سیمبول له ته‌نیایدا .....
ڕزگار عومه‌ر
تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ڕووداوێکی سیاسی تایبه‌ت بوو ، چونکه به ووردی قۆناغێکی تازه‌ی نیشان دا له بارودۆخی سیاسی، که ئێستا کۆمه‌ڵگه ژیانی تێدا به‌ڕێ ده‌کا.
تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ڕووداوێکی سیاسی تایبه‌ت بوو ، چونکه به ووردی قۆناغێکی تازه‌ی نیشان دا له بارودۆخی سیاسی، که ئێستا کۆمه‌ڵگه ژیانی تێدا به‌ڕێ ده‌کا. هه‌ر له ساڵی 1991 تیرۆری سیاسی له کوردستان ده‌ستی پێکردووه ، هیچ ئاماژه‌یه‌کیش نیه که‌ی کۆتایی دێ . تیرۆری سه‌رده‌شت چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌کی هه‌بوو که جیایی ده‌کاته‌وه له وانی‌تر، هه‌ڵ و مه‌رجی مێژوویی یارمه‌تیده‌ر بوو که ئه‌م که‌یسه تواناکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ خۆی ببا، ببێته فاکته‌ری فشار هێنان بۆ ده‌سه‌ڵات و ئیحراجی دروست کردن
.
ئه‌م
که‌یسه له‌به‌رامبه‌ر فاکتی " کات " دا گه‌رمایی له ده‌ستدا . بۆ
زۆر
که‌س ئه‌م تێگه‌یشتنه قابیلی قبوڵ نیه،چونکه هه‌موو له‌و باوه‌ڕه‌ن
سه‌رده‌شت و سۆران له بیره‌وری و له ویژدانی هه‌زاران
که‌سدایه ، هه‌موو
له‌وباوه‌ڕه‌دان که ئه‌و " سیمبوله " هه‌میشه له یادمانه. به‌ڵام، کێشه‌که
ڕێک
لێره‌دایه ، له میکانیزمی به " سومبوڵ " بوون دایه ، میکانیزمێک که به
خێرایه‌کی زووتر له حازر بوون و ئاماده‌بوونی زه‌مینه‌ی مێژوویی ، چاونه‌ترسی و
سایکۆلۆژیای تاکه که‌سێکی هه‌ستیار به زوڵم ، که‌سێکی هۆشیار
به مانا چینایه‌تی
و
قوڵه‌کانی " نامۆبوون " ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌ک به سیسته‌می سیاسی ، پاڵی
پێوه‌ده‌نێ له ساغ بوونه‌وه‌یه‌کی پڕ له مه‌ترسی له جیاتی هه‌موان هاوار بکا
.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هاواره زۆر تایبه‌ته که لێواو لێو بوو له
حه‌رام
شکاندن ، یه‌که‌م کاردانه‌وه دژ به سه‌رده‌شت هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ بوو . ئه‌و
ده‌مه ، سه‌رده‌شت دڵنیایه له جدی بوونی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه
، به‌شێکی
هه‌ڕه‌شه‌که بریتیه له " کۆچ " کردن ، واته یان مردن یان کۆچ . له‌م قۆناغه
سه‌رده‌شت مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێ ، مانه‌وه به‌و مانایه‌ی درێژه دان به هه‌مان
شێواز له ژیانی ڕۆژانه‌و ئاسایی خۆی . ئه‌م شه‌هامه‌ته له
بڕیار
به‌روبوومی
ئه‌وه نیه که ئه‌و سه‌پۆرتی بۆ دروست بوو له ئه‌نجامی هاوارکردن له جیاتی
هه‌مووان ، به‌ڵکو به‌روبوومی گیانێکی قاره‌مانانه‌یه :- که
له ده‌ره‌وه‌ی
ئاماده‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و یاساکانی مێژوو، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاشنا بوونی کۆمه‌ڵگه‌و
ئاگادار بوونی به نووسین وهاوارهکانی، سه‌رده‌شت خۆی ده‌کا به قوربانی، ده‌کا
به
قاره‌مانێکی تراژیدی، ده‌کا به سیمبول
.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به توێژی
ڕۆشنبیریشه‌وه،ناتوانی له ده‌ره‌وه‌ی " تراژیدیا " و " سیمبوڵ " خه‌باتی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ڕێک بخا . ئه‌م نه‌توانینه له باری سایکۆلۆژیه‌وه
به‌رهه‌مهێنانی گیانی خۆ به قوربانی کردنی وه‌کو جه‌بری مێژوو
به‌رهه‌م هێناوه
له
نێو به‌شێکی زۆر له‌و کهسایاتیانهی که له هه‌ڵ و مه‌رجی تایبه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی‌دا ، دڵنیان یان نیمچه دڵنیان له نزیک
بوونه‌وه‌ی مه‌رگ لێیان
که‌چی
ناڕۆن ، ڕاناکه‌ن ، ده‌مێننه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆیان ده‌که‌ن . ڕه‌ئوف
کامیل
و نه‌زیر عومه‌ر دوو نموونه‌ی قوربانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کانن له بادینان ،
که ماوه‌یه‌کی زۆربه‌ر لهتیرۆرکردنیان هه‌ڕه‌شه‌یان
لێکرابوو، به‌کرعه‌لی له
سلێمانی ، سۆران و عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف له که‌رکوک هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو،
هه‌موویان مانه‌وه‌و بوون به سیمبول ، ئه‌و سیمبولانه‌ی که له دووا ئه‌نجامدا
هیچ کاریگه‌ریه‌ک له‌سه‌ر جێ وشوێنی سیسته‌می دروست ناکه‌ن
.
له‌به‌رده‌م
ئه‌و
لیسته له سیمبول و قوربانیه‌کانی تیرۆری سیاسی‌دا ، گرنگه ڕه‌خنه له‌م
نه‌خۆشیه سیاسی – ئایدیۆلۆژیه‌ی موحتاج بوون به تراژیدیا و
سیمبول له کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی
بکرێته مه‌نهه‌جی تازه‌ی ڕێکخستنی چالاکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی . چیتر پێویست
به‌وه نیه سیمبول زیاد بکرێن . خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت ده‌رگا
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا گوزه‌راوه به ته‌واوه‌تی دابخا .
کاتێ نووسه‌رێک
حه‌رامێک تێک ده‌شکێنێ ده‌بێ پێشوه‌خت نه‌خشه‌ی خۆپاراستن له ده‌مانچه‌ی حه‌سحه‌س
و
جاسوسه‌کان ی لا دیار بێ ، کاتێک ووتارێک ده‌نێرێ بۆ ئه‌نته‌رنێت ئه‌گه‌ر
به‌ڕێوه‌به‌ری وێب سایته‌که داوای لێکرد وێنه‌و زانیاری خۆت
بنێره با پێ ی بڵێ "
سه‌رت
دای له‌به‌رد هیچیانت بۆ نانێرم " . کاتێک ئه‌کتیڤیستێکی سیاسی هه‌ڕه‌شه‌ی
مه‌رگی لێ ده‌کرێ ده‌بێ پێشوه‌خت ڕێگای خۆشاردنه‌وه،بارکردن،ته‌نانه‌ت کۆچیشی لا
مه‌علوم بێ ، چونکه خه‌باتی سیاسی ته‌نیا " باوه‌ڕ " نیه،
به‌ڵکو هونه‌ری
"
مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونه
" .
سیمبول و تراژیدیا نه‌ک ته‌نیا ناتوانن شۆڕشی
کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م بێنن ، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ڕیفۆرمی بچوکیش
له ئه‌مڕۆی
کوردستان ناتوانن به‌ده‌ست بێنن . سیمبول وتراژیدیا ده‌توانن ببن به که‌ره‌سته‌ی
گه‌رمی که‌مپینێکی کاتی ، ده‌کرێ ببنه که‌ره‌سته‌یه‌کی ئیعلامی گه‌وره.
به‌ڵام،هه‌رگیز شوێنی " ڕێکخستن " ی خه‌باتی سیاسی و گۆڕانخوازی ناگرنه‌وه
،خوێندنه‌وه بۆ ئاماده‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه له ڕێگای خه‌باتێکی وردی سیاسی ده‌کرێت
،بۆ نموونه ئهگهرخۆپیشاندانێکی ڕێگه پێنه‌دراو ژماره‌ی
ئاماده‌بووانی که‌متر بێ
له
ژماره‌ی حه‌سحه‌س وپۆلیسهکان ئه‌وه نه‌کرێ باشتره ، با پاراستنی تواناکان
هه‌ڵبگیرێ بۆ کاتێک که دڵنیان ژماره‌ی ئاماده‌بووان سه‌دقاتی ژماره‌ی چه‌کدارانی
به‌رامبه‌ره.
گیانی
قاره‌مانی ، ئیحساسی شه‌ریفانه‌ی نامۆ بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی
تاکێک له کۆمه‌ڵگه‌دا ووزه‌یه‌کی قوڵ و پڕ مانایه ناکرێ چیتر
خه‌می هه‌مووان
نه‌بێ
،ئه‌م جۆره له مرۆڤ که ماوه‌ی نێوان به قاره‌مان بوونیان و سیمبول
بوونیان زۆر کورته ده‌کرێ له جیاتی که‌نالی "تراژیدیا" له که‌نالی"مانه‌وه "
خۆیان
بدۆزنه‌وه . سیاسه‌ت فواره‌ی سۆز نیه، سیاسه‌ت به تایبه‌تی له ئه‌مڕۆی
کوردستان مه‌رگ و ڕاونانی به‌دواوه‌یه، سزای قانوونی به
دواوه‌یه، ئه‌مانه
بارودۆخی زۆر جدین له‌به‌رده‌م هه‌موو عه‌قلێکی حه‌رام شکێن ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو
ئه‌کتیڤیستێکی سیاسیدان ، ئێمه له‌به‌رده‌م سیسته‌مێکی شمولی داین ، خه‌باتی
سیاسیش له‌به‌رده‌م هه‌رسیسته‌مێکی شمولی جا چ عه‌گالی له‌سه‌ر
بێ چ جامانه‌ی
کوردی بریتیه له زه‌مانه‌ت کردنی به‌رده‌وامی و سه‌پاندنی گۆڕانی ڕیشه‌یی له
ڕێگه‌ی هونه‌ری ئه‌م مانه‌وه‌یه .
