![]() |
|
ئازا عه‌بدولا ئه‌رشیفێکی یادگاری نموونه‌یی له بواره‌کانی ژیان کۆکردۆته‌وه |
|
ئازا عه‌بدوڵا محمود ناسراو به ( مامۆستا ئازا ) له که‌شێکی به‌فراوی دا ڕێکه‌وتی سه‌ری ساڵی 1968 له شه‌قڵاوه له گه‌ڕه‌کی مه‌حمه گوڵ چاوی به دونیا گه‌شایه‌وه ، سه‌ره‌تای خوێندنی له قوتابخانه‌ی کاوێسی سه‌ره‌تایی ده‌ستپێکرد به‌ڵام قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له شه‌قڵاوه‌ی کوڕان ته‌واوکردووه ، پاشان له هه‌ولێر له په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایان وه‌رگیراوه و پاش ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 ، بڕوانامه‌ی دبلۆم ی له زمانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست هێناوه ، وه له ساڵی 1994 ژیانی خێزانداری پێکهێناوه و خاوه‌نی کچێک و کوڕێکه به ناوی ( سازه و شایار ) ، جوانی سروشتی کوردستان و شه‌قڵاوه کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌بووه بۆ تۆمارکردنی ئه‌م سروشته جوانه به کامێرای فۆتۆگرافی ، وه هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی و ئازیزی هاورێیه‌کانی وایکردووه که ئه‌رشیفێکی یادگاری نموونه‌یی له هه‌موو بواره‌کانی ژیان کۆبکاته‌وه به‌تایبه‌تیش که‌سایه‌تییه‌کانی مێژووی شه‌قڵاوه بۆیه ساڵی 2000 تاقیگه‌ی وێنه‌گرتنی دامه‌زراند به‌ناوی ( تاقیگه و وێنه‌گری سه‌فین دیجیتال ) له شه‌قڵاوه ، تا ئێستاش خولیای وێنه‌گرتنه له هه‌موو بواره‌کان ، بۆ بینینی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که به کامێرای ئازا گیراون کلیک بکه
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com