هه‌ڤپه‌یڤینێک ده‌گه‌ڵ کامیار سابیر: سازدانی رابه‌ر فاریق
پرسیار: زمانی كوردیی له ئاستی كوردستانهكاندا پلانیكی زمانیی و فۆرمیكی یه‌كگرتووی نییه. پیت وا نییه ئه‌گه‌ر زمانی كوردیی به‌و شیوه‌یه برِوات له داهاتوودا به‌ره‌و دابهشبوونیكی حه‌تمیی و یه‌كجاریی هه‌نگاو بنی و چه‌ند زمانیكی جیاواز دروست ببن. هاوكات ئایا ئه‌وانه‌ی باسی زمانی یه‌كگرتووی كوردیی له ئاستی كوردستانی گه‌وره‌دا ده‌كه‌ن، تا چه‌ند عه‌قڵانییه؟
كامیار سابیر: با له به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌وه ده‌ست پیبكهم، واته له‌سه‌ر زمانی كوردیی بۆ كوردستانی گه‌وره! ئه‌مه شتیكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه كورد له‌كاروانی سیاسیی و میژوویی و كولتووریی خۆیدا له‌چاو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌روروبه‌ری خۆیدا و له‌چاو زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا دواكه‌وت. دواكهوتنیك كه تازه پییدا راناگات. زۆبه‌ری پسپۆرانی سیاسیی و كولتووریی ده‌ڵین كورد گه‌وره‌ترین گه‌له كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تیكی نه‌ته‌وه‌یی یاخود نیشتمانیی نییه. له سه‌رده‌می گڵۆباڵیزه‌یشن و پۆستمۆدیرنیزمدا كه ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسنیكیی كاڵ ده‌بیته‌وه یان لای كه‌م برِشته سیاسیی و كولتوورییه‌كه‌ی دهخوریتهوه، ئه‌سته‌مه‌و لهخهیاڵیش خهیاڵتره كوردستانی گه‌وره دروست ببی! پیشتریش گوتومه ئه‌و جۆره شۆڤینیزمهی لهكهللهی سه‌ری هه‌ندی پانكوردیست و نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه و ورِینهی كوردستانی گه‌وره نیگار ده‌كه‌ن، شیرپهنجهیهكه له به‌عسیزم و كه‌مالیزم به ئه‌جیندای سیاسیی و كولتووریی بزوتنه‌وه‌ی رزگارییخوازیی گه‌لی كورد زیانبه‌خشتره. ئه‌وه بابی رۆحیی پانكوردیزم، واته عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وازی له ورِینهی كوردستانی گه‌وره هینا. به‌داخه‌وه ئه‌و راگۆرِینهی ئۆجه‌لان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیی و كوردستانی گه‌وره، نه‌ده‌بووایه بهخشكهییی تیپهرِ ببی، ته‌نانه‌ت هه‌ندی كه‌س به كاریزمایی و لیزانیی و دیپلۆماسیی و ئازایی به بازارِی كوردیی ده‌فرۆشنه‌وه.
من له‌و برِوایه دام، بۆچوونه سیاسییه‌كانی ئۆجه‌لان زیانی زۆری له كورد به گشتیی داوه و له كوردستانی توركیاش به تایبه‌تی زیانه‌كه كهمهرشكینتر بووه. به‌ڵام برِوام وایه كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كاریكی زۆر عه‌قڵانیی و حه‌كیمانه‌ی كرد كهوازی له ئه‌فسانه‌ی كوردستانی گه‌وره هینا. عهقڵانییبوونی له‌وه‌شدا نواند كه له هه‌نووكه‌دا ده‌ستبه‌رداری جیابوونه‌وه‌ی كوردستانی توركیا له ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌بی. به‌واتایه‌كی تر كوردی كوردستانی توركیا، پیش هه‌موو شتی پیویسته مافه كولتوورییه‌كانی بهدهستبهینی. به‌ده‌ستهینانی مافهكولتوورییهكان و له‌وانه‌یش دداننان به‌زمانی كوردیی (كرمانجیی ژووروو) و گه‌شه‌كردنی ئه‌و زاراوه‌یه بۆ ئاستیك كه ببیته زمانی ستانده‌ردی كرمانجیی، دداننان به ئایدینتیتیی نه‌ته‌وه‌ی كورددا، باشتركردنی هه‌لومه‌رجی ژیانی كورده‌كانی توركیا، گه‌شه‌كردنی دیمۆكراسیی زۆر پرِبههاتره له‌و ورِینانهی به‌چوار تفه‌نگ و چوار دۆشكاوه ده‌یانه‌وی له قه‌ندیله‌وه ده‌وڵه‌تیكی گه‌وره‌ی ناتۆ به‌چۆكدا بهینن.
بیینه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی پرسیاره‌كه‌ت، زمانی كوردیی به‌م خرِهكهڵهكه نا‌توانیت دریژه به‌ژیانی خۆی بدات ئه‌گه‌ر خه‌میكی سیاسیی و كولتووریی قووڵی لی نه‌خوری و برِیاری ئازایانه‌و سیاسییانه‌ی چاره‌نووسسازی له‌سه‌ر نه‌دری. ئه‌گه‌ر له‌ئاستی كوردستانهكاندا كورد نه‌توانی زمانیكی ستانده‌ردی نووسین، واته زمانی ئۆفیشه‌ڵی كارگیرِیی و په‌روه‌رده‌یی یه‌كبخات به‌دڵنیاییه‌وه ، دوو زمان و سی زمان و زیاتریش دروست ده‌بی. به‌پیی تیپهرِبوونی كاتیش ئه‌م زمانانه ، كه هه‌ندیك كه‌س هیشتا پییانوایه زاراوه‌ی زمانی كوردیی ده‌بن وه‌ك ئه‌وه‌ی گرووپی دووستاندهرده سه‌رگه‌ردانه‌كان باسی ده‌كه‌ن. دووستانده‌ردیی وچه‌ند ستانده‌ردیی له‌نووسین و لهئهلفبیدا له‌هیچ شیوینیكی دنیادا جگه له‌نۆرویژ بوونی فه‌رمیی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی نۆرویژیش، وه‌ك سه‌رگه‌ردانیی فرهستاندهردهكانی ئیمه نییه، لای كه‌م چه‌ند ئه‌لفابیتای جیاوازیان نییه. سهرهرِای ئه‌وه‌ی هیجهمۆنی بۆكماڵیی رۆژ بهرِۆژ نینۆرِشكی گرمۆڵه ده‌كات و له دوور ماوه‌یشدا كاریگه‌ریی زۆر كه‌مده‌بیته‌وه. به‌ڵام هه‌لیكی میژوویی و سیاسیی گه‌وره له ئارادایه كه زمانی كوردیی له كوردستانی عیراقه‌وه ستاندهرد بكری و به‌شه‌كانی تری كوردستان به كه‌ڵوه‌رگرتن له‌و زمانه‌و گه‌شه‌پیدانی ئه‌و زمانه بهزاراوهكانی خۆیان ئاسۆیه‌كی گه‌ش به یه‌ك زمانی ستانده‌ردی كوردیی بدری. ئه‌گه‌ر نه‌كری، به دڵنیاییه‌وه چه‌ند زمانیكی جیاواز دروست ده‌بی و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش به‌سه‌ر كورد و كرمانجیی و هۆرامیی و زازایی و... تاد ته‌خشان و په‌خشان ده‌بیت.
كه‌واته له داهاتوودا كورد ئه‌گه‌ر بوو به‌خاوه‌نی دوو زمانی ستانده‌ردی نووسین یاخود زیاتر له دوو ستاندهردیش (به نموونه وه‌ك زازاییهكان و هۆرامییهكان) ، ئه‌وه گه‌لی كوردیش وه‌ك ئاردی ناو درِكی لی دیت و ده‌بیت به‌چه‌ند گرووپ و ته‌نانه‌ت چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازیشه‌وه. من خه‌ریكه به‌ته‌واویی له‌وه بی ئومید بم كه كورد هه‌رگیزاوهه‌رگیز ناتوانی به‌خاوه‌نی یه‌ك زمانی نووسینی ستاندهردو فه‌رمیی له‌ئاستی كوردستانهكاندا ببی. هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات و حیزبه خاوه‌ن نفوزه‌كان نه ئیراده‌ی سیاسیی و نیشتمانی‌یان هه‌یه ، نهئایدیۆلۆژیای خیڵ و كولتووری هۆز و عه‌شیره‌ت و حیزب ریگه‌یان پیده‌دات. ته‌نانه‌ت كاریكی لۆژیكانهش نییه بیر له‌خه‌ونی چۆله‌كه‌ی له‌و چه‌شنه بكه‌یته‌وه. زمانی یه‌كگرتووی كوردیی له‌ئاستی گشت كوردستانهكاندا له‌هه‌لومه‌رجی ئیستا‌و داهاتوویه‌كی نزیكدا، له ورِینهی كوردستانی گه‌وره درِدۆنگتره. ته‌نیا و ته‌نیا چاره‌سه‌ری ئه‌م هاوكیشه‌یه له كوردستانی عیراقه‌وه ده‌كری. ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش به ستانده‌ركردنی زمانی كوردیی ده‌بیت له‌ئاستی هه‌ریمی كوردستانی عیراقدا‌و دواتر پارچه‌كانی تر به سیمبۆڵیزمی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیانی بزانن و زاراوه‌كانی خۆیانی لی نزیك بكه‌نه‌وه‌و یان ئه‌وه‌ی پیی ده‌ڵین ئه‌و زمانه به زاراوه‌كانی خۆیان موتوربه بكه‌ن.
پرسیار: هه‌نووكه له زانكۆكانی كوردستان و هه‌نده‌راندا چه‌ندین مامۆستا هه‌ن – كه به حیساب ماسته‌ر و خویندنی باڵایان له زمانناسییدا خویندووه – بۆچی كاتی له میدیاكانه‌وه له باره‌ی پرسیكی گرنگی وه‌ك زمان، گفتوگۆ و نووسین دیته ئاراوه، ئه‌و "زمان‌ناس"انه نایه‌نه ئاخاوتن و نانووسن، كه‌چیی شیخهكان و عهشیرهتچییهكان و ناوچهپهرستهكان و دایهلیكتپهرستهكان دینه نیو باسی گفتوگۆ و نووسینهكانهوه، ئه‌مه له كاتیكدایه به بی ئه‌وه‌ی شاره‌زاییشیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بی؟
كامیار سابیر: راستییه‌كه‌ی من به‌زه‌ییم به خۆماندا دیته‌وه. تۆ سه‌یری ئه‌و هه‌موو ناوه قه‌به‌و گه‌ورانه‌ی ئه‌و زانكۆ ویرانانهی كوردستان بكه و خهنییت به‌عه‌قڵی ئینتیلیكچوواڵهكانی كورددا نه‌یات. دۆكتهری ناسراو، یاریده‌ده‌ری پرۆفیسه‌ر، كار گه‌یشتووه بهشوینیك هه‌رچی هه‌ڵده‌ستی و ده‌بی به پرۆفیسه‌ر، به‌بی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌میان هه‌بی ، به‌بی ئه‌وه‌ی لهرِوویان بی تیكسته بی مه‌عریفه‌و بی ریفرینسهكانیان بڵاو بكه‌نه‌وه. به‌شیوه‌یه‌كی ره‌ها ناتوانین بڵیین كه‌سی شاره‌زاو پسپۆر و كه‌سانی دڵسۆز و به‌تواناو خاوه‌ن تیكست له‌ناو پسپۆرانی زانكۆكانی كوردستاندا نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه زۆرینه‌یان له‌و كاتهگۆرییهدا جیگه‌یان ده‌بیته‌وه.
به لای منه‌وه هه‌ر كه‌سیك له گرنگیی و به‌های سیاسیی و كولتووریی زمان نه‌گات، هه‌رگیز ناتوانی نه له هیچ تیكستی به‌ته‌واویی بگات و نه‌ده‌شتوانی هیچ تیكستیكی گرنگ بنووسی. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه به‌شیكی زۆر له‌و خه‌ڵكانه‌ی زمان‌ناس و زمانه‌وانن، خۆیان ناكه‌ن به خاوه‌ن له‌ئاست ئه‌و هیرش و كه‌مپه‌ینه خیڵهكیی و عه‌شایه‌رییه‌ی دژی زمانی ستانده‌ردی كوردیی ده‌كری. بیگومان كورد بۆ هه‌موو شتیك به دیدی سیاسییه‌وه دهرِوانی. كه‌م كورد هه‌یه خۆی به‌سیاسیی و شاره‌زا له‌سیاسه‌تدا نه‌زانی. هه‌موو شتیكیش هه‌ر به‌چاوی سیاسییه‌وه ده‌بینی. مه‌سه‌له‌ی بیده‌نگیی و خۆكرِكردنی زۆریك له‌وانه‌ی بهزمانناس و زمانزانی كورد ناوبانگیان ده‌ركردووه، سیاسه‌ت و عه‌قڵی حیزبیی و سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی بیر‌و بۆچوونی ئه‌كادیمیی و ئینتیلكچوواڵییانی قۆرغكردووه. به‌پیی میزاجی حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان هه‌ڵویستی سیاسیی ده‌ده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ساتمه‌ی سیاسییش نه‌كه‌ن و پاره و ئیمتیاز‌و ئاورِدانهوهی ده‌سه‌ڵات هه‌ر به‌خشكه‌یی پییان بگات ، هه‌میشه كۆمه‌ڵی بیانووی به‌ناو ئه‌كادیمیی و لینگویستیكیی و ده‌ست بهكڵاوگرتنی خۆیانه‌وه دههیننهوهو خۆیان كرِ ده‌كه‌ن. كاتیك ئه‌وه به‌شیكی به‌رچاوی ئه‌كادیمیست و زمان‌زان و زمانناسهكانت بن، حیزبیش قۆرغی جڤاكی كردبی و به‌ته‌واوی خهساندبیتی، به‌دڵنیاییه‌وه نووسه‌ره عهشیرهتچیی و ناوچهچیی و زاراوهچیی و... تاد ته‌راتین ده‌كه‌ن و زمانی كوردیی هه‌پروون به‌هه‌پروون ده‌كه‌ن و دابه‌شی ده‌كه‌ن به سه‌ر ناوچه‌كان و شاره‌كان و عه‌شیره‌ته‌كان و ته‌ریقه دینییه‌كاندا.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ژماره زۆروبۆره‌ی زمان‌ناس و زمانهوانهوانهكانی كورد، من زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵیم، ئه‌گه‌ر نووسه‌ریك له‌سه‌ر زمانی كوردیی تویژینه‌وه یان وتاریك بنووسی و به‌هه‌ڵه زمانی "كوردی" بنووسی، واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نیت، ئه‌و كه‌سه هه‌ر لهبنهرِهتدا له‌مه‌غزای لینگویستیكیی و كولتووریی زمان نه‌گه‌یشتووه. لای من ئه‌گه‌ر نووسه‌ر هه‌رچه‌نده ناودار بیت، به‌ڵام كاتیك نه‌توانی زمانی كوردیی ، رۆحی وشه‌كه، رۆحی تیرمۆنۆڵۆجییهكه به‌نووسین به دوو "ی" بنووسی. نووسینه‌كه‌ی ته‌واو ناخوینمهوه. چونكه ئه‌و له‌ئه‌سڵدا لهفهنكشنی لینگویستیكیی و كولتووریی زمان نه‌گه‌یشتووه. دیاره ئه‌مه له نووسینی مۆدیرنی كوردییدا، بۆ زمانه‌كانی تریش و وشه‌كانی تریش دروسته. بۆ نموونه سیاسیی، عیراقیی، عه‌ره‌بیی، توركیی، رۆشنبیریی، پسپۆریی، كولتووریی... سه‌دان وشه‌ی تر دروستن كه به دوو "ی" بنووسرین. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تری سه‌قه‌تی ئه‌لفبیی لاتینیی-توركییه كاتی زمانی كوردیی به kurdi ده‌نووسن. واته لاتینییه توركییه‌كه ناتوانی فۆنۆڵهجی تیرمی زمانی كوردیی تیروته‌سه‌ل بكات.
پرسیار: ناوچه‌گه‌ریتی له كوردستاندا به شیوه‌یه‌كی نائاسایی گه‌شه ده‌كات، یانی قه‌ڵه‌و بووه! ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك پیی وایه زمانی ئه‌و بۆ په‌رورده و نووسین و كارگیرِیی ته‌واو خه‌مڵیوه و بۆ به فهرمییكردن باشه و هیچ ناوچه‌یه‌كیش نه‌هاتووه بڵیت با له هه‌موو زاراوه‌كان، زمانی ستانده‌ردی كوردی دروست بكه‌ین. زیانه‌كانی قه‌ڵه‌وبوونی ناوچهپهرستیی – كه ئه‌مه‌ش به ته‌نیا له زماندا زۆر به قووڵی هه‌ستی پی ده‌كری – چیین؟
كامیار سابیر: ئه‌م پرسیاره به‌ده‌یان شیوازی جۆراوجۆر و له‌لایه‌ن ده‌یان كه‌سه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌كورتیی لیره‌دا ده‌مه‌وی بڵیم، كه كرمانجیی ناوهرِاست، نه‌هاتووه بڵی من تاقانه‌و عه‌نته‌ری زمانی كوردییم، له‌زمانی ده‌یان كه‌سه‌وه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه زمانی كوردیی له‌كوردستانی عیراقدا فۆرمۆڵه‌ی زمانیكی پریستیژ و ستانده‌ردی تیپهرِاندووه، ئه‌م زمانه پریستیژه ته‌نیا بناغه‌كه‌ی كرمانجیی ناوهرِاسته یان هه‌ندیك به‌مه‌ستی شۆڤینیستیی پیی ده‌ڵین "سۆرانیی"، زۆرینه داوای ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌م زمانه ستاندهرد و پریستیژه به هاوكاریی زاراوه‌كانی تری زمانی كوردیی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكری و گه‌شه‌ی پیبدری و پانوپۆرِتر بكری. ریك به‌پیچه‌وانه‌وه هه‌ندیك له لایه‌نگرانی كرمانجیی ژووروو له كوردستانی عیراقدا، چاویان ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی زمانی كوردیی نابینی و دڵیان پیی خۆش نییه. ئه‌وان خه‌می زاراوه‌كه‌ی خۆیان له‌سه‌روو هه‌موو خه‌میكی كولتووریی و سیاسییه‌وه داده‌نین. چه‌ندین كه‌س له خه‌ڵكی بادینان ده‌ناسم، ئه‌وه‌ی خه‌می ئه‌وان نه‌بی پرسی سیاسیی و كولتووریی گه‌لی كورده. ئه‌سڵه‌ن به‌لاساییكردنه‌وه‌ی مینتاڵیتیی لیبراڵیزمه‌وه گاڵته‌یان به كورد و زمانی كوردیی و ئه‌ده‌بی كوردیی دیت. به‌ڵام كاتیك دیته سه‌ر جیكهوتكردنی زمانیكی پریستیژ و لینگوافرانكایهكی فه‌رمیی بۆ كوردستانی عیراق، بارۆمه‌تری شۆڤینیزمیان هه‌ڵده‌ستی و دۆستایه‌تیی هه‌موو ئههریمهنیك ده‌كه‌ن، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ستانده‌ردی كوردیی له‌كوردستانی عیراقدا جیكهوت نه‌بی. پییانخۆشه زمانی عه‌ره‌بیی، توركیی، فارسیی ته‌نانه‌ت ئینگلیزییش بیت به‌س زمانی ستانده‌ردی كوردیی نه‌بیت. من به‌دڵنییاییه‌وه ده‌ڵیم، زۆریك له‌وانه، ئه‌گه‌ر دوو هه‌ڵبژاردن بخه‌یته به‌رده‌ستیانه‌وه به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه؛ ئه‌وه خاڵی دووه‌م هه‌ڵده‌بژیرن.
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ریمی كوردستانی عیراق به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو برِوات و هه‌موو ناوچه دابرِاو و ته‌عریبكراوه‌كان به كه‌ركووكیشه‌وه له‌و هه‌ریمه‌دا بیت، ئینتیگره‌یشن و integration ئهسیمیلهییشنیكی assimilation سیاسیی و كولتووریی و جیۆگرافیی ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی كوردستانی عیراق بگریته‌وه، یه‌ك زمانی ستانده‌ردی كوردیی ئه‌وه‌ی له سی شاری سه‌ره‌كیی كوردستان (هه‌ولیرو كه‌ركووك و سلیمانیی) زمانی پریستیژه، بهكهڵكوهرگرتن له‌زاراوه‌كانی تر، ببی به‌زمانی ره‌سمیی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بهبادینانیشهوه، یان زمانی حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان (به هه‌ر چوار شاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه) و له ته‌واوی دامودهسگاكانی حكومه‌ت و په‌روه‌رده‌دا به‌فه‌رمیی لهرِووی یاسایی و سیاسییه‌وه بناسری.
دووه‌م: هه‌ر ئه‌م سی شاره‌ی هه‌نووكه كه سنووری جیۆگرافیی هه‌ریمی هه‌نووكه‌ی كوردستانه، بۆ هه‌تا هه‌تایه كه‌ركووك و ناوچهته عریبكراوهكان له ده‌ست بدری، زمانی كوردییش دووستانده‌رد یان فره ستاندهرد بیت. سلیمانیی و هه‌ولیر ئه‌م زمانه‌ی پیی ده‌نووسن هه‌یان بیت و ناوچه‌ی بادینانیش، زاراوه‌ی بادینانیی وه‌ك به‌شیك لهكرمانجیی ژووروو زمانی خویندن و كارگیرِیی بیت.
ئه‌مه بوختان و درۆكردن نییه به‌ناوی ئه‌و شیخ و عهشیرهتپهرست و ناوچهپهرستانهی كه داكۆكیی له په‌رته‌وازه‌یی زمانی كوردیی و نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن. ئه‌مه دیفاكتۆیه‌كه به‌هه‌موو نهفهسیكی بیركردنه‌وه‌و نووسینه‌كانیانه‌وه دیاره. ئه‌مانه به‌های ئایدینتیتیی زمان، لهرِووی سیاسیی و كولتوورییه‌وه تیناگه‌ن. ئه‌گه‌ر تییشیبگهن " شۆڤینیزمی له‌هجه‌یی" تاساندویانی و له به‌ها نیشتمانییه‌كان دوورده‌كه‌ونه‌وه‌و به‌ها ئایدیۆلۆژیی و ئیسنیكیی و ناوچه‌ییی و تایه‌فییه‌كان گه‌ش ده‌كه‌نه‌وه.
له رِاستییشدا، ناوچه‌ی بادینان له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه كوردییه‌كاندا، نه‌ك هه‌ر ئینتیگره‌یشن وئهسیمیلهییشنی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری كوردستان نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ههولیریشدا كه پارتیی كۆنترۆڵی سیاسیی و ئیداریی و كولتووریی كردووه، ئنتیگرهیشن و ئهسیمیلهییشنی نه‌كردووه. ئه‌وه‌نده‌ی له دوو شاری ههریمیك ده‌چن، زیاتر له دوو شاری دوو وڵاتی جیاواز ده‌چن. ئاخر گاڵته نییه زمانی نووسین و په‌روه‌رده‌ی دوو شوین جیاواز بیت، به‌بی هیچ برِیاریكی سیاسیی و په‌روه‌رده‌یی و كولتووریی به شیوه فه‌رمییه‌كه‌ی (نه‌ك حیزبیی و میلیشیایی)، كه‌چیی بانگه‌شه‌ی یه‌ك ههریمیی و یه‌ك نه‌ته‌وه‌یی و یه‌ك خاكییش بكه‌یت! جگه له‌كوردستان، ئه‌م به‌ره‌ڵایی و بی به‌رنامه‌یی و بی پلانییه‌ی زمان له هیچ شوینیكی دنیادا نییه.
پرسیار: ماوه‌یه‌ك به‌شی هه‌ره زۆری نووسه‌رانی كورد، له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له ناوه‌وه‌دا، باسیان له پرۆسیسی ستانده‌ربوونی زمانی كوردیی ده‌كرد، كه‌چی له ناكاو، وه‌ك ئه‌وه‌ی به هه‌وادا هه‌ڵچوون، زۆربه‌یان بیده‌نگ بوون و نوتقیان له خۆیان برِی. بۆچیی نووسه‌ر و رۆشنبیری كورد له كوردستاندا به گژ هه‌موو پرس و بابهتیكدا ده‌چیته‌وه و بۆ وه‌ها زووش ده‌سڵه‌مینه‌وه؟
كامیار سابیر: ئه‌وه پرسیكی سۆسیۆلۆجییهو من هیچ شاره‌زاییه‌كم تییدا نییه، كه بۆچیی تاكی كورد و رۆشنبیری كورد زوو گه‌رمده‌بن و زووش سارد ده‌بنه‌وه. به‌ڵام له دیدی سۆسیۆكولتووریی و سۆسیۆسیاسییه‌وه ده‌توانین بڵیین به‌شیك له هۆكاره‌كانی نهفهسكورتیی تاكی كورد، بۆ كهمزهخیرهیی و لاموبالاتیی دهگهرِیتهوه. به‌شیكیشی پیوه‌ندیی به‌و پیوه‌ندییه ئۆكتهپوسییانهوه (ئه‌خته‌بووت octopus) هه‌یه كه تاكی كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ژیارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و ئه‌و حكومه‌ته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر ژیان و ئازادیی پارووی تاكی كورددا گرتووه هه‌یه.
پرسیار: ئایا گرفتی ستانده‌ردایزی زمانی كوردیی له كوردستانی باشووردا، پرسیكی زمانه‌وانییه، یان پرسیكی سیاسییه؟ ئایا ئه‌و دوو بۆچوونه كامیان راستن كه زمان‌ناس و زمانه‌وانه‌كان ده‌توانن ئاریشه‌ی ستانده‌ردایزی زمانی كوردیی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، یان ئه‌وه‌ی پیی وایه كه زمانی ستانده‌ردیی كوردیی ته‌واو كامڵ بووه و ته‌نیا مۆركی سیاسیی و یاسایی له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌ریم و ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه ده‌وی. هاوكات هۆی چییه له نووسینه‌كانتدا ره‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و حكوومه‌تی هه‌ریم ده‌گری و به تایهفهچیی و دایهلیكتپهرست و نه‌بوونی ئه‌جیندای نیشتمانیی تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ی؟
كامیار سابیر: له رِاستییدا ئه‌وه زۆر بیمانایه كه ده‌ڵی پرسی زمانی كوردیی پرسی زمانناسهكانه. ئاخر پیم ناڵیی كام زمان‌ناسی كورد، كام پسپۆری شاره‌زا كه چوار تویژینه‌وه‌ی وردی ئه‌كادیمیی و سه‌لیقه‌داری له‌سه‌ر زمان هه‌بی؟ لهكویی كوردستاندا هه‌بووه دوو زمان‌ناسی كورد ددانی خیر به چوار زمان‌ناسی تری كورددا بنین؟ به‌ڵام سهرهرِای هه‌ر كهموكورِییهك زمانی كوردیی ره‌هه‌ندی ئه‌بستراكتی لینگویستیكیی له كوردستانی عیراقدا تیپهرِاندووه. بووه‌ته پرسیكی سیاسیی و كولتووریی ره‌ها و راسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ریگریی لیده‌كات. راسته‌وخۆ حكومه‌تی هه‌ریم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم و كادیره سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌گشتیی له‌قه‌ی لیده‌ده‌ن و په‌كی ده‌خه‌ن و به‌تایبه‌تییش ئه‌جیندای سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی حیزبیكی سیاسیی وه‌ك پارتیی دیموكراتی كوردستان به‌پشتیا ده‌خات.
ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و حكومه‌تی هه‌ریم ده‌گرم له‌سه‌ر پرسی ستانده‌ردایزی زمانی كوردیی باكگراوندیكی میژوویی و كولتووریی و سیاسیی هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یكات به‌ده‌م ئه‌و لۆبییانهی كه داكۆكیی له‌و ده‌كه‌ن و له هه‌نده‌ران ئه‌جیندا تایه‌فیی و حیزبییهكانی بۆ بهرِیوه ده‌به‌ن، شتیكی به‌ڵگه نه‌ویسته. یه‌ك نموونه‌یه‌كی زۆر زه‌ق باس بكه‌ین. بۆچیی گرنگییه‌كی زۆر لهرِادهبهدهر به یادی جگهخوین ده‌دری و پاره‌ی خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستانی عیراقی تیدا خه‌رج ده‌كری، كه‌چیی هیچ بۆ مه‌سعوود محه‌مه‌د ناكری؟ كه‌مال مه‌زهه‌ر له چاوپیكهوتنیكیدا له گه‌ڵ ژماره 37ی گۆڤاری "ستانده‌ر" ده‌ڵی: "من ناتوانم باسی پیاویكی وه‌ها مه‌زن و باڵا بكه‌م" هه‌روه‌ها ده‌ڵی: "وای ئه‌مه چ بلیمهتیكه پیویسته پهیكهریكی زۆر گه‌وره بۆ مه‌سعوود محه‌مه‌د بكه‌ین". باشه بهرِاستیی، دوو كه‌سایه‌تیی و دوو میشكی پرِ به‌ره‌كه‌تی وه‌ك حاجی قادری كۆیی و مه‌سعود محه‌مه‌د، كه ده‌كری به‌باوكی فیكریی ناسیۆنالیزمی كوردیی و سیمبۆڵیزمی نه‌خشه‌ریگای ستانده‌ردایزی زمانی كوردیی ئه‌ژمارد بكرین له‌كوی و شیعره‌كانی جگه‌رخوین له كوی! ئه‌مه ئه‌گه‌ر خوینی تایه‌فیی و دایهلیكتپهرستیی و جیاوازیی بنه‌چه‌ی كرمانجیی و ئه‌وه‌ی به "شۆڤینیزمی له‌هجه‌یی" به "سۆرانیی" ناوزه‌دیان كردووه نه‌بی، ئه‌ی چییتره؟. بهرِاستیی من گاڵته‌ی ته‌واویشم به‌وه نایات كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد، خۆی شین و مۆر ده‌كاته‌وه‌و خۆی توورِه ده‌كات و باسی گهرِانهوهی كه‌ركوك ده‌كات، كه‌چیی به‌ده‌ستی خۆی بادینان له هه‌ریمی كوردستان دادهبرِی و به‌ره‌و جیابوونه‌وه‌یه‌كی سیاسیی و جیۆگرافیی و كولتووریی و زمانیی، گاڤی گه‌وره ده‌هاوی.
كامیار سابیر: له به‌شیكی نووسین و چاوپیكهوتنهكاندا، له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی زمانی كوردیی و پرۆسیسی به‌ستانده‌ربوونی زمان، ره‌خنه‌ی توند له كۆمۆنیسته‌كان و پانكوردیستهكان ده‌گریت. هۆكاره‌كانی كامانه‌ن و باكگراوندی كولتووریی و سیاسیی ئه‌و ره‌خنانه له كویوه سه‌رچاوه ده‌گرن؟
ره‌خنه‌كانی من له‌ویوه ده‌ستیپیكرد كه پرۆژه‌و كه‌مپه‌ینی ستانده‌ردایزی زمانی كوردیی به شیوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ناو ئه‌كادیمست و رووناكبیرانی كورددا پیشوازیی لیكراو پشتیوانییه‌كی زۆری چنییه‌وه. له هه‌موو میژووی كوردستاندا به‌گشتیی و كوردستانی باشووردا به‌تایبه‌تیی، كۆده‌نگیی و خه‌مخۆریی بۆ ستانده‌ردبوونی زمانی كوردیی به شیوازه یاسایی و سیاسییه‌كه‌ی به‌و ئاسته بڵنده له‌سه‌ر پرسی زمان نه‌گه‌یشتووه. كه‌چیی ریك له‌ویدا، كواڵیسیۆنی (coalition كواڵیشن) هه‌ندی له كۆمۆنیسته ههمهرِهنگ و پانكوردیسته هه‌مه‌جۆره‌كان به‌شیوه‌یه‌كی زۆر ناكامڵ و ناعه‌قڵانیی و ئایدیۆلۆژیی دژی ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌ستانه‌وه. لیره به‌دواوه كه ده‌ڵیم كۆمۆنیسته‌كان و پانكوردیستهكان، مه‌به‌ستم 100% هه‌موویان نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ست له كۆمه‌ڵیكی به‌رچاویانه. ئه‌وانه كۆمه‌ڵیك ورِینهیان هینایه به‌رباس ، كه گوناهه ناوی ئارگیومینتی لی بنیین. توندرِۆترین و رادیكاڵترین و فهندهمینتالیسترین و كۆڵهوارترین كۆمۆنیستی رهشۆكیی و چه‌پی بی فیكر‌و بی مه‌عریفه له‌گه‌ڵ جاهیلترین و شۆڤینیستترین پانكوردیستدا به‌ره‌یه‌كی هه‌ڵایان پیكهوهناو لیكدا لیكدا پایه‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه میژووییه‌ی پرۆژه‌ی بهستاندهردكردنی زمانی كوردی‌یان له‌كوردستانی عیراقدا ده‌خوارده‌وه. دیاره ناكری بڵیی سه‌رجه‌م كۆمۆنیسته‌كان، چونكه له‌ناو ئیمه‌ی (كورد) خاوه‌ن هیچدا، ئه‌وه‌نده ره‌هه‌ندی جیاواز له كۆمۆنیزم دروست بووه، خه‌ریكه وه‌ك ئیسلامییه‌كانیان لی بیت، ده‌یان و سه‌دان ئاراسته‌و مه‌كته‌بی بیركردنه‌وه‌ی جیاواز له‌نیوانیاندا هه‌یه.
ئه‌مه تاوان نییه لهخۆرِایی له یه‌خه‌ی ئه‌و كۆمۆنیسته رهشۆكییانه بدری كه داوای دیسینترهڵایزهیشنی decentralization زمانی كوردیی و كولتووری كوردیی له‌كوردستانی عیراقدا ده‌كه‌ن. داوای فره ستانده‌ردیی بۆ زمانی كوردیی و خویندن بهخهرِهكی زاراوه‌كان ده‌كه‌ن. تۆ وه‌ره پیم بڵی له‌هه‌موو میژووی زه‌بروزه‌نگی كۆمۆنیزمدا، له كولتووری دیكتاتۆرییانه‌ی بۆڵشهفیزمهوه بگره تا هه‌موو ئه‌و كۆمۆنیستانه‌ی لاسایی لینینیزم و ستالینیزمیان كردووه به خوویه‌كی ئایدیۆلۆژیی و ته‌ركی ناكه‌ن، كه‌ی لۆژیكه كۆمۆنیزم باسی مافی مرۆڤ و ئازادیی بكات؟ كۆمۆنیزم به‌گشتیی و بۆڵشه‌فیزم به‌تایبه‌تیی گه‌وره‌ترین ماشینی سهرپانكردنهوهو پیشیلكردنی ئازادیی و مافی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان و ته‌نانه‌ت مافی كریكارانیش بوونه. مه‌گه‌ر به‌فه‌رمانی لینین و لیۆن ترۆسكیی نه‌بوو هه‌زاران كریكار سه‌ریان به‌له‌شكری سووری كۆمۆنیزم پانكرایهوه! مه‌گه‌ر میژووی مرۆڤایه‌تی هه‌رگیز ئه‌و هه‌موو تاوان و كوشت و برِهی گه‌لانی سۆڤیت و وڵاته جیاوازه‌كانی دنیا به‌ده‌ستی دیكتاتۆریكی وه‌ك ستالین كه قوتابییه‌كی گویرِایهی لینین و بیری بۆڵشه‌فیزم بوو، له‌بیر ده‌چی؟ ده‌یان میلیۆن مرۆڤ له‌جیهاندا بوونه سووته‌مه‌نیی ئایدیۆلۆژیای دیكاتۆرییانهی كۆمۆنیزم، ئایا ده‌كری كۆمۆنیستیك بیت، ئه‌ویش كۆمۆنیستیكی كورد، جا سكۆلار بیت یان ئه‌و خوینده‌واره چه‌پانه‌ی كه به‌س ده‌زانن جوین به بۆرژوازیی! و نووسه‌ره راسترِهوهكان! بده‌ن، باسی مافی مرۆڤی كورد و مافی دایهلیكته كوردییه‌كان بۆ ئه‌جیندایه‌كی ئایدیۆلۆژیی بكه‌ن؟
ئه‌وه‌ی ڤیكتهر سیرج Victor Serge باسی ده‌كات و به "یاكۆبینیزمی پرۆلیتاریای لینینیی" دهشوبهینی، ته‌واو دهربرِی ئه‌و هه‌ست و بیركردنه‌وه یاكۆبینیزمه توندرِۆیه بوو كه لینین و ترِۆتسكیی و ستالین... تاد پیرِۆیان ده‌كرد. كاتی مارشاڵ ترۆتسكیی به فیتی راسته‌وخۆی لینین، یه‌كه‌مین ته‌قه له‌سنگی ئه‌و كریكاره یاخییانه ده‌كات كه له‌شاری كرۆنستات- كرۆنشتات Kronstadt- Kronshtadt دژی ئۆتۆكراسیی و بۆرۆكراسیی ئه‌و كۆمۆنیزم و بۆڵشهفیزمهی كه لینین و ترۆتسكیی رابه‌ری بوون، وه‌ستانه‌وه. ئیتر له‌وكاته‌وه به پراكتیك كۆمۆنیزم سه‌لماندی كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئازادیی و بیرورِای جیاوازه. سه‌ركرده‌ی سوپای سوور (ترۆتسكیی)، دڵی به‌ته‌قه‌كردن له كه‌شتییه‌وان و سه‌ربازه‌كان و كه‌سوكاریان كه كۆمۆنیزمیان پی باشبوو، به‌ڵام نه‌ك كۆمۆنیزمه سه‌ركوتكه‌ره‌كه‌ی بۆڵشه‌فیزم، ئاوی نه‌خوارده‌وه، له پترۆگراده‌وه هیزی زیاتری بۆ سه‌ر شاره‌كه نارد. ئه‌وان ته‌نیا دژی ده‌سه‌ڵاتی سهرهرِۆیانهی بۆڵشه‌فیزم بوون، داوای ئازادیی رادهربرِینیان ده‌كرد و كاركردنی زۆره‌ملیی كه‌مپه‌كانیان ره‌تده‌كرده‌وه، له‌لایه‌ن كه‌س و ده‌سگا قاره‌مانه‌كانی لینینه‌وه واته ترِۆتسكیی و سوپای سووره‌وه به‌خه‌ستیی بۆمباردومان كران و ئه‌وشاره‌یان ویرانكرد و هه‌زارانیشیان خه‌ڵتانی خوینكرد. ئه‌مانه هه‌مووی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه ورده بۆرژوازیی ! و كریكاری كۆنه‌په‌رست و نۆكه‌ری ئیمپیریالیزم و دژی شۆرِش بوون، ئه‌نجام ده‌دران. تۆ سه‌یركه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه لهكۆمۆنیزم ده‌گرن، تا سه‌ر خه‌ته په‌مه‌ییه‌كه دهرِۆن و هه‌رگیز ناچنه سه‌ر خه‌ته سووره‌كه، واته تا سه‌ر دیكتاتۆرییه‌تی ستالینیزم دهرِۆن، به‌ڵام ئایا ستالین هه‌مان ریچكه‌ی لینین و ترۆتسكیی دریژه پینه‌دا، بهكهمیك غروری شه‌خسیی و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیی و رۆحیكی دیكتاتۆریی تازه‌وه!
جا میژووی كۆمۆنیزم، زۆربه‌ی سهرپانكردنهوهو دژی ئازادیی رادهربرِین بووبی، دژی كولتووری جیاواز و ره‌نگی جیاواز و رای جیاواز بووبی. دژی مافی چاره‌ی خۆنووسی گه‌لان بووبیت و به‌زه‌بری هیز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه نارِهزایهتییهكدا كردبی، ده‌كری مرۆڤی كورد ئه‌وه‌نده خۆشباوهرِ بیت، به قسه‌ی چوار كۆمۆنیستی لاكه‌وته‌و چه‌پی سه‌رگه‌ردانی كورد باوهرِ به شین و شهپۆرِی ئه‌وان بكه‌ن بۆ پاراستنی زاراوه كوردییه‌كان و مافی زاراوه‌كان! من پیم وایه، چهندیك ئیسلامییه‌كی سه‌له‌فیی و فهندهمینتالیست و فه‌ناتیك لیی دی داكۆكیی له‌مافی ژن و ئازادیی و دیمۆكراسیی بكات! ئه‌وه‌نده‌یش كۆمۆنیزم لیی دی، كه باسی ئازادیی و مافی مرۆڤ و پیشكهوتووخوازیی بكات. یان وه‌ك هه‌ندی كۆمۆنیست و چهپرِۆی زهعتوتی كورد باس له زمان و ئازادیی زاراوه‌كان و ده‌ستگرتن به كولتووری ناوچه‌كان و جیكهوتكردنی چه‌ند ستانده‌ردیی له‌زمانی كوردییدا ده‌كه‌ن. ئا له‌م خاڵه جهوههرییهوهیه كه من دژایه‌تی ئه‌و تیرِوانییه سه‌قه‌تانه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌م لهمهرِ ستانده‌ردایزی زمانی كوردیی له كوردستانی عیراقدا. ده‌قاوده‌قیش ئه‌جیندای بۆچوونه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه كورد له‌ئاستیكی گشتیی‌دا هه‌رگیز فۆرمۆڵهبهندی له ئینتیگره‌یشنی سیاسیی و كولتووریی و جیۆگرافییدا نه‌كات. یه‌ك خاڵ گرنگه جه‌ختی لیبكهمهوه. ماركس فهیلهسووفیكی زۆر گه‌وره و دیاره جیده‌ستی له میژوودا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوور ده‌مینیته‌وه. به‌ڵام بهبرِوای من ، لینینیزم و ترۆتسكیزم و ستالینیزم و ماویزم... تاد ماركسیزم و خودی ماركسیان زۆر ناشیرین كرد و زیانی زۆر گه‌وره‌یان له بۆچوونه فه‌لسه‌فیی و زانستییه‌كانی ماركس دا.
سه‌باره‌ت بهپانكوردیستهكان، زۆرم له‌سه‌ر نووسیون، به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمان پیویسته زیاتر بۆچوونه چه‌وت و ناسیۆنالیستییه شۆڤینیستییهكانیان شرۆڤه بكری. سه‌یركه كه ده‌ڵیم شۆڤینیستن، نه‌ك به‌هۆی بوونی زمانیكی یه‌كگرتووی كوردییه‌وه، به‌رامبه‌ر زمانی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان شۆڤینیست بن. به‌پیچه‌وانه‌وه شۆڤینیزمن له رۆحی نۆستاڵژییانهی خۆیاندا، بۆ لاواندنه‌وه‌ی زاراوه‌یه‌ك، ناوچه‌یه‌ك، دهڤهریك، له دژی پرهنیسیپه سیاسیی و كولتوورییه‌كانی ناسیۆنالیزمی مۆدیرنیش بۆ سیمبۆڵیزمی زمانیی و زمانیكی ستانده‌ردی یه‌كگرتوو كه هۆكاریكی سه‌ره‌كییه بۆ ئینتیگره‌یشنی گه‌لی كورد.
به‌شیكی زۆر له پانكوردیستهكان و كۆمۆنیسته‌كان، به دوو دیدی سیاسیی وكولتووریی سه‌قه‌ته‌وه له ئایدینتیتیی زمان و به‌های نیشتمانیی و هیزی كولتووریی و سیاسیی زمان دهرِوانن. كادیری چالاك هه‌یه له ریكخراوی چاكدا (كۆردۆساید)، وه‌ك ریشسپیی ریكخراو، كه‌وتبووه ناو هه‌راوهۆریای هه‌ندی پانكوردیست و كۆمۆنیستی كورده‌وه‌و نامه‌یان بۆ سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان نووسیبوو، نه‌كه‌ی له‌كوردستانی عیراقدا زمانیكی ستانده‌ردی یه‌كگرتووی نووسین جیكهوت بكه‌ی، لیگهرِی با زاراوه‌كان باویشكی خۆیان بده‌ن و هه‌ر ناوچه‌یه‌و به زاراوه‌كه‌ی خۆی بخوینی و بنووسی! تۆ وه‌ره سه‌یری ئه‌م به‌دبه‌ختییه بكه، ئه‌مانه ده‌یانه‌وی ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسینن و ریكخراوه‌كه‌یان ناو ناوه "كۆردۆساید"، دیاره هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی چاك كاری باشیان كردووه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال كردووه له‌ئاستی نیوده‌وڵه‌تییدا و جیگه‌ی ده‌ستخۆشییه. كه‌چیی به‌داخه‌وه كادیری كۆردۆساید هه‌ن هاوپه‌یمانیی كۆمۆنیزم و پانكوردیستهكان بوو، دژایه‌تی سیستمی ستانده‌ردایزی زمانی كوردیی ده‌كه‌ن! ئیتر دڵت بهكویی كوردبوونی خۆت خۆش بیت. ئایا بهخۆرِاییه هه‌میشه قرِهیین و له‌دوای ته‌واوی گه‌لانی دنیاوه دیین. ئایا دڵی چیمان به كۆردۆساید خۆش بیت كه كۆمه‌ڵی كادیری "شۆڤینیزمی له‌هجه‌یی" هه‌بی، لهسهریكه باسی كوردقرِان و ئه‌نفالكردن و ژاربارانكردنی كوردستان ده‌كه‌ن. لهسهریكی تریشه‌وه تا مۆخ دوژمنایه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نابی له‌كوردستانی عیراقدا زمانیكی ستانده‌ردی نووسین پیرِۆ بكری! ئاخۆ ئه‌مانه چۆن له‌مه‌ودا نیشتمانیی و كۆلیكتیڤهكان تیگه‌یشتوون؟
پرسیار: ماوه‌یه‌كه گۆڤاریكی زمانه‌وانیی له كوردستان، له‌شاری هه‌ولیر ده‌رده‌چی به‌ناوی "زمان‌ناسی"، ئایا به‌پیی تیرِوانینی تۆ بۆ گه‌شه‌كردن و پرۆسه‌ی بهستاندهردكردنی زمانی كوردیی له‌كوردستانی باشووردا قورسایی هه‌یه؟
كامیار سابیر: ماوه‌یه‌كه ده‌مه‌وی هه‌ندی شتی له‌سه‌ر بنووسم، به‌ڵام با له‌م هه‌له‌دا كۆمه‌ڵی سه‌رنجی خۆم باس بكه‌م. پیشه‌كی ده‌ستیان خۆش بی و كاریكی ئازایانه‌ش ده‌كه‌ن كه گۆڤاریكی له‌و چه‌شنه ده‌رده‌كه‌ن. خۆزگه بهكرایتیریای ژۆرناڵیكی پرۆفیشناڵی ئه‌كادیمیی دهریانبكردایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو كهموكورِییهكانیشیدا، جیگه‌ی دڵخۆشییه‌و پرِ به‌دڵ ده‌ستیان ده‌گوشم و هیوادارم گه‌شه‌ی پی بده‌ن.
كورته‌ی سه‌رنجه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌و گۆڤاره، ئه‌مانه‌ن:
1. پیش‌تر ژۆناڵیكی زۆر گه‌وره به قه‌باره‌ی نزیكه‌ی 800 لاپهرِه به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی كوردیكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ناوی شه‌هرامی حاته‌میی كه له‌ئه‌وروپا ده‌ژیت به‌ئه‌نجام گه‌یشت. ژۆرناڵهكه به‌هه‌ردوو زمانی كوردیی و فارسییه. كه‌چیی به‌داخه‌وه پاش پتر لهساڵیك ئه‌و براده‌رانه‌ی ئه‌م ژۆرناڵه "زمان‌ناسی"یه ده‌رده‌كه‌ن، ده‌بووایه ره‌چاوی ئه‌وه‌یان بكردایه كه به‌هه‌مان ناوه‌وه شتیكی له‌و بابه‌ته هه‌یه.
2. كاتیك تیرمی زمانناسیی بهكاردههینیت، زۆر گرنگه رۆڵی لینگویستیكیی له مه‌غزای بهكارهینانهكهیدا لهرِووه كولتووریی و سیاسیی و زمانهوانییهكهوه دهقئاویزان و پرِبهپیستی پرسی زمان بیت. به‌كورتیی و به‌كوردیی ده‌بووایه " زمانناسیی" بووایه نه‌ك " زمان‌ناسی"یان بنووسیایه.
3. بهبرِوای من دارِشتنی زمانی نووسینه‌كانی به‌شیوه‌یه‌كی گشتیی لاوازه. ئه‌مه‌یان ده‌كری بیگهرِینینهوه بۆ ئه‌و بیمهرجهعییه ئینستیتیوتییهی كه زمانی كوردیی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵینی و كه‌س ناتوانی به شیوه‌یه‌كی ره‌ها به‌كه‌س بڵی له دارِشتن و نووسیندا هه‌ڵه‌یت.
4. ستایڵی نووسینه‌كانی كه‌متر ئه‌كادیمیی و ژۆرناڵییه، زیاتر وتارن یاخود ده‌كری بڵیین وینه‌گری وتاری زمانه‌وانیین، ئه‌وه‌ی به ئیتاڵیی، پاپارازی paparazzi پی ده‌ڵین. له‌باشترین دۆخدا ده‌كری بڵیی پاپارازیی خه‌مخۆری زمانی كوردیین. ژۆرناڵهكه بۆ ئه‌جیندای ژۆرناڵیستیی وینه‌ی زمانی كوردیی ده‌گری به‌ڵام ته‌واو داناچۆرِیته نیو كیشه سۆسیۆكولتووریی و سۆسیۆسیاسییهكانی زمانی كوردییه‌وه.
5. كه‌متر ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نووسینانه ده‌كه‌ن كه ئایدیاكانیان لیوه وه‌رگرتووه، جا ئه‌گه‌ر له‌نووسینی كوردییه‌وه یان له‌نووسینی بیانییه‌وه بیت. به‌یه‌ك وشه هه‌ست ده‌كه‌یت " پله‌یجه‌ریزم" ی تیدایه. یه‌ك نموونه‌ی زه‌ق باسبكه‌ین، هه‌نووكه، نه تۆ،نه من یان هه‌ر كه‌سیك ناتوانی له خۆیه‌وه بڵی: "به هه‌ڵه به زمانی زۆرینه‌ی كوردستانی عیراق ده‌گوتری سۆرانیی، یان بهكرمانجیی خواروو ناوزه‌د ده‌كری، به‌ڵكو تیرمی كرمانجیی ناوهرِاست لهرِووی سیاسیی و كولتووریی و لینگویستیكییهوه جیكهوت بووه". مه‌رج نییه ئه‌وه ده‌قه وه‌ك خۆی بنووسریته‌وه، به‌ڵكو ده‌توانری به‌سه‌دان شیواز و دارِشتنی جیاواز بینووسیته‌وه، به‌ڵام كرۆكی باسه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر لۆژیكی كرمانجیی ناوهرِاست ده‌كات. ئیستا له‌و گۆڤاره‌ی كه تۆ باسی ده‌كه‌ی، هاتوونه شیكردنه‌وه له‌سه‌ر كرمانجیی ناوهرِاست ده‌ده‌ن و خوینه‌ر ئه‌گه‌ر باكگراواندی زمانه‌وانیی و شاره‌زایی له‌سه‌ر زمان نه‌بی، وا ده‌زانی تیرمی "كرمانجیی ناوهرِاست" له‌و گۆڤاره‌دا بۆ یه‌كه‌مینجار تیۆرایز كراوه. راستییه‌كه‌ی ده‌یان كه‌س ئه‌و تیرمه‌ی له‌نووسیندا باسكردووه، به‌ڵام حیكمه‌تی جیگیربوونی وه‌ك سیمبۆڵیك بۆ زمانی ستانده‌ردی كوردیی له‌كوردستانی باشووردا له كۆتایی 2007 و سه‌ره‌تای 2008دا بۆ كه‌مپه‌ینی ستانده‌ردایزی زمانی كوردیی دهگهرِیتهوه. كه‌واته تیرمۆنۆڵۆجییهكه سهرهرِای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه لیره‌و له‌وی باس ده‌كری، به‌ڵام فه‌نكشن و مه‌ودا لینگویستیكیی و سیاسیی و كولتوورییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و بۆچوونه كۆلیكتیڤه دهگهرِیتهوه كه ده‌یان كه‌س پیكه‌وه له كه‌مپه‌ینی ستانده‌ردایزی زمانی كوردییدا جه‌ختیان لیكردهوه. كاتی هه‌ركه‌سی باسی ده‌كات و به تیۆری خۆی وه‌ك دۆزینه‌وه‌یه‌ك یان وه‌ك ره‌هه‌ندیكی زمانه‌وانیی نوی باسیده‌كات، ئه‌وه‌یش پلهیجهریزمه.
