نووسین، كالَكردنه‌وه‌ی رِه‌نگی شادمانییه، هاوكاتیش رِۆچوونه نێو
نیگه‌رانییه‌كی كوشنده‌یه. كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م میلله‌ته
به‌رانبه‌ر به كه‌سێك كه نووسه‌ره و هه‌لَه‌یه‌ك ده‌كا، ئه‌مه‌یه:
پێش ئه‌وه‌ی ئینسان بی، نووسه‌ری، بۆیه پێش ئه‌مه‌یش كه وه‌كوو مرۆ
مامه‌لَه‌ت له‌گه‌لَدا بكه‌ن، وه‌كوو نووسه‌ر ته‌ماشای رِه‌وتاره‌كانت
ده‌كه‌ن، چونكه له كنیان وه‌هایه؛ بكه‌ره‌كه له كاتی
هه‌لَه‌كه‌یشیدا، به‌شێكی بیری له كن پرۆسه‌ی نووسین بووه.
من
پێش ئه‌وه‌ی كورد بم، ئینسانم، بۆیه، كه كورد چ به‌هایه‌كم بۆ
دانه‌نێ، ئاماده نیم به (كوردبوون)م كۆمه‌كی بكه‌م، به‌لَكوو
(مرۆڤبوون)م ده‌به‌خشم به میلله‌تێك كه وه‌كوو مرۆڤ ته‌ماشام ده‌كا،
نه‌ك ناسنامه‌م. ئێمه هه‌موومان له نێو (بوون)دا هه‌ین، هه‌ر
كه‌سێكیش رِه‌هه‌ندێك له‌م (درێژبوونه‌وه)یه وه‌رده‌گرێ، بێماناترین
و پرِ سه‌رئێشه‌ترینیشیان: نووسین-ه.
نووسین و خوێندنه‌وه چه‌ند نزیكمان ده‌كه‌نه‌وه له خود، هێنده و
پتریش ده‌وروبه‌رمان وه‌كوو رِۆبۆت پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌م دوو پرۆسانه‌یش
كه ئه‌مانه‌یان لێ ده‌بێته‌وه، مومكین نییه له (مردنی خود)یش
رِێرِه‌وێك نه‌دۆزنه‌وه بۆ چوونه نێو وه‌همێكی گه‌وره: بێمانایی.
نیگه‌رانیی و یاخیبوونی ئاگاییانه وه‌كوو قه‌لَه‌م و ده‌ست وه‌هان،
ئه‌م دووانه‌یش له كاتێكدا (واته) به‌رهه‌م ده‌هێنن كه كاغه‌زی پاكژ
هه‌بێ: نووسه‌ر.
پێش ئه‌وه‌ی بنووسم، ئه‌خلاقم هه‌بوو، ئێسته نیمه، پێش ئه‌وه‌ی
بنووسم، مرۆڤ بووم، ئێسته شتێكی دییم.
من
ده‌زانم، وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندییه‌كی قوولَ و رِیشئاژۆیی هه‌یه له
میانی نووسین و ئالَۆزییدا، وه‌هایش، په‌یوه‌ندییه‌كی دی هه‌یه،
قوولَتر و گاریگه‌رتر، به‌لاَم دژوارتر له ئه‌وی دی: په‌یڤ و گوتن،
بۆیه كه ده‌نووسم، ده‌شێ له هه‌ندێك كاتدا هه‌ندێك له هاورِێ و
خوێنه‌رانم لێم تێنه‌گه‌ن، چونكه له كن مندا، دیوارێكی ته‌نك هه‌یه
له میانی ئه‌م دووانه‌دا:
ده‌شێ من ناوم رِابه‌ر بێ
ده‌شێ به باوكم بلَێی فاریق
ده‌شێ نه‌سه‌بم بچێته‌وه سه‌ر كه‌لله‌رِه‌قیی كۆلاَنی ئه‌مبه‌ری دنیا.
* *
*
من
گه‌مژه نیم ته‌عبیر له شكانی لاسكی زه‌مه‌ن بكه‌م و
له‌م شاره بێ قیمه‌ته‌دا بێزاریی ئاهێك بنووسمه‌وه.
نووسین، دوا پله‌ی فه‌شه‌لمه له پلیكانه‌ی ژیان،
درێژبوونه‌وه‌ی شكستی هه‌ستانه‌وه‌كانمه
دانیشتنی وشه‌ی ئافاته: به‌رانبه‌ر رِسته‌یه‌كی كزۆلَ
نه‌مانی عوبره له قه‌لَه‌می شادمانییدا
ئاهی نائومێدییه
ژوورێكه بێ دیوار
شكستێكه بێ ئیعتراف
مانه‌وه‌یه‌كه بێ ژیان،
ئاهێكه: هه‌رگیز نابیسترێ.
هه‌ندێك
كات هه‌ست ده‌كه‌م كه ئیدی بوومه‌ته مرۆڤ. هه‌ندێك كات هه‌ست ده‌كه‌م
كه چیدی كه‌سێك نییه نێوی (رِابه‌ر)بێ و كه‌سێك به نێوی (فاریق) خۆی
به باوكی بزانێ و كه‌سێكی دی كه نێوی (رِه‌هه‌ند)ه وه‌كوو كورِی
ته‌ماشای بكرێ.
من
كورِی هه‌وام، كورِی نیگه‌رانیی و كورِی هیچ-م هیچ. چ كات به
(مانه‌وه) سه‌رقالَ نییم، چونكه له نێو دوو بۆشاییی گه‌وره‌دام:
(خوێندنه‌وه و نووسین). ده‌شێ وه‌كوو فاریزه‌یه‌كم لێ بێ كه پێویسته
له رِسته‌یه‌كدا هه‌بێ، كه‌چی نووسه‌رێك نه‌منووسێ. ده‌مه‌وێ به وشه
ته‌عبیر له مانه‌وه‌ی خۆم بكه‌م، ئه‌گه‌رچی هه‌ر وشه‌یشه كه تووشی
چاره‌نووسێكی وه‌های كردوومه‌ته‌وه: ونبوون له كۆمه‌لَگه‌دا.
نووسه‌ری رِاسته‌قینه هه‌رگیز له‌گه‌لَ ده‌وروبه‌ر و ئه‌م رِسته‌یه‌ی
(كارلَ ماركس)دا كۆك نایێته‌وه: (مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی
كۆمه‌لاَیه‌تییه)، چونكه نووسه‌ر له خۆیدا كۆمه‌لَێك كه‌سی
ئه‌فراندوون كه له هه‌ناویدا ئاماده‌یییان هه‌یه و هه‌ندێك كات به
خۆیشی نامۆیه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیشیان پارادۆكس ده‌كه‌ونه‌وه
له‌گه‌لَ تێرِوانینه‌كانیدا، چ قه‌یدییه، مه‌گه‌ر به بێ دژه‌كان ئه‌م
كه‌ونه وه‌ها ده‌مێنێته‌وه؟ مرۆڤ نابێ به خۆبه‌ستنه‌وه به
نه‌ته‌وه خۆی خه‌ریك بكا، چونكه ئه‌م ئیدمانبوونه جگه له فریودانی
خۆی، هیچی دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م نایێ.
شه‌ش
شه‌و و شه‌ش رِۆژه (دلَخواز)ی هاوسه‌رم مندالَی بووه، له هه‌ینێوه
من نه‌متوانیوه سێكس بكه‌م، تۆ وه‌ره حكومه‌ت بی و نه‌توانی شوێنێك
بۆ هاوولاَتییه‌كان دابین بكه‌ی، تا شه‌هوه‌تی خۆیان به‌تالَ
بكه‌نه‌وه، توخودا بمری باشتر نییه؟ ئێسته هه‌ست ده‌كه‌م هیچ
ده‌رگه‌یه‌ك نییه تا لێیه‌وه بیچمه نێو ژیان و له‌وێدا
درێژببمه‌وه. نیگه‌رانیی و ته‌نیایی له بوونم ده‌ربچن، خاوه‌نی چ
شتێكی دی نییم و به هه‌ناسه‌یش ئاسووده نابم. ژیان بۆ من ئه‌وپه‌رِی
بێتاقه‌تییه و نووسینیش ئه‌م بێتاقه‌تییه نیگه‌ران ده‌كا، ئیدی، ئه‌ی
منێكی رِیسوا، له‌م خه‌راباته‌دا به كه‌لَكی چیی دێی، جگه له
خۆكوشتن؟ كاتی قورِبوونه‌وه‌م نزیك بووه‌ته‌وه و (بێ ویستی خۆیشم
سیگارگه‌لم كێشاون)-دێرێك شیعری به‌شدار سامی یه، به
ده‌ستكارییه‌وه- له نووسینیش بێزارم. سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه نووسیم كه
ئارامیی له باوه‌ش بگرم، ئێسته‌یش ده‌خوازم وازبێنم له‌م سرووته، چ
بكه‌م؟ ناشیرینی تووند خۆی نووساندووه به بوونمه‌وه. به كورتیی،
وه‌كوو (ئیلیتیس ئۆدیسیوس) نووسیویه‌تی:
(ئه‌و
شته‌ی كه لێی تێناگه‌ین/ چه‌ند ئاشكرا ده‌چێته‌وه)، ده‌نووسم:
(ئه‌و
شته‌ی كه لێی تێناگه‌ین/ چه‌ند ئاشكرا ده‌چێته‌وه). به رِوخسه‌تی
سلاَو: خواحافیز.
تێبینی:
ئه‌وه ئه‌م به‌شه‌یش ته‌واو بوو، به كۆمه‌كی وشه، ئیدی چاوه‌نۆرِی
ئه‌وه ده‌كه‌م ده‌رفه‌تێكی دی بدۆزمه‌وه بۆ نووسینه‌وه و
ته‌عبیركردن له رِابردوو و ئێسته و نیگه‌رانییه‌كان و نووسینه‌كانم،
به‌لاَم ده‌شێ له به‌شی داهاتوودا كێشه‌گه‌لی كوشنده بۆ ژیانی خۆم
دروست بكه‌م، چ قه‌یدییه. ته‌نها شتێك له كنم شیاوی بایه‌خ و ئێست بۆ
كردن بێ و وه‌كوو پێداویستیی و خۆراكێكی هه‌میشه‌ییی ته‌ماشای بكه‌م،
رِابردووه، به رِه‌وتاره دزێو و جوانه‌كانمه‌وه. چركه‌ساته
خۆشبه‌ز و بۆگه‌نه‌كانی رِابردووم كاسیان كردووم.
رِابه‌ر فاریق/ هه‌ولێر
نیوه‌شه‌وی دووشه‌ممه
15ی 9ی 2009
rabarfariq@yahoo.com