(١)
شەوێک
١٩٠٥
ژوورەکە نەدار و
ئاسایی بوو
لە سەر باڕێکی
بەدگومان لە قوڕنەتێکەوە خزابوو
لەپەنچەرەکەوە،
مرۆڤ دەیتوانی
گەڕەکەکە ببینێت
تەنگ و پیس بوو
لە نهۆمی ژێرەوە
دەنگی کرێکارەکان
دەهات
قوماریان دەکرد و
رایان دەبوارد
لەسەر نوێنە ساکار و
هەرزانەکەش
لەشی خۆشەویستم هەبوو
لێوەکانیم هەبوون
لێوە شەهوانی و
سوورەکان
سوور لە نەشوەیەکی
هار
بە شێوەیەک دوای ئەو
هەموو ساڵانە
کە ئێستا لە ماڵە
تەنیاکەمدا
دەنووسم
سەر لە نوێ پێی
سەرخۆش دەبمەوە
* * * * *
(٢)
مانەوە
کاتژمێر یەک یان یەک و نیو بوو
لە قوڕنەی یانەیەکەوە،
لە پشت سەنگەرێکی دارینەوە.
جگە لە ئێمە، یانەکە چۆڵوهۆڵ بوو
چرایێک رووناهێیکی کزی پەخش دەکرد
لە لای دەرگەکە
بۆیەکە لە بێداریدا خەو بردبوویەوە،
*
کەس نەیدەتوانی بمانبینێت
و ئێمەش زۆر ورووژابووین
مەحاڵ بوو وشیاری خۆمان بین
جلمان کەم لەبەر بوو
قۆپچەکانمان کرابوونەوە
لەبەرگەرمای دژواری گەلاوێژ
چێژێکی شەهوانی
لە نێوان جلە قۆپچە کراوەکان
_رووتبوونەوەی خێرای لەشی مرۆڤ_
سێبەرەکەی بیست و شەش ساڵی بڕی
تا ئێستا
لەو چامەیەدا بمێنێتەوە.
* * * * *
(٣)
لە کاتژمێر نۆوە
دوازدەو نیوە، وەختەکە چەند زوو تێپەڕی
لەوەتەی لە کاتژمێر نۆوە چراکەم داگیرساند
تا لێرە دانیشم، بێ ئەوەی بخوێنمەوە
بێ قسەکردن، ما لەگەڵ کێ قسە بکەم،
کە بەتەنیا لە ماڵەوەم.
لە کاتژمێر نۆوە، کە چراکەم داگیرساند
سێبەری جەستەی دژواری خۆم لێ دەرکەوت و وای لێ کردم
عەتری ژوورە داخراوەکان و چێژە کۆنەکان بگەڕێنمەوە
چێژە ئازاکان
دووبارە وەک جاران شەقامەکانم دیتنەوە
کە ئێستا زەحمەتە بیانناسییەوە
ئەو مەلهایانەی کە جمەیان دەهات و داخران
شانۆ و قاوەخانەکانی جاران
هەروەها سێبەری جەستەی دژوارم هەندێ یادگاری
بە ئازاری بۆ هێنام:
پرسەکانی ماڵەوە، جیابوونەوە،
خەڵکانێکی ئەزیز،
هەستییان وەک هەستی خاوەن مردووان
کە وەک پێویست رێزی لێنەگیراوە...
دوازدە و نیوە، چەند خێرا تێپەڕین کاتەکان.
دوازدەو نیوە، چەند خێرا تێپەڕین .. ساڵەکان
* * * *
(٤)
رۆژانی ١٩٠٣
نەمدیتەوە، خێرا رۆیشت
چاوە شاعیرییەکان و رووخسارە زەردەکە
لە شەقامە تاریکەکەدا..
قەت نەمدیتەوە، ئەو چاوانەی بە رێککەوت بردمەوە و
دواییش فەرامۆشم کرد
دووچاوی شاعیری، رووخسارێکی زەرد
ئەو لێوانە،
هەموو ئەمانەم بۆ ئەبەد لەدەستچوون
مارسی ١٩٠٩