![]() |
|
12/05/09 چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌ک : هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د |
|
چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌ک هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
ئاشتبوونه‌وه مه‌ودايه‌كه بۆ خۆ ته‌ياركردن خواردنه‌وه‌ى پياسه‌يه‌كه له ئاوه‌دانى چاندنى گوڵێكه له سه‌نگه‌ر فرِێدانى تۆزێكه به هه‌وا ئاماده‌باشييه بۆ كوشتن
هه‌ڵاتن هه‌ناسه‌كێشانه‌له ته‌نگه‌تاويدا خۆفرِێدانه ناو عه‌ده‌مه بادانه‌وه‌ى ته‌مه‌نه به‌ده‌ورى جه‌سته‌دا ته‌رِبوونى روحه به ترس و وشكبوونه‌وه‌ى ده‌ماره‌كانى ژيانه
دنيا به تۆوه جوانه و به‌تۆوه‌ش ده‌كه‌وێته كۆشى خه‌تا به تۆوه ئازاده و به‌تۆوه‌ش به‌رده‌بێته‌وه ناو خه‌ون به‌تۆوه ده‌زێت و به‌تۆش ده‌مرێت
خه‌ون له باوه‌شى مندا دوا هه‌ناسه‌ت بده‌يته برِكه گيايه‌ك يان كۆترێك يان هه‌ر شتێك به‌رله من
مردن ره‌نگه ئێستا ئه‌گه‌ر بێت و بتكاته بخورێك له مه‌عبه‌ده‌كانى بتكاته تۆزى نێرگزێك له‌ناو مه‌ركانه‌كانى ئه‌وه جوانترين وێنه نه‌وه‌ك به تۆ به‌ڵكو به من ده‌به‌خشێت
خاچ له روحه‌وه با‌نگم ده‌كردى له خوێنه‌وه تێكه‌ڵى خۆم ده‌كردى به‌ڵام خۆ من حه‌لاج نه‌بووم و تۆش خوا نه‌بووى تاله‌سه‌ر په‌لى خاچێكه‌وه بسه‌لمێنم خۆشمده‌وێى؟! بسه‌لمێنێ به ئاگرى جه‌هه‌نه‌مى خۆشه‌ويستيت وه‌كو شه‌يتان بمسووتێنى؟!
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com