|
04 - 09 - 2010 |
ئاو له نێو ئاودا به ئاو ده‌خنكێ ئاگر له نێو ئاگردا به ئاگر داده‌گیرسێ: ته‌یب قادر |
ـ گرینگ نیه چه‌ند كه‌س خۆی به كوشتن نادا بۆ بینینی چرا
ـ گرینگ نیه چه‌ند كه‌س ژیان له ژێر پیاڵه ده‌خواته‌وه
ـ با برِۆین بزانین له ده‌ره‌وه‌ی باخچه‌ی ئه‌و پاسه چ باسه ؟
ـ ئه‌و هه‌رایه چیه له سه‌ر سه‌یركردنی ئافره‌تێكی سفور ؟
ـ دوو سێبه‌ر له سه‌ر درێژی باڵایان ده‌مه‌قاڵه‌یانه
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌وره‌یان داون
ده‌ڵێن :
1 ـ پانتۆڵه‌كه‌ت هه‌ڵكێشه جوانتر ده‌رده‌كه‌وی
|
04 - 09 - 2010 |
مرۆی رِۆژاوایی، به‌وه‌دا كه به‌رده‌وام هه‌بوویه‌كی بیركه‌ره‌وه‌یه، پیی وایه شتیكی باش و گونجاو نییه ئه‌و پینج– ده خوله‌كه‌ی ده ئاوده‌ست دا به‌سه‌ری ده‌بات، به فیرِۆی بدات، بۆیه ده زۆربه‌ی ئاوده‌ستده‌كانی رِۆژاوادا، كتیبخانه‌ی چكۆله دانراون. ئه‌گه‌ر فیلمی چیرۆكه‌كانی ئه‌مریكا ده‌به‌ر چاو بگرین، به شیوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین: ئاوده‌ست ده سه‌ده‌كانی رِابردوودا، وه‌ك جیی هزرین و چیژوه‌رگرتن، ئاماده‌كاریی تایبه‌ت و گونجاو و هونه‌ریی بۆ كراوه. كه وابوو: له‌ویدا گه‌لیك له‌میژه كتیب توانیویتی سنووریكی نوی و رِووبه‌ریكی فره‌تر، بۆ هزرین و چیژوه‌رگرتن؛ ببرِیت و دابهینی. ئه‌مه یه‌كیك له هه‌وڵه‌كانی رِۆژاوایه، تا رِوخساری كتیب – له‌و رِووه‌وه كه زۆرینه پییان وایه هه‌وڵیكه بۆ پركردنه‌وه‌ی كاته به‌تاڵه‌كان – بۆ "به ئه‌رككردنی كتیبخویندنه‌وه" و "به كولتووركردنی خویندنه‌وه" بگۆرِیت.به‌ڵام دۆخی ئاوده‌ستی كوردی، دۆخیكی له بار نییه بۆ كتیبخویندنه‌وه و هزرین، ته‌نانه‌ت بیر كردنه‌وه‌ش، هۆكاره‌كا فره‌ن، ده پیش هه‌مووشیانه‌وه: رِووبه‌ری ته‌سكی ئاوده‌سته‌كانه، كه مرۆ تییاندا دڵته‌نگ ده‌بی؛ ئاراسته‌كانی بینینیش هیند كه‌من، هه‌ست به جۆریك له نائاسووده‌یی ده‌كه‌ی، یه‌وه‌ی: كه ناهیڵ/ ناهیڵن فره تییدا وه‌مینیت.زۆربه‌ی ئاوده‌سته‌كانی ماڵی كوردی، به هۆی نزمیی بانه‌كانیانه‌وه، ده‌بیت كۆمه‌كۆم ده‌ركه‌ویت و ده حه‌وشه، یان ده پیش ده‌رگه‌دا، زنجیری پانتۆڵه‌كه‌ت داخه‌یت و قایشه‌كه‌ت توند كه‌یته‌وه؛ – نازانم ئافره‌ت چیی لی دیت و چی ده‌كات!–. هه‌ر ده ئاوده‌ستی ماڵان‌دا – بۆ نموونه ئاوده‌ستی ماڵی خۆمان– برِیك جار ده‌رگه ئامرازیكی بۆ داخستن پیوه نییه و ته‌نیا به‌وه رِاده‌گه‌ی، به خشپه‌ی نازانم چییش بیت، بڵیی: ئحم! ئحم!
|
26 - 08 - 2010 |
شه‌ش تێبینى به‌ر له شیعره‌كه
1
نیشتیمان
ئه‌وسه‌رى ڕێگه‌یه‌كه،
كه‌چى تۆ
له‌م سه‌رى ڕێگه‌یه‌كدا
هه‌نگاو ده‌نێى
ئه‌وسه‌رى بۆ نیيه.
|
26 - 08 - 2010 |
ده لێگه‌ڕێن..: دارا ئه‌حمه‌د |
ده‌سته‌کم پڕ پڕه
له هوورتکه ئه‌ستێره و
ده‌سته‌کانیتریشم - هه‌ر هه‌موویان -
له‌نێو ئه‌گریجه‌ی
شه‌نگه‌بییه ناسک و ته‌ڕوبڕه‌کانی
ئه‌وبه‌ری ده‌روونم و
له بن لق‌وپۆپی
شاتووه چڕ و مێخۆشه‌که‌ی
ئه‌وبه‌ره‌ی ده‌روونم.. حه‌شار دایه،
ده لێگه‌ڕێن .. درفه‌ت بده‌ن
ده‌ره‌فه‌تم ده‌ن
با هوورتکه ئه‌ستێره‌کان - یه‌ک به یه‌ک - ئازاد بکه‌م
ئه‌وجا ئه‌و تاقه ده‌سته‌شم؛
وه‌ک باخه‌وانه‌ک - پڕ ئه‌زموون -
سه‌ر لۆ ناز و لاروله‌نجه‌ی
سه‌رله‌به‌ری دار و ده‌وه‌نی ده‌روونم
دابنوێنی و
له خزمه‌تیان رابوه‌ستی .. ئۆقره نه‌گری،
ده لێگه‌ڕێن .. درفه‌ت بده‌ن
ده‌ره‌فه‌تم ده‌ن
|
26 - 08 - 2010 |
چیاکانی من: هه‌ندرێن |
چیاکان جه‌نگی منن. چیایه‌ک هه‌میشه خه‌ون به خه‌ونه‌کانییه‌وه ده‌بینێ. چیایه‌ک خه‌ون ده‌بینێ یان غه‌ریبیم ده‌کا؟ له تکانه‌وه‌ی یاددا، له تلانه‌وه‌ی دڵدا به دوای شوێنکاته‌وه ده‌کولێته‌وه. له‌وێ، له‌سه‌ر لووتکه و بناری چیاکانه‌وه شوێنپێکان وه‌ک دڵی با باڵده‌گرن. خۆم ده‌بینم وه‌ک جالجالۆکه‌کان به بنمیچی ئه‌شکه‌وته‌که‌ی سه‌ر سنگی "چیای شیرین"ه‌وه به‌ره‌و چاوه‌کانی زه‌وی شۆڕده‌بمه‌وه. مێرووله و دووپشکه‌کان به ده‌ورمه‌وه به‌ناو تیشکی که‌ڤره‌کاندا دێن و ده‌چن. مارمیلکه‌کان له مێژوو برسیتر زاریان ده‌که‌نه‌وه. هه‌موویان له من ده‌چن، منم له هه‌موویان ده‌چم. ئه‌وه منم که به ده‌م منداڵییه‌وه به دیار هه‌ناره که‌له‌که‌کراوه‌کانی دوکانێکی به‌ر گه‌رماوه راوه‌ستاوم و به تامه مزره‌کانیانه‌وه هه‌راشده‌بم. ئه‌وه منم له خه‌ونێکی قوڕسدا سه‌فه‌ری مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئاڵا‌و به بناری چیایه‌کی ژێر کازیوه‌یه‌کی زامدار ده‌گێڕمه‌وه که ناوه‌که‌یم به‌یاد نایێته‌وه. گوڵه هێرۆکانی سه‌ر به‌رگی بالیفه‌که‌م به هه‌ناسه‌ی خه‌ونه‌که‌م ئاره‌قڕێژ ده‌بێت که خوشکێکم دووریی منی پێ چنیوه‌ته‌وه. شه‌وی شپرزه‌ی ناو ژووره‌که‌م به ناڵه و وڕێنه‌کانم بێ‌دار ده‌بێته‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌ش که تا دێ گه‌مارۆم ده‌دات. زایاڵه‌کان بێ وشه به‌ناو ده‌نگمه‌وه په‌نگده‌ده‌نه‌وه و وشه‌کان له زارمه‌وه وه‌ک ره‌وه ئه‌سپێک ده‌حیلێنن، به شه‌وقی سمکۆڵه‌کانیانه‌وه ته‌وقه‌کان ده‌به‌زێنێن. به‌فرکه‌ی ئه‌مدیو په‌نجه‌ره‌که‌ی ژووره‌که‌م هێشتا به‌سه‌ر سپێده‌ی ئه‌م یه‌ک شه‌ممه له خه‌وماوه‌دا که‌ڵه‌که ده‌بێت: من لێره‌م، له‌گه‌ڵ چیاکان، له رۆژگارێکی که‌ڕووگردا سێبووریی یه‌کتر ده‌ده‌ینه‌وه.
|
22 - 08 - 2010 |
تۆبه‌ی شه‌یتانی شه‌هید: رێزان خه‌لیل & هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین |
دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوكی ( نقد الفكر الدینی ) له نوسینی ( صادق جلال العظم )، زۆر شتی گرینگ سه‌رنجیان راكێشام، به تایبه‌ت له‌و به‌شه‌ی كه باس له تراژیدیای شه‌یتان ئه‌كات ( مأساة إبليس ) له‌و به‌شه‌دا چیرۆكێكی تۆفیق ئه‌لحه‌كیمی ( توفيق الحكيم ) به نمونه هێناوه‌ته‌وه و كه‌مێك باسی له چیرۆكه‌كه كردوه، ئه‌و باسه كه‌مه‌ی به‌ره‌و ئه‌وه‌ی بردم كه به‌دوای ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌دا بگه‌ڕێم , خۆشحاڵانه له ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌كه‌م چه‌ندین به‌رهه‌می گرینك و به‌پێز و جوان و به‌سوودی تۆفیق ئه‌لحه‌كیمم دۆزیه‌وه، ( أَرِني الله ) كۆمه‌ڵه چیرۆكێكه به سیسته‌می پی.دی.ئێف. له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رهه‌میتری له ماڵپه‌ڕی ( حوار المتمدن ) بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌شدا ئه‌و چیرۆكه‌م دۆزیه‌وه كه باس له تۆبه‌كردنی شه‌یتان ئه‌كات، هه‌مان ئه‌و چیرۆكه‌ی كه سادق جه‌لال وه‌ك نمونه كورته‌یه‌كی لێ باسكردبوو، چیرۆكه‌كه‌م سه‌ر تا پا به وردی خوێنده‌وه، زۆر كاری تێ‌كردم، تا بڵێی به‌لامه‌وه گرینگ بوو، سه‌یرم كرد ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه له ساڵی ١٩٥٣ چاپ كراون، پێم وابوو وه‌رگێڕدرابێته سه‌ر زمانی كوردی، پرسیارم كرد و له ئه‌نته‌رنێت به‌دوای كوردیه‌كه‌ی گه‌ڕام، به‌داخه‌وه كوردیه‌كه‌یم ده‌ست نه‌كه‌وت، له‌و باوڕه‌دام هه‌ر نه‌كرابێت به كوردی، به‌پێویستم زانی خوێنه‌ری كورد له به‌رهه‌مێكی داهێنه‌رانه‌ی پڕ له ره‌هه‌ندی فه‌لسه‌فی ئه‌م بیرمه‌نده بێبه‌ش نه‌بێت، بۆیه له‌گه‌ڵ رێزان خه‌لیل كه‌وتمه به كوردی كردنی، زمانی
|
18 - 08 - 2010 |
شه‌وی تێشکاوه‌کان: فه‌تحوڵڵا بێ‌نیاز: وه‌رگێڕانی: سلێمان دڵسۆز |
لێم
سووره به هۆی ئه‌و كونجكۆڵییه‌وه سه‌ركۆنه‌م ناكه‌ن، چونكه له سۆنگه‌ی
ئه‌وه‌وه توانیومه په‌ی به نهێنیه‌ك به‌رم كه له دۆخی ئاسایی‌دا هیچ بنیاده‌مێك
په‌ی به وه‌ها به‌سه‌رهاتێكی سه‌یر نابات، به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه گۆی
زه‌وی له سایه‌ی هه‌ڵه‌ی ئێمه‌ی زه‌وینشینه‌وه یان مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌نددار به
كادزكانه‌وه مه‌ودایه‌كی وای له‌گه‌ڵ مه‌رگدا نییه.
مامم، سه‌رسوڕهێنه‌رترین پیاوێك بوو كه ناسیبێتم. خوڵقه
نائاساییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ پێوه‌رێك تێكی نه‌ده‌كرده‌وه. نه درۆزن بوو نه
راستگۆ و، به میهره‌بانی و نامیهره‌بانی نامۆ و، گریانی پێ درۆ و كاتی بوو و خۆشی
و پێكه‌نینی له‌ویش به درۆ و كاتیتر ده‌زانی. پڕنێهنیترین كه‌سی سه‌رده‌می خۆی
بوو. به‌ڵام نه پرسیاری له كه‌س ده‌كرد و نه پرسیاری كه‌سی له باره‌ی خۆیه‌وه
وه‌ڵام ده‌دایه‌وه. ره‌خنه‌ی له كه‌س نه‌ده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا ره‌خنه‌ی
له كه‌س وه‌رنه‌ده‌گرت، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه رۆژێكیان كه ده‌یویست بچێته
كه‌ره‌ج، شۆفیره‌كه‌ی به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات رێنوێنی كرد و كاتێ شۆفیره‌كه هات بڵێ كه
رێگا مه‌نتقییه‌كه شوێنێنكی تره، پێی گوتبوو: "زه‌حمه‌ت نه‌بێ دابه‌زه، تۆ
ده‌ركرای، دوایه وه‌ره ماڵێ هه‌قه‌كه‌ت وه‌رگره."
|
18 - 08 - 2010 |
مانگی
ره‌مه‌زان، دیاره له ئه‌جنده‌و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ره‌سمی وشه‌رعی ئیسلامدا،
به مانگی خێر‌و به‌ره‌که‌ت ناسراوه، ئه‌و مانگه جگه له‌وه‌ی قودسیه‌تێکی پیرۆزی
هه‌یه، ره‌گه‌زێکی گرنگیشه له ره‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌کانی به ئیسلامی بوون‌و
فه‌رزێکی ئایینیه، دیاره ره‌مه‌زانیش خۆی له رۆژی گرتن ئه‌بینێته‌وه، حیکمه‌تی
به رۆژوو بوونیش، ته‌نیا خۆی له برسی بوون وخواردن له خۆ حه‌رام کردن
نابینێته‌وه، به‌ڵکو له روانگه‌ی ئیسلامدا ده‌بێت له‌و ماوه‌یه جیاوازی نه‌مێنێت،
گه‌داو خواپێداوانی کۆمه‌ڵ، ئه‌وانه‌ی ئابووری له‌بن ده‌ست دایه‌و بوونه‌ته
سه‌رچاوه‌ی ژیان وگوزه‌رانی زۆربه‌ی هاوڵاتیان، ده‌بێت مانگێک له خۆیان ببوورن
وهه‌ریه‌که‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا بچنه خانه‌و که‌وڵی ئه‌و نه‌دارو هه‌ژارو که‌م
ده‌رامه‌تانه‌ی توانای گوزه‌ران وژیانێکی ئا‌ساییان نیه، ببنه ئه‌وان ووه‌کو
ئه‌وانیش هه‌ست
به برسێتی بکه‌ن وتا راده‌یه‌ک هاوخه‌م وهاوژان وهاوشێوه‌ی ئه‌وانیش بژین،به‌ڵام
به‌داخ وحه‌یفێکی زۆر له ئاقار‌و ده‌ڤه‌ری کورده‌واری و ئیسلامی و کۆمه‌لگای
رۆژهه‌ڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ده‌وله‌مه‌نده‌کان له بڕی ئه‌وه‌ی له
به‌ر خاتری ئیمان وباوه‌ره ئایینی وخواییه‌که‌یان، له دڵی هه‌ژارانه بژین وبه
ئازاری نه‌دارانه بیر بکه‌نه‌وه، ده‌بن به بازرگانێکی پولپه‌رست وچلێس وبرسی
قازانج و
قۆڵی کاسبی وقۆڵبڕینی لێ هه‌ڵده‌که‌ن وده‌که‌ونه پاره زیاد
کردن وقۆڕخ کردنی بازاڕ‌و خێر‌و به‌ره‌که‌تی گه‌له‌کی به خێر‌و به‌ره‌که‌تی تاکه
که‌سی خۆیان ئه‌گۆڕنه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی قه‌ت لاپه‌ڕه‌کانی کتێبی پیرۆز‌و ئه‌جنده‌ی
فه‌رمووده‌کانی موسڵمانیان هه‌ڵنه‌دابێته‌وه‌وخۆیشیان فرچکیان به پول وقازانج وباج
کردبێت، نه‌ک به هه‌ستی بێگه‌ردو شیری پاکی دایکیان، وه‌کو نامۆیه‌ک به کۆمه‌ڵی
مرۆڤایه‌تی هه‌لسوکه‌وت ئه‌که‌ن، یاخود ئه‌وان له ئه‌ستێره‌و کیشوه‌رێکی نامۆ‌و
نه‌بانی دیکه هاتبن وبێ ئاگابن له هه‌موو شتێک، بۆ به‌خته‌وه‌ری ژیان و خۆش کردنی
گوزه‌ران نه‌هاتبن، به‌ڵکو ئامانجیان داته‌پینی مرۆڤایه‌تی وقازانج وقۆڵبڕین
بێت....
|
18 - 08 - 2010 |
خۆكوژیی ئه‌ویندارانه: چیرۆكی:یاسوونه‌ری كاواباته: و: شاڵاو حه‌بیبه |
ژنه
نامه‌یێكی له لایێن مێرده‌كه‌یێوه پێگه‌یشت. دوو ساڵێك له‌و
ده‌مه‌وه كه پیاوه خۆشی نه‌ده‌ویست و ئه‌وی جێ هێشتبوو،
تێپه‌ڕیبوو. نامه‌كه ده زه‌وینێكی دووره‌وه هاتبوو:
- مه‌هێڵه منداڵه‌كه تۆپه‌كه‌ی له زه‌وین بدا. ده‌نگی ئه‌وه دڵم ده‌شكێنێ.
ژنه تۆپه‌كه‌ی له كچۆڵه نۆ ساڵه‌كه‌ی ستاند.
دیسان نامه‌یێك له لایێن مێرده‌كه‌یێوه هات. ئه‌م یێكه‌یان له پۆسته‌یێكی دیكه‌وه بوو:
- منداڵه‌كه به كه‌وشه‌وه بۆ فێرگه مه‌نێره. ده‌توانم ده‌نگی پێی بژنه‌وم. ئه‌م ده‌نگه دڵم ده‌شكێنێ.
ژنه ده بری كه‌وش، ته‌قته‌قیله‌ی نه‌رمی ده پێی منداڵه‌كه كرد. كچۆڵه گریا و چیدی ته‌یار نه‌بوو بۆ فێرگه بچێ.
كه‌ڕه‌تێكی دی نامه‌یێك له لایێن مێرده‌كه‌یێوه هات. مه‌ودای ده‌گه‌ڵ نامه‌كه‌ی پێشوو دا پتر له مانگێ نه‌بوو، به‌ڵان ده‌ستهێڵی پیاوه به ڕای ژنه فره كۆن ده به‌ر چاو ده‌كه‌وت:
|
18 - 08 - 2010 |
جه‌سته‌ت هه‌مووی
له ماچ ده‌گرم.. ته‌نێ (لێو) نا
له شان و مل.. تا پێ و پل
له‌شولارت - هه‌مووی تێکڕا -
توند توند ده‌گوشم.. ته‌نێ (مهم) نا،
ئاخه‌ر ئه‌و دووانه ئی ئه‌وه‌ن
بێ ده‌ستکاریی
ته‌نێ به‌چاو له خزمه‌تیان رابوه‌ستی و
له دیداریان فززه نه‌که‌ی.
ئای له‌و دووانه
کوو ئه‌منیان حه‌یران کردیه
ئاخه‌ر ئه‌وان مه‌ته‌ڵێکی پڕ ئهفسوونن؛
ئه‌ویان به‌ویان خۆی ته‌ڕ نه‌کا.. هه‌رگیز خرووی دانامرکێ
ئه‌ویش تا تێر ئه‌ویان نه‌مژێ.. هه‌رگیز تێنییهتی ناشکێ.
|
15 - 08 - 2010 |
بوكۆفسكی:
پاش ئه‌م هه‌موو بێنه و به‌رده‌یه بۆ ئه‌م دیمانه‌یه، سه‌رله‌هه‌ووه‌ڵ ده‌بێ
وڵامگۆی كێهان پرس ببم؟
پیوانۆ: قایلكردنی تۆ بۆ گوتوبێژ فره دژوار بوو. داخوا تۆش مینای زۆرێك له نووسه‌ره‌كان، له ده‌ست كۆوارگه‌ل و ڕۆژنامه‌گه‌ل و هه‌ر به‌لاڤۆكێكی دی، وه‌ڕزی؟
بوكۆفسكی: زۆر نا. بڵام ئا. من متمانه‌م به به‌لاڤۆكه‌كان نییه. پێشتریش ئه‌مه‌م پێ گوتبووی.
پیوانۆ: به‌ڵێ.
بوكۆفسكی: ئه‌وه‌ی كه له جانتاكه‌ت وه‌ده‌رت هێنا چییه؟
پیوانۆ: تۆماركاری ده‌نگ.
بوكۆفسكی: تێگه‌ییشتم. ده‌زگه‌یێك، كه ژیانی ئێوه‌ی ڕۆژنامه‌وانی پێوه به‌نده.
|
15 - 08 - 2010 |
ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر،
كتێبێكی
شیعری؛ "كه‌سێك له پشت ئه‌م په‌یڤانه‌وه سیگار ده‌كێشێ"، هاوپێچکراو له‌گه‌ڵ
نامه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنیم به ده‌ست گه‌یشتن. نووسه‌ری كتێبه‌که رابه‌ر فاریق بوو.
له‌و نامه‌یه‌دا شاعیر له من ده‌خوازێ، تێگه‌یشتنی خۆم له مه‌ڕ ئه‌زموونی ئه‌و
"ژیان"ه، كتێبه‌ی وی، بنووسم، که هێشتا به‌ده‌م "گه‌ڕان"، پرۆسه‌ی بووناندن، یان
به کرێگرتنی "ماڵ"ه‌که‌یه‌تی. لێره‌دا گرفته‌که ئه‌وه‌یه: به گشتی نه ئه‌و
چێژه سروشتییه له ده‌قێکی شیعری [و بگره تیۆرییش] له‌سه‌ر شاشه‌ی
کۆمپیوته‌ره‌وه وه‌رده‌گرم، نه چاوه‌کانیشم بۆ ئه‌و گفتوگۆیه بێده‌نگه‌ی که
ده‌خوازێ له نێوان خۆم و ئه‌و جۆره ده‌قانه‌دا رووبدات، له بارن. بۆیه، زۆرجار
که هاوڕێیه‌کی نووسه‌ر، یان هه‌ر نووسه‌رێکی تر، که ده‌قه‌کانیان بۆ من ده‌نێرن،
تووشی نیگه‌رانی ده‌بم. به کورتی: بۆ من ئاسان نییه له‌سه‌ر شاشه‌ی
کۆمپیوته‌ره‌وه، له سرووتێکی روحی و جه‌سته‌ییدا، تێکه‌ڵاوی ده‌قێکی شیعری، یان
هه‌ر ده‌قێکی تری هیدڵیی بم. خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێکی شیعریی، به تایبه‌ت بۆ كتێبێك،
که نووسه‌ره‌که‌ی، یان ره‌هه‌ندێکی ده‌قه‌که‌ی هانم ده‌دا راشکاوانه تێگه‌یشتنی
خۆمی له باره‌یه‌وه بنووسم، گه‌ره‌که له نزیکه‌وه هه‌ست به تام و بۆن،
نهێنییه ناوه‌کییه‌کانی ئه‌و ته‌رزه ده‌قه بکه‌م. گرفتی خوێندنه‌وه له‌سه‌ر
شاشه‌ی کۆمپیوته‌ردا، بریتییه له خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیجیتالی. مرۆ به‌و ته‌رزه
خوێندنه‌وه‌یه، نه‌ک هه‌ر ناتوانێ رۆبچێته نێو راڕه‌وه‌کانی جه‌سته‌ی ده‌قه‌وه،
به‌ڵکوو مه‌رجه ته‌کنیکییه‌کانیش، پانتایيی شاشه، دوگمه‌کان، رووناکی و... تاد،
چاوه‌کانی جڵه‌و ده‌که‌ن. بۆیه ئاستی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه -به گشتی- رووکه‌ش،
یان تێپه‌ڕه. که‌واته: له کن من، هێ له‌و نزیکایه‌تییه‌ی نێوان من و ده‌ق، ئه‌و
خوێندنه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه به‌رجه‌سته نابێ.
|
15 - 08 - 2010 |
یه‌كگرتوویی: ئیتالۆ كالوینۆ: له فارسییه‌وه: عه‌زیز مه‌حموودپوور |
ڕاوه‌ستام
هه‌تا چاویان لێبكه‌م.
شه‌و بوو و ئه‌وان خه‌ریكبوون له‌م شه‌قامه چۆڵگه‌یه‌ی ئه‌م سووچه‌ی شاردا، درگای ئاسنی دووكانێكیان ده‌بڕی.
درگایه‌كی قایم بوو: ئه‌وان به مه‌ڵغه‌یه‌كی ئاسن تێی ڕۆهاتبوون، كه‌چی درگا پته‌و و قایم له جێی خۆی وه‌ستابوو و چورته‌ی نه‌ده‌كرد.
من كه له‌و ده‌وروبه‌ره ده‌خولامه‌وه و نه‌شمده‌ویست بچمه جێیه‌كی تایبه‌ت، ڕاوه‌ستام و سه‌ری مه‌ڵغه‌كه‌م گرت هه‌تا یاریده‌یان بده‌م. هێندێكیان خۆ وێكهێناوه و جێی منیشیان كرده‌وه.
دیتم هه‌موو پێكه‌وه قه‌وه‌ی ناده‌ینێ. كوتم: "ئه‌رێ ... ببوورن!" دانه‌یه‌كیان كه له لای ڕاسته‌وه بوو، سیخورمه‌یه‌كی له زگم كوتا و به سرته و به هه‌ڕه‌شه‌وه كوتی: "وست! گه‌مژه! ده‌ته‌وێ دنیامان لێ تێبگه‌یه‌نی؟"
|
15 - 08 - 2010 |
تازه
وه‌ئاگا هاتبووه‌وه. به مست، تووند ده‌یكێشا به دیواردا. گوتی: ئێره كۆتایییه.
له‌گه‌ڵ گوتنی ئه‌م قسه‌یه‌دا، هه‌ستی به برسیه‌تی كرد. ده‌ستی به زگی خۆیدا هێنا
و قاییشی پانتۆڵه‌كه‌ی كه‌وته نێو له‌پی ده‌ستی... سه‌ری بۆ بنمیچی ژووره‌كه‌ی
به‌رز كرده‌وه.
ئه‌و ده‌ستگیركرا، به‌ڵام گیرانی له كاتێكدا بوو، كه خۆی كوشت. له‌گه‌ڵ خۆكوشتنی ئه‌ودا، یاسایه‌ك له وڵات ده‌رچوو: هه‌ر كه‌سێك تاوانی ئه‌نجام دابێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مردووش بێ، پێویسته سزا بدرێ. ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو، كه ئه‌م یاسایه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كرا.
(ئه‌و بێ دادگاییكردن خرایه به‌ندیخانه‌وه) پۆلیسێك وای به زیندانییه‌كانی دی گوت. ئیتر ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر گیراوێكی تر، جێی بۆ دیار كرا.
له‌سه‌ر جێی خۆی ڕاكشابوو؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌وی لێ كه‌وتبێ...
دوو زیندانیی هاوقاوشی، به چپه‌وه قسه‌یان ده‌كرد:
یه‌كه‌م: ئه‌و به‌خته‌وه‌ر نه‌بووه، وا نییه؟
دووه‌م: به‌خته‌وه‌ری بوونی نییه، ته‌نیا وشه‌یه
|
15 - 08 - 2010 |
(1)
مریشكێك له‌ولامه‌وه
وه‌ك من ئارامی لێ بڕاوه
ئه‌وبۆهێلكه‌كردن
من بۆشیعرنووسین.
|
15 - 08 - 2010 |
بینینی كچی له سه‌داسه‌د ئیده‌ئال له به‌یانیه‌كی به‌هاریدا:هاروكی موراكامی: وه‌رگێرِانی: سلێمان دڵسۆز |
|
15 - 08 - 2010 |
كێ له ده‌ریادا مینی چاند؟: ئیتالۆ كالڤینۆ: وه‌رگێڕانی: سلێمان دڵسۆز |
|
15 - 08 - 2010 |
|
15 - 08 - 2010 |
لێمان گه‌ڕێن بمرین: نووسینی: قاسم که‌شکولی: وه‌رگێڕانی: مامه‌ند قادری |
|
15 - 08 - 2010 |
هه‌ندێ له چوارینه‌کانی خه‌ییام: وه‌رگێڕاوی: هه‌ژار |
|
15 - 08 - 2010 |
دایدۆ: گۆرانی: سوپاس:له ئینگلیسییه‌وه: هۆشه‌نگ شێخمحه‌مه‌د |