یادگارییه‌كانم به‌ر له‌وه‌ی بمرم
په‌سار
Pasar82@yahoo.com
زۆر دوودڵ بووم له بلآوكردنه‌وه‌ی ئه‌م نازانم ناوی بنیم چی؟ ئه‌م
نووسینه له چاوه‌رِوانی مردن‌دا نووسراوه، شه‌رِی زیندوویكه به
وشه له‌گه‌ڵ مردن، هه‌ندیك جار خۆ ده‌ست دانه به "پاكی مردن" و
هه‌ندیك جار جه‌نگه له‌گه‌ڵی، راسته ئه‌و نه‌مرد و نه‌خرایه ژیر
خۆڵه‌وه، به‌لآم ئه‌و ئیستا مردووه و به روحی كه‌سیكی دیكه ده‌ژیت
كه ناوی "په‌سار" نییه، كه‌سیك كه چاوه‌رِیی مردنی ده‌كرد، به‌ر
له‌وه‌ی بمری ویستی چه‌ند یادگارییه‌ك بۆ خوینه‌ران به جی بیڵیت.
یه‌كه‌م رۆژ له‌چاوه‌رِوانی مردن‌دا:
چه‌ند
جاریكه كه‌سیك له خه‌ودا دیته لام و پیم ده‌ڵیت "زۆرت نه‌ماوه، تۆ
ده‌مریت!!". ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته سی جار دووباره
بووه‌وه كه‌میك نارحه‌تی كردم، تا ئه‌و راده‌یه‌ی وای لیكردم هه‌ست
بكه‌م كه ده‌مرم، له كاتیكدا زۆر حه‌زم له ژیانه، بۆیه ده‌بیت
له‌و ماوه كورته‌ی كه ماومه زۆرترین شت بكه‌م ... له‌و ماوه كورته
ده‌بیت زۆر بژیم.
كه‌سیك هه‌یه له خه‌ودا دیته لام و پیم ده‌ڵیت تۆ به‌م نزیكانه
ده‌مریت، وه‌كو ئه‌وه‌ی من چیتر شایسته‌ی ئه‌و ژیانه نه‌بم. مردن
خه‌ریكه ده‌بیته هاوریم و ناچارم ده‌كات خۆشم بویت، خۆ من پیشتریش
هه‌ر خۆشم ویستووه، به‌لآم داخه‌كه‌م نازانم له دوای مردن چی
هه‌یه؟! ژیانیكی دیكه؟! مردنیكی كۆتایی؟! به‌هه‌شت؟! دۆزه‌خ یان ژیان
له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه كه نامبینن؟! وه‌كو ئه‌وه‌ی له فیلمه‌كانی "هۆلیود"
هه‌یه.
حه‌ز
ده‌كه‌م له دوای مردن ژیانیكی دیكه هه‌بیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواجار
هه‌ر حه‌زم له ژیانه و ده‌مه‌ویت بژیم.. كاتیك كه ده‌ڵیم ده‌مرم
له‌به‌رئه‌وه نییه كه من به‌ئاسانی خۆم داوه‌ته ده‌ست مردن..
ئاماده‌م بۆ یه‌ك چركه‌ی ژیان شه‌رِی زۆر بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر شت
ماوه بیكه‌م، ئه‌زیزانی زۆرم هه‌یه نامه‌ویت به‌جییان بیڵم، بیگومان
زۆر بیریان ده‌كه‌م، به‌لآم وه‌ك گوتم ئه‌گه‌ر ژیانیكی دیكه هه‌بیت
ئه‌وه زۆر زۆر خۆشیانم ده‌ویت، ئه‌وكات من بوونم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
بیری كه‌سانیكی خۆشه‌ویست بكه‌م كه ئه‌وانیش هه‌ن.
ده‌ترسم بچمه ژیانیكی دیكه كه ئاسمان و پایز و بارانی لی نه‌بیت،
كه‌سیكی لی نه‌بیت خۆشم بوویت، هه‌رچه‌نده زۆر له عه‌شق ده‌ترسم دوای
ئه‌وه‌ی كه (هه‌ناسه)كه‌م خۆش‌ویست، ئه‌و بۆ من هه‌موو ژیان بوو..
ئه‌و بۆ من پیكه‌نینی سپیده‌یه‌كی جوان بوو.. وه‌ك ئیواره
بیده‌نگه‌كانی بیابان وابوو.. ئاماده‌بووم شه‌رِی بۆ بكه‌م و شه‌رِیشم
بۆ كرد، به‌لآم به‌رله‌وه‌ی له شه‌ر بگه‌رِیمه‌وه ئه‌و خۆی برینداری
كردم!!! خودایه چه‌نده ناخۆشه له پیشه‌وه شه‌ر بۆ كه‌سیك بكه‌یت و
ئه‌و له دواوه لیت بدات و بریندارت بكات!!! نازانم بۆ ئه‌مه دروست
بوو؟! شتیك شایه‌نی ئه‌وه نه‌بوو ئه‌و خۆی له من دووربخاته‌وه و
بریندارم بكات!!!
(هه‌ناسه)ـه‌كه‌م خۆزگه هه‌ست به‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌م ده‌كه‌یت،
كه به‌رامبه‌ر به تۆ هه‌مه، ئاماده‌م له هه‌ر چركه‌یه‌كدا هه‌زار
جار خۆشم بویی، بگره ملیۆن جاریش، هه‌ر كاتیك بته‌ویت، ئاماده‌م
قوربانی خۆڵی ژیر پیت بم، به‌لآم ته‌نها ئه‌وه‌نده بزانه كه چه‌ند
عاشقی تۆم و هه‌رگیز برِواناكه‌م ئه‌گه‌ر له ژیاندا بمینم و بتوانم
هیچ كه‌سیكی دیكه‌م خۆش بویت...
لیره
وه‌ستام له‌به‌رئه‌وه‌ی هاورِییه‌كم هات كه له ده‌زگا له‌گه‌ڵمان كار
ده‌كات... ئه‌مرِۆ نابیت زیاتر بنووسم، ده‌بیت سه‌رقاڵی شتی دیكه بم،
ژیان كورته و زۆرم نه‌ماوه.
ئیواره‌ی رۆژی
دووشه‌ممه 15/10/2007
دووه‌م رۆژ له‌چاوه‌رِوانی مردن‌دا:
نازانم بۆ ده‌بیت به‌رله‌وه‌ی بمرم بزانم كه ده‌مرم؟! ئه‌مه چ
سه‌ختییه‌كه به‌ر له مردن بۆ من دروست بووه؟! ده‌كرا له كاتیكی
دیاری نه‌كراو بمرم و لیی بی ئاگا بم، خۆزگه‌م به‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر
ده‌ژین .. خۆزگه‌م به‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن یه‌ك چركه زیاتر له من
بژین، خۆ زۆرجار حه‌زم له خه‌وتنی كۆتایی بووه، به‌لآم ترس ئه‌وه
ناڵیت مردن ئه‌و كاته جوانه كاتیك كه هه‌ست به‌بیزاری ژیان
ده‌كه‌یت. به‌هه‌رحاڵ.. من چاوه‌رِیی مردنم و ده‌بیت به‌جوانی پیشوازی
لی بكه‌م (ئه‌مه له‌كاتیكدا ئه‌گه‌ر مردن هات) هه‌ندیك جار
به‌گومانیشم له‌وه‌ی بیت.
له بیرمه زۆرجار كه (هه‌ناسه) له ژیان بیزار ده‌بوو،
پیم
ده‌گوت "(هه‌ناسه) بیزا مه‌به، من ئاماده‌م بۆ یه‌ك چركه‌ش شه‌رِ بۆ
مانه‌وه‌م بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر حه‌زم له ژیانه".
ئه‌و شته‌ی كه ئارامم ده‌كاته‌وه و كه‌میك
ئه‌و پیاوه‌م لیدوور ده‌خاته كه مردن بۆ منی ناردووه ، ئه‌م
نووسینه‌یه! بۆیه هه‌ر په‌نا بۆ نووسین ده‌به‌م...."نووسین" ئه‌گه‌ر
تۆ نه‌بوای ئیستا ده‌بوو به چی خه‌ریك بم؟
خۆ
زۆر له‌و ساتانه‌ی كه ژیان
و مرۆظه‌كانی بی تاقه‌تیان ده‌كردم، حه‌زم ده‌كرد زووتر بمرم، ئای كه
جوانی مردن، ئه‌گه‌ر له‌و كاته بییت كه ئیمه ده‌مانه‌ویت .. زۆر
جوانی، به‌لآم نه‌ك له‌و كاته‌ی كه نامانه‌ویت بییت. پیموایه له‌مه
هه‌ڵه نیم جاریك وته‌ی كه‌سیكی ناوداریشم له‌م باریه‌وه
خویندۆته‌وه، له‌و كاته‌ی كه خه‌ریكی خویندن بووم له ماڵی
"شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی" له هه‌ولیر، ئه‌وكات ساڵی یه‌كه‌مم بوو له
پۆڵی شه‌شی ئاماده‌یی، ئه‌و كات نه‌مده‌زانی به‌رۆژیكی وا ده‌گه‌م،
هه‌موو هیوام ئه‌وبوو وه‌ك هه‌ر كه‌سیكی دیكه‌ی ئاسایی ئه‌م دنیایه
بژیم، به‌پیچه‌وانه‌وه ئیستا "مه‌به‌ستم به‌رله‌وه‌ی هه‌ستی مردنم لا
دروست بیت" حه‌زی ئه‌وه‌م هه‌بوو ببم به شاعیریكی ناودار و له‌هه‌مان
كات ببم به‌عاشقیكی ناوداری ئه‌م دنیایه، به‌لآم ئه‌وه ده‌مرم و
هه‌ست ده‌كه‌م نه‌متوانی ببم به‌هیچ كامیكیان، گرنگ له‌و كاته تا
راده‌یه‌ك له خۆم رازی بووم، له هه‌وڵ دابووم هه‌موو و ئاواته‌كانم
بینمه دی، به‌لآم ئه‌فسوس (هه‌ناسه) یه‌كه‌م تیكشكینه‌ری خه‌ونه‌كانم
بوو كه نه‌یهیشت ببم به‌و عاشقه ناوداره.
دایكم زۆر خۆش ده‌ویت، هه‌ست ده‌كه‌م هیچم له ژیان بۆی نه‌كرد،
ره‌نگه له‌م چه‌ند رۆژه ده‌بیت زۆر شتی بۆ بكه‌م، به‌هه‌مان شیوه بۆ
براكانم، ده‌بیت به‌رله‌وه‌ی بمرم هه‌ندی ئاواتیان بینمه جی، به‌لآم
ته‌نها ئومیدیكم ئه‌وه‌یه حه‌ز ده‌كه‌م له‌و ساته‌ی كه ده‌مرم
له‌گه‌ڵ (هه‌ناسه)بم، حه‌ز ده‌كه‌م له‌سه‌ر سینگی ئه‌و دوا
هه‌ناسه‌كانم بده‌م، به‌لآم تۆ بڵیی ئه‌و به‌مه رازی بیت؟ بۆنا؟! پیی
ده‌ڵیم بزانم چی ده‌ڵیت؟ برِواناكه‌م ئه‌و تا ئه‌و راده‌یه دڵ ره‌ق
بیت، چونكه تا ئیستاش هه‌ست ده‌كه‌م خۆشه‌ویستییه‌كی به‌رامبه‌ر به‌من
ماوه، بۆیه هه‌ر ده‌بیت ئه‌وه‌ی پی بڵیم، چونكه ره‌نگه ئه‌وه دوا
ئومیدم بیت له هه‌موو ژیانمدا، بۆئه‌وه‌ی دواجار بچمه لای باوكم كه
ده‌میكه بیری ده‌كه‌م و ئه‌و هه‌ر لیم ناپرسیت، ئاخر ده‌ڵین تۆ
ناچیته سه‌ر قه‌بری.. ئی من چی له قه‌بری بكه‌م كه هیچ به من
نه‌به‌خشیت یان نه‌توانم هیچی پی ببه‌خشم؟
شه‌وی دووشه‌ممه 15/10/2007
سییه‌م رۆژ له‌چاوه‌رِوانی مردن‌دا:
رۆژ له‌دوای رۆژ روخسارم زیاتر به‌لای مردن‌دا ده‌چیت.. به‌ژیان ده‌ڵیت
به‌سه زیاتر رووناكی خۆر و مانگ به‌روومدا مه‌ده، پیویستم پییان
نییه، برِۆ ئه‌مه به كه‌سیكی ناو زیندان بده كه ته‌مه‌نیكه
پیویستی پییه‌تی. به‌هه‌رحاڵ.. ئه‌وه‌ی كه منی به‌ژیان هیشتۆته‌وه
نووسینی چه‌ند شتیكه و له‌هه‌مان كات ئه‌نجامدانی چه‌ند شتیكه بۆ
ئه‌وه‌ی له‌دوای مردنم به‌جیی بڵیم، ئیستا وه‌رزی پایزه، حه‌ز ده‌كه‌م
بچم بۆ پاركه‌كه‌ی هه‌ولیر، گه‌لا زه‌رده‌كان وه‌كو پاییزی ساڵه‌كانی
دی كۆبكه‌مه‌وه و بۆنیان بكه‌م و جوانترینشیان نامه‌یه‌كی له‌سه‌ر
بنووسم بۆ هاورِییه‌كه‌م یان له شوینیك هه‌ڵیواسم یان له ناو
لاپه‌رِه‌ی ئه‌و كتیبه‌ی هه‌ڵگرم كه ده‌یخوینمه‌وه، زۆر حه‌ز له‌مه
ده‌كه‌م، له‌هه‌مان كات زۆر ده‌ترسم له‌وه‌ی یادگه‌رییه جوانه‌كانیشم
بیر بخاته‌وه و ئه‌و كات زیاتر تامه‌زرۆی ده‌ست گرتنی مردن بم
بۆئه‌وه‌ی دواجار بمكه‌نه ناو گۆرِیكه‌وه و ته‌نیا جیم بیڵن، ئای
ئه‌مه‌ش سه‌خت و ناخۆشه.. تۆ بڵیی دایكم ئه‌و كات چی بكات؟ براكانم
چۆن له‌وی جیمدیڵن؟ برِوا ناكه‌م دایكم ئه‌مه بكات، مه‌گه‌ر به زۆر
له گۆرِه‌كه‌می بكه‌نه‌وه، زۆر دایكی وام بینیووه بۆ مناڵه‌كانیان
وا ده‌كه‌ن، من له‌و كاته‌ی باوكم به خاك سپیردرا ئاماده‌ی
مه‌راسیمه‌كه نه‌بووم، له ترسی ئه‌وه‌ی قبوولی ئه‌وه‌م نه‌بیت له
ژیانی دووری بخه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و زۆر ژیانی به‌لاوه خۆش بوو،
بۆیه ئه‌وان سه‌ركه‌وتن و من له خواره‌وه مامه‌وه.
تۆ
بڵیی (هه‌ناسه) ئه‌وكاته چی بكات كه من ده‌مرم؟ كی ئه‌و هه‌واڵه‌ی
پی ده‌گه‌ینیت؟ ده‌بیت ژماره‌كه‌ی بده‌مه ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی پیوه بكه‌ن، نازانم ئه‌و چۆن ده‌ستبه‌ردارم ده‌بیت من
بخریمه ناو قولآیی ئه‌م خاكه‌وه؟ هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌ڵیت تۆ
ئیحساسمست كووشتووه و خۆشه‌ویستیم وه‌ك عاشقیك بۆت نه‌ماوه، به‌لآم
ئه‌و له‌مه درۆزنه و هه‌رگیز برِوای پی ناكه‌م، ئه‌و ته‌نها
ده‌یه‌ویت لیم رابكات، له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هۆی ئه‌و راكردنه‌ی
له من چییه؟ "په‌سار"یك خه‌ونه‌كانی وه‌ك نووسینی شیعریك ده‌خسته
پاڵ یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ژیانیكی جوان بۆ خۆی و (هه‌ناسه) دروست
بكات، به‌لآم له‌ناكاو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و وشه‌كان نه‌مان،
ته‌نانه‌ت پیته‌كانیش هه‌مووی كه‌وتنه بیابانیك و له‌وی ئه‌وه‌نده
تینوون خه‌ریكه خوڵ ده‌خۆن و بیده‌نگ ده‌بن، به‌هه‌رحاڵ.. ئه‌و
عه‌شقه‌م شتیك بوو كه له ژیان شانازیم پیوه ده‌كرد، كه‌چی
ته‌مه‌ندریژی نه‌بووه هاورِیی...
زۆر زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌مه، زۆر جار وا هه‌ست ده‌كه‌م ته‌نها
ئه‌ركی من ئه‌وه بووه ئه‌م په‌یوه‌ندییه دروست بكه‌م، ئه‌گه‌ر
سه‌رنه‌كه‌وتم ژیان كۆتایی پیدیت، ره‌نگه هۆی مردنیشم هه‌ر ئه‌وه
بیت! تۆ بڵیی ئه‌گه‌ر (هه‌ناسه) وه‌ك خۆشه‌ویستیك بگه‌رِیته‌وه باوشم
من نه‌مرم؟! نازانم!! به‌لآم پیم وایه من هه‌ر ده‌مرم... ته‌نها
چاوه‌رِیی مردنم و هیچی تر نا.. له‌به‌رئه‌وه‌ی دواجار ده‌مرم..
ده‌مرم.. ده‌مرم.
ئیواره‌كه به‌ره‌و تاریكی ده‌مبات و ئاسمان هه‌وریكی پاییزی خستۆته
ژیر خۆی.. به‌سه.
ئیواره رۆژی سیشه‌ممه 16/10/2007
چوارم رۆژ له چاوه‌رِوانی مردن‌دا:
سلآو له تۆ ئه‌ی ژیان.. سلآو له هه‌موو جوانییه‌كانت.. خۆشحاڵ بووم
به‌ناسینت.. ئه‌مجاره كۆچی تۆ ده‌كه‌م، تۆش كۆچی من، تۆ بڵیی جاریكی
تر به‌یه‌كتر شادبینه‌وه؟ من حه‌ز ده‌كه‌م.. ئه‌ی تۆ؟
ئه‌مرِۆش ویستم هه‌ندیك شت بنووسم، پیم وایه تیپه‌رِبوونی هه‌ر رۆژیك،
واته نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌نگاویك له مردن، ئیمه بۆ دروست كراین؟!
بۆئه‌وه‌ی دواتر بمرین؟ ره‌نگه جوانی ژیانیش هه‌ر له‌وه بیت كه
ده‌زانی دواجار ده‌مریت.. مردن یاسه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ی مرۆظ زۆر
وه‌حشیانه مامه‌له بكات و بژیت....به‌سه.
نیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه 17/10/2007
پینجه‌م رۆژ له‌چاوه‌رِوانی مردن‌دا:
له رۆیشتن و دانیشتن، مردن هه‌ر به‌دوامه‌وه‌یه، چۆن زه‌وی قورسایی
مرۆظی بۆ خۆی راكیشاوه و ئاسمانیش له‌وه خۆی بی ده‌نگ كردووه...
هه‌ست ده‌كه‌م مردنیش بۆ خۆم ده‌بات و ژیانیش له‌مه خۆی بیده‌نگ
كردووه، بۆ كه‌س به هانامه‌وه ناییت؟! بۆ كه‌س ناڵیت مه‌مره؟! بۆ
كه‌س هه‌ست به‌وه ناكات كه جیهیشتنم بۆشاییه‌ك له‌و فراوانییه‌ی
جیهان دروست ده‌كات؟! به‌لآم كی ده‌ڵیت وایه؟! ره‌نگه سه‌رقاڵی و
خه‌مه‌كانی مرۆظ وابكات من شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بم كه‌سیك بیر له‌و
مه‌سه‌له‌ی من بكاته‌وه، كی ده‌ڵیت من شایه‌نی ئه‌وه‌م كه‌سیك بیت
خه‌م بۆ من بخوات؟ نا.. برِواناكه‌م وابیت، هه‌ر هیچ نه‌بیت ئه‌وانه‌ی
رۆژیك منیان ناسیووه فرمیسكیكم بۆ ده‌ریژن و ره‌نگه خۆشه‌ویستانم بۆ
ماوه‌یه‌ك هه‌رمنیان له بیر بیت.
نازانم خۆم چی ده‌كه‌م، زۆر شت ماوه نه‌مكردووه و ده‌بیت بیكه‌م..
ئه‌مه زۆر ناره‌حه‌تم ده‌كات. "په‌سار" ده‌بیت تۆ پیت وابیت كه تۆ
ناچاری ئه‌مه بكه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ ژیان به جیدیڵیت و ماڵئاوایی
له ژیانی زیندووه‌كان ده‌كه‌یت.. ته‌نها خۆت ده‌ستی مردن ده‌گریت و
به‌ره‌و نادیاریك ده‌چیت، بۆیه ده‌بیت هه‌موو ئه‌و شتانه بكه‌یت....
ئیواره‌ی رۆژی پینجشه‌ممه 18/10/2007
رۆژی شه‌شه‌م له‌چاوه‌رِوانی مردن‌دا:
هیچ جار حه‌زم له رۆژی هه‌ینی نه‌بووه، به‌لآم ئه‌مرِۆ به‌لامه‌وه
رۆژیكی خۆش‌بوو، هه‌رچه‌نده رۆژی هه‌ینی بوو. حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو
رۆژه‌كانم هه‌ینی بیت، به‌لآم ته‌نها نامه‌ویت بمرم.
ده‌مه‌ویت به‌رله‌وه‌ی بمرم هه‌موو ئه‌و شوینانه ماچ بكه‌م كه
به‌سه‌ریدا رۆیشتوومه، هه‌موو رۆژی جاریك ماچیان ده‌كه‌م، به‌لآم
ته‌نها نامه‌ویت بمرم، دوو رۆژه وره‌م دابه‌زیووه و زۆر له مردن
ده‌ترسم، ئه‌و كورِه ئازاییه نیم كه چاوه‌رِیی مردنم ده‌كرد. دواجار
ده‌بیت نه‌ترسم، چۆن به سه‌ر بڵندی له نه‌بوونه‌وه هاتمه بوون،
ده‌بیت به‌هه‌مان شیوه له هه‌بوونه‌وه بچمه‌وه نه‌بوون. مرۆظ له
نه‌بوونه‌وه دیت و ده‌چیته‌وه نه‌بوون. ئه‌مشه‌و وا به‌ئاسانی ته‌واو
نابیت، ئه‌مه سی فیلمی بیانی ده‌بینم و شه‌ویش هه‌ر دریژ ده‌بیته‌وه،
جگه له‌كاتی فیلمه‌كان ریكلامی زۆریشی له‌گه‌ڵدا هه‌یه، به‌لآم شه‌و
هه‌ر دریژه، ده‌ترسم هه‌ر ته‌واویش نه‌بیت، ئه‌مه زۆر سه‌خته، كه‌س
لیم تیدگات... من بۆ كی قسه ده‌كه‌م؟ بۆ كی ده‌نووسم؟ هه‌مووی
قۆرِه.. نا ده‌بیت بنووسم كه من یه‌كه‌م كه‌س بوومه به‌رله‌وه‌ی
بمرم هه‌ستم به‌مردن كردووه، هه‌رچه‌نده كه‌سیش پیم برِوا ناكات،
ته‌نها له‌و كاته نه‌بیت كه ده‌مرم و ئه‌م شتانه‌م ده‌خویننه‌وه.
ئای چه‌ند بیری ئه‌و ساتانه ده‌كه‌م كه زۆر رقم لیی بووه، زۆر حه‌زم
له‌وه‌یه ئیستا ببمه‌وه ئه‌و قوتابییه ته‌مبه‌ڵه‌ی قوتابخانه كه
رقی له خویندنی وانه‌كانییه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام دڵ
ته‌نگه كه ناخوینیت و هه‌ست ده‌كات ده‌بیت بخوینیت، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م
بگه‌رِیمه‌وه ئه‌و رۆژانه، به‌مه‌رجیك نه‌مرم.. ئای كه سه‌ختی مردن،
زۆر سه‌ختتری له‌دابرِانی عه‌شقیكی شیتانه، تۆ كۆتایی هه‌موو شته‌كانی
ئه‌ی مردن، خۆشم ده‌وییت، به‌لآم حه‌ز ناكه‌م بمبه‌یت بۆ خۆت،
ئه‌مجاره به‌ده‌ست به‌تاڵی برِۆوه، ته‌نها بۆ جاریك به‌ده‌ست به‌تاڵی
برِۆوه، نامه‌ویت بیم گه‌ر ریگه‌م پی بده‌یت، حه‌ز ده‌كه‌م بمینمه‌وه
له ژیان، زۆر شت ماوه بیكه‌م، ره‌نگه ئه‌م قسه قۆرِ بیت و وابزانی
كه ئه‌مه تاكه حه‌زی منه، به‌لآم زۆر خه‌ونم به‌وه‌وه بینیووه
كه‌سیكم زۆر خۆشبویت و برِیاری ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بدات كه تا مردن
به‌یه‌كه‌وه بژین و دواتر منداڵیشمان هه‌بیت ده‌بهیڵه وه‌كو زۆربه‌ی
مرۆظه‌كان منیش ئه‌مه بكه‌م، ده‌زانم دواجاریش هه‌ر ده‌بیت بمرم،
به‌لآم من هیچ پیویستییه‌كی تۆ پرِ ناكه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر بمرم، كه‌چی
ئه‌گه‌ر من نه‌مرم تۆ زۆر كاریكی مه‌زن ده‌كه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی
نامه‌ویت له‌گه‌ڵ تۆ بیم، تۆ خۆت برِۆ.. ئه‌وه‌نده برۆ تا ریگات لی ون
ده‌بیت و قه‌ت ناگه‌رِییته‌وه.. برِۆ ئه‌ی مردن با ئیمه‌ش كه‌میك
بحه‌سیینه‌وه، رقم لیته ئه‌ی مردن.. برۆ......برۆ....
شه‌وی هه‌ینی 19/10/2007
رۆژی حه‌وته‌م له‌چاوه‌رِوانی مردن‌دا:
ئه‌و كاتانه‌ی كه رۆژه‌كان لیكچوون، وا جوانتره خۆت كۆتایی به‌ژیانی
خۆت بینی.. نا وانییه، ره‌نگه ئه‌و رۆژه‌ی كۆتایی به‌ژیانی خۆت دینی،
به‌یانییه‌ك بیت كه له رۆژه‌كانی تر نه‌چیت، مرۆظ خۆیه‌تی رۆژه‌كان
لیك ده‌چووینی، ده‌كریت به‌رده‌وام گۆرِان له‌ژیاندا بكه‌یت، ته‌نانه‌ت
ده‌بیت ماوه ماوه گۆرِان له كاریشدا بكه‌یت، ئای كه كاركردن خۆشه،
مرۆظ ته‌نها به‌كاره‌وه جوانه، ئه‌م قسه‌یه زۆر له‌لای خه‌ڵكی به
ئاساییه‌وه ده‌كریت، به‌لآم من گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و برِوایه‌ی كه
وایه.
ئه‌و هه‌موو كاره‌ی ژیان به‌جی دیڵم و به‌ره‌و مه‌مله‌كه‌تی مردن
ده‌رِۆم، ره‌نگه دوای ماوه‌یه‌كی تر له‌وی كارم ده‌ست بكه‌ویت، چ
كاریك ده‌بی له‌وی هه‌بیت؟! ره‌نگه دڵی ئه‌و كه‌سانه بده‌مه‌وه كه
دوای من دین.
شه‌وی شه‌ممه 20/10/2007
رۆژی هه‌شته‌م له‌چاوه‌رِوانی مردن‌دا:
به‌سه له نووسین بیزار بووم، نامه‌ویت چیتر بنووسم، ته‌واو مردن.. من
ته‌واو.. ئه‌گه‌ر دییت.. وه‌ره، نامه‌وی چیتر چاوه‌رِیت بم، له‌و
ژیانه گوماناوییه‌ش رزگارم بكه، تاكه شتیك كه ئومیدم پیی ماوه
تۆی، پیم خۆشه ئه‌گه‌ر پاشگه‌ز بوویته‌وه، به‌لآم توخوا وه‌ك چۆن
هه‌موو شه‌ویك كه‌سیك ده‌نیریته لام و پیم ده‌ڵیت "زۆرت له ژیان
نه‌ماوه........"، ئه‌مجاره پیم بڵی "تۆ نامریت و زۆرت له‌به‌رده‌م
ماوه بۆ ژیان.......".
چاوه‌رِیم ئه‌ی مردن... چاوه‌رِیی وه‌لآمم.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه 21/10/2007
تیبینی:
*
بۆ بلآوكردنه‌وه ئه‌م یادگارییانه، جگه له ده‌ستكارییه‌كی بچووكی
زمانه‌وانی، هیچ ده‌ستكاری دیكه‌ی نه‌كراوه.