![]() |
|
30/04/09: له‌وحه‌ى مه‌حفۆز : د. عارف حيتۆ |
|
له‌وحه‌ى مه‌حفۆز د. عارف حيتۆ
ئێواره‌يه‌ك... له به‌ر ده‌رگاى په‌رستگايه‌ك زه‌رده‌شتيدا من و سه‌ماڤانه‌ك و شێوه‌كاره‌ك به گه‌رمى ئاگرى پيرۆز پاپۆسمان برد پاسه‌وانه‌كان... يه‌خه‌ى ساردى رووتيمان گرت كىَ شايانى نزيكبوونه له زاتى خوا؟ كىَ ده‌توانىَ بتوێته‌وه له عه‌شقى خوا؟ ... شێوه‌كاره‌كه... هێله سپييه‌كانى گيان له سۆچێكى تابلۆيه‌كه‌ى زوهن و رامان گوله‌ك دله‌ك خه‌مه‌ك هيوايه‌ك هه‌ناسه‌يه‌كى گه‌رم و پراوپر له باران هه‌سته له‌تله‌ته‌كانى نوور و عيرفان له ناوچه‌وانى ئاسمان چاند و له په‌راوێزى رووبار‌ى هاردا نه‌خشاند خه‌نده‌ى خه‌مى خه‌ربه‌ندى خوا له هێله بىَ ره‌نگه‌كانى شێوه‌كاره شێته‌دا گۆرانيه‌كى عشقاوى له تابلۆكاندا ده‌چرپاند هه‌ر چى عه‌شقى دونيا هه‌يه هه‌ر چى جوانى گه‌ردوون هه‌يه هه‌ر چى وه‌فاى خوايى هه‌يه له سێبه‌رى دارهه‌ذيرى ته‌مه‌ن باراند له دامێنى عه‌رشى خوادا كورپه‌يه‌كى پر له خوێن و خۆر و عه‌تر خرايه ناو زاتى نه‌مر. ... سه‌ماڤانه‌كه... به روحێكى پر له ووزه و خه‌نده‌يه‌كى داپۆشراو به ذين و ڤيان لڤينه‌ك ئاهه‌ك ده‌نگه‌ك سێبه‌ره‌ك ئاييرده‌يه‌كى خه‌ست و چر له جوولان و هارمۆنيكا و زامى ذووان ديتنێكى يه‌قيناوى و هه‌گبه‌يه‌كى قورس به گۆمان له دامێنى عه‌رشى خوادا نيگايه‌كى پر له گه‌رمى و حه‌ز و خه‌مر خستييه ذێر عه‌رشى نه‌مر ... منيش... نه فلچه‌ى شێوه‌كاره‌كه‌م پىَ بوو نه لڤينه خنجيلانه‌ى سه‌ماڤانه‌كه ته‌مه‌نێك له چاوه‌روانى ساتێك له بينين و جوانى ئه‌سپه‌كانى زه‌مه‌ن بو ديدارى چيا هاتن چياكان, له سكوونى من هه‌لاتن و مرۆڤه به‌فرينييه‌كان به ئاگرى من راهاتن هه‌ناسه‌يه‌كى بزربووى خۆم له‌ناو ده‌متدا بۆنى عاره‌قاوى قه‌ميسه‌كه‌م له‌ناو لووتتدا تامى نيكۆتينى سيگاره‌كه‌م له سه‌ر لێوت خه‌ونێكى به جێماوه‌ى پر له چاوت ئوو موويه‌كى پرچى خاوت بوونه ووشه و به هونراوه‌ى خۆشه‌ويستيم نيشتنه‌وه هونراوه‌كه‌م له‌ناو ده‌ستى خواى نه‌مردا له‌وحه‌ى مه‌حفۆز بوو!! * * *
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com