![]() |
|
03/05/09 من بۆخۆم ناژيم : سارێژ زیاد |
|
من بۆخۆم ناژيم
سارێژ زیاد
من بۆخۆم ناژيم بۆ هه‌ناسه‌ى رۆحى هه‌سته‌كانى ئه‌م شيعر ده‌ژيم بۆ ماچى لێوى ئه‌م وشانه خۆم ده‌كه‌مه خه‌لات بۆ هه‌لاتنى خۆرى ئه‌م عيشقه هه‌نگاو ده‌نێم ئاوازى ئه‌م وه‌رزه گۆرانيه‌كى ته‌ر بۆ داهاتووم ده‌چرێ تابلۆيه‌ك به ره‌نگى وه‌فا بۆ ئاينده ده‌نه‌خشێنێ سه‌يرى ئه‌م گه‌لايانه مه‌كه كه زوو هه‌لده‌وه‌رێن له‌م وه‌رزانه مه‌روانه كه زوو ئاواده‌بن له‌گه‌ل ئه‌و بالندانه هه‌لمه‌فره كه زوو ده‌كه‌ون ئێستا ئێمه كه‌وتينه ماراسۆنى له زه‌تى عه‌شقێك يادگاريه‌كانمان له تريفه نوسراوه وشه‌كانمان له مانگ هه‌لپه‌سێردراوه هه‌ناسه‌كانمان له ده‌ريايى وه‌فا مه‌له ده‌كه‌ن چاره‌نووسيش ئه‌بێ به خوێنى ئێمه خۆى بنه‌خشێنێ ئيتر هيچ ره‌نگێك نيه له‌م ساته‌دا بمانفه‌وتێنێ هيچ شه‌پۆلێك نيه له‌م وه‌خته‌دا بمانخنكێنێ ئێمه بۆ سه‌ده‌فێك خۆمان نوقمى ئه‌م ده‌ريايه نه‌كرد بۆ ده‌ستكه‌وتنى مرواريه‌ك نه‌هاتووين تابه‌سه‌ر هيچ هه‌وارێكى نامۆ ره‌تبين له‌وه‌رزێكى غه‌ريب نابێت دابرێن له‌م ئێواره شين پۆشه بۆهيچ ئاوازێك بريار نيه خۆمان بكوژين بۆ هيچ شه‌پۆلێك نامانه‌وێ بخنكێن ئێمه هاتووين وه‌فاى له زه‌تێك وه‌ربگرين له ده‌فرى عه‌ش تامى شه‌رابى خۆشه‌ويستى بكه‌ين ميلۆديه‌كان گه‌ر هى تۆ نه‌بێ گۆرانيه‌كانيش بۆم ناچرن ره‌نگه‌كان گه‌ر هى تۆ نه‌بێ تابلۆكانيش بۆم ره‌نگ ناكرێ ماچێك رۆحى تۆم بۆ تام ناكا شيعرێك ناخى تۆم بۆ نانوسێته‌وه گۆرانيه‌ك هه‌سته‌كانتم بۆ ناچرێ نيگايه‌ك چاوانتم بۆ ته‌فسير ناكا ئيتر بۆيه من بۆخۆم ناژيم .... بۆ ته‌فسير كردنى رۆحى ئه‌م شيعره ده‌ژم ... 28\4\2009
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com