![]() |
|
09.08.2011 |
|
سێ شیعری رافائێل ئەلبێرتی و: هۆشەنگ شێخمحەمەد
(١)
شعرێک لە بارەی ئەوەی با گووتوویێتی
نەمریی دەتوانێ ببێتە تەنها رووبارێک هەسپێکی لەبیرکراو فڕینی کۆترێکی وێڵ
هەر کە مرۆڤ لە خەڵکی دوورکەوتەوە با دێت، بۆ ئەوەی شتی دیکەی پێ بێژێ گوێ و چاوەکانی بە شتی دیکە بکاتەوە
ئەمڕۆ لە خەڵکی دوورکەوتمەوە بە تەنیا لەسەر لێواری دۆڵێک وەستام لە رووبار رامام لە هەسپێک زیاتر هیچی دیکەم نەدی جگە لە هەڵفڕینی کۆترێکی وێڵ گوێم لە هیچی دی نەبوو با وەک رێبوارێک نزیک بۆوە و پێی وتم: نەمریی دەتوانێ ببێتە رووبارێک و بەس هەسپێکی لەبیرکراو هەڵفڕینی کۆترێکی وێڵ
(2) من چەند تەنیام..!
هەندێجار تەنیاییم چەند دژوارە، ئاه چەند تەنیام، چەند هەژار و خەمبار و تڕۆکراو! بەم شێوەیە ئارەزووی چاکەیێک دەکەم لە کەنارەکانی لەدایکبوونم، لە کێلگەکانم. بە خۆشەویستی سوێندتان دەدەم، پارچەیێک لە رۆناهیێکی لەسەرخۆ،لە ئاسمانێکی ئارام بە گەڕاوە ببەخشن رەحمەت! نامناسن... من داوای زۆرم نەکردووە... شتێکم بدەنێ.
(3) لەسەر دەریا بمگوشن
لەسەر دەریا بمگوشن، لە بن هەتاو، وەکئەوەی جەستەم پاتەی چارۆگەیەک بێت.
هەموو خوێنم بگوشن بو وشککردنەوەی ژیانم، لەسەر پەنچەرەی رەسیف درێژم بکەن
وشکم، فڕێم دەنە نێو ئاو بەردێک بە ملمەوە گرێدەن تا قەت سەرئاو نەکەومەوە
خوێنم بە دەریا بەخشی بەلەمەکان تێیدا بگەڕێن منیش لە ژێریدا قەرارگرتوو!
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com