شاعیرێك له ناو مندایه ناهیڵێت بحه‌سێمه‌وه
زمان له گۆشت و ئیسقانم ئه‌گه‌رێته‌وه
رامیار مه‌حمود له وهلاَمی چه‌ند پرسیارێكدا
رابهرفاریق
رابهرفاریق : هه‌ر له نێونیشانی كتێبهكهتهوه، كه "ئینسان هه‌ڵه ده‌كات... وه‌رنه‌ده‌رێ له ژیان"ه، هه‌تا شیعره‌كانی نێو كتێبه‌كه‌ت، دوای كتێبه‌كه‌ش، ئه‌و شیعرانه‌ی نووسیوتن و دیومن، رِهشبینییهكی گه‌وره به‌رابه‌ر به بوون و دنیا و مرۆڤ، به دی ده‌كرێت. ئه‌و رِهشبینییهی كه به درێژایی ئه‌زموونی شیعریت، له‌گه‌ڵتدا رِێی كردووه، له كوێوه دێت؟من وا هه‌ست ده‌كه‌م پێوه‌ندییه‌كی زۆر به تین له نێوان ژیانی رِۆتینی و شیعره‌كانت هه‌بێت، ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌رده‌كه‌وێ، كه به وردی سه‌رنجم له‌ودیوی ده‌قه‌كانت داوه. ((گوننارئێكێلۆف)) ده‌ڵێ: "شاعیر بیۆگرافیای خۆی ده‌نووسێته‌وه"، تۆش بیۆگرافیای خۆت ده‌نووسیته‌وه؟"سه‌رگوزشته‌ی پیاوێكی تاریك"دا ده‌ڵێیت: "نووسین گۆشت و ئێسقانی من شه‌رح ناكات"، كه نووسین وه‌هایه، بۆچی ده‌نووسیت؟ بایه‌خی نووسین له كوێدایه؟ له سه‌ره‌تای نووسینته‌وه تا ئێسته، ته‌نیا به فۆرمێك ده‌نووسیت، یانی تا ئێسته ده‌قێكی تۆم نه‌دیوه له بنیاته‌وه له‌گه‌ڵ كۆی ده‌قه‌كانی ترت جیاواز بێت، ئه‌مه‌ش هه‌م له فۆرمن هه‌م له ته‌كنیك و هه‌میش له چۆنێتیی دیتنه‌كان. ئه‌و یهكرِهنگییه بۆ چی دهگهرِێتهوه؟
ئۆف بۆم باس نه‌كردی چه‌ند ماندووم , به‌ڵام ئه‌و رۆژه رۆژێكی خۆشم هه‌بوو چووم بۆ ته‌ماشاكردنی شانۆی (نامه‌یه‌ك بۆ مردن) كه كۆمه‌ڵه خوێنكارێكی په‌یمانگا به‌رهه‌میان هێنابوو. له‌وانه‌یه به لای تۆوه شتێكی ئه‌و تۆ نه‌بێت به‌س بۆ من زۆر كامهرانییه كه شوێنێكدا و له ناو دڵی كۆمه‌ڵێك لاودا ئومێدێك ئهپشوكێت گرنگ نییه ئه‌وان ئه‌و ئومێده ئه‌گه‌یننه كوێ , بۆ درۆ بكه‌م من زۆرم به‌لاوه گرنگه كه مرۆڤ ئومێدی دروستكردنی رۆح و جه‌سته‌یكی ههونهری له خۆیدا دروست بكات.من تاقه‌تی ئه‌و شتانه‌م نیه من به‌ر له‌وه‌ی شعر له سه‌ر وه‌ره‌قه بنوسمه‌وه له سه‌ر دڵی ئینسان خۆی ئه‌نوسمه‌وه. تۆ ئه‌زانیت هونه‌ری شانۆی مۆسكۆ یاخود ئه‌وه‌ی كه له خۆرئاوادا ناسراوه به ستانسلاڤسكی ئه‌م كابرایه ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌رو مامۆستای شانۆ بوو له‌و بروایه‌دا بوو گرنگترین دۆخێك ئه‌كته‌ر پێ ئه‌گات ئه‌و كاته‌یه كه جیاوازی له نیوان خود و رۆڵ بینین‌دا نامێنیت هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌و به دۆخیكی سایكۆلۆجیدا ئه‌روات كه ئه‌كته‌ر له سه‌ر شانۆ چۆن هه‌مان هه‌ست و دۆخی ئه‌كته‌ری ناو تێكسته‌كه‌ی هه‌بێت ئه‌و بروای وابوو كه ئه‌كته‌ر نابێت خۆی ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ور بببینێت به‌ڵكوو ئه‌بێت خۆی به ته‌واوی بگۆریت بۆ كاركته‌ری ناو شانۆكه ئه‌و زۆر به خه‌می خۆ توانه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر بوو له ناو كاركتهردا ئه‌مه به تهنگهاتنهوهیه به ته‌نها سایكۆلۆجی نه‌بوو به‌ڵكوو به‌شێكی گرنگی له ناو له‌ش دا بوو ئه‌و ئه‌مه‌ی ناو بردووه به (میتۆدی ئه‌كشنی فیزیكی) ئه‌و ئه‌یویست له رێگه‌ی فۆرمه‌وه به هه‌قیقه‌تی كار ئه‌كته‌ر بگات ئه‌و لێره‌دا بۆ برێك له لاسایكردنه‌وه‌ی كتومت ئهرِۆشت نه‌ك كێشه‌ی لاسایكردنه‌وه ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی زۆره هه‌تا ئێستا ئه‌و تێگه‌یشتنه له ناو بیركردنه‌وه‌ی گشتی و شانۆیشدا باوه كه شانۆ شوێنێكه ئه‌كته‌ر تیایدا هه‌ڵ ئه‌ستێت به لاسایكردنه‌وه‌ی كار ئه‌كته‌ر . خه‌ڵكی تر هه‌بوون بۆ به شانۆیكردنی شانۆ كاریان كردووه به شوێن پرسیاری ئێستایكی شانۆ و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی و به هه‌مهێنانی پێكهاته‌و ئیقاعه‌وه بوون . كابرایه‌ك ئه‌ناسم زۆر پێویستی كه‌وتبوه ناو شانۆ دوای ئائا دوای باسی برێختت بۆ ئه‌كه‌م . من ره‌شبین نیم ئه‌زانم ره‌شبینی و گه‌شبینی هه‌ڵگری دوو واتای پیچوانهنهن مرۆڤ له‌سه‌ر خۆی و ده‌وروپشته‌كه‌ی و چاره‌نوسی وێنای ئه‌كات من له شوێنێك ئه‌دوێم ئه‌ویش جیهانبینییه هه‌ڵگری ئازارێكی مهولهوییانه. جیهانبینی من و په‌یوه‌ندی من تراجیدهوه جۆرێكه له په‌یوه‌ندی به ئازار خۆیه‌وه. به‌ستنه‌وه‌ی زمان و شعر به ئازاره‌وه مرۆڤ و گه‌ردوون بۆ هاورێیه‌تی و دراوسێیه‌تی بانگ ئه‌كات. شعر ماڵی ئازاره تۆ ئه‌وه‌ت بیستووه كه هایدگه‌ر ئه‌ڵێت ماڵی بوونه به‌س بۆ من ئه‌و شوێنه‌یه ئازار تیاییدا له قۆناغی ئاواره‌ییه‌وه ئه‌گوێزێته‌وه بۆ قۆناغی نیشته‌جێبوون. تۆ ئه‌زانیت له پشت هه‌موو تراجیدیایهكهوه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی گه‌وره هه‌یه بۆ ژیان . به‌ڵێ من بایۆگرافی خۆم ئهنسمهوه خه‌ڵك چی ئه‌ڵێن با بیڵێن له جهحیڵیدا كیركیجارد و نیتشه‌و فرۆید و ریلكهو دیستۆڤسكی و مه‌وله‌وی خه‌ڵكانێكی تر ژیانیان خاپور كردم ئه‌وان دیوێكی تریان بۆ كردمه‌وه له‌سه‌ر بینینی جیهان . به‌س وابزانم خه‌تای كه‌س نه‌بوو خۆم خودا خه‌ڵقی كردم بۆ ئه‌وه‌ی جیهان به راسته‌قینه‌یی ببینم هه‌رچه‌نده له رووی فه‌لسه‌فییه‌وه ئه‌م قسیهیه كێشه‌و گرفتی زۆره . نازانم مه‌به‌ستان له ئه‌زمونی شعری من چییه ؟ من بۆ ئه‌زمون نه‌منوسیوه من بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه رۆژێك له رۆژان شعر ئه‌زمون بكه‌م شعر به‌شێكی جه‌وهه‌رییه له ته‌ماشا كردنم بۆ دونیا. به‌ڵام من شاعیر نیم رۆژێك له رۆژانیش بیرم لێ نه‌كردۆته‌وه. شاعیر بوون له هه‌موو چاخ و زه‌مانێك دا ته‌نیایی و ئازاره . مه‌به‌ستان له یه‌ك فۆرمی چییه له نوسینی شعردا من سینتاكسی زمانه‌وانی خۆم هه‌یه ئه‌وه‌ی من به‌رهه‌مم هێناوه سیسنتاكسه كێشه‌كه ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ر خۆمه ئه‌گین حه‌زم له قسه‌كردن هه‌یه‌له‌م بواره‌دا نازانم تا چه‌ند تێئه‌گه‌ن له به‌رهه‌مهێنانی سینتاكسی تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه قلی و بلی بوایه مانگی كتێبێكی شعریم ئه‌نوسی. دواجار من ژیانی خۆم ئه‌زمون ئه‌كه‌م له ناو ئه‌م جیهانه‌دا . من له‌و تۆمه‌تانه تێ ناگه‌م خراونه‌ته دوام حه‌ز ناكه‌م چیتر ناو بزرِێندرێت وه‌ك شاعیر. من ته‌نها رۆژێك له رۆژان وتم نوسین گۆشت و ئێسقانی من شه‌رح ناكات مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی منه‌وه هه‌یه له تێگه‌یشتنم بۆ زمان و راسته‌قینه‌یی . كێشه‌كه ئه‌وه‌یه راسته‌قینه‌یی بووه به ژێر هه‌زاران چینی جیۆلۆجی زمانه‌وه به جۆرێك هه‌موو ئاخاوتنێكی ئێمه له سه‌ر راسته‌قینه‌یی ئاخاوتنێكه له ناو زمان خۆیدا . من قه‌د به‌دبین نه‌بووم به‌لام جیهان زۆر له‌وه خراپتره كه شعر ئهیگێرِێتهوه بۆ ئێمه. خۆ تۆ ئه‌زانیت ته‌لارسازی كۆنسێپتهكانمان ناتوانین یه‌كسان بكه‌ین به‌وه‌ی جیهان ئاوه‌هایه. باسی بۆ ئه‌وه‌م بۆ كردی بریخت كاری زۆر كه‌وتبووه شانۆ ئه‌م كابرا ئه‌ڵمانییه دراماتیست و شاعیر و ده‌رهێنه‌ر بوو برِوای ته‌واوی وابوو شانۆ بكاته ئامرازێك بۆ گۆرانی كۆمهلاَیهتی خۆی نوسیبووی گرنگ راڤه‌كردنی جیهان نییه گرنگ گۆرِینێتی ئه‌مه‌وێت ئه‌م پرنسیپله ئه‌پلای بكه‌م بۆ شانۆ. ئه‌و بروای وابوو واقعی كۆمه‌لایه‌تی دروستكراوی مرۆییه و قابیلی گۆرانه. خۆ ئه‌زانیت ئه‌و فیرژنی ئه‌كته‌ری چی لێ كرد مه‌سه‌له جیاوازه‌كه ئه‌وه نه‌بوو كه تۆ له گه‌ل كارئهكتهردا هاوشێوه بیت و هاو ئه‌دگار بیت به‌ر له‌وه‌ی خۆت له كاركهتهردا بتوینیتهوه یان حقیقه‌تی كاركته‌ره‌كه له هۆشی خۆتدا بدۆزیته‌وه تا وه‌ك ئه‌و وا بیت , خاڵه جیاوازه‌كه‌ی ئه‌وه بوو بینینی كاره‌كته‌ره‌كه له ده‌ره‌وه واتا خاڵ و بنتی كۆمه‌ڵگاوه ئه‌مه گواستنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و سیاسی و فكری بوو بۆ ناو شانۆ. ئه‌زانیت ئه‌و رۆژه (سه‌ركاو) چی كرد كۆمه‌ڵێك مناڵی پرِ خه‌ون و ئومێد له ده‌وری دانیشتبوون 10 سال پێش ئیستا بینیم له سه‌یران به‌نه‌وه تل بۆیه‌وه بۆ ناو غوربه‌ت ئه‌و رۆژه ئه‌و تۆپه‌ی دایه ده‌ست ئه‌و كابرایه تۆپه‌كه هه‌ر نه‌گه‌رایه‌وه وه‌ك هه‌زاره‌ها رۆژو ژیان كه لێمان رۆشتن و نهگرانهوه. (هۆرین غه‌ریب) ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی توشی من كرد سه‌یری شانۆ بكه‌م كه ئه‌وان خه‌ریكی كار ئه‌بون من شانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو بۆ سه‌ردان له لایان دانیشم . تیگه‌یشتم ئه‌و چیتر كارئه‌كته‌ری نییه شتێكی نه‌هێشت ناوی ئه‌كته‌رو كارئه‌كته‌ر بێت ئه‌كته‌ر مه‌رجه‌عێكی نه‌ما ناوی كارئه‌كته‌ر بێت ئه‌كته‌ری كرد به هه‌ر چه‌مكێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌ك هه‌ر كۆنسێپتێكی ئه‌نتۆلۆجی . با بیرم نه‌چێته‌وه په‌یوه‌ندی من به تراجیدهوه به‌نده له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی من به ئازار و مردنه‌وه ئه‌مه ئه‌و جیگایه‌یه كه شعر خولقینهرهره
زانیار مه‌حمود : ده‌توانم بزانم پرسیاری ئێوه چییه له ژیان ؟ شیعره‌كانت , گوتارهكانت , پرۆژه‌ی گۆفاری كوتارو شتی دیكه ئاخۆ به چ دیدگا‌و خهیاڵێكهوه ئه‌و كارانه‌ت ئه‌نجام داوه ؟ ئه‌و پرسیارانه چین كه له پشتی ئه‌و كارانهتهوهیه ؟
به گوێره‌ی ئه‌و منداڵییه‌ی له رۆحمدایه حه‌ز ئه‌كه‌م زۆر بژیم. زۆر شت هه‌یه ئه‌توانم به كاری بێنم ئه‌گه‌ر كاتم هه‌بێت , حه‌ز ئه‌كه‌م له نیشتمانه‌كه‌ی خۆم بژیم ئه‌گه‌ر نه‌بوونی ئازادی نه‌مكوژێت. من ئازادیی لهناوجهستهمایه. حه‌زم له پاڵتۆیه‌كی گه‌رمه , له جوتێك پێلاَوی باش , پاره شتێكی پیسه , به‌ڵام ئه‌ویشم ئه‌وێت . زۆر شتم بینیوه .ئێستا من سه‌رقاڵی دروستكردنی ولاَتێكم بۆ خۆم ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه كه‌س بیری لىَ نه‌كردۆته‌وه من نه‌بێت. ژماره‌ی ئه‌و شتانه زۆن كه ته‌نها من بیریان لىَ ئه‌كه‌مه‌وه , ئێستا ته‌واو ئاوه‌زم كامڵ بووه و شت زۆر ئه‌زانم مرۆڤ ئه‌بینم به پێ ئه‌روات تا ئه‌و ئاسته زانیاریم هه‌یه كه باڵنده ئه‌فرێت رۆژێك له رۆژان هه‌موو ئه‌م شتانه به خه‌ڵك ئه‌ڵێم ,ئه‌گه‌رچی به هۆی گه‌مژه‌ییه‌وه و دره‌نگ تێگه‌یشتم. ئه‌مشه‌و كه وه‌ك هه‌ر شه‌وێكی تر وایه به خۆمم وت ئه‌ترسم تا ژیان ته‌او ئه‌بێت له نێوان ئه‌م ولاَت و كیشوهرانهدا بێم و بچم.. بیری كه‌ناری ده‌ریای ناوه‌راست ئه‌كه‌م .. بم بووره حه‌ز ئه‌كه‌م له نشتمانهكهم بژیم به‌ڵام ئازادی لێ نییه. دوو جۆر له مرۆڤ هه‌یه مرۆڤی ئاسایی و منداڵ ی خوا . من منداڵی خوام , منداڵی خوا نه‌گبه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه . له هه‌ر شوێنێكه‌وه برِۆم مناڵی خوا با‌نگم ئه‌كات بۆ لای خوا . من ده‌ست پهرِم زۆر كردووه , گانیش هه‌روه‌ها ئێوه ئه‌زانن مرۆڤی بێشه‌ره‌ف چۆنه.حه‌ز ئه‌كه‌م خۆم چاكه‌م كاتم زۆر ئه‌وێ . شتێك كه ئه‌توانم بیكه‌م شاردنه‌وه‌ی دڵمه له جیهان. بیرم ئه‌كردی نیوه‌رۆ له‌وێ نه‌بوویت ئێواره‌ش هه‌روه‌ها حه‌زم له بینینی چاوه ره‌شه‌كانت بوو قژه تاریكهت , حه‌زم ئه‌كرد بتبینم چۆن خه‌مگین ئه‌بیت به هه‌واڵی تورِههات تۆ له كوێ بوویت له كوێ , ته‌نانه‌ت كچه ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی هاورێشت نه‌هات ته‌نانه‌ت ئه‌وی تریش نه‌هات له‌و هاورێیه‌م ئه‌چوو خه‌ڵكی یه‌كێك له دورگه‌كانی ئۆقیانسی ئه‌تله‌سی بوو شه‌وێك كاتژمێر سێی شه‌و یه‌كمان بینی هاتینه‌وه پێكه‌وه خه‌وتین , خۆ ئه‌زانی كه‌س به‌و دره‌نگی شه‌وه یه‌ك نابینێت بۆ بهرهلاَیی نه‌بێت . ئه‌و رۆژه ئه‌مویست بگه‌رێمه‌وه بۆ ولاَت باشتر بوو له‌وه‌ی لێره به به‌دوای كاردا بگه‌رێم . من , من رۆحم له نا سه‌دان بۆنی مرۆڤی جیاواز و شاری جیاوازدا به جێهێشتووه . تۆ بۆت باس نه‌كردم ئه‌و كچه ئه‌سمه‌رو به‌ژن رهشیقهت له كوێ دۆزییه‌وه ئه‌ویش ئه‌و رۆژه نه‌هات به‌یانییه‌ك سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م جانتایه‌ك فرمێسك ئه‌پێچمه‌وه و به ناو ولاَتاناندا تێپهرِ ئه‌بم. . ژیانی مرۆڤ له درككردن به مردنه‌وه ده‌ست پىَ ئه‌كات,تۆ وازم لێ بێنه من ئه‌و كاتانه‌ی له (شام) م زۆر باكم نییه چی رِوو ئه‌دات له سه‌ر زه‌وی , گرنگ ئه‌وه‌یه من زه‌وییه‌كه‌م له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه گه‌وره‌یه هه‌یه كه تیایدا هه‌ست به ئاسوده‌یی ئه‌كه‌م , به‌ختیاری كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤ , به زه‌حه‌مه‌ت ئینسان ئهتهوانێت شوێنیكی هه‌بێت تیا بژی . كاتم زۆر كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی وهلاَمی پرسیاره‌كانت بده‌مه‌وه هه‌موو شتێك ئیسَتا به نیوه‌ناچڵی و پهلهپرِوزكێ به رِێ ئه‌كه‌م , ئهمرِۆ نازانم ئه‌توانم وهلاَمی پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه یان ناتوانم , هه‌روه‌ك چۆن كه‌مێك ماندووم خۆت ئه‌زانی ماندوێتی لای من ماندووبونی رۆحییه . به‌ڵام باش بوو زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ئه‌مویست ئه‌مرۆ كردمن . دانیشتووم دووشوشه شه‌رابم خوارده‌وه له گه‌ڵ هاورِێكانمدا دوای له گهرِهكی (عه‌فیف) كه‌مێك به لای راستدا ئهرِۆی به رِێگایهكی به‌ردا , خۆت ئه‌زانی من دووجار به رِێگای به‌ردا ئهرِۆم جارێك به رێگای به‌ردا ئهرِۆم به‌ره‌و مه‌یخانه‌یه‌كی دیمه‌شقی كۆن , جارێكی تریش به رێگای به‌ردا ئهرِۆم بۆنێك به مه‌زاره‌كه‌ی (ئیبن عه‌ربی) ییه‌وه ئه‌كه‌م . دوایش رِهنگه له كوچه‌ی شاهه‌نشایی له بازارِی ساروجه چایه‌ك بخۆمه‌وه .تا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وام ئه‌زانی ئه‌توانم تهنیاییهكهم بشارمه‌وه له دنیا , له راستیشدا توانیم . به‌ڵام به‌های ئه‌مه له چیدایه من ئه‌توانم خۆم له جیهان په‌نهان بكه‌م به‌ڵام خۆم له خۆم پێناشاردرێته‌وه . سه‌رمای ئه‌م ولاَته بێزاری كرددوم من زیاتر مه‌به‌ستم لهسهرمایهكه كه له ناو خودی ژیانه‌وه هه‌ڵ ئه‌كات . به‌ڵام بۆ نیشتمان ناگهرِێم , نیشتمان رێك به مانای حه‌وانه‌وه دێت , من زۆر بیزارم له ژیان به‌ڵام ئه‌مه به كه‌س ناڵێم نامه‌وێت كه‌س بزانێت بێزارم. نازانم پرسیاره‌كه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا پرسیاری ئێوه چییه له ژیان ؟ تكایه هه‌وڵ مه‌ده بمكه‌یته ناو كۆمه‌لێك خه‌ڵكه‌وه من ته‌نها خۆمم هه‌رچه‌نده ئه‌زانم له هه‌ندێك كه‌لتوردا هه‌میشه رِهنگدانهوهی ده‌سته‌جه‌معی هه‌یه له دواندنی تاكهسدا كه رِیشهكهی له ناو مۆرالیتی و رێزدایه , ئه‌زانم تۆ به ته‌نها مه‌به‌ستت منه به‌ڵام بۆ رێز دیمه‌نی كۆ به من ئه‌به‌خشیت به‌ڵام ههرواباشتره وریا بین به‌رابه‌ر به‌و ونبونه ترسناكه‌ی (من) له رِووی زمانه‌وانییه‌وه كه به‌ته‌نها ونبوونێك نییه له ناو پرۆسه‌یكی زمانه‌وانیدا بێت , ونبونێكه دیوی سیاسی و كه‌لتور ی و مۆراڵی هه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به سهرههڵنهدان و نبوونی ترادیشنی ئیندیڤیدوالیزم . به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌مێكی باشه له كاتێكی وا خراپ‌دا ناژین ئینیدڤیدوالیزم ناوی به خراپ زرابێت و لكابێت به ئیگۆتیزم و خۆپهرپهرستییهوه وه‌ك (فه‌ردریك ههیاك) ئاماژه‌ی بۆ كردووه ئیندیڤیدوالیزم خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌یه له سۆشیالیزم و هه‌موو ئایدیۆلۆجیایه‌كی كۆخواز له ناو راسته‌وه بێت یان چه‌پ . كۆخوازی ئهبیوزكردنێكی رِاستهوخۆی تاكه‌كه‌سه. فاشیزم و نازیزم و به‌عسیزم سێ به‌ربومی دیاری كۆخوازین , (ههیاك) له‌وه‌دا دروسته كه ئه‌ڵێت سۆشیالیزم و دیموكراسی جگه له وشه‌ی یه‌كسانی هیچ كۆیان ناكاته‌وه به‌ڵام یه‌كسانی بۆ دیموكراسی یه‌كسانییه له ئازادی‌دا كه بۆ سۆشیالیزم یه‌كسانییه له خودكۆنترِۆڵكردن و كۆیلایه‌تیدا . له راستیدا كۆخوازی هه‌ر باكگراوه‌ندێكی ئایدۆلۆجی و به‌ڵێنێكی له پشته‌وه بێت دواجار رِێگایهكه بۆ كۆیلایه‌تی .له‌سایه‌ی كۆخوازی سیاسی و كه‌لتوریدا ئه‌و وته‌یه‌ی ترۆتسكی زۆر رِاسته كه ئه‌ڵێت ئه‌وه‌ی گوێرِایهڵ و كۆیله نه‌بێت نان ناخوات .تكایه به هه‌ڵه له من مه‌گه من لێره‌دا مه‌به‌ستم له ستایشكردنی كه‌پیتالیزم نییه كاتێك ئاماژه‌م بۆ شۆشیالیزم كرد وه‌ك فۆرمێكی تری كۆخوازی من چهپرِهوم له بیركدنهوهدا. من خۆشم نازانم ئێستا باسی چی ئه‌كه‌م بۆنی (شام) مه‌ستم ئه‌كات لهشارێكدام پره له بۆنی دۆست و هاورِێ و رۆژانی په‌ناهه‌نده‌یی و هه‌ژاری و چاوهرِوانی . نازانم باسی چیم ئه‌كرد بۆت ئۆه..من مه‌به‌ستم له تاكه‌سی سه‌رده‌می بۆرجوازییه مه‌به‌ستم له‌دایكبونی تاكهسه له ناو جیهاندا من مه‌به‌سه‌تم له تاكه‌سێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی جیهان. مه‌به‌ستم له‌و كۆچكردنه فه‌نتازی و دینییه نیه له ناو سیستمی كۆمهلاَیهتی و سیاسی و مێژوییه‌وه بۆ رِاستییهكی درهشاوهو به‌هێز و رۆحی كه له ترادیشنی سوفیدا هه‌یه .كه بێگومان ئه‌مه بوارێكی ئیجگار ده‌وڵه‌مه‌ند و قوڵه ..تۆ بیربكه‌ره‌وه له‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ژیانت له‌سه‌رده‌می به‌عسیزم و كۆخازیدا بهفیرِۆچووبێت . به‌عسیزم ڤێرژنێكی تری فاشیزمه , كه سه‌رتاسه‌ر كۆمهڵگاو ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی توتالیتاری ئۆرگانیزه ئه‌كرێت كۆمه‌ڵگا ئه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی یهكحزبی توتالیتاریست و فاشست و میلتاریست و ره‌یسیست و پر له خه‌ونی فتوحات . هه‌ڵبه‌ت فاشیزم به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجێكی پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆجی و ئابورییه بێ مۆدێرنیزه‌یشن و تازه‌كردنه‌وه ئاسان نه‌بوو به‌عسیزم رِووبدات كه به‌عسیزم خۆی به‌رهه‌می نوێكردنه‌وه‌یه به رِێگای ده‌وڵه‌ت یاخود ئه‌وه‌ی پێی ئه‌ڵێن پلاندانانی مه‌ركه‌زی هه‌ڵبه‌ت دیموكراسی سیاسی و بازارِی ئازاد هه‌میشه شان به شانی یه‌ك ئهرِۆن .فاشیزم به‌رهه‌مهێنانی (رۆحی توتالیتارییه)وه‌ك جۆرێك له دین كه هه‌موو كه‌سێك ئه‌بێت پێوه‌ی پابه‌ندبێت. به هه‌ر حاڵ من مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو تۆ به هه‌ڵه‌دا چووبیت كاتێك (من)ت خسته ناو(ئێوه)وه له پرسیاركردندا خۆ ئه‌زانیت مرۆڤ قه‌ت به هه‌ڵه‌دا ناچێت چونكه ئه‌م بونه خۆی سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی میتافیزیكیه نازانم باسی چیت بۆ ئه‌كه‌م ئه‌مه‌وێت بگه‌رێمه‌وه بۆ ولاته‌كه‌ی خۆم بیری باڵه‌خانه به‌رزو یه‌ك له دوای یه‌كانی ئه‌كه‌م , واو ئه‌مه‌ریكای ژووروو ولاَتی خۆشی و حه‌وانه‌وه‌و دیوه تافههكهم. ئه‌گه‌ر چی لێكدانه‌وه و مانا ناهیڵێت ئه‌و حهوانهیه ده‌سته‌به‌ر بێت له‌وێ ئه‌و شوێنه‌ی هاكه گهرِامهوه بۆ ئه‌وێ , ئه‌مشه‌و وه‌ك (بۆدلیرا لد) له كتێبه‌كه‌یدا (fragments) سه‌رنجی داوه شوێنێكه راسته‌خۆ ده‌موچاوی خۆت تیا ون ئه‌بێت چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی بۆكردووه ریفلێكشنی ده‌ماو چاوت ئه‌بیت به پاره و كالاَ له ئاوێنه‌كانه‌وه . به‌س بیری رِوناكی و بازارِو هه‌زاره‌ها شتی خۆش ئه‌كه‌م. خۆت ئه‌زانی منیش وه‌ك هه‌ریه‌كێك دیوێكی تافهم هه‌یه عه‌شقی له‌زه‌ت و خۆشییه , به‌ڵام تكایه ئه‌مه به كه‌س مه‌ڵێ . ئه‌وه‌ی له كوردستان وه‌ك نوسین من پێوه‌ی خه‌ریك بووم وه‌ك زۆربه‌ی نوسینی ئه‌و رۆژگاره توێژینه‌وه‌ی سیاسی و كۆمهلاَیهتی بوون به پشت به‌ستن به فكری تازه‌ی ئه‌ورپی قسه كردن له سه‌ر بوونی خه‌تێكی فكری و كایه‌كی فكری له‌و زه‌مانه‌دا كارێكی ئه‌سته‌مه خۆت ئه‌زانی ئێمه ئه‌م شتانه هه‌ر له به‌ینی خۆماندایه به‌ختێكی باش نییه له كوردستان له دایك بیت به‌ڵام مرۆ له دایك بوونی خۆی هه‌ڵ نابژێرێت به‌ڵام ئه‌كرێت قه‌ده‌ری خۆی هه‌ڵ بژێرێت به‌ڵام من هه‌ر به‌ختم باشتر بوو هه‌موو ژیانم نه‌كه‌وته قۆناغی شۆرِشهوه , شۆرِش چه‌ند هه‌ڵگری مژده‌ی ژیانه ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ڵگری پرۆژه‌ی كوشتنی ژیانه من ته‌واو جه‌حێل بووم كه راپه‌رین روویدا راپه‌رین له كۆڵكردنه‌وه‌ی به‌عس و شۆرِش بوو له یه‌ك كاتدا چاوم به‌سه‌ر پشكوتنی جیهاندا هه‌ڵهێنا ئه‌م روداوه به قه‌د گوزاره‌ی مردنی خوا گرنگ بوو له رِووی فهسهفییهوه بۆ ئێمه خۆت ئه‌زانی من مه‌به‌ستم له گوزاره‌ی مردنی خوا یه لا ی نیتشه به مانای له هێز كه‌وتنی جیهانی ئه‌ودیو هه‌ست یاخود به مانایه‌كی رِوونتر به گوێره‌ی راڤه‌كردنی هایدیگه‌ر له تێكستی The Word of Nietzsche : God Is Dead خودا واتا ناوه بۆ بواری ئایدیای و ئایدیالهیهكه وجیهانی ئه‌و دیو هه‌ست كه له‌سه‌رده‌می پله‌یتۆ وه یاخو به ته‌واوی له‌سه‌رده‌می دوایی گریك و لێكدانه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی بۆ پلهیتۆنیك كه پیچه‌وانه‌ی ئه‌و جیهانه راستهقینهیهیه كه لێره‌یه جیهانی ئه‌و دیو هه‌ست یاخود به دهربرِینێكی تر جیهانی بالاَترین به‌ها جیهانی میتافیزیكه نیتشه جولاَنهوهیهكه دژ به پلهیتۆنیزم بمبوره من پله‌یتۆ له بری (ئه‌فلاتون) به‌كارئه‌هێنم پێشتر( جاجی قادری كۆی) یش هه‌ر پلهیتۆی به‌كارهێناوه من مه‌به‌ستم نییه ئامۆزگاری زمانه‌وانی بخه‌مه رِوو چونكه له‌و ئاسته‌دا نیم بچمه سه‌ر ئه‌و بواره و به یه‌كێك له گرنگرترین بواره‌كانی ئه‌ژمێرم كه له‌دوای راپهرِینهوه به‌ره‌و وێرانبوون ئه‌چێت من له‌و برِوایهدام مه‌سه‌له‌ی زمانه‌وانی گرنگییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه چونكه دواجار بیر له هه‌ر جۆرهدامهزراندنێك بكه‌ینه‌وه دامهزراندنێكه له ناو زمان دا كه ئه‌و بێ سه‌رو به‌رییه‌ی ئێستا به‌شێكی پشت ئه‌ستوره به‌و بێ سه‌روبه‌رییه له ناو خودی زمانهكهدایه ونبوون و ئه‌تكردنی پرنسیبی نوسین كێشه‌ی سه‌ره‌كی رۆشنبیری كوردییه له‌م سالاَنهدا . به هه‌ر حاڵ خۆت ئه‌زانی من تاقه‌تی ئه‌م شتانه‌م نییه من ئه‌زانم زۆر به پهلهپروزكێ فریای فرِۆكهكهم ئه‌كه‌وم .خۆت ئه‌زانی ئه‌وه‌ی له كوردستانی عێراق رویدا شۆرش نه‌بوو به‌ڵام ئه‌م راپهرِینه ئه‌گه‌ر له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیستدا رِووی بدایه ئه‌بوین به په‌نگ و مه‌خسه‌ره به‌س باش بوو له كاتێكدا رِوویدا جیهان خۆی له‌پرۆسه‌ی قڵیشانهوهو كرانه‌وه‌دا بوو له‌سه‌رده‌مێكدا بوو راسته‌وخۆ بهرجیهانی گه‌وره و فراوان كه‌وتین هه‌ستمان به راستی سه‌دان كۆمه‌ڵگای جیاوازكرد له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه ئه‌ژین و ئێمه ئه‌بینن , هه‌موو گه‌نجه‌كانی ولاَت هه‌ستیان كرد رۆژئاوا له‌سه‌ر زه‌وییه و له ئاسمان نییه ئه‌توانین كۆچ بكه‌ین بۆی. شانسی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌م نیشتمانه له كۆڵی خۆمان بكه‌ینه‌وه ..من خۆم هیچ شۆرِشێك هێنده‌ی سه‌فه‌ركردن له ژیانمدا شۆرِشی تیا دروستنهكردووم . من قسه‌ی سه‌یر ئه‌كه‌م ئه‌زانم ئه‌بێت هه‌ندێك شت هه‌یه نه‌یڵێم یان كه وتم ئه‌بێت زۆر به عاقلاَنه بیڵێم به‌ڵام كه‌مجار هه‌ڵكه‌وتووه له بری خه‌یاڵ عه‌قڵ من به جیهانه‌وه بمبه‌ستێته‌وه .كه‌واته به رِاستی ئه‌وه شانسێكی گه‌وره بوو چونكه كۆمه‌ڵگای ئێمه هێزێكی گه‌وره‌ی تییایه بۆ داخران و خۆكوشتن به مانا سیاسی و كهلتورییهكهی به‌ڵام قڵیشانه‌وه‌ی جیهان هیوایه‌كی بچوكی تیایه بۆ ئێمه من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه جیهان ته‌خت ئه‌بێت من كه‌ی باسی ته‌خت بوونی جیهانم كردووه .جیهان له سه‌ده‌ی شانزه‌وه ئهقڵیشێتهوه ,كه‌پیتالیزم له‌و كاته‌وه له كیشوه‌ری ئه‌ورپییه‌وه دێته ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ (ماركس) ئه‌م هاتنه ده‌ره‌وه‌یه‌و فراوانخوازییه به‌رهه‌می كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه‌و چونهدرهوهیهتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌وڵه‌ت –نه‌ته‌وه.به‌ڵام ئه‌م چونهدهرهوهیه هه‌رگیز ئاشتیخوازانهبوو به‌ڵكوو به‌رهه‌می ئه‌م چونهدهرهوهیه كۆڵۆنیالیزم و ئیمپریالیزم بوو هه‌ندێك پێیان خۆشه له بری ئه‌و دوو زاراوه‌یه به بهجیهانبونی تازه‌گه‌ری ناوی به‌رن ماركس خۆشی له ستایشكردنی رۆڵی بۆرجوازیدا درێخی نه‌كرده‌وه برِواشی وابووو ئه‌م پرۆسێسه جیهان به‌ره بناغه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئابوری و سیاسی و كه‌لتوری ئه‌بات به‌ڵام كۆڵۆنیالیزم جیهانی بۆ دو ئاستی دژ‌و جیاواز دابه‌شكرد به‌ئێستاشه‌وه قۆناغی پۆستكۆڵۆنیالیزم رِاگرتنی نایه‌كسانی ئابوری و سیاسی و هێزه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی .ئۆف... تۆ ههرئهتهوێت باسی شعر بكه‌م بۆ ئه‌م باسه له گه‌ڵ شاعیران دا ناكه‌یته‌وه وله گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا كه شعر ئه‌نوسن به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌لایه‌كی تری پرسیاره‌كه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی به ئه‌نجام گهیانراون لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لتوری ههمهجۆر بوون سه‌ر بوارێكی دیاریكراوی نه‌بوون ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می نومونهیهك نییه بۆ نوسه‌ری خاوه‌ن پرۆژه كه هه‌وو ژیانی بۆ بابه‌تێك و ئیقاعێكی فكری بێت من ئه‌زانم قسه‌كردن له‌سه‌ر شتی وا مه‌حاڵه له ناو سیسته‌می رۆشنبیری كوردیدا ئه‌وه له ولاَتێكدا ده‌شێت ببێت ئاكادیماو و یان نه‌ریتی ئاكادیمی تیا بێت بوارگۆرِینی زۆر و په‌رش و بلاَوی و ده‌رئه‌نجامی دژ به یه‌ك و ناكۆك سیفه‌تی رۆشنبیری كوردییه كه له‌ساڵێكدا خه‌بات بۆ چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی ناكۆك و جیاواز ئه‌كات . به‌ڵام به به‌راورد , ئێستا خراپتره له‌و كات ئێستا رۆژنامه‌گه‌ری ته‌نها مۆدێلی بالاَدهستی بیركردنه‌وه‌یه كه تا راده‌یه‌ك زۆر به ره‌هایی برِوام وایه رۆژنامه شوێنی بیركردنه‌وه‌و نوخبه نییه , شوێنی قه‌ره‌باڵه‌غی و جه‌ماوه‌ره ئیشكردن بۆ رۆژنامه واتا ئیشكردن بۆ قه‌ره‌باڵه‌غی .من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه مانایه‌كی خراپ بلكێنم به دوای رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه رۆژنامه بوارێكی جه‌ماوه‌رییه به‌ڵام ئه‌و كاته رۆژنامه رِۆلێكی خراپ دهگێرِێت كه ده‌بێته شوێنێك بۆ به‌هه‌مهێنان و دروستكردنی رۆشنبیر زیاتر له‌وه‌ش به‌ڵكوو ئه‌بێت تاكه شوێنێك.. شاعیربوون چییه ئه‌م پرسیاره گرنگه جۆرێكه له شۆرش به سه‌ر نۆرم و پێوانه‌كانی بالاَدهستیدا جۆرێكه له دۆزینه‌وه‌و گه‌ران و پشكینینی ئه‌و شوێنانه‌ی جگه له شعر هیچ شتێكی تر روناكی ناكاته‌وه. شاعیر بوون هاولاَتی بوونه له‌و جیهانه‌ی كه لێره‌یه
