‌ته سه‌ر فارسى. 7. المقاومات، نامه‌يه‌كى كورته كه سوهره‌وه‌ردى وه‌ك روونكردنه‌وه‌يه‌ك يان پاشكۆيه‌ك بۆ كتێبى التلويحات نووسيويه‌تى. 8. الرمز المومى. 9. مبدأ و المعاد، به زمانى فارسى نووسراوه. 10. بستان القلوب، كورتكراوه‌يه‌كه سه‌باره‌ت به حيكمه‌ت، كه سوهره‌وه‌ردى بۆ کۆمه‌ڵێك براده‌ر و كه‌سه نزيكه‌كانى خۆى به زمانى فارسى له ئه‌سفه‌هاندا نووسيوويه‌تى. 11. طوارق الانوار. 12. التنقيحات في الاصول. 13. كلمه التصوف. 14. البارقات الالهيه. 15. النفحات المساويه. 16. لوامع الانوار. 17. الرقم القدسى. 18. اعتقاد الحكماء. 19. كتاب الصبر. 20. رساله العشق. 21. رساله در حاله‌ت طفولت، (نامه له بارى منداڵيدا) به فارسى نووسراوه. 22. رساله روزى با جماعت صوفيان ( نامه‌ى رۆژێك له گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى سۆفييان) به فارسى نووسراوه. 23. رساله عقل (نامه‌ى عه‌قڵ) به فارسى نووسراوه. 24. رساله (اواز پر جبرائيل) نامه‌ى ئاوازى په‌رِى_ باڵى جبرائيل، به فارسى نووسراوه. 25. رساله پرتو نامه، شه‌رحێكه له‌سه‌ر زاراوه‌ى فه‌لسه‌فى، به فارسى نووسراوه. 26. لغه موران، نامه‌ى زمانى مۆران، هه‌ندێ هه‌كايه‌تى ره‌مزين. به زمانى پارسى نووسراوه. 27. رساله غربه الغريبه، هه‌كايه‌تێكه كه سوهره‌وه‌ردى وه‌ك ره‌مز به عه‌ره‌بى نووسيووه. 28. رساله صفير سيمرغ، نامه‌ى چريكه‌ى سيمرخ، به زمانى پارسى نووسراوه. 29. رساله الطير، ئه‌و نامه‌يه وه‌رگێرِانى نامه‌ى باڵنده‌ى ئيبن سينايه، كه سوهره‌وه‌ردى وه‌ريگێرِاوه‌ته سه‌ر پارسى. 30. رساله تفسير ايات "من كتاب الله وخبر عن رسول الله" 31. التسبيحات و دعوات الكواكب. 32. ادعيه متفرقه. 33. الدعوه الشمسيه. 34. السراج الوهاج. 35. الواردات الالهيه بتحيرات الكواكب و تسبيحاتها. 36. مكاتبات الى الملوك والمشايخ. 37. كتاب في السيمياء. 38. الالواح. 39. تسبيحات العقول والنفوس والعناصر. 40. الهياكل، سه‌ره‌تا به زمانى عه‌ره‌بى نووسيوويه‌تى و دواتريش به فارسيش نووسيويه‌تييه‌وه. 41. شرح الاشارات. 42. كشف الغگاء لاخوان الصفا. 43. الكلمات الژوقيه والنكات الشوقيه. 44. رساله، نامه، سه‌باره‌ت به جه‌سته و بزافى خوا، وه‌حى و ئيلهام. 45. نامه‌يه‌كى كورت سه‌باره‌ت به حيكمه‌ت، كه‌تيايدا باسى مه‌نتق و ته‌بيعيات و ئيلاهييات ده‌كات.
فه‌لسه‌فه‌ى ئيشراقى سوهره‌وه‌ردى:
سوهره‌وه‌ردى، له كتێبى (حيكمه‌تى ئيشراق)دا، رێساكانى فه‌لسه‌فه‌ى ئيشراقى دامه‌زراند، كه ئه‌مه‌ش وه‌رگه‌رِانێكى هه‌قيقى بوو له فكردا، فه‌لسه‌فه‌كه‌شى ئيسلامى بوو له بونياددا، له هێله گشتييه‌كانى هزرى ئيسلامى و تێگه‌يشتنى بۆ هه‌بوون- وجود سه‌رى هه‌ڵدا، و له‌گه‌ڵ هه‌بوونى جياوازى له هه‌ندێ پنتى فكريدا به هۆكارى ئاوێته‌بوونى دين و رۆشنبيرى له لاى سوهره‌وه‌ردى و هه‌روه‌ها به هۆى ئازادى خۆى له بزاوتى فكر و فه‌لسه‌فه‌كانى خۆي‌دا.
بۆ پێزانين، هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه سوهره‌وه‌ردى خۆى به نوێكه‌ره‌وه‌ى هزرى رووناكى دانايانى فارس ده‌زانێت و له‌و باره‌يه‌وه خۆى ده‌بێژێت: (له ناو فارساندا گروهێك هه‌بوون رێگه‌ى هه‌ق و دادپه‌روه‌ييان گرتبوو، داناى چاكه‌كار بوون و مه‌جوس نه‌بوون، ئێمه‌ش له كتێبى خۆماندا له حيكمه‌تى ئيشراقدا حيكمه‌تى به‌رِێزى نورى ئه‌وانمان نوێ كرده‌وه، كه كه‌سێك پێش من ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه)
سوهره‌وه‌ردى له كتێبى (هه‌يكه‌له‌كانى نور- رووناكى)دا ده‌ڵێ: نورێكى پرِشنگدار و به چێژ له ناو ئێمه‌دا هه‌يه، جه‌سته‌كان به‌شدارن له جه‌سته‌يى بووندا، به‌ڵام له رووناكبووندا جياوازن، ده‌روونى ئاخاوتنكه‌رمان خۆى له خۆي‌دا رووناكييه‌كه، ده‌روونيش خۆى له خۆي‌دا بهڵگه‌ى زيندووبوونه، (هه‌بوونى زيندوو)، بۆيه تۆ رستێكى ئه‌و ئه‌ندام و به‌شانه نيت له به‌ده‌ندا به‌ڵكو تۆ له پشت ئه‌و رسته‌يت)
مرۆڤيش ئێستا (رێزى لێگيراوه _ موكه‌ره‌م كراوه) به‌و نوره پرِشنگداره‌ى تێيدا ده‌دره‌وشێته‌وه كه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ته‌واوترين و به‌ده‌سه‌ڵاتترين رووناكى. ده‌سپێكى ئيشراق. واجبى وجوب به خودى خۆى، ( خوا نورى ئاسمانه‌كان و زه‌مين)ئه‌م نوره پرِشنگدارانه‌ش به‌شه‌وقه‌وه بۆ عشقى سه‌ره‌تاكه‌يان ده‌گه‌رِێنه‌وه، وه‌كچۆن جيهان له ئيشراقى هه‌ق رژان و پرِشنگى رۆناكييه‌كانه‌وه دروست بوو، مه‌عريفه‌ش واته گه‌يشتنى عه‌ينى به هه‌قيقه‌تى عه‌ينى. ئه‌مه‌ش ته‌نيا له رێگه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى دووباره‌ى رووناكييه‌كانه‌وه ده‌بێت بۆ سه‌ره‌تاكه‌ى خۆى دواى هاتنه خواره‌وه‌ى.
به كاروانى هاتنه خوار و سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ى رووناكييه‌كان، به‌م بزاوته جه‌وهه‌رييه گشتييه‌ى به‌رده‌وام و نوێبووه‌وه كه پرِه له عه‌شق و شه‌وقه‌وه، مه‌عريفه جێبه‌جێ ده‌بێت.
سوهره‌وه‌ردى له‌سه‌ر بنه‌ماى (نور – رووناكى) تيۆرى خۆى له‌باره‌ى مه‌عريفه‌وه داده‌رِێژێت، عه‌شق و ئه‌م بزاوته جه‌وهه‌رييه هاوسه‌نگى هه‌بووه‌كان و رێكوپێكى قانونه‌كانييان ده‌پارێزێت،ئه‌مه‌ش ماناى نه‌مانى دژه‌كان يان دژايه‌تيى ناگه‌يه‌نێت، چونكه دژايه‌تيى له پێداويستييه‌كانى كۆتايينه‌هاتنه(اللانهايه)، ئه‌گه‌ر وانه‌بوايه گه‌ردوون له گه‌ندهڵى و خراپه‌كارى چاك نه‌ده‌كرايه‌وه، به واته‌يه‌كى تر سوهره‌وه‌ردى خوازيارى ئازادى و پلوراليزم و هه‌تا دژايه‌تيش بوو، چونكه بێ ئه‌مانه كۆمهڵگه‌كان گه‌ندهڵ ده‌بن و گه‌ردوونيش له‌گه‌ڵ خۆيان گه‌ندهڵ ده‌كه‌ن. كه‌رامه‌ت و پيرۆزى مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و يه‌كيێتييه‌وه ده‌وه‌ستێت كه پرِه له پلوراڵى، و ئه‌گه‌ر هه‌ق ئامانجى مه‌عريفه بێت، ئه‌وه پشكنينى هه‌ق، سه‌فايه‌كى قوڵ و بێگه‌ردى ده‌وێت له نه‌زعه دنياييه‌كان،ئه‌وه‌يش بگاته ئه‌و قۆناغه ئه‌وه يه‌كيێتى هه‌ردوو توخمه‌كانى روحى و مادى ده‌بينێته‌وه ، و يه‌كيێتى هه‌بوون و چاره‌نووسى مرۆيى ده‌پشكنێ. له يه‌كێك له چامه‌كانيدا له كاتى مردنيدا ده‌ڵێ:
ده‌روونتان له جه‌سته‌تان جياكه‌نه‌وه هه‌ق وه‌ك هه‌قێكى روون ده‌بينن توخمى روحه‌كان له ناوماندا يه‌كه خۆم ته‌نيا ئه‌بينم ئێوه‌م برِواشم وايه ئێوه منم
سه‌ره‌تاى فه‌لسه‌فه‌ى ئيشراقى له‌لاى ئه‌فلاتونه‌وه ده‌بينرێته‌وه، فه‌لسه‌فه‌كه‌ى خاوه‌ن دوو ره‌هه‌ند بوو، عرفانى و ئه‌قڵى بهڵگه‌داريى.
ره‌هه‌ندى عرفانى گه‌شه‌ى كرد و له ئه‌فلاتونييه‌تى نوێشدا به‌رده‌وامبوو، له رابه‌ره‌كان: ئه‌فلوتين و فرفريۆس و بريكلس.
ئه‌گه‌ر بێت و مه‌شائييه‌ى سه‌ره‌تايى گريكى له لاى ئه‌رستۆ، و ئيسلاميش له لاى فارابى و ئيبن روشد دانيان به‌وه دا نه‌نابێت كه له رێگه‌ى عرفانه‌وه به مه‌عريفه بگه‌ن. به‌ڵكو گه‌يشتن به مه‌عريفه خوازيارى بهڵگه‌ى عه‌قڵى و به‌ڵگه و ئه‌زموونه، ئه‌وه له حيكمه‌تى ئيشراقيدا كه سوهره‌وه‌ردى به دامه‌زرێنه‌رى هه‌قيقى داده‌ندرێت،بنچينه‌كانى بهڵگه‌يى ئه‌قڵى هه‌لنه‌وه‌شاندۆته‌وه و ره‌تى نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاگاداركه‌ره‌وه‌يه‌ك بۆ ئه‌قڵ و وزه به‌خشێك به ره‌فتار ته‌ماشاى كردووه. به‌ڵام پێگه‌ى يه‌كه‌م بۆ ره‌فتارى ئيشراقى – عرفانييه بۆ گه‌يشتن به گه‌وره‌ترينى مه‌عريفه‌كان. ئيشراقييه‌ت له جه‌وهه‌رى خۆي‌دا فه‌لسه‌فه‌يه‌كى بهڵگه‌داريى ئه‌قڵى و ره‌فتارگه‌رييه‌كى ئيشراقييه.ئامانجى گه‌ياندنى ئه‌و روناكييانه‌يه كه هاتوونه‌ته خوار به به‌رزه‌خه‌كان و غه‌واسقه‌كان به ته‌واوترين و پيرۆزترين نور.
سوهره‌وه‌ردى فه‌لسه‌فه كۆنه‌كانى گريك و فارسى و زه‌رده‌شتى و هزره‌كانى يه‌كتاپه‌رستى دينى و ئيسلامى و ره‌فتارگه‌ريى عرفانى هه‌رس كردبوون، و به هزرێكى كراوه‌وه سه‌وداى له‌گه‌ڵ كردوون و كردوونى به بنه‌ماى فه‌لسه‌فه‌كه‌ى خۆشى كه ناوى ناوه حيكمه‌تى ئيشراق.
شێخى كوژراو، به زانستى سيميائيش ناسراوبوو، كه ئه‌مه‌ش زانستێكه بايه‌خ به گۆرِينى كانزا هه‌رزانه‌كان ده‌دات بۆ كانزاى به‌نرخ، (ئيبن ئه‌بي ئه‌سيبعه) له كتابه‌كه‌ى خۆي‌دا باسى زۆر رووداوى كردووه كه تيايدا سوهره‌وه‌ردى ئه‌نجاميداون، له‌م كرداره‌شدا سوهره‌وه‌ردى وزه‌ى روحى عارفى به‌كارهێناوه.
سوهره‌وه‌ردى نووسين و نامه و شعرى زۆرى هه‌بووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر كه‌س هه‌وڵيانداوه كه كتێبه‌كانى به رێكوپێكى پۆلين و ريزبه‌ندى و تۆمار بكه‌ن، زۆر سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ئه‌ده‌ن كه باش‌ترين هه‌وڵ هى رۆژهه‌ڵاتناسى فه‌رِه‌نسى" لويس ماسينيۆن" ه، كه وه‌ك يه‌كه‌م كه‌س هه‌وڵيداوه به شێوه‌يه‌كى زانستى له په‌يوه‌ندى ريزبه‌نديكردنى كتێبه‌كان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونى فه‌لسه‌فه‌كه‌ى بكۆڵێته‌وه.
هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سوهره‌وه‌ردى له‌و ته‌مه‌نه كورته‌يدا نزيكه‌ى (50) نووسراوى هه‌بووه، تا ئێستاش زۆر له نووسراوه‌كانى وه‌رگێرِدراونه‌ته سه‌ر زمانى ئينگليزى و فه‌رِه‌نسى و عه‌ره‌بى و توركى زمانانى ديكه، و هه‌روه‌ها زۆريشى به‌و زمانانه له سه‌ر نووسراوه.
كورته‌ى حيكمه‌تى ئيشراق: سوهره‌وه‌ردى له كاتى خوێندن و لێكۆڵينه‌وه‌كانى خۆي‌دا، وا تێگه‌يشت كه جيهان له رووناكى دروست بووه، ئه‌و رووناكيانه‌ش رووناكى ده‌به‌خشنه يه‌كدى. به‌و رووناكى به‌خشينه‌شى ده‌گووت، :"ئيشراق" بۆيه نازناوى (شێخى ئيشراقى) پێبرِا.
ديتنى سوهره‌وه‌ردى ئه‌وه بوو كه هه‌موو شتێك له رووناكييه‌وه‌يه، جگه له رووناكى شتێكى ديكه نييه، هه‌موو شتێك كه له جيهاندا هه‌يه و ئه‌و شتانه‌ى دواتريش دێن هه‌ر له رووناكين. به‌ڵام هه‌ندێ له رووناكييه‌كان نه‌رم و نيانن و هه‌ندێكيش زبرن، هه‌ندێكيش وه‌ك گه‌رديله بڵاو ده‌بنه‌وه, و هه‌ندێكيش وه‌ك گه‌رديله يه‌كدى ده‌گرن.
ئه‌مرِۆ باشتر له‌م تيۆره‌يه ده‌گه‌ين، چونكه ده‌زانين هه‌رچى له جيهاندا هه‌يه وزه‌يه به‌شێوه‌ى شه‌پۆڵ. كاتێك وزه له‌سه‌ر يه‌ك كۆده‌بێته‌وه ده‌بێته مادده، و كاتێك كه ئه‌و وزانه نه‌رم ونيان بن، ئه‌بنه شه‌پۆڵ يان رووناكى _ نور.
سوهره‌وه‌ردى باوه‌رِ بوو كه رووناكييه‌كان، نور به‌يه‌كدى ده‌به‌خشن. بۆيه‌شه جيهان ته‌نيا ئيشراقه و شتێكى ديكه نييه. هه‌ندێك له رووناكييه‌كان لاوازن و هه‌ندێكيش نه‌رم ونيانن، و هه‌ندێكيش پێكه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه.كاتێك كه رووناكييه به‌هێزه‌كان نوريان ده‌ده‌نه رووناكييه لاوازه‌كان، رووناكييه لاوازه‌كانيش به‌ره‌و رووناكييه به‌هێزه‌كان ئاراسته ده‌گرن. مرۆڤيش كه هه‌بووێكى ئه‌م جيهانه‌يه له رووناكييه و رووناكيش ده‌داته ئه‌وانيدى، هه‌روه‌ها رووناكى له‌وانى ديشه‌وه بۆ ئه‌و دێت.له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه نور له مرۆڤه‌وه ده‌چێته شته‌كانى دى و ئه‌وان سوود له مرۆڤ وه‌رده‌گرن. له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌يه مرۆڤ ده‌توانێت رووناكى به شته‌كانى دى ببه‌خشێت و له نورى ئه‌وانيديشه‌وه رووناكى وه‌ربگرێت و بگه‌شێته‌وه.
سوهره‌وه‌ردى ده‌يگووت كه حيكمه‌ت دوو جۆرى هه‌يه، يه‌كه‌ميان حيكمه‌تى كۆنه، كه له كۆنه‌وه هندييه‌كان و ئێرانييه‌كان و بابلييه‌كان و مسريه‌كان و دواتريش يۆنانييه‌كان سووديان لێوه‌رگرتووه، و حيكمه‌تى (لدنى) كه حيكمه‌تێكه مرۆڤه تايبه‌ته‌كان سووديان لێوه‌رگرتووه، له سه‌ره‌تادا ئه‌و دوو حيكمه‌ته له‌يه‌ك بنه‌مادا هاتوون، كه ئه‌و بنه‌مايه‌ش (ئيدريس)ه، كه (هورمس)يشى پێ ئه‌گووترێ، دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك حيكمه‌تييان له ئيدريس وه‌رگرت، به باوه‌رِى ئه‌و بوونه دوو به‌ش، به‌شێك به‌ره‌و ئێران و به‌شه‌كه‌ى ديكه‌شيان به‌ره‌و ميسر رۆيشتن.دواتر هه‌ردووكيان بوونه ئيسلام، ئيدريس يه‌كه‌م كه‌س بووه كه بنه‌ماى ده‌رس و فێربوونى دامه‌زراندووه، په‌يڤى (ده‌رس)يش له ناوى (ئيدريس)ه‌وه هاتووه.
ژێده‌ره‌كانى ئه‌م به‌شه:
بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م به‌شه به‌ته‌واوى پشتم به ئنته‌رنێته‌وه به‌ست، به تايبه‌تيش له (گه‌رِان) ى (گوگڵ)دا، به نووسينى ناوى سوهره‌وه‌ردى يان شێخ شه‌هاب. له‌وێوه کۆمه‌ڵێ لينك و ماڵپه‌رِى جياجيا زانيارى كه‌موزۆريان سه‌باره‌ت به سوهره‌وه‌ردى تێدابوو، بۆيه من لێره‌دا ناونيشانى چه‌ند سايتێك ده‌نووسمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر بتوانێ راسته‌وخۆ بگه‌رِێته‌وه سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌رِانه و زانيارى باشتر و زياتر په‌يدا بكات. 1. 1. يوسف زيدان، نهايات شيخ الاشراق،برِوانه http: //ziedan.com/lecturs.asp 2. رچوان السح، بين السهروردي والحلاج مجله التراپ العربي دمشق،العددان 99-100 تشرين الاول 2005 زئه‌م بابه‌ته له‌م سايته وه‌رگيراوه www.awu-dam.org/trath/99-100-033.htm 3. نصوص اشراقيه في الرۆيه والمجاز للسروردي، قاسم محمد www.aleftoday.net 4. د.وچحى يونس.القضايا النقديه في النپر الصوفي.حتى القرن السابع الهجري.http://www.awu-dam.org/book/06/study06/179-w-l/ind-book06sd001.htm 5. احمد خليل،مشاهير الكورد في التاريخ الاسلامي،www.gilgamish.org/viewarticle.php?=index-20061022-251 6. عبالفتاح القلعجي. السهروردي بين الاسگوره والاشراق. جريده الاسبوع الادبي.العدد 1007 تاريخ 20/5/2006 http://www.awu-dam.org/esbou1000/1007/isb1007-025.htm
به‌شى دووه‌م
نامه‌كانى سوهره‌وه‌ردى
سوهره‌وه‌ردى له زمانى مێرووله‌وه بۆ زمانى باڵنده وه‌رگێرِان و له‌سه‌ر نووسينى : د. عادل مه‌حمود به‌در.
د. عادل مه‌حمود به‌در مامۆستاى يارديده‌ر له كۆليژى ئادابى ته‌نتا، هه‌ڵگرى پله‌ى دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ى مه‌لا سه‌دراى شيرازى.ئه‌م دوو نامه‌يه‌ى (زمانى مۆران) و (چريكه‌ى سيمرخ) له فارسييه‌وه وه‌ريگێرِاونه‌ته سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى. منيش له ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌رمگرتووه و كردوومه‌ته كوردى.
* * * * * * *
كاتێك ته‌ماشاى ژيانى سوهره‌وه‌ردى ده‌كه‌ين ،شه‌هيدى ئيشراق. كه‌سايه‌تييه نيگه‌ران و پرِ دڵه‌رِاوكێ و ناجێگيره‌كه‌ى ده‌بينين، به ته‌واويش دياره هۆكاره‌كانى نيگه‌رانى و دڵه‌رِاوكێكه‌ى كۆكه له‌گه‌ڵ روحى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى تێيدا ژياوه. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كه شه‌پۆڵه هزرى و باوه‌رِيى و سياسييه ناكۆكه‌كان تێيدا له ململانێ دابوون. ململانێى هزرى شيعى و هزرى سونى كه له ده‌وڵه‌تى فاتمييه‌كان و ئه‌يوبييه‌كان به‌رجه‌سته ببوو. سوهره‌وه‌ردى سه‌ربارى ئه‌مه‌ش توانى نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو رۆشنبيرييه‌كانى سه‌رده‌مه‌كه‌ى خۆى بكات و له‌پاڵيشيدا ئه‌زموونى حه‌كيم و پێغه‌مبه‌ره‌كانى پێشووى گواسته‌وه بۆ ناو ئه‌زموونه خودييه‌كانى خۆى. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جياوازى ئه‌و ژێده‌ره شارستانييانه كارلێكى له گه‌ڵ كردوون و به راستيش له‌گه‌ڵ ئه‌و خورپانه‌وه به هه‌بوون و فكره‌وه ژياوه. وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له شانۆى ژيانى په‌نهانى ئه‌و و له‌گه‌ڵ هه‌بوونى تايبه‌تى خۆى و ئه‌زموونه روحييه خودييه‌كه‌ى روويدا.
هزرى سۆفيگه‌رى له‌لاى سوهره‌وه‌ردى، شه‌هيدى ئيشراق، هزرێكى زيندووى ره‌سه‌نه. ناشكرێت بيگه‌رِێنينه‌وه بۆ پارچه‌يه‌ك له تيۆره‌كانى پێشخۆى، ته‌نيا به لۆژيكى سته‌مكارييه‌وه نه‌بێت. هه‌تا ميتافيزيكييا نورانييه‌كه‌ى كه له كتێبه‌كه‌يدا (حيكمه‌تى ئيشراق) باسى كردووه، جياوازييه‌كى ته‌واوى هه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌و ميتافيزيكيا ته‌قليدييه‌ى كه بێ بنه‌مايه‌كى زيندووى مرۆيى له ئاسماندا ده‌فرِێت. چونكه ميتافيزيكيا له لاى سوهره‌وه‌ردى پشت به ئه‌زموونى سۆفيگه‌رييه‌كى خودى و واقعێكى كه‌سيى ده‌به‌ستێت و سرووشى شێوازێكى قوڵى مرۆڤايه‌تى ده‌به‌خشێت. هه‌تا هه‌موو تيۆره ميتافيزيكييه‌كان له هه‌موو لايه‌كه‌وه، له‌و شێوه‌يه‌دا فۆرِمۆله ده‌كات. هه‌تا ده‌توانين پێى بڵێين (ميتافيزيكيياى مرۆڤ) چونكه زيندووه و هه‌ستداره و خۆى به كه‌توارى ديارى مرۆڤه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.له‌و تێگه‌يشتنه‌شه‌وه به‌ره‌و دانانى په‌يوه‌ندييه‌كى وجودى ده‌رِوات كه نهێنى دايده‌پۆشێ. له‌م په‌يوه‌ندييه‌دا له‌گه‌ڵ خودا (الله) يان نورى ئه‌نوار، فه‌لسه‌فه‌ى سوهره‌وه‌ردى وێنه‌ى جيهانه‌كان و بوونه‌وه‌ره نورانييه‌كان ده‌كێشێت. و هه‌ندێ شوێنى ناوه‌نديى له نێوان جيهانى هه‌ست و نوردا ده‌ستنيشان ده‌كات. هه‌بووى سۆفى سالك ئاماده ده‌كات بۆ گواستنه‌وه و سه‌ركه‌وتن له نێو خۆيان‌دا تا ده‌گاته ديتنى نورى ئه‌نوار. به‌م شێوه‌يه ئه‌م هزره هه‌سته‌كانى به‌سه‌ر داهێنانه‌كانيدا داده‌دات.و پێدراوه‌كانى هه‌ستى مرۆيى بنه‌ماى هه‌موو ئه‌و داهێنانه‌يه. چونكه ميتافيزيكا له وێنه‌يه‌كى زيندوو و راچه‌نيو به‌ده‌رده‌كه‌وێ. و له ناو راچه‌نيوى و سرووشتى به بزاو و ديناميكيه‌كه‌ى وێنه‌ى په‌يژه‌كانى هه‌بوون بۆ بڵندى سۆفى ده‌كێشێت كه پێى ده‌گووترێت مه‌قامات و ئه‌حوال.* ئه‌م په‌يژانه تايبه‌تن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له راڤه‌ى نامه سۆفييه‌كان ديار ده‌بێت، كه وه‌ك په‌يژه‌كانى بڵاوى سۆفيگه‌ريى نين. به‌ڵكو ئه‌و په‌يژانه له‌ناوه‌وه په‌يوه‌ستن به خودى ميتافيزيكياوه.
په‌يژه‌كانى(مدارج) سۆفيگه‌رێتى له لاى سوهره‌وه‌ردى وه‌ك له نامه‌كانى پێشكه‌شى كردوون، ناگه‌رِێنه‌وه بۆ هه‌رێمى بير‌ى ئه‌بستراكت يان ته‌نيا بۆ ته‌واوكردنى مه‌زهه‌بى فه‌لسه‌فى بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له لاى فه‌يله‌سوفێكى وه‌ك ئيبن سينا وايه. به‌ڵكو ئه‌مه ديتنێكه‌و له ئه‌زموونێكى زيندووه‌وه ههڵده‌قوڵێ، له قوڵايى خۆي‌دا پرِه له ويستێكى بێ كۆتايى بۆ هه‌قيقه‌ت. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه له‌وانه‌يه فه‌لسه‌فه‌ى سوهره‌وه‌ردى به گشتى وێنه‌يه‌كى هێلكارى ئه‌قڵى به خۆوه ههڵده‌گرێت كه ئاماژه به وه‌ستان (سكون) ده‌كات، به‌ڵام له جه‌وهه‌رى خۆي‌دا وێنه‌يه‌كه پرِه له چالاكى. چونكه له ناوه‌وه‌يدا روحێكى مرۆڤايه‌تى راچه‌نيو كار ده‌كات نه‌وه‌ك ئه‌و روحه‌ى كه له لاى ئه‌رستۆ بۆ نموونه ده‌يبينين.ئه‌و روحه‌ى ژيانى فه‌رامۆشكردووه، و وێنه‌ى خواگه‌ريشى له وێنه‌يه‌كى بێگياندا ره‌قكردۆته‌وه، به‌وه‌ى كه بزوێنه‌رى يه‌كه‌مه.
بۆيه په‌ند له باسكردنى مه‌زهه‌ب و هزره‌كان له شێوازى ده‌ره‌وه‌ى يان هێلكارييه وێناكراوه‌كه‌ى نييه.به‌ڵكو په‌ند له روحى خودى ئه‌و مه‌زه‌هه‌بانه‌وه‌يه.واته ره‌هه‌نده روحانييه خوديه‌كان كه له پشت هه‌ر وێنه‌يه‌كى هێلكارييه‌وه كار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر روح له‌و مه‌زهه‌بانه‌دا وه‌ك په‌يكه‌رێكى مه‌رِمه‌رِى بێ ژيانى ره‌قبۆوه بێت. ئه‌وه ره‌وانه‌ى مۆزه‌خانه‌ى فكريان ده‌كه‌ين. چونكه له ناوه‌وه كارمان تێناكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو روح له‌و مه‌زهه‌بانه‌دا راچه‌نيو و نيگه‌ران بوو وه‌ك ژيان خۆى كه لێى هه‌ڵقوڵاوه، ئه‌وه له ناوه‌وه كارمان تێده‌كه‌ن، ژيانێكى نويێان لێ له‌دايك ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له بنه‌چه‌دا وابووه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه ورِوژاو و پاڵنه‌رى ئه‌زموونه روحييه‌كانن له قوڵايى خۆيان‌دا. ئێمه ئه‌و روحه راچه‌نيوه بۆ شارستانييه‌تێك ده‌گێرِينه‌وه كه شايانى مانه‌وه‌يه، ئه‌م ره‌هه‌نده روحييه له حاڵه‌تى سوهره‌وه‌رديدا به‌رِاستى ده‌چێته‌وه هه‌رێمى ژيانى راچه‌نيو و هه‌ستى ناوه‌وه‌ى خودى، و هه‌ڵوێستى بوونێكى پرِ له نيگه‌رانى ، نه‌وه‌ك بۆ هه‌رێمى ناوچه‌ى هزرێكى وێنه‌كراوى بێگيان.
ئه‌م راچه‌نينه له قوڵاييه‌كانى هزرى ئيشراقى سۆفيگه‌ريى سوهره‌وه‌ردى هه‌يه، به‌تايبه‌تى له لايه‌نه هێماييه‌كانى كه نامه سۆفيگه‌رييه‌كانن جێگه‌ى باسى ئێمه‌ن، كه له‌و راڤه‌يه‌دا بۆ تێگه‌يشتنى ره‌هه‌نده‌كانى سۆفيگه‌رى له لاى شه‌هيدى ئيشراق پشتى پێده‌به‌ستين.
بۆيه له‌و نامانه‌دا ده‌بينين شه‌هابى سوهره‌وه‌ردى له رێى ئه‌و نامانه‌دا هه‌وڵ ده‌دات چاره‌نووس بدۆزێته‌وه له رێى بينينێكى خودى كه خاڵى نييه له سرووشتى خه‌مبارى ئه‌و خوده‌ى كه تێيدا ژياوه و داهێنه‌رى ئه‌و بينينه‌شه.
لێره‌دا كه‌سايه‌تى ده‌بينينه‌وه كه خۆى له ناو وێنه و ئه‌ندێشه‌ى ئه‌فسانه‌يى و ره‌مزى رۆچووه، وه‌ك چۆن ته‌عبير له خۆى و بوونى خۆى ده‌كات، به پێى ميتۆدێكى ناوه‌كى هه‌وڵ ده‌دات هه‌قيقه‌ت له قوڵايى خۆي‌دا بدۆزێته‌وه، ئه‌و نوره له خودى خۆي‌دا بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى له نێوان خۆى و خواگه‌ريدا خۆش بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابى ژيانى ئه‌ويش بێت. چونكه ژيانى ده‌ره‌كى فه‌يله‌سوف به‌راورد ناكرێت به‌و ژيانه ئه‌به‌دييه‌ى ده‌يخوازێ. سوهره‌وه‌ردى ئايه‌ته‌كانى قورئانى پيرۆز به‌كارده‌هێنێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته وجودييه تايبه‌تييه‌كانى خۆى ده‌ربرِێت، ده‌چێته قوڵايى ئايه‌ته پيرۆزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به ئه‌زموونى تايبه‌تى خۆى ببه‌ستێته‌وه. سوهره‌وه‌ردى به‌گشتى زياتر له هزرمه‌نده‌كانى دى به قورئان گرێدراوبوو، و هه‌وڵيداوه به گوێره‌ى پێداويستييه‌كانى ژيانى سۆفييانه‌ى و به پێى ميتۆدى (ئستبتانى خودى) (Introspection)تێى بگات. به‌م ميتۆده‌ش به قوڵى ده‌مانگێرِێته‌وه بۆ بنه‌چه‌ى هه‌بوون و بنه‌ماى هه‌موو شتێك (الله) نورى ئه‌نوار.
به‌م پێيه ده‌بوايه به‌سه‌ر هه‌موو وێنه و فۆرِمه ده‌ره‌كييه‌كان و بابه‌تييه‌كانى دين و ته‌وحيددا بڵندتر بكه‌وێت، له پێناو قوڵكردنه‌وه‌ى مانا ناوه‌كييه‌كانييان، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه په‌رِينه‌وه‌ى بۆ هه‌قيقه‌تى ساكار يان هه‌قيقه‌تى خواگه‌رى له‌ساكارى خۆي‌دا.ئه‌و ساكارييه‌ى له پشت شه‌ريعه‌ته دياره جياوازه‌كانه‌وه بزر ده‌بێت، سوهره‌وه‌رديش به هه‌موو وێنه‌يه‌ك ئه‌م هه‌سته به هه‌قيقه‌تى ناديار ده‌رده‌برِێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ندێ گووته له زمانى جياواز به‌كارده‌هێنێ ، و هه‌ندێ زاراوه به‌كار ده‌بات كه ره‌نگه له‌گه‌ڵ هزر و ديتنه‌كانى هاو دژ بن. ئه‌مانه‌و سه‌ره‌رِاى به‌كارهێنانى هه‌ندێ وێكچواندنى نامۆ،
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و گووته و زاراوانه به شێوه‌يه‌كى گشتى له زۆر باردا قاوغێكى ناوه‌رِۆك ڤاڵان،چونكه ئه‌و تژى ماناى كردوون. بۆيه بوونه‌ته موڵكى خودى ئه‌و. ده‌ربرِى هزره‌كانييه‌تى. لێره‌دا ئه‌م گووته‌و و زاراوانه له مانا ره‌سه‌نه‌كانييان دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
هزرى سۆفيگه‌ريى له لاى سوهره‌وه‌ردى به تايبه‌تى له نامه سۆفييه‌كانيدا، هزرێكه خاوه‌نى شێوازێكى كه‌سى و وجودييه. بۆيه ده‌ربرِينى ئه‌م هزره تايبه‌تانه، واته هزرى كه‌شفى و چێژى،بێ ديتن و هێما و ئه‌فسانه‌كان ناكرێت.واته له رێى ده‌ربرِينى ناراسته‌وخۆ كه شێوه‌ى ديالۆگ وه‌رده‌گرێت،نه‌وه‌ك شێوازى قسه‌كردنى فێركردنيان راسته‌وخۆ. ئه‌م هێما و بينينانه كه شێوازێكى كه‌سييان هه‌يه زمانێكى روحى په‌روه‌رده‌يين هاوكارى رێبواره‌كان (ساليكه‌كان) ده‌كه‌ن له رێى خواى ته‌عالادا، بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و په‌يژانه‌وه سه‌ركه‌ون تا ده‌گه‌نه پله‌ى گه‌يشتن و نۆرِينى هه‌قيقه‌ت. زمانى ئه‌و نامانه زمانێكى ئاماژه‌داره، نه‌وه‌ك راگه‌يه‌نراو، چونكه زمانى راسته‌وخۆ بۆ ئه‌زموونه روحييه خودييه‌كانى سۆفى بێگه‌ردييه‌كه‌ى ون ده‌كات و پاكيزه‌ييه‌كه‌ى ناهێڵێت، چونكه ئه‌م ئه‌زموونانه ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ ماهييه‌تى سۆزداريى يان ئنفعالى ناوه‌وه. ماهييه‌تى سۆزداريى به وه‌سف له رێى شعر و گووتارى چرِ ده‌رده‌برِدێت. بۆيه ئێمه لێره‌دا له نامه سۆفييه‌كاندا راسته‌وخۆ هه‌قيقه‌ت به روونى وه‌ك بابه‌ته دياره‌كان نادۆزينه‌وه، به‌ڵكو لێره‌دا پێويستيمان به كۆششێكى ناوه‌كى هه‌يه، و له گه‌ڵ قوڵايى ئه‌م هێمايانه‌وه رووبچين بۆ ئه‌وه‌ى له ناوه‌وه بيانبينين و روح و ماناكانيان بدۆزينه‌وه. خودى ئه‌م دۆزينه‌وه‌يه ده‌مانگه‌يه‌نێته به‌ر ده‌رگه‌ى هه‌قيقه‌ت. واته جه‌وهه‌رى رێگه‌ى هه‌قيقه‌تمان نيشان ده‌دات. ئه‌وه‌يه ئه‌و شته‌ى ئه‌و هێمايانه يان نامه سۆفيگه‌رييانه ده‌ريده‌برِن. ئامانجيش له‌م نامه ئامانجێكى په‌روه‌رده‌يى روحييه هاوكارى هه‌بوو يان رێبوار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌وه‌ى خۆى بگۆرِێت، له‌ناوه‌وه كاريگه‌رى ده‌كات، داوا له هه‌بوو ده‌كات هه‌ڵوه‌سته‌يه‌ك له‌گه‌ڵ خودى خۆى بكات بۆ ئه‌وه‌ى جه‌وهه‌ره‌كه‌ى بدۆزێته‌وه به پێى ميتۆدى به‌ناوداچوون كه ئه‌م نامانه دايانرِشتوون.
كاتێكيش به‌نده يان هه‌بوو خودى خۆى ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌وكاته رێگه‌ى رزگارى ده‌زانێت. كه گرتنه‌به‌رى رێگه‌ى كۆشش و ئازار له پێناو بردنه‌وه‌ى ناكۆتايى له قوڵايى ئه‌م جيهانه كۆتاييه‌دا كه خزاوه‌ته باوه‌شى كۆت و پێوه‌نده‌كانى به‌دواوه دێت.
ئه‌م ئامانجه‌ى كه داوامان لێ ده‌كات له‌گه‌ڵ خودى خۆمان بوه‌ستين،بۆ ئه‌وه‌ى بيناسين، به پێى وته‌ى به‌ناوبانگى سوكرات (خۆت بناسه) پاڵ به خوده‌وه ده‌نێت بۆ گۆرِانى ناوه‌كى، و به گرتنه‌به‌رى رێى ئه‌م گۆرِانه تا كۆتايى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌بوو ببێته باوه‌رِدار،يان خواگه‌ر به پێى ده‌سته‌واژه‌كانى سوهره‌وه‌ردى، چونكه مرۆڤ باوه‌رِدار نييه به‌ڵكو ده‌بێته باوه‌رِدار، به كۆششى روحى و ئازارى ناوه‌وه. لێره‌دا گۆرِانى ناوه‌كى له هه‌بوودا رووده‌دات، ئه‌و گۆرِانه‌ى به‌ره‌و هه‌قيقه‌تى خودى ده‌بات.
هه‌بوو له قوڵايى خۆي‌دا ماناى ناكۆتايى ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش پاڵى پێوه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى سه‌خت به‌ره‌و ناكۆتايى به‌پێى دۆزينه‌وه‌كانى خودى خۆى بگرێته‌به‌ر. ئه‌م ره‌فتاره‌ش ده‌يگه‌يه‌نه‌ته پرِبوون به هه‌قيقه‌تى خۆى. به‌مه‌ش هه‌قيقه‌تى ده‌ره‌كى ده‌بێته خودى، له‌و ساته‌دا هه‌بوو ده‌بێته خواگه‌رێكى هه‌قيقى. خوا به نورێكه‌وه ده‌بينێت كه قوڵايى خودى پرِ ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژانى روحيى هه‌بوو ته‌واو بێت، و له‌به‌ر زۆرى هێزى نوره‌كان كه له ناو جه‌سته‌ى ناوه‌كيدا ده‌توێنه‌وه و له‌به‌ر زۆرى ئه‌و رووناكييانه، له پێناو ئه‌مه و ئه‌وه‌دا، و چونكه ئه‌و جگه له خودا هيچى ديكه له بووندا نابينێت، و سه‌رگه‌رم ده‌بێت به شادى خۆشه‌ويست، هاوار ده‌كات: (ئه‌نا ئه‌لحه‌ق)(لا أنا الا أنا) ته‌نيا لێره‌دا تاكى ته‌نيا (الفرد الواحد) يان جه‌مسه‌ر يان حه‌كيمى خواگه‌ر، سوارچاكى باوه‌رِ، هه‌بوونى ناكۆتايى خۆى به‌ده‌ستدێنێ. له هه‌قدا به هه‌ق و بۆ هه‌ق ده‌مێنێته‌وه له دواى فه‌نابوونى له هه‌موو شتێك‌دا ته‌نيا خوا نه‌بێت. خودى خودايى ئه‌م مانه‌وه‌يه‌ى پێده‌به‌خشێت.
* * * * * * *
*مه‌قامه‌كان و حاڵه‌كان
خوێنه‌رى خۆشه‌ويست، پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ى نامه‌كان بكه‌يت به پێويستم زانى كه باسى (مه‌قامه‌كان و حاڵه‌كان) پێگه‌كان و باره‌كان بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى رووناكييه‌كى زياتر بخاته سه‌ر ئه‌و په‌ره‌گرافانه‌ى كه له‌نامه‌كاندا ده‌يانخوێنييه‌وه كه تيايدا چه‌ندين جار مه‌قام و حاڵه‌كان باسيان ده‌كرێ.بۆ ئه‌م دێرانه‌ى خواره‌وه‌ش پشتم به دوو سه‌رچاوه به‌ستووه: يه‌كه‌ميان: كتێبى د. ئيبراهيم ئه‌حمه‌د شوان،سۆفيگه‌رى.شيعرى ئايينى و سۆفيگه‌رى له شيعره كوردييه‌كانى مه‌حويدا. چاپى يه‌كه‌م.هه‌ولێر 2001 له بڵاوكراوه‌كانى ده‌زگاى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى موكريانى.كه به‌گه‌رِانه‌وه‌ى راسته‌وخۆش بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌يه سوودێكى زياتر و زانيارى باشترت ده‌ستده‌كه‌وێ. دووه‌ميشيان: الدكتور اسعد السحمرانى، التصوف.منشۆه ومصگلحاته.دا النفائس بيروت لبنان.الگبعه الپانييه 2008 كه ديسان ئه‌ويش سه‌رچاوه‌يه‌كى باشه بۆ سوودى زياتر.
مه‌قامه‌كان و حاڵه‌كان دوو زاراوه‌ن سۆفييه‌كان به‌كاريدێنن بۆ زانينى پێگه‌ى رێبوار له رێى سۆفيگه‌ريه‌تيدا، مرۆڤى باوه‌رِدار به كۆششى جه‌سته‌يى و گيانى ده‌گاته مه‌قامه‌كان، واته مه‌قام شتێكى خوايى نييه، به‌ڵكو له ئه‌نجامى هه‌وڵ و كۆششى رێبواره‌وه به‌ده‌ستدێت،سه‌راجى توسى له باره‌ى مه‌قاماته‌وه ده‌ڵێت:(مه‌قام واته مه‌قامى عه‌بد له نێوان ده‌سته‌كانى په‌روه‌ردگاردا به‌و كۆشش و وه‌رزش و هه‌وڵ و خۆگرتنانه‌ى بۆ خواى خۆى ده‌كات) خودا‌ش فه‌رموويه‌تى: (ژلك لمن خاف مقامي وخاف وعيد) (وما منا الا له مقام معلوم) مه‌قامه‌كانيش ده‌بنه هه‌فت مه‌قام:
يه‌كه‌م: زوهدى ئه‌رك واته وازهێنان له حه‌رام. دووه‌م:زوهدى سوننه‌ت واتا وازهێنان له شتى گوماندار. سێيه‌م: زوهدى فه‌زيله‌ت واتا وازهێنان له حه‌ڵاڵ.
حاڵه‌كان: حاڵ به‌خششێكى خواييه و په‌يوه‌نديى به وه‌رزشى گيانى و له‌شييه‌وه نييه و جاروبار په‌يداده‌بێ و دوايى ون ده‌بێت.
يه‌قين له قورئاندا به سێ جۆر ناوى هاتووه: 1.علم اليقين واتا دڵنيايى و باوه‌رِ له رێگه‌ى زانيارييه‌وه. 2.عين اليقين واتا كه‌شفكردن و بينين به چاو. 3. حق اليقين واتا گه‌يشتنه ئه‌وپه‌رِى بينين و دڵنيابوون لێى به‌هۆى زانسته‌وه.يه‌قين بنه‌ماى هه‌موو حاڵه‌كانه و برِوا هێنانه به غه‌يب و نه‌مانى گومانه له ده‌رووندا.
نامه‌ى يه‌كه‌م
نامه‌ى زمانى مۆران
به‌ناوى خواى گه‌وره و ميهره‌بان
خودايه، زانينى پترم بده‌يێ (ربى زدنى علما)
سوپاس بۆ داهێنه‌رى هه‌موو شتێك و له هه‌قيقه‌تدا، هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان خۆيان به‌رهه‌ڤ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دان به‌وه‌دابنێن كه هه‌بوونى هه‌مووان، يان هه‌بوونى هه‌موو شته‌كان پێويست نييه ته‌نيا بۆ ديتنى (گه‌وهه‌ر) نه‌بێت. دروودى خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر گه‌وره‌ى رۆڵه‌كانى مرۆڤ و ياوه‌رانى. چونكه يه‌كێك له هاورِێيانى موئه‌يه‌دين ، كه رووى خۆى له لاى هه‌بوونێكى لاواز كرد، گرتبوو، داواى لێكردم كه‌مێك له‌و ده‌سته‌واژانه‌ى بۆ بنووسم كه ئاماژه‌ن بۆ رێسا و رێبازى ره‌فتار، به‌ڵێنى پێدام جيا له خاوه‌نه‌كانييان ئه‌زبه‌ريان بكات، ئه‌م ده‌سته‌واژانه يان ئه‌و رستانه حه‌كه‌ياتێكن به‌ناوى ( زمانى مۆران). سه‌ركه‌وتنيش له خواوه‌يه.
به‌شى يه‌كه‌م له قوڵايى تاريكيدا ژماره‌يه‌كى كه‌مى مێرووله له كاروانێكدا ده‌ركه‌وتن، كه له برساندا كه‌مه‌رى خۆيان به‌ستبۆوه، يه‌كه‌مجار ته‌نا بوون و دواتر بۆ په‌يداكردنى خۆراكيان به بياباندا وه‌ربوون، به رێككه‌وت هه‌ندێ خونچه‌ى شينى رووه‌ك كه بۆ ديتنيان له ناوچه‌كه بوون، به‌يانى كاتێك خوناو ده‌تكايه سه‌ر رووى خونچه‌كان، مێرووله‌يه‌ك له ويترى پرسى: ئه‌وه چييه؟ هه‌ندێكيان وتيان:" سه‌رچاوه‌ى ئه‌و دڵۆپانه زه‌وييه" ئه‌وانى ديكه‌ش وتيان " ئه‌وه له ده‌رياوه‌يه"
له كاتێكدا مشتومرِى مێرووله‌كان توند بوو، مێرووله‌يه‌كى زيت له ناوياندا ههڵسايه‌وه و وتى: "ساتێك چاوه‌رِێكه‌ن تا ببينين" رێگه‌ى لار به‌ره‌و ئاراسته‌ى بنه‌چه‌ى خۆى كێش ده‌كاته‌وه و مه‌يلى ئاوێته‌بوونه‌وه‌ى هه‌يه به سه‌رچاوه‌ى خۆى، هه‌موو شته‌كان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى خۆيان كێش ده‌كرێن،" يان لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه شته‌كان به هه‌ڵبژاردنى خۆيان كێش ده‌كرێن، يان ههڵبژاردنه‌كه‌ى به‌ره‌و بنه‌چه‌ى خۆى ده‌يبات،" نابينن قورِى زه‌وى به‌ره‌و ناوه‌ندى زه‌وى فرِێدراوه، چونكه له بنه‌چه‌دا به‌ردين و گرانه و له‌به‌رئه‌وه‌ى رێساكه‌ش ئه‌وه‌يه كه هه‌موو شتێك بۆ بنه‌چه‌ى خۆى ده‌گه‌رِێته‌وه، زه‌وى چاڵێكى درێژه، قورِيش له كۆتاييدا داده‌كه‌وێت، هه‌ر شتێك بۆ تاريكى بێگه‌رد بگه‌رِێته‌وه ئه‌ويش تاريكييه، چونكه سه‌رچاوه‌كه‌يه‌تى. له‌و لاى تره‌وه رووناكى ئه‌به‌دى هه‌قيقه‌تێكه زياتر به تێبينيكردنى جه‌وهه‌رى شه‌ريف (روح) ديار ده‌كه‌وێت. خودا‌ش هه‌ر ئه‌گه‌رێكى لۆژيكى له يه‌كگرتنه‌دا حه‌رام ده‌كات، هه‌ر شتێك داواى رووناكى بكات ئه‌وه له رووناكييه‌وه هاتووه.
له گه‌رمه‌ى مشتومرِى مێرووله‌كاندا، هه‌تاو گه‌رمتر لێهات و خوناوه‌كان له‌سه‌ر رووى خونچه‌كاندا نه‌مان و له‌ناوچوون، دواى ئه‌وه مێرووله‌كان له‌وه گه‌يشتن كه خوناوه‌كان سه‌ر به زه‌وى نين، به‌ڵكو سه‌ر به هه‌واوه‌ن و بۆ ئه‌و ده‌گه‌رِێنه‌وه،(نور على نور يهدى الله لنوره من يشا‌ء ويچرب الله الأمپال للناس)(وأن الى ربك المنتهى) (اليه يصعد الكلم الگيب والعمل الصالح يرفعه)
به‌شى دووه‌م:
هه‌ندێ كيسه‌ڵ لانه‌يه‌كيان له‌سه‌ر كه‌نار هه‌بوو، له حه‌سانه‌وه‌ياندا كه ته‌ماشاى ده‌ريايان ده‌كرد له‌و كاته‌دا ديتيان باڵنده‌يه‌كى نه‌خشدار له‌سه‌ر رووى ئاوه‌كه‌دا وه‌ك باڵنده‌كانى ديكه گه‌مه ده‌كات، هه‌ندێجار ده‌چووه ناو ئاوه‌كه و هه‌ندێجاريش سه‌رده‌كه‌وته‌وه، يه‌كێكيان پرسى: "ئه‌و باڵنده‌يه هه‌واييه يان ئاوييه؟"يه‌كێكى دى وتى: ( ئه‌گه‌ر ئاويى نه‌بوايه چى له ئاو ده‌كرد؟ سێيه‌ميان گووتى: ئه‌گه‌ر ئاويى بوايه نه‌يده‌توانى بێ ئاو بژيه‌ت" بۆيه دادوه‌رى دلسۆز برِيارى ماده‌ى دانايى دا كه ئه‌وه‌يه: " بۆ ساتێك ته‌ماشاى بكه، ئه‌گه‌ر توانى بێ ئاو بژى ئه‌وه ئاوى نييه و پێويستيشى به ئاو نييه، بهڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ماسييه ، چونكه كاتێك ئاو به‌جێدێڵێ ژيانى به‌رده‌وام نابێت، له پرِ گه‌رده‌لوولێكى هار هات و ئاوه‌كه‌ى شه‌قاند". له‌و ده‌مه‌دا باڵنده بچكۆڵه‌كه به‌ره‌و ئاسۆ فرِِى، دواى ئه‌وه به دادوه‌رييان وت: رازيبوونى ئێمه ته‌فسيرێكى ده‌وێ، دادوه‌ريش فه‌رمووده‌يه‌كى پێغه‌مبه‌رمان دروودى خواى لێبێت ، له‌سه‌ر زارى ئه‌بى تاليبه‌وه خوا رۆحى پيرۆزكات له باره‌ى ( وه‌جد و ترس ) ه‌وه وه‌ك خۆى بۆ هێنانه‌وه كه ده‌ڵێ:كاتێك رێكخستنى هۆشى له‌سه‌ر هه‌ڵگرت گه‌ردوون جێگاى لا نه‌هێشت، له حاڵه‌تى وه‌جده‌وه وتى "مه‌كان له پێغه‌مبه‌ردا نه‌ما" و سه‌باره‌ت به حه‌سه‌ن ساڵح (حه‌سه‌نى به‌سرى) له بارى مه‌حه‌به‌ته‌وه ده‌ڵێ ته‌ماشاى شوێنه‌وارى هاورِێيانى ده‌كرد: (رێنيشانده‌رى بۆ ده‌ركه‌وت، شوێنه‌كه‌ى بۆ نوشتانده‌وه) (چهر له العيان، فگوي له المكان)
مرۆڤه بليمه‌ته‌كان (حه‌زه‌كان يان سۆزه‌كان) ( passions) به شاردنه‌وه‌ى عه‌قڵانيكردن داده‌نێنن و جه‌سته‌ش وه‌ك شوێن وايه. ئه‌لحوسه‌ين كورِى مه‌نسور له‌باره‌ى (المختار) ههڵبژێردراوه‌وه دروودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌ڵێ: (چاوى له كوێى مرۆڤه‌وه پۆشى) و له ئونسه‌وه ده‌ڵێ : سۆفى له پشت هه‌ردوو گه‌ردوون و له‌سه‌رووى هه‌ردوو جيهانه‌وه‌يه، هه‌مووش رێكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تا شاردنه‌وه هه‌بێت، چاودێريكردن ناتوانێ چ ئه‌نجامبدات. و ئه‌و نه‌فسه‌ى ده‌توانێ ببينێ ئه‌وه شتێكى مه‌خلوق و نوێكراوه.
له‌و كاته‌دا هه‌موو كيسهڵه‌كان هاواريان كرد: چۆن ده‌كرێ چييه‌تێكى (ماهييه‌تێكى) زاڵ به‌سه‌ر جێگادا، ههڵگيرێت له جێگادا؟ چۆن ده‌كرێت له‌هه‌ر شه‌ش ئاراسته‌كانييه‌وه ده‌رباز بێت؟ دادوه‌ر وه‌ڵاميدانه‌وه:بۆيه منيش چيرۆكه‌كه‌م به درێژى بۆ گێرِانه‌وه. له‌وكاته‌دا كيسهڵه‌كان هاواريان كرد:" تۆمان لادا، تۆ لادراويت" دايانه به‌ر تۆپه‌ڵه قورِ و گه‌رِانه‌وه لانه‌كه‌يان.
به‌شى سێيه‌م: له كۆشكى سوله‌يمان دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، هه‌موو باڵنده‌كان هاتبوون ته‌نيا (شالوور) نه‌بێت، بۆيه پێغه‌مبه‌ر سوله‌يمان باڵنده‌يه‌كى ديكه‌ى نارده دواى شالوور بۆ ئه‌وه‌ى پێى بڵێ "پێويسته هه‌ر يه‌كه‌مان ئه‌ويدى ببينێت" كاتێك شالوور نامه‌يه‌كى بۆ پێغه‌مبه‌ر سوله‌يمان نارد، ئه‌و لانه‌كه‌ى خۆى جێده‌هێشت، به‌ڵام به هاورِيێه‌كانى گووت: " فرمانى سوله‌يمان دروودى خواى لێبێت له‌و حاڵه‌ته‌دا درۆ نييه، ئه‌مه گفتێكه به ديدار، كاتێكيش لانه‌كه‌ى ئێمه جێگه‌ى ئه‌و ناكات، كه‌واته ناتوانين له‌ناو لانه‌دا ديدار بكه‌ين، ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى بێت، هيچ رێگه‌ى ديكه نييه بۆ ديدار"
پيرێك له ناوياندا هاوارى كرد كه "به‌راستى و ئاشكرا په‌يمانت دا " " له‌سه‌رمانه سه‌ردانيان بكه‌ين، له دانيشتنێكى راستگۆدا له لاى شاهێكى به توانا"(كل لدينا محچون)(وان الينا ايابهم)(في مقعد صدق عند مليك مقتدر) ده‌بێته هه‌قيقه‌ت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته رێگا: كه لانه‌ى ئێمه جێگه‌ى شا سوله‌يمانى تێدا نه‌بێته‌وه ، ده‌بێت ئێمه لانه‌مان به‌جێبێڵين و بچينه لاى ئه‌و، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ين ئه‌وا هه‌ر ديدارێكى تر مه‌حاڵه.
له جونه‌يديان پرسى خواى لێ رازى بێت، سۆفيگه‌رى چييه؟ ئه‌م شعره‌ى وت:
له دڵه‌وه گۆرانى بۆ گووتم منيش وه‌ك ئه‌و گۆرانيم گووت له‌و جيێيه‌بووين كه لێيبوون ئه‌وانيش له‌و جێيه‌بوون كه لێيبووين
به‌شى چواره‌م:
شا كه‌يخوسره‌و ئاوێزه‌كى هه‌بوو بۆ نيشاندانى جيهان، كاتێ كه پێويست بوايه له‌وێدا لێى بگه‌رِێت، گه‌ردوونى ديت و شاره‌زاى شته شاراوه‌كان بوو، ئاوێزه‌كه‌ى به كۆيله‌يه‌ك دروستكردبوو، به شێوه‌ى قوچه‌ك، دواييش به جۆرێك داينا كه له خۆيه‌وه بكرێته‌وه و دابخرێت.
كه ويستى شتێكى شاراوه ببينێت، سه‌رپۆشه‌كه‌ى له‌سه‌ر لادا و هه‌موو به‌شه‌كانى كردنه‌وه، شته‌كه ده‌رنه‌كه‌وت، دواى ئه‌وه‌ى گرتييه‌وه، له ئامێرى سورِانه‌وه ده‌ركه‌وت، له كاتێكدا رۆژ له ناوه‌ندى ئاسمان بوو ئاوێزه‌كه‌ى له به‌رامبه‌ر دانا، كه تيشكى رۆژى پێكه‌وت هه‌موو وێنه و هێله‌كانى جيهانى له‌سه‌ر دياركه‌وتن.( ئه‌گه‌ر زه‌وى درێژبۆوه و شته‌كانى ناوه‌وه‌ى هاوێشتن و وازى هێناو رێى به خوداى خۆى دا و هه‌ق بوو ئه‌ى مرۆڤ تۆ زه‌حمه‌تكێشى بۆ خوداى خۆت و ده‌يبينى)(هيچ شاراوه‌يه‌كتان لێ ناشاردرێته‌وه) (ده‌روونى فێركرد كه چى كردووه و چى نه‌كردووه.)(واژا الارچ مدت والقت ما فيها وتخلت وأژنت لربها وحقت يا أيها الانسان انك كادح الى ربك كدحا فملاقيه)(لا تخفي منكم خافيه)(علمت نفس ما قدمت وأخرت)
شعر" كاتێ له گه‌وره‌ى خۆم گوێم له وه‌سفى كه‌وسه‌رى جه‌م بوو من خۆم هه‌مان جامى جه‌م بووم بۆ نيشاندانى جيهان
شعر: قسه‌يان له‌سه‌ر جامى نيشاندانى جيهان كرد و جله سۆفييه‌كانيشمان هه‌مان كه‌وسه‌رى كۆنى شاردراوه‌ن
جونه‌يديش وتويه‌تى: ته‌وارقى روناكى ديار ئه‌بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت رووناكى شه‌وه پرشنگداره‌كان ديارئه‌بێ و ده‌بينرێ كه ده‌ركه‌وت
به‌شى پێنچه‌م:
كه‌سێك ده‌بێته براده‌رى شايه‌كى جنۆكه، پێى وت "چۆن بتبينم؟" وه‌ڵاميدايه‌وه : ئه‌گه‌ر ويستت به ديدارمان بگه‌يت، هه‌ندێ بخور بكه ئاگر و دوايى پارچه ئاسنه‌كانى ناو ماڵه‌وه دوور بخه‌ره‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌فت كانزايانه‌ى ده‌نگيان هه‌يه و زه‌نا دروست ده‌كه‌ن و(والرجز فاَهجر)، و هه‌موو شتێك كه هه‌راوزه‌نا ده‌نێنه‌وه به ئه‌سپايى و نه‌رمى بپێچه‌وه، بيانبوره و بڵێ سڵاو.(و اصفح عنهم وقل سلام) پاشان ته‌ماشاى په‌نچه‌ره‌كه بكه دواى دانيشتن له بازنه‌يه‌ك و سووتاندنى بخوور، ئه‌و كاته ده‌مبينى.
به‌ڵام ئه‌وانيدى: بۆ غه‌يرى خۆيان نموونه‌ى خراپين.(لغيرهم مثل سوء)
جونه‌يد خواى لێ‌خۆش بێت لێيان پرسى: سۆفيگه‌رى چييه؟ ئه‌وان خه‌ڵكى ماڵێكن جگه له‌وان كه‌سى دى ناچێته ناوى، و خه‌واجه ئه‌بو سه‌عيدى خه‌راز خواى لێ خۆش بێت ده‌ڵێ: سفاته‌كانم هه‌موويان بۆ شا دياركه‌وتن و سفاته‌كانم ديار نه‌مان كاتێ له حه‌پسا نه‌مام ئه‌وه‌ش ديارنه‌ما كه ديارنه‌مانم بۆ ئه‌و بوو ئه‌وه‌يه فه‌ناى من ده تێبگه‌ن ئه‌ى به‌نى هه‌ست
له‌وه‌ڵامى يه‌كێكيشدا ئه‌و به‌يته‌ى گووتوه: بزر ده‌بم و له بزربووندا نازانم من كێم ئه‌نيا ئه‌وشتانه نه‌بێت كه‌خه‌ڵك له‌باره‌ى من و ره‌گه‌زى مندا ده‌يڵێن
سۆفييه‌كى گه‌وره‌ش گووتوويه‌تى (په‌يوه‌ندييه‌كان ببرِه و كۆسپه‌كان لابه‌ره تا خواى بوونه‌وه‌ر ده‌بينى) هه‌روه‌ها گووتويه‌تى : " كاتێ له هه‌موو بارێكتدا ئه‌وه ده‌كه‌ى" " زه‌وى به نورى خواى خۆى پرِشنگدار بوو و به هه‌قيش دادوه‌رييان له نێواندا ده‌كات"،"(اشرقت الأرض بنور ربها وقضي بينهم بالحق) و گووتووشيانه "سوپاس بۆ خواى هه‌ردوو جيهانه‌كان"(الحمد لله رب العالمين) هه‌مان ئايه‌ت " سڵاو له‌و په‌يمانانه كه له ده‌ستورى (وردى) و شنه‌باى شه‌ماڵ دێت"
به‌شى شه‌شه‌م:
له سه‌رده‌مێكدا هه‌ندێ شه‌مشه‌مه‌كوێره دوژمنايه‌تى خه‌مخه‌مه‌گرِويان كرد، زۆر رقيان له يه‌كترى بۆوه، ململانێ له نێوانيياندا له‌رِاده‌به‌ده‌ر بوو، كاتێ تاريكايى شه‌و رووى گومه‌زى شينى داپۆشى، و رۆژيش ئاوابوو، شه‌مشه‌مه كوێره‌كان برِيارياندا هه‌وڵێك له دژى خه‌مخه‌مه‌گرِو دانێن و وه‌ك سه‌رباز به ديل بيگرن. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى به ئاره‌زووى دڵى خۆيان سزاى بده‌ن و به كوشتن تۆڵه‌ى لێبكه‌نه‌وه.
كه كاتى جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه هات چوونه ده‌ره‌وه و خه‌مخه‌مه‌گرِوييان برده ماڵى محنه‌تى خۆيان به هاوكارى و يارمه‌تى يه‌كێكى ديكه. ئه‌و شه‌وه وه‌ك ديل هێشتيانه‌وه، به‌يانييه‌كه‌ى پرسيان شێوه‌ى سزادانه‌كه‌ى چۆن بێت؟ هه‌موويان رازى بوون كه بيكوژن. ئنجا راوێژيان به يه‌كێكى ديكه كرد له‌سه‌ر شێوازه‌كه(شێوازى سزادانى)، له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتن كه هيچ سزايه‌ك له‌وه خراپتر نييه كه ته‌ماشاى رۆژ بكات.
خه‌مخه‌مه‌گرِوه‌كه‌ش له دڵه‌وه خۆزگه‌ى ئه‌و مردنه‌ى ئه‌خواست. له خودا‌ش پارِايه‌وه ئه‌و مردنه رووبدات: حوسه‌ين كورِى مه‌نسورى حه‌لاج ده‌ڵێ: بمكوژن ئه‌ى باوه‌رِدارانم ژيانم له كوشتنمدايه مردنم له ژيانمدايه و ژيانيشم له مردنمدايه.
كاتێ كه رۆژ هه‌ڵات خه‌مخه‌مه‌گرِوه‌كه‌يان فرِێدايه ده‌ره‌وه‌ى ماڵه ناشيرينه‌كه‌يان (Misfortune) بۆ ئه‌وه‌ى به تيشكى رۆژ ئه‌شكه‌نجه‌ى بده‌ن. ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌يه چاڵاكى پێده‌به‌خشى، و واى ليده‌كرد بير له‌و كه‌سه نه‌كاته‌وه كه له پێناو خودا ، وه‌ك مردوو ، كوژرايه‌وه.(slain) ( ئه‌وانه به مردوو حساب مه‌كه‌ن كه له رێگاى خودا كوژران ، به‌ڵكو له لاى خواى خۆيان زيندوون و رزقيان ده‌درێ خۆشحاڵن كه خوا له چاكه‌ى خۆى بۆ هێناون )(ولا تحسبن الذين قتلوا في سبيل الله امواتا بل أحياء عند ربهم يرزقون فرحين بما آتاهم الله من فضله)
له هه‌قيقه‌تدا ئه‌گه‌ر شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان بيانزانيبايه چه‌ند له نيانييه‌وه ...... هه‌ڵه رووده‌دات به‌وه‌ى كه خه‌مخه‌مه گرِوه‌كه چێژى بۆ نه‌هێشتنه‌وه، ئه‌وه له تورِه‌ييه‌وه ده‌مرن، ئه‌بو سوله‌يمانى دارانى ده‌ڵێ" ئه‌گه‌ر گێله‌كان بيانزانيبايه چ چێژێكى عاريفانه‌ييان له‌ده‌ستداوه له خه‌فه‌تان ده‌مردن."
به‌شى هه‌فته‌م:
جارێكيان په‌پووسوله‌يمانێك له رێى خۆي‌دا به‌نێو جنۆكاندا به‌ربۆوه و كه‌وته لانه‌يان، په‌پووسوله‌يمانه‌كه به زيره‌كى و تيژبينى خۆيه‌وه زانى، به‌ڵام جنۆكه‌كان بيركول بوون، په‌پووسوله‌يمان شه‌وه‌كه‌ى له لانه‌ى ئه‌وان به‌سه‌ر برد، له هه‌موو ده‌نگوباسێكيان پرسى، به‌يانييه‌كه‌ى په‌پووسوله‌يمان خۆى به‌رهه‌ڤ كرد بۆ ئه‌وه‌ى برِوا، له‌وساته‌دا جنۆكه‌كان لێيان پرسى: هه‌ى بێ زه‌وق ئه‌وه چ شانازييه‌كه ده‌يكه‌يت؟ئايا به‌رۆژ سه‌فه‌ر ده‌كه‌يت؟ په‌پووسوله‌يمان گووتى : ئه‌وه شتێكى سه‌يره هه‌موو بزاوه‌كان له رۆژدا رووده‌ده‌ن، جنۆكه‌كان وتيان:"ره‌نگه شێت بووبيت كێ ئه‌توانێ شتێك به رۆژى تاريك ببينێت كاتێك هه‌تاو به‌ره‌و خۆرئاوابوون ده‌چێت؟ ئه‌ويش وه‌ڵاميدايه‌وه: "ته‌واو پێچه‌وانه‌يه، له لاى ئێوه رووناكى هه‌موو شتێكى ئه‌و دنيايه له رووناكى رۆژه‌وه دێت، هه‌موو كه‌لوپه‌له پرشنگه‌كان رووناكييان له رۆژ وه‌رده‌گرن، پێيده‌ڵێن كانى رۆژ چونكه سه‌رچاوه‌ى رووناكييه." ناچاريان كرد كه بۆيان راڤه بكات چۆن هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ شتێك به رۆژ ببينێت، وه‌ڵاميدايه‌وه: له كاتى خه‌ياڵكردنى شته‌كان ئێمه په‌يوه‌ستييان ده‌كه‌ينه‌وه به خۆمان، هه‌موو كه‌سه‌كان به‌رۆژ ده‌بينن و ده‌بينرێن. به‌ڵام بينينم، كه من له جيهانى موشاهه‌ده‌م كاتێ هه‌موو چاوپۆشه‌كان له‌سه‌ر چاوم نامێنن، سه‌ربارى گومانه‌كانيشم، له رێى سرووشمه‌وه د‌رك به گه‌شانه‌وه‌ى رووگه‌كان ده‌كه‌م.
كه جنۆكه‌كان گوێيان له‌م چيرۆكه بوو ده‌ستيان به شين و رۆرِۆ كرد و كرديانه هاتوهاوار، يه‌كێك به‌ويترى گووت: ئه‌م باڵنده‌يه جه‌خت له بيرتيژى خۆى ده‌كاته‌وه له رۆژدا، له‌كاتێكدا بيرۆكه‌يه‌كى بنه‌رِه‌تى هه‌يه به كوێربوون، يه‌كسه‌ر به ده‌نووك و رنوكه‌كانيان هێرِشيان كرده سه‌ر چاوه‌كانى په‌پووسوله‌يمانه‌كه و جوێنيان پێدا و ناويان لێنا(يه‌كێك له رۆژدا ده‌بينێ) چونكه جنۆكه به رۆژ نابينێ و سرووشتى جياوازه له سرووشتى په‌پووسوله‌يمان بۆيه هێرِشيان كرده سه‌رى چونكه به گوێره‌ى سرووشتى خۆيان خه‌ياڵيان نه‌ده‌كرد يكه‌س به رۆژ ببينێت. ئه‌مه‌ش حاڵى سۆفى يان هه‌بوونى تاكه له گه‌ڵ گشت‌دا، چونكه گێلاتييان كوێرى كردبوون، پێيان گووت: ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌يت ئه‌وه مه‌ترسى مردنت هه‌يه، په‌پووسوله‌يمان بير‌ى كرده‌وه،: " ئه‌گه‌ر په‌شيمان نه‌بمه‌وه ده‌مكوژن چونكه ئه‌وان چاويان زامداركردم، مردن و كوێربوون له‌دواى يه‌كدييه‌وه دێن، سرووشى بۆ هات:" به پێى ئه‌قڵى خه‌ڵكى قسه‌يان بۆ بكه" يه‌كسه‌ر چاوه‌كانى داخستن و گووتى:" لێره‌دا چونكه له‌گه‌ڵ ئێوه‌م كۆره‌م؟! كاتێك كه ديتيان مه‌سه‌له‌كان ئاوا له‌گه‌ڵيان رێكه هێرِش و بزافه‌كه‌يان راگرت، په‌پووسوله‌يمان گه‌يشته ئه‌و رايه له‌گه‌ڵ جنۆكه‌كان " ئاشكراكردنى رازى خودا كفره، ئاشكراكردنى نهێنى قه‌ده‌ر سه‌رپێچييه، و ئاشكراكردنى نهێنيش كفره."
تا كاتى رۆيشتنى هات په‌پووسوله‌يمان به‌سه‌ختى له‌سه‌ر كوێربوونه‌كه‌ى راهات و ده‌يگووت: زۆر جار ده‌مگووت نهێنى ئاشكرا ده‌كه‌م تا نهێنى له جيهاندا مابن به‌ڵام دوور له ترسى شمشێر و مل په‌رِاندن هه‌زاران گرێ زمانم ده‌به‌ستنه‌وه
ئه‌و كاته‌دا ڵه‌ده‌رووندا خه‌مبار بوو و گووتى: " له ماڵى خۆشه‌ويستى مندا زانينێكى زۆر هه‌يه ئه‌گه‌ر بۆم بكرێ هه‌ڵيگرم" " ئه‌گه‌ر سه‌رپۆش ههڵدرايه‌وه يه‌قينم زياد ناكات" ئايه‌تيش ده‌ڵێ: " سوژده بۆ ئه‌و خودايه نابه‌ن كه شاراوه‌كان له ئاسمان و زه‌وى ده‌ردێنێ" ( ألا يسجدوا لله الذي يخرج الخبْ في السموات والارض) و " له‌هه‌ر شتێك‌دا ته‌نيا خه‌زنه‌كانى له لاى ئێمه‌يه و ته‌نيا به برِێكى ديار دايده‌به‌زێنن" (وان من شيْ الا من عندنا خزائنه وما ننزله الا بقدر معلوم)
به‌شى هه‌شته‌م: |