![]() |
|
15.09.2011 |
|
پێنج شیعری ئۆکتاڤیۆ پاز بۆ کوردی: هۆشەنگ شێخمحەمەد
ئێرە بە درێژایی ئەو شەقامە هەنگاوەکەم زەنگ لێدەدا لە جادەیەکی دیکەدا گوێم لە هەنگاوەکانمە بە درێژایی ئەو شەقامە دەڕوات کە تێیدا تەنیا تەم راستییە
هۆکارەکانی مردن
باسی وڵاتیان بۆ کردم منیش بیرم لە خاکێکی هەژار دەکردەوە گوندێک لە خۆڵ و رووناکی لە شەقام و دیوار دەگەڵ مرۆڤێکی بێدەنگ لە بن دیوارەکەدا.
ئەو بەردانەی بن هەتاوی کاول و ئەو رووناهییەی دە رووباردا خۆی رووت دەکاتەوە بیرچوونەوە یادەوەری دەکاتەوە ناتوانین و ناشیهێنینەوە خەونەکانی نووستن، ئامادەبوونێکی لە ناکاو زەمەن پێی دەبێژێ ئێمە خۆمان نین، بەڵکو ئەو بیری دێتەوە ئەو خەون دەبینێت. وڵات لە گۆڕێ نییە، خاک و وێنەکانی خاک هەن خۆڵ و رووناهی لە کات دا...
پاییز
با بە ئاگا دێت و هزرەکانم لە ئەنییەدا دەسڕێتەوە نگووم دەکا لەو رووناکییەی بۆ هیچکەس خەندە دەکا. وەی لەو جوانییە پەرشە ئەی پاییز : دەنێو دەستە ساردەکانتدا دنیا دەکوڵێ
ئەویدی
رووخسارێکی بۆ خۆ ئافراند لە پشتییەوە چەندەها جار ژیا و مردوو زیندووش بووەوە
ئەمڕۆ لۆچەکانی ئەوێ رۆژێی لە سەر رووخسارە بەڵام لۆچەکانی بێ رووخسارن
چارەنووسی شاعیر
وشەن؟ بەڵێ لە با و لە باش دا بزردەبێ لێمگەڕێ دە نێو پەیڤەکاندا ون بم لێمگەڕێ ببمە با لە لێوێکدا فوێکی وێڵی بێ کەنار کە لە هەوادا گووم دەبێت
هەروەها رووناکی دە خۆیدا ون دەبێت.
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com