هه‌ڤپه‌یڤینێک ده‌گه‌ڵ هه‌ورامان وریا قانع: سازدانی: رِابهر فاریق
رِابهر فاریق: ئه‌گه‌ر ورد له چیرۆكنووسی حه‌فتاكان برِوانین، ده‌بینین گه‌وره‌ترین کێشه‌یان تهكنێک بووه، هاوكات له گوتاره‌كانیاندا به‌كارهینه‌ری زۆرترین وشه‌ی (داهێنان) و (نوێخوازیـ)ـن و خۆیان به كۆكه‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت هاتووه‌ته پێش چاو، ئه‌مه له كاتیكدایه كه وه‌ها نیین. ئه‌و گوتارانه‌ی له ئیسته‌ی چیرۆكنووسانی هاونه‌وه‌ی خۆتدا ده‌یانبینێت، تا چ ئاستێک له حه‌قیقه‌ته‌وه نزیكن؟
هه‌ورامان وریا قانع: مه‌سه‌له‌ی دوور و نزێکی له حه‌قیقه‌ته‌وه، مهسهلهیهکێ رِیژهییه و ناكریت یه‌ك جۆر حه‌قیقه‌ت وه‌ك حه‌قیقه‌تێکی رِهها وه‌ربگرین، ناكریت هه‌موومان یه‌ك شێوازی حه‌قیقه‌ت به رِاست بزانین و بیكه‌ینه حه‌قیقه‌تی سهرهتاپاگیر و تا هه‌تایی. بۆ نموونه ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه حه‌قیقه‌ته، ده‌كری به لای كهسێکی ئیسلامییه‌وه ناحه‌قیقه‌ت بیت و هیچ پێوهندییهکێ به حه‌قیقه‌ته‌وه نه‌بێت. ئه‌وه‌ی لای كهسێکی شۆڤینی و نه‌ته‌وه‌په‌رست حه‌قیقه‌ته و شایه‌نی خۆ به كوشتدانه، رِهنگه لای كهسێکی كۆمۆنیست شایه‌نی نه‌ك خۆكوشتن نه‌بێت، بگره شایه‌نی ئه‌وه‌ش نه‌بێت به‌رگریی لی بكری. ئه‌وه‌ی به لای كهسێکی رِۆژههلآتییهوه حه‌قیقه‌تێکی جیگیره و نابیت به هیچ جۆریك ده‌ستكاریی بكریت، له‌وانه‌یه به لای كهسێکی ئه‌وروپییه‌وه ته‌یا جۆریك بیت له خورافه‌ت و هیچ پێوه‌ندیی به حه‌قیقه‌ته‌وه نه‌بێت. ئه‌وه‌ی به لای ئیسلامییه‌كه‌وه زۆر گرنگه و به ته‌نیا حه‌قیقه‌تی داده‌نێت و ده‌بیت هه‌مووان و له هه‌موو كات و سات و بار و دۆخیكدا پیرِهوی و به‌رگریی لی بكه‌ین، رِهنگه به لای مهسیحییهكهوه دوور و نزیك پێوه‌ندیی به حه‌قیقه‌ته‌وه نه‌بێت، یاخود به‌شێکی بچكۆلانه‌ی حه‌قیقه‌ت بیت، كه ده‌كریت له زۆر كات و ساتدا پشتگوی بخریت و شایه‌نی به‌رگریكردن نه‌بێت.
بیجگه له‌وه، هه‌ر سه‌رده‌م و رِۆژگاریك جۆریك له حه‌قیقه‌تی تێدا سه‌روه‌ر ده‌كریت كه له حه‌قیقه‌ته‌كانی پێش خۆی و دوای خۆی ناچێت. هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك حه‌قیقه‌تێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كه تا ئهندازهیهکێ زۆر له حه‌قیقه‌تی نه‌وه‌كانی دواتر ناچێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له سالآنی حه‌فتا و هه‌شتاكاندا مه‌سه‌له‌ی به‌رگریكردن له شووناس و مانه‌وه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، به‌شی سهرهکێی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی پێکهێنابیت كه نووسه‌ران و به تایبه‌ت چیرۆكنووسانی ئه‌و دوو ده‌یه، كاریان له سه‌ر كردبیت، ئه‌وا له دوای رِاپهرِین و كه‌وتنی به‌عسه‌وه، ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی سه‌ره‌وه تا رِادهیهکێ به‌رچا و كاڵبووه‌ته‌وه و حه‌قیقه‌تی دیكه شوینی گرتووه‌ته‌وه، وه‌ك به‌رگریكردن له عه‌داله‌تی كۆمه‌لآیه‌تی، دابینكردنی ئازادی بیر و رِا و گوزارشتكردن، یه‌كسانبوون له به‌رده‌می یاسادا، فه‌راهه‌مكردنی ئازادیی تاكه‌كه‌س و... هتد.
لێره‌وه، ئه‌گه‌ر چیرۆكنووسانی سالآنی حه‌فتا وه‌ك تۆ له پرسیاره‌كه‌تدا ئاماژه‌ت بۆ كردووه، خۆیان به كۆكه‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت بزانن، كارێکی ئاسایییه، ئاسایییه به‌و مانایه‌ی ئه‌وان له‌و رِۆژگارهدا ئاشنای جۆریك له حه‌قیقه‌ت بوون، كه زیاتر له كایه‌ی سیاسییه‌وه ههڵقولآوه و خه‌مێکی گه‌وره‌ی سیاسیی له پشته‌وه بووه، حه‌قیقه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کێ زامداری بی شووناسی پارچه پارچه‌كراو، كه به‌رده‌وام له ژیر ههرِهشهی له‌نێوچوون و سرِینهوهدا بووه. ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ش له تیكستهكانیاندا رِهنگی داوه‌ته‌وه و به ته‌واوی قه‌ناعه‌ته‌وه به‌رگرییان لیی كردووه، له‌و پیناوه‌شدا خۆیان به داهێنه‌ر و نوێخواز داناوه.
له رِاستێدا قسه‌كردن له سه‌ر چیرۆكنووسانی حه‌فتا و هه‌شتاكان، دوو ئاراسته له خۆ ده‌گریت. یه‌كه‌میان من پیم وایه چیرۆكنووسانی حه‌فتا و هه‌شتاكان خه‌می سهرهکێیان مه‌سه‌له‌ی تهكنێک و شێوازی گێرِانهوه نه‌بووه؛ ئه‌وان بۆ ئه‌وه چیرۆکێان نهنووسێوه تا ئاستی خۆیان له بواری چۆنێتیی به‌كارهێنانی تهكنێک و گیرِانهوهدا ده‌رخه‌ن، كاریان بۆ ئه‌وه نه‌كردووه كه به دوای دۆزینه‌وه‌ی تهكنێک و شێوازی تازه‌ی گیرِانهوهدا بگهرِین. به مانایهکێ تر، خه‌می سهرهکێی ئه‌وان بریتی نه‌بووه له‌وه‌ی كام تهكنێک به كار بینن و چ جۆره گیرِانهوهیهك بۆ باسكردنی رِووداوهكان هه‌ڵبژیرن، خۆیان به دۆزینه‌وه‌ی تهكنێک و شێوازی تازه‌ی گیرِانهوهوه سه‌رقاڵ نه‌كردووه، به‌ڵكوو خه‌می سهرهکێی ئه‌وان بریتی بووه له‌وه‌ی گیانی خۆرِاگری و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی تاکێ كوردی جۆش بده‌ن، بریتی بووه له‌وه‌ی به‌رگری له نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ن، كه كه‌وتبووه ژیر ههرِهشهی له‌نێوچوون و سرِینهوه. خه‌می ئه‌وان خه‌مێکی ده‌سته‌جه‌معیی نه‌ته‌وه‌یی بووه، تا خه‌می تاكه تاكه‌ی ئه‌م نووسه‌ر و ئه‌و نووسه‌ر بیت. خه‌مێکی سیاسیی مه‌زن بووه، تا خه‌مێکی ئه‌ده‌بیی گه‌وره. له پشت تیكستهكانهوه نه‌ته‌وه‌یه‌کێ زامداری خوین لی رِۆیشتوو هه‌بووه، كه پێویستی به‌وه بووه هه‌مووان به‌رگریی لی بكه‌ن. نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌و زامداربوونهیدا هیچ دۆست و هاورِی و هاوخه‌مێکی نه‌بووه، بیجگه له هاوولآتیانی خۆی نه‌بێت، بیجگه له‌و مرۆڤانه‌ی له شاخه‌كانه‌وه به چه‌ند تفهنگیكهوه رِاوهستابوون و پارێزگاری‌یان له مانه‌وه‌ی نیشتمان و میلله‌ته‌كه‌یان ده‌كرد. نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌و خوین لی رِۆیشتنهیدا به ته‌نیا دهێنالآند و كه‌سیك نه‌بوو گویی له ناڵه‌كانی بیت، بیجگه له‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبانه‌ی له نێو شاره‌كانه‌وه هه‌وڵیان ده‌دا له ده‌قه‌كانیاندا، ئه‌گه‌ر به رِیگای زمانێکی ته‌مومژ و نارِاستهوخۆش بیت، باس له نه‌هامه‌تی و ئیش و ئازاری ئه‌و رِۆژگاره بكه‌ن. ئه‌وان به پله‌ی یه‌كه‌م ویستویانه ده‌قه‌كانیان بخه‌نه خزمه‌ت کێشه‌ی كورده‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و خزمه‌تكردنه له سه‌ر حسابی لایه‌نی تهكنێک و گیرِانهوه بیت.
ئیدی له‌و میانه‌دا، تا رِادهیهکێ زۆر ئاورِیان له لایه‌نی تهكنێک نه‌داوه‌ته‌وه، چونكه وه‌ك وتم خه‌می سهرهکێی ئه‌وان، ئه‌و لایه‌نه گرنگه‌ی چیرۆك نه‌بووه، به‌ڵكوو گه‌یاندنی په‌یامی خۆرِاگری و به‌رگریكردن بووه له دۆزی كورد. ئه‌مه‌ش له ساته‌وه‌ختی خۆیدا، واتا له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م دۆزه‌خی به‌عسدا بووه، ههنگاوێکی بویر و پرِ مه‌ترسیی بووه و شایه‌نی ده‌ستخۆشی و رِێز لی گرتنه. كاریك بووه ئه‌گه‌رچی له ئیستادا رِهونهقی خۆی له ده‌ست داوه، به‌لآم بۆ ئه‌و رِۆژگاره ته‌واو بایه‌خدار و پێویست بووه، چونكه بیرمان نه‌چیت به‌شیك له ئه‌رك یاخود په‌یامی ئه‌ده‌ب، له ساتیك له ساته‌كاندا بریتییه له به‌رگریكردن له هه‌ر شووناسیك كه رِووبهرِووی له‌نێوچوون و سرِینهوه ده‌بێته‌وه. له كویدا نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ویته به‌ر ههرِهشهی فه‌وتان و قرِانكردن، له‌ویدا ئه‌ده‌ب ده‌بێته چه‌کێك له چه‌كه‌كانی به‌رگری. له كویدا میلله‌تیك هه‌ستی كرد بوونی وه‌ك کێانێکی نه‌ته‌وه‌یی له مه‌ترسیدایه، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌موو جۆره بهرگریكردنێک، له‌وانه‌ش ئه‌ده‌ب.
بیجگه له‌وانه، له‌و رِۆژگارهدا نووسینی چیرۆك، یان شیعر، یاخود پێشكَشكردنی شانۆگه‌رییه‌ك، كه به جۆریك له جۆره‌كان باسی له چه‌وساندنه‌وه و كاره‌ساته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی بكردایه، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌كه‌ی سه‌رنگوم بكریت و ژیانی لی بسه‌نریته‌وه، یاخود تا هه‌تایه له كونجی زیندانه‌كاندا فرِی بدریت.
كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه له چیرۆکێ حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رِابردوو بگه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی ئه‌و بیست ساڵه به شێوه‌یه‌کێ ته‌ندروست بخوینینه‌وه، به تایبه‌تی چیرۆك، پێویسته چیرۆكه‌كان بخه‌ینه‌وه نێو سیاقی میژوییی خۆیانه‌وه و له‌و بارودۆخه‌یان دانهبرِین، كه تێدا هاتوونه‌ته ئاراوه. تیكسته ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، زاده‌ی بارودۆخی ئه‌و رِۆژگارهن و ته‌نیا له نێو چوارچێوه میژووییهكهیاندا ده‌كریت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكریت.
ده‌رهێنان، یان داماڵینی ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كان له‌و چوارچێوه میژووییه‌ی تێدا له‌دایكبوون و قسه له‌سه‌ر كردنیان به بی رِهچاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و سه‌رده‌مه، كاریكه تا رِادهیهك ده‌چیته خانه‌ی ناحه‌قییه‌وه و برِیك له مسداقیه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
ئاراسته‌ی دووه‌میان ئه‌وه‌یه، ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه نابیت وه‌ك پاساویك به كار بینین، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ژارییه‌ی چیرۆكنووسانی ئه‌و دوو ده‌یه، له بواری گیرِانهوهدا هه‌یانبووه. نابیت ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه وامان لی بكه‌ن ئیمه چاو له‌و كه‌م و كورِییانه بپۆشین، كه له ئه‌نجامی نه‌بوونی تهكنێک و هونه‌ری گیرِانهوهوه، گیرۆده‌ی چیرۆکێ كوردی بوونه. ئه‌وه‌ی ئیمه نه‌ته‌وه‌یه‌کێ بریندارمان هه‌بووه، نابیت ببێته پاساوی ئه‌وه‌ی ببینه خاوه‌نی ده‌یان چیرۆکێ ئاستنزم و بی تهكنێک.
رِابهر فاریق: رِۆحی مرۆڤ (به تایبه‌ت نووسه‌ری چیرۆك) ته‌نها ئاوینه‌ی خۆیه‌تی، یان له نێو مرۆڤدا هه‌موو ئه‌و به‌شه بچووك بچووكانه هه‌ن كه به‌شی تایبه‌تی ئه‌و نیین و هی هه‌موو مرۆڤایه‌تیین؟ ئایا مرۆڤ جگه له خۆی نیشته‌جیی هه‌زاران دیارده و ده‌نگی كپكراو و بیده‌نگی دیكه نییه، كه سه‌رچاوه‌كانیان ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی خود؟
هه‌ورامان وریا قانع: رِۆحی مرۆڤ رِۆحێکی هه‌مه‌لایه‌نی فرهرِهنگه، رِۆحیكه به هه‌زاران پنتی بچوك بچوکێ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. ئه‌و پنتانه به‌شێکی تایبه‌ته به خۆی و به‌شێکی دیكه‌ی تایبه‌ته به مرۆڤه‌كانی دیكه. به‌شێکی بۆ دنیای خۆی دهگهرِیتهوه و به‌شێکی دیكه‌ی بۆ دنیا گه‌وره‌كه‌ی گه‌ردون دهگهرِیتهوه. رِۆحی مرۆڤ كانگایهكه بۆ له‌خۆگرتنی ژمارهیهکێ بیشومار له دیارده و ده‌نگی كپكراو، پرِه له بیده‌نگی و قسه‌كردن، له هه‌ڵچون و دامركانه‌وه، لێوان لێوه له نه‌وتن و وتن. رِۆحی مرۆڤ كانییه‌ك نییه ته‌نها شته شاراوه و نهینی و خه‌فه‌كراوه‌كانی خودی كه‌سه‌كه له‌خۆبگریت، به‌ڵكو له‌پاڵ ئه‌وانه‌دا، له ده‌یان و سه‌دان كانی دیكه‌وه كه تایبه‌تن به مرۆڤ و بونه‌وه‌ری دیكه، شتی شاراوه و نهینی و خه‌فه‌كراوی دیكه‌ی تێدهرِژیت. رِۆحی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی ئه‌و مرۆڤانه‌ی له بواری ئه‌ده‌بدا كارده‌كه‌ن، هه‌رگێز كورتناكریتهوه بۆ رِۆحی مرۆڤه‌كه خۆی، به‌ڵكو رِۆحی مرۆڤ رِۆحێکی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان. رِۆحێکی هاوبه‌شه له‌نێوان خۆشی و ناخۆشی، میهرهوبانی و دڵرِهقی، سۆز و به‌زه‌یی، هه‌م خۆت و هه‌م ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
له رِاستێدا مرۆڤ به‌و رِۆحه ههمهلایهنهیهوه جوان و ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌و فرهرِهنگی رِۆحهوه ده‌بێته مرۆڤێکی تیگه‌یشتوو. به‌و رِۆحهوه جوانه كه جیگای ژمارهیهکێ زۆر رِۆحی دیكه‌ی تێداده‌بێته‌وه. ئاده‌مێزاد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بكهرێکی پۆزه‌تیڤ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رِهگهزێکی سودبه‌خش، پێویسته رِۆحی تیكه‌ڵ به رِۆحی هه‌زاران كه‌سی دیكه بكات، له نزیكه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و رِۆحانهی دیكه‌دا بكات كه په‌راوێز و پشتگویخراون. رِۆبچیته ناو ده‌رونی ئه‌و مرۆڤانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان، له دنیا و له ژیان تۆراون، ده‌ستیان بگریت و سه‌رله‌نوی بیانهینێتهوه بۆ ناو زینده‌گی. ئه‌و بونه‌وه‌رانه ئاشتبكاته‌وه كه له كوچه و كۆلآنه تاریكه‌كاندا هه‌ڵكورماون و ده‌سه‌لآتداران فرِیی داونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی گرنگی و بایهخپیدانهوه. ئه‌و خه‌ڵكانه به‌سه‌ربكاته‌وه و هێوایهکێان پی ببه‌خشیت كه به هه‌ر هۆیه‌ك بووه، بی هێوا كراون.
هه‌میشه خه‌ڵكانێک هه‌ن، كه‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ژیان و له‌ناو تارێکی و زوڵمه‌تی رِۆژهكاندا ده‌ژین، له‌بیركراون و له‌په‌نا و پهسیرهكاندا دین و دهرِۆن و نابینرین. به‌رده‌وام و له هه‌مو سه‌رده‌م و رِۆژگاریكدا، به حوكمی دڵرِهقی زه‌مانه و حاكمه‌كان و نه‌بونی یه‌كسانییه‌وه، مرۆڤگه‌لێک هه‌یه بی به‌شن له هه‌مو شتیك و هه‌موو مافێکیان لی زه‌وتكراوه. ئیدی چیرۆكنوس دیت و رِۆحی خۆی تیكه‌ڵ به رِۆحی ئه‌و مرۆڤه په‌راوێزخراوانه ده‌كات و له رِیگهی تیكستهكانییهوه، ژیانیان بۆ دهگهرِینێتهوه. دیت و ده‌یانكاته به‌شیك له رِۆحی خۆی و سۆزیان پیدهبهخشیت و جوانییان لێوه‌رده‌گریت، هێوایان ده‌داتی و به‌سه‌رهاتیان لێوه‌رده‌گریت، پرِیان ده‌كات له ئومید و رِوداویان لێوه‌رده‌گریت.
لێره‌وه ئه‌وه مرۆڤه رِۆح فراوان و ههمهرِهنگهكانه، ده‌توانن دونیا جوانتربكهن و مانای باشتر به ژیان ببه‌خشن. ئه‌وه ئه‌وانن ده‌توانن ئادهمێزادهكان له‌ناو زوڵمه‌تی سیاسه‌ت و نادادپه‌وه‌ری ده‌ربینن و كۆمهکێان بكه‌ن، به‌رچاویان رِوناكبكهنهوه و تیشکێ زیاتر بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه خراپه‌كانی ژیانیان. مرۆڤیك خاوه‌نی رِۆحێکی فره پنت بیت، مرۆڤیكه له نارِێکییهكانی دونیا باشترتێدهگات و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌یان ده‌دات.
رِابهر فاریق: ئه‌گه‌ر كه‌میك وردبینه‌وه، ده‌بینین كه چیرۆکێ هه‌فتاكان، چیرۆکێكه به‌رده‌وام ته‌مێکی به‌سه‌ره‌وه بووه، بۆ نموونه؛ له گه‌لێک لایه‌نه‌وه بارگاویكراوه به ئایدیۆلۆژیا، یان فیكرێکی پێشوه‌خت. ده‌توانین بڵیین ئه‌م (ته‌م)هی ئه‌وسا تا ئیسته‌یش له پاڵ چیرۆكدایه، بهلاَم گۆرِانكاریی تێدا كراوه و زمانێکی شیعریی زاڵه به سه‌ر به‌شی زۆری چیرۆكه‌كانی ئیسته، ئه‌مه‌یش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌كوو سیحری زمان خوینه‌ر فرێو ده‌دا. ئه‌و رِوانینه له به‌رانبه‌ر كام له چیرۆكنووسهكاندا كورت ده‌هینی، یان ده‌توانین بڵیین: كامانه‌ن ئه‌و چیرۆكنووسانه‌ی دوور له‌و ته‌مه‌ی زمانی شیعر گۆرِانكاریی بنیاتییان له سه‌ر پێکهاته‌ی چیرۆكدا كردووه؟
هه‌ورامان وریا قانع: هه‌ست ده‌كه‌م وه‌لآمی پرسیاری یه‌كه‌م تارِادهیهك وه‌لآمه بۆ ئه‌م پرسیاره‌ش، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌ویت بیڵیم ئه‌وه‌یه سیحری زمان یاخود زمانی شیعری چه‌كێکی دوو لایه‌نه و پێویسته چیرۆكنوس بزانێت چۆنی بهكاردههینێت، چونكه گه‌ر زیادهرِهوی تێداكرا، ئه‌وا به زه‌ره‌ر ده‌شکێته‌وه. به‌لای منه‌وه سیحری زمان، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کێ باش بهكارهینرا، هه‌رگێز نابێته هۆكاریك بۆ فرێودانی خوینه‌ر. جوانی زمان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته خانه‌ی چه‌واشه‌كردنی خوینه‌ر یاخود خڵه‌تاندنی، به‌ڵكو سیحری زمان بۆ خۆی به‌شێکی گرنگه له پێکهاته‌ی چیرۆكدا. جوانی چیرۆك له به‌شێکیدا بۆ زمانی چیرۆكه‌كه دهگهرِیتهوه، بۆ چۆنیه‌تی دارِشتنی رِسته و په‌ره‌گرافه‌كان دهگهرِیتهوه. رِهگهزی زمان رِهگهزێکی بنچینه‌ییه له دروستكردن و هێنانه‌دنیای چیرۆكدا، ئه‌و چیرۆكنوسهی توانای زمانه‌وانی گه‌وره و فراوان بیت، ئه‌و چیرۆكنوسهی ده‌سه‌لآتی به‌سه‌ر زمانی پاڵه‌وانه‌كانیدا بشکێت و بزانی چۆن قسه‌ده‌كه‌ن و چۆن بهدهربرِینی شاعیرانه گوزارشت له خۆیان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان چیرۆكنوسێکی سه‌ركه‌وتووه.
لهمرِۆدا زمانی شیعری و سیحری زمان، بووته به‌شێکی زیندوی ژانره ئه‌ده‌بییه‌كان. پهرِینهوهی زمانی شیعر له شیعره‌وه بۆ ناو چیرۆك و رِۆمان، پهرِینهوهی حاڵه‌ته شیعرییه‌كان چ له‌سه‌ر ئاستی زماندا بیت یان له‌سه‌ر ئاستی بیرۆكه و بابهتدابیت، پهرِینهوهیهکێ گرنگ و بایه‌خداره و جوانییهکێ گه‌وره به تیكسته‌كان ده‌به‌خشیت. یه‌کێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ئهمرِۆ كه پێویسته له‌ناو تیكسته ئه‌ده‌بییه‌كاندا هه‌بیت، بریتییه له بوونی زمانێکی شیعری له‌ناو ئه‌و تیكستانهدا. بونی زمانی سیحرئامێز له‌ناو تیكستێکی چیرۆكدا بۆخۆی گۆرِانێکی بونیادییه و جیاناكریتهوه له كۆی بونیاده‌كانی دیكه‌ی چیرۆك. واته وه‌ك چۆن گیرِانهوه و دروستكردنی پاڵه‌وان و ده‌ستنیشانكردنی رِوداو گرنگن و كۆمه‌ڵی رِهگهزی بنیاتی سهرهکێی چیرۆكن، به هه‌مان شێوه بونی زمانێکی شیعری یان سیحرئامێز رِهگهزێکی زۆر سهرهکێیه و هیچی له رِهگهزهكانی دیكه‌ی چیرۆك كه‌مترنییه. به‌لآم پێویسته ئه‌و زمانه شیعرییه به‌شێوه‌یه‌کێ باش تهوزیفكرابیت و زیادهرِهویی تێدانهكریت، نه‌بێته رِهگهزیك رِهگهزهكانی دیكه بشاریته‌وه و هه‌مویان له خزمه‌تی خۆیدا بخاتهگهرِ، به‌ڵكو پێویسته هه‌مویان پێکه‌وه له خزمه‌تی سه‌ركه‌وتنی چیرۆكهكهدابن. رِاسته هه‌نوكه تهرزیك له چیرۆك هه‌یه پرِه له رِستهی شیعری و وینه‌ی شیعری، زمانی شیعر به ته‌واوی زاڵه به‌سه‌ر دارِشتنی چیرۆكه‌كه‌دا، به‌لآم ئه‌و زمانه شیعرییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیادهرِهوی تێداكراوه، بووته بار به‌سه‌ر چیرۆكه‌كه‌وه. جگه له‌وه هه‌ندی چیرۆكنوس رِاسته زمانێکی شیعری بهكاردههینێت، به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆی قورسای چیرۆكه‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر زمانه‌كه و چیرۆكه‌كه‌ی له رِهگهزهكانی دیكه داماڵێوه، بۆیه خوینه‌ر هیچی ئه‌وتۆ له چیرۆكه‌كه تیناگات و چیژ له خویندنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه وه‌رناگریت. لهمرِۆدا تایپێک له چیرۆكنوس په‌یدابوون له نوسیندا تارِادهیهکێ به‌رچاو زمانێکی شیعریان هه‌یه، به‌لآم گرفتی هه‌ره سهرهکێان ئه‌وه‌یه چیرۆكه‌كانیان خاڵییه له رِودا و، یاخود رِوداوهكان ئه‌وه‌نده زۆر و تیكرِژاون و ئه‌وه‌نده به‌ناویه‌كداچوون، سه‌ر له خوینه‌ر تیكدهدات، خوینه‌ر شه‌كه‌ت و ماندو ده‌كات، به‌بی ئه‌وه‌ی هیچی ئه‌و تۆ له چیرۆكه‌كه تیگه‌شتبیت. لێره‌وه بونی زمانێکی شیعری به ته‌نها به‌س نییه بۆ سه‌ركه‌وتنی چیرۆکێك، به‌ڵكو له‌پاڵ ئه‌و زمانه‌دا، سه‌رجه‌م رِهگهزهكانی دیكه‌ی چیرۆك پێویستن و ناكریت هیچ رِهگهزیك له‌سه‌ر حسابی رِهگهزهكانی دیكه فه‌رامۆش بكریت.
رِابهر فاریق: چیرۆکێ ئیسته‌ی كوردیی، به ده‌ر له گوتنی حه‌رام و حهلاَڵهكان، ده‌یه‌وی چیمان پی بڵی؟
هه‌ورامان وریا قانع: چیرۆك هه‌مو ئه‌و شتانه‌مان پیدهڵیت كه رِۆژانه رِودهدهن، به‌لآم ئیمه نایبینین، یاخود پییاننازانین. چیرۆك دیت بۆ ئه‌وه‌ی جیهانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان، جیهانه نهینییهكه بخاته‌سه‌ر كاغه‌ز و له‌و نیهنیبونهی رِزگاریبكات. ئاشكرایه ئاده‌مێزاد له چركه‌یه‌كدا زیاد له جیهانێک و زیاد له ژیانێک ده‌ژی، وه‌لی ئه‌م ئادهمێزاده نایه‌ویت و حه‌زناكات ئه‌و جیهان و ئه‌و ژیانه‌ی دیكه‌ی كهسانێتر پییبزانن و ئاگاداریبن، ئه‌و ده‌یه‌ویت ئه‌و جیهانه نهینییهی ته‌نها موڵکێ خۆی بیت و كه‌سی دیكه بۆی نه‌بێت پییتیخات، ته‌نها خۆی له‌گه‌ڵ رِاز ونیازه په‌نهانه‌كانی ناویدا بژی و نایه‌ویت هیچ مه‌خلوقێکی دیكه د‌رك به‌و رِاز و نیازه په‌نهانانه‌ی بكات. به‌لآم چیرۆك دیت و ئه‌و حه‌زه‌ی مرۆڤ تیكدهشکێنێت و ده‌ست ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه په‌نهان و نادیاره‌كانی جیهان و ژیانه شاراوه‌كه‌ی. چیرۆك دیت و پیماندهڵیت ژیانی مرۆڤه‌كان ته‌نها بریتی نییه له‌وه‌ی كه ئیمه به چاوی خۆمان ده‌یبینین و هه‌ستی پیدهكهین، ته‌نها ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و كار‌و كرده‌وانه نییه كه رِۆژانه به‌به‌رچاوی خزم و هاورِیكانمانهوه ئه‌نجامیده‌ده‌ین، به‌ڵكو ئه‌وه لایه‌نه رِوكهشهكهی ژیانی مرۆڤه‌كانه، ئه‌و لایه‌نه‌یه هه‌مومان حه‌زده‌كه‌ین پێشانی ده‌ره‌وه‌ی خۆمانی بده‌ین، پیمانخۆشه هه‌مو خه‌ڵکێ بیبینێت، بگره كار بۆ ده‌رخستنی ده‌كه‌ین و نایشارینه‌وه، به‌لآم چیرۆك دیت و ده‌ڵیت به‌و ژیانه رِوكهشه نهخڵهتین و فرێونهخۆن، ئه‌وه ته‌نها به‌شه ئاشكراكه‌ی ژیانه، جگه له‌وه به‌شێکی دیكه هه‌یه كه پرِه له نهینی و ئه‌سرار، پره له پنتی نادیار و شاراوه كه ته‌نها له چه‌ند ساته‌وه‌ختێکی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌دا ده‌رده‌كه‌ن. چیرۆك دیت ئه‌و ساته‌وه‌خته ده‌گمه‌ن و ناوازانه رِاودهكات و ده‌یانگریت و له ناوازه‌یی و دهگمهنبونیانهوه، دهیانگوێزیتهوه بۆ سه‌ر كاغه‌ز و له‌ویشه‌وه بۆناو لاپهرِهی گۆڤار و رِۆژنامهكان و ده‌یانخاته به‌رده‌ستی خوینه‌ر.
لێره‌وه چیرۆك ئیش له‌سه‌ر ساتگه‌لێک ده‌كات كه له ژیانی هه‌موماندا په‌نهان و حه‌شاردراوه، ئه‌و پنتانه‌ی ژیان رِوناكدهكاتهوه كه له قولآیی ناخهكاندا خۆیان مهلآسداوه. چیرۆك تیشك ده‌خاته‌سه‌ر واقیعیك كه له‌ناوه‌وه‌ی ده‌رونی مرۆڤه‌كاندا ئاماده‌یه و بۆ كات و ساته‌وه‌ختی گونجاو دهگهرِیت بێته‌ده‌ره‌وه. واقیعیك هاوكات له‌گه‌ڵ واقیعی ده‌ره‌وه‌دا رِیدهكات و پێکه‌وه ئاراسته‌كانی ژیان دیاریده‌كه‌ن، پێکه‌وه ده‌ستی مرۆڤه‌كان ده‌گرن و هه‌نگاوه‌كانیان پی هه‌ڵده‌گرن، به‌لآم بیگومان هه‌ر یه‌ك له‌و دوو واقیعه، كه‌ره‌سته و هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه بۆ گوزارشتكردن. هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك و به جۆریك خۆی نمایشده‌كات. زۆرجار له‌گه‌ڵ یه‌ك ته‌بان و زۆرجاری دیكه‌ش ناته‌با و ناكۆكن له‌گه‌ڵ یه‌ك. وه‌لی ئه‌وه‌ی له‌و دوو واقیعه‌دا جیاوازه و له هه‌مانكاتدا گرنگ و بایه‌خداره، ئه‌وه‌یه واقیعی ناوه‌وه واقیعیكه تییدا كه‌سه‌كه بۆ خۆی و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی ده‌ژی، كه‌چی له واقیعی دووه‌مدا، واته واقیعی ده‌ره‌وه، كه‌سه‌كه بۆ ده‌وروبه‌ری ده‌ژی و زۆرجار له‌به‌رخاتری ده‌ره‌وه، پشتده‌كاته هه‌مو له‌زه‌ت و خۆشییه‌كانی خۆی. ئیدی چیرۆك دیت له‌نێوان ئه‌و دوو واقیعه‌دا و به گرنگیدانی زیاتری به واقیعی ناوه‌وه، گه‌مه‌كانی گیرِانهوه و خه‌لقكردنی پاڵه‌وانه‌كان ده‌ستپیده‌كات.
رِابهر فاریق: پیم وایه پێویسته زۆر به وردی وه‌رامی ئه‌و پرسیاره بدریته‌وه له لایه‌ن رِۆشنبیران و وهرگیرِان و نووسهرانمانهوه: بۆچی له‌م بیست ساڵه‌ی دواییدا رِۆماننووسین و وهرگیرِان، به شێوه‌یه‌کێ لیشاو له نێو كولتووری كوردیدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن؟
هه‌ورامان وریا قانع: من پیم وانییه له‌م بیست ساڵه‌ی دوایدا، به لیشا و نووسینی رِۆمان و كاری وهرگیرِان ئهنجامدرابیت، ئه‌وه‌ی هه‌یه ژمارهیهکێ زۆر نییه. كاتی ده‌توانین وشه‌ی لیشا و به‌كاربینین كه له ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌دا، بۆ نمونه لانی كه‌م 500 رِۆمانێک نووسرابیت، به‌لآم كوا ئه‌و ژماره‌یه له رِۆمان نوسراوه! له‌و برِوایهدانیم هه‌موو میژوی رِۆمانی كوردی له سه‌ره‌تاوه تا ئیستا، خاوه‌نی پینج سه‌د رِۆمان بیت، ئیدی ئه‌م لیشاوه له‌كوێوه هات!
بۆ مه‌سه‌له‌ی وهرگیرِانیش هه‌ر وایه، رِاسته له ئیستادا تا رِادهیهك بزوتنهوهیهکێ گچكه‌ی وهرگیرِان له ئارادایه، به‌لآم به‌و جۆره نییه كه له پرسیاره‌كه‌دا هاتووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌وڵی چه‌ند (ده) كه‌سیكه و نه‌بووه‌ته ئه‌وه‌ی پیی بڵیین به لیشا و كتیبی وهرگیرِانمان هه‌یه.
رِابهر فاریق: له ئیسته‌دا رِۆمان به لیشاو وهردهگیرِدرین بۆ سه‌ر زمانی كوردی، خوینه‌ران و نووسه‌رانیشمان به رِیژهیهکێ ئیجگار زۆر رِوویان له‌م ژانره‌ی نووسین كردووه، بهلاَم به بی ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لی قووڵ و كاریگه‌ر له باره‌ی ئه‌م ته‌رزه نووسینه بخویننه‌وه، پرسیاری منیش لێره‌دا ئه‌مه‌یه: بۆچی ژانره‌كانی دیكه تا ئه‌و ئاسته به‌رزه رِوو له فهرامۆشبوونن، هه‌م له لایه‌ن خوینه‌ر و هه‌م له لایه‌ن نووسه‌رانیشه‌وه (ته‌نانه‌ت گه‌لێک له‌وانه‌یش كه پێشتر چیرۆك و شیعریان نووسێوه، ئیسته وازیان له‌م دوو ژانره هێناوه و رِوویان به‌ره‌و لای رِۆمان وه‌رچه‌رخاندووه، هاوكاتیش به‌شی زۆری ئه‌و هه‌وڵه رِۆماننووسینانه شكستیان هێناوه له به‌رانبه‌ر رِهوتی داهێناندا، بیجگه له‌وه‌ی ده‌زگه‌كانی چاپ و وهشاندنیش بایكۆتی شیعریان كردووه، هه‌ڵبه‌ت به رِای زۆریك له شاعیرانیشه‌وه، ئه‌مه بۆ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی رِۆمان دهگهرِیتهوه). له پاڵ ئه‌مانه‌یشدا، ناكریت نه‌پرسین: تۆ بڵییت رِۆمان ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌موو بۆشاییه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردیی بیت؟
هه‌ورامان وریا قانع: وه‌ك وتم من واینابینم رِۆمان به لیشا و وهرگیرِدرابیت و پیموانییه نوسه‌رانیش به رِیژهیهکێ زۆر رِویان له‌م ته‌رزه نوسینه كردبیت. ئه‌وه‌ی هه‌یه له كۆمه‌ڵی هه‌وڵی سه‌ره‌تایی و بچوك زیاتر هیچی دیكه نییه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م قسه‌یه‌م رِۆمانه نایابه‌كانی نوسه‌ر و رِۆشنبیری ئازێز كاك به‌ختیار عه‌لی ناگریته‌وه.
هه‌روه‌ها من هه‌ستناكه‌م ژانره‌كانی دیكه، وه‌ك تۆ له پرسیاره‌كه‌تدا ده‌ڵییت تا ئاستێکی به‌رز فهرامۆشكرابن. ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئه‌وه‌یه هیچ ژانرێکی ئه‌ده‌بی، به‌و شێوه‌یه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت فه‌رامۆش نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌یان له كایه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه و رِۆژانه ئیمه له‌سه‌ر رِوبهری لاپهرِه ئه‌ده‌بییه‌كانی رِۆژنامهكان، به‌رهه‌می تازه ده‌بینین، ناوبه‌ناو دێوانی شیعر و كۆمه‌ڵه چیرۆکێ نوی چاپدهكرین و بلآودهبنهوه. به‌لآم ئه‌و دێوان و كۆمه‌ڵه چیرۆكانه چه‌ندیان باشن و چه‌ندیان باش نین، ئه‌وه مهسهلهیهکێ دیكه‌یه.
له رِاستێدا هیچ ژانرێکی ئه‌ده‌بی ئه‌لته‌رناتیڤی ژانرێکی دیكه نییه، هیچ به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی ناتوانێت شوینی به‌رهه‌مێکی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی بگریته‌وه. هیچ تیكستیك به‌دیلی تیكستێکی دیكه نییه و هیچ ده‌قیك ناتوانێت له باتی ده‌قێکی دیكه قسه‌بكات. ئه‌وه‌ی شیعر ده‌یڵیت رِۆمان ناتوانێت بیڵیت، ئه‌وه‌ی چیرۆك ده‌ریده‌خات بۆ نمونه شیعر یان رِۆمان ناتوانێت ده‌ریبخات، چونكه ئه‌و بوارانه‌ی ئه‌ده‌ب هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن و ناكریت یه‌كێکیان جیگای ئه‌وی دیكه‌یان بگریته‌وه. ئه‌وانه رِاسته هه‌مویان سه‌ر به دنیای ئه‌ده‌بن، به‌لآم هه‌ر یه‌کێك له‌وانه له‌ناو دنیا گشتی و پان وفراوانهكهی ئه‌ده‌بدا، خاوه‌نی دنیای تایبه‌تی خۆیانن، خاوه‌نی ئه‌ندیشه و تیرِوانین و جیهانبینی خۆیانن. هه‌ر یه‌كه‌یان به شێواز و دهربرِینی جیا له‌وی دیكه، گوزارشت له دنیای خۆیان ده‌كه‌ن.
له جیهانی ئه‌ده‌بدا زه‌حمه‌ت فه‌زلی ژانرێکی ئه‌ده‌بی بده‌یت به‌سه‌ر ژانرێکی دیكه‌دا، ئه‌سته‌مه بڵیت شیعر له رِۆمان باشتره یاخود چیرۆك له شانۆگه‌ری گرنگتره. كارێکی نه‌شیاوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زت له رِۆمانه، ئیدی به چاوێکی سوك ته‌ماشای ده‌قه‌كانی دیكه بكه‌یت. ناكری و ناشی نوسه‌ریك یان خوینهریك بیت و بڵیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من چیرۆك ده‌نوسم یان چیرۆك ده‌خوینمه‌وه، ئیدی كارم به‌سه‌ر ژانره‌كانی دیكه‌وه نییه. به برِوای من هه‌مو قسهكردنێکی له‌و شێوه‌یه دواجار له به‌های ژانریك له ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌مو كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌های لقیك له لقه‌كانی ئه‌ده‌ب، هه‌مو كهمتهماشاكردنێک بۆ به‌شیك له به‌شه‌كانی ئه‌ده‌ب، دواجار به زهره و زیانی خودی مرۆڤ و ژیان كۆتایی پیدیت. واته ئه‌وه مرۆڤه بی به‌ش ده‌بی له‌و دنیا جوانه‌ی كه هه‌ر یه‌کێك له‌و بوارانه‌ی ئه‌ده‌ب بۆمان دروستده‌كه‌ن و بۆ چه‌ند ساتیك ئاسوده‌یمان پی ده‌به‌خشن. لێره‌وه هه‌مو ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب بۆ ئیمه‌ی مرۆڤ گرنگه و هه‌ر یه‌كه‌یان لایه‌نێکی ژیانمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن، لایه‌نێک كه‌سیان ناتوانێت له‌باتی ئه‌وی دیكه‌یان ده‌ریبخات.
هیچ خوینهریك ناتوانێت تیكستێکی جوان فه‌رامۆش بكات، هیچ نوسه‌ریك ناتوانێت شیعریك یان چیرۆکێك یاخود شانۆنامهیهکێ نایاب نهخوینێتهوه و پشتگویی بخات. تیكسته جوانه‌كان گه‌ر ئهمرِۆ فه‌رامۆش بكرین، گه‌ر له ئیستادا نهخوینرینهوه، ئه‌وا له ئاینده‌دا هه‌ر دهخوینرینهوه، رِۆژگاریك دیت دهگهرِینهوه سه‌ریان و له‌باتی جاریك، چه‌ندین جار دهخوینرینهوه. هه‌میشه تیكستی جوان له ئاینده‌دا باشتر دهخوینرینهوه تاكو له ساته‌وه‌ختی خۆیاندا. هه‌میشه تیكستی جوان له‌سه‌روبه‌ندی بلآوبونهوهیدا، رِوبهرِوی ده‌یان نوسینی پرِ رِق و کێنه و سه‌رپییانه ده‌بێته‌وه، كه‌چی له داهاتودا و له ساته‌وه‌ختێکی دیكه‌دا، ئه‌و تیكستانه ده‌بنه شاكاری گه‌وره و رِێزیان لیدهگیریت و چاپدهكرینهوه. قه‌ده‌ری تیكستی جوان ئه‌وه‌یه له‌كاتی بلآوبونهوهیدا بكه‌ویته به‌ر رِهخنهی نه‌یار و ناحه‌زان، رِهخنهی پوچ و بیمانا. به‌لآم كاتی قیرِهقیرِی ئه‌و رِهخنهگره كاڵفامانه هێورده‌بێته‌وه و شوینه‌واریان نامینێت، كاتی ته‌پوتۆزی ئه‌و جۆره له رِهخنه ده‌نیشیت و بزرده‌بیت، ئیدی تیكسته جوانه‌كان ده‌كه‌ونه‌وه به‌رده‌ست و دینه‌وه مه‌یدان.
ئه‌وه‌ی فه‌رامۆش ده‌كریت و ناخوینریتهوه، تیكسته جوانه‌كان نین، به‌ڵكو تیكسته خراپه‌كانن. ئه‌و تیكستانهن كه رِۆحیان تێدانییه و هه‌ستده‌كه‌یت به زۆر نوسراون، ئه‌و تیكستانهن كه نازانێت باس له‌چی ده‌كات و چیت پی ده‌ڵیت. كهمنین ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه‌ی به‌ناوی شیعر و چیرۆك و رِۆمانهوه نوسراون، وه‌لی پرِن له ورِینه و لێوان لێ‌ون له نارِۆشنی كه ته‌نها خوینه‌ر ماندودهكهن و هیچیتر. ته‌نها ده‌تخه‌نه ناو گیژاویك له رِسته و په‌ره‌گرافی ئاڵۆز و جارِسكهرهوه كه هیچ ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه، بگره لیشی تیناگه‌یت و له هه‌ندی حاڵه‌تیشدا كۆناكرینهوه و هیچ مانایه‌ك ناگه‌یه‌نن. به‌ڵی ته‌نها ئه‌وانه شایه‌نی فه‌رامۆش كردنن.
ئه‌و حاڵه‌ته له چیرۆکێ ئیستای كوردیدا زۆر به رِونی و به زه‌قی دیاره. چیرۆك هه‌یه دوو لاپهرِهیه و دوو جار دهیخوینێتهوه، به‌لآم لیی تیناگه‌یت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێزارت ده‌كات. له دیرِی یه‌كه‌مه‌وه تاكو دوا دیرِ، به وردی دهیخوینێتهوه، كه‌چی له كۆتایدا له هیلاکێ و كات بهفیرِۆدان زیاتر، هیچی دیكه‌ت بۆ نامینێته‌وه. چیرۆك هه‌یه هه‌راسانت ده‌كات و له‌ناو رِسته و په‌ره‌گرافه‌كانیدا بزرت ده‌كات و به‌هیچ جۆریك لییتیناگهیت. ئاشكرایه ئه‌و جۆره له چیرۆك بمانه‌وی و نه‌مانه‌وی، رِوبهرِوی فه‌رامۆشی ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌وانه له بنهرِهتدا خۆیان تۆوی فه‌رامۆشیان هه‌ڵگرتووه، بگره ئه‌وانه بۆیه نوسراون تاكو فه‌رامۆش بكرین و برِۆنه خانه‌ی له‌بیرچونه‌وه.
رِابهر فاریق: ئیسته دوو بۆچوون هه‌ن، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی وهرگیرِان، یه‌كێکیان پیی وایه "وهرگیرِان داهێنانه" و ئه‌وی دیكه‌ش پیی وایه "وهرگیرِان داهێنان نییه". تۆ وه‌كوو كه‌سی كه هه‌م نووسه‌ر و هه‌میش جیپهنجهت له وهرگیرِاندا دیاره، ئه‌م بۆچوونانه چۆن ههڵدهسهنگینی؟
هه‌ورامان وریا قانع: به‌لای منه‌وه كاری وهرگیرِان ههردوکێانه، ده‌كری داهێنان بیت و ده‌كری داهێنانیش نه‌بێت. ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ویته سه‌ر چۆنیه‌تی وهرگیرِانهكه، ده‌كه‌ویته سه‌ر ئه‌وه‌ی وهرگیرِ تا چه‌ند سهركهوتوبووه له‌كاره‌كه‌یدا. بیگومان گه‌ر وهرگیرِ توانی رِۆحێکی تازه به به‌ر تیكستهكهدا بكات و بیكات به به‌شیك له‌و زمانه‌ی بۆ وهرگیرِاوه، بیكات به تیكستیك كه ته‌واو له تیكستی یه‌كه‌م ده‌چیت، به‌لآم به زمانێکی دیكه و به رِستهسازییهکێ دیكه. ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا ئیمه له‌به‌رده‌م وهرگیرِانێکداین كه ده‌چیته خانه‌ی داهێنانه‌وه. چونكه له تیكستی یه‌كه‌م تیكستێکی دیكه‌ی دروستكردووه كه هه‌مان رِۆح و هه‌مان ناوهرِۆکێ هه‌یه، به‌لآم به گوتنێکی جیاواز و به زمانێکی جیاواز. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئاسان نییه و هه‌مو وهرگیرِیك ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت یاخود پیی ناگات و ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی نییه.
بیگومان به پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه، وهرگیرِانیش هه‌یه نه‌ك ناچێته خانه‌ی داهێنانه‌وه، بگره جۆریكه له كاره‌سات و ویرانه. هه‌ندی وهرگیرِانی عه‌ره‌بی بۆ كوردی هه‌یه، كاتی به زمانی كوردی ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه دهیخوینێتهوه، هیچی ئه‌وتۆی لیتیناگهیت و زۆر خراپه، به‌لآم به عه‌ره‌بییه‌كه باشتر لیی تێده‌گه‌یت و ئاسانتر دیت به‌ده‌سته‌وه. لێره‌وه وهرگیرِان ده‌كری حاڵه‌تی یه‌كه‌میان بیت كه حاڵه‌تێکی داهێنه‌رانه‌ی ته‌ندروسته و ده‌كری دووه‌میشیان بیت كه حاڵه‌تێکی ناداهێنه‌رانه‌ی كوشنده‌یه.
