زاهیر رِۆژبه‌یانی یه‌كیكه له‌و رِه‌خنه‌گره
هه‌ره جیدیی و نووسه‌ره وردبینانه‌ی كه پیگه‌یه‌كی تایبه‌تیان
هه‌یه له نیو رِه‌خنه و ئه‌ده‌بی ئیمه‌دا، به تایبه‌تیی وه‌ختیك
كه ئاورِ ده‌ده‌ینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای حه‌فتا و هه‌شتاكان و ته‌ماشای
رِه‌خنه و لیكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نانه و دواتریش ده‌كه‌ین،
ده‌بینین كه ئه‌م نووسه‌ر و رِه‌خنه‌گره زۆر قووڵ ئیشی له سه‌ر
پیكهاته‌ی ده‌ق كردووه و رِیگه‌یه‌كی تایبه‌ت و جوداوازی
هه‌ڵبژاردووه بۆ نووسین و گوتن له باره‌ی ده‌قه‌كان و رِاڤه‌كردنیان.
له‌م وتوویژه‌دا هه‌وڵمان داوه رِوانینه‌كانی وه‌ربگرین له باره‌ی
شیعر و گه‌لیك لایه‌نی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ئه‌ده‌ب و
رِه‌هه‌نده‌كانیه‌وه، هاوكاتیش له باره‌ی رِه‌وت و رِیكردنی ئیسته‌ی
ئه‌ده‌ب له كوردستاندا، هه‌رچه‌نده هه‌ندیك له وه‌لاَمه‌كانی كورتن،
به‌لاَم به شیوه‌یه‌ك له شیوه‌كان هه‌وڵی داوه به پوختیی
بووه‌شینی. با وتوویژه‌كه بخوینینه‌وه:
*: (لیسینگ) رِوانینى وه‌هایه: (هه‌ندیك كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه
ده‌كه‌ن كه رِه‌خنه رِه‌سه‌نایه‌تیى له مرۆڤدا كاڵ ده‌كاته‌وه،
به‌لاَم ئه‌گه‌ر من رِه‌سه‌نایه‌تى و داهینانم هه‌بن، ئه‌وا له
رِیگه‌ى رِه‌خنه‌وه به ده‌ستم هیناون). ئه‌م رِسته‌یه‌ى لیسینگ له
كویوه ناكۆك و ته‌با ده‌كه‌ویته‌وه له‌گه‌ڵ (داهینه‌ر) و (داهینان)ى
ئه‌ده‌بیى؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
لیسینگ رِاستی گوتووه كه (رِه‌سه‌نایه‌تی) و (داهینان)ی خۆی له
رِیگه‌ی رِه‌خنه‌وه به ده‌ستهیناون.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی لیسینگ له رِه‌سه‌نایه‌تیی واتا كلاسیكییه
باوه‌كه بی، كه ده‌كاته خۆگونجاندنی (تاكی مرۆڤ) و تواندنه‌وه‌ی له
فه‌زای (مرۆگه‌ل)دا، كه له دنیای سیاسه‌تدا به ئینتیمای
نه‌ته‌وایه‌تیی، یاخود حیزبیی، یانیش نیشتمانی، ئه‌وا گوزارشت له خۆی
ده‌كا.
رِه‌سه‌نایه‌تی له‌م ئاسته‌یدا خۆبه‌راوردكردنی (مرۆی تاك)ه له‌گه‌ڵ
(مرۆگه‌ل)دا، یاخود وه‌كی دیكه بیژم: خۆدیتنه‌وه‌ی تاكه له ئاوینه‌ی
كۆمه‌ڵ و سه‌رئه‌نجامیش خۆرِاستكردنه‌وه‌ی تاكه له چاو ده‌وروبه‌ره
كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كه‌یدا به هه‌موو دیارده جیاوازه‌كانییه‌وه.
دیاره ئه‌گه‌ر مرۆی تاك ئه‌مه بكا، ئه‌وا له ژیر زه‌بر و
ده‌سه‌لاَتی (رِه‌خنه)دا ده‌یكا، ئاخر رِه‌خنه‌یش لیره‌دا گوزارشت له
ده‌سه‌لاَت و تینی كۆمه‌ڵ (مرۆگه‌ل) ده‌كا، یاخود رِاستتر بڵیم: رِۆڵی
ویژدان، یان منی بالاَی ده‌سته‌جه‌معی ده‌گیرِی بۆ گه‌مارِۆدان و
هینانه‌وه سه‌ر خه‌تی (من)ی تاكه داهینه‌ره‌كه‌ی، كه هه‌میشه له
هه‌وڵ و سه‌ره‌تاتكیی خۆرِزگاركردنه له بنه‌ما باوه‌كانی داب‌و
نه‌ریت، كه كۆڵه‌كه‌ی (رِه‌سه‌نایه‌تی)یه ته‌قلیدییه‌كه پیكده‌هینی.
به‌رانبه‌ر به بۆچوونه‌كه‌ی لیسینگ، ئه‌وانه‌یش هه‌ر رِاست ده‌كه‌ن
كه پییان وه‌هایه: (رِه‌خنه رِه‌سه‌نایه‌تیی داهینه‌ر كاڵ
ده‌كاته‌وه)، ئاخر (رِه‌سه‌نایه‌تی)یه‌ك ئه‌مان مه‌به‌ستیانه كه
رِه‌سه‌نایه‌تییه كلاسیكییه‌كه نییه، به واتا ئینتیما بۆ كۆمه‌ڵ/
مرۆگه‌ل، به‌ڵكوو مه‌به‌ستیان له (رِه‌سه‌نایه‌تیی مرۆڤه تاكه
داهینه‌ره‌كه‌یه له ئاست خودی خۆیدا)، واتا له سه‌ر ئاستی ئینتیما و
رِاستگۆیی خودی مرۆڤی تاك له‌گه‌ڵ خۆیدا، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی
كۆمه‌لاَیه‌تیی و ئینتیمای ئه‌و بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان و حیزب و
ئایدیۆلۆژیا و، ته‌نانه‌ت باره مه‌وزوعیی و میژوویییه باوه‌كه‌یش.
ئه‌و داهینه‌رانه‌ی كه وه‌ها بیرده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ خودی رِه‌خنه‌دا
ناكۆك ده‌كه‌ونه‌وه، چونكه رِه‌خنه به‌رده‌وام هه‌وڵی په‌لكیش
كردنیان ده‌دا بۆ ته‌بایی و ئاشتكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ (مرۆگه‌ل -
واقیع)دا، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای خۆسرِینه‌وه و، تواندنه‌وه‌ی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تاك له نیو چه‌مكی (به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكان)
و دابونه‌ریت و رِیورِه‌سمه سوننه‌تییه‌كاندا، رِوونیشه داهینه‌رانیك
كه له (رِه‌سه‌نایه‌تیی خودیی) بگه‌رِین له‌م داخوازییه
هه‌میشه‌ییه‌ی رِه‌خنه یاخی ده‌بن.
بۆیه ده‌ڵیم: هه‌م لیسینگ رِاست ئیژی، هه‌م نه‌یارانی رِه‌خنه‌یش،
به‌لاَم دیاره هه‌ر لایه‌نیكیشیان له سه‌ر دیدی تایبه‌تیان بۆ چه‌مكی
(رِه‌سه‌نایه‌تیی) هه‌ڵویستی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن.
هه‌ر له‌م رِسته‌یه‌دا جیاكردنه‌وه‌ی (رِه‌خنه‌ی پراكتیكی) و
(رِه‌خنه‌ی تیۆری)یش خۆی ده‌سه‌پینی.
رِه‌خنه‌ی پراكتیك، رِه‌خنه‌یه‌كه هه‌ڵگری په‌یامیكی نا رِاسته‌وخۆیه
بۆ داهینه‌ران و ده‌قه نا ئاماده و چاوه‌رِوان كراوه‌كانی دوور و
نزیكن، ئه‌گه‌رچی له كاتی ئیسته‌یدا هه‌میشه دوای ده‌قی داهینراو،
ده‌قی ئاماده‌ی ته‌واوبووه‌وه دیت و له نیو بابه‌تیكی قاڵبگرتووی
نه‌گۆرِدا كار ده‌كا، كه هه‌موو شیوه و شیواز و بونیادیكی خۆی
وه‌رگرتووه، ئیتر نه داهینه‌ره‌كه‌ی و نه رِه‌خنه‌یش ده‌سه‌لاَتی
كارتیكردن و گۆرِینیان هه‌یه، بۆیه داهینه‌رانیش ئه‌و په‌رچه‌كار،
یاخود ئه‌و مه‌ناعه‌ته‌یان له دژی رِه‌خنه‌ی پراكتیكی له كن دروست
نابی، كه له سه‌ر ئاستی ده‌ربرِین و ده‌سه‌لاَتی داهینه‌ر و
رِه‌سه‌نایه‌تیی تاكه‌كه‌سیی خۆیان به هه‌رِه‌شه‌ی رِاسته‌وخۆ
ته‌ماشای بكه‌ن.
به پیچه‌وانه‌شه‌وه (رِه‌خنه‌ی تیۆری) ده‌قی ته‌واوكراوی داهینروی
كاتی ئیسته په‌راویز ده‌كا و، له نیو ده‌قگه‌لیكدا، كه له زه‌مه‌نی
ئیسته‌دا ئاماده نیین، یاخود هیشتا دانه‌هینراون، موغامه‌ره‌یه‌كی
وه‌همیی ده‌كا، كه هیچ دڵنیاییه‌ك نییه له‌وه‌ی كه له پاشه‌رِۆژیكی
دوور، یاخود نزیكدا به‌رهه‌مهینراون.
رِه‌خنه‌ی تیۆریی، هه‌میشه خۆی له شیوه‌ی وه‌عز و ئامۆژگاریدا
ده‌نوینی، بۆیه له كن داهینه‌ران جۆره به‌رگریی و
په‌رچه‌كردارگه‌لیكی سه‌لبیی له دژ دیته كایه‌وه و، وه‌ك
هه‌رِه‌شه‌یه‌ك له ئازادی ده‌ربرِین و وه‌ك ده‌ستتیوه‌ردان ته‌ماشای
ده‌كری.
له دارِشتنیشدا هه‌میشه به فرمانه‌كانی ئه‌مری وه‌ك: (ده‌بی) و
(نابی) و (بكه) و (پیویسته) و ... ... شتگه‌لیكی دیكه‌ی وه‌ها هه‌وڵی
خۆسه‌پاندن ده‌دا، كه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵیم: داهینه‌ری رِه‌سه‌ن
پیی قبووڵ ناكری.
رِه‌خنه‌ی تیۆری، هه‌وڵیكه بۆ ئه‌وه‌ی داهینان بخریته ژیر نیله‌ی
واقیعی میژوویی زه‌مه‌نی و، ئایدیۆلۆژیی باو و، سیاسه‌تی رِۆژانه‌ی
ئه‌مرِۆوه، كه بیگومان هیچ داهینان و داهینه‌ریكی رِه‌سه‌ن ملی بۆ
نادا.
من
رِه‌خنه‌ی پراكتیكی به (رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی)ی ده‌زانم و، رِه‌خنه‌ی
تیۆرییش به (سیاسه‌تی ئه‌ده‌ب) ده‌بینم كه به نیازی ئاراسته‌كردن و
له قاڵبدانی داهینان و ئافراندن به‌رهه‌مده‌هینری، بۆیه هه‌میشه
رِه‌خنه‌ی پراكتیكیی ده‌نووسم و خۆم له رِه‌خنه‌ی تیۆریی به دوور
ده‌گرم.
لیره‌یشه‌وه ده‌گه‌رِیمه‌وه بۆ سه‌ره‌تا و ده‌ڵیم: لیسینگ له‌و
رِه‌خنه‌یه‌ی كه رِه‌سه‌نایه‌تیی و داهینانی له كن دروست كردووه،
مه‌به‌ستی له رِه‌خنه‌ی پراكتیكی/ رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه، به‌لاَم
نه‌یارانی رِه‌خنه‌یش كه ده‌ڵین رِه‌خنه رِه‌سه‌نایه‌تیی كاڵ
ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ستیان له رِه‌خنه‌ی تیۆرییه كه له رِاستیدا
سیاسه‌تیی ئه‌ده‌بییه، نه‌ك خودی رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی، بۆیه
سه‌ره‌تایش گوتم: هه‌ردوو لایه‌نیان رِاست ده‌كه‌ن.
*: یه‌كیك له رِوانینه‌كانى (دیرك واڵكۆت) وه‌هایه: (ئه‌ده‌ب ده‌مى
زامیك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ى میژوو هه‌ڵیده‌داته‌وه).
ئیمه ده‌توانین به‌م شیوه‌یه‌یش بڵیین: لیكۆڵه‌ر و رِه‌خنه‌گرى كوردیى
قووڵتر ده‌چنه نیو پیكهاته‌ى ده‌قه‌كان؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
من بۆ خۆم ناتوانم وه‌ك رِاستییه‌كی رِه‌های مه‌وزوعی له میژوو
برِوانم، به‌ڵكوو وه‌ك (رِۆمان)ی چینی ده‌سه‌لاَتدار ده‌یخوینمه‌وه،
چینیك كه ناتوانی مرۆڤی تاك ببینی و، رِۆمانیك كه میگه‌له مرۆڤ
رِۆڵی تیدا ده‌گیرِن.
به پیچه‌وانه‌شه‌وه، رِۆمان وه‌ك میژووی تاكه‌كه‌سیی ته‌ماشا
ده‌كه‌م، میژوویه‌ك كه میژووی فه‌رمیی نایخوینیته‌وه و، رِۆمانی
تاكه كه‌سیك كه ئه‌و میژووه فه‌رامۆشی ده‌كا.
كارئه‌كته‌رانی میژوو هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وتوون، چونكه
میژوو هه‌ر له‌سه‌ر (فس فسپاڵه‌وان)ـه‌كان ده‌وه‌ستی، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر هه‌موویان موده‌عییش بن، به‌لاَم كارئه‌كته‌رانی رِۆمان ئه‌و
مرۆڤه (تاك)انه‌ن كه میژوو له بزاڤی خۆیدا ده‌یانهارِی و له بیریان
ده‌كا، ئیتر ئه‌و (تاك)ـه سه‌ر به چی چینیك بی، گرنگ نییه، گرنگیی
ته‌نها له تاكبوونه‌كه‌یدا سه‌رهه‌ڵده‌دا، واتا كاتیك به ته‌نها
له‌گه‌ڵ خودی خۆی، یاخود له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره مرۆڤانه‌كه، یاخود
له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره سرووشتییه‌كه، یانیش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو
ده‌وروبه‌ره‌كه‌دا به ته‌نها رِووبه‌رِوو ده‌بیته‌وه.
لیره‌یشه‌وه ده‌شی بڵیین میژوو له سه‌ر ئاستی ئاوتلاینه‌كاندا كار
ده‌كا و ورده‌كارییه‌كان له بیر ده‌كا، یاخود رِاستتر بڵیم له‌بیریان
ده‌باته‌وه، به‌لاَم ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كار له سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته
له‌بیركراوانه ده‌كه‌ن و ده‌یانبووژیننه‌وه. پیم وه‌هایه هه‌ر
ئه‌مه‌یشه كه بووه‌ته پاڵنه‌ر تا (دیرك واڵكۆت) بڵی: ((ئه‌ده‌ب
ده‌می زامیك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ی میژوو
هه‌ڵیده‌داته‌وه)). به‌لاَم من پیم وه‌هایه كه ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌ب و
هونه‌ریش له سه‌ر ئاستی (دیارده)كاندا ده‌وه‌ستن و له سنووری
(ته‌وه‌قوع) و (ئیعتیمال) پتر رِۆناچن، به‌م شیوه‌یه‌یش بواریك بۆ
كاركردنی رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی به جیده‌هیڵن كه له (دیارده)كان
تیبپه‌رِینی و بگاته ئاستی (رِه‌نگه‌كان) و دۆزینه‌وه و پیكه‌وه
دانانی هه‌موو پارچه ئاشكرا و نهینییه‌كانی ئه‌زموونه‌كه و،
ویناكردنه‌وه‌ی له سه‌ر بنه‌ماگه‌لیكی رِاسته‌قینه، یاخود ئه‌و
فه‌نتازیایه‌ی كه خوینه‌ر پیی سه‌رسام و په‌سه‌ندیش بی.
*: په‌یوه‌ندیى نیوان (ده‌ق) و (چیژ) له نیو ئه‌ده‌بى ئیمه‌دا تا دی
كاڵ و كاڵتر ده‌بیته‌وه، تا ئیسته‌یش ئیستگه‌لیك بۆ ئه‌م دوو
زاراوانه نه‌كراون له لایه‌ن رِه‌خنه‌گرانمان - ئه‌گه‌ر برِیاره
رِه‌خنه‌گرمان هه‌بی-، بۆ ئه‌وه‌ى تیكه‌لاَوبوونیكى رِه‌گئاژۆیى
بخوڵقینین پیویسته له كویوه ده‌ستپىَ بكه‌ین؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
به پیی ئه‌زموونی خویندنه‌وه و چیژوه‌رگرتنی خۆم له ده‌ق، ده‌توانم
بیژم: به ته‌نها رِه‌خنه به‌س نییه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی چیژ له كن
وه‌رگر، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیی به سه‌رجه‌م پرۆسه شارستانییه‌كانه‌وه
هه‌یه و، پیم وایه شارستانیی جیاواز، چیژی جیاوازیشی لی
ده‌كه‌ویته‌وه.
تۆ ته‌ماشای ئه‌و نوكتانه بكه كه ئه‌ورووپییه‌ك ده‌هه‌ژینن و
ده‌یهیننه پیكه‌نین، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و نوكتانه‌دا به‌راوردیان بكه
كه كه‌سیكی رِۆژهه‌لاَتیی پییان ده‌وروژی، ده‌بینی له رِووی شیوازی
بابه‌ت و زه‌قیی و كاڵییه‌وه تا چ ئاست و مه‌ودایه‌ك له یه‌كتریی
جیاوازن. ئه‌م رِوانینه‌ی سه‌ره‌وه بۆ موزیك و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
ته‌شكیلیش هه‌ر رِاسته. تۆ به‌راوردیك له نیوان (قه‌تار)یك و ئه‌و
سیمفۆنیایه‌ی (9)ی بتهۆڤن بكه، ده‌بینی نه ئه‌ورووپییه‌كه به
قه‌تاره‌كه سه‌رسام ده‌بی و، نه رِۆژهه‌لاَتییه‌كه‌یش له بتهۆڤن
تیده‌گا.
*: بۆچى رِه‌خنه‌ى به‌راوردكاریى كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه به شیوه‌یه‌ك
كه سه‌رچاوه‌مان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بی، له كاتیكدا ده‌بوو ئیسته
زیاتر له جاران بایه‌خى پیدرابا، چونكه نا ئاماده‌ییى له رِۆژگاریكى
وه‌كوو ئه‌مرِۆدا هه‌م (بۆشایى) و هه‌م (قه‌یران) و هه‌م ده‌رگه‌ى
(داخستنى سه‌رده‌میك)یشمان به رِوودا ده‌كاته‌وه؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
ئه‌ده‌بی به‌راوردكارییش دیسانه‌وه په‌یوه‌ندیی به تیكه‌ڵیی
شارستانییه‌وه هه‌یه، كورد هیشتا له قاوغی خۆیدا نه‌چووه‌ته
ده‌ره‌وه، به ته‌واویی به كولتووری میلله‌تانی دیكه ئاشنا نه‌بووه
و ده‌رگه‌كانی به رِوویاندا نه‌كردوونه‌ته‌وه، هه‌ندیكیشیان هیشتا
نه‌كراونه‌ته‌وه.
زمانزانمان كه‌من، ئه‌وانه‌یش كه هه‌ن كه‌میان شاره‌زاییان هه‌یه له
باره‌ی دنیای داهینانه‌وه، ئه‌وانیش به ده‌گمه‌ن نه‌بی، ده‌نا
نانووسن.
له رِاستیشدا، ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریی كار، زاراوه‌ی زانكۆكانه،
به‌لاَم به داخه‌وه زانكۆكانی كوردستان ده‌رگه‌یان له سه‌ر خۆیان
داخستووه و نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب و هونه‌ری جیهانیدا، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگه‌ی رِاچه‌نیوی كورده‌وارییشدا په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكییان
نه‌بووه و نییه، به تایبه‌ت كۆلیژه ئینسانییه‌كان مه‌به‌ستی منن،
كه پیم وه‌هایه له نیوان كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی و ئه‌ورووپییدا له
مۆله‌قدا كار ده‌كه‌ن، كاریك كه ژاوه‌ژاوه‌كه‌ی ده‌بیستین، به‌لاَم
به‌رهه‌مه‌كه‌ی ناگاته چاپ و كتیبخانه و به‌ر دیده‌ی خوینه‌ران.
*: شیعر و چیرۆك و رِۆمانى كوردیى، تا چ ئاستیك توانیویانه سوودیكى
ته‌ندروست له ئه‌ده‌بیاتى جیهانیى وه‌ربگرن و له به‌رژه‌وه‌ندیى
(ئه‌ده‌ب) و (داهینان)ى كولتوورى كوردییدا به كارى بهینن؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
شیعر و چیرۆك و رِۆمانی كوردیی، هه‌میشه له دوای شیعر و چیرۆك و
رِۆمانی جیهانییه‌وه به‌رده‌وامیی به رِه‌وته‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌یش له به‌ر نه‌بوونی بزاڤیكی ئاكتیڤی وه‌رگیرِانه، كه به بی
دوودڵیی ده‌ڵیم خه‌تای وه‌زاره‌تی رِۆشنبیریی هه‌ریمی كوردستانه،
چونكه ده‌بوایه به حه‌قیقه‌ت وه‌زاره‌تی رِۆشنبیریی بوایه، نه‌ك
وه‌زاره‌تی رِاگه‌یاندن (وه‌ك له یاسای وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه)،
كه‌چی وه‌زاره‌ت زۆربه‌ی توانای خۆی بۆ رِاگه‌یاندن ته‌رخان كردووه،
ئه‌گه‌ر وه‌های نه‌كردبا، ده‌یتوانی چه‌ندین لیژنه‌ی وه‌رگیرِان
پیكبهینی بۆ وه‌رگیرِانی گه‌رماوگه‌رمی شاكاره‌كانی جیهان و
به‌دواداچوونی ئه‌ده‌بی نویی جیهانی، بۆ ئه‌وه‌ی رِۆشنیبیر و نووسه‌ر و
خوینه‌رانی كورد چاوه‌رِوانی وه‌رگیرِانی ئه‌و كارانه نه‌كا، تا به
شیوه‌یه‌كی هه‌رِه‌مه‌كیی و له رِیگه‌ی زمانه‌كانی (بۆ نموونه)
عاره‌بی و فارسی و توركییه‌وه بیانگاتی.
هه‌روه‌ها ده‌یتوانی له هه‌مان رِیگه‌وه ئه‌ده‌بی كوردییش به دنیا
بناسینی، به‌لاَم هیچ كامیك له‌مانه‌ی كه له سه‌ره‌وه تیشكم
خستووه‌ته سه‌ریان، نه‌یكردن، چونكه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودا
نه‌گونجاون.
*: له ئه‌مرِۆدا شیعر و قسه‌ى ئاسایى تیكچرِژانیكى رِیشه‌یییان به
خۆوه گرتووه، ئه‌گه‌رچى ئه‌م جۆره‌ى ده‌قنووسین له ئه‌وروپادا
ئه‌زموون كراوه، به‌لاَم شاعیرانى ئیمه‌یش سوودیان لیى وه‌رگرتووه.
ئه‌م تیكه‌لاَوبوون و سوود وه‌رگرتنه تا چ ئاستیك له خزمه‌تى
ئه‌ده‌بى كورد دا بووه؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
شیعر بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بی، له ماوه‌ی پتر له سه‌د ساڵی
رِابردوودا زۆر له شیوه و شیواز و كه‌ره‌سته باوه‌كانی چه‌ند هه‌زار
ساڵه‌ی خۆی له ده‌ستدا، یاخود به‌ره‌و ئاسانكردنه‌وه لیژی كردنه‌وه،
بۆیه هیچ به دووری نازانم كه شیعر له قۆناغیكدا واز له (زمانه
شیعریی)ـه‌كه‌ی خۆی بینی و رِوو له‌و (زمانه رِۆژانه)ییه بكا كه
خه‌ڵك ده‌توانن چیژی لی ببینن. ئاخر خوینه‌ری ئیسته ناچار نییه،
هاوكات كاتیشی نییه تا بی هه‌موو هیما و ته‌لیسم و رِازه‌كانی
هزربازیی، به‌لاغه، مه‌جاز و ئیستیعاره و چی و چیی دیكه بكاته‌وه.
تۆ ته‌ماشای شیعر بكه له فه‌ره‌نسا كه ولاَتی مالارمی و ڤالیری و
بۆدلیر و رِامبۆ و ... و كی و كیی دیكه‌شه، ده‌بینی پتر كه (60)
ملیۆن دانیشتووی هه‌یه و نزیكه‌ی (200) ملیۆن خه‌ڵكی دیكه‌ی
فرانكۆفۆتیش، زۆربه‌یشیان خوینده‌وارن، هاوكاتیش خوینه‌ر، كه‌چی تیراژی
چاپ و ئاستی فرۆشتنی دیوانیكی شیعر له (1000) دانه تیپه‌رِ ناكا.
شاعیرانی تاراوگه‌نشین، پیویسته پیش شاعیرانی نیو كوردستان هه‌ست به‌م
رِاستییانه بكه‌ن و، یارمه‌تیی ئه‌وانه‌ی نیوه‌وه‌یش بده‌ن له‌وه‌ی
كه شیعر له‌گه‌ڵ رِه‌وتی ئه‌م گۆرِانكارییانه‌ی دنیادا بگونجینن،
ئه‌مه‌یش دیاره كه به چه‌ندین رِیگه ده‌كری، بۆ نموونه، وه‌كوو:
وه‌رگیرَانی ده‌قی نوی، وه‌رگیرِانی بابه‌تی رِه‌خنه‌ییی نوی و، پیشكیش
كردنی ده‌قی نویی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان.
*: چى له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا ناتوانن
بیگۆرِن؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
واقیع به پیی فاكته‌ر و یاسای خۆی و، ئیقاعی خۆی ده‌گۆرِی، به‌لاَم
مرۆڤ/ كه‌سی تاك ده‌توانی به خه‌یاڵ/ فه‌نتازیا، لیی هه‌ڵبی، یاخود
پرۆژه‌ی گۆرِینیشی پیشنیاز بكا، وه‌ك رِۆشنبیر و داهینه‌رانی رِینیسانس
ده‌مگه‌لیك پیش ئیسته كردیان.
*: له ئیسته‌دا، داهینان و رِیكلام هاوئاستن له خستنه‌رِووى ئاستی
ده‌ق له كوردستاندا، به‌لاَم ئه‌و رِیكلامه‌ى لیره‌دا مه‌به‌ستمه
دابه‌شبووه به سه‌ر خوینه‌ر و رِاگه‌یاندن و ده‌سه‌لاَتى سیاسیى
حیزبه‌كان. نووسه‌رى ئیبداعكار بۆ ئه‌وه‌ى پردیك دروست بكا بۆ به
یه‌كتر گه‌یشتنى داهینان - رِیكلام، چیى ده‌بی به كۆمه‌ككاریكى
ته‌ندروست؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
ده‌سه‌لاَت، هه‌میشه توانا و هه‌لی زۆری هه‌بووه بۆ كۆنترِۆڵ كردنی
هیزه كۆمه‌لاَیه‌تیی و رِۆشنبیرییه‌كان. تۆ ته‌ماشا بكه؛ چینی كریكار
له جیهاندا چۆن له خشته بردرا، ئه‌وجا وه‌ره سه‌ر سه‌ندیكا و،
داموده‌زگا رِۆشنبیریی و رِیكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و ببینه و بزانه
چۆن ده‌سه‌لاَت به شیوازی تایبه‌تیی خۆی نه‌بی ناهیڵی په‌ل بهاویژن.
به داخه‌وه، رِاگه‌یاندنیش یه‌كیكه له‌و بوارانه‌ی كه ده‌سه‌لاَت
هه‌میشه له هه‌وڵی چه‌واشه‌كردن و زه‌وتكردنی دا له بۆسه‌دا بووه و
ده‌بی، هاوكات زۆربه‌ی زۆربه‌ی كاتیش له‌و هه‌ولاَنه‌یدا سه‌ركه‌وتوو
بووه.
لیره‌یشه‌وه، ده‌شی بڵیم: رِاگه‌یاندن له كوردستاندا رِاگه‌یاندنیكی
نه‌خۆشه، نه‌خۆشیی به‌و واتایه‌ی كه ئازاد نییه، یاخود ئه‌گه‌ر
ئازادیشه، به‌لاَم ئه‌ركی خۆی نه‌زانیوه و نازانی، یاخود زانیویه‌تی
و جی به‌جیی نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبه‌سه‌ره
و ته‌نها ئه‌ركی (رِیكلام)ی پی سپیردراوه، ئیتر ناویری خۆی له ئیبداع
بدا، جا ئه‌و رِیكلامه‌یش ئایینیی بی، مه‌زهه‌بیی بی، یاخود
ئایدیۆلۆژیی و حیزبیی، هه‌موویان بۆ ده‌رخستنیان رِیگه‌یان پیدراوه،
به‌لاَم ئاشكرایه كه داهینان/ ئیبداع له وه‌ها دۆخیكدا هیچ بواریكی
گه‌شه‌كردن و ته‌نانه‌ت هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی تای رِیكلامه‌كه‌ی نابی.
*: رِه‌خنه‌گرانمان به ده‌ر له كارى خۆیان (رِه‌خنه‌گر)یى، هاوكات
(به‌دیل دۆزه‌ره‌وه)یشن، پیتوایه ئه‌م دووانه گه‌ره‌كیان به كه‌سى
تایبه‌تمه‌ند و ئه‌كادیمیستى تایبه‌ت به خۆیان هه‌بی؟ كه‌نگىَ ده‌قى
ئه‌ده‌بیى (ئه‌ڵته‌رناتیڤ) ده‌خوازی؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
پیم وایه رِه‌خنه‌گر له ده‌ره‌وه‌ی رِه‌خنه‌ییدا كاریكی دیكه ناكا،
ده‌نا ده‌بی به لایه‌ن، كه بوویش به لایه‌ن، ئیتر
متمانه‌ی له سه‌ر نامینی.
له هه‌موو دنیای رِه‌خنه‌یشدا رِه‌خنه‌ی ئه‌كادیمیی په‌سه‌ند نییه،
چونكه زۆر له دوای داهینانه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وی.
*: ئه‌و رِیگایانه كامانه‌ن كه ده‌بن به پردى په‌یوه‌ندیى قووڵى
نیوان (نووسه‌ر - وه‌رگر)؟ بۆ ئه‌وه‌ى سیحریكى ئاگاییانه بچه‌سپینین
له فیكرى خوینه‌ردا تا تیكه‌ڵبوون و هاومه‌ستییه‌كى رِه‌گئاژۆیى
بخوڵقی، ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه چیین كه له‌وه‌ها كاتیكدا كۆمه‌كمان
ده‌كه‌ن؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی: ئه‌گه‌ر ته‌نها ئامۆژگارییه‌كم بۆ داهینه‌ران هه‌بی، هاوكات ئه‌گه‌ر
ئه‌وانیش به دڵیكی فراوانه‌وه لیم وه‌ربگرن، ئه‌مه‌یه: له كاتی
نووسینی ده‌قیكی ئیبداعییدا هیچ حیسابیك بۆ وه‌رگر نه‌كه‌ن. به
واتایه‌كی دی بیژم: با متمانه‌یه‌یان به توانای خودیی وه‌رگر هه‌بی و
رِیزی خوینه‌رانیان بگرن و كارئاسانییان بۆ نه‌كه‌ن له سه‌ر حیسابی
داهینان و لاوازكردنی ده‌ق.
خوینه‌ران/ وه‌رگران هه‌میشه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه بگه‌ن به ئاستی
چیژوه‌رگرتن له ده‌قیك كه داهینانی مرۆڤیكی دیكه‌ی وه‌ك خۆیانه، با
ئه‌مرِۆ له‌وانیش هه‌ڵكه‌وتووتر بی له بواریكدا.
*: (سوهراب) به هه‌موو ده‌قه شیعریه‌كانیه‌وه یه‌ك رِسته‌ى پیگوتین:
(ئه‌ى مرۆڤ ستایشى ژیان بكه و تا ده‌توانی رِیز له شته‌كان بگره).
هه‌روه‌ها (مه‌حوى)یش به هه‌موو به‌یته‌كانیه‌وه ئه‌و هاواره‌ى له
ده‌روونماندا به جیهیشت: (بتوینه‌وه له عه‌شقدا ) ئه‌م رِسته
شیعرییانه چۆن دروست ده‌بن؟ شیعر له ئاینده‌دا ده‌توانی چ
رِسته‌یه‌كى تایبه‌ت به ئیمه بڵی؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
مه‌حوی و سوهراب و گه‌لیك شاعیری دیكه‌ی خۆمان و بیانییش له
ئه‌زموونیكی رِاسته‌قینه‌وه و، له رِاستگۆییه‌كی بی سنووره‌وه
گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م رِاستییه شیعرییانه‌ی كه باسیان ده‌كه‌ی، ئه‌م
مه‌رجانه‌یش زۆر گران نیین و، خاوه‌ن ئه‌زموونی رِه‌سه‌ن و رِاستگۆ
ده‌توانن رِسته‌ی وه‌ها، ته‌نانه‌ت مه‌زنتریش به‌رهه‌م بهینن، به
مه‌رجیك بۆ خۆیشیان متمانه‌ی ته‌واویان پییان هه‌بی، هاوكاتیش به
رِاستی موماره‌سه‌ی واتا قووڵه‌كانیان بكه‌ن.
*: زمان له گفتوگۆدا كارى گواستنه‌وه‌ى مه‌رام و رِاز و نیازه‌كانه،
به‌لاَم له شیعردا هه‌ندیك ئه‌ركى ئیستیتیكیی ده‌قیشى له ئه‌ستۆ
ده‌گری، تا ئه‌و ئاسته‌ى به‌شداریی له دارشتنى سیسته‌م و شیوازى
(قسه‌كردن)ى تایبه‌تییش ده‌كا له یاده‌وه‌ری خوینه‌ردا. ئه‌م زمانه
رِوون و تۆكمه و قووڵه چۆن دروست ده‌بی و، به چ شیوه‌یه‌كیش په‌رش
ده‌كری به سه‌ر پانتاییی ده‌قدا؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی: وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره هه‌ر بۆ خۆی دیداریكی دیكه‌ی ده‌وی. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌ڵیم: زمانی شیعرییش هه‌ر بۆ گواسته‌وه و گه‌یاندنی رِاز
و نیاز و مه‌رامه‌كانه، ئه‌مه وه‌كوو لایه‌نی ئه‌رك، به‌لاَم وه‌كوو
لایه‌نی شیواز، ئه‌و زمانه توانایه‌كی شاراوه‌ی زۆر پتری له خۆدا
هه‌ڵگرتووه و به به‌ریه‌وه ماوه. هاوكات ده‌توانین ئه‌مه‌یش بڵیین
كه مرۆڤ شاعیر بی یان نه ، هیشتا په‌ی پی نه‌بردووه، له باره‌ی
ئه‌و په‌ی پی نه‌بردنه‌یش، پیم وایه ئه‌ركی داهینه‌ره كه به سه‌ر
كۆسپه‌كانی وه‌ك: شه‌رم، ترس و، رِاسته‌وخۆییدا زاڵ ببی و ئازایه‌تیی
رِیزمان شكاندن و توانای دووباره به‌كاربردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته
باوه‌كانی هه‌بی، ئه‌مه له كاتیكدایه كه تیكیانده‌شكینی.
*: ته‌مومژ و نا رِوونیى له ده‌قدا بۆ پینه‌گه‌شتنى زمان و ژیانبینیى
شاعیر ده‌گه‌ریته‌وه، یاخود بۆ قورسیى ناوه‌رِۆك و بابه‌ت و مانا و
رِه‌مزه‌كانی ده‌قه‌كه؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
ته‌مومژ و نارِوونیی له ده‌قدا له سه‌ر ئاستی كه‌س، كات و شوینیشدا
رِیژه‌یییه، هۆكاره‌كان زۆرن، هه‌روه‌ها جۆره‌كانیش.
ولیه‌م جۆمبسۆن له كتیبه به نیوبانگه‌كه‌یدا (7) جۆری ده‌ستنیشان
كردوون، به پیویستی نازانم دووباره‌یان بكه‌مه‌وه، به‌لاَم من بۆ خۆم
له هه‌ر ده‌قیك تینه‌گه‌م، ئه‌وا گومان له توانای تیگه‌یشتنی خۆم
ده‌كه‌م، نه‌ك ده‌ق و داهینه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش هانی خویندنه‌وه‌ی پتر
و به‌رده‌وامم ده‌دا، زۆر جاریش ده‌بی به مایه‌ی نووسینه
رِه‌خنه‌ییه‌كانم.
*: یاده‌وه‌ریی مرۆڤایه‌تى، به تایبه‌ت هى شاعیر، چ په‌نجه‌ره‌یه‌ك
به رِووى ده‌قدا ده‌كاته‌وه؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
ده‌ق دیارده‌یه‌كی مرۆڤانه‌یه، هه‌ر چییه‌كیش له ده‌قدا
به‌رهه‌مده‌هینری، له یاده‌وه‌ریی مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌قووڵی و له
یاده‌وه‌ریی مرۆڤه‌كانی دیكه‌یشدا واتایه‌ك بۆ خۆی په‌یدا ده‌كا.
*: شیعر، وشیاركاره‌وه و رِۆشنكاره‌وه و حه‌سینه‌ره‌وه‌ى دڵ و
ده‌روون و بیر و هۆش و رِوحیانه‌تى ئه‌ویتره، یان ناساندنى به‌هره و
توانست و خۆزگه و خه‌ون و مه‌رامه مرۆڤایه‌تییه‌كانى (من)ه به
ئه‌وانیتر؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
شیعر، هه‌ردوو ئه‌م ئه‌ركانه له پرۆسه‌یه‌كدا جیبه‌جی ده‌كا.
لیره‌یشه‌وه پردیك له نیوان (من)ی داهینه‌ر و، ئه‌و، یاخود ئه‌وانی
وه‌رگردا دروست ده‌بی بۆ له یه‌كتریی تیگه‌یشتن و هاوچیژیی.
*: (نازك الملائیكه) له عه‌ره‌ب و (فروغ)یش له فارس، توانییان شیعرى
عه‌ره‌بیى و فارسیى نشونما پىَ بكه‌ن و له قۆناغیكه‌وه بۆ قۆناغیكى
دره‌وشاوه‌تر بیانگوازنه‌وه. بۆچى له نیو كورددا ئافره‌تی شاعیرى
وه‌ها هه‌ڵنه‌كه‌وت، تا سه‌رمه‌شقى بزاڤیكى شیعریی گه‌وره بكا و
رِه‌وتی شیعری كوردیی به‌ره‌و لایه‌كی دیكه‌ی جودا ببا؟
زاهیر رِۆژبه‌یانی:
داخی گرانم، ئافره‌ت/ ژنانی كورد سه‌ربه‌ست نیین، ده‌نا هه‌موو
داهینانیكی رِاسته‌قینه‌ی قووڵ و تۆكمه هی ژنانه، یاخود له باره‌ی
ژنانه‌وه‌یه، یانیش سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئه‌وان ده‌گه‌رِیته‌وه.
تۆ ته‌ماشای تابلۆی مۆنالیزا بكه و شیعره‌كانی قوبادی جه‌لی زاده
بخوینه‌ره‌وه.