شەقڵاوە ساڵی (١٩٥٨) لە یاداشتەکانی حەمەدەمین گاوان

پ له‌هه‌موو قسه‌كانت تێبینی ئه‌وه‌مكرد كهگۆڕانكاریهكی گه‌له‌ك زۆر له‌ساڵی ١٩٥٨ روویداوه!!!
و به‌ڵێ شۆڕشی ساڵی ١٩٥٨ گۆڕانكاریه‌كی فكری و سیاسی و ئقتیسادی بوو.
پ كۆمه‌ڵایه‌تیش؟
و كۆمه‌ڵایه‌تیش بوو، بۆ نمونهمافی ژنان.
پ ئه‌و كات یاساكان گۆڕان یان ؟
و به‌ڵێ یاساكان گۆڕان و چاكسازیان بۆ كرا.
پ له‌كاتی شۆڕشی ٥٨ دیارترین شت له‌شه‌قڵاوه‌ی چ بوو؟
و دیارترین شت نه‌مانی رژێمی پاشایی و خۆپیشاندانی خه‌لك و بوونی ئازادی، بۆ نمونه ئازادی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان.
پ له‌رۆژی ١٤ی تهمموز ئه‌و رۆژه‌ی له‌به‌غدا شۆڕش یان كوده‌تا كرا، هه‌مان رۆژ لهشهقڵاوهچی روویدا؟
و له‌ساڵی ٥٨ ئه‌من چایخانه‌م هه‌بوو له‌ته‌مته‌مان، ئه‌و رۆژه‌ی كوده‌تا كرا سێ چوار جار ناوی چایخانه‌ی من گۆڕا، هه‌مان رۆژ مامههات دروشمه‌كانی بۆ نووسین، فێری ئهوهیكردین چۆن دروشمه‌كان بڵێینه‌وه، من ناوی عه‌بدولكه‌ریم قاسمم نه‌ئه‌زانی، تا فێری بووم زۆری ویست، به‌ڵام مامهئهیزانی ناوی عه‌بدولسه‌لام عارفیشی فێركردین، ئه‌و كارانه‌مان له‌باخچه‌ی ماڵی مه‌لا حوتانی ئه‌كرد، دوایی هه‌ندێك لهپارتیهكانیش هاتن وه‌ك خه‌لیلی چه‌كوچی، دوای نووسین و فێربوونی دروشمه‌كان هه‌موو بهیهكهوههاتینهسهر شه‌قام، ئهوهلهههمان رۆژی ١٤ی تهمموز بوو.
پ چۆن ئه‌وها زوو هه‌واڵتان زانی؟
و لهرادیۆمان زانی، به‌یانیه‌كه‌ی له‌به‌غدا شۆڕش كرا ئێمه‌ش بۆ نیوه‌ڕۆیه‌كه‌ی خۆپیشاندانمان كرد، كابرایه‌كی عه‌ره‌ب له‌شه‌قڵاوه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێمهلهخۆپیشاندانهكهبوو، هاواری ئه‌كرد سهوڕهسهوڕهعهرهبیه، لا غهربیهو لا شه‌رقیه، ئه‌منیش عه‌ره‌بیم نه‌ئه‌زانی، وا تێئه‌گه‌یشتم كهئهوهشتێكی باش ئه‌ڵێت، له‌سه‌ر شانی خۆم هه‌ڵمگرتبوو، نازانم كێ بوو وابزانم مامه‌بوو گووتی فڕێیده، ئه‌و سه‌گبابه‌ی فڕێده، هه‌ر به‌خۆت دروشمه‌كان بڵێ، ئه‌منیش كابرام فڕێده‌و به‌خۆم ده‌ستمكرد به‌دروشم گووتن، هاوارم ئه‌كرد بژی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، بمرن میره‌كان، خه‌لكێكی زۆر به‌شداریكرد له‌و خۆپیشاندانه.
پ ئه‌ی نه‌چوونه‌سه‌ر ماڵێ میری ئه‌و كاتی؟
و نه‌خێر، هێڕشمان نهكردهسهر ماڵێ میری، هه‌ر ته‌نها دروشممان له‌دژیان ئه‌گووت، هاوارمان ئه‌كرد بروخێن.
پ ئه‌م خۆپیشاندانهلهكویندهر بۆ كوێنده‌ر بوو؟
و له‌ماڵێ مه‌لا حوتانی ده‌ستمان پێكرد تا هاتینهچایخانهی من له‌ته‌مته‌مان، له‌وێش جارێكی‌تر من و مامه‌و مه‌لا كچكهدروشمهكانمان هه‌ڵگرتن و بۆ به‌رده‌م پۆلیسخانهچووین، ئه‌و كاتی ئتحادی هاشمی له‌وێ بوو، وێنه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ل و مه‌لیك حوسێنی له‌به‌ر دره‌گا هه‌ڵواسرا بوون، من چووم هه‌ر دوو وێنه‌كه‌م داگرتن و له‌به‌ر چاوی پۆلیسه‌كان هه‌ردووكیانم دڕاند، پۆلیسه‌كان قسه‌یان نه‌كرد، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خه‌لك چه‌پڵه‌یان بۆ لێدام، هه‌ر چهندهئهو كاتیش هه‌موو كه‌س نه‌ئه‌وێرا ئه‌وه‌بكات، به‌ڵام من نه‌ترسام و كردم.

پ باشهكامهلهبرادهرهكانت وه‌ك تۆ بوو؟
و حه‌مه‌د زه‌خۆك، ئه‌حمه‌د سالح، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی من لهوانهچاونهترستر بووم.
پ مام حه‌مه‌ده‌مین ئه‌و پۆلیسانه‌ی پێشتر ئازاری خه‌لكیان ئه‌دا چیان به‌سه‌ر هات؟ فه‌رمانبه‌ر و لێپرسراوی ده‌زگاكان گۆڕان؟
و نا، پۆلیسه‌كان و كارمه‌نده‌كان له‌كاری خۆیاندا مانه‌وه، به‌ڵام له‌خه‌لك ئه‌ترسان و خوا خوای ئه‌وه‌یان بوو‌و خه‌لك سڵاویان لێبكات، بۆ نمونهمعاونێك هه‌بوو ناوی نوری یەکتا بوو، ئهوهلهخودای ئه‌ویست كه‌سێكی وه‌ك من سڵاوی لێبكات.
پ كهواتهئهمانهههر له‌پله‌و پایه‌ی خۆیان مانه‌وه؟
و به‌ڵێ، بۆ نمونهئهفسهرێكی لێ‌بوو ناوی عێزه‌دین عه‌بدوڵله‌تیف بوو خه‌لكی موسڵ بوو، تا بڵێی كابرایه‌كی حه‌قیر بوو، زۆر دژی ١٤ی تهمموز بوو، ئه‌و كاتی موخبیریان له‌كۆمه‌ڵێك لهئێمهكردبوو گوایهسهربازیمان نه‌كردوه، هه‌موویان كردبوویان، بۆ نمونه حوسێن زه‌خۆك و عەبدولا سلێمان سورچی کەمال عەولا جەمال و حەمەد زەخۆک ئەوانە سەربازیان تەواو کردبوو ته‌نها من و عه‌بدی نه‌مان كردبوو، ئه‌و عێزه‌دین عهبدوڵلهتیفهبانگی كردین، هێشتا مانگێك به‌سه‌ر شۆڕش تێپه‌ڕی نه‌كردبوو، كهچوومهژوورێ موشیری كوڕێ مه‌جید ئاغای كۆڕێی له‌لا دانیشت بوو، منیش یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتم، ئه‌و ئهفسهرهپێی گووتم، گوم گوم، منیش گووتم گوم گوم نیه، ئه‌و كابرا تاوانبارهت له‌لای خۆت داناوه‌و منیش ئه‌چم بۆ خزمه‌تی عه‌له‌م، گوم گومی چ!!!! كه‌وام قسه‌كرد هه‌ر به‌په‌له‌په‌ل كاره‌كه‌میان ته‌واوكرد و بۆ لای قائمقامیان نارد بۆ ئه‌وه‌ی موالیدهكهمان چاكبكه‌نه‌وه، ئی من و ئی عه‌بدی، موالیدیان له١٩٤١ كردینه١٩٣٣، به‌منی گووت نابێ یه‌ك دهقهبوهستی، یه‌كسه‌ر ده‌بێ بڕۆی بۆ سه‌ربازی، منیش گووتم زۆر زۆرم پێخۆشه، گووتیان نابێت بچیهوهماڵێ، به‌ڵام عه‌زیز پۆلیس له‌گه‌ڵم هاتهوهماڵێ، به‌دایكمم گووت ئه‌وا ئه‌من بووم به‌سه‌رباز هه‌ر ئێستا ئه‌ڕۆم، ئیتر من به‌ره‌و هه‌وڵێر رۆیشتم، هه‌رچی عه‌بدی بوو دوو رۆژان له‌شه‌قڵاوه‌ی ماوهدوایی هات بۆ هه‌وڵیر، لهساربازیش من به‌رده‌وام ئه‌و دروشمانه‌م ئهگووتهوهكهفێری ببووم، سهربازهكانیتر ئه‌یانگووت كاكهئێمهش وه‌ك تۆ پێمان خۆشهبهڵام تۆ له‌خه‌ویش هه‌ر هاوار ئه‌كه‌ی بژی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، ئه‌مگووت ئێوههێشتا پیاوی نوری سه‌عیدن، ئه‌ترسن، عهبدولكهریمتان خۆش ناوێ، كه‌س نه‌ئه‌وێرا وڵامم بداته‌وه.
پ مام حه‌مه‌ده‌مین ئه‌و شۆڕشهسهرتاسهری بوو زۆربه‌ی خه‌لك له‌گه‌ڵی بوو، ئه‌و خهلكهپێیان ناخۆش نه‌بوو ئه‌و پۆلیس و ئه‌فسه‌ر و كارمهندانهلهشوێنی خۆیان بمێنن؟
و به‌ڵێ خه‌لك پێیان ناخۆش بوو، به‌ڵام ئهوهلهئاستی ئێمه‌و خه‌لكی ئاسایی نه‌بوو، هه‌ر چهندهدوایی ده‌ستكرا به‌گۆڕان و لابردن و گرتن و دادگایی كردن.
پ مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ی شه‌قڵاوه‌یه؟
و ئه‌وانه‌ی شه‌قڵاوه‌ش، وابزانم ئه‌و عێزهدینهش گیرا.
پ پێش ١٤ی تهمموز ئه‌تۆ فیرار بووی؟
و نا ئه‌من فیرار نه‌بووم.
پ موالیدت بهههڵهنووسرابوو؟
و من موالیدم ١٩٤١ نووسرابوو، به‌ڵام موخبیری ئه‌وه‌یان لێكردبووم گوایه‌من موالیدی خۆم بچوك كردۆتهوهبۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازی نه‌كه‌م.
پ سه‌ربازی بهموالید بوو؟
و به‌ڵێ.
پ ئه‌وه‌ی نه‌چووبا؟
و ئهیانگرت.
پ فیراری نه‌بوو؟
و فیراری هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌ترسا له‌گیران، به‌ئارامی نه‌ئه‌ژیا.
پ ئه‌تۆ له‌شه‌قڵاوه‌ی سه‌ربازیت نه‌كرد؟
و نا، من چوومهههولێرێ له‌وێش گواسترامهوهبۆ ره‌واندز، هه‌موو چوار مانگ و شتێك من سه‌ربازیم كرد، ئه‌و موالید گهورهكردنهخێری بۆ من تێدابوو، چونكهئهو موالیدهلهسهردهمی عه‌بدولكه‌ریمی ئازادكران.
پ چه‌ند ساڵان سه‌ربازیت كرد؟
و ته‌نها چوار مانگ و بیست و پێنج رۆژ.
پ سه‌رباز موچه‌ی هه‌بوو؟
و به‌ڵێ، سه‌رباز موچه‌ی هه‌بوو، پێشتر دوو دینار روبعهك كه‌م بوو، دوایی له‌سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریمی بووهچوار دینار روبعهك كه‌م
پ ئهوهبهشی چی ئه‌كرد؟
و به‌شی هاتووچۆ و هه‌موو شته‌كانی ئه‌كرد.
پ ئه‌ی جل وبه‌رگ؟
و جل و به‌رگ و پێڵاو له‌سه‌ربازی ئه‌یاندا ساقۆشیان ئه‌دا.
پ له‌و چوار مانگه‌ی سه‌ربازی هاتیهوهشهقڵاوهی؟
و به‌ڵێ، پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینیان ئه‌مانتوانی بێینه‌وه، زۆر جار عهریفهكهئهیگووت سێ چوار رۆژی‌تریش بۆ خۆت له‌لای كه‌س و كارت بمێنه‌وه.
پ ئه‌و كات تڕومبێل هه‌بوو؟
و ئه‌دی بهتڕومبێل هاتووچۆمان ئه‌كرد.
پ ئه‌و كات كورده‌كانیان بۆ سه‌ربازی ئه‌نارد بۆ خوارووی عێراق یان هه‌ر له‌كوردستان بوون؟
و بۆ هه‌ردوو لا هه‌بوو، ئه‌و كاته‌ی من له‌رواندز بووم ئهحمهدهفهندیش له‌وێ بوو ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، لێی پرسیم ئهفسهرهكهت كێیه؟ منیش گووتم ناوی قه‌سیم ئه‌حمه‌ده، گووتی ئه‌وه‌له‌گه‌ڵ من وه‌ك برا وایه‌هه‌ر شتێكت ده‌وێت پێم بڵێ من گوێی ئه‌گرم، منیش حه‌زم ئه‌كرد فێری عه‌ره‌بی ببم، بۆیهگووتم ته‌نها داواكاریم ئهوهیهكهبمگوازێتهوهبۆ به‌غدا، هه‌ر چهندهئهو كات بۆ زۆربه‌ی سه‌ربازی كورد بهپێچهوانهبوو، زۆربه‌ی حه‌زی ئه‌كرد كهسهربازی له‌كوردستان له‌نزیك كه‌س و كاری بكات، به‌ڵام من ده‌مویست فێری زمانی عه‌ره‌بی ببم بۆیهدهمویست سه‌ربازیم له‌به‌غدا بێت، من ژن و منداڵیشم نه‌بوو، پێم وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ساڵه‌ی سه‌ربازی له‌به‌غدا بم زۆر سوودمه‌ند ئه‌بم، ئه‌حمه‌ده‌فه‌ندی ئه‌و داواكاریه‌ی منی پێ گووتبوو، بۆ رۆژی دوایی له‌گۆڕه‌پانی سهربازگهئهو مقهدهمهمن و دوو كه‌سیتری هێنایهناوهراستی گۆڕه‌پان و له‌به‌ر چاوی هه‌موو سه‌ربازه‌كان قسه‌ی بهئێمهگووت گوایهئێمهكهسانێكین واسته‌مان كردووه، من ئێستاش نازانم واسته‌ی ئه‌و دوو كهسهیتر بۆ چ بوو، به‌ڵام له‌منی دوبارهكردهوهكهئهو گواستنهوهیهبهچاوی خۆت نابینی، دوایی كه ئهحمهدهفهندیم دیت پێی گووتم كهواستهی بۆ كردوم خه‌مم نه‌بێ، گووتم خۆزگهقهت ئه‌وه‌ت بۆ نه‌كردبام، ئه‌زانی ئه‌و مقهدهمهچۆن له‌به‌ر چاوی هه‌موو سه‌ربازه‌كان قسه‌ی پێ گووتم، بهمن و به‌دوو كه‌سیتر كه‌ئه‌وانیش نازانم بۆ ج واسته‌یان كردبوو، ئه‌حمه‌ده‌فه‌ندی گووتی، ئه‌و سهگبابهكو شتی وای كردیهئهو بێ شه‌ڕه‌فه، راوهستهكو شه‌ڕه‌فی ئه‌به‌م، ئه‌حمه‌ده‌فه‌ندی و جه میل مه‌دحه‌ت دوو كه‌سی شه‌قڵاوه‌یی بوون له‌سه‌ربازگه‌ی ره‌واندزێ سه‌ربازه‌كانیان فێری خوێنده‌واری ئه‌كرد، كهسێكیتریش هه‌بوو خه‌لكی كۆیهبوو ناوی ئه‌حمه‌د حه‌وێز بوو.
پ تۆ له‌عه‌سكه‌ری فێری خوێندنه‌وه‌و نووسین نه‌بووی؟
و نا ئه‌و چوار مانگهزۆر كه‌م بوو، من لهشهقڵاوهش كه‌مه‌ك چوومهقوتابخانهی شه‌وان، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌وه‌نه‌بوو كه‌لێی فێر بم، من خوێندنه‌وه‌و نووسین به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌ندیخانه‌ی نوگره‌سه‌لمانی فێر بووم.

پ دوای ئه‌وه‌ی گهڕایهوهشهقڵاوهچ كارت ئەكرد؟
و چایخانه‌كه‌م نه‌مابوو و نه‌متوانی چایخانهدابنێمهوه، بۆیهرۆژهئیشم ئه‌كرد جارجاره‌ش ئهیانكردم به‌مراقیب له‌سه‌ر كرێكاران، زۆری نه‌برد گیرام، من له‌١٧-١١- ١٩٦٢ گیرام.
كهواتهئهتو پێش شۆرشی عه‌بدولكه‌ریمی چایخانهت هه‌بوو؟
و به‌ڵێ، له‌ساڵی ١٩٥٧ له‌به‌رانبه‌ر دوكانێ رهشیدهشلی خانوهك هه‌بوو هی ماڵی عوسمان به‌گی بوو پێیان ئه‌گووت معلق، من و حه‌مه‌د زه‌خۆك ئه‌و شوێنه‌مان به١٢ دیناران لهقیڕۆی گرته‌وه، ئهوهنزیكی قوتابخانه‌ی بوو، له‌كاتی پشوه‌كان قوتابیه‌كان ئه‌هاتن بۆ ئه‌وێ، من رادیۆیهكم هه‌بوو رادیۆكهشم له‌وێ دانابوو، ئه‌و ساڵی جگه‌له‌وه‌ی كه١٢ دینارهكانمان یه‌كی نزیكه‌ی ٢ دینارمان قازانج بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌له‌گه‌ڵ عه‌بدی بهیهكهوهچایخانهی تهمتهمانمان گرته‌وه، بوو به‌ساڵی ٥٨ و شۆڕشیشی به‌سه‌ردا هات.
پ كهئێوهبوونهسهرباز چایخانهكهچی به‌سه‌ر هات؟
و دوای ئێمهعوبێدی برام چایخانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ئه‌برد، دوایی ئه‌ویش له‌دائیره‌ی به‌ریدی دامه‌زرا، ئیتر چایخانهنهما، ته‌خته‌و شته‌كانیش نازانم چیان به‌سه‌ر هات فرۆشتران یان چی.
پ باشهلهدوای ٥٨ ئه‌تۆ بۆ هه‌وڵی ئه‌وه‌ت نه‌دا له‌شوێنێك دابمه‌زرێی؟
و دایان نهئهمهزراندم، خوێنده‌واریم نه‌بوو، به‌ڵام چه‌ند جارێك هه‌وڵی ئه‌وه‌مدا كهبهكرێكار دابمه‌زرێم لهبهریدی وه‌ك كه‌مالی عه‌ولای جه‌مالی و ئحیای عەزیزی تریان کەر ، ئه‌وه‌شیان بۆ نه‌كردم.
پ بۆ دایان نهئهمهزراندی؟
و واسته‌م نه‌بوو، دهبوایهواستهم هه‌با.
پ باشهئهتو ئه‌و هه‌موو به‌زم و رهزمهت ئه‌كرد بۆ پارتی و شوعی؟
و شوعیه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان ههبوایهدایان ئهمهزراندم.
پ ئه‌ی واستهلهلای كێ ئه‌كرا؟
و پیاوی ناسراو هه‌بوو ئه‌وانیش كارمهندهگهورهكانیان ئه‌ناسین، بهوانهئهكرا، ههرچهندهبهشێوهیهكی گشتیش دامه‌زراندن زۆر كه‌م بوو.
پ دامه‌زراندن ئه‌وكاتی چی ده‌ویست؟
و جنسیه‌ی عێراقی و ده‌فته‌ر نفوس و ده‌فته‌ر خدمه‌ی سه‌ربازی.
پ ئه‌ی ته‌زكیه‌ی حزبی نه‌ده‌ویست؟
و نه‌خێر، ئهزكیهی حزبی نه‌ده‌ویست.
پ بۆ نمونهئهوكاتهی كهشوعیهكان ده‌سه‌ڵاتدار بوون، ئه‌گه‌ر پارتیهك بیوستبا دابمه‌زرێ داوایان لێ نه‌ئه‌كرد ده‌بێ بچێ تهزكیهلهلای حزبی شوعی بێنێت؟
و نا شتی وا نه‌بووه، لهكاتهك شوعیه‌كان ده‌ستیان ئه‌ڕۆیشت، دوو كه‌سیان بۆ دائیره‌ی كاره‌با ده‌ویست، گووتیان ئه‌یكه‌ین به‌یانسیب، وهكرا یانسیب و زاوای سەید مرشدی ده‌رچوو ناوی محه‌مه‌د میرخان بوو، ئه‌من ئه‌وه‌م زۆر پێ‌ناخۆش بوو، گووتم بۆ به‌یانسیب بێ، ئێمه‌خۆمان ئه‌زانین كێ هه‌ژار و مهستهحهقه، با خۆمان ئه‌و دوو كهسهدانێین، به‌ڵام براده‌ران رازی نه‌بوون، وه‌ك گووتم یانسیبیان كرد.
پ ئه‌و برادهرانهكێ بوون؟
و ئه‌حمه‌دی حه‌سه‌نی بله‌ی و برایم ره‌شید بوون.
پ ئه‌و كاتی ئه‌گه‌ر یه‌كه‌ك بیوستبا به‌كرێكاری دابمه‌زرێ دابوایهلهرێگای سه‌ندیكا بوایه؟
و به‌ڵێ له‌رێگای سهندیكاوهدائهمهزرا، سه‌ندیكاش بڕیاریدا بكرێ به‌یانسیب.
پ كه‌ی لهشهقڵاوهسهندیكا دامه‌زرا و كێ بوون ئه‌وانه‌ی داینمهزراند؟
و له‌ساڵی ١٩٥٨ بوو، حزبی شوعی دایمه‌زراند و عەزیز ساڵح سه‌رۆكی نقابه‌ی بوو ئەحمەد حەسەن بلە سکرتێر بوو و برایم ره‌شید و عه‌زۆی تۆمه حەپۆی و ئه‌حمه‌د كهفتیار و چه‌ند كه‌سیتر بوون، بۆ جاری دووه‌م گووتیان به‌هه‌ڵبژاردن لێژنه‌و سه‌رۆكی سه‌ندیكا دیار ئه‌كه‌ین، ئه‌و كات من ویستم خۆم هه‌ڵبژێرم، به‌ڵام قادر به‌كر نه‌یهێشت.
پ بۆ ئه‌و كاتی له‌سه‌ندیكا هه‌لبژاردن ئه‌كرا؟
و به‌ڵێ هه‌ڵبژاردن ئه‌كرا، به‌ڵام حزب كه‌سه‌كانی دیار ئه‌كرد، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌رئه‌چوون كه‌حزب دیاری ئه‌كردن، ئه‌وه‌ی حزب دیاری نه‌كردبا نه‌ئه‌بوو خۆی هه‌ڵبژێرێ، بۆ نمونه‌من ویستم به‌بێ حزب خۆم هه‌ڵبژێرم به‌لام قادر به‌كر نه‌یهێشت، گووتی حزب كاریتری به‌تۆ هه‌یه، گووتم نه‌خێر من ئه‌مه‌وێ خۆم بۆ سه‌ندیكا هه‌لبژێرم با كه‌س ده‌نگم پێ نه‌دات، گووتی كاكهنابی حزب نایه‌وێت تۆ خه‌ریكی سه‌ندیكا بیت، حزب لهلایهنیتر گرینگی به‌تۆ ئه‌دات، من هه‌ر سوربووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆم هه‌ڵبژێرم، له‌ئه‌نجامدا توڕه‌بوو گووتی ههستهبڕۆ ده‌رێ ئهوهتۆم له‌سه‌ندیكا و له‌حزبیش ده‌ركرد.
پ ئه‌و قادر بهكرهدهسهڵاتی چ بوو؟
و به‌رپرسی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی حزبی شوعی بوو.
پ خه‌لكی كوێنده‌ر بوو؟
و خه‌لكی ده‌شتی هه‌ولێر بوو مامۆستا بوو، هه‌ر چۆن بێ من به‌دڵ شكاوی رۆیشتم، ئه‌و كاتی باره‌گای سه‌ندیكا لهزهندۆرێ بوو له‌به‌ر ماڵێ مه‌حمودی حه‌مید ئاغای، من چوومهچایخانهی، له‌خه‌فه‌تان گریام، دوای نیو كاتژمێر ئه‌بو سیروان هات، گووتی برا دڵی خۆت ته‌نگ مهكهئهوهكاری حزبیه، حزب ئه‌زانێ چ ئه‌كا به‌ئێمه‌ش گووتراوهكهئاگامان له‌قادر به‌كر بێ و حزب گرنگی تایبه‌تیش به‌تۆ ئه‌دا، منیش له‌و شێوهههڵسوكهوتهی قادر به‌كر رازی نیم، تۆ پۆلیس نیت و ئه‌ویش مودیر شورتهنییه، ئه‌گه‌ر كاره‌كان وا بڕۆن خۆم ئهچمهههولێر و له‌گه‌ڵ براده‌ران قسه‌ئه‌كه‌م، به‌ڵام بۆ كاری حزبی تۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌یت و كاری خۆت ئه‌كه‌ی، ئه‌و قسانهزۆر دڵی خۆش كردم، هه‌ر واش بوو من له‌كاری حزبی و كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بووم تا دوایی سه‌ندیكا داخرا رۆژنامه‌ی حزبیش داخرا، ئه‌وكاتی به‌ناوی ئتحاد ئه‌لشه‌عب ده‌رئه‌چوو، دوایی گووتیان ئه‌چین به‌ناوێكیتر داوای ئه‌كه‌ین به‌ناوی سه‌وت ئه‌لشه‌عب.
پ ئه‌و رۆژنامهیهلهبهغدا ده‌رئه‌چوو؟
و به‌ڵێ، به‌ڵام حزب به‌ئێمه‌ی ئه‌گووت ئێوهداوای رۆژنامهیهیكیتر بكه‌ن به‌ناوی سه‌وت ئه‌لشعب، با داواكاریه‌كان له‌هه‌موو شوێنه‌كان بن له‌به‌غدا و لهشهقڵاوهو له‌ره‌واندز و له‌هه‌موو شوێنێك ئیمزا كۆبكرێته‌وه‌و داوای ئه‌و رۆژنامهیهبكرێ.
پ ئێوهدهبوایهبچن بۆ به‌غدا؟
و به‌ڵێ.
پ ئه‌و داواكاریهتان پێشكه‌شی كێ ئه‌كرد؟
و داوامان لهحوكومهتی عه‌بدولكه‌ریم قاسمی ئه‌كرد.
پ مه‌به‌ستم ئهوهیهلهوزارهتی رۆشه‌نبیری؟
و نا وابزانم دهبوایهلهوزارهتی ناوه‌خۆ داواكرابا.
پ باره‌گه‌ی سه‌ندیكای كرێكاران لهكوێندهر بوو؟
و ماوه‌ك له‌خانی عوسمانهفهندی بوو و ماوه‌ك له‌خانی مه‌ڕبێنی بوو و هاوینان كهپرمان ئه‌كرد، یه‌كیه‌تی قوتابیانیش ئههاتنهلامان.

پ ئه‌و كات له‌شه‌قڵاوه‌ی هیج بڵاوكراوه‌یه‌ك هه‌بوو؟ وه‌ك رۆژنامهبۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی شه‌قڵاوه‌ی بابه‌تی تێدا بنووسێ؟
و ئه‌یان گووت شه‌قڵاوه‌یی هه‌ن لهتهریق ئه‌لشعب و له‌خه‌بات ئه‌نووسن، به‌ڵام به‌بیرم نایێ ئه‌وانه‌ی ئهیانووسی كێ بوون.
پ حزبی شوعی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌س به‌عه‌ره‌بی بوو یان بهكوردیشی هه‌بوو؟
و به‌كوردیش هه‌بوو، ئازادی بوو دوایی كرا به‌رێگا.
پ پێت وایهلهشهقڵاوهی كێ هه‌بووبێ شتی نووسیبێ؟
و به‌ته‌واوه‌تی نازانم، به‌ڵام مامهنووسهر بوو، شتی ئه‌نووسی، شاعریش بوو، بابه‌تی ئه‌نووسین پێم وایه‌بۆ رۆژنامه‌شی ئه‌نارد.
پ وا دیارهمامهبۆ تۆ مامۆستا بووه؟

و نه‌وه‌ك هه‌ر بۆ من، مامهمامۆستای هه‌موو شوعیه‌كانی شه‌قڵاوه‌ی بوو.
پ مامهكتێبی چاپكراو یان ده‌سنووسی هه‌بوو؟
و به‌دڵنیایی ده‌ستنووسی هه‌بوون، به‌ڵام نازانم ماون یان نا.
پ نووسینه‌كانی به‌س شعر بوون یان نووسینی فكریشی هه‌بوو؟
و كتابی فكری نه‌بووه، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو كهكتاب بنووسێ، مامهشتی ئه‌نووسی، زۆریشی ئه‌خوێنده‌وه، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و بۆ ئێمه‌ی باس ئه‌كرد ئێمهنهمانئهزانی، ئه‌و زۆر به‌وردی و به‌جوانی شته‌كانی بۆ ئێمهشیئهكردنهوه، باسی فه‌لسه‌فه‌و شتهمادی و نامادیهكانی بۆ ئه‌كردین باسی چۆنیه‌تی كاری حزبی بۆ ئه‌كردین، مامهشارهزایهكی زۆری هه‌بوو، به‌ڕاستی زۆر به‌توانا بوو.
پ مامهلهسهندیكای كرێكاران نه‌بوو؟
و نا، له‌سه‌ندیكای نه‌بوو.
پ ئه‌ی ئیشی چ بوو؟
و مامهكادیرێكی حزبی بوو، بۆ ژیانیش پشتی به‌كاركردنی خۆی ئه‌به‌ست.
كادیری حزبی مووچه‌ی هه‌بوو؟
و نه‌خێر.
پ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی نقابه؟
و ئه‌وانیش.
پ ئه‌وه‌هه‌ر له‌شه‌قڵاوه‌ی یان لهشوێنهكانیتریش؟
و كادیری حزبی شوعی له‌هیچ شوێنێك مووچه‌ی نه‌بوو.
پ ئه‌ی حزبه‌كانیتر؟
و نازانم، به‌ڵام له‌دوایی بۆ نمونهكهمن تهرخانكرام بۆ كاری حزبی، داوام لێكرا كهكاریتر نه‌كه‌م، ئه‌و كات مانگانه‌ی چوار دیناریان پێئه‌دام، چونكهژن و ماڵم هه‌بوو.
پ ئهوهلهچ ساڵێك؟
و ئهوهلهساڵانی ١٩٦٨ و ١٩٦٩.
پ نا با ئێمه‌هه‌ر له‌ساڵی ٥٨ بمێنینه‌وه، ئه‌و كات پارتیه‌كانیش وه‌ك شوعیه‌كان به‌شداریان له‌شۆڕش كرد؟
و به‌ڵێ ئه‌وانیش به‌شدار بوون و پێیان خۆش بوو، به‌ڵام به‌به‌رده‌وام ململانهو ناكۆكی له‌نێوانماندا هه‌بوو، بۆ نمونهلهكاتی هاتنه‌وه‌ی بارزانی بهیهكهوهچووینهپێشوازی، به‌ڵام بوو به‌شه‌ڕ، ئه‌حمه‌د زه‌خۆك و حه‌مه‌د زه‌خۆك بهلێكدان له‌یه‌كتریان دا كه‌هه‌ردووكیان برا بوو، ئه‌حمه‌د پارتی بوو و حه‌مه‌د شوعی بوو.
پ هه‌ردووكیان كوڕێ زهخۆكێ بوون؟
و به‌ڵێ، ئه‌و كاتی زه‌خۆك هاواری ئه‌كرد ئه‌یگووت ئه‌و ئهحمهدهلهمن نییه.
پ زه‌خۆك شوعی بوو؟
و نەخێر شوعی نەبوو بەڵام لە یەکێتی ئافرەتان .
پ باشهپێش ٥٨ی ئه‌و كێشانهههبوون؟
و نا نه‌بوون، پێش ٥٨ حزبایه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بوو.
پ پێش ٥٨ كه‌مه‌لا مسته‌فا له‌كوردستان نه‌بوو پارتی وه‌ك حزب هه‌بوو؟
و به‌ڵێ، ئه‌وكاتی قادر حه‌سه‌ن ئاری به‌رپرسی پارتی بوو له‌شه‌قڵاوه‌ی، سه ردار عه‌لی و خەلیل حەمەد عەلی ناسراو بە خەلیل چەکوچ و عه‌زیز و بهگپكهفهندی و سمایل حوسێن و ئەحمەد زەخۆک و كهسانیتریشیان هه‌بوون، به‌ڵام قادری ئاری زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ من ئه‌دا كهبمكاتهپارتی.
پ كهواتهدوای ٥٨ی شه‌قڵاوه‌ش وه‌ك شوێنهكانیتر دهبوایهخهلك یان پارتی بێ یان شوعی؟
و وابوو خه‌لك یان پارتی بوو یان شوعی، ئێمه‌له‌ناو خۆمان سهرژمێریێكمان كرد ته‌نها دوو كه‌س دیار بوون كهنهپارتی بن و نهشوعی بن، ئه‌وانیش یونسی حه‌مه‌دی مه‌لا یونسی و سالحی برای بایزهكۆری بوون، هه‌ر چهندهئهوانیش دوایی بوون به‌پێشمه‌رگه‌ی پارتی.
پ باشهئهو دوو كهسهخۆیان نابوونهحزبی یان پارتی و شوعی وه‌ریان نه‌ئه‌گرتن؟
و وه‌ریان نه‌ئه‌گرتن، ئه‌و دوو كهسهمهمنون ئه‌بوون ئه‌گه‌ر حزبی شوعی وه‌ریان بگرێ.
پ ئێوهئهو سهرژمێریهتان چۆن كرد؟
و زۆر ئاسان بوو له‌رێگای شانهحزبیهكان ئه‌كرا دوایی پارتی و شوعی به‌ئاشكرا كاریان ئه‌كرد، پارتیه‌كان له‌چایخانه‌یه‌ك كۆ ئهبوونهوهبهناوی خه‌بات بوو، شوعیهكانیش له‌چایخانه‌یه‌ك كۆ ئهبوونهوهبهناوی ئتحادی شه‌عب بوو.
پ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌هه‌ر هه‌موو خه‌لك ئه‌ندامی حزبی شوعی و پارتی نه‌بوو، ئێوهدۆستهكانیشتان ژماردووه؟
و به‌ڵێ، هه‌ر چهندهكهم كه‌س هه‌بوو نههاتبێتهناو رێكخستنه‌كان، خه‌لك ده‌هاته‌ناو رێكخستن به‌ڵام ملتزم نه‌بوون، ئه‌گه‌رچی یاسای ناوەخۆ حزبی هه‌بوو هه‌ر كه‌سه‌ك به‌بێ كاری زۆر پێویست نه‌هاتبا كۆبوونه‌وه‌كان له‌حزب دهرئهكرا.
پ ئه‌و كات ئه‌و كهسهنهئهچووهناو پارتی؟ یان ئه‌گه‌ر له‌پارتی دهركرابا نهئههاتهناو شوعییه‌كان؟
و ئه‌وكاتی ژماره‌ی شوعییه‌كان زۆر زۆرتر بوو لهپارتیهكان بۆیهحزبی شوعی به‌ئاسانی خه‌لكی وه‌رنه‌ئه‌گرت، به‌ڵام چوونه‌ناو پارتی ئاسانتر بوو، كاتێكیش یه‌كێك له‌حزبی شوعی دهرئهكرا ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كهئهچێتهكوێندهر.
پ ئه‌ی ئه‌و كهسهپیرانهی كه‌خۆیان شوعی نه‌بووینه به‌ڵام كوڕه‌كانیان شوعی بوون؟
و ئه‌ها، بۆ نمونهمهلا حوتان نهئههاتهكۆبونهوهی حزبی، هه‌رچی كوڕه‌كانیشی بوون حزبی بوون، له‌شۆڕشی ئه‌یلول كهگیرا ره‌وانه‌ی نوگره‌سه‌لمانی كرا له‌گه‌ڵ پارتیه‌كان، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی نه‌بوو له‌گه‌ڵ پارتی نه‌بوو، شوعی بوو به‌ڵام ئلتزامی حزبی نه‌بوو.
پ كهواتهمهلا حوتان ئه‌ندامی حزبی شوعی نه‌بوو؟

و نه‌خێر، ئه‌ندام نه‌بوو، دۆستی حزبی شوعی بوو.
پ به‌ڵام ئێوهلهسهرژمێریهكهمهلا حوتانتان له‌سه‌ر حزبی شوعی ژماردبوو؟
و وایه، ئێمه‌ته‌نها ئه‌ندامانی پارتی و شوعیمان نهئهژمارد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باسم كرد مه‌به‌ستم له‌گه‌نجه‌كان بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی كهئهكرا بێنه‌ناو رێكخستنه‌كان.
پ ئه‌ی حزبیتر نه‌بوو؟
و نا هه‌ر پارتی و شوعی هه‌بوون.
پ له‌پێش ٥٨ كه‌مه‌لا مسته‌فا لهسۆفیهت بوو بار و دۆخی پارتیه‌كان چۆن بوو؟ پارتی حزبه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو نه‌بوو؟ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر باسی شه‌قڵاوه‌ی بكه‌ین؟
و پێش ٥٨ی پارتیه‌كانی شه‌قڵاوه‌ش هه‌ر به‌شوعی ئه‌ناسران، شوعیه‌كان دژی ده‌سه‌ڵات بوون هه‌ر كه‌سه‌ك دژی ده‌سه‌ڵات بوایهبهشوعی ئه‌ناسرا، پارتیه‌كانی شه‌قڵاوه‌ش ئه‌وكاتی دژی ده‌سه‌ڵات بوون بۆیه‌به‌رده‌وام به‌شوعی تاوانبار ئه‌كران، به‌ڵام ئه‌و پارتییانهوهك فكر له‌حزبی شوعی جیاواز بوون.
پ چالاكیه‌كانی حزبی شوعی پێش ٥٨ی چۆن بوو؟
و به‌نێهێنی بوو، هه‌ندێكجار خۆپیشاندان ئه‌كرا.
پ ئه‌ی لهچایخانهكان باس لهناڕهزایهكان به‌رانبه‌ر به‌حوكمه‌ت نهئهكران؟
و نا لهچایخانهكان نه‌ئه‌بوو ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و به‌ئاشكرا قسه‌بكه‌ی، حزب رێگای نه‌ئه‌دا، ئه‌یگووت بتوانهبهتهنیا قسه‌له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كانی ده‌ور و به‌رت بكه‌یت و به‌نێهێنی بیانهێنیتهناو رێكخستن، ئه‌و كاتیش تۆ كه‌قسه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سێك بكردبا بۆ ئه‌وه‌ی بێتهرێزی حزب دهبوایهسهرهوهی خۆت ئاگادار بكه‌یته‌وه، له‌سه‌ره‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و كهسهئهكرد ئه‌گه‌ر بۆ كاری حزبی گونجاو بوایهئهوهئههاتهرێزی حزب و ئه‌بوو به‌ئه‌ندام ئه‌گه‌ر نا داوایان ئه‌كرد كهبهپهیوهندی تاكه‌كه‌سی بمێنێتهوهتا كاتێكی‌تر.
پ ئه‌وكات حزبه‌كان چه‌كداریان هه‌بوون؟
و نا، به‌ڵام پیاو هه‌بوو چه‌كی خۆی هه‌بوو.
پ ئه‌ی حزب چه‌كی به‌كه‌س نه‌دابوو؟ نه‌وه‌ك له‌ناو شه‌قڵاوه‌ی بۆ نمونهلهگوند و لادێكان ؟
و نا نا له‌گونده‌كان نه‌بوو، لهشهقڵاوهش هه‌ر دهبانجهك و غهدارهك هه‌بوو، ماوه‌كی هه‌ردووكیان له‌لای من بوون دوایی غهدارهكهلهلا ی حه‌مه‌د زهخۆكێ بوو، ئه‌و غهدارهزۆر ترسناك بوو ئه‌گه‌ر فیشه‌كی له‌سه‌ر بوایهههر لهخۆیهوهئهتهقی.
پ پارتیه‌كانیش چه‌كداریان نه‌بوون؟
و ئه‌وانیش مه‌گه‌ر كه‌سه‌كان چه‌كی خۆیان هه‌بوایه.
پ كهواتهپێشمهرگهنهبوو؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌كدار بێت و له‌شاخ بێ؟
نا شتی وا نه‌بوو، پێشمهرگهنهبوو، تا ئه‌وكاته‌ی كهمهحمود كاوانی سدیق به‌گی نه‌كوشت چه‌كدار له‌ده‌رێ نه‌بوو.
پ كهواتهلهپێش ٥٨ی حزبه‌كان ته‌نها رێكخستنی ناوه‌خۆیان هه‌بوو؟
و به‌ڵێ.
پ ئه‌وه‌هه‌ر له‌ناو شاره‌كان بوو یان لهلادێكانیش ئه‌و رێكخستنهههبوو؟
و هه‌ر له‌ناو شاره‌كان بوو.
پ ئه‌ی له‌باره‌ی دیانه‌كان؟ دیانه‌كان ئهبوونهپارتی؟
و یه‌ك دیان پارتی نه‌بوو، هه‌مووی شوعی بوو.
پ هه‌موو شوعی بوون یان هه‌یان بوو بێ لایه‌ن بوو؟
و بێ لایه‌نیان هه‌بوو یان بابڵێین ئه‌ندام نه‌بوون له‌حزب به‌ڵام هه‌ر خۆیان به‌شوعی ئه‌زانی، شوعیه‌كان وه‌ك هه‌ندێك لهپارتییهكان و مه‌لاكان بیر و باوڕی دینی وایانی لێ نه‌ئه‌كرد كه‌دژایه‌تی دیانه‌كان بكه‌ن، ژماره‌ی دیانه‌كان كه‌متر بوو و دیانه‌كان بێ ده‌سه‌ڵاتتر بوون، هه‌رچی شوعیه‌كان بوون به‌رگریان له‌مه‌سیحیه‌كان ئه‌كرد، ئه‌وانیش به‌نێهێنی و ئاشكرا یارمه‌تی حزبی شوعیان ئه‌دا تا ٥٨ی له‌دوای ٥٨ی هه‌مووی به‌ئاشكرا له‌گه‌ڵ حزبی شوعی بوو.
پ هۆكاری چ بوو هه‌موو دیانه‌كان ئهبوونهشوعی؟ ئایا حزبی شوعی باوڕی به‌پێكه‌وه‌ژیانی دینه‌كان هه‌بوو؟
و شوعیه‌كان باوڕیان وابوو هه‌ر كه‌سه‌ك به‌پێی بیر و باوڕی خۆی دینی خۆی بكات به‌مه‌رجێك ئه‌و دین كردنه‌ی زیان به‌حزب نه‌گه‌ینێت، دیانه‌كان زۆریان هه‌ر باوڕیان نه‌بوو، یان باوڕیان بهمهسیحیش لاواز بوو، لهفكر له‌گه‌ڵ شوعیه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بوون، به‌ڵام هه‌موویان نا هه‌بوو مه‌سیحیه‌تی زۆر به‌توندی گرتبوو، ئهوانهنهئهبوونهشوعی پارتیش نه‌بوون ، بۆیان نه‌ئه‌كرا ئه‌گه‌ر نا وه‌ك زۆر له‌مه‌لاكان دژایه‌تی حزبی شوعیشیان ئه‌كرد، به‌لام ئهمانهبهپهنجهئهژماردران، هه‌ندێكیان له‌و دوادوایهبوونهپارتی، دیانه‌كانی شه‌قڵاوه‌ی بده‌ست ئیسلامه‌كان زۆر ئهچهوسانهوه، به‌ڵام حزبی شوعی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندام و دۆسته‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر بهدیانهكان گۆڕی، بۆیهدیانهكانیش ئه‌وها به‌گشتی شوعی بوون.
پ كهواتهلهناو حزبی شوعی جیاوازی له‌نێوان دینه‌كان نه‌بوو؟
و نا شوعیه‌كان زۆر گرنگیان به‌دین نه‌ئه‌دا، شوعیه‌كان ئه‌یانگووت جیاوازی له‌نێوان مرۆڤه‌كان نییه، ته‌نها له‌نێوان چه‌وساوه‌و چه‌وسێنه‌ران هه‌یه، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌وساوه‌كان دابووین دیانهكانیش چه‌وساوه‌بوون، شوعیه‌كان جیاوازیان به‌كورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانیش نه‌ئه‌كرد.
پ ئه‌گه‌ر وابێ شوعیه‌كان یه‌كسه‌ر خه‌لكیان له‌دین دوور نه‌ئه‌كرده‌وه؟
و نا شوعیه‌كان ئه‌یانگووت لهبهدینهكان گه‌ڕێن با دینی خۆیان بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و دین كردنهزهرهر له‌حزب نه‌دات. چونكهپێیان وابوو دوور یان نزیك ئه‌و كهسهئیسلامهیان مهسیحیهبهخۆی ئهگاتهئهو باوڕه‌ی كه‌واز له‌دین بێنێت، ئه‌و كارهبهقناعهته، بۆیهرێگا له‌دینی هیج كه‌سێك نه‌ئه‌گیرا.
پ به‌ڵام ئه‌ینزانی رۆژێك هه‌ر دێت كه‌ئه‌و كهسهدهست لهدینهكهی هه‌ڵگرێت؟
و ئا، شوعیه‌كان دینیان به‌باش نه‌ئه‌زانی.
پ باشه‌تۆ خۆت وابووی نوێژت ئه‌كرد و وازت هێنا؟
و ئه‌من نوێژم ئه‌كردن، كه‌زانیم قادر و ره‌حمان هه‌ردوو كوڕی مه‌لا حوتانی بوون، كه‌زانیم بووینهشوعی گووتم ئهوهكافر بووینه، چووم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بێنمهوهسهر رێگای ئیسلام كه‌چی ئه‌وان باوڕی منیان گۆڕی‌و ئه‌وان باسی زۆر شتیان بۆ كردم كهنهمئهزانی، ئیتر له‌و كاتی ئه‌منیش وازم له‌نوێژكردن هینا.
پ جا ئهوهقناعهت بوو؟
و به‌ڵێ، ته‌واو قناعه‌تم هات، باوڕم به‌هیچ شته‌كانی ئیسلام ناما.
پ ئه‌وان ئه‌و كات هه‌ر باوڕیان به‌مه‌لا و مزگه‌وت و ئیسلام نه‌بوو یان هه‌ر باوڕیان به‌خوداش نه‌بوو؟
و باوڕیان به‌خودا و ژیانه‌وه‌و به‌هه‌شت دۆزه‌خ و هیج یه‌كێك له‌و شتانهنهبوو.
پ ئه‌تۆش قناعهتت هات یان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوویهشوعی؟
و نا ئه‌منیش ته‌واو قناعه‌تم هات، دوایی خۆشم خه‌لكم له‌دین دوور ئه‌كرده‌وه‌و گالته‌م به‌و كاسانهئهكرد كهباوڕیان بهزیندووبونهوهو به‌هه‌شت و دۆزه‌خ هه‌یه.
پ باشهبهو بیر و باوڕهروو بو روو بوونه‌وه‌ی خه‌لكی دیندار و یسلام سه‌خت نه‌بوو؟
و ئێمهلهلای خه‌لكی ساده‌و باوڕدار و ئیسلام ئه‌و قسانه‌مان نه‌ئه‌كرد، بهپێچهوانهوهئهمانگووت تۆ نوێژ و خوداپه‌رستی خۆت بكه، به‌ڵام لایه‌نی چهسانهوهمان زه‌ق ئهكردهوهباسمان لهزولم و زۆری ئه‌كرد، باسمان له‌یه‌كسانی و ماف ئه‌كرد، ئێمهبهلامانهوهگرینگ بوو كه‌خه‌لكی هه‌ژار و جهوساوهلهخۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه‌و ئاماده‌یان بكه‌ین بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی زولم.
پ كهواتهههموو شوعیه‌كان وه‌كو تۆ ئه‌و قناعهتهیان له‌لا دروست نه‌بوو؟
و نه‌خێر، شوعی هه‌بوو پێش كۆبوونهوهنوێژی ئه‌كرد، من خۆم سه‌رپه‌رشتی چه‌ند شانه‌یه‌كی حزبیم ئه‌كرد له‌ناویاندا هه‌بوون ئه‌یانگووت با نوێژ بكه‌ین ئه‌وجا ده‌ست بهكۆبوونهوهئهكهین، پێیان ئهگووتین كهبهرنگاریان نه‌بین و رێگایان پێ بده‌ین با نوێژی خۆیان بكه‌ن ئهوانهسهرهتان دوایی خۆیان دێنه‌سه‌ر ئه‌و باوڕه‌ی كهدین هیچی راست نیه.
پ ئه‌ی كادیری حزبی شوعی نه‌بوو توندڕه‌و بێت و به‌ئاشكرا قسهبهئیسلام ومه‌لاكان بڵێ؟
و هه‌موو كادیره‌كانی حزب قسه‌یان به‌ئیسلام ئه‌گوت، به‌ڵام له‌هه‌موو شوێنێك نا، هه‌ندێكجار ده‌مانویست گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌لاكان بكه‌ین، بۆ نمونهلهتازیهی خهزورێ من مام ته‌ها بهرهحمهتێ بی گووتمهمهلا ئه‌حمه‌دی سۆفی برایمی مامۆستا یه‌ك دوو پرسیارم هه‌یه، گووتی ئه‌تو هیچ پرسیاران له‌من مه‌كه، چه‌ند هه‌وڵمدا رێگای نه‌دا پرسیاری لێبكه‌م، ده‌یگووت ئه‌تو حوڕی حوڕ، واتهئازادی.

پ بۆ ئه‌وه‌ی بێ دین بوایهلهلای مه‌لاكان به‌ئازاد ئه‌ناسرا؟
و به‌ڵێ پێیان ئهگووتن حوڕ.
پ ئەی پێیان نەئەگووتن کافر؟
و بەڵێ، ئەیانگووت ئەوانە کافرن، بە زۆر کەسانیان ئەگووت نەوەک هەر بە شوعیەکان، بۆ نمونە عوسمانی سۆفی برایمی و رەسول کاکو پارتی بوون، پێیان ئەگووتن ئەوانە کافر و مولحیدن، ئەوانیش مەلا و خەلکی ئیسلامیان بە نەزان ئەزانین، بە تایبەتی رەسول کاکو.
پ رەسول کاکو پارتی بوو؟
و رەسول کاکو پارتیەکی زۆر قەدیم بوو، زۆر چالاک بوو، زۆر زۆر دڵسۆز بوو.
پ بەڵام باوڕی بە خودا و دین نەبوو؟
و هەر هیچ باوڕی بە خودا و دین نەبوو.
پ ئەی ئەوکاتی ئیسلامی توندڕەو هەبوو؟
و بەڵێ، زۆربەی مەلاکان توندڕەو بوون .قەشەکانش وابوون، من ئاگام لێبووە لەو شەقڵاوەی قەشە گووتیتی ژن لە شوعیەکان مارەناکەم، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆربەی هەرە زۆری مەسیحیەکان شوعی بوون ئەو قسانە بۆ قەشەکان نەئەچووەسەر.
پ مەلاکانیش ژنیان لە شوعیەکان مارە نەئەکرد؟
و مەلاکانیش ئەگەر بۆیان کرابایە ژنیان لە سوعیەکان مارە نەئەکرد، بەڵام لەبەر ئەوەی شوعی زۆر بوون حزبی شوعی خەلکی زۆر لەگەڵ بوو، سەردەمی خەلکی پێشکەوتووخواز بوو، وەک باسم کرد جگە لە شوعیەکان خەلکی رۆشەنبیر و خوێندەواری ئەو کات یۆربەیان بێ دین بوون، بۆیە بۆ قەشە و مەلاکان ئاسان نەبوو بەربەرەکانی ئەو هەموو خەلکە بکەن.
پ ئەی ئەوکاتی هیچ بزوتنەوەیەکی ئیسلامی سیاسی نەبوو؟
و ئیسلامی سیاسی ئەو کات لە عێراق بە گشتی زۆر لاواز بوو، ئخوان ئەلموسلمین هەبوون بەڵام دەور و کاریگەریان بەو شێوەیە نەبوو کە دیاربن، بۆ نمونە ئەوەی من ئاگاداربم بۆ ماوەیەکی کەم لە شەقڵاوەی تەنها مەجید سەرسپی و ئەبو سیروان ببوون بە ئخوان ئەلموسلمین.
پ ئەمانە پێش ئەوەی ببن بە شوعی؟
و بەڵێ، ئەبو سیروان پێش ئەوەی ببێ بە شوعی ئخوان ئەلموسمین بوو، بەرپرسەکەزان نائب زابتێک بوو ناوی مەلا سابیر بوو.
پ هەر ئەو دوو کەسە بوون یان ئەتۆ هەر ئەو دوو کەسەت ئەناسی؟
پ هەر ئەو دوو کەسەم وەبیرە، خەلکیان زۆر نەبوو بە پەنجەی دەست ئەژماردران، وابزانم مەحەمەد ئەسعەدیشیان لەگەڵ، مەحەمەد نفوس.
پ چالاکی ئەمانە ج بوو؟
و ئەمانە چالاکی جەماوەریان نەبوو.
پ باشە مام حەمەدەمین هەبوو لە شوعیەکان یان مولحیدەکان باوڕی بە مارەکردن و تەلاقدان نەبی؟
و هەموویان باوڕیان نەبوو، بەڵام ناچار ئەبوون لەبەر خەلک بیکەن، باشتر وایە بڵێین وەک داب و نەریت ئەیانکرد نەوەک وەک دین.
چاوەڕوانی بەشەکانیتر بن
