|
نووسه‌ران |

|
حه‌مه‌ده‌مین مه‌حمود گاوان |
||
|
|
|
|
|
به‌رهه‌مه‌کانی |
گاوان كێیه |
|
|
یاداشته‌کانی حه‌مه‌ده‌مین گاوان
|
|
نه جاشی دووێنێم
نه پێشمه‌رگه‌ی ئه‌مڕۆ
نه‌جاشی دوێنێم و نه‌پێشمه‌رگه‌ی ئه‌مڕۆم ده‌روێش و مورید ووجاغێکی به وه‌فا دلسۆزی گه‌ل و نیشتمانم له‌ناخۆشی و خۆنه‌ویستی هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موانم له‌خۆشی و شادی له‌دوای گشتانم ئامانجی به‌رزم ئاشتی و ئازادی هه‌موو ملله‌تێک بژی به‌شادی له‌بۆ میلله‌ته رێی راستی خه‌بات نه‌وه‌ک بۆ کورسی یان بۆ ده‌سه‌لات نه پایه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌ترسی دوێنێ هیچ هێزێک نه‌بوو هه‌لمزه‌لێنێ نه‌زێڕ و دۆلار نه‌کۆشک و ته‌لار نه‌یانتوانی بمکه‌ن به به‌نده‌ی خۆیان هه‌تا له ژیانم هه‌روا ئه‌مێنم قه‌ت رۆژێ نایێ ملکه‌چکه‌م بۆیان مێژوو گه‌واهی دلسۆزیم ئه‌دات له‌ته‌ک هه‌ژاران له‌کۆڕی خه‌بات هه‌رده‌م پشگیری مافخوراوان بووم له‌ڕێی تێکۆشان دڵ فره‌وان بووم به گیان فیدابووم له‌پێناو راستی ته‌مه‌نم دانا له‌ڕێی سه‌ربه‌ستی له‌وه‌ته‌ی من هه‌م راست و راستگۆمه جێگای شانازی دوێنێ و ئه‌مڕۆمه نه‌چاوبه‌ره‌ژێر نه‌شه‌رمه‌زارم نه‌کۆیله‌ی که‌سم نه‌کۆیله‌دارم په‌روه‌رده‌ی بیری ئه‌م شه‌هیدانه‌م* قوتابی نوگره و ده‌رسی زه‌مانه‌م قه‌ت پێم وانه‌بوو رۆژێکی وا بێت ناوی شه‌هیدان وا له‌بیربکرێت به پارچێ زه‌وی بفرۆشن خوێنیان به گیانی ئه‌وان خۆشبکه‌ن شوێنیان ئای له‌و رۆژگاره چه‌نده شێواوه جاش و پێشمه‌رگه تێکه‌لکراوه له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌ی به‌راستی سه‌رئه‌سوڕمێنێ پێشمه‌رگه رازیه بخرێته ئاستی جاشه‌که‌ی دوێنێ ئه‌ویش ئه‌مڕۆکه به‌پێی هه‌وه‌سی ئه‌خوا ئه‌با ئه‌دزێ و له‌که‌س ناپرسی به ویستی خۆیان هه‌لس و که‌وت ئه‌که‌ن هه‌ر چۆنیان بووێت ئاوه‌ها ئه‌که‌ن کێیان مه‌به‌ست بێت زوو به‌رزی ئه‌که‌ن ئه‌وانیتریش به پشت گوێ ئه‌خه‌ن گرینگی ناده‌ن به‌کاری دوێنێی ئاخۆ جاش بووه وه‌یان پێشمه‌رگه ته‌نیا ئێستایان له‌به‌ر چاوانه که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیان چه‌نده به که‌لکه
*{حه‌یده‌ری،عه‌به‌لی،حه‌مزه سه‌لمان،نافع یونس،مه‌هدی حه‌مید،ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌لی مه‌خموری} ئه‌مه ناوی به‌شێک له‌و هه‌زاران شه‌هیدانه‌ن که له پێنوا گه‌ل و نیشتمان گیانی خۆیان به‌خشی، تا ئێستا به داخه‌وه که نه‌گۆڕه‌کانیان دیاره و نه که‌س باسیان لێوه ئه‌کات، جارێکی‌تر سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئاشتی و ئازادی، به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که گۆڕ و ناویان وونه. {شه‌هیدی وون}
مام گاوان یه‌کی ئایاری ٢٠٠٦
|