كۆمه‌ڵه شیعر ...... كارزان
ڕه‌حمان
سه‌فه‌ركردن به عاره‌بانه
ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌مى منه وه‌كوو كتیب له سایته‌كان بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه ،
جونكه نه پاره‌ى چاب كردنم هه‌بوو , نه ده‌زگا
پێوه‌ندى
داره‌كان بۆمیان بڵاو كرده‌وه.
ڕیز و خۆشه‌ویستیم
كارزان ڕه‌حمان
دوایین كۆڵان له ژووركهم دا
1
له سه‌ره‌وه
چاوه‌رێى كه‌س نیم
له خواره‌وه
2
به‌رد
به‌رد
به‌رد نا,
سێبه‌رى ده‌جووڵێ
3
گوڵ...
باخ گوتوویه‌تى
منیش،
تۆ!
4
سۆباكه پێكه
منداڵه‌كه سه‌رمایه‌تى
له وێنه‌كه‌دا
5
كه مرۆڤ ده‌خنكێ:
ئه‌ى ئاو
چه‌ند دڵره‌قى!
چه‌ند دڵره‌قى!
6
بریا وه‌ك ته‌به‌قه‌یه‌ك
هێلكه
به ته‌نیا
ژیابام!
7
باڵنده ناخه‌مه نێو قه‌فه‌زه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر وا بزانێ
كه ئازاده!
8
دڵ
عه‌ینه‌ن ئاوێنه‌یه‌كى شكاو
به دیواره‌وه؛
ئه‌دى دڵ؟
دوا دێڕ
قایشى پانتۆڵه‌كه‌م پسا
مه‌خلوقێك پێ‌بوو
هه‌مان رۆژ
دیسان قایشى پانتۆلهكهم پسا
مه‌خلوقێك كوژایه‌وه
به‌ڵام ئه‌مجاره
غه‌م دێته گۆرێ
جگه‌ره‌یه‌ك پێكه
چاوه‌روان به
تا به دووكه‌ڵى خۆى
ده‌كوژێته‌وه
به‌ر له
نیوه‌شه‌و
دیسان دیسانیش قایشى
پانتۆڵه‌كه‌م پسا
((دوا دێرى ئه‌م
شیعره
نانووسم))
ته‌نیا ده‌نووسم:
نانووسرێ
نانووسرێ.
Tnt
زۆر به ته‌نیایى
راهاتم
زووش پیر بووم
تۆز و خۆڵى بێزارى
له‌سه‌ر پێڵاوه‌كانم نیشت
نه‌موێرا له‌سه‌ر پێستى وڵاخ دانیشم
جه‌نگ سپیی كردم
چا گه‌رمه
ده‌سه‌ڵات گه‌رمه
براده‌ر گه‌رمه
ده‌رگه گه‌رمه
چا و ده‌سه‌ڵات و براده‌ر و ده‌رگه گه‌رمن
(یار)ى سه‌ر
بهخهنهش
وه‌ك ده‌نكێك شقارته‌یه
من له نێوان ئه‌م شتانه به‌ند كراوم
زۆر به‌ته‌نیایى
راهاتم
زۆریش پیر بووم
تۆزوخۆڵى بێزارى
له‌سه‌ر پێڵاوه‌كانم نیشت
نه‌موێرا له‌سه‌ر پێستى وڵاخ دانیشم
جه‌نگ سپیى كردم
ده‌ست له هه‌ر
شتێك ده‌ده‌م
ده‌مسوتێنێ
ئه‌دى ئه‌م هه‌موو
فشهفشهت
له چییه:
ئینسان؟
مێگه‌ل
1
سبه‌ینان
خۆر وه‌ك هه‌نار
خۆى به ئاسمان هه‌ڵده‌واسێت
كه شه‌و هات
به‌ر ده‌بێته‌وه!
2
باڵنده‌كان به خۆرایى له ئاسمان ده‌فرن
هه‌روا مه‌به‌سته‌كانمان...
چاڵێك ماوه‌ته‌وه:
نه‌فه‌رێك نییه!
3
سه‌گێكى ون
ئێسقانێكى لێ بزر بووه
ئێسقان,
به دواى ته‌رمى مندا ده‌گه‌رێت
ته‌رمى من؛به دواى كێ؟
4
له نێوان قامیشهكاندا
سه‌ده‌یه‌ك ترووكا
دیتم رووت بوو
پاش ئه‌مه
پێویستمان به چوارچێوه‌یه‌ك ده‌بێ!
5
من هیچ كاتێكم ناوێ,
ته‌نها ئه‌م چزووانهم لێكه‌نه‌وه.
سه‌ره‌مێكوته
ده‌بێژێ:
سوره‌تى یاسینم بۆ بخوێنن.
6
له دیمه‌نێكدا:
كورێك تا پێڵاوى ده‌درێ,ده‌روا
كورێك شه‌رم له جه‌سته‌ى خۆى ده‌كا
كورێك پر به ژوورهكهى پێ ده‌كه‌نێت
به‌خۆى!
كورێك غارده‌دات و
هه‌ر له شوێنى خۆى چه‌قیوه
كورێك خۆى رووت ده‌كاته‌وه
به دیار وێنه‌ى كیژێكهوه.
‘‘ئه‌مه یادداشتى منه‘‘
7
تاقه‌تم نییه
كه‌س بمناسێته‌وه
خوردیكهرهوه ئه‌و وشه‌یه‌ى له قوڵاییم
چه‌ماوه‌ته‌وه سێبه‌رم
له (رووبار) پرد
قافلهیهك
به‌رێوه‌یه.
8
له خۆم دهنۆرم
فه‌زاى بینینم ناگاته هه‌موو شوێنێك
واته من خۆمم لێ دیار نییه
مادام جه‌سته‌ى من كونكونه
پێم بڵێ: خۆت له كامه‌یان مه‌ڵاس داوه؟
9
تووند پێ ده‌كێشم به‌سه‌ر زه‌ویدا
مردووه‌كان وه خه‌به‌ر دێنم
((وابزانم ئه‌م شیعره
به من ته‌واو ناكرێت.))
نیوه‌ى شیعرێك
24
ده‌نكێك حه‌ب نا,
گولله‌یه‌كم به‌رێ
ئاو؛ ده‌یته‌قێنێ
له‌نێو مندا
ته‌رمێك ده‌نێژرێ
باس و خواستى زه‌مانه وایه ئیتر.
25
باس و خواستى زه‌مانه وایه ئیتر
من به ته‌نیا
له‌م دهورهبهرهدا
نان و شه‌راب ده‌خۆم و ده‌خۆمه‌وه
له‌ودیو قهمیسهكهمهوه
پهراسوهكانم دیارن
ماندووم
تومه‌ز سوارچاك مردووه
هه‌ست ده‌كه‌م به‌ره‌و لووتكه ده‌رۆم.
26
هه‌ست ده‌كه‌م به‌ره‌و لووتكه ده‌رۆم
قاڵدرمهیهكم پێویسته
به‌م زووانه به كاره‌سات ده‌گه‌م.
27
.
.
.
قه‌وانى مردووان
ته‌ماته سووره
هه‌موومان ئه‌مه ده‌زانین
سبه‌ى
ئاشكرا ده‌بێ
چ شتێكى تر سوور بووه
ده‌با چاوه‌رێ كه‌ین...
مهلههكان
نادییه‌كان
سینه‌ماكان
چاوه‌روانى موفاجه‌ئه‌یه‌كى وان
قه‌حبه‌كان
سه‌رخۆشه‌كان
دهسپهرچییهكان
چی‌یان به‌سه‌ر دێ؟
• سه‌دان ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌م شتانه گوتراون
ئه‌گه‌ر شتى زۆر گرنگیش
له‌م باره‌یه‌وه بڵێی:
(ته‌ماته خوێنى مردووانه
له جۆركێكدا)
ئێ خۆ منیش...
وه‌ك پارچه‌یه‌ك
گۆشتى بن ده‌ستى قه‌ساب.
بۆ ئیڤان یان هه‌ر كه‌سێكى تر
1
كه وێنه‌كه‌تم بینى
سێبه‌رم تا ئه‌وبه‌رى شار چوو!
2
له‌و كاته‌وه
مه‌مك خره,
كه حه‌وا
سێوى دزیوه!
3
كیژێك
ئاوى به‌سه‌رى خۆڵدا كرد
خۆڵ,
بووه زه‌وییه‌كى چكۆڵه
نه‌ك قور.
4
له ژێر باراندا
كه‌پووم وه‌ك به‌لوعه‌ى
لێ هاتبوو.
خۆ غه‌ڵه‌ت نییه ئه‌م رسته‌یه؟!
5
شێتێك به‌ربووه‌وه
نه‌یده‌زانى كڵاوى له پێ كردووه!
6
سبه‌ینان
له ژووره‌كه‌م نا,
ده‌مه‌وێ
له‌دڵى هه‌موو كه‌سێكدا
رۆژ بكه‌مه‌وه!
7
توند
(خۆم) بهباوهشتهوه ده‌نووسێنم
خواحافیزى له (خۆم) ده‌كه‌م.
8
شه‌وان
مه‌ره‌كان وێك دێنه‌وه؛
وه‌ك سه‌موون
وه‌ك ئارد,
په‌رش و بڵاو ده‌بن
به رۆژیش..!
9
ده‌نووسم
_ده‌نووسم؟!
سینى لابه
ده‌نووم
_ده‌نووم؟!
هه‌موو كرده‌یه‌ك نووسینه!
10
برنج و مه‌ره‌گه پێكه‌وه
شۆردهكهمهوه
.
.
.
خوارێ
به‌ر له نوقته
به ئه‌رك نه‌بێ دابه‌زین هه‌یه!
له ماڵى براكه‌م دا
له سه‌ر جێ دا
رێك له سه‌ر جێ دا
دانیشتووه
(پانتۆڵ و كڵاو و قه‌مسه‌له و ڤیتامین
K
و... له كوێن؟)
له سه‌ر كورسی دا
رێك له سه‌ر كورسی دا
پاڵكه‌وتووه
(كۆڵۆن و قردێله و سوخمه و ڤیتامین
E
و... له كوێ نین؟)
له سه‌ر جێ دا
رێك له سه‌ر جێ دا
كتێب
جگه‌ره
بیركردنه‌وه‌ش
له سه‌ر كورسی دا
رێك له سه‌ر كورسی دا
نازانم
نازانم
نازانمیش
سه‌رى رۆناكى له
ده‌ره‌وه‌یه
له ژووره‌وه‌دا
له جێگه‌دا
له‌سه‌ر كورسیدا (2=1).
برگه‌ى چه‌ور
1_ئه‌و
1_بیرم دێ
2_وه‌ك من
2_جارێكیان
3_به‌دبه‌خت
3_هیوایه‌كى
4_بوو
4_هه‌بوو
به‌رزبوونه‌وه‌ى وشكانى
له رۆژنامه
خوێندمه‌وه:
كه من مردووم
ئیتر
به دواى ته‌رمى خۆم دا
ده‌گه‌رێم
چاكترین جێگه‌ش كێڵگه‌یه
كه‌س ناناسم له‌وێ
باكم نییه
چێڵ و رووبار وگرد
دار و گژوگیا...
خزمى هه‌موو كه‌سن.
پاش
ده‌رگا
وه‌ك ئه‌وه‌ى تابووتێك بم؛
كاوێژ ده‌كه‌م
غرهغرێكم لێوه دێ
چه‌ند پارچه
ته‌خته‌یه‌ك
ده‌كه‌ونه خواره‌وه
لام وایه
شتێكى كۆنه
كه ده‌بێ ئینسان
ده‌ستى خۆى بگرێ
نه‌وه‌كوو له‌ناكاو بروا...
رۆیشتن په‌رتبوونه
زانستى نوێ ده‌ڵێ:
مرۆڤ كه له رێگه‌دا ده‌روا
زه‌وى (تۆ‌و) ده‌دا...
تێبینی:
خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌م شیعره بۆ خۆى ته‌واو بكا.
بڵقى مرۆڤ
ئه‌م كاوله
خانووه
هه‌ر كه‌سێك به به‌رده‌مى دا
گوزه‌ر بكا
ده‌بێ به هى ئه‌و
ئه‌و گوتى:
سرووشت مردووه
مردووه ئه‌وه‌ى ده‌یانگوت:
ره‌شه‌مێ سه‌ریه‌تى
سه‌ریه‌تى
یان قاچى پێشهوهیهتى
به ئاودا چووه؟
یان
هه‌ر زینده‌وه‌رێك
(له شیعرێكى درێژدا ته‌نیا ئه‌م چه‌ند دێره‌ى خواره‌وه‌م پێ جوان بوو, ئه‌وانیترم
فرێ دا)
1_ئه‌و هه‌ر به‌یانییه‌ك و شێوه‌یه‌كى تر‌ى هه‌یه.
2_ئه‌و سیفاتى بارانى هه‌یه كه ده‌ربكه‌وێ دڵۆپه‌كانى له ئینسان زیاترن.
3_سابوون به لیفكه خۆى خنكاند.
4_میوه‌كان خۆیان له به‌قاڵه‌كان كرییه‌وه.
5_پینه‌دۆز به ماچ,بابووجى ژنانى روحرێژ كرد.
6_ئه‌و كه
ئاسمانێكى كورته باڵا بوو
ده‌بووایه بینا به‌رزه‌كان خۆیان نه‌وى كه‌ن
ده‌بووایه كه‌متر هه‌ناسه بده‌ین.
7_ده‌بووایه
پشیله له ئاسمان نیشته‌جێ با
ده‌بووایه به دووان پێلاوێك له پێ كه‌ین.
خه‌مێك
به شێوه‌زارى كرمانجیی ژووروو
1
كه جارێك
به ده‌ورى ژنێك خولامه‌وه
پیاوبوونم
له كن عه‌یب بوو!
2
مه‌ره‌كان
به‌چه‌ند ده‌نكێك به‌فر
ده‌چن.
3
خۆم ده‌كوژم
به‌ڵام ده‌بێ له نزمترین باڵاخانه
خۆم فرێ ده‌م
تا زووتر بمرم.
4
نانه‌وایه‌ك گوتى:
ئه‌گه‌ر خودا جه‌سته‌ى هه‌بووایه
هه‌موو نانهكانم
له شێوه‌ى ئه‌ودا دروست ده‌كرد!
5
ده‌نگێك له بن
قونم دا
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كا؛
ئه‌لو!
6
ژن: ماست
پیاو: ئاو
فێنكایی هاوین
له جامێك ماستاو دایه!
7
ونم كردى
ئێستا چۆن بتوانم
ئه‌م هه‌موو ماسكه لابده‌م
تا بتدۆزمه‌وه؟
ئاوێنه‌كان یه‌كترى نابینن
كانه ئاگرینه‌كان
له نێو ده‌رپێم دا فیچقه ده‌كه‌ن
كانه ئاگرینه‌كان له نێو ده‌رپێم دا فیچقه ده‌كه‌ن
كانه ئاگرینه‌كان له نێو ده‌رپێم دا فیچقه ده‌كه‌ن
كانه ئاگرینه‌كان له نێو ده‌رپێم دا فیچقه ده‌كه‌ن؟
شیعرى چواره‌م
مرۆڤ دووكه‌ڵ
ده‌كا (به پۆشاك)
مرۆڤ دووكه‌ڵ ده‌كا (به ده‌رپێ قوته)
مرۆڤ دووكه‌ڵ ده‌كا (به رووتى)
مرۆڤ دووكه‌ڵ ده‌كا (به‌و شته‌ى كه نایزانم...)
شه‌ممه‌ى زستان
ئه‌م شیعره وه‌ها ده‌ست پێده‌كا:
خۆ خۆم ده‌كوژم
به‌ڵام له هه‌ر كوێیه‌ك خۆم فرێده‌م
ده‌كه‌ومه‌وه نێو ئینسانه‌كان!
رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتت:
مرۆڤ له كاتى خۆكوشتندا
بیر ده‌كاته‌وه؟
***
شى بوومه‌وه
چیتر دۆخى ئاسایی نامگرێتهوه
خۆى.
رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتت:
خۆ مرۆ نییه
یه‌ك قالبى هه‌بێ.
***
له كاتى نان خواردندا
تامى مرۆڤ دێ
رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتت:
شه‌قام هى ئێمه نییه
هى ئه‌وانه‌یه كه ده‌بنه سه‌یاره
واته به‌شى پێشه‌وه‌ى تۆ
شه‌قام نییه!
***
نهۆمى هه‌شته‌م
له ده‌ست كه‌سێك كه‌وته خواره‌وه
من له نهۆمى نۆیه‌م
به‌جێماوم!
رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتت:
له خواره‌وه
باران ده‌بێته پشیله.
***
له
پشت تۆوه,
من و تۆ یه‌كتریمان دیت
چادرمان هه‌ڵدا و رۆیشتین
رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتت:
كلاسیك رۆیشت
بۆ خانووه به‌رزه‌كان.
رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتت:
من و تۆ
شۆڕدهکهینهوه خواره‌وه
جێی ئاو هه‌میشه
قووڵایییهکانه.
***
هاوارم كرد و رۆیشتم
كه‌وتم و هه‌ستامه‌وه سه‌ر پێ
گه‌رامه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا
هاوارم كرد و رۆیشتم
رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتت:
پێڵاوه‌كان به تۆ ناچن.
***
ده‌نووسم تا له ماڵ دووركه‌ومه‌وه
پشیله سه‌ربان و كۆڵان
له بن زستان
په‌رینه‌وه.
رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتت:
چاوى تۆ ره‌شه
چاوى تۆ نوكتیژه
(تۆیان وه‌ها گێرایه‌وه.)
***
من و تۆ
من و تۆمان هه‌یه.
رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتت:
ناویشت نازانم
به‌ڵام خۆشمده‌وێی.
تێبینى: ئه‌م شیعره ته‌واو نه‌بووه بڵام حه‌زم كرد
له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌شیعره بڵاوى بكه‌مه‌وه.
موعتاد
چه‌پ و ڕاست
له خه‌و هه‌ڵده‌ستم
كه‌س دیار نییه
نه پارووه نانێكم بداتێ
نه باوه‌شێكى گه‌رم.
جانتاكه‌م له شان
ده‌كه‌م
دوو رێگا
نا!
زیاتر هه‌ن
بۆ ده‌ربازبوون له ماڵه‌وه:
سه‌یرى لاى چه‌پ
ده‌كه‌م
كابرا پیره‌كه‌ى دراوسێمان
به‌رێ ده‌كه‌وێ
بۆ سه‌ر گۆری ژنه‌كه‌ى.
ده‌سكێك گوڵی سوورى
له دواوه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى داناوه.
سه‌یرى لاى راست
ده‌كه‌م
ئه‌و پیاوه‌ى كه باوكمى كوشت
دواى ئه‌م هه‌موو ساڵه,
تازه ماڵه‌كه‌ى ده‌گوازێته‌وه.
ره‌نگه له ترسى من بێ؛
(ئایا من ئه‌وه‌نده ترسناكم؟)
سه‌یره!
من تا ئێسته‌یش
پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ نه‌پچراوه.
ئه‌ى كه‌واته ئه‌و چیترى ده‌وێ؟
به‌و رێگایه‌ى
به‌رابه‌رم دا
ده‌ڕۆم.
ئه‌مرۆ ده‌مه‌وێ
ئینسان بم،
نه‌ك شتێكی تر،
هه‌ر بۆیه كتێب و دهفتهرهكانى خوێندنم
له‌گه‌ل خۆم هه‌ڵنه‌گرت.
سه‌یری لاى راست
ده‌كه‌م
كچۆڵه‌ى جوانكیله له نێو قوتابخانه‌وه
ته‌نیا سه‌ریان دیاره.
سه‌یرى لاى چه‌پ
ده‌كه‌م
ده‌بینم ئێواره داهاتووه
به‌ڵام من له رۆیشتنى خۆم دا
به‌رده‌وام ده‌بم.
