|
نووسه‌ران |

|
پایزه |
||
|
جاوه‌ڕوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی تری نووسه‌ر بن |
|
|
|
به‌رهه‌مه‌کانی |
پایزه كێیه |
|
|
وتار و لیکۆلینه‌وه : ا
ژنانی هودرسفێڵد له رۆژی هه‌شتی ئادار
----------------------------------
شعر : ا بلۆكباران كردنی دوعا سێكوچكه‌ی داب و دین و ده‌سه‌ڵات
----------------a------------------- |
|
گوڵ له به‌فر گه‌ڵا له ئاگر با قه‌له‌مه سه‌رشێته‌که‌م له روخساری تۆ بدوێ یادگارییه‌کان بوون به هاوده‌می رۆژه تاڵ و شیرنه‌کان که منداڵ بووم چاوه‌ڕوانی رۆژێکی به‌فرینم ده‌کرد .. تا بتوانم په‌یکه‌رێکت له به‌فر بۆ دروست‌که‌م .. شێوه‌ی له تۆ بچێ و هه‌تا هه‌تایێ نه‌توێته‌وه. هه‌ندێ جار یاری به‌فرینه‌مان ده‌کرد .. تاکو جه‌سته‌مان به‌ر جه‌سته‌ی یه‌کتر که‌وێ. هه‌ندێ جاریش ده‌ستمان سر ده‌بوو و جێژوانێک نه‌بوو بیکه‌ین به‌حه‌شارگه‌یه‌کی گه‌رم .. له‌وکاته‌دا په‌نامان بۆ ئآگر ده‌برد و ده‌بووین به هاوده‌می ئاگر، له‌و کا‌ته رقمان له به‌فر بوو به‌فریش خۆشی ده‌ویستین.. که گه‌وره بووین و بووین به دۆستی به‌فر.. له‌و کا‌ته سڕ و گه‌رمه‌دا بڕیارمدا چه‌پکێ گه‌ڵاوگوڵ له ئاگر و به‌فر چێ بکه‌م؛ گوڵ له به‌فر.. گه‌ڵا له ئاگر . ده‌ستم بۆ گه‌ڵاوگوڵ ده‌برد سڕ و گه‌رمیی ئه‌وکاتیان لێ به‌دیده‌کرا . بریارم دا دڵیشم بکه‌م به ئینجانه‌و له ژووره ته‌نیایه‌که‌می دانێم.. چرا خامؤشه‌که‌م داگرسێنم.. به دیاریه‌وه شه‌ونخونیی بکێشم ، پێنوسه‌که‌م هاورێم بێ ... تا ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ گوڵی به‌فر و گه‌ڵای ئاگر بتوانین ماچ له ده‌می یه‌کتر بکه‌ین .. سڕ و گه‌رمیی پێشوومان بیرچێته‌وه په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م بکه‌م به وێستگه‌یێک تا هه‌نا‌سه گه‌رم و سارده‌کانمی تیا ده‌ربکه‌م . پایزه ئه‌حمه‌د |