هایكۆی زنجیره‌یی
ماسییه‌كان
شاڵاو حه‌بیبه
1
ماسیگرێك..
ژن و منداڵه‌كانی ماچ ده‌كات و،
پاڵ به به‌له‌مه‌كه‌وه ده‌نێت.
2
ماسییه‌كانی ناو تۆڕ،
چاوه‌ڕێی..
ده‌ركه‌وتنی بهلهمێكن.
3
ماسییه‌كانی ناو تۆڕ،
چاویان بڕیوه‌ته..
ده‌ستی ماسیگره‌كه.
4
ماسیگره‌كه..
ماسییه هه‌ره بچكۆله‌كه‌ی،
دایه‌وه به زه‌ریا.
5
ئه‌و تاقه ماسییه‌ی..
له تۆڕه‌كه ڕزگاری بوو،
ده‌می بۆ خواردن نه‌برده‌وه.
6
به‌له‌مێكی پڕ له ماسی
شه‌پۆلی تووڕه‌ی زه‌ریا
گریانی ماسیگرێك
7
له ناوه‌ڕاستی زه‌ریا
ماسییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن
جێی نه‌هێڵن، به‌له‌مێكی شكاو.
شیرین
1
مه‌لا بانگی دا..
شیرین، له خه‌و هه‌ڵسا و،
ڕۆیشتین.
2
من و شیرین..
ده‌گه‌ینه گووندێك،
ده‌بینه میوانی، مه‌لای ئاوایی.
3
شیرین..
بێ ئه‌وه‌ی هیچ له ئارادابێت،
لانكه‌كه ده‌ڕازێنێته‌وه!
4
شیرین، هێنده ڕاما..
منداڵی ناو وێنه‌كه،
ده‌نگی لێوه‌هات.
5
شیرین غه‌مگینه..
كاتی هێلكه تروكان،
به‌رده‌وام له كولانهكهین.
6
مریشكهكهمان تێده‌په‌ڕێت و،
جوجه‌ڵه‌كان به دووایدا..
شیرین ده‌گری.
7
هه‌ر جارێك..
شیرین ده‌گری،
به‌هار، دره‌نگتر ده‌گات.
8
به حه‌په‌حه‌پ..
سه‌گه‌كه با‌نگم ده‌كات،
زۆر نیگه‌رانم.
9
له‌وه‌ته‌ی شیرین مردووه..
به‌رده‌وام گله‌ییم لێده‌كات،
باغهكهمان.
10
كه شیرین دێته خه‌وم،
ده‌زانم تێپه‌ڕیوه..
به لای گۆڕه‌كه‌یدا، منداڵێك.
11
شیرین لێره نییه
بێشكه‌كه هێشتا ماوه
گوێم له ده‌نگی مناڵانی كۆڵانه
12
ڕۆژێك..
منیش ده‌چمه لای شیرین،
باغهكهمان، ده‌گری و پێده‌كه‌نێت
