مێرگی مه‌رگ...
شوان عوسمان
پێشکه‌شه :
- به گیانی نه‌مری هه‌موو ئه‌و زاده زیندووانه‌ی که له‌پێناوی مرۆڤایه‌تی، له ئاو خواردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و ژیان کران و ئه‌کرێن...
- به شارۆجکه شانه‌ی شه‌هیدانم..شه‌قڵاوه، به گڵکۆی پیرۆزی هه‌ر (22)هه‌نگه شه‌هید و به گیانه نه‌مره‌که‌ی(23)ه‌هه‌مین شه‌هید (مام عه‌بدوڵلا)، کە خەڵکی شەقڵاوە نەبوو، بەڵام کورد بوو...
- به گیانی نه‌مری هه‌ردوو برای جوانه‌مه‌رگم..له‌به‌رده‌م مه‌زاری پیرۆزیان سه‌ری شه‌ره‌فیان بۆ دائهوێنم و ئه‌م دیاریه بچکۆڵانه‌یه ئه‌که‌مه چڵه زه‌یتونێکی وەفادار ولە سه‌ر گۆڕه‌کانیان دائەنێم...
- به دایکی هه‌میشه له ره‌ش خزاوم، به براو هاوڕێی دوور و زیندانی به زیندانی کراوم، به هاوسه‌ره تاقانه‌که‌م(ئاریان)ی شاپەپوولەی جوانەمەرگ بووم، که تاکه کۆمه‌کی کاری هه‌راش بوونی ئه‌م کۆرپهلهبە به‌رهه‌مه‌م بوو، بە داخەوە نیگای بەری هێسووی شەکەتی نەڕنیەوە، بەر لە پێ هەڵێنانی (مێرگی مەرگم)، لە چڕگەی جیمەنی ژینە، کێل وگلکۆ ئامێزی لێنا، خونچەی تەمەنی خزا بەر پێی خەزانی مەرگ ولە مێرگی ژیانمدا ترازا....
به‌رکوڵێکی سه‌ره‌رێ :
وه‌کو پێویست، لێره‌دا له بڕی به جڵه‌وکردنی رهوه ئه‌شک وئهسرینێکی زین کراوی له خه‌م خزاوی سۆما، منیش ویستم ئهسکوی ده‌ست له‌رزۆکم له دیزه‌ی شه‌که‌تی ههڵگێڕاویانه ههڵسوێنم، پل له بنی کوله‌که‌ی ته‌ڕی پشتگوێ خراویانه هه‌ڵکڕێنم..له ده‌روازه ده‌م گاڵو چاو نوقاوهکهیان، ته‌ققه ههلسێنم و ئاوڕێکی نەرمی هاوسۆزانهیان به ده‌م زێد وزایهگا گومهکهیان لێ بدەمەوەو لانیگایهکشیان لێ لاکهمهوه، بەڵکو ڵاپه‌ڕه گهرداویهکهیان تاویک بەسەر کەمەوە..
چیتر وه‌کو به‌ردی خنکاوی بن لمی گۆمێکی گه‌ش، له چاوه‌ڕوانی حه‌زره‌تی گۆدۆی رێکه‌وتێک نه‌بن، له له‌پی پلیشاوی کراوه‌ی قوربانیان و رێچکه‌و دیرۆکه بهرێکراوهکهیان، خشتێک له پاڵ خشتێک دابنێم بۆ هه‌ڵچوونی ته‌یمانه ته‌م لێنیشتووهکهیان...
سه‌ره‌تا، له پووره‌ی ئهندێشهمه بیرێک وا دڕی به رێگه ته‌نگه به‌ره‌کانی هزرم دا که رووداوه‌کان وه‌کو چه‌ند دیمه‌نێکی ئاسایی خۆیان، راست دروست، ساده‌و ساکار وه‌کو خۆیان وچه‌ند دیمه‌نێکی سروشتییان کتومت و به نیگا بڕینی به‌ر گێڕانه‌وه‌و سه‌ردێکی حاله‌ته‌کان بکه‌مه هه‌وێنی چه‌ند کورتیله چیرۆکێک، به‌ڵام دوایی که کشامه ئاقاری گێتیه بێ بنه‌که‌یان، هه‌ستم کرد ئه‌و چێشته ده‌بێته مزهورهیهکی تێکەل وپێکەل جا گڕو تینێکی به تینتری گه‌ره‌که، به کهفو کوڵێکی تاڵ و سهرگهرمانهو ههڵکوڵاویشم، ئاوا زوو وبه په‌له کڵپه‌که‌ی وا دانەئەمرکاو له‌پم له بیناقاقای ئۆخه‌یه‌ک گیر نەئەکرد...
بۆیه بڕیارێک وا لە ئاوەزم زا کە تا پێم بکرێت تاو بده‌مه داڕنینی په‌چه‌و پرچی (په‌خشان)و چڕتر به ناویاندا داچۆڕێم، هه‌ندێک له‌و حاله‌تانه وێنه‌و زاده‌و ئالیکی سروشتی خۆڕسکی خۆیانن، هه‌ندێکی دیکه‌ش شه‌ونمی به‌ر رەهێل ورێژنەبارانی ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵمن..که‌وتمه خۆ‌و له رچه نهشکاوهکهیان هه‌نگاوم نا و رێگاکەم شه‌قم کرد، له به‌رچنه چڕ‌و پڕهکهیان هه‌ستم هه‌ڵزناو نه‌ستم ناسۆریەکانی پیاده کرد..
جا ئەم خەونەم لە دایک بوو، هاوکات ئه‌و کۆرپه‌له‌یه نۆبه‌ره ته‌کانێک و به‌رکوڵێکی گه‌رمی له مێژینه‌و منداڵێکی تاقانه‌و به‌ناز گۆشکراوی شهونخونیهکی تامه‌زرۆ و شه‌که‌تییه‌کی بێ ده‌ره‌تانه..
حه‌ز ناکه‌م نازی نه‌کێشرێ و قبوڵیش ناکه‌م وه‌کو نه‌بان و نه‌ناس و نه‌فام بکه‌وێته گێژاوی له خۆبایی بوون و سه‌ری بدرێتێ...هه‌رچه‌ند ئاوێنه ئاسا هه‌موو لایه‌کانی یه‌کلا و بێ خه‌وش نابن، به‌ڵام خاو‌و کاڵییان له گڕو گه‌ڕو کهفو کوڵ و جرپهو چپه‌ی ئاوه‌زو ئاسه‌واری گڵپاوی گڵپه کردووی ناوه‌وه‌م بسپێرن وبپرسن، چونکه هه‌ر ئه‌وان سه‌رپشک و شازاده‌ی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ن که ئه‌مڕۆ منیان وه‌کو نوێنه‌رێک رووبهرووتانی کردۆتەوه...
ئنجا وه‌کو که‌ڵه بوێژهکهمان گۆته‌نی : " نازانم سه‌رکه‌وتووم یان به سه‌رسه‌ر که‌وتووم"، هه‌رچۆنێک بێت ئه‌گه‌ر سه‌ریش نهکهوتبم چاوم له به‌رپێی سه‌رکه‌وتنه به‌ره‌و پێپلیکهیهکی دیکه، ئه‌گه‌ر به سه‌ریش داکهوتبم، هیوادارم له ده‌رفه‌ت و هه‌نگاوو قۆناغێکی دیکه سه‌ربکه‌ومه سه‌ر رێچکه‌یه‌کی راسته‌رێ بوون..
هیواخوازم که‌لێنێکم گرت بێت و قوژبنێکی دیکه‌ی شارهوهم خستبێته به‌ر کڵاو رۆژنه‌ی مێژووی کۆڵنه‌دان و قوربانییه‌کانی گه‌له نه‌به‌رده‌که‌مان و ببێته به‌رده‌بازێکی تر بۆ خزانیان به‌ره‌و که‌ناری واقیعی داستانه نه‌مره‌کانی ( هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفاله‌کان، بادینان، خۆشناوه‌تی و....).
هاوکات، توانیبێتم لاسکه نێرگزێکیش به قه‌د کێل و گڵکۆیە نەمرەکانیان شۆڕ بکەمەوه....
پاییزی-١٩٩١-شەقڵاوە
پێویستیه‌کی نەگۆتراویش :
کاتی خۆی من له (١٩٩١) لە وڵات ئه‌و به‌رهه‌مه‌م له یه‌که‌مین ساڵڕۆژه‌ی ئه‌و (23) شه‌هیدانه له سه‌ر ئه‌رکی خۆم چاپم کرد وهه‌ر دانه‌یه‌کیشم وه‌کو دیاریه‌ک پێشکه‌شی خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌کان کرد، دوای 19 ساڵ ویستم جارێکی دیکه ئه‌و کۆرپه‌له‌یه جاوی بکاته‌وه، هه‌رچه‌نده 19 ساڵ زهمانێکهو ئه‌ویش هه‌ر به کۆرپه‌له‌یی نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵکو له هه‌وڵی چاو گێڕان وبە تەمای دەست گێڕانێکە... بۆیە، حه‌زم کرد له دووره‌وڵاتیدا له نوێ بینوسمه‌وه، به‌ڵکو جاریکی دیکه (وڵاته‌که‌م)، خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌کان، گه‌له‌که‌م، خه‌ڵکی شاره‌که‌م، (شهقڵاوهکهم) و نه‌وه‌ی نوێی دوای (راپه‌رین) ئاشنای ببن و منیش جارێکی تر، ده‌روونم ئۆقڕه بگرێت و تاوێک له‌و هه‌نده‌رانه رهقوتهقه ئاسوده بم..
ئه‌و رێکه‌وتانه‌ی له مێژووی ئه‌و شه‌هیدانه بوون به دیرۆکهیهکی مێژوویی :
- له رێکه‌وتی(١٦-١٠-١٩٨٧) چه‌قۆی ده‌ستی چه‌قه‌ڵی (به‌عس) له ئێسقانی خه‌ڵکی شه‌قڵاوه چه‌قا، ئه‌و پۆله مه‌له خرانه داوو گیران و زیندانی کران.
- له رێکه‌وتی نێوان (١٣و ١٤) ی (-١١-١٩٨٧) گولله باران کران.
- له رێکه‌وتی (١٦-١١-١٩٨٧) مه‌رگنامه(وفاتنامە)ەی بۆ هه‌ریه‌که لە کهسو کارەکانیان هاتەوه.
- له رێکه‌وتی (١٥-٩-١٩٩١) دوای چوار ساڵ گۆڕه‌کانیان دۆزرانه‌وه‌و هه‌ڵدرانه‌وه.
- له رێکه‌وتی (١٦-٩-١٩٩١) له ناخ وسەر دڵی چیای (سه‌فین) له نوێوە نێژرانه‌وه.
مێرگی مه‌رگ...
گه‌رما، له داته‌کانی تین وتاوی خۆیدا بوو، هاوینیش له سه‌ره‌مه‌رگ کردنی هه‌ڵپه‌و ته‌کانی وه‌رزه جاڕس و وه‌ڕز که‌ره‌که بوو... کزه خه‌زانێک، زۆر به کزی ئهخزاو ئه‌یه‌ویست له دره‌نگ وه‌ختانی واده‌ی ته‌مه‌نی گەرمەسێری هاویندا، رووە زهردەکەی دەربخاو وه‌کو ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له پرسه‌ی گه‌رما و سه‌ره‌خۆشی وەرزی ئارەقەدا به ئاهه‌نگێکی ناوەخت، مەڕاسیمی ماته‌میان لێ تیک بدات...
لەگەل هاتنیدا، زوو که‌وته رنینه‌وه‌ی سه‌رو پۆته‌ڵاکی سپیندارو دارگوێزه‌کان، په‌ل و په‌رچه‌م و پرچی چنارهکانیشی داوه‌ران..مه‌ل وباڵنده تازه ههراشهکانیش له خه‌وی شیرینیان راچه‌نین و که‌وتنه بانگه‌شه‌ی رهو و پێچانه‌وه‌ی هه‌گبه‌و بارگه‌ی سه‌فه‌ریان به‌ره‌و هه‌وارێکی تری ئاواره بوون .. . ره‌نگه‌کانیش..په‌یتا،په‌یتا له خاو بوونه‌وه‌و کاڵبوونه‌وه‌و زه‌ردی و زه‌بوونیدا بوون...
گه‌رما له شین گێڕانی ته‌مه‌نی دایه، په‌ڵک و گه‌ڵاکانیش له ئاوزینگی مه‌رگ و ره‌هێڵی دابارین و بوونه خهزهلیانن..وه‌رزێ له وه‌نه‌وزدانی ته‌واو بوون و جوانه‌مه‌رگ بوون دایه، وه‌رزێکیش به ژانی له دایکبوون زه‌رده‌ی بزەیەکی به سه‌ر لێو ئهنهخشێت..
پاییزه‌و پاییزی زیز بوون و ره‌نجانی ره‌زو به‌یارو باخچه سه‌وزه‌کانه، شه‌وه‌ی شوومه‌و هاتووه سه‌رتاپای جوانی سروشت، بەکردەی شوومی ئه‌شێوێنێ وتارای سه‌وزو کەسک دائەدڕێ و رەشپۆشیان ئەکات ..دێوه‌ره‌ی مەرگەو لە ماره کردنی مەرگەساتێکی بێ وادەو لە به ژه‌م کردنی ژەهراوی رژان و ژاکانه..
شار ک‌ش و ماته، ئه‌ویش بە هاتنی ناوه‌ختی پاییز..کێچ ئه‌که‌وێته که‌وڵی، خه‌وی خامۆشی له چاو ئهبزڕکێ و کسپه‌یه‌کی به ئازاریش ده‌روونی ئهچزێنێت.. پاییزه‌و وه‌رزی رزانی چپه‌و چرپه کانه، زڕانی خه‌ون و خه‌یالی پرچک و په‌ردوو و چیلهیه، به ته‌نیا گۆڤه‌ندی خه‌زان و شایلۆغانی مەرگی گه‌ڵارێزانی گەڵاکانە....
هه‌ر پاییزێکی ئه‌وهاش بوو..به‌ر له چوار ساڵ هات و خه‌زانێکی هێناو له‌گه‌ل وهرانی گیانی گیانه‌ڵای ئاوایی من تێکه‌ڵاو بوو، هه‌ردووکیان بوونه ره‌هێل و تۆف و وه‌یشوومه‌یه‌کی به‌د هه‌موو شته جوان و شیرینه‌کانی شاره‌که‌میان به خه‌زه‌ل کرد ..
ئاوایی له خه‌ونی پڕ له گومانی راچلهکاو شاریش له خه‌وی نغرۆیدا بێ‌دار بووه‌وه.. هه‌نگاوه‌کانیش ده‌رجوون و یه‌کیان گرت، هه‌ریه‌که‌یان که‌وتنه په‌له‌په‌لی ماشتنهوهی ئه‌و تووله رێیه‌ی ئهیانگهیهنێته سه‌ر شارێچکهی ئه‌و واقیعه‌ی که چه‌ندین ساڵه له‌ناو مڵملانێیه‌کی تێکشکانی یه‌کبینه‌ی مان و نه‌مانی رۆڵه‌کانیان شه‌وو رۆژ به‌رێ ئه‌که‌ن..
پۆڵ، پۆڵ خزان و ئهخزانه سه‌ر جاده‌کان، کاروانی خه‌ڵکیش به‌رده‌وام له زان وزیاد بوون و داڕژانیان دابوون، تا ئه‌هات به‌گوڕتر و چڕترشهپۆڵیان ئه‌دان وپان وپۆڕترئهکشان.. هەر ئەو ههواڵەش بوو ئه‌مڕۆکە بزه‌یه‌کی بێ رەنگی به سه‌ر لێویانه ئەنهخشاند که خه‌له‌ی خه‌رمانێکی به‌با بوویان لەبەردەم کوریکی هیوایه‌ک بەری ئه‌گرت...
تا نزیک ئه‌بوونه‌وه هه‌ڵپه‌کانیان به تاوتر تاوی ئه‌دا..له دووره‌وه مه‌زرای مه‌زاره‌کان، کۆته‌ڵی کێله مه‌رگ کێله‌کان،زه‌ق ئه‌بوونه‌وه‌و له‌دزه کردنی حەقیقەتێک دابوون..هه‌نگاوه‌کان، ورده، ورده له دامرکان و له‌نگی و له‌نگه‌ر دانان بوو، شاڵاوو لێشاوی هەنگاوەکانیش له شل بوون وکوژانهوهدا بوون..گۆڕ‌و کۆڕی کاره‌ساته کانیش بوونه دوا چۆڕی چۆڕاوگه به‌ستووی خەڵکە داڕژاوەکە...
ده‌نگی نوکه پاچ و بێلهکان و خشپه‌و خشانی دەستە دەستەی کەوش وپێی رێبواره‌کان، خامۆشی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و گۆڕهساته پڕ له مه‌رگه‌ساته‌یان ئه‌هه‌ژاند...هه‌ر حهشاماتهو له حه‌شری ماته‌م گێڕانی خۆی وزیندوو کردنەوەی ئه‌و زینده زێدهیە بێ چله‌یه دان..
هه‌ریه‌که له لایه‌ک له سوچی خۆی له هه‌وڵی چاڵ هه‌ڵپێچان و داپاچانه، به نینۆک، به نێزه، به دار، پێمه‌ڕه..چاڵیش رووبه‌رێکی ته‌سک وته‌نگ وباریک، خۆڵێکی پڕ که‌ڵه‌که بووی زۆر، له‌گه‌ل چه‌ندین به‌ردی درێژکۆله وه‌کو ئاڵا له بڕی کێل تێیدا چه‌قێنرا بوون که بانگه‌شه‌ی بێستانێکی هه‌میشه داچانراویان ئهچڕاند...
حه‌شاماته‌که، ساوا‌و به‌ساڵاچوو، نێرومێ، که‌ڵه‌پیاو وکه‌نه‌فت، دیان وئیسلام، خه‌ڵک وپێشمه‌رگه..به سه‌ر ئه‌و گۆڕه بەکۆمەڵە، شانهمێروولە ئاسا مێرووله‌یان ئه‌کردو وڕووژابوونه سه‌ر چاڵه‌که..ئه‌و ده‌ستانه‌ی له هه‌ڵماڵین وههڵکۆڵین دابوون، کاتێک شه‌که‌تیان دائه‌گرت ده‌ستی دیکه ئه‌هاتنه هاناو هاریکاریان ئەکردن..
چاوه‌کان سه‌رتاپا ته‌ڕ، ئه‌بله‌ق، زه‌نده‌ق چوو، سام گرتوو، له چاوه‌ڕێی دیتنی مه‌رگه‌ساتێکی دیکه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه بوون..قورگیان وشک وبرینگ، له چاوه‌ڕی گریانێکی ناوه‌خت بوو، بکه‌وێته په‌له‌قاژه‌و ده‌رچوون...ئه‌و رۆژه ره‌شه بوو که خه‌ڵک و خۆڵ ئه‌که‌وتنه ململانێی به‌زانی جه‌سته‌ی یه‌کتر...
له چهپهلای جاڵهکهدا، خۆڵ ورده ورده له ئاستی خۆی دائهماڵراو به‌ره‌و لایه‌کی دیکه هه‌ڵ ئه‌درایه‌وه ..پاچهکانیش له پێشه‌وه سه‌ره‌تا پێچێکیان به دوای خۆیان کێشا، ئنجا بێلهکانیش بە دوای ئه‌وان رێچکه‌یان گرت وکه‌وتنه په‌له‌په‌لی ماشتنهوهو خاوێن کردنه‌وه..خۆلهکە زیاتر‌و به گوڕتر دائه‌به‌زییه ئه‌و دیو، خه‌ڵکیش به ته‌وژمتر وبهگەڕتر به‌ره‌و رووی یه‌کتردا ده‌ستله‌ملانی ئه‌و بێل وپاچانه ئه‌بوونه‌وه، تا له ئه‌نجامی یەکلا کردنەوەی ئەو شه‌ڕی مان ونەمانەی کە چاره‌نووسی کەسەکانیان بۆ یەکلا ئەکاتەوە....
چاڵ قڵیشی دا‌و به‌ره‌و خوارتر‌و ژوورتریش ئه‌بوو ناخی، خۆڵیش زیاتر بەرەو هه‌ڵدێران ئەچوو...لە پڕ ده‌نگێ له ناو ئاپۆرای خه‌ڵکه‌که پێشبینی کرد :
- قوربان وبم .. له سه‌ره‌خۆ بن..ئه‌وه ...ئاخیر چینه ئاگاتان لێ بێت ..قازمهکان بە سەبری داگرن..
له به‌رامبه‌ر قسه‌که وێستێکیان کرد ..پاچ پاڵکه‌وت وبێلیش که‌وته پێشه‌وایی کردن، نینۆک وپه‌نجه‌و سه‌ره‌نێزه‌ی چه‌قۆکانیش، وەکو له‌شکرێک ئاسا که‌وتنه شاڵاو بردن وململانێی هه‌ڵکۆلین..
ده‌نگه ده‌نگ، ته‌قه ته‌ق، ورته ورت، نرکه نرک، هه‌ناسه‌و هه‌نسک خۆڵ شه‌نوکه‌و کردن..وه‌کو په‌ک که‌وتنی ئاشێکی بەگەڕ هه‌موویان له گه‌ڕ که‌وتن...هه‌موو گۆڕانێک قه‌تیس بوو، له پڕ راچلهکان، دوای ئه‌و وه‌ستانه.. ئنجا شله‌ژانێک و ره‌نگه‌کانیش له هه‌ڵبزڕکان و گۆڕانی خۆیان بوون، ورتهش له ده‌م وگه‌روو خنکا، لێو که‌وته له‌رزین، ته‌می خه‌م سیمایه‌کی گرژی به سه‌ر ههنیهکان وێنه کرد..دوا به دوای ئه‌و ته‌قه‌ی که له دوا بێل هه‌ڵسا..که‌له پڕکێشی که‌لله‌سه‌رێک، گیری خوارد بوو..
چاڵه، درێژه قڵیشاوییه پڕ خۆله‌که‌ی دێرزه‌مانێک که ببووه جێگه‌ی هه‌مه خه‌یاڵ وشیان وگومانێک، ئه‌مڕۆکه به‌رجه‌سته‌ی واقیعێک ئه‌بێت ورێگه له هه‌موو زینده‌خه‌ون وئهندێشهیهک ئه‌گرێ وئه‌بێته گؤڕخانهیهکی مرۆو چاڵی ئێسک وکهڵلهسهر ...
پێڵووه ماندووه‌کان بۆ چرکه‌ساتێک یه‌کتریان له ئامێزناو سۆما کزه خامۆشهکانیش سه‌بووری وئارامیهکییان ئه‌سپارده دڵی یه‌کتر..فرمێسکی جاوه تنۆک تێزاوهکانیش، لە چۆڕاوگه به‌ستن بوون به سه‌ر روومه‌ت وگۆناکان وشۆڕ ئەبوونەوە..وه‌کو دیارده‌یه‌کی لاسایی و چاولێکەری یه‌ک له‌وی دیکه‌ی وهرئهگرتهوه، ده‌ماوده‌م ناله گوزه‌ری ئه‌کردو هاواریش له کهف وکوڵ وکه‌ف چڕینین دابوو..زمانیش له زمانی دیکه نه‌عره‌ته‌ی نه‌فره‌ت وجوێن وتووکی لەیەک وەرئەگرتەوە، سه‌رسنگ کوتانی تێکەل بە سەردولکەو لاوانەوەی ژنانیش سەدایەکی دیکە بوون خامۆشیه‌که‌ی ئەو گۆڕەساتەیان، بە حەشرێکی واوەیلاو شین ورۆ رۆی (حەسەن وحوسێن) ئاسا ئەگۆڕیەوە :
- ئۆی..گۆڕبه گۆڕبن...به ده‌ردی ئه‌و جوانه‌مه‌رگانه بچن به‌عسی...خین مژینە
- هەناوتان گرێ گرێ بیت...هەی تۆکاتتان ببڕیتەوە...
- گوناحیان چ بوو...بەو دەردەو بردن...خۆ خوا لە سەر سەرە..نازانم ئەو زورمە ..کو قبور ئەکا...
ئه‌مرۆکه راستیه‌کان راستتر ده‌رئه‌که‌ون وواقیعی رووداوه‌کان ئه‌بێته سه‌رپشکی بڕوا‌و گومان ومهزهندهکان، فاشییه‌تی به‌عسیش باشتر ئەناسرێ وله نوێ وه‌کو دێله سۆزانیه‌کی به‌د ونابووت تف باران وریسوا ئه‌کرێ....
که خۆڵه‌که به‌ره‌و ئه‌و دیو گرده کەلەکە بووەکە، شۆڕ ئه‌بووه‌وه، خه‌ڵکه شه‌که‌ت وتووڕهکهی ئه‌و رۆژه‌ش، رق وقینه پهستێنراوهکهیان به‌رامبه‌ر سه‌رو سیمای بڵحی(به‌عس)، له نۆژه‌ن نوێ ئه‌بووه‌وه، شاڵاویان تووڕه‌ترو هاواریان به گوڕتر ئه‌هاته به‌رچاو، چاڵه‌که‌ش ناو سکی بهرینترو قوڵتر ئه‌بوو، یه‌که‌م نیشان که بووه پێکی چاو گۆڕینه‌وه‌ی ئاماده بووانی حەشری زیندوو کردنه‌وه‌ی ماتەم ومەڕاسیمێکی کۆن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مێژوویەکی بەسەرچووی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به پارچه قوماشێکی ونجڕ،ونجڕ، شیتاڵ، شیتاڵ،رزیوی ره‌ش هه‌ڵاتووی نامۆ، که قۆڵ ولاسنگێکی کراسی جوانه‌مه‌رگێک بوو...
ترووسکه بووه کڵپه‌و کڵپهش له ده‌روونیانه بووه هه‌ڵپه‌یه‌کی گه‌له‌کی وخۆی له شاڵاوێکی ده‌سته‌جه‌می وگەلەکی بۆ سه‌ر ته‌رمه‌کان، به‌رجه‌سته کرد...
پارجه قوماش وه‌کو ناسنامه‌ی کەسایەتییەکی نەناس ونائامادە، له رامووسان وماچی ئاشنا بوونه‌وه‌و ئاوێزان گۆڕینەوە بوو بە سەر دەستەکان، تا له سه‌مای هێستریاکارانهی تێکه‌ل به گریان وپیکهنینی ئافره‌تێکی ره‌شپۆشی سه‌رو قژ تێک ههلوروژاو که وا پێده‌چوو چوار ساڵی ره‌به‌ق بێت خه‌و نه‌جوو بێته چاوی، خۆی گرته‌وه....
خه‌ڵک سه‌رتاپای سه‌راسیما، حه‌په‌ساو، ئه‌بله‌ق له‌نیگا بڕین و چاوەڕوانی سه‌یر کردنی ئه‌و دیمه‌نه تراژیدیا‌و مه‌ینه‌تباره بوون...له پڕ نرکه نرکێکی نه‌رم ئینجا ناڵه‌یه‌کی توند‌و ره‌ق وه‌کو ئه‌وه‌ی تازه خه‌ون رۆلی نه‌ما بێت وهه‌موو شتێک ببێته واقیع چیتر رۆژی ئه‌وه نه‌ما خۆی به زینده‌خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی ههڵخهلهتێنێت..ناڵه بووه هاوارو له هاواریش لە شێوه‌ی شینی منداڵێک له ده‌م ئهرچوو :
- هیوا...رۆله‌که‌م.. گیانه‌که‌م..هیوا..ئای.. هیواکه‌م..بەخوای ئەتوو نەمای.. کویان خەلاس کردی....
له‌و دیویش ده‌نگی هاڕژن وچریکهو گریان له دەمێکهوه به‌ره‌و دەمێکی دیکه ئه‌گوازرایه‌وه..به ناسینه‌وه‌ی هیوا، هیوای تر تروسکه‌ی دا‌و له ناخ وناوه‌وه‌ی ئه‌و دایکانه‌ی به دوای رۆله‌کانیان وێل وسه‌رگه‌ردانن، بووه کڵپه‌ی هیوای دیکه...پارچه قوماشه‌که بووه ناسنامه‌ی ناسینه‌وه‌ی مرۆڤیک وخرایه شه‌مێکی شاهانه‌یی نه‌مری وناوی (شه‌هید) یشی لێ‌نرا..
خامێکی سپیان بۆ هێناو کفنیان بە قەد کۆمەڵە ئێسکەکان هه‌ڵبڕی وکردیانه ته‌رمێک وخستیانه تابوتێکی له ته‌خته‌و ناویان له سه‌ر نوسی، به‌ڵام ته‌رم، ته‌رمێکی ئاسایی نه‌بوو، هه‌ر کهڵلهسهرهو ئێسک وپروسک...
چاڵه‌که تا ده‌هات قوڵتر‌و گه‌وره‌ترو درێژتر ده‌بوو...خه‌ڵکه‌که‌ش تا ده‌هات چڕ‌و پڕتر، بهگوڕترو بهههڵپهتر تاویان ئه‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌و ناسینەوەی ته‌رمی رۆله‌کانیان، باوکه‌کانیان، براکانیان، هاوڕێکانیان، دۆسته‌کانیان، شه‌هیده‌کانیان..خۆریش ئیدی له تاو ئه‌و تاوانه، دڵی ئهبهزاو ئۆقره‌ی نه‌ئه‌گرت له به‌رامبه‌ر ته‌ماشاکردنی ئه‌و دیمه‌نه سامناکه‌و جیتر خۆی پێ هێور نەئەکراو به پێدزی ئه‌یه‌ویست سه‌ری خۆی بنێته کۆشی ئاوابوون ولەبەرچاو بزر بێت...
خه‌ڵکیش به چاوی پڕ فرمێسکی گه‌رمی تهزاو، هێواش، هێواش به بێژینگی له‌پی ده‌ستیان، خۆلهکهیان تاوتوێ ئه‌کرد نه‌وه‌ک ئێسکه‌کان له لاشه‌یان بترازێن وببنه ئێسکی لاشه‌یه‌کی دیکه..دوای به‌سه‌ر چوونی چه‌ند چرکه‌ساتێک، ئه‌وجاره نایلۆنێکی زه‌ردباوی لینج له شێوه‌ی توره‌گه‌یه‌ک، که‌وته به‌رچاو، سه‌رە بهستراوەکەی ده‌رکه‌وت به ملی پێچراویی راکێشراو به‌سه‌ره نێزهیهک سه‌ره‌که‌یان هه‌ڵبڕی..ئه‌مجاره دوو کونهجاوی قووڵ وخاڵی، زه‌ق وزیت، ده‌مێکی کراوه‌و واڵای به‌پێکه‌نینی پڕ ددان به سه‌ر کهڵلهسهرێکی واقووڕماو بوونه ته‌رمی یه‌کێکی دیکه..
نایلۆن زیاتر هه‌ڵدڕاو جامانه‌و رانک وچۆغهلی به په‌له خوێن وپارچه‌و تیزماله پشتێن، که‌وتنه به‌رچاو..له هه‌موو لایه‌ک هوڕژم کرایه سه‌ری هه‌ریه‌که به لاشه‌ی که‌سی خۆی ده‌زانی وخۆی ئه‌کرده خاوه‌نی، دواتر شیتاله رانک و پارچه دۆخینێک، دیسان به‌سه‌ر دهستاکاندا ههورازو نشێوی ئه‌کرد..له دوا ده‌ستی پیره‌ژنێکی کراس ره‌ش له‌نگه‌ری زیاتر گرت..
به په‌له په‌ل چاوەکانی پێئەخشاند، ئنجا باشتر سه‌رنجی تێبڕی، چاوه کزه ماندووه‌کانی به‌ر بێخه‌وی وگریان بریسکه‌یه‌کی کزیان لێ ده‌رچوو، بریسکه بووه بلێسه‌و فرمێسک فیچقه‌ی دا، خنکه خنکێکی له‌سه‌ره‌خۆ که‌وته گوشینی گه‌رووی وبه‌ری هه‌ناسه دانی لێگرت، ئنجا هه‌نسک ونرکهو ناڵه‌یه‌کی به ده‌نگ وهاوارێکیش به‌و شێوه‌یه له ده‌می ده‌رچوو :
- سابیر..ئۆی..هاوار...سابیری خۆم...کوردستانیم رۆ....
زاده‌که، شۆخهژنێک بوو، که‌له تافی ته‌مه‌نی چه‌ند بههاریهکدا که‌وتبووه بن چارشێوه ره‌شه‌که‌ی (بێوه‌ژن)ی، دوا تروسکه‌ی هیوای گەڕانەوەی (مێردەکەی)، به‌و پارچه دۆخینه ئیتر کوژایه‌وه، ئەو رۆژەش نەما کە گوێزه دانه‌ی درۆ بخاتە له‌پی زارۆکه‌کانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی باوکیان..
هێشتا ئه‌وانی دیکه‌ش له گومانی ئه‌وه دابوون که ته‌رمه‌که هی ئه‌وانه یان نا، به‌ڵام دوایی ته‌رمی ئه‌و ئێسک وپروسکه به ریزه ددانه تاقمدارهکهی ده‌می، بووه ته‌رم وجه‌سته‌ی شه‌هید (سابیر کوردستان)ی...
" له‌و جێنزرگه شانۆگه تراژیدیایه‌دا ته‌رم ناونیشان وره‌نگ وسیماو ده‌مامکێکی ئاشکراو دیار‌و ئاسایی نیه، به‌ڵکو کهڵلهسهرێکهو چه‌ند ئێسک ومه‌چه‌ک ولاتهرو بڕبڕه‌و پاژنه‌پێ"...لێره‌دا، که‌س خاوه‌نی که‌س نیه، جیاوازی له نێوان ئه‌م وئه‌و نیه، هه‌موویان یه‌ک ره‌نگ، یه‌ک لاشه، نه قه‌ڵه‌و نه بنێس ولاواز، نه ره‌ش نه سپی، نه جوان نه سامناک، نه چاو ره‌ش نه چاو شین، نه قژ خاو نه قژ رووتاو، نه شێخ نه شه‌ماشه، نه پیر نه گه‌نج، نه دیان نه ئیسلام، دوو چاوی قوول وبه‌تاڵ، ده‌مێکی تژی له ددان وبه پێکه‌نین، دوو لاجانگی رەق وبەتاڵ...پێناسه‌ی ناسینه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و سیپال وجله شڕو وڕهیه که دواجار پێانه‌وه خرایه قورگی بێ بنی زیندان..
ئێسکه‌کان، ورده ورده ده‌بوونه مرۆڤ وشه‌هید تۆش ئه‌و ساته به چاو له راموسان وماچ کردنی خۆلهکهو نیگا بڕینی ناو چاڵه‌که خه‌ریکی پرسیار کردن له خۆت بووی..ئاخۆ ئه‌تووش جه‌سته‌ی دوو براکه‌ت ده‌بینیه‌وه یان نا... له‌پڕ تیشکی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه زیندووهت به به‌ر چاوان خشا..
" کات سه‌ره‌تای پاییزێکی ناوه‌خت بوو...ئه‌و به‌ره‌به‌یانه‌ی تازه گزنگی خۆر به ده‌م کزه‌بای خه‌زان، گروگاڵی خهکهره بوونی ئه‌کرد..له ژێر بنمیچی خانووی ماڵه‌وه‌شتان، ئێوه خیزانێکی کۆمپلێت وپڕاوپڕی خنجیلانه که له پێنج براو خوشکێک ودایکێکی ره‌نگ له خم خزاوی مێرد نه‌ماو، به ده‌وری سفره‌ی نان وچا خواردنه‌وه‌ی به‌یانیان، چوارمێخهتان کێشا بوو، بێ ئاگا‌و ئاگادار بوون له هاتنی کاره‌ساتێکی ناچاوهڕوان کراو که بۆ تاهه‌تایه سفره‌و کۆبوونه‌وه‌ی به کۆمه‌لی خێزانی وه‌کو ئه‌و رۆژه‌ی لێ تێک دان وجارێکی تریش دووباره نهبووەوە...له پڕ ته‌قه له ده‌رگا هه‌ستا، دوا پارووی نانتان ره‌ق وته‌ق له ده‌م وه‌ستا، چاش رژاو تینی گه‌رمی به ده‌ستتان چزاند، کۆمه‌ڵێ ره‌شتاڵه‌ی پۆستال له‌پێ، روو گرژ‌و ترش، چاو تووش، دڵ پڕ له رق وقینه، پڕ چه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی تازه له سه‌نگه‌ری بەزیوی شه‌ڕگه‌کانی (ئێران) گه‌ڕابوو بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بەو پهلامارەیان تۆلەی شکستی خۆیان لە ئێمه بکه‌نەوە، سه‌ربازه‌کان په‌نجه‌یان وا له سه‌ر په‌لاپیتکه‌ی تفه‌نگه‌کان ئاڵاند بوو ئەوەندەی نه‌مابوو جله‌ویان له ده‌ست ده‌رچێت وگوڵله بته‌قێت...
که‌وتنه ماشتنهوهو گه‌ڕان وناو پرسین وهه‌موو جوڵه‌و بزاوتنێکی ئاسایی ئێمه‌یان خسته په‌له‌قاژه‌و خاو کردنەوە..دوای ئه‌وه‌ی باری سروشتی هه‌موو شتێکی ئه‌و ماڵه‌یان تێکدا، تۆ‌و هه‌ر سێ براکانت باڵبه‌ست وچاو کلۆم کران وئهخرێنه پشت ودواوهی شڕه (ئیڤا)یه‌ک .."
له‌گه‌ل خرته خرتی خاکه ناس وبێلهکان هاتیته‌وه ناو زێدی رووداوه‌کان، که سه‌یری ده‌وروبه‌رت کرد هه‌ر خه‌ڵکه‌و له به‌زانی خۆلی سه‌ر چاڵه‌که‌دا به‌رده‌وامن....
تازه واده‌ی دامان وچاوه‌ڕێ کردن ته‌واو "به خۆشی بێت، یان به ترشی" ناچارن خۆیان رازی بکه‌ن وناشکرێ ده‌سته‌وه‌ستان دامێنن، بۆیه خه‌لکه‌که خێراتر کفنی هه‌ڵئه‌بڕی، به پهلهتریش تابوتیان ئه‌هێنا نزیک گۆڕه‌که، ده‌نگی شین وشه‌پۆڕ کردن وناڵه پێوانیش خه‌وو خه‌یاڵ وخامۆشی ئه‌و گۆڕهستانهی، ده‌هه‌ژاند که سه‌ره‌تا ئەشێت گۆڕهستانیش نه‌بوو بێت، به‌ڵکو له‌وانه‌یه بێستانێکی به خێر‌و بێری خوتیارێکی زهحمهتکێسیش بوو بێت که به شه‌وانه به دزی و نهێنی ته‌رمی جوانهمهرگێکیان بۆ ده‌هێناو لێره‌دا بە بێ مەراسیمێکی(شەرعی) ناشتن بزریان ئەکردو بۆ تاهه‌تایه ناویان له ژیان ئه‌سڕیه‌وه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی (کورد)هو، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش بووه بۆ سه‌ر (ئه‌منی قه‌ومی) ونیشتمانی عەرەبی...
له واقیعشدا،ئه‌و شوێنه بهگۆڕهستان کراوه، گۆڕهساتێکی تاوان وگوناهی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی (به‌عس)بوو، هه‌ر له دهرئهنچامی ئه‌و کاره نه‌گریس ودزێوانهشیان بوو، گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی هاوشێوه‌ی وایان بۆ خۆیان ومێژووه بۆگه‌نه‌که‌یان هه‌ڵکه‌ند...
خه‌ڵکی ناو چاڵیش لهسهرهخۆترو وردتر‌و هێواشتر گڵیان گڵ ده‌دا ده‌ره‌وه‌و خۆڵیشیان به‌ره‌و لایه‌ک بەبا ئه‌کرد..دوای خول خواردنه‌وه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌ک، په‌یکه‌ره ئێسکێکی دیکه، لاشه‌یه‌کی شڕو وڕ بوو که بریتی بوو له کۆمه‌ڵێک په‌ڕۆو جلی شیتاڵ که لکا بوو به کهڵلهسهرێکی رووتی تیکشکاو که ئه‌مه‌ش ته‌رم ومه‌رگ و نه‌مانی یه‌کێکی دیکه‌ی بانگه‌واز ئه‌کرد..
ده‌نگی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێکی تر، ئه‌و ناوه‌ی ته‌نیه‌وه، هاوار هه‌لسا، که‌چی که‌سێک نه‌بوو به هاواری هاواره‌که بێته وه‌ڵام، که‌سێک خۆی به خاوه‌نی نه‌کرد، ته‌رم ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی خێزانێک، که‌سێک بیناسێت، چونکه نه پارچه قوماشێک، نه هێمایه‌ک، نه نیشانه‌یه‌ک هه‌یه مه‌لی گومانیان راو بکات وده‌سته‌مۆی ناسینێکی ئاسایی بکات..به بێ ناو وناسنامهو نه‌ناس وبێ هیچ نیشانهیاک خرایه کفن وکرایه ناو تابوتێک وبه‌ره‌و جیهانی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌که‌یان ئازاد کرا...له هه‌موو لاکان چاوه قه‌تیس بووه‌کان، سه‌رنجه سۆزاویهکان، له تهماشاوو گه‌ڕانی جێماوه‌و بۆماوه‌یه‌کی بوون، به‌ڵکو بیناسنه‌وه که‌چی دیسان بێ ئه‌وه‌ی یه‌کێک بلێت ئه‌وه که‌سی منه، رۆله‌ی منه، برای منه، باوکی من..له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌رم لێره‌دا هه‌ر ورده ئێسک و شڕه جل وکۆنه په‌ڕۆیه...جلیش ئه‌و جله نیه که دواجار له ماڵه‌که‌یاندا بۆ دواجار ماڵئاوایی یه‌کجاری له ده‌م پێنه‌کرا...
تابووته خاڵیه‌کان ورده،ورده ده‌بوونه سندوقی ئێسک وپروسک، په‌ڕۆی ونجڕ،ونجڕو سیپاڵی دڕا‌و وپارچه، پارچه..به به‌رده‌وامیش ناشادومانانه، ئه‌وانه‌ی به مه‌رگی جوانه‌مه‌رگی خۆیان شاد بوونه‌وه به کوڵترو به‌گوڕتر شینیان ده‌کردو له نه‌خشه دانانی رێوره‌سمی گواستنه‌وه‌و له نوێ ناشتنه‌وه‌یان دابوون، ئه‌و به‌ره‌یه‌ش ورده،ورده زیاتر ئه‌بوون...
به‌ره‌که‌ی دیکه‌ش ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له گه‌ڕان وچاو گێڕان بوون، چاویان زیت وزهق، ئه‌بله‌ق وره‌ق، له تهماشاو چاوه‌ڕوانی بینین ودۆزینه‌وه‌و ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ته‌رم ولاشه‌ی شه‌هیدو که‌س وکاریان بوون که دێرزه‌مانێکه له‌ژێر خۆله که‌له‌که بووه‌که‌دا به زۆره‌ملێ وبه خورتی له ژیانیان کردن وبه زیندوویی وکوژراوی له‌و گۆڕه بهکۆمهلهیان ئاخنین.....
په‌نجه‌و ده‌سته‌کان، جار،جار شه‌که‌تیان دائه‌گرت، په‌نجه‌و ده‌ستی دیکه جێگه‌یان ئه‌گرنه‌وه، سه‌ره نێزهکانیش وردتر‌و هێواشتر چاڵیان قولتر ئه‌کرد...گردۆلکه‌یه‌ک شکێنرا، خۆله‌که‌ی لادرا، له پڕ شهقهسهرێکی شه‌ق بوو که‌وته به‌ر بینایی..
"به گوێره‌ی لێکۆلینه‌وه‌کان، کهڵلهسهری مرۆڤ وا زانراوه که خۆراگرترین وپته‌و ترین په‌ل وپارچه‌و ئه‌ندامی له‌شی بێت، به‌ڵام لێره‌دا بیری ئه‌و بیردۆزه پوچه‌ل ئه‌بێته‌وه، چونکە ئەوان بە مەرگێکی ئاسایی نەمردوون، هه‌ر هه‌موویان شه‌ق وشکاون له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ری به‌رزی ئه‌و جوانه‌مه‌رگه شه‌هیدانه نیشانه‌ی سێرهو پێکانی گولله‌ی تفه‌نگه‌کانی (به‌عسیه) دڕه‌نده‌کان بووه..."
بێلهکان،په‌نجه‌کان، سهرهنێزهکان به په‌له په‌ل وخێراتر که‌وتنه کۆڵین وکێلان ولادان وراماڵینی که‌سته‌ک وگرمت وتۆپهله خۆڵه‌کان...دیسان له پڕ لاشه‌یه‌کی دیکه که هه‌ر ئێسک وجڵی شڕو وڕ بوو، له‌گه‌ل لاشه‌یه‌کی ئێسکاوی تر‌و شیتال تر ده‌ستله‌ملانێی یه‌کتر بوون....
یه‌که‌م لاشه جله‌که، به‌رگێکی خاکی تۆخ وتهڵخی سه‌ربازی بوو که زۆربه‌یان ئه‌یانناسی، چونکه تاکه سه‌رباز بوو که به جلی ره‌سمی وسوپایی کاتی خۆی به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل خه‌ڵکی راپه‌ریوی (شه‌قڵاوه)، تاوانبار ئه‌کرێ وئهگیرێ وله‌گه‌ل ئه‌و شه‌هیدانه‌ش، گولله باران ئه‌کرێت..
هاوارێ هه‌ڵساو ناوی هه‌لدرا، ئه‌وکاته‌ش یه‌کێک خه‌ریکی گه‌ڕان بوو به ناو گیرفانی پانتۆله‌که‌ی، له پڕ شتێک له ده‌ستی گیر بوو، دهریکێشاو سه‌رنجه‌کانی تێبڕی وبه زمانێکی خاو‌و پچڕ،پچڕ هاته قسه :
- ئاخ...ئه‌خۆن...براکه‌م....گو مریەم.....ئه‌وه سهعاتهکهته...ە
کاتژمێره‌که‌ی ئه‌و برایه‌ی که ئێستا ده‌یناسێته‌وه، له جه‌ژنی له‌دایک بوون پێشکه‌شی کرا بوو...گریان قوڵپی دا‌و قورگی گرت، هاواری لێ هه‌ڵساند :- ئاخ...جیهاد...جیهادی برا....کو...غەدریان لێ کردی..
براکه‌ی به له‌رزه له‌رز، وێنه‌ی خاچێکی له سه‌ر سنگی کێشاو به زمانی پڕله گریان وتهتهلهی (مه‌سیح) یه‌وه که‌وته شین ولاواندنه‌وه....که‌س وکارو هاوه‌ڵانی، هه‌ریه‌که به ده‌م وێنه‌ی له خاچ کێشان په‌لاماریان هێناو که‌وتنه ورته‌ورت، ئنجا هه‌نسک ونرکه نرک په‌یتا،په‌یتا ئه‌و ناوه‌ی ده‌گرته‌وه، کفیش هه‌ر هه‌مان کفن بوو، ته‌رمه ئێسکدارهکهیان له ناو پێچاو به‌ره‌و ئه‌ودیو ئاوا کرا...
" شه‌هید جیهاد که له ژیان کرا، چه‌ند رۆژێک بوو، لە پێخەفی بوک وزاوایهتی خزا بوو، هێشتا پڕ بە حەزو هەوەسی خۆی لە تام و لەزەتی خۆشاوی شەوی په‌رده تێر نەببوو، له ناو ژیانی جووت بوونی ئه‌وین و ئارەزوو وشانه‌ی هه‌نگوین وپێک لێدانی بە خۆشی ئەو زەمەنە زێڕینەو مەزەی ماچ ورامووسان وراگووشان وتێکەڵاو بوونی لە یەک جەستەی(ژن ومێردایه‌تی )، چەند شه‌وێکی بە ئەنگوست ژماری رۆژ نه‌کرد بووه‌وه که فیشه‌کێکی نەگبەتی (فاشست) سه‌ره به‌رزه‌که‌ی پێکاو هەموو لەزەت وزەمەنێکی لێ گۆڕی وگۆڕی به کۆمه‌ڵی سارد‌و سڕ، له بڕی ئامێزی گەرمی (ژن)، ئامێزی لێنا"
تابووت له ته‌ک تابووته‌کان رێچکه‌یان گرت، بە بێ جیاوازی ئایینزاو باوەڕی ئاسمانی، (بەعس) زۆر شتی کرد کە ئەو دوو بەرەیە (دیان وئیسلام) لە یەکتر جیاواز بکاتەوە، بەڵام لە دوو شت سەرکەوتنی بە دەست نەهێنا، یەکیان لە بەرەنگار بوونەوەو خەباتی سیاسیان یەک بوون، ئەوی دیکە لە رۆژی گوللە باران کردنی ئەو شەهیدانە لە یەکتر نەبوونەوە،چاوی ژن و پیاوی هەردوو بەرە، یەک جۆر فرمێسکی لێ ئەهاتە خوارێ وهەریەکەش بە دەنگی دیالێکتی خۆی، نەفرەت وجوێنی لۆ سەرو سیمای (بەعس) ئەنارد، له ژووره‌وه‌ی سەر تابووتهکهش رەسمی خاچێکی سووری مرۆڤێکی لە خاچ دراویان له سه‌ر کێشا..
گەڕان لە ناو خۆڵ وخاشاکی گۆڕەکە، بە دوای دیتنەوەی کەس وکار بەردەوام بوو، لاشە ئێسکە هاوەلەکەی شەهید (جیهاد)یش، وەکو شەهیدێکی دیکە دەرکەوت...بە گەرمی پێشوازیان لێکرد، هەردوو بەرە تێکڕا، بەڵام ئەوەی گەرمترو بەگوڕتر هەڵپەی ناسینەوەی ئەکرد، بەرەی ئەوانە بوو کە بەردەوام لە خەریکی لە خاچ کێشان ونزاو هاواری بە جۆش بوون بۆ (مریەم )ی پاکیزەو (مەسیح) ی لە خاچ دراو، چونکە هەموو وا مەزەندەیان ئەکرد، ئەو کەسە دەبێت شەهید (دکتۆر یوسف) بێت....
ئەو دکتۆرەی کە ساڵەهای ساڵە ماڵی خۆی بە شەوو رۆژ وەکو خەستەخانەیەک لێکرد بوو، دەم وددانی خەڵکی ئاوایی چاک ئەکردەوە، کەس نیە لە (شه‌قڵاوه)، (دکتۆر یوسف) نەناسێت، جگە لەوەی پیشەکەی ئەوە بوو کە ئازار لە گیانی خەڵک ریشەکێش بکات، کەسەیاتیەکی بەردڵ وقسە خۆش بوو، من لەبەر ئەوەی تەمەنمان لە یەک نزیک نەبوو، ئەوەندە لەگەلیدا هامشۆم نەکرد بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئێمە لە ساڵی ١٩٨٧ لە ( هەولێر) بەیەکەوە گیراین، زیاتر شارەزای یەکتر بووین......
دیارە کانزاو پێکهاتەی مرۆڤ لە دەرفەتی تەنگانە دەرئەکەوێت چ بەهایەکی هەیەو رەسەنێتی ئەو کەسەش خۆی دەرئەخات، ئەزانیت چ گەوهەرێکە، ئێمە هەر لەو ساڵە کە لە زیندانی (ئەمنی هەولێر)بووین، تا ئەو کاتەش هەردوو براکەم (شێروان و نەریمان) لەگەلما بوون، لەگەل هەموو ئەو برادەرانەی دواتر شەهید بوون بۆ ماوەی کەمتر لە مانگێک لەو زیندانە بەیەکەوە بووین، جگە لە شەهیدان ( سابیر کوردستانی،هبوا)،براکەی دیکەشم (سەفین) ئەوان پێشتر‌و بە جیا لە بن ئەشکەنجەدان شەهید ببوون، لەبەر ئەوەی کات لە زیندان بە ئاسایی ناڕوات ئێمە لەگەل ئەو برادەرانە شەوو رۆژ خەریکی گێڕانەوەی بەسەرهات وقسە خۆشەکانی یەکتر بووین. ئنجا لەو کونجەدا. پیاو ئەو کەسەیە کە قسەی خۆش وبەسەرهاتی سەیری لە بڕان نەبێت وبتوانێت بە بەسەرهاتەکانی زەردەخەنە بخاتە سەر لێوی زیندانیەکان......
دیارە شەهید (مەجید حەسەن) تاکە قارەمانی ئەو مەیدانە بوو، بەڵام دوای ئەوەی شەهید (دکتۆر یوسف)یان هێنا لای ئێمە، ئەو دەستی لە هەموومان ستاندو تەنانەت کەشی ژوورە تەنگەکەشی بە قسە خۆش وبە سوودی ئاوەدان کردەوە، لە رێگای ئەزموونە پڕ لە شۆخی وجەفەنگەکانی جگە لەوەی دڵمان خۆش ئەبوو، هەروەها ئەزموونی بە کەڵکمانیش لێ وەرئئەگرت، دەست کەوتنی بزە لەو شوێنە نرخەکەی بە هیچ پارەیەک ناقەبلێنرێت، بە راستی قارەمانی ئەو کاتەی زیندان بوو،من بۆ خۆم دوای ئەو ماوەیە زۆرم خۆش‌ویست....
ماڵەکەی (دکتۆریوسف)ی ددانساز، هەر بەتەنیا خەستەخانەی ئاوایی نەبوو، بەلکو هەوارو پەناگەیەکی بە قاچاغی تیمار کردنی هەڵۆیە پێشمەرگەکان بوو کە شەوانە پەنایان بۆ ئەبرد...هۆی گیرانەکەشی هەر شتێکی لەو بابەتە بوو کە لە هەمان ساڵی گیرانەکەی لە راپەرینە مەزنەکەی (شه‌قڵاوه)ی ساڵی ١٩٨٧ برینداری ناو راپەرینەکەی تیمار کرد بوو...
لە سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکەی ئەو رۆژە خەڵک لە گومانی ئەوەدا بوون کە هەردوو شەهید(دکتۆریوسف و جیهاد) لە کاتی لە قەبر دانانیان بەیەکەوەیان دانا بن، بەڵام ئەوان هێشتا شارەزای خەسڵەتی بۆگەنی (بەعس) نەببوون کە لە لای ئەو ئایین ومرۆڤایەتی هیج پولێکی قەڵپی نەئەکرد، هەموو کەس لە بەرەنگار بوونەوەی بەرامبەری، یەک کەس ویەک بابەت بوون.....
لە ئانوساتی تابووت ساز کردنی (دکتۆریوسف)، کەللە سەرێکی دیکە لەگەل وردە ئێسک گل کرانەوە، ئەمجارە بلوزێکی ئەستووری زستانی بووە نیشان بۆ ناسینەوە، تاوێک هەڵیانسوڕاند یەک و تاوێکیش دەستیان لێ ئەکوتا، بەڵام ئاسانیش نیە زاکیرەی چەند ساڵ لەمەوبەرت بگوشیت بۆ ئەوەی شتێک بەدی بکەی وبەو شتەی ئەوساش بیناسیتەوە، بە تایبەتی زاکیرەی ئێمەی (کورد) داتایاکی کۆرەو میمۆڕیەکەی پڕ لە نەهامەتی ونەگبەتییە، جەنجاڵیەکەی بازاڕێکی کەس بە کەس نیە، وەکو ئەلێن "ئاساری لە سەر پاساری نەماوە" گەڕانەوەی حالەتە بە سەر چووەکانی زەمەن وەکو خۆی مەحالە، لەوانەیە بە تەنیا بوونەوەری (دایک)بتوانێت بەو ئەرکە هەستێت، چونکە (دایک) منداڵەکانی هەر بەبۆن ئەناسێتەوە،ئەگەرئێسکیش بێت...
لەو جا‌و خشاندنانەی بلوزەکە، شتێک بەدی نەکرا، دایکیش حزووری ئەمرۆکە نەبوو ئەو جارە، چونکە کێ وەکو ئەو (دایک)ە بێت، وا سەری لێ ناشێوێت ودارو پەردووی زاکیرەکەی لە بن ومۆتەکە دەرناچێت، گەورە کردنی رووەکی نەمامێ کات وساتیێکی گەرەکە، چەند مایەی بێزارییە کە نەمامەکەت لێ بپلیشێننەوە، ئەویش سەرلەبەری تەمەنی بە گەورە کردن وشەونخوونی ئەو چوار کورانەی بە سەر برد بوو لە یەک چرکە ساتی شوومدا لە بن باڵەکانی هەلگیران و‌ئێستا بە دوای ئێسکەکانیان ئەگەڕێت....
ئەوها ئاسان نیە بۆن وزاکیرەش دەستخەڕۆی نەدەن، بەڵام دیارە کە دایک رۆلی نەبێت ژن ئەرکی تەویس تەواو ئەکات دوای ئەوەی هەموو چاوەکان ئەبلەق وواقورماو لە چاوەڕێی دەنگێک بوون بزانن ئەو پەیکەرە پارچە پارچەی ئەو جارە کێ ئەبێتە خاوەنی، بە دەنگی ئەو ژنەی پارچە شڕوالە خەتدارەکەی بە دەستەوە بوو بە دەم گەڕان بە ناو کۆلانەکانی بیرەوەری ورابردووی ژن ومێردایەتەوە خەریکی دیتنەوەی نیشانەیەک بوو، دوای تاوێک بێ دەنگی ناوێک لە نێوان لێوە وشک هەڵاتووەکانی دەرچوو :
- - جاوم کۆرە بی خۆ مەجیدە، ئای مەجید چەند بێکەست کردم.........
- مەجید، برا گچکەکەی ئەو چوار برایە بوون، هەر چوار برایان لە یەک کاتدا گوللەباران ئەکرێن، تێکرا سەرجەم ژنەکانی ئەو پیاوانە بە بێوەژن ئەبن ولە دوای خۆیشیان نزیکەی بیست مندالی بێ سەرپەرشتیان ئەخەنەوە، رۆلەی ئەو باوک ودایکە بەهێزو کۆلنەدەرەن کە ئیستا بێ رۆلەو بێ کوڕ لە بیر‌و بڕیاری گەورە کردنی منداڵەکانی منداڵیانن ....
- لێرەدا لەو چالە ناکەس بەچەو جیهانە جامۆش پڕ سامەدا، گێتیەکی کڕو کپی ونی بێ مڵملانێ وگێرمەو کێشەی ژیان، تا رادەیەک یەکسانی لە شێوەو جۆردا هەیە، باس لە جیاوازی بیر‌و ئاییین و فتوای مەلاو قەشەو نوێژی کلێساو مزگەوت نیە....
- هاوکات لێرە لەو ئاقارە دڵرەقەدا باوک لە تەک کوڕەکەی نانێژرێن وناچنە ئامێزی یەکتر، برا لەگەل برا هەر کیسە نا، بەلکو هەموو شتێکیان لێک جیایە، ئەوە لە دوورەوە باوک ودایکێکی پیری بەلەنگاز، پرزەو بڕشت لێبڕاو، پشت کۆم، بە دەوری گۆڕەکان دێن ودەچن و بەهەنگاوی شل و لەنگ جەستەی شەکەتیان بۆ بە دەست کەوتنی دوا هەواڵی سێ کوڕەکانی دیکەیان ( قادر‌و خالق و وسوو) جارێ خاو‌و جارێ بە تەکانێکی خێرا خۆیان بەرەو تەرمیکی تازە ئەخشێنن ....
هەر تەرمێک بۆ ئەوان خەمێکەو هەر خەمێکیش جیرۆکێکی درێژی تەمەنێکی ئەو کوڕانەیە کە تەمەنێکی درێژی پڕ لە چەرمەسەریان بۆ گەورە کردنی ئەوان تەرخان کرد بوو، ئاسان نیە چوار کۆمەڵە ئێسکی تێکەل وپێکەل سەرلە نوێ لە خەیالیان بیکەنەوە جەستەو تەرم لە کفنێکی خامی سپیان بپێچن وبۆ تاهەتایەش لە زاکیرەیان رەش بکەنەوە، خۆ ئەوان شتێکی کەم نەبوون بۆ ئەو دایک وباوکە، گۆچانێکی پتەو بوون وئاراستەی ژیان یان پێ ئەدۆزینەوە، ئێستاش هەموویان لە چرکەیەکدا فوویان لێ ئەکرێ وئەخرێنە تابووتێکی رەق وتەق....
چوار ساڵ...هەر ساڵێک چەند مانگ وهەفتەو رۆژو کاتژمێرو چرکەو دیرۆکێکی دوور‌و درێژە...ئەوانە رۆژێک لە رۆژان لە دامێنی خێزانەکەیان خەریکی ژیانێکی ئاسایی بوون، بەڵام دەستێکی نەگریسی (بەعس) یەکەیەکیان دزی ونغرۆی قورگی زیندانی کردن ..... خێزانەکانیشیان شەوانە لە ژوانی خەونێکدا، ئێشکگرو رۆژانەش لە خەلوەتی رێکەوت و دەرفەتێک، ئومێدێکی گەشیان پێ ببەخشێت...
ئەوان هەمیشە لە چنینی تەونی ئەندێشەو (وەهم)ێک بوون ببێتە (حەقیقەت)، بەڵام ئەمڕۆکە ئەو وەهمانە بوونە جۆڕکێکی بەتاڵ وهەموو مەزەندەو بیرۆکەو قسەکان لە راستی خاڵی ئەبنەوەو زەمەنی خۆ هەڵخەلەتاندن وفێل لە خۆ کردن تەواو ئەبێت، هیواکانیش بە دۆریخێکی زەبەڵاح دەمیان کلۆم ئەدرێ، جیتر بوار بۆ ئاسۆی چاوەڕێ کردن نامێنێتەوە، ئیتر نابێت گوێ بۆ تەقەی دەرگای گەڕانەوەیان هەڵخەن، چاویان لە چاوەڕێی خالێکی بە یەک گەیشتنەوە هەڵکەن.....
لە بڕی چەندین لەش ولاری لەند، شۆخ وشەنگ، چاوی کاڵ وبەژن وباڵای شاتانی، پەیکەری (حوسن وجەمال)ی سوور‌و سپی گۆشتن وپڕ خوێن، کۆمەڵێک کۆتەڵی ئێسک وپروسک، تۆپەڵە پەڕۆو پارچە پێڵاو‌و لاستیک، دەبنەوە پێکهاتەی مرۆڤێک وتەرمێک وکفنێک وتابووتێک...
دوای چوار ساڵ بە نامرادی سەر هەلگرتن وبێ ئەدرێس وگۆڕ غەریب بوون و(غوربەت)ی دوور لە زێدی لە دایک بوون، بەرەو ئامێزی چیای کەڵە (سەفین) ئەگەڕێنەوەو سەرلە نوێ وئەبنەوە بە زاوای ئەو شەوە درێژانەی، بووک لە چاوەڕوانیدا خەو تامی لەزەتی تێک ئاڵانی لە بیر ئەباتەوە...
پێشمەرگەیەکی مێرد منداڵ بە جامی ئاوی دەستی تێنوێتی بەر گەرمای دەشتی (هەولێر)ی ئەو خەڵکەی ئەشکاند، تۆش لەگەل دیتنی بریسکەی ئەو تنۆکە ئاوە داچۆڕاوانەی بە سەر گۆڕەکان بە رێچکە سەمایان ئەکرد، تەنافی دیمەنێکی دوێنێ وچەند ساڵێک لەمەوبەری (زاکیرەت) لە هەنگاوی بیر کردنەوەت گیر بوون وکەوتنە کار....
" بێ هێزو لات، کز‌و لەش داهێزراو، پێست رەش وشینی پڕ برین وزامی کۆن ونوێ، سەرو پرچ تێک هەلڕوژاوو داوداو، بە بێ خوست هەست، لە پەنای دیوارەکە راکشا بووی، ئەو ساتە بوو کە (جەللادە) بێ دڵەکانی (ئەمن)، دەست وزمانیان لە کێبل وەشان وپرسیار پرسیندا لە گۆ کەوت بوون وشەکەتیان داگرتبوو.....تۆش هەوڵت ئەدا تەوژمێک بدەیە حالەتی ئەو بارە شەختاویەت ، تەکانێکت دا‌و بە زۆر توانیت خۆت راست بکەیەوە، یەکەم شت کە ویستت بیکەی لادانی ئەو پارچە پەڕۆیەی سەر چاوت بوو کە رۆژێکی تەواو بەر بینایی چاوەکانی گرت بوو......
کە سەرنجت دا دەوروبەرت، ژوورێکی مات، تاریک، تۆقێنەر، جگە لەو پەنجەرە بچکۆڵانەی بە بنمیچی سەرەوە نوسا بوو، خۆر هەناسەی لێ ئەدا، هەموو شەبەنگێکی رۆژو ژیانی لێ راو‌و قەدەغە ئەکرا، لە هەر چوار لا کۆمەڵێک کێبلی رەش، ئەستوورو باریک، کۆمەڵێک جلی دڕاوو پارچە قوماش، تاکە سۆل وپێڵاوو لینگە کڵاش، پەڵە خوینی تەڕو وشک، بە گۆشەو لاکانی ئەو ژوورە ئەبینران، لە چەشنی ئەو دۆزەخانەی لە فلیمە ترسناکاکان ئەبینرین وا بوون ....
لە پڕ نوزەو نرکەی دەنگێکی نوساو بەندی دەروونیان پچڕانی کە چاوت گێڕا براکانت هەریەکەیان بە جۆرێک لێی کەوتوون نرکەکەی (سەفین) برا گەورەکەت کە بە سەر دەم کەوت بوو جارێکی دیکە هاتەوە بەر گوێ کە باشتر گێت بۆ نرکەکە هەڵخست وشەی ئاوت هاتە بەر گوێ:
-"ئاو...ئاو"
(شێروان)یش ئەوکات، ئەژنۆکانی لە ئامێز گرتبوو پشتی بە دیوارەکەوە نا بوو، (نەریمان)یش لە سەر لاتەنیشتێکی لە سەر عاردە رەق وساردەکە راکشا بوو، بە پەلە جاوەکانت بۆ قومە ئاوێک گێڕا هەیکەلی دەست شۆرەکەت لە بەردەم چەقی، هەرچەند هەوڵت دا‌و تەکانت دا، نەتوانی جەستە جام گرتووەکەت هەلبگری وتێنوێتی براکەت بشکێنی، دەنگی براکانت دا‌و بانگت کردن تەنیا (شێروان) هاتە قسە، ئەویش باش بوو پرزەیەکی تێدا ما بوو تاوی دا خۆی وبە گاگۆلەو گەوزین وزگە خشکێ وخۆ راکێشان تا گەیشتە دەستشۆرەکە، ئنجا ئەژنۆکانی کردە گالۆکەو پێیانەو جەستەی خۆی راست کردەوە، گەیشتە ئاوەکە بەڵام بە چ شێرەی حەنەفیەکە بکاتەوە جۆن ئەتوانێت ئاو بهێنێت، ئەگەر لە دواوە هەردوو دەستەکانی قۆڵبەست کرا بن، پاش تاوێک، هەڵپەیەکی کرد‌و دەمی خستە سەر شێرەکە بە ددان کەوتە شل کردنەوەی .. تنۆکە ئاوەکان تک تک دەنگیان بیستراو کەوتنە بریسکانەوە بەو ژوورە، بزەیەکی پڕ ئازار نیشتە سەر لێوەکانت، لێوی ئاڵاندە لێوی بۆڕیەکەو گووپی لە ئاوەکە پڕ کرد و بە پەلە خۆی گەیاندە (سەفین)، دوا تەکانی ئەوە بوو، لێکدانی دەمیان بوو یەک ئاوی ئەدا ئەوی دیکە...
لێرەدا، لەو کونجە هیوا کوژەی پڕ ململانێی هەست وبیرو ورەدا، گچکەو گەورە جیاوازیان لە نێواندا نیە، ئەو رۆلەشی نیە کە لەو دیو جیهانی دەرەوە هەیبوو، گۆڕەپانی تاقی کردنەوەی هێزی لەش وماسولکە نیە، زۆرانبازی ورەو بیر‌و باوەڕو برستی تایبەتی ئەو کەسەیە کە لە پێناو مانەوەی خۆی بە سەلامەتی ونەبەزانە، تا چەند ئەتوانیتت خۆی راگرێت ونەڕوخێت..... لەگەل ئەو دەستەی سەر شانت راچلەکای کە ئاوڕت دایەوە هاوەلێکت بوو، بە نیگایەکی کلۆلاوی پڕ بەزەییانە پاڵپشتی وهاریکاری خۆی نیشان ئەدای....
پەیکەرە ئێسکەکان...پەیتا،پەیتا ئەمڕۆکە ئەبوونە تەرم وتابووت ومرۆڤ وشەهید...لەگەل یەکدیشدا وردە،وردە ئەبوونە براو باب وکوڕو رۆلەی یەکتر، لە چەند لاوە، دەنگ بە شێوەی جیاواز ئەبیسترا.. :
" ئەوە...یاخەی کراسی...(شێروان)ە." دەنگەکان، ئەبوونە ناڵەو ناڵەکانیش ئەبوونە هاوار و ئنجا هاواری مام (حەمید)ی باوکییان هەل ئەدا....لەلایەکی دیکە دەنگی خەمناکی دیکە دڕیان بە بێ دەنگیەکە ئەدڕی :
- ئەوە..خۆ..هەوە.. کورتەکی بابمە..... (مام حەسەن) ی زەخۆکانیش بە کورتەکێکیەوە ناسرایەوە، کفنیان هێناو تابووتیان هێنا پێشەوە، لەو دیویش قیژەیەکی تیژی ئافرەتێک هەموو جوڵەیەکی راگرت..
- " ئەمە جلی بابمە...جلی مام (حەسەن) نیە..مام (مستەفا)یە...مستەفا.. "
قیژەی گریانەکە بووە هۆڕەی گریان ونەما...خەڵکیش دووبارە لە نوێ کەوتنە سەوداو گەڕان وپشکنین ...لەو کاتەش لە چاڵەکەدا بانگەوازێکی دیکە کرا...
" وەرن بزانن ئەو تەرمە.... هی کام شەهیدە... "
کەسێک نەبووە خاوەنی..پاش کەمێک دواجار بە ریزە ددانە تاقمیەکەی زانرا کە کابرایەکی بەساڵاچوو بووە، کە لاشەکەیان لە ناو گۆڕەکە دەرهینا دەرەوە، ئەو دوو گەنجەی لە نزیک گۆڕەکە بوون، یەکێکیان بە دەست کەوتە گەڕان تا لە پڕ بە زار‌و ئاخاوتنێکی لەرزۆک وتەتەلەوە وتی :
ئەوە بابمانە....لۆ نیشانیش شەویلاگی سەرەوەی لەحیم کراوە. کە لێی ورد بوونەوە، راست بوو، قسەکەیان بوو، بوو بە تەرم و بە کۆمەڵ هەڵیان گرت ودەریان کرد...قیژەی ئافرەتەکە جارێکی دیکە بێدەنگی ئەو ناوەیان شکان : ئەی هاوار...چاوم کۆرە بن...بریا ئەوهام نەدیتبای..بابۆ...خوایە ئەو زوڵمە قبوڵ نەکەی..بابۆۆۆۆۆۆۆۆ
تابووتێکیان هێناو ئێسکەکانی تەرمەکەیان خستە ناو‌و لە سەریشیان نوسی شەهید (مستەفا )بەربەر....لە دواییشدا تەرمێکی مێردمنداڵانە لە ئامێزی شەهید دکتۆر(یوسف) دا دۆزرایەوە، ئەویش شەهید (گەیلان)ی کوڕی مام (مستەفا )بەربەر بوو، بە قەمسەلە موشەماکەی وپانتۆلە قوماشەکەی ناسرایەوە...
لە ناوەڕاستی حەشامەتی تەرم وتابووتە پڕەکان، فریشتە کچێکی شۆخ وشەنگ، ناسک وورد، بە کراسە گوڵنازە تاریکەکەی، وەکو ئەوەی پەرییەکی رۆحدار بیت ولەو دیو دونیا هاتبێت،بە هەنگاوی ورد‌و ناسک لە نێوان تابووتەکان ئەهات وئەچوو، چاوە رەش ئەستێرەییە کانیشی یەکبینە لە رامووسانی ناو‌و نوسینەکانی سەر تابووتەکان بوو، دیار بوو لە فەرهەنگی رابردووی ئەودا خەمێک هەبوو، ئەمڕۆ دەبوو بە واقیع، لە پر سیمای پڕ تاسەی هاتەوە یەک ورەنگی گۆڕا، جووڵەی شل وسەرتاپای شلەژا، هەناسەیەکی تەزیو بە گەروویدا هەوراز چوو، تاوێک راماو خەیاڵی بیرەوەریەکی خۆشیش تاوێکی کەم لەو گۆڕەساتە دووری کردەوە، دواجار لەگەل رژانی چەند تنۆکە فرمێسکێک لە چاوەکانی، راچەنی وگۆنا سوور‌و سپیە تۆزاویەکان خۆگەلەیان گرت....
دوا تەکان...خێرا دەست وبرد بە دەستی راستی ئەڵقە پەنجەکەی دەستی چەپی بە زۆر دەرهێناو تاوی دا تابووتەکەو کفنەکەی لاداو گریان شەپۆلی بۆ هێناو لە پڕمەی قیژەیەکی دا‌و بە پەلە ئەڵقەکەی ناو لەپی دانا تەکی وبێ ورتەو ئاوڕدانەوە کەوتە هەنگاوو راکڕدن ولە بەردەم بینین ون بوو...
خۆر وردە وردە ئەیەویست بخزێتەوە جێ ئارامگەی رۆژانی، دەنگی تەقەتەقی پاچ وبێڵیش لە دوورەوەو لە زۆر لاوە، دەبیستران وشەرحی خەمی ئەو خەڵکەو حەشامەتی ئەو مەرگەساتەیان رائەگەیاند، زۆربەی ئەوانەی تا دوێنێ کەسێکیان لێ ون ببوو، ئەمڕۆکە بە هەلیان زانی و روویان لە هەڵکەندنی ئەو گۆڕستانە کرد بوو، لە لاپەڕگەیەکی ئەو گۆڕستانەش، پیرەژنیکی بەساڵاچوو، لەگەل جەند کوڕ‌و کاڵێکی خۆی، هێور هێور دەمی چاڵەکانیان بە پاچ وقازمەی دەستیان دائەپچڕی وبە بێلیش خۆڵەکەیان فڕێ ئەدایە دەرەوە.... پیرەژنەکەش بە مست ونینۆک وچڕننوک، کەوتبووە وێزەی چاڵ وشەڕێکی دژوار لەگە خۆڵەکە، بە بێ ئەوەی تاوێک بۆ پشوویەک دەست هەڵگرێت، لە خەمی دیتنەوەی تەرمی ئێسکینی کوڕەکەی هیچ شتێکی دیکەی بە بیر نەبوو، کەچی بێ ئەوەی هیچ سۆراغێکی رۆلەکەی بکات، دوای کردنەوەی چاڵی هەشتا گۆڕ.....
ئەو رۆلەی چەندین ساڵ بوو ون وگۆڕ غەریب کرا بوو، ئەویش رۆژێک لە رۆژان پارتیزانێکی پێشمەرگەی کۆڵنەدەر بوو، لە هەڵمەتی (بەعس)ی قڕان وخەبات لۆ ئازادی‌دا، شەوێک کەوتە کەمین و بە تەرمەکەی بە شەهیدی کەوتە بەردەستیان.....
ئەو رۆژە..کێڵەکان، لە هەموو لایەک قیت قیت ئەهاتنە بەرچاو، بەڵام هەندێکیان داهۆڵ ئاسا وەکو بوکی ناو شیناویان، لەتە کراسێک، پارچە جەمادانیەک، تیزماڵە رانکێک، باسکی کراسێ کەوێیەک، یاخەیەک، دۆخینێک، پشتێنێک، چارۆگێک بە سەریاندا شۆڕ کرابوونەوە، لەبەر ئەوەی هەر کەسێک پاش گۆڕ هەڵدانەوەو گەڕان بە دوای کەسەکەی خۆی، ئەگەر نەیدۆزیبایەوە، ئەو شتانەیان وەکو نیشانەیەک بە قەدی کێلەکان هەڵئەواسی، بۆ ئەوەی خاوەنەکەیان کاری گەڕانیان ئاسانتر ببێت.....
بۆیە..ئەو رۆژە چاڵەکان وەکو هەڕاجخانەیەکی جلوبەرگ ئەهاتنە بەرچاو، بەڵام هەڕاجێک کە گێڕانەوەی هەزارەها چیرۆک وکارەسات ومەینەتی ومەرگەساتی ئەو خەڵکە دلێرە بوون کە لەبەر ئەوەی (کورد) بوون بەو شێوەیە (بەعس) تەرم وگۆڕ بزریان کرد بوون.....
وردەوالەو پاشماوەی جلەکانی سەر کێلەکان...وەکو ئاڵایەکی جەنگ وشەڕی مان ونەمان لەبەردەم کزە خەزانەکەی پاییزی ئەو ساڵە، باوەشێنیان بە خەمی ئەو کەس وکارە ئەکرد کە بۆ گەڕان ودۆزینەوەی کەسەکانیان هاتبوونە سەردانیان، زۆر کەسیش بەردەوام وبێ وچان لە پێچانەوەی توولە رێیەکانی نێوان گۆڕەکان بوون، لەو کاتەش کە سەرتاپای گۆڕستانەکە نغڕۆی تەقە تەقی چال وقۆرت لێدان ونرکەو ناڵەو شینی ئەوانەی ئەبوونەوە خاوەنی کەسەکانیان، لە سوچێکی ئەو ناوەدا لاوێکی کەڵەگەتی خوێن گەرمی، پێست رەنگ ئەسمەر، بە تەوژم وهەنگاو گورج و بە پەلە بێ ئەوەی تخووبی گۆڕێک لەگەل گۆڕێکی دیکە ببەزێنێت زۆر پەرۆشی ئەوەی پێوە دیار بوو، بیەوێت خێرا دەستلەملانی برا گەورەکەی ببێتەوە، بەڵام برا جگە لە تەرمی ئێسکێک شتێکی تری زیندوو نییە......
کە ئەوت دیت یەکاو یەک، کەسێتی وبیرو باوەڕە پۆڵایینەکەی براکەی ئەوت وەکو فلیمێکی دراماوی سیناما لەبەردەم خەیاڵتدا خولایەوە :
" گەجێکی بوێری چاو نەترس، باڵا مام ناوەندی، تۆزێک ئەسمەرو نەختێکیش سپی رەنگ، رێبوارێکی سەرسەختی کاروانی سەختی ئازادی، لە خەم وئازاری گەلەگەی شتێکی دیکەی لە کۆڵ بارنەکردبوو ودەروێشێکی تەریقەتی(کۆمەڵە) بوو، بە کەشکۆلی بیر‌و باوەڕەکەی ، بێباکانە رێگای هات ونەهاتی خەباتی ئەبڕی، دڵی ئارامگایەکی بە ئەمەک وبەوەفای پڕسۆزو ئەوینێکی بێگەرد بوو، برینی جەستەی زامی کۆمەڵەکەی بوو، شاسوارێکی سەرشەقامی راستی بوو، بە ئاسانی کڵپەی هەست ونەستەکانی دانەئەمرکا، هەمیشە بە دەم سروەی هیوایەکی گەش تاوی ئەدا خۆی وئەمڕۆی نەبەزیوی لا لا چاکترو بەهادارتر بوو لە بەیانیەکی پڕ لە شەرمەزاری ونەگباتی وسەرکزی، بەردەوام خودانی ئەو پەیڤانە بوو، لە نێوان لێوەکانی ئەهاتنە دەر :
"پێویستە شتێک بکەین ولە بیر نەکرێین...خەبات بە بێ ماندی بوون و قوربانی دان شتێکی بێ مانایە....یەکێک بەرنامەو کاری گۆڕانی کۆنەلگایەک وبەدیلی رژێمێکی لە ئەستۆ گرت بێت، ئەبێت ئامادەیی قوربانی وهیلاکی زۆر بێت،بەڵام هەرگیز نابێت ناخمان ماندوو بێت..."
ئەو مرۆڤە بوو کە هەرگیز بیری لە دوارۆژو ئایندەی خۆی نەئەکردەوە، خەبات وبەرگری کردن لە وڵات ومافە رەواکانی گەلەکەی باشترین گەنجینەی بوو، لەسەر گەیاندنی ئەم پەیامەش گەلێک جار هەڕەشەی لە ناوچوونی لێکراو لێکۆلینەوە دژوارەکانی زیندانی (فاشستەکان)ی دیت، بەڵام بێ ئەوەی ورەی دابەزێت وئازاد بوو بە بێ ئەوەی کەلکێک بە (بەعس)یە نەگریسەکان بگەیەنێت، تا دواجار جارێکی دیکە هاوڕێیەکانی کەوتنەوە بەر شاڵاوی گرتن وکە (شێروان)ی براشم یەکێک بوو لە گیراوەکان، ئەو لە پەلاماری گرتنەکە رزگاری بوو، دوای ئەویش گەیشتە ئەوەی ئازادی راستەقینە ئەوەیە لە تەک هاوڕێیەکانی زیندانی بژیت، سەرلێ شێواو مەست وبێ ئاگا ئەخولایەوە، بۆیە دواجار لە نەعرەتەی دا، بڕیاریدا جیتر بەو دەردە خۆی گرفتار نەکات وبە دەستی خۆی خۆی تەسلیمی (دائیرەی ئەمن) بکات لە بەرامبەر هاوەلەکانی ئەیگوت :” ئەمن...لۆ خۆم بشارمەوە...خۆ من هیچ تاوانێکم نەکردووە...پیاوکوژ نیم...دز نیم...بێ ئەخلاق نیم...ئەوان تاوانبارن..پیاوکوژن...نابێت خۆم بشارمەوەو بترسێم...من نا‌ترسێم ئەوان ترسنۆکن...چیتر خۆم ناشارمەوە...چ ئەبێت با ببێت...ئازادیەکی بێ ترسم ئەوێت...من لێیان نا‌ترسێم.. با باش بزانن.. چیتر دوور نابم لە هاوڕێ بوێرەکانم..من ئەڕۆم وئەبێ بڕۆم خەبات وهاوڕیەتی ئەوەی لە من ئەوێت..."
ئەو دیمەنە بیرەوەریەکی زیندووە، هەرگیز لە یاد ناکرێت وبە نەمری ئەمێنێت ونامرێت..هەر ئەو جارە بوو بە پێی خۆی ریێگای کاروانی چارەنووس نادیاری هەڵبژاردو چووە زیندان ... (ئەمن)ەکان ئەو جارە قینی کۆنیشیان لێ نوێ کردەوە، بۆیە دوای ئەوەی زانیان هیچ کەلکێکی لێ نابینن، هەر لە کاتی لێکۆڵینەوە بە فیشەکێکی زەرد دڵی گەرم وگوڕیان بۆ تاهەتایە ساردکردەوە...."
لەگەل هامشۆو چرپەی هامشۆکەرانی سەر گۆڕەکان کە هێشتا لە حەشری چاڵ هەڵدانەوە خەریک بوون، هاتیتەوە واقیعی خۆت کە تەماشات کرد، براکەی ئەو کۆڵنەدەرە هەر بەردەوامە لە گەڕان، لە لاپەڕگەیەکی نزیک چاڵی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی شەهیدەکان، لە پڕ هەڵوەستەیەکی کرد‌و پارچە قوماشێکی سەر کێلێک سەرنجی پێ بڕی وهەنگاوەکانی لە رۆیشتندا پێ راگرت، کە دیقەتی دا‌و لێی ورد بووەوە، یەخەو لاسنگی کراسیکی پیاوان بوو، ئەو کراسەی چەندین جار بە بەر کەمەرو بەژنی براکەی بینی بوو، کە نیگاکەی قووڵتر تێ بڕی، قۆپچەکەی دیت، ئیتر قرچە لە بەندی دەروونی هەستا، چاوە پڕ تۆزاویەکانی ئاویان کرد‌و دیمەنێکی زۆر دووریان لە بەرچاو لێدایەوە....
" ئەو رۆژەی هاتەوە یاد...کە ئێوارە بوو رۆژ تازە لە پاشەکشەی خۆر ئاوابوونی خۆیدا بوو، ئەویش بە کۆڵێک هیواو دڵخۆشی یەوە بەرو ماڵ دەهات، هەر لە دوورەوە هاواری کرد :
- وەرگیرام.... وەرگیرام....لە (جامعە)ەی (موسل).. وەرگیرام..
بە بزەو خەندەی ئەوەوە، دەروونتان فێنک بووەوە، بەختەوەر بوون، کە دانیشت سەر بووردەکەی بگێڕێتەوە، ئێوە لەگەل دایک وباوک وهەمووتان گیانتان ببووە گوێچکەو زۆر بە هێمنی گوێتان لێگرت بوو، لە پڕ کیسە (عەلاگە) نایلۆنەکەی بن هەنگلی دەرهێناو نایلۆنێکی هەڵپچڕی، کراسەکە دەرکەوت، یەکاویەک کراسەکەی کردە بەری، پڕ بە لەشی بوو، زۆر دڵخۆش بوو، بەڵام هەرچەند تەماشای یەخەکەی ئەکرد دڵی ئەگیراو زەوقی تێک ئەچوو، چونکە مۆدیلی یەخەکە بە دلی خۆی نەبوو، تۆ پێشنیارت کرد، ئەگەر قۆپچەیەک لە خوار یەخەکە بدرێ، ئەو کات رێکتر دێتە بەرچاوو شێوەکەی ئەگۆڕێت، هەر ئەو قۆپچەیەش بووە هۆی زیاتر، کراسەکە بەر دڵی بگرێتەوە..."
بە یاخەو لاسنگی کراسەکە هاتەوە خۆی ولە سەر گۆڕی براکەی لەرزێکی گرت، ئنجا پارچە قوماشە رزیوەکوی توندتر بە سنگی یەوە نوساند، پڕ بە دەم هاواری کرد :
-(محەمەد) ... (محەمەد) ...برا شیرینەکەم..
بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە، بە پەلە خۆی گەیاندە لای دایک وباوکی کە ئەوانیش هەر لە خەریکی گەڕان بوون بە دوای کوڕەکەیان، شەهید (محەمەد قادر) ..دەستیان کرد بە گۆڕ هەڵکۆڵین، تا گەیشتنە لاشەکە، پانتٶلێکی رەنگ خۆڵەمێشی وکراسێکی سپی درەکەوتن، ئەو بەرگەی کە دواجار بە جلی رەسمی (زانکۆ)وە گیرا، ئیتر خامۆشی دەوری نەماو ناڵەو گریان ورۆرۆی پیاوو ژنەکان بە شێوەیەک تێکەڵاوی یەکتر ببوون، لێک دەرکردنی دەنگەکان شتێکی ئاسان نەبوو....
کات ..هێدی هێدی دائەچۆڕا...شوێنیش هەر هەمان شوێن بوو، لە هەوڵی دەرهێنانی لاشەیەکی دیکە بوون، دەنگ بەرەو سەرەوەی قۆرتەکە هەڵکشا، ناوی مام (مستێ) بیسترا کە بە کورتە شڕەکەی ناسرایەوە، لەگەل بیستنی ئەو ناوە، بیرت دیسان کەوتە گەڕان بە ناو یاداشتی بیرەوەریەکان...
" لەو دیوی جیهانی دەرەوەی زیندانەکەتان، دونیا بەرەو تاریکی ئەچوو وشەویش لە هەوڵی باڵ کێشانی بوو بە سەر ئەو ناوەدا، لەلای ئەنگۆش تاریکی تاریکترو زیندان زیندان تر ئەبوو...رۆژ بە رۆژیش هێزتان دائەهیزراو لەشتان لاوازتر ئەبوو، نزیکەی مانگێک بوو لەو ژوورە بچوکەی، ناویان نابوو، ژووری(حەرەس) لە (دائیرەی ئەمن)ی (هەولێر) ئێوە بیست وهەشت کەس خەڵکی (شەقڵاوە)، لەو ژوورە رۆژو شەوتان بە سەر ئەبردو چاوەڕێی چارەنووسێکی نادیاری خۆتان ئەکرد...
ئەو ئێوارەیە، بۆ یەکەم جار دوای بە سەرچوونی ئەو ماوەیە، چەند سیمایەکی نامۆی بەو ژوورەتان وناسیاوو خزمیش بە خۆتان، لێ هاتنە ژوورەوەو بوونە مێوان کە ئەوانیش هەر لەگەل ئەنگۆ لە هەمان رۆژی رەشبگیری یەکە، گیران ئەو ماوەیەش لە زیندانی (حجز) بوون، کە دەرگای ژوورەکە پاش تەقە تەقە بێزارکەرەکە دەرزی تێکەوت، یەکەم سیما، دەم وچاوی پڕ‌و خڕ‌و خەپی مام (مستێ) بوو، ئنجا مام (حمید)و (شێروان)و مام (مستەفا )و (گەیلان)و (ئەحمەدە فەندی)و ( قادر‌و خالق و وسوو)و مام (حەسەن زەخۆک)، یەکەیەکە بە ژوور کەوتن...
تاکە ئێوارە بوو، کە زەردەخەنەی تازە ئەزا سەر زارتان، لە لایەک بە تامترین ژەمی خواردنتان ئەورۆژە تام کرد، ئەویش سەموون و خورما بوو کە لەوێ شتێکی خۆش بوو، لە لایەکی دیکەش، تازەترین دەنگ وباسی شار‌و دەرەوەتان دوای (٢٨) رۆژ، بە دەست گەیشت، دوای ئەوەی جەوی ژوورە نەگۆرەکەتان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک گۆڕاو قسەو باسی تازە باس کرا، تەقە تەقەی شیش وقوفڵی دەرگاکە هەمووتانی راچلەکان، لە زینداندا ئەو دەنگە ناخۆشترین وقێزەونترین دەنگە ئەبیسترێ، لەگەل ئەو دەنگە هەر کەسێک وا هەست ئەکات بە دوای ئەوەوە هاتوون وئەیبەن بۆ (تعزیب)کە بە ناوی لێکۆڵینەوەیان ئەکرد.....
خامۆشی سەر لەنوێ دایپۆشین، هەموو رستەکان لە نیواو نیو لە یەکدی پسان، دەرگا واڵا بوو ئەمنێکی زەبەڵاح و رەشی چڵکن، چاو دەڕپۆقیو بە ژوور کەوت، لیستێکی ناوی خستە بەر چاو، یەک لە دوای یەک ناوەکانی ئەخوێندەوە، دوای چەند ناوێک ناوی تۆ‌و (شێروان)ی برات هاتن، براکەی دیکەشت (نەریمان) هەستاو لەگەلتان ریزی گرت بۆ چوونە دەرەوە، هەرچەند کەس لێرەدا نازانێت بۆ چییەو بۆ کێندەرە، بەڵام لەو کونجە بەر تەسکەدا ناو بانگ کردن هەرخۆشەو تامێکی تری هەیە، بۆیە برا گچکەکەشتان حەزی نەئەکرد لێتان بترازێ، بەلام کە ناوەکان تەواو بوون، ئەمنەکە دەستی کرد بەژماردنتان، یەکتان زیاد بوو، ئەویش (نەریمان) بوو، ویستت دڵنیا بیت کە ناوەکەی ئەویش لەگەلتان نیە لێت پرسی، بەلام وەڵامەکەی ئەو بە نا بوو، هەر ئەو (نا)یەش بوو، بوو بە ناپاڵمی لێک بوونتان وجارێکی تر ببڕای ببڕ یەکترتان نەدیتەوە......
یەک دوو تنۆک ئاوی گەرم تزایە ناو چاوی، ئێمەش چاومان تەڕو گەرم بوو، رەنگی بە تەواوی هەڵبزڕکا هیچ شتێک لە لێکدابڕانی بێ ویستی خۆشەویستان نیە، چەند زۆرت لە خۆت کرد بۆ ئەوەی لەو کاتە قسەیەکی باش ولە جێی خۆی بکەی ، بەلام پێت نەکرا دوا جار دەمت لێک کردەوە : گێ مەدێ ....خۆت تەنگاو مەکە... ئەتوو دەر ئەچی..پێ ئەچێ ئێمە بمێنینەوە..خۆت راگرەو بە قوەت بە....دوا زەردەخەنەی زەردت لە سەر لێوە هیشک وبرینگەکانی بینی، چونکە بەلای ئەو کۆشکێکی خۆشی لە بەردەمیدا هەرەسی هێنا، چۆخەڵێکی (حاجی سەبغەت) بۆ بە جێ‌ما بوو، کردتە دوا دیاری وداتە دەستی....بێ ماڵئاوا دەرچوون وپێتان هاویشتە ئەودیو ژوورەکە، لە دوا درزە باریکەلەکەی دەرگاکە دوا جار (نەریمان)ت لە سەر پێ دیت کە دەست بۆ چاوی فرمێسکاوی ئەبرد هەر ئەو لێکترازانەش بوو، شەهید (سەفین)یشیان بەر لە مانگێک لێتان دابڕان،ئیدی چیتر نەگەیشتنەوە یەک، ئەوان لە لایەک وئێوەش لە لایەکی دیکە، دوای چوار ساڵ ئێستا بە دوای ئێسک وپروسکەکانیان لە سەر ئەو چاڵانە ئەگەرێی...."
لەگەل قیژەی ژنێک راچلەکای کە تاماشات کرد ئەوە تۆ لە ناو چاڵەکەی گۆر بزران دایت...
لەو بەریش چاڵە درێژکۆلەکە ئاوەزێ ئاسا بڵقی ئێسک وپروسکی ئەداو لاشە جوانەمەرگەکانی شارەکەمی تێدا ئەزا، ئەوانیش جارێکی تر ئەبونەوە تەرم وتابووت....سێ، چوار کەللەسەری دیکە سەریان دەرهێناو بە چاوە قووڵ وزەقەکانیان بە رووی کەس وکارەکانیان بێ‌دار بوونەوە، هەریەکە لەو خەڵکەش بە پڕتاو هێڕشیان بۆ بردن، لەولا مام (حەمید) بە تەنیاو دوور لە رۆلەکەی (شێروان) ناسرایەوە، لەو بەریش لاشەیەک بە تاکە پێڵاوێکی رەشی رزیوی پۆلیسی، ئەبێتەوە تەرم ولە لایەن ئەو دوو کوڕە گەنجەی سەرنجیان تێئەبڕی ناسرایەوەو لە پڕ زاریان وەکو تەڵەی تەقیو لێک ترازاو بە جووتە هاواریان کرد : " بابۆ...بابۆ...بە قوربانت بین ....بابۆ....بابە گیان.."
لێرەدا، مرۆڤێکی مەزنی مامۆستا کە سەدەها نەوەی فێری خوێندن ونوسین کرد لەو شارە بە پێڵاوەکەی ئەناسرێتەوە، کەسایەتیەکی دیار لە بڕی بە مێژووە بە نرخەکەی، قسە تەڕو خۆشەکانی بناسرێتەوە، بە لینگە پێلاوێکی لە کەڵک کەوتوو ئەناسرێتەوە، لاشە دەرهێنراو بووە تەرم و ناوی لێ‌نرا (ئەحمەدە فەندی).....
(ئەحمەدە فەندی) ئەو زادە زیندووەو سەبازە نەناسراوو نەمرەی (شەقڵاوە) بوو، مێشک ودەروونی ئاوایی بە چەمکی زانین ئاوەدان کرد‌و بە جۆگەلەی فێر بوونیش ئاویانیدا، بۆ یەکەمجارو یەکەم کەس بوو، ناوی (ئەفەندی) بە ناوەکەی لکێندرا، ئەو مامۆستا بەرزە هەر زوو کەوتە هوشیار کردنەوەو پەیامی (بخوێنە) لۆ ئەوەی بگەیتە (ئامانج)، لە سەر سەکۆی مزگەوت وسەقاوو کەندەران وکەلاوەو سەربانی کۆلیتەکانی (گوندی) و(دەنگارە)و (تەمتەمان) بانگەواز ئەکرد، وانەی ئەلفوبێی ژیانی نوێی لە نوێ بە کەس وکارەکەم وتەوە....
لەولای چاڵەکەش، لاشەیەکی دیکە بە بە هۆی کیسە نایلۆنێکی سووری پڕ (حەب)، لەگەل شانەیەکی سەر داهێنان بووە، تەرم وجەستەی شەهید (محەمەد مستەفا) .....
چاڵەکە تا دەهات رووداو‌و کارەساتی سامناک وخەمناک ونامۆی تری لە ئامێز ئەگرت، ئێستا سەرجەم ژمارەی ئەوانەی بە دەوری تابووتەکان ئەسوڕانەوە، زیاتر بوون لەوانەی هێشتا چاویان لە چاوەڕێی دۆزینەوەی کەسەکانیان دایە، زیڕەی شۆخە کج وقەیرەژن وبیوەژن وپیرەژنەکان..بەدەوام لەگەل زیرەی دادڕان وبڕانی خامی کفنە سپیەکان، لە کشان و هەلبەزیندا بوون......
لەو ئان‌و ساتەشدا، پیرەژنێکی پشت کۆم بە لۆقەلۆق، هێور هیور ئەخشی وتا خۆی خزاندە سەر تۆپەلێک جل وئێسک. وەکو ئەوەی گەنجینە لێ دزراوەکەی دۆزیبێتەوەو بە خشکە خش خۆی گەیاندە سەرو هەناسەیەکی ساردی هەڵکێشاو وەکو بیەوێت لەگەل ئەو تۆپەلە سارد‌و سڕەی رۆژێک لە رۆژان مرۆیەک بووە، هارو هاج، کەڵەمێردێکی دەنگ زولال، بەجووتە هەناسە بدەن، بە چاوی ئاو تێزاوەوە زیاتر لێی نزیک بووەوە، پر بە دڵ هەناسەیەکی تریشی هەلکێسا ئەو جارە وەکو ئەوەی کوڕەکەی بۆن بکات وبە بۆن بیناسێتەوە، پاش تاوێک ئنجا لەسەرەخۆ کەوتە دەست کوتانی تۆپەلەکە، یەکەم شت قەمسەلک کوڵکنەکەی هەتە بەر دەست، دەستێکی پێ داهێناو ئنجا لەگەل زڕەی زنجیرەکەی ئەیهێناو ئەیبرد دڵی لەرزاو هەڵوەستەیەکی یەک جێی کرد، کسپەی کۆستێکی کۆن ونوێ بە دەروونی چزا یەکاو یەک ئەو رۆژە خۆشەی هاتەوە بەرجاو :
"لە بازاڕەکە قەیسەری بن قەڵاتی (هەولێر) بوون، بە دوای قەمسەلەیەک ئەگەڕان لە پڕ ئەو قەمسەلک کوڵکنەکەیان بە بەرچاو چەقی وکوڕەرکەی زۆر کەیفی پێ هات و پارەتان دا‌و کڕیتان..."
لێوی کەوتە تەلەکە سەماو لەرزین دەمی داپچڕا، چاوەکانی چۆراوگەیان گرت، نوزەیەکی کز لە گەروویدا هەوراز چوو :
" هاوار هەیش..هاوار بە مارم...یاخوا جەرگتان گرێ گرێ بی...بەو جەرگ سوتانەم ....یاخوا دەبەرت مرم....سەبیلە نازدارەکەم.... فەلاحۆکە،...ئەوە خۆ ئەتووی...لێرە کەتی... هۆ مەلا فەلاحەکەم...."
تابووت هات وکفنیان هێناو ئێسکەکانی ئەویشیان لە ناودا پاڵ خست وبەرێکرا...لە لایەکی دیکەش دەستەیەکی تر بە سەر کۆمەلێ ئێسک خڕ ببوونەوە، لە ناویشیاندا کوڕێکی مێرمنداڵی چاو زیت، بە چاو و خشاندن و دەست لێدان لە براکەی ئەگەڕا، یەک دوو تنۆک بەرچاوی گرت ودەستەکانیشی لە گەڕانە راگرت، ڵێیان پرسی :
" چیە لۆ راوەستای...ئەلێی براکەتە..."
ئەویش بە زمانێکی لە گۆ کەوتوو ودەنگیکی پڕ لە گریان هاتە قسە :
" بەرێ....ئە..ئەرێ...وە...وەللا...براکەمە....حەمیدە.."
(مەجید) راستی ئەکرد براکەی بەو شۆڕتە سوورە وەرزشیەی کە تەنیا ئەو مابووەوە، براکەی ناسیەوە، کە لاشەکە ئەو ناوەی لێ‌نرا تۆش یەکاو یەک خەیاڵت بۆ دوور گەڕایەوە و ئەو رۆژەت هاتەوە بیر :
" کات ئەو رۆژە بە سەر پشتی کیسەلێکی پیرەوە بوو لە بەردەمتانە نە ئەڕۆیشت، گاسنێکی جوتیاری گا لێ مردوو بوو بە جەستەتانە چەقی بوو ، هەچەند تەکان وهەڵپەتان ئەکرد هیچتان پێ نەئەکرا، راکردنێک بوو لە هەمان خوول، هەر سەرە چرکەیەکتان ئاوزینگدانێک بوو، رۆحتان ئەداو بەرگریتان لە مانەوەی خۆتان ئەکرد...بە دەست وچاو بەستراوی فڕێ درابوونە دواوەی شڕە (ئیڤا)ەکە، یەک لە تەنیشت یەکیان دانا بوون، هەمان رۆژی گیرانەکە بوو بەرەو (هەولێر)یان ئەبردن، ئەنگۆش هەریەکە لە ناو رابردوو ویادەوەریەکانتان مەلەوانیتان بە خەیالەکانتان ئەکردو نەتان ئەزانی بەرەو کوێ ئەتان بەن وچیتان لێ ئەکەن... (حەمید) کە لە تەنیشتەوە بەبێدەنگی هەڵکورما بوو، لەسەرەخۆ هاتە قسە:
" لۆ خۆمان فڕێ نەدەین...مەجالە...با هەلێین ...بەشکم قورتار ئەبین..."
تۆش ئەتزانی ئەوەی ئەو بیری لی ئەکاتەوە (موجازەفە)یەو ئاسان نیە (ئیڤا)ەکە زۆر بە خێرایی ئەڕۆیشت وئێوەش دەست وچاوتان شەتەک دراو‌و پاسەوانەکانیش بە تفەنگەوە لە نزیکتانەوە چاودێریان ئەکردن، نەئەکرا بیر لە شتی وا بکرێتەوە، لە لایەکی دیکە تۆش بە تەنیا نەبووی وسێ براکانیشت لە هەمان(ئیڤا)ەکە لەگەلتە بوون، بۆیە ئاسان نەبوو بیر لە بڕیاری وا بکەیتەوە، رووت تێکردو لەسەرە خۆ پێت گوت :
" کاکە فکر لەوە مەکەوە زەحمەتە...."
بەڵام ئەو دیسان هەلی قسەی دروست کردەوەو گوتی :
" خۆ تازە بمانەوێ ونەمانەوێ...هەر دەرناچین....ئەمانکوژن....مادام وایە ....با بە خۆمان ئەو مردنە هەڵبژێرین...محاوەلەیەکە...یان دەرئەچین.... یان تێئەچین..... "
کاکە(حەمید) ئەتوو ئەوە یەکەم جارت نەبوو بیر لە پلانی یەک لایەنەی کۆڵنەدەرانە بکەیەوە، ئەتوو کەسێکی ئاسایی نەبووی هەمیشە پێشمەرگەیەکی نەناسراوی ناو شار بووی، سەر بە هیج پارت ولایەنێکی دیاری کراو نەبووی ولەگەل هەمووشیان بووی، ئەوەی هاوکاری لە تۆ بخوازی با یارمەتیت ئەداو تەنیا بۆ (کورد)ت ئەکرد، زۆرت حەز لە هەوڵ وهەلپەی نوێ و تاک وتەرا بوو، لەو رۆژەی تۆ دەرکەوتی هەڵۆیەکی ئازاش لە سەر دار‌و دەوەنی زاکیرەی ئاوایی شارەکەم هێلانەی کرد‌و رۆژ بە رۆژ بە داستانەکانی تۆوە دڵخۆش ئەبوون....
گچکەو گەورە خۆشیان ئەویستی، بۆ (بەعسیەکان) دێوەزمەیەکی تۆقێنەر بووی شەوانە خەوت لێ ئەزڕاندن، پاڵەوانێکی چاونەترس بووی هەڵمەتی شێرانەت ئەبرد، هەڵۆ رۆژ بە رۆژ هەڵمەتەکانی بە گوڕتر ئەبوون وکوڕگەلیش بەردەوام خەونیان پێوە ئەدیت، هەر ئەتوو بووی ئەو رۆژەش کە لە رۆژی (پارێزگا)دا، لە(شەقڵاوە) (محافــظ)ی ترسنۆک(ابراهیم زەنگەنە)ت، زارەترەک کرد‌و لە بەرامبەر ئەو نارنجۆکەی لە (سەفین)ت تەقاندتەوە، ناچار بە تاکە پێلاوێک هەڵات وخۆی دەرباز کرد....
کەسێک نەبوو هەول نەدات بزانێت ئەو هەڵۆیە ناناسراوە بناسێت، بەڵام تۆ کەس نەیناسیت وهەر نهێنی بوویت، تا ئەمڕۆکەش هەر نهێنی وژیانیشیان بە نهێنی لە ناو بردی، ئەوە ئێستاش ئێسک ئێسک لێت ئەگەڕێن وئەتدۆزنەوەو پارچەکانت گل ئەدەنەوە....."
لە کاتێکدا،(بەعس) سات دوای سات (فەزیح)ەکانی زۆرتر ئەبوون، ئەمڕۆش لە سایەی راپەرینی بەهاری ١٩٩١ئەو پارچە زەویە ئەبێتە (گۆڕستانێکی بە کۆمەڵ) بۆ گەلەکەمان، رێکخراویکی جیهانی کە لە داکۆکی کردنی مرۆڤایەتی کار ئەکات (یوئێن)، لە بەردەم مەرگەساتی ئەم کارەساتەمان، دۆش دائەمێنێت و نازانێت چی بکات و چ بە خەڵک بلێت، خەڵکیش لە چاوەڕێی ئەو هەلوێستەی ئەواندا نەبوون، ئەوان ئەوە یەکەم جاریان نیە بە گوێرەی بەرژەوەرندیەکانیان هەڵوێست دەڕئەبڕن، ئەگەر هەڵوێستێکیش پێویست بە دەڕبڕین نەکات ئەوە بە کارێکی ناوەخۆی ئەزانن وقەراقوپی لێ ئەکەن، بەلێ ئەو رۆژەش لە کونجێکی رۆژهەلات وولاتی ئێمەش میحرابێکی راستی بە سەر خۆی ئەڕوخێت ولە بەرچاوی گەلەکەم ئەو سەکۆیەش رۆلی نامێنێت کە گوایە لە پێناو مرۆڤایەتی هاتۆتە کایەوە......
خەڵکەکەی سەر گۆرەکە، بەردەوام بوون لە لاشە دۆزینەوەو گەڕان بە دوای ئێسک وتەرمەکان، لاشەیەکی دیکە دەرکەوت پاش تاوێک تەماشا کردن، بە هۆی بلوزە سوفیە رەنگاو رەنگەکەی بەری، لاشە ونجڕ ونجرو پەڕۆ پەڕۆکە بووە تەرمی (نەوزاد) هاوارێک لە دەمی ژنێکی جل رەشی زەحمەتکێش کە کار‌و بێوەژنی پشتی کوڕ کرد بوونەوەو بە هیوای گەورە کردنی کورەکانی ژیانی بە سەر ئەبرد، ئەویش دەنگی پلکە (رابی) بوو کە هاواری ئەکرد:
" نەوەکەم...ئەوە ئەتووی...خۆ هێشتا ئەمن ژنم لۆ نەهێنا بووی... کورە جوانەکەم...ئەمن چەند سارە بە دووت ئەگەڕێم.....بتبینمەوە.....خۆ ئەوهەم نەئەویست..... بە ئێسک بتبینمەوە...."
تۆش لەگەل بینینی بلوزە رەنگاورەنگەکەی جارێکی دیکە کەوتیە ناو گۆمی خەیاڵ وبیر کردنەوە لە رۆژانی رابردووی زیندان....
" ئێ باشە نەوزاد...ئەتوو پێم نالێی ئەو سۆلە کچانیەت چیە کردۆتە پێ...دیارە هی کچێکە زۆرت خۆش ئەوێ...."
من ئەمزانی شەهید (نەوزاد) ژنی نەهێناوە، بەڵام کە ئەم دیت هەمیشە ئەو سۆلە کچانیەی لە باوەش بوو بۆنی ئەکردن وماچیشی ئەکردن، شەوانەش ئەبوون بە بالیفێک وسەری پێوە ئەنان،منیش وەکو کەسێکی (فضول)ی حەزم ئەکرد بزانم چیە ئەو مەسەلە، بەڵام هەرگیز لە چاوەڕێی ئەو وەڵامە نەبووم کە گوێم لێ بوو : " نا کاکی خۆم..وا دوور مەڕۆ...ئەو نەعلە هی داکمە..چەند رۆژێک پێش ئەوەی بگیرێین لۆ داکم بە دیاری هێنا بوو...ئەو رۆژەش بە سودفە دەپێم کرد..."
لەگەل بیستنی ناوی دایکی، ئەو دایکە تێکۆشەرەت هاتەوە بیر کە دوای ئەوەی مێردەکەی نامێنێت لە پێناو گوزەران وژیانی منداڵەکانی وەکو پیاوێکی بە جەرگ دێتە گۆڕەپانی کار‌و نان پەیدا کردن، هاوکات لە ماڵیشدا وەکو باوکێک کەلێنی مێردەکەی لە ناو خێزانەکەیانی پڕ کردبووەوە، هەر لەو رۆژەوە بە کاری (فەڕاش)ی لە خویندنگایەکی شار خەریک بوو و کاری بژێوی دابین کردنی دەست پێ‌کرد، وەکو ژنێکی (زەعیفە) نەماو بووە پیاوێک بەکردار بە بێ ئەوەی هەڵگری ئەو دیاردەو سیمایانەی لە روالەتی (پیاو)دا هەیە، هەیبێت لەوانەش (سمێل وردێن)....
لەگەل تەقەی بێل وتابووت وناڵەی شین کردنە، هاتیەوە ناو واقیعی رووداوەکانی گۆڕە بەکۆمەڵەکەو دایکە زەحمەتکێشەکەت لە سەر لاشەیەک بینی، پاش چوار ساڵ خۆ رازی کردن بە خەونێکی مەحال، ئەمرۆکە کەوتۆتە پرسە دانان وتازی مەرگی پاشەبەرەکەی وگردکردنەوەی وردە پەڕۆو ئێسکی تێک ئاڵا‌و پاشماوەی تەرمی کورە جوانەمەرگەکەی...
گۆڕستانی ئەمڕۆکە وەکو هیچ رۆژیک نەبوو، کاتی خۆی خامۆش وبێدەنگ نە چپە ئەهات ونە چرپەشت ئەبیست، بۆ هیچ کەسێکیش نەبوو لە جادە قیرتاوەکە لابدات وبەرەو ئەو شوێنە بچێت، چونکە (منطقة محظورة) بوو، ئێشکگرە کرێگرتەکانی (دائیرەی ئەمن)یش لێی ئەکەوتنە دەنگ ویەخەیان ئەگرت و بە ئاسانی قورتار نەئەبوو، هەموو شتێکی ئەو گۆڕستانەش نهێنی وقەدەغەو بڤە بوو، شەوانە تەرمی زیندوو وجوانەمەرگیان بە دزی ئەهێناو بە شۆفەڵ چاڵیان هەلئەکەندو ژیانی ئەو کەسەیان لێرەدا کۆتایی پێ ئەهێنا....
گۆڕستانی شارەوانی سەر رێی (مەخموور)، شتێک نەبوو نامۆ بێت کە خەڵک ناوی ئەبیست، لە ترسان تووشی راچڵەکان وشلەژان ئەبوون، ئەو پارچە زەوییە بەراوو پڕ بەرەکەتە نەبوو، گۆڕیکی بە سام وتۆقێنەرو پڕ مەرگەساتی مەرگی ناوەختی تاک وبەکۆمەلی گەلێک بوو کە لە پێناو ئازادی خۆی بێدەنگ نەئەبوو وخەباتی بۆ پیادە بوونی ئەو خەونانە ئەکرد کە شەوانە رۆژی پێ ئەکردنەوە، بەڵام ئەوانیش لێرەدا هەموو شتێکیان لێ سەرەمەرگ وزیندەبەچاڵ ئەکرد.....
ساڵ نەبوو خەزانی نەگریسی (بەعس)، هەڕەشەی وەرانی گەنج ولاوی ئاوایی گوندێک شارێک نەکرد بێت، بەر لە چەند ساڵێک پاییزێ، شارەکەمیان بە کارەساتی گرتن وگوللەباران کردنی خەلکەکەم، پاییزیان پاییزتر کرد، کراسی بوکێنیان رەش کرد، کۆرپەلەیان بێ باوک وهەتیو کرد، چەندین ژن وکچیان بە بێوەژن وقەیرە کرد، بەڵام لە سایەی بەهاری راپەرینەوە، هەموومان گۆڕەکانی خۆسەویستەکانمان دۆزیەوەو سەر لە نوێ کەسەکانمان دەرهێنان وبە مەراسیمێکی جوانتر لە نۆژەن ناشتنمانەوە....
کە خۆرەتاو سەری خۆی لە خەنەی زەردی ئاوابوون ئەنا، خەڵکیش لە ململانێی مان ونەمانی لاشەو تەرمەکانیان، تەڕە ئارەقێکی رەش وشینی شەکەتیان دەرئەکرد، چاڵی (مێرگی مەرگ) یش، هێور هێور رووەو خاڵی بوون چۆل بوون ئەچوو، خۆڵە ئاڵەکەش بۆ دواجار ماڵئاوایی لە هاوەڵ وسەرنشینە جوانەمەرگ و(غەدر)لێکراوەکانی ئەکرد، گیانی ناو تابووتە تەختەو شەبکەدارە درێژ‌و باریکەلەکانیش سروودی نەمری شەهیدان وهەڵبەستی نەفرەتیان لە سیمای بەزیوی خۆفرۆش و کرێگرتەکان ئەچڕی......
دوا دیمەنی جەرگبڕ کە کۆستێکی دیکەی ئەخستە دەروون وکسپەیەکی داخکراوی دیکەی بە دڵە ئەچزاند، دایکێکی رەشپۆش ولە خەم رسکاو، پشت وئەژنۆ چەماوە لە تاو ترس وئازاری زیندانی وپێسمەرگەیاتی ودووری ولێکدابڕانی رۆلەکانی، روومەت وگۆنا سیس و ژاکاو، شپرزەو سەرو سیما بێ رەنگ وبێ ئاو، پێلو وبرۆ گرژ، بینایی کز‌و فەوتاو، سەرو پۆتەڵاک شڕ، بسک وکەزی سپی وبەفراویەکی سڕ، هەنگاو خاو‌و شل، جووڵە سست ولەرزۆک، زار‌و قورگێکی وشک ودەمێکی بێ ورتە، هەردووکیان نغرۆی گریانێکی درێژ خایەن، دوو چاوی ماندوو ویاخی لە خەوو شەوگار، جەستەیەکی لاواز‌و رۆحێکی نەبەزی بێ ئۆقرە، وەکو رەشەمارێکی برینداری پەرێشان، جارێک بە لای راست ئەخشاو جارێکیش بەلای چەپ، ئنجا لەسەرەخۆ بە ناو چاڵەکە ئەخزایە خوار، لەگەل خۆم و هەردوو کوڕە سەرگەردانەکانی وێلی دۆزینەوەو گەڕانێکی بێهوودە بوون بە دوای تەرم ولاشەی هەردووکوڕە جوانەمەرگەکانی، بەڵام بێ ئەوەی هیچ شتێک لە پاشماوەی ئەو کوڕانەی بەدی بکات....
کوڕەکانیش بریتی بوون لە (سەفین)، کوڕە مام ناوەنجییەکەی کە گەنجێکی قیت وقۆز، رووخۆش،خوێن گەرم وچالاک لە ژیان دابین کردن وگوزەران پەیدا کردن، روو ئاڵ وسپی، ریش وسمێل خەنەیی، دوو چاوی مەنگ وشین، بۆ ئەو دایکە رۆلەیەکی بە وەفاو کوڕی رۆژو باوک وخەمکێشی خێزان بوو، بۆیە بە لە دەست چوونی ئەو کەسە، هەموو شتێکی لە دەست چوو تریفەی مانگ سوتاو گزنگی بەرەبەیان خنکاو تروسکەی ژیانیش لە بەردەمیدا کوژایەوە، چونکە دوای لە دەست چوونی (مێرد)ەکەی تاکە کەسێک کە بتوانێت کەلێن وکەلەبەرەکانی ئەو باوکە پڕ بکاتەوە، ئەو بوو....
رۆلەکەی دیکەی ئەو دایکە (نەریمان) بوو، هەرزەکارێکی چاوشینی باڵا شاتانی، توولە دار مێوێکی ناسک وتازە هەڵچووی تەمەن بەهاری بوو، پەلکە چنارێکی کەسک وتەڕ، باڵی دەرئەکردو تازە زمانی ئەپشکفت وپێی ئەگرت، لە روانینیشی بۆ ئاسۆی ژیان، رێبوارێکی کەم ئەزموون وهەرزەکار بوو، وەکو مناڵێکی شیرەخۆر بوو هێشتا گەندە مووە سیسەکانی کاڵ وتۆخ نەببوون، گچکەترین زیندانی بوو....
دایکەکە سەرسام وسەراسیمەی گەڕان، بەڵام بێ یەوەی شتێک وەکو نیشانە لە لاشەیەک هەڵکڕێنێت، یاخود بەدی بکات وپێیانەوە بیانناسێتەوە، چونکە ئەو کاتەی هەردووکیان ئەگیرێن جلێکی ئەستووری وایان بەبەر نەبوو، لەبەر ئەوەی هەریەکەیان بە تای بێجامەیەکی تەنکی هاویینی وبە بێ پێڵاو گیران وقۆڵبەستکران، بۆیە ئێستا بە بێ ئاکام وسەرگەردان ئەگەڕێن وشتێک نادۆزنەوە کە بۆنی ئەوانی لێ بێت، نە بێجامە رەنگ وپارچەیەکی ماوە نە پاشماوەی پێڵاوێکیشیان هەبووە، بۆ ئەوەی ببێتە هێمایەک و پێیەوە بناسرێنەوەو ئەوانیش بە تەرمێکی خۆیان، ئاشنا ببنەوە.......
چاڵی گۆڕە بەکۆمەڵەکە خاڵی وخۆڵی ئاڵ وسووری بە خوێنیش، وەکو شاخێکی یاخی وسەرسەخت، قیت وکەلەکە کردوو، چیتریش بەرەو ئاشکراکردنی نهێنی حەقیقەتەکان هەڵناچێت، خەڵکیش شەکەت وهیلاک، سنووری هەڵکۆڵینیش تەواو، گەیشتنە دواچینی ساغ ورەقە، خەڵکیش لە تاسان وحەپەسانی دیمەنی ئەو دایکە کلۆل وسێ کوڕە سەر گەردان وبێ لاشەیە هەر بەردەوام بوون، لە پڕ دەگێکی گڕی بەساڵاچوو دڕی دا بە خامۆشی وگومانی ئەوان وئەو ناوە :
" خوشکم بەلاش خۆت تێک مەکە...وەرە ئێرە.....ئەوەتەن...ئەوەی لێی ئەگەڕێن ئەوەتەن...هەردوو کوڕەکەت لەمێژە دەرهاتوون...تەماشایان بکەن..دوودڵ مەبن هەون...ئەگە ئەلێن کا جلیان..چار سار کەم نیە...حەتمەن رزیوە...وەرن دڵ لە دڵ مەدەن،جەنازەکانمان هەموو دەرهێنان، هاوەلەکانی کورەکانتان هەموو ناسرانەوە ...بەس هی ئەنگۆ ماوە کەواتە لەو سێ لاشەی ماون دوویان ئەوانن...
لەگەل خاو بوونەوەی دەنگەکە ئێوەش بە پەلە بەرەو تەرمەکان چوون، تۆ ئەتزانی یەکێک لەو تەرمانە مام (عەبدوڵلا)یە، چونکە دوو رۆژ بەر لە گوللە بارانەکە رووبدات، مام (عەبدوڵلا)یان لە زیندانی (دائیرەی ئەمن)ی (هەولێر)، هێنا لاتان ئەو ماوەیە لەگەلیدا هاودەم وهاوبەندی بوویت، ئەویش کابرایەکی پیری خەڵکی دۆلی (بالیسان )بوو، پۆلیسێکی خانەنشین کراو بوو، لە بەردەم (گەراج)ی (هەولێر- شەقڵاوە) پاکەتی جگەرەی ئەفرۆشت، ئەو رۆژە بە هەڵە ئەگیرێت ولەبەر نزیکی لەقەب و(فامیل)ی ناوی کە (وسو) بوو، بە (شەقڵاوە)یی ناوزەدو ناو نووس کرابوو، بۆیە ئەیگرن وئەو رۆژەش بە رێکەوت لەگەل ئەوان بە هەڵە گوللەباران ئەکرێت وتا ئێستاش تەرمەکەی لە گردی شەهیدان ماوەتەوەو بۆ تاهەتایە بووە (شەقڵاوە)یی، بۆ مێژوو وشاهێدیش من لە سەر زاری ئەوەوە ئەیگێڕمەوە، ئەو بۆ خۆی تەنانەت زیاتر لە چوار ساڵ بوو هەر (شەقڵاوە)شی نەبینی بوو.....
گەیشتنە سەر سێ لاشەکان، دوای سەرنج وتێروانینێکی ورد، لاشەکان دوانیان هەر ئێسک وکەللەسەر بوون، ئەوی دیکەش ئێسک لەگەل کورتەک وشڕواڵێکی شڕو وڕ تێکەڵاو ببوو، تۆ هەر زوو زانیت دوو لاشە بێ جلەکان براکانی تۆن، بەڵام دواجار لاشە بە جلەکە بە ددانی کلۆرو هەڵوەریوی بووە تەرمی شەهید مام (عەبدوڵلا)، گریان دەستی لە قورقراگەتان گیر کرد بوو، بێزاری وشەکەتی گەڕانیش ئۆقرەی لێ بڕی بوون، لە پڕ تاوتان دا یەکێک لە پەیکەرە ئێسکەکان وکەوتنە پشکنین وهەڵدانەوەی کفن لەسەر سەریان، بەڵام دواجار بە هاوکاری یەکێک لە هاوەڵەکانی خوێندن تەرمێک بە ددانە باریک ودرێژکۆلانەکەی ناسرایەوەو بووە تەرمی شەهید(نەریمان)، تەرمەکەی دیکەش بێ سێ‌ودوو خرایە تابووت وناویان لەسەر نوسی شەهید (سەفین).............
قەڵا ک‌ش ومات، کڕو کز سەری خۆی خستبووە ناو کۆشی شار ، وەکو ئەوەی لە بەردەم ئەم دیمەنە خەمناکە شەرمەزار بێت ونەیەوێت کەسێک ببینێت، شاریش بەو هەواڵە مەرگەساتیەی دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ، لە چاوەڕێی ئاوێزانی کەسەکانیان بوون، تەرمەکانی ناو تابووتەکانیش یەک لەدوای یەک رێچکەیان گرتبوو، دوای چوار ساڵی نغرۆ بوون لە ناو ئەو چاڵەدا، بۆ یەکەم جار ئەکەونەوە سەر جادەی قیرتاوەکە.......
لە ناو درزی تابووتەکان دەنگێکی سرک لە قورگی هەناسەی رۆحی شەهیدەکان بەرز ئەبووەوە، وەکو ئەوەی بلێن :
" هۆ قەڵا دێرینکە ئەوە بۆ ماتی وناتەوێ بمانبینی، بۆ شەرمەزاری خۆ تۆ گوناهت نیە، ئەگەر لە سەر دڵ وخاکی تۆ وامان لێهات، تاوانباریش نیت لە بەرامبەرمان، تۆ ئەوە چوارساڵە وەکو دایکێکی جگەرسۆز سینەت بۆ کردووینەتە سەرین ودڵنەواییمان ئەکەی، خۆ تۆ لەگەل قرمژنی هەر گوللەیەکی سمینی کاسە سەرەکانمان، قرچە لە بەندی دەروونت هەڵسا، بە رێژنە نەفرەت وچەخماخەی رقت گڕ تێبەر ئەدا....
لەگەل هەر هەڵوەران ودابارینێکی لاشەکانمان، بە رەهێڵ رۆندک وئەشکی سوێرت باراند وجۆگەلەیان پێکهێنا، شاریش گریاو دەریاتان دروست کرد، ئێمە سەرلەنوێ وا هاتوینەتەوە، ئەمجارە کاروانمان کاروانی شکۆمەندیە، تازووە سەرە هەڵبڕەو بمانبینە، دەستمان بگرەو بەرێمان بکە بۆ شاری دایک (شەقڵاوە) .....
دوای ئەوەی تاریکی لەپی خستە هەموو شتێک، دوای چوار ساڵ بۆ یەکەم جار ئەو شەوە خەونیان هاتە دی ولە ئامێزی ئاوایی وشار سەرخەوێکی خۆشیان لێکەوت، کازیوەش وەکو بەرەبەیانێکی تازە، بەدەم بەیانی باش شەهیدەکانی بێ‌دار کردەوە، مشتومڕو ورتەورتێکی نادروست لە لایەن ئەهلی (مزگەوت) و(دێرە)، سەبارەت ناشتن وشوێنی گۆرستانیان، دەستی پێ‌کرد :
" نابێ ..هەموویان لە یەک قەبرستاندا..بێژرێن..ئاخر ئەوە بە هیچ شەرع وئسولێک نابێت... هەریەکەیان لە سەر دینێکن"
" ئێ..باشە..با شەهیدەکانی مە..لە گردی زیتون بن..هی ئەوانیش لە گردی دێرە..."
لەبەرئەوەی لەو (٢٣) شەهیدانە، دووانیان لە ئایینێکی دیکە بوون ودیان بوون، ئەو مشتومرە بێ سەروبەرە، بیر دواکەوتووە سەری هەڵدابوو، بەڵام لە خۆشبەختی کاتەکە مشتومڕەکە، بە دوا نرکەی دایکە شەهیدێکی خاچ لە مل وکوڕە شەهیدە دیانەکە کۆتایی هات :
" ئیمەش قبول ناکەین...شەهیدەکانمان لەیەکتر جودا بکرێنەوە.....ئەوان لەگەل یەکتر ئیعدام کران وچار ساریشە شەو ورۆژ لەگەل یەکن...ئاخر خواش قبولی نیە ئەنگۆ لەیەکدیان جودا بکەنەوە....."
بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەم شارە شتێک روویدا کە پێشتر نەبوو، ئەو تەیمان وتانۆکەی نێوان دوو گۆڕستان ودوو مەراسیمی ناشتن ودوو نزا‌و پاڕانەوەو دوو بڕوا‌و باوەری بەرەی مزگەوت وکلێسا کە لەیەکدی کرد بوون، داڕماو لەناو چوو، هەدووکیان لە یەک خاڵ ولە یەک نزرگەو گل وپانتایی یەکیان گرتەوە، ئەمەش بۆ خۆی وانەیەکی مرۆڤایەتی دروستەو پێمان ئەلێت کە مرۆ هەر مرۆیەو جیاوازی لە نێوانیان نیە، ئەوەی جیاوازی ئەکات باوەرەکانمانە نەوەک هەر هەموومان لە سەر یەک خاک ئەژین ولە خۆشی وناخۆشی یەکتر هاوبەشین، کەچی بۆ دوو شتی هاودژو پێچەوانەی یەکتر بین.....
بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئاوایی (شەقڵاوە) دا، تەرم بێ باڵ وبێ پەساپۆرت وپسولەی ئایینی یەولە هەر لاپەرگەیەک بیەوێت بنیشێت، ئەنیشێت، مەرج نیە بکەویتە ئامێزی گردی (زەیتون)و گردی(دێرە)، ئەمجارە گۆر گۆڕی یەک بەرە نیە، گۆڕی هەمووانە هەموو بە یەک دەنگ ویەک هەناسەو یەک ئارەقە ماڵئاواییان لێ ئەکەین وبەڕێیان ئەکەین، گردۆلکەیەکی سەر بەرزو سەر کەشیش لە بنارو دامێنی چیای (سەفین)، بووە رەمزی نەمری وسیمای پیرۆزی ئەو شەهیدانەو ناوی لێ‌نرا گردی (شەهیدان).....
