نازم حيكمه‌ت، ساڵی ١٩٠٢
له سلڤينك هاته دنياوه و ساڵی ١٩٦٣ له مۆسكۆ كۆچی دوایی كرد. به
هۆی نووسراوه‌كان و بۆچوونه دژه‌فاشيستييه‌كانییه‌وه ژيانێكی پڕ
كێشمه‌كێشی هه‌بوو. گه‌نجێتی له به‌نديخانه‌دا به‌سه‌ر برد و
ناوساڵيشی له ڕاكردن و قه‌له‌نده‌ريدا. ١٣ ساڵ له به‌ند بووه. كه
ده‌ستگر ده‌كرێ، برێخت و سارته‌ر و پيكاسۆ و چه‌ند كه‌سی تر
كۆميته‌يه‌ك بۆ ڕزگاركردنی پێك ده‌هێنن. له چوارده‌ساڵيدا شيعرنووسينی
ده‌ست پێ كردووه و سه‌ره‌تا به ناوی محه‌ممه‌د نازمه‌وه، شيعره‌كانی
بڵاو كردوونه‌ته‌وه. يه‌كه‌مين كتێبی له ساڵی ١٩٢٩دا چاپ كرد، به
ناوی (سروودی هه‌تاوخۆره‌وه‌كان) كه له‌لايه‌ن لاوانه‌وه
پێشوازييه‌كی بێ وێنه‌ی لێ كرا.
كتێبه‌كانی تری:
نامه‌كانی به‌نديخانه
دواشيعره‌كان
پۆرترێته‌كان
شارێك كه ده‌نگی خۆی له
ده‌ست دا
تێلیگرافێك كه شه‌وانه
ده‌گا
نازم، له نامه‌يه‌كدا بۆ
ژنه‌كه‌ی:
"هاوسه‌رم!
قه‌نده‌نامه‌كه‌تم
وه‌رگرت. ده‌ڵێی خزمان زه‌ماوه‌ندی ئێمه‌يان په‌سند كردووه. كامه‌يان؟
سه‌ردانی كێت كردووه؟ له خاوه‌ن قه‌رز چ خه‌به‌ر؟ پاره‌كه‌يت دا؟
حاڵی چۆنه؟ چ ده‌ڵێ؟ ته‌واوی ئه‌مانه وه‌كوو ناوكه‌كانی هه‌نجير
ده‌كرێ شتگه‌لی چكۆڵه و بێ نرخ بن، به‌ڵام نازانی بۆ كه‌سێك كه
به‌نديخانه به‌سه‌ر ده‌با هه‌ر هه‌واڵێك له ده‌ره‌وه چه‌نده
گرينگه...
."
نازم ده‌ڵێ: كاتێ شيعر
ده‌نووسم بير له ئۆركێسترايه‌ك ده‌كه‌مه‌وه.
ئێمه ده‌زانين له
به‌رابه‌ر مه‌رگدا
سيگارمان
چلۆن به ئاگری خه‌نده
دابگرسێنين.
شيعره‌كان:
به‌فر ده‌بارێ
چرا هه‌ڵ مه‌كه!
بهێڵه!
سێبه‌ری زه‌ردی سه‌ری
مرۆڤێك
له په‌نجه‌ره‌وه
نه‌كه‌وێته سه‌ر به‌فر.
له تاريكيدا به‌فر
ده‌بارێ.
به‌فر ده‌بارێ و
من بيره‌وه‌رييه‌كانم
ده‌كه‌ونه‌وه ياد...
چراگه‌وره‌كان
وه‌ك مۆمێكی فوولێكراو
كوژانه‌وه‌وه و
شار
وه‌ك پياوێكی نابينا
له‌ژێر به‌فردا
به جێ ما.
چرا هه‌ڵ مه‌كه!
بێده‌نگیی ئه‌و
بيره‌وه‌رييانه د‌رك پێ ده‌كه‌م
كه وه‌كوو كارد
ڕۆده‌چنه دڵی مرۆڤه‌وه.
به‌فر ده‌بارێ و
من بيره‌وه‌رييه‌كانم
ده‌كه‌ونه‌وه ياد.
هاوسه‌رم!
دوازده ساڵه
حه‌سره‌تی تۆم له‌گه‌ڵه
ئه‌مه‌يش يانی گيان به
لێوم گه‌يشتووه
كاتێ له تۆ ده‌دوێم
ئيستانبوڵم ده‌كه‌وێته‌وه
ياد
كاتێكيش له ئيستانبوڵ
ده‌دوێم
تۆ...
تۆ هێنده‌ی شاره‌كه‌م
جوانی! و
شاره‌كه‌م هێنده‌ی تۆ
تاڵ و خه‌مهێنه‌ر.
ده‌بێ شتانێك بنووسم
ده‌بێ شتانێك بنووسم
ده‌بێ شتانێك بنووسم
سه‌داسه‌د ڕاسته‌قينه
به‌رله‌وه‌ی بير له شتێك
بكه‌مه‌وه.
ده‌بێ شتانێك بنووسم
ئه‌م بابه‌ته به
په‌نجه‌كانم و
كه‌لوپه‌لی سه‌ر مێز
پێوه‌ندنييه
ده‌بێ شتانێك بنووسم
شتانێك له ده‌روونمدا
ده‌بێ وه چنگ بێنم
ده‌بێ سه‌تڵ هه‌ڵده‌م و
له چاڵی ده‌روونمدا، ئاو
هه‌ڵكێشم.
١٩٥٩
باوك
باوكه!
له ده‌ستپێكی هه‌ر
ساڵێكدا
ته‌نيا يه‌ك قسه‌م
بۆ گوتن هه‌يه:
-
ته‌مه‌ندرێژ بی
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی خۆشم
ده‌وێی...
باوكه!
باوكی من!
براگه‌وره‌ی من!
هاوڕێكه‌م!
سه‌رم نه سته‌م ده‌توانێ
بينووشتێنێته‌وه
نه مه‌رگ و
نه ترس
سه‌رم ته‌نيا بۆ ماچكردنی
ده‌سته‌كانی تۆ
ده‌نووشتێته‌وه
باوكه‌كه‌م! براگه‌وره‌م!
هاوڕێكه‌م...
له‌نگه‌رگه‌ی شين
فره ماندووم كاپتێن!
نايه‌م بۆ لای تۆ.
بڵێ كه‌سێكی تر
يادنووسه‌كانی سه‌فه‌ر
بنووسێ
تۆ ناتوانی
من بگه‌يه‌نيته
له‌نگه‌رگه‌يه‌كی شين
له‌نگه‌رگه‌يه‌ك پڕ له
چنار، پڕ له گۆمه‌ز...
له‌تۆفكرين
له‌تۆفكرين جوانه و
هيوابه‌خشه
شتێكه وه‌ك بيستنی
خۆشترين گۆرانی
له خۆشترين ده‌نگی دنيا.
به‌ڵام هيوا بۆ من به‌س
نييه
چيتر
نامه‌وێ ته‌نيا گوێ بگرم
ده‌مه‌وێ گۆرانييه‌ك بچڕم...
كێ چوزانێ
كێ چوزانێ
له‌وانه‌يه هێنده
يه‌كمان خۆش نه‌ويستبا
ئه‌گه‌ر به‌س له
دووره‌وه
به ته‌ماشای ڕۆحی يه‌ك
داده‌نيشتين.
كێ چوزانێ
ئه‌گه‌ر ئاسمان ئێمه‌ی لێك
دانه‌ده‌بڕی
له‌وانه‌يه هێنده لێك
نێزيك نه‌بووينايه!
له باره‌ی نازم
حيكمه‌ته‌وه:
"نازم
حيكمه‌ت پياوێكه باڵابه‌رز و چاوشين، كه له زۆربه‌ی وێنه‌كانيدا
ويستوويه‌تی بزه بكا، به‌ڵام نه‌يتوانيوه."
ڕه‌سوڵ يۆنان
"نازم
حيكمه‌ت به‌ر له هه‌ر شتێك پياوێكی گه‌وره بوو. نووسراوه‌كانی ئه‌و-
پياوێك كه چركه‌يه‌كيش پشووی نه‌دا- پاش مه‌رگيشی هه‌مان ئه‌و كارانه
بۆ ئێوه ده‌كه‌ن، كه خۆی ده‌يكردن."
ژان پۆل سارته‌ر
"شيعری
نازم حيكمه‌ت، كه ڕووخه‌ری خواسته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركه، هاوكات
له‌خۆگری ئاواته هاوبه‌شه‌كانی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی دنيايشه. شيعری
ئه‌و گۆڕه‌پانی خواسته‌كانی مرۆی ئه‌مڕۆيه و به‌های مێژووییی ئه‌و
پڕبه‌ها و تاسه‌ره."
تريستان تزارا
"شادمانم
كه ئه‌وم له نێزيكه‌وه بينيوه. چاره‌نووسی ئه‌و چاره‌نووسێكی
سرنجكێش و تايبه‌ت بوو. فره ڕه‌نجی كێشا و برۆی تێك نه‌نا."
فليپ سوپێر- نووسه‌ری
فره‌نسی
"نازم!
ساڵی ١٩٤٣ له‌گه‌ڵ تۆدا ئاشنابووم. تۆ له به‌نديخانه بووی. ئه‌وكات
شيعرم بۆت ده‌نووسی. براده‌رييمان سی ساڵيش درێژه‌ی نه‌كێشا؛ چه‌نده
كه‌م!"
لويس ئاراگۆن
شيعر بۆ نازم حيكمه‌ت
تاجه‌گوڵێك له
گوڵه‌پاييزييه‌كان بۆ نازم حيكمه‌ت
...
ئێستا من چی بكه‌م؟
ئاخۆ ده‌كرێ دنيا وێنه
بكێشين
به بێ ئه‌و گوڵانه‌ی
تۆ له هه‌موو شوێنێ
چاندووتن
...
پابلۆ نێرۆدا
دڵی نازم
بۆ بڕێك كه‌س
شيعر ڕۆڵێكه
بۆ بڕێك كه‌س
دوكانێكه
شتێكی لێوه به‌ده‌ست
بهێنن
به‌ڵام بۆ نازم
شيعر، ڕۆڵ نييه
ده‌رده و
دڵيشی
له تاو ده‌رد ڕاوه‌ستا.
يوگنی ڤيتوشنكو- شاعيری
ناوداری ڕووسييه‌یی
بۆ نازم
كاتێ له به‌نديخانه
به‌ربووی
زانيم
ديواره‌كان ته‌مه‌نيان
كورته.
هوارد فاست- نووسه‌ری
ئامريكایی