دوو گۆرانی دایدۆ.
له ئینگلیسییه‌وه: هۆشه‌نگ شێخمحه‌مه‌د
لێره ده‌گه‌ڵ مندا
دایدۆ
گوێم لێنه‌بوو که بڕۆیت
سه‌رم سوڕماوه چۆن هێشتا لێره‌م
نامه‌وێت تاکه شتێک لێره بجوڵێنم
ره‌نگه یاده‌وه‌ری من بگۆڕێت
ئۆه من، من چیم؟
هه‌ر شتێکم بوێت ده‌یکه‌م
به‌ڵام من ناتوانم بشاردرێمهوه
نامه‌وێت بڕۆم
نامه‌وێت بنووم
ناتوانم هه‌ناسه بده‌م
تا تۆ له‌ته‌ک مندا پشوو نه‌ده‌ی
ناموێ بڕۆم
ناتوانم خۆم بشارمه‌وه
ناتوانم ببم
تا تۆ لێره ده‌گه‌ڵ مندا پشوو نه‌ده‌ی
نامه‌وێت پێوه‌ندی به دهستهخوشکهکانمهوه بکه‌م
ره‌نگه له‌و خه‌ونه به ئاگام بێننه‌وه
ناتوانم ئه‌و پێخهڤه به‌جێبێڵم
له ترسی بیرچوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بوون
ئۆه من، من چیم؟
هه‌ر شتێکم بوێت ده‌یکه‌م
به‌ڵام من ناتوانم بشاردرێمهوه
نامه‌وێت بڕۆم
نامه‌وێت بنووم
ناتوانم هه‌ناسه بده‌م
تا تۆ له‌ته‌ک مندا پشوو نه‌ده‌ی
سه‌رچاوه:بۆ گوێگرتن له گۆرانییه‌که‌ش ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه کلیک بکه.
http://www.youtube.com/watch?v=PoZ-br8KGsE
راوچی
دایدۆ
ده‌گه‌ل چرایێکی رۆشن له‌ژوورێکدا
که دێمه‌وه ماڵه‌وه به هه‌ستانه‌وه‌ت ده‌زانم
ده‌گه‌ڵ ههنگاوێچکهیێک به‌سه‌ر په‌یژه‌که
که‌ده‌گه‌مه ئه‌وێ ده‌زانم روانینت چۆنه
ئه‌گه‌ر واتێدهگهیت پاشایت له‌وێ له‌سه‌ر ته‌ختی خۆتیت
ئه‌وه‌نده حه‌کیم ده‌بیت تا بهێڵیت بڕۆم؟
بۆ ئه‌و شاژنه‌ی تۆ واده‌زانیت خاوه‌نی ئه‌ویت
ده‌یوێت دووباره ببێته‌وه به راوچی
ده‌یوێت دووباره دنیا به ته‌نیا ببینێت
بۆ ئه‌وه‌ی دووباره چانسێکی دیکه له ژیان وه‌رگرێت
بۆیه لێمگه‌ڕێ بڕۆم
کتێوی نه‌خوێندراوه ده‌گه‌ڵ روانینی به ئازار
تێلهڤیزیۆن داگیرساوه، ده‌نگه‌که‌ی نزمه
وه‌ستانێکی درێژ
دواتر تۆ ده‌ست پێ ده‌که‌یت
ئا بڕوانه پشیله چی هێناوه
ئه‌گه‌ر واتێدهگهیت پاشایت له‌وێ له‌سه‌ر ته‌ختی خۆتیت
ئه‌وه‌نده حه‌کیم ده‌بیت تا بهێڵیت بڕۆم؟
ئه‌و شاژنه‌ی تۆ واده‌زانیت خاوه‌نی ئه‌ویت
ده‌یوێت دووباره ببێته‌وه به راوچی
ده‌یوێت دووباره دنیا به ته‌نیا ببینێت
بۆ ئه‌وه‌ی دووباره چانسێکی دیکه له ژیان وه‌رگرێت
بۆیه لێمگه‌ڕێ بڕۆم
لێمگه‌ڕێ جێبێڵم
بۆ تاجه‌که شوێنێکت هه‌یه که ته‌پڵی سه‌ری منه
که ئێستا هه‌ست ده‌که‌م گرانه
و نامه‌وێت به تۆ بڵێم
هه‌رچۆنێک بێت خه‌نده‌ت بۆ ده‌که‌م
هه‌موو کاتیك بیر ده‌که‌مه‌وه و بیر ده‌که‌مه‌وه
که دووباره ببمه‌وه راوچی
ده‌مه‌وێت به‌ته‌نیا دنیا ببینمه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی چانسێکی دیکه له ژیان وه‌رگرمه‌وه
بۆیه لێمگه‌ڕێ بڕۆم
ده‌مه‌وێت دووباره ببمه‌وه راوچی
ده‌مه‌وێت دووباره به‌ته‌نیا دنیا ببینمه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی چانسێکی دیکه له ژیان وه‌رگرمه‌وه
بۆیه لێمگه‌ڕێ بڕۆم
لێمگه‌ڕێ چێبێڵم
لێمگه‌ڕێ بڕۆم
سه‌رچاوه:بۆ گوێگرتن له گۆرانییه‌که‌ش ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه کلیک بکه.
http://www.youtube.com/watch?v=35Iv9QvAr0M
