17.08.2011

 

 

ساچمەکان

لویس ئەڕاگۆن

 

و: هۆشەنگ شێخمحەمەد

 

 

(1)

چیدی گلەیی مەکە،

لەوە گاڵتەجاڕتر نییە مرۆڤێک کە نەگریێت و

گلەیی بکات

 

(2)

دەگەڕێم و

چەقۆیەک لە نوتەکی لە ناخمدا چەقیوە

دەگەڕێم و

پشیلەیەک لە خەیاڵمدایە

دەگەڕێم و

ئینجانەی گوڵێکی وەریو و

وێنەگەلێکی بچووکراوەم پێیە

بە کەچە بەرگێک دەگەڕێم

دەگەڕێم و

کونێکی گەورەم دە دڵدایە

 

(3)

بڕوام پێ بکە

هیچ شتێک وەک بیرکردنەوە

ئازارهێن نییە

 

(4)

چامە چەندی کورت بێت

زیاتر روودەچێتە ناخەوە

 

(5)

با ئەو شاعیرە لە شار دەرکەین

لەو شارەدا شوێنی ئەو جۆرە برینە

نابێتەوە

 

(6)

هەموو شتێکمان درووست کرد بۆ ئەو کەسانەی دەخنکێن

هەموو شتێک بۆ ئەوانەی دەیانەوێت هەناسە بدەن

لەسەر شەوەکان دا پەنچەرەمان درووست کرد

لە هەموو شوێنێک پەناگەمان کردنەوە

ئەوانیش گلەییان نەکرد

 

(7)

قەت هیچ شتێک لە زەردەخەنە جوانتر نییە

هەتا لەسەر رووخسارێکی تێکچووش

ئایا ناتەوێت جوان بیت؟

 

(8)

ئەو هەنگاوە بریندارە دووردەخەمەوە

 

(9)

تۆ چەند راستیت ئەگەر چاوت لەسەر

ئەو خوێن پژانە هەڵگرت

 

(10)

هەموو شتێک بە تەواوی لە جێی خۆیەتی

یان بە لایەنی کەمییەوە هەموو شتێک دەبێت

 

(11)

ئەی سواڵکەر

دەستە پانکراوەکەت بشۆ

 

(12)

ئەوەی دەڵێ من ئازارم هەیە

ئەوانەی دی لە بیر دەکات

 

(13)

بەس نییە بێدەنگ بیت

بەڵکو پێویستە بزانیت چۆن شتێکی دی بێژی

 

(14)

مەلعونە ئەو رووەکەی

چاوان روون ناکاتەوە

مافی شاعیر نییە

دەستەودامێن بێ گوڵدەرکردن دانیشێت

 

(15)

هیچ برینێک نییە

بە کەمێک جوانکاری

دەمێکی لێ درووست نەکەی

یان هاوارێک کە ناتوانین بیگوێزینەوە....

تاکە تاوان بێسەروبەریییە

 

 

(16)

بۆ ئەوانەش قسە دەکەم کە ناتوانن بنوون

ئەوان تەنیا نین، مادام منیش لەوان دەچم

هەروەها بۆ ئەوانەش قسە دەکەم

کەدەپاڕێنەوە بمرن

بۆ بە من دەڵێن خۆپەرستی؟

 

(17)

ژیان پڕە لە ساچمە

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر ژیانە

 

(18)

هەندێجار خۆشە لە شەودا هاوار بکەین

 

(19)

جارێکی دی لەمڕۆوە چاوی ئەو منداڵە مردووانە

دەبنە لەمپەر لە نێوان تۆ و ئاوێنەدا

 

(20)

وشەی شەرم ئەزانیت

 

(21)

هەوڵدەن بچنە نێو دێری شیعرێکی فڕەنسی

ئەو وشەیە "ساقية سيدي يوسف"  لە خەنجەر دەچێت

 

 

 http://www.adab.com/world/modules.php?name=Sh3er&doWhat=shqas&qid=82737&r=&rc=11

ترجمة: عبد الوهاب البياتي وأحمد مرسي

 عن كتاب: أراغون شاعر المقاومة- الطبعة الثانية 1994 

المؤسسة العربية للدراسات والنشر

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 Copyright (2008) Roshenbiry.com