گومان وامان لێئه‌كات به ره‌هايى نه‌گه‌ين
ههڤپهيڤينهك ده‌نێوان
هۆشه‌نگ و هه‌ندرێندا
ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه ده شه‌وی 6/7/2007 دا کراوه، وه‌ک ده کتێبی (رۆشنبیر و ئازادی) دا، بڵاوکراوه‌ته‌وه. به رێگه‌ی یاهوو ماسینجهرهوه کراوه.
هۆشه‌نگ شێخمحه‌مه‌د
* * * * * * * *
هۆشه‌نگ: ئه‌مه‌وێ نه‌چمه هيچ قالبێكهوه و له‌ناو ئه‌و قاڵبه‌دا گير بخۆم ئه‌و ماوه‌يه هه‌ست ئه‌كه‌م هيچ قالبێك نيه من و تريفه بگرێته خۆى ئه‌و قالبانهى كه هه‌ن وه‌ك ژن و مێردايهتى و براده‌رايه‌تى و عاشقايهتى و هتد.. به‌س نين
هه‌ندرێن: تو بڵێيت عشق قالبي هه‌بێت؟
هۆشه‌نگ: هه‌ر په‌يوه‌ندييه‌ك بچێته ناو هه‌ر قالبێكهوه مردنى له‌دوايه.
هه‌ندرێن: وايه
هۆشه‌نگ: ئێستاش من نامه‌وێت له‌گه‌ڵ ئهوكهسانهى كه بايه‌خيان له ژيانمدا هه‌يه بيانكهمه هيچ قالبێكهوه
هه‌ندرێن: كه‌واته خۆشه‌ويستى شكاندنى قالبهكانه؟؟!
هۆشه‌نگ: هه‌وڵى من له‌گه‌ڵ تريفه ئێستا له‌و شتانهدايه من هيچ تهعريفێكم بۆ ئه‌و په‌يوه‌ندييه نيه ناشمه‌وێت هه‌مبێت
هه‌ندرێن: ئه‌وه ئه‌وه‌يه كه من نازانم
هۆشه‌نگ: ئه‌مه‌وێت تا ئهوپهرِى ئازادى ئازاد بين، هه‌ميشه باوهرِهكان و ئيمانهكانى هه‌موو ئه‌و ته‌مه‌نه گيرمان نه‌كه‌ن و بتوانين وه‌ك دوو كه‌سى ئازاد به‌ده‌ر له‌وه‌ى چى يه‌كين خۆشه‌ويستى بكه‌ين و مومارهسهيهك بكه‌ين كه ناوى له‌سه‌ر نه‌بێت
هه‌ندرێن: من كه ده‌مه‌وێت خۆم له‌ناو هه‌ر پهيوهندييهكدا بدۆزمه‌وه زياتر ون ئه‌بم بۆيه كاتێك خۆم ئه‌دۆزمه‌وه من له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پهيوهندييانهم
هۆشه‌نگ: ره‌نگه خۆشه‌ويستى شكاندنى قالبه‌كان بێت، و ره‌نگيشه ئه‌گه‌ر وريا نه‌بين و به موتڵهقفييهوه باوهرِمان به‌و خۆشهويبستييه يان هه‌ر چ نه‌بێت ئه‌گه‌ر گومان له شێوه و جياوازييه‌كانى خۆشهوبيستى نه‌كه‌ين ، ئه‌وه ئه‌ويش ببێته‌وه قالبێكى دى و دواييش گيرمان بكات
هه‌ندرێن: ئازادي؟؟؟
هۆشه‌نگ: دۆزينه‌وه ئه‌وه‌يه تۆ شووناسێك ئهدهيته كه‌سى به‌رامبه‌ر و په‌يوه‌ندييه‌كه، پێناسهيهكت هه‌يه بۆ په‌يوه‌ندييه‌كه ئه‌و پێناسه‌يه ئه‌گه‌ر هاتوو موتڵه‌ق بوو، يهقينى بوو ئه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كه ئه‌مرێت تۆ ناتوانى دواى شووناس وه‌رگرتنى شت و په‌يوه‌ندييه‌كان ئازاد بيت
هه‌ندرێن: من پێم وايه كه‌س پێناسه‌ى نيه.
هۆشه‌نگ: دواى ئه‌وه‌ش ئازادى ئيمكانيياتى ئه‌وێ وزه‌يه‌كى هزرى ئه‌وێت كه نه‌زانێت له سه‌ر شووناسهكان راوه‌ستێت يان هه‌ر چ نه‌بێت پرۆسه‌ى شووناس بكاته پرۆژه‌ى تێپهرِاندن و جياوازى و تێك‌شكان و په‌رشبوونه‌وه، بهلاَم هه‌ميشه مرۆڤه‌كان له رێى دين و زۆربه‌ى فه‌لسه‌فه‌كاندا هه‌وڵى ئه‌وه ئه‌ده‌ن شووناسى كه‌س و شته‌كان بدۆزنه‌وه
هه‌ندرێن: شوناس به چ واتايه‌ك؟
هۆشه‌نگ: بۆ نموونه دين به هزرى غهيبانييهت و بان هههقيقهتهوه شووناسى گه‌ردوون و خودا و مرۆڤ و ژيان و هتد... ئه‌داتێ
هۆشه‌نگ: فه‌لسه‌فه‌كان زۆريان به‌هه‌مان شێوه هه‌ر له ئه‌فلاتونه‌وه تا ماركس كۆمه‌ڵێك شووناسمان له‌سه‌ر ژيانى رابردوو و ئێستا و ته‌نانه‌ت ئايندهشمان ئه‌ده‌نێ و وه‌ك هه‌قيقه‌تێكى موتڵه‌ق كۆمه‌ڵێ پێناسه‌مان ئه‌ده‌نێ
هۆشه‌نگ: هه‌ر بۆنموونه لاى سوكرات ئه‌ڵێ شووناسى مرۆڤ ئه‌وه‌يه كه ئه‌زانێت نزانێت. ئه‌مه‌يان شووناسه بۆ عه‌قڵ كه ناتوانێت شته‌كان بناسێت. واته عه‌قڵ ده‌سته‌وه‌ستانه له ناسينى شته‌كان و شووناس به‌خشين به شته‌كان
هۆشه‌نگ: لاى ئه‌فلاتۆن ژيان هه‌قيقه‌تێكى ئه‌سڵى و يه‌كێكى سێبه‌رى هه‌يه لاى ماركس مه‌سه‌له‌ى سۆسياليزم وێناكردنه وه‌ك به‌هه‌شتى مرۆڤايه‌تى شووناسێكى ديكه‌يه بۆ عه‌قڵ و ژيان و مرۆڤ
هه‌ندرێن: هه‌موو ئه‌وانه نه‌يانتوانيوه باسى به‌شێكى ژيان بكه‌ن.
هۆشه‌نگ: ئيدى زۆر فه‌يله‌سوف و ديانهتهكانيش هه‌ر يه‌كه‌يان شووناسێك ئه‌ده‌نه مرۆڤ و ژيان به‌گشتى تا ئه‌گاته ئه‌و هزر و بيره نوێيانه‌ى كه هه‌ر يه‌كه و به شێوهيهكهوه شووناسى دونيا و ژيان ئه‌كات
هۆشه‌نگ: واته هه‌قيقه‌تى دونيا و مرۆڤ و په‌يوه‌ندييه‌كانى مرۆڤ به چه‌مكه‌كانى ژيان
هۆشه‌نگ: ئه‌وه خوێندنه‌وه كۆمهلاَيهتييهكانن كه ئه‌ڵێن هه‌قيقه‌ت له كتَبێك و له دينێك و له فهلسهفهيهكدا كورت ناكرێته‌وه
هۆشه‌نگ: ژيانيش له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه بتوانين به عه‌قڵ يان به‌هه‌ر ئيمكانياتێكى ئينسانى بتوانين به‌ته‌واوى و به دڵنياييه‌وه بزانين كه ئهزانين و عه‌قڵ بتوانێت كۆى ژيان و دونيا و مرۆڤمان بۆ پێناسه بكات
هه‌ندرێن:ئه‌مانه هه‌موو هه‌وڵى ئه‌وه‌يان داوه كه په‌رت و بلاَوى ژيان كۆبكه‌نه‌وه
هۆشه‌نگ: بهلاَم گرفتى مرۆڤ ئه‌وه‌يه هه‌ميشه له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا به‌دواى ئه‌و پێناسانه ئهگهرِێت بۆ ئه‌مه‌ش فكره دينييه‌كان هه‌قيقه‌ته‌كان ئه‌كه‌نه هه‌قيقه‌تى موتڵه‌ق
هه‌ندرێن:ره‌نگه له‌وه بكات كه كه‌سێك بيه‌وێت هه‌موو ئه‌ستێره‌كان له سهبهتهيهك كۆبكاته‌وه
هۆشه‌نگ: خوێندنه‌وه كۆمهلاَيهتييهكان ههقيقهتهكانيان رێژهيين واته ئه‌كرێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و تێك بدرێت و به شێوه‌يه‌كى ديكه رێكبخرێته‌وه و ئه‌و شێوه‌يه‌ش بگۆرِێت و شێوه‌ى ديكه به‌رهه‌م بێنێت
هه‌ندرێن: ئه‌وه گيرۆدهييه
هۆشه‌نگ: رێك ئه‌وه‌يه ئه‌و په‌رش و بلاَويه كۆبكه‌نه‌وه، كه ناكرێت تۆ بيانخهيته ناو يه‌ك تورهكهوه
هه‌ندرێن:هه‌موومان گيرۆده‌ى ژيانين
هه‌ندرێن: هه‌موومان به‌دواى خۆماندا ئهگهرِيێن
هۆشه‌نگ: بهلاَم ئه‌م گيرۆدهييه لاى هه‌ندێك هزرمه‌ند و فه‌لسه‌فه شێوه‌يه‌كى غهيبانى و دينى وه‌رئه‌گرێت و زياتر و زياتر گيرۆده‌ى ژيان و كۆمه‌ڵێ تێگهيشتنت ئه‌كات كه ئيمكانييهتى ئازادبوونت ناداتێ
هۆشه‌نگ: بهلاَم جياوازييه‌كه لهوهيه كه كه‌سێك بتوانێ ئيمكانياتى ئازادى هه‌بێت
هۆشه‌نگ: ئێمه يان مرۆڤ به گشتى زاده‌ى كولتورێكه
هۆشه‌نگ: كولتوره‌كان به جياوازى خۆيانه‌وه مرۆڤى جياواز دروست ئهكهنت
هه‌ندرێن: سه‌يره؟!
هۆشه‌نگ: هه‌ندێ كو‌لتور راده‌ى ئازادى تێدا زياتره له هه‌ندێكى ديكه مرۆڤه‌كانى ناو ئه‌و كولتورانهش به پێى كولتوره‌كان راده‌ى ئازادييان جياواز ئه‌بێت
هه‌ندرێن: مرۆڤ و كو‌لتور وه‌ك هێلكه و مريشك وان
هۆشه‌نگ: جياوازى راده‌ى ئازادى جياوازى له ئه‌رك و ماف و ژيانى تاكه‌كان به گشتى جياواز ئه‌كات ، لێره‌وه ژيانى مرۆڤه‌كانيش له‌گه‌ڵ ئه‌و جياوازييانهدا جياواز ئه‌بن
هه‌ندرێن: تۆ پێوايه كو‌لتور پێش مرۆڤ بوو يان مرۆڤ پێش كو‌لتور بوو؟ يان كامهى زاده‌ى كامه‌يه؟
هه‌ندرێن:ئه‌گه‌ر ئێمه زاده‌ى كو‌لتور بين ئه‌ى كو‌لتور له كوێوه دێت؟
هۆشه‌نگ: هيچيان بێ يه‌كدى نين و په‌يوه‌ندييه‌كه ديالهكتيكيه، بهلاَم تۆ سه‌يركه كو‌لتورێك هه‌يه دكتاتۆرت بۆ دروست ئه‌كات، كو‌لتورێك هه‌يه گاندى دروست ئه‌كات يه‌كێكيش هتلهرو يه‌كێكيش سه‌دام و يه‌كێكيش مام جه‌لال و هتد...،
هه‌ندرێن: نازانم بۆ ناوت ناوه كو‌لتور؟ من پێم وانيه كو‌لتور ئه‌و توانا گه‌وره‌يه‌ى هه‌بێت
هۆشه‌نگ: چونكه كو‌لتور كۆى ئه‌و پێكهاته رۆشنبيرييه ئه‌گرێته‌وه له دين و زانست و مه‌عريفه و به‌رهه‌مه هزرييهكان و سياسه‌ت و كۆمه‌ڵ و عه‌شيره‌ت و نوسين و هتد...
هه‌ندرێن:من واى ئه‌بينم كه به‌رده‌وام كو‌لتور له ژێر ركێفى مرۆڤ دايه
هۆشه‌نگ: من پێم وايه كو‌لتور هه‌موو هێزو وزه شهرِانى و خێرانييهكانى له خۆي‌دا هه‌ڵگرتووه
هه‌ندرێن:من راستييه‌ك له قسه‌كانت ئه‌بينم بهلاَم ناتوانم شتێك له‌سه‌رووى مرۆڤه‌وه ببينم
هه‌ندرێن:له كاتێكدا تاك يان كه‌س له ژێر ركێفى زۆر شت دايه
هۆشه‌نگ: من پێموايه سه‌ره‌تا كولتورێكى مهعريفى گه‌وره هتلهرى دروستكرد، دواييش هتله‌ر توانى ئه‌ويش جۆره كولتورێكى ديكه به‌رهه‌م بينێت، واته هتله‌ر درێژكراوه‌ى ده‌يان كه‌س و بيرۆكه‌ى پێش خۆى بووه، دواى ئه‌ويش هتله‌ر خۆيشى بۆته گرێيهكى ديكه له‌و كولتوره و دواى ئه‌ويش درێژكراوه‌ى هه‌بووه
هه‌ندرێن: وايه
هۆشه‌نگ: هه‌موو چه‌مكه‌كان ئه‌كرێت له‌سه‌رووى مرۆڤ بن ئه‌گه‌ر هاتوو خوێندنه‌وه‌كه‌ت غهيبانى يان دينى يان هه‌ر ئايديايهك بێت كه وه‌ك دين ئيش بكات
هه‌ندرێن:به لاَم به‌و شێوه گهرِانهوهيه به‌كوێ ئه‌گه‌ين؟
هه‌ندرێن: هه‌ر دين نا
هۆشه‌نگ: بهلاَم به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌مان بۆ مرۆڤ و هه‌قيقه‌ت و عه‌قڵ مۆديلێكى سوسيۆلۆجى و مهعريفهيهك بێت دوور له دين و ئايديا و مۆديلهكانى دين ئه‌و كاته مرۆڤ خۆى ئه‌بێته خودى هه‌قيقه‌ت
هه‌ندرێن:مرۆڤ وه‌ك تاك جارى واهه‌يه وشه‌يه‌ك ئهيكوژێت
هۆشه‌نگ: كامه مرۆڤ ؟ ههموومرۆڤهكان جياوازن و له‌ناو هه‌ر كولتورێكيشدا كوشتنى مرۆڤ هه‌يه جا به وشه‌يه‌ك بێت يان به گوللهيهك؟
هه‌ندرێن: جارى وا هه‌يه ڤايرۆسێك نه‌خۆشى ئه‌كات و هيلاكى ئه‌كات
هه‌ندرێن: مرۆڤ وه‌ك تاك
هه‌ندرێن: وه‌ك كه‌س
هۆشه‌نگ: ئه‌و ڤايرۆسهش ديسانه‌وه به‌رهه‌مى ئه‌و كولتورهيه كه له‌رێگه‌ى زانست يان چه‌كى كيمياوى يان به‌هه‌ر هۆكارێكى ديكه به‌رهه‌م هاتووه كو‌لتور ڤايرۆسه‌كان به‌رهه‌م دێنێت
هۆشه‌نگ: هه‌موو دياردهكان كولتورێكيان له پشته
هۆشه‌نگ: جا ديارده‌كه چ ڤايرۆس بێت چ ئهنتى ڤايرۆس بێت
هه‌ندرێن:بهلاَم به‌رده‌وامى مانه‌وه‌ى مرۆڤ ماناى ئه‌وه ئهگهيهنێت كه مرۆڤ له‌سه‌رووى هه‌موو واتاكانه
هۆشه‌نگ: ئاخر واتاكان به‌و موتڵه‌قى يه نابێت چونكه به ده‌يان واته مرۆڤ به كوشت ئه‌دات
هۆشه‌نگ: واته هه‌يه ژيان ته‌نيا له جه‌نگ و شهرِدا ئه‌بينێته‌وه
هه‌ندرێن:مرۆڤ وه‌ك تاك به كوشت ئه‌دات
هه‌ندرێن: تۆ سوورى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كو‌لتور مرۆڤ دروست ئه‌كات؟
هۆشه‌نگ: به كۆمه‌ڵيش واتاى جيهاد بۆ نموونه كوشتنى به كۆمه‌ڵه، فاشييه‌ت و نازييهت و ستالينييهت و به‌عس و هتد...
هه‌ندرێن:منيش ئه‌پرسم ئه‌ى كو‌لتور له كوێوه دێت؟
هۆشه‌نگ: كو‌لتور له كۆى په‌يوه‌ندى پێكهاتهكانييهوه به مرۆڤه‌وه
هۆشه‌نگ: واته دين و مرۆڤ سياسه‌ت و مرۆڤ و كۆمه‌ڵ و مرۆڤ و هزر و مرۆڤ زانست و مرۆڤ......هتد
هه‌ندرێن:پێم خۆشه ئه‌و ماوه‌يه خه‌ريكى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێ لايه‌نى مێژووى دين به‌تايبه‌ت خه‌ريكى خوێندنه‌وه‌ى ئيسلام بوويت
هه‌ندرێن:باشتر نيه ئه‌گه‌ر بڵيێن كو‌لتور زاده‌ى مرۆڤه و تاكيش زاده‌ى كولتوره
هۆشه‌نگ: خه‌ريكى هه‌ندێ خوێندنه‌وه‌ى ميتۆدييانه بووم و سوسيۆلۆجى و ده‌ركه‌وتنه نوێكانى دين له رۆشنبيرى كوردى و ئه‌و ئايديانهى ئه‌شێن وه‌ك دين كار بكه‌ن
هه‌ندرێن: وابزانم ئه‌گه‌ر تاك و مرۆڤ له يه‌كترى جيابكه‌ينه‌وه باشتره
هۆشه‌نگ: بهلاَم جياوازى كۆمه‌ڵ و تاك لێره‌دايه كا ئه‌و تاكه چه‌ند ئه‌توانێت له كولتورێكى غهيبانى و بێ فكردا.. چه‌ند ئه‌توانێت خۆى ئازاد كات؟ چه‌ند ئه‌توانێت له رێى په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى به پێكهاته‌كانى كولتورييهوه خۆى ئازاد بكات
هه‌ندرێن:هه‌موو ئه‌وانه‌ى ناوت هێنان تاك بوون، من مه‌به‌ستم له تاك و كۆ نيه
هۆشه‌نگ: ئه‌و تاكانه‌ش ديسانه‌وه له بۆشاييهوه نه‌هاتوون له كولتورێكه‌وه هاتوون كه تيايدا له‌گه‌ڵى گهروهبوونه و كولتورهكهش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گه‌وره بووه و گه‌شه‌ى كردووه
هه‌ندرێن:تاك به واته‌ى كه‌س
هه‌ندرێن: وايه
هه‌ندرێن:ئه‌م تاكانه له كولتورهوه دێن
هۆشه‌نگ: ئا ئه‌وكه‌سانه هه‌ر چ نه‌بێت هه‌مان دينى دايك و باوكيان هه‌بووه، هه‌مان زمان و هه‌مان عادات و تهقاليد و هه‌مان شێوه‌ى ژيان ، ئه‌وه هه‌ر چ نه‌بێت له‌سه‌ره‌تادا تا ماوه‌يه‌كى ته‌مه‌نييان
هه‌ندرێن:بهلاَم مرۆڤ كولتورى داهێناوه
هۆشه‌نگ: دواى ئه‌وه ره‌نگه ئه‌وان وه‌ك تاك يان كه‌س په‌يوه‌ندى خۆيان به دين و عادات و تهقاليدهكانهوه گۆريبيت و شتى نوێان له نێوان خۆيان و پێكهاته‌كاندا دروست كردبێت
هه‌ندرێن:ئه‌وان و ئێمه و كه‌سه‌كانى تريش هه‌موومان به‌دواى خۆماندا ئهگهرِيێن
هۆشه‌نگ: لێرهشد ئه‌و كه‌سانه داهێنه‌رن و توانيويانه كو‌لتورێك بگۆرِن و كولتورێكى ديكه‌ى نوێ هه‌ر له هه‌ناوى كولتورى باب و باپيرانيان بدۆزنه‌وه يان ببيننه‌وه
هۆشه‌نگ: ئێ شێوه‌ى په‌يوه‌نديمان به پێكهاته كولتوريهكهمانهوه ئه‌و وێنهيهمكان ئه‌داتێ كه ئێمه بۆى ئهگهرِيێن بهلاَم جياوازييه‌كه لهوهيه كه‌سى ئازاد به‌و په‌يوه‌ندييانه بێ قوڵبوونه‌وه و ره‌خنه‌گرتن و به‌دواداچوون رازى نابێت
هه‌ندرێن:ره‌نگه ئه‌مه وابێت
هۆشه‌نگ: بهلاَم كه‌سه‌كانى كۆمه‌ڵ به شێوه‌يه‌كى گشتى رازين له‌سه‌ر پێكهاته‌كان و په‌يوه‌ندييان به‌و پێكهاتانه و هه‌وڵى ئه‌وه ناده‌ن ره‌خنه‌ى لێ‌بگرن و وه‌ك مێگه‌ڵ له‌سه‌رى ئهرِۆن، ئه‌وان له‌و پهيوهندييانهدا تووشى دۆگمابوون ، و وه‌ستاون و رازين به‌و دۆگمايه و ره‌نگه بهختهوهريش بن
هه‌ندرێن:ره‌نگه جياوازيهكه هه‌ر له جياوازى رێگاكان بێت
هۆشه‌نگ: بهلاَم مرۆڤه بزۆز و گومانكه‌ر و پرسياركهرهكان ئه‌وانه‌ن كه رازى نابن و خۆيان له مێگه‌ڵ جيا ئه‌كه‌نه‌وه
هۆشه‌نگ: بهلاَم رێگا جياوازهكان زۆريان وه‌ك يه‌ك وان ره‌نگه رێگه‌ى دين و سياسه‌ت و هه‌ر مۆديلێكى ئايديايى زۆر جياواز نه‌بێت له يه‌كدى،
هه‌ندرێن: نازانم
هۆشه‌نگ: بهلاَم رێگه‌ى تر هه‌يه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆديلانه جيايه
هه‌ندرێن: من ناتوانم كه‌س بناسم ، ناتوانم پێناسه بۆ كه‌س بكه‌م
هۆشه‌نگ: يه‌عنى بۆ نموونه له‌نێوان پياوێكى دينى و پياوێكى حزبى له كوردستاندا زۆر جياوازييان نه‌بێت ئه‌گه‌ر چى رێگه‌ى جيايان هه‌يه بهلاَم ئه‌رك و تێرِوانين و بۆچوونيان له‌سه‌ر دونيا و مرۆڤ وه‌ك يه‌ك وابێت
هه‌ندرێن: من ره‌نگه بتوانم خوێندنه‌وه‌يه‌كى رووكه‌شى بۆ هه‌ر تاكێك بكه‌م ، بهلاَم له هه‌موو كه‌سێكدا جيهانێكى شاراوه هه‌يه، زه‌حمه‌ته بتوانين به جيهانى ئه‌و كه‌سانه بگه‌ين
هۆشه‌نگ: هه‌ندێ جار ناچارين هه‌ندێ پێناسه‌ى رێژه‌يى بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين خوێندنه‌وه‌يه‌كى سوسيۆلۆجيانه بۆ بابه‌ت وچهمكهكان بكه‌ين و بزانين ئه‌و چه‌مكه لاى پياوێكى دينى چيه و لاى سياسييهك چيه و لاى رۆشنبيرێك چيه و لاى فه‌يله‌سوفێك چي؟
هۆشه‌نگ: ئه‌وه‌ى تۆ ده‌يڵێيت رێك ئه‌و خوێندنه‌وه كۆمهلاێهتييه كه ئێمه ناتوانين په‌ى به مرۆڤێك ببه‌ين و بێ گوماتكردن دڵنيابين له‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه ئهناسين
هه‌ندرێن:تۆ پێت وايه هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارى كه‌س بتگهيهنێت به جيهانى شاردراوه‌ى ئه‌و كه‌سه؟
هۆشه‌نگ: نه‌خێر بهلاَم كۆمه‌ڵێ ئاماژه‌مان ئه‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێ هه‌قيقه‌تى نسبى له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه د‌رك پێ بكه‌ين
هه‌ندرێن:كه به رێژه‌يى باس له‌هه‌ر شتێك بكه‌ين راستى خۆى تێدايه، ئه‌وه ئێمه ئهيكهين گهرِانه به‌دواى ره‌هايى
هۆشه‌نگ: راستييه‌كى نسبى له هه‌موو راستييه رههاكانيشدا هه‌يه هه‌روه‌ها ئهشكرێت له‌هه‌ندێ راستى نسبيش بگه‌ينه هه‌ندێ راستى ره‌ها
هۆشه‌نگ: من پێم وايه به پێچه‌وانه‌وه ئێمه له رههاييهوه به‌ره‌و رێژهييهوه ديێنهوه
هه‌ندرێن: ئێمه رههاين بۆيه ئه‌ڵێم بدواى خۆماندا ئهگهرِيێن
هۆشه‌نگ: بهلاَم چ رههاييهك؟ ره‌نگه ئه‌وه‌يان پێويستى به تهفسير و شه‌رح بێت
هه‌ندرێن:رههايهكى ون و بزر و ناديار
هۆشه‌نگ: من له رۆسۆوه ده‌ست پێ ئه‌كه‌م ئه‌و ئه‌ڵێ مرۆڤ كه له‌دايك ئه‌بێت ئازاده دوايى كه گه‌وره ئه‌بێت به ده‌يان كۆت به‌ند ئه‌كرێت
هه‌ندرێن: هههههههههههههههه ئيسلامهكان ئه‌ڵێن عومه‌رى كورِى خه‌تاب وايگووتوه
هۆشه‌نگ: بهلاَم من ره‌خنه‌م له رۆسۆ ئه‌وه‌يه كه كرداره‌كه پێچه‌وانه‌يه مرۆڤ سه‌ره‌تا به ههمووكۆتهكانى دين و ته‌نانه‌ت جيناتى باوك و دايك و سياسه‌ت و عه‌شيره‌ت و بنه‌ماڵه و مه‌كته‌ب و كۆلاَن و ده‌يان شتى دى كه فێر ئه‌كرێت له منداڵييه‌وه به‌ند ئه‌كرێت
هه‌ندرێن:هه‌ر كه‌س ئه‌وه‌ى گوتبێت يه‌ك رووى ژيانى بينيوه
هۆشه‌نگ: دواييش به‌ندى ئه‌و كولتورهيه كه تيايادا بووه و گه‌وره بووه ، تا قۆناغێك كه ئه‌توانێت ره‌خنه بگرێت و ئه‌و شتانه هه‌ڵنه‌بژێرێت كه له لايه‌ن دايك و باوك و كۆمه‌ڵه‌وه بۆى ده‌ست نيشانكراوه
هه‌ندرێن:نا نا ئه‌و مه‌به‌ستى له مناڵى نيه
هۆشه‌نگ: دواى ئه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستى به كردارى ره‌خنه و ده‌رچوون له‌و دهسهلاَتانه كرد ئه‌وه به‌ره‌و ئازادبوونى خۆى ئهرِوات
هه‌ندرێن:ئه‌و مه‌به‌ستى له له‌دايكبوونه، واته ئه‌و ساته‌ى له دايك ئه‌بێت به‌ر له كاريگه‌رى دايك و باوك و كو‌لتور و دين و سياسه‌ت
هه‌ندرێن:ره‌خنه‌كردن ئازادى نيه گيرۆدهييه، تۆ كه گيرۆده‌ى سياسه‌ت نه‌بيت بۆ ره‌خنه‌ى لێئهگريت
هۆشه‌نگ: نه‌خێر ئاخر يه‌كێك له كێشه‌كانى فكر ئه‌وه‌يه كه ئه‌وكات زانست ره‌نگه ئه‌وه‌ى نهدۆزيبێتهوه كه‌منداڵ له‌ناو زگى دايكيشى كاريگه‌رى دايك و باوك و كه‌سانى ديكه و ده‌نگ و بۆنى له‌سه‌ره و دواى ئه‌وه‌ش سيفاته بۆماوهييهكان و جينات و ئه‌و خانه و هۆرمۆنانه‌ى كه هه‌ر چ نه‌بێت كار له تهكوينى جه‌سته و هه‌ندێ تهبيعات و كرده‌وه‌كانى ئه‌كات
هه‌ندرێن:تۆ كاريگه‌رى دينت له‌سه‌ر نه‌بێت بۆ باسى ئهكهيت
هۆشه‌نگ: من كه گيرۆدهم ئه‌وه هه‌ڵبژاردنى من نه‌بووه، هه‌ر له‌منداڵييه‌وه چونكه باوكم بيرێكى دياريكراوى هه‌بووه من ئه‌و بيرۆكهيهم به ره‌هايى وه‌رگرتووه‌و له‌ناومدا شين بووه، ئێستا دواى گهرهبوونم ئه‌مه‌وێت ئه‌و رههاييه بگۆرِمه سه‌ر نسبى به‌وه‌ى ره‌خنه‌ى لێئه‌گرم و ئه‌مه‌وێت لێى ئازادبم
هۆشه‌نگ: دينيش به‌هه‌مان شێوه
هه‌ندرێن:ئهشكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگهرِێنيتهوه تا ئه‌و كاته‌ى كه تاك واته كه‌س بير نه‌كاته‌وه ئازاده ، بهلاَم بيركردنه‌وه ئازادى مرۆڤ له‌ده‌ست ئه‌دات
هۆشه‌نگ: دين گه‌وره‌ترين به‌شى مه‌عريفه‌ى ئێمه‌يه كه‌س نيه كاريگه‌رى دينى له‌سه‌ر نه‌بێت و به‌شێك نه‌بێت له پێكهاته‌ى ئه‌و، سياسه‌تيش هه‌روا و به‌ها كۆمهلاَيهتييهكانيش هه‌ر وا ئه‌وانه سه‌ره‌تا بهرههايى ئێمه‌يان داگيركردووه بێ شهرِ و ره‌خنه‌گرتن هاتوونه‌ته ناومان و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گه‌وره بووين
هه‌ندرێن:وايه تۆ وه‌ك تاك له ژێر كاريگه‌رى زۆر شت دايت
هۆشه‌نگ: بهلاَم ئێستا كه ره‌خنه ئه‌گرين و شهرِيان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌يه تا له‌و رههاييهوه بيانكهين به نسبى يان نهيانهێڵين
هه‌ندرێن:ئه‌وه‌ش راسته كه تۆ وه‌ك تاك ململانێيه‌كى ژيان ئهكهيت
هه‌ندرێن:ئه‌وه‌ش راسته كه تۆ وه‌ك تاك كولتوريش پێكدێنيت
هۆشه‌نگ: ململانێى ژيان ململانێى كولتورى جۆره ژيانێكه
هۆشه‌نگ: تۆ ململانێى كو‌لتور ئهكهيت بۆ ئه‌وه‌ى جۆره كولتورێكى دى بۆ خۆت دابهێنێت
هه‌ندرێن:وايه من ئه‌زانم كه من دژى دين كار ئه‌كه‌م و ره‌خنه‌ى لێئه‌گرم بۆ ئه‌وه‌يه كه دين نه‌هێڵم ، بهلاَم ئه‌مه هه‌مووى له‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت كه من گيرۆده‌ى دينم، دين داگيرى كردووم بۆته كۆسپ له‌به‌رده‌مم، دين بۆ من ترايكييه بۆيه ئه‌مه‌وێت له رێگه‌ى ره‌خنه لێى ده‌رباز بم
هۆشه‌نگ: بهلاَم كه دين ناهێڵى ئه‌وه جۆره كولتورێكى ديكه بۆ بيركردنه‌وه و ژيانكردنى خۆت ههڵئهبژێرى واته تۆ رازى نيت به‌و به‌ها رههايانه كه دين ئهتدهنێ ، تۆ بيرۆكهيكهت ئه‌وێ پێچه‌وانه‌ى دين بێت كه ژيانت بۆ خۆشتر بكات كولتورێكى وات بۆ دابين بكات كه بتوانى تيايدا به ئازادى بژيت
هۆشه‌نگ: لێره‌دا شتێكى ديكه‌ش هه‌يه ئايا چۆن له دين دهرئهچين و لێى ئازاد ئه‌بين؟ به چ ميتۆدێك به چ بيرۆكه‌يه‌ك به چ رێگه‌يه‌ك؟ چونكه زۆر بيرۆكه و ئايدياى دى هه‌ن وه‌ك دين كار ئه‌كه‌ن به ناوى عورف و عادات و سياسه‌ت و كۆمه‌ڵ و
هه‌ندرێن: هيچ كو‌لتورێك نيه مرۆڤ تيايدا ئازاد بێت
هۆشه‌نگ: ئايا تێگه‌يشتنمان بۆ دين چيه؟ دين ته‌نيا ئيسلام و قورئان وسوننه‌ت و شه‌ريعه‌ت و ..هتد.. يه يان شتێكه له‌وه زياتر
هه‌ندرێن:ناتوانين ئێمه كه ئه‌ڵێم ئێمه مه‌به‌ستم من و تۆيه ، مه‌به‌ستم ئه‌م خهڵكهيه كه سه‌رقاڵى ره‌خنه‌ن له دين، ناتوانن ناتوانن ناتوانن خۆيان له دين ئازاد بكه‌ن.
هۆشه‌نگ: بۆيه هيچ كولتورێكيش خۆى خاڵى نيه له دين و له سياسه‌ت و له ئايديا و له كۆمه‌ڵێ به‌هاى كۆمهلاَيهتى كه سسته‌م و واقيعى ئابوورى ئه‌و شوێنه ئهيسهپێنێ
هه‌ندرێن:شه‌نگه گيان من پێم وايه هه‌ر شتێك بوونى هه‌بێت و دركى پێ بكه‌ين ناتوانين خۆمانى لێ ئازاد بكه‌ين
هۆشه‌نگ: ئاخر بۆ ناتوانن ئازاد ببن؟ چونكه دين له بنيادى ههموورۆشنبيريهكدا جێگيره، زۆر شێوه و ده‌ركه‌وتنى هه‌يه، ده‌ستى هه‌يه له‌دروستكردنى ده‌يان ئايدياى دى كه وه‌ك ئه‌و كار ئه‌كه‌ن
هۆشه‌نگ: بهلاَم خۆ دين ته‌نيا يه‌ك وه‌زيفه و يه‌ك ئه‌رك و يه‌ك شێوه‌ى نيه تۆ ئهتوانى شێوه‌يه‌كى دين هه‌ڵبژێريت و يه‌كێكى ديكه ره‌ت بكه‌يته‌وه له‌گه‌ڵ يه‌كێكيان ته‌با بيت و له‌گه‌ڵ يه‌كێكى دى دژ
هه‌ندرێن:گيانهكهم وايه بهلاَم ئێمه باس له شێوه و جۆره‌كانى دين ناكه‌ين
هۆشه‌نگ: ئه‌ى ئه‌وه نيه دينهكانيش ئه‌وه‌نده له‌يه‌كدى جياوازون و له ناو خودى يه‌ك دينيشدا چه‌ندين جياوازى هه‌يه؟
هه‌ندرێن:جا جياوازى و ته‌بابوون چيه؟
هۆشه‌نگ: ئاخر هه‌تا هزرى دينيش به جياوازى خۆيه‌وه كولتورى جياواز دروست ئه‌كات
هه‌ندرێن:وايه ئه‌گه‌ر باس له جۆر و شێوه‌ى دينه‌كان بكه‌ين ئه‌وه راسته، بهلاَم كه تۆ له‌گه‌ڵ ئيسلام تهبابيت يان دژ چ جياوازييه‌كى هه‌يه؟
هۆشه‌نگ: جياوازى بۆ نموونه له دينێكدا وه‌ك بودييهكان كه خوايان نيه زۆر جياوازه له‌گه‌ڵ ئيسلام يان مه‌سيحييه‌ت كه خودا و پێغه‌مبه‌ريان هه‌يه و روانينێكى ديكه‌يان هه‌يه بۆ مرۆڤ و خوا‌و ژيان ره‌نگه له بودييهتدا دكتاتۆر دروست نه‌بێت بهلاَم له ئيسلام‌دا ئه‌و زهمينهيه زۆر ره‌خساوه
هه‌ندرێن: له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه تۆ گيرۆده‌ى دينيت.
هۆشه‌نگ: جياوازييه‌كان زۆرن ره‌نگه ئه‌گه‌ر تهبابيت ببيته ئيرهابى يان مه‌لايه‌ك و له‌و روانگه‌يه‌وه ته‌واوى پهيوههندييهكانى خۆت گرێدهيت ره‌نگه ئه‌گه‌ر جياواز بيت ببيته رۆشنبير يان فه‌يله‌سوف يان مولحدێك يان موتهتهرفێك دژى دين و تد
هه‌ندرێن:وايه بهلاَم ئه‌مه جياوازييه‌كى شكلييه
هۆشه‌نگ: بهلاَم گيرۆدهبوونهكان ره‌نگه يه‌كيان ئازادت بكات و زياتر ببيته مرۆڤێكى ميهره‌بان و تهقهبولى كه‌سه‌كانى ديكه و شێوه ژيانهكانى ديكه بكه‌يت و موماره‌سه بكه‌يت، بهلاَم ئه‌گه‌ر ته‌با نه‌بيت به پێچه‌وانه‌وه ببيه فاشييهكى دڵره‌ق
هه‌ندرێن:ئه‌وه جياوازى سه‌نگه‌ره، ئه‌وه جياوازى چه‌كه
هۆشه‌نگ: نه‌خێر ئه‌وانه جياوازى جهوههرين چونكه تۆ به شێوه‌يه‌كى ديكه ته‌ماشاى دونيا و ژيان شێوه‌كانى هه‌قيقه‌ت ئهكهيت
هه‌ندرێن:بهلاَم له‌يه‌ك جه‌نگ دايت، له‌يه‌ك مهيدان و گۆرِهپان دايت،كه تۆ لايه‌نگر بيت يان دژ واته تۆ له شهرِيت.
هۆشه‌نگ: بهلاَم تۆ فاشى نيت و ئه‌و فاشييه تۆ نازى نيت و ئه‌و نازييه يان به پێچه‌وانه‌وه، لێره‌شدا فاشييه‌ت و نازييهت به‌رامبه‌ر به ديموكراتى و قهبولكردنى ئه‌ويدى و جوانى و هتد..، جياوازى جهوههرين
هه‌ندرێن:من پێموايه كه شتێك نهناسين لێى ئازادين،وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئيسلام ناناسێت نه دژيهتى نه لايهنگرييهتى واته ئازاده لێى.
هۆشه‌نگ: بهلاَم ناسينهكانيش ديسان ئهڵيمهوه فه‌رقن من ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌قيقه‌تێكى نسبى شتێك بناسم زۆر جياوازه له‌وه‌ى به رههاييهوه بيناسم
هۆشه‌نگ: نسبييهت و ره‌هايى دوو جه‌وهه‌رن جياوازى قوڵ و ته‌واو به خۆيانه‌وه هه‌ڵئه‌گرن
هه‌ندرێن:تۆ پێت وانه‌بێت كه‌سێك هه‌بێت به ره‌ها هيچ شتێك بناسێت، برِوا به‌وه مه‌كه ئيسلامێك به ره‌ها ئيسلام بناسێت
هۆشه‌نگ: من پێم وانيه بهلاَم خه‌ڵكى ديكه بهرههايى له زۆر شت بوونه‌ته‌وه
هه‌ندرێن:ئه‌م خه‌ڵكه كێن؟
هۆشه‌نگ: زۆربه‌ى خه‌ڵكى هه‌ر بۆنموونه خه‌ڵكى كوردستان ئه‌وانه‌ى ئيسلامن بهرهايى ئيسلامن و ئيسلاميان وه‌ك دين بێ ره‌خنه قه‌بوڵه برِوايان به خوا هه‌يه وه‌ك بوونێكى سه‌روه‌ر و خالقى مرۆڤ و كائينات
هه‌ندرێن:له‌سه‌ر چ بنه‌مايه‌ك؟
هۆشه‌نگ: برِوايان به چه‌مكه‌كانى شهرِهف و نامووس و ئه‌خلاق و به‌ها كۆمهلاَيهتييهكان هه‌يه بهرههايى
هه‌ندرێن: ئه‌م رههايهيان له كوێوه هێناوه؟
هۆشه‌نگ: له‌سه‌ر بنه‌ماى دين و سياسه‌ت و عورف و تهقاليد و كولتورمان ، له كو‌لتورێك كه هه‌موو پێكهاته‌كانى فێريان كردووه به ره‌هايى بژێت
هه‌ندرێن:وا باشتره بپرسم تۆ چۆن ره‌هايى له‌كه‌سێك ئهخوێنييهوه؟ بۆ نموونه له ئيسلامييهك؟
هۆشه‌نگ: كاتێك كه تۆ نوێژ ناكه‌يت كافريت و بێ دينيت كاتێك مولحديت كوشتنت حهلاَڵه كاتێك ئهخۆيتهوه ئه‌وه حه‌رامه تد...
هه‌ندرێن: نا مه‌رج نيه ئه‌وانه‌ى ئه‌خۆنه‌وه له‌ناو خۆيان‌دا گومانيان له بوونى خودا نه‌بێت، هه‌تا ئه‌وانه‌ى مولحديشن، به هه‌مان شێوه ئه‌وانه‌ى نوێژ ئه‌كه‌ن و ديندارن مه‌رج نيه له خودا و زيندوو بوونه‌وه نه‌بێت ته‌ئكيدى ( ئيزالهتى شك)
هۆشه‌نگ: ئێ ئه‌وانيش به‌شێكن له‌و رههايهيه كه هه‌تا ئه‌وانه‌ى ئيديعاى ئازادى خۆشيان ئه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى ئيديعاى ئازادى ژنان و ئازادى مرۆڤ و ئازادييه‌كانى ديكه ئه‌كه‌ن ئه‌وانيش به گومانن له ئازادييهكان و بيرۆكهكانيان ئه‌مه‌شيان شێوه‌يكى ديكه‌ى ئه‌و رههايهيه
هه‌ندرێن:كه‌چى هه‌موو ئه‌وانه‌ى نوێژ ئه‌كه‌ن به دووباره‌كردنه‌وه به ئامرازه‌كانى ته‌ئكيد له بوون و گه‌وره‌يى خودا ئه‌كه‌نه‌وه. نوێژ و عيبادهت خۆى بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى شك و گومانه.
هۆشه‌نگ: ئاخر خۆ گومانكردنى ره‌هاش هه‌مان ده‌رئه‌نجامى هه‌قيقه‌ت و يهقينى ره‌هاى هه‌يه؟! گومانكردنى به‌رده‌وام واته نه‌گه‌يشتن به يه‌قين به‌وه‌ى عه‌قڵى مرۆڤ ئه‌توانێت بگاته هه‌ندێ هه‌قيقه‌تى نسبيش
هه‌ندرێن:ئه‌هلى هه‌ق ده‌ستيان له هيبادهت هه‌ڵگرت به ته‌فسيرى ئايهتى قورئانى كه ئه‌ڵێت : ( اعبد الله حتى يأتيك اليقين )
هۆشه‌نگ: ره‌واندنه‌وه‌ى شك و گومان به‌به‌رده‌وامى ئه‌ويش بيرۆكه‌يه‌كى دينيه و ئه‌وه له ئيسلام و دينهكانى ديكه‌شدا به ئاشكرا دياره مه‌به‌سته‌كه‌ش ئه‌وه‌يه كه مرۆڤ به‌رده‌وام به ئاگرى گومانه‌كانى خۆى له‌سه‌ر دونبيا بسووتێت و هه‌ر خۆى به بچووك و زه‌عيف و بێ ئاوه‌ز ببينيتَتهوه به‌رامبه‌ر به خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كان و كه‌سانێك كه تايپێكى تايبه‌تن و له‌سه‌رووى خه‌ڵكن
هۆشه‌نگ: له جه‌وهه‌ردا زۆر جياوازييان نيه چ ئه‌وانه‌ى له گومانى ره‌ها ختم ئه‌بن چ ئه‌وانه‌ى له يهقينى ره‌ها
هه‌ندرێن:وايه ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌يه كه ئه‌وه‌ى تۆ پێتوايه باوهرِێكى ره‌هايان هه‌يه هه‌ر هه‌موويان له گوماندان.
هۆشه‌نگ: ئه‌وانه‌ى گومانى رههاشيان هه‌يه له باوهرِێكى ره‌هادان
هه‌ندرێن:نازانم ئه‌بێت له‌سه‌ر گومانى ره‌ها بوه‌ستم؟
هه‌ندرێن:من وا تێئه‌گه‌م كه گومان وامان لێئه‌كات به ره‌هايى نه‌گه‌ين
