من له سه‌فه‌ردام .... شاڵاو حه‌بیبه
1
له ژێر دره‌ختێكدا چاوه‌ڕێم،
یه‌كه‌مین شكۆفه..
سڵاو له من بكات!
2
له به‌رده‌رگای باغه‌كه‌م
چاوه‌ڕێم..
شه‌ونم، گژوگیاو گوڵه‌كان جێ بهێڵێت.
3
له تاریكییه‌كه‌دا..
نوخته‌یه‌كی سوور ده‌رده‌كه‌وێت،
فرمێسكێك، ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
4
خۆزگه‌م به تووله سه‌گه‌كان
چاوه‌ڕێی دایكیانن
له گۆڕستانه‌كه
5
له سه‌ر به‌ردێك دانیشتووم،
خه‌یاڵم لای..
دڵی تۆیه.
6
ژووانی داهاتوومان
گۆچانێكم بۆ بێنه
ئه‌ی غه‌م!
7
سه‌ره‌یان گرتووه
له ناو ته‌نووره‌كه
كولێرهكان
8
ماسییه‌كان
په‌یامه‌كه‌یان نه‌گه‌یشت
كونێك كه‌وتبووه به‌له‌مه‌كه
9
من، له ناو به‌فره‌كه و..
قه‌له‌ڕه‌ش له سه‌ر داره‌كان،
كات، ده‌ڕوا و ناڕوا!
10
به‌فر باری
خۆشه‌ویسته‌كه‌م
لێ ونبوو
11
چاوه‌كانت داخست،
ئه‌ستێره..
كه‌وتنه پێكه‌نین !
12
خۆشه‌ویسته‌كه‌م..
گوڵهكهمی خسته ژێر پێی،
كلیلی باغه‌كه‌م
فڕێ‌دا.
13
پهردهكهت له سه‌ر لاناده‌م،
به‌رگه‌ی خۆكوشتنی..
په‌روانه‌كان
ناگرم.
14
كه په‌رده‌كه داده‌درێته‌وه
دڵمان ده‌شكێ
من و گوڵدانه‌كه
15
كۆڵان..
بۆنی ئه‌و ڕۆژه‌ی لێ دێت،
گوڵێكت هه‌ڵدا بۆم.
16
دوو ڕۆژه
گوڵه‌كانم ئاو نه‌داوه
من له سه‌فه‌ردام
17
دار خورماكان نه‌بوونایه،
كێ ده‌یزانی..
گه‌یشتووین؟!
18
به خه‌ونی
حوشترێكدا
چوم بۆحه‌ج
19
نابینایه‌ك..
ده‌گاته باغێك و ده‌ڵێت:
سڵاو كیژۆڵه‌كان!
20
ئه‌و مناڵه‌ی ڕایكرد..
ئه‌ستێره‌كه بگرێته‌وه،
ده‌بێته شاعیر.
21
مناڵه‌كه‌م..
ده‌ست به ڕیشما دههێنێَت،
بیرم بێت،په‌شمه‌كی بۆ بكڕم
