![]() |
|
28/04/09 ئاوازێك: عارف حیتۆ |
|
ئاوازێك عارف حیتۆ
له بالكۆنى كافتيريايه‌كى هينديدا من و خوا و نيگاى گه‌شى چاوه‌كانت له سه‌ر مێزێكى بارگران به ته‌نيايى ... وه‌كو مۆمى داگيرساو و گولى به‌يى ده‌رگاى دلمان كرايه‌وه بو پێشوازى خه‌نده‌ى خه‌مى ئاوازێكى ئه‌يۆب عه‌لى. * * *
غوربه‌ت هاتم چاوم به ديدارت رۆشن بكه‌م به‌لام عه‌ترى به جێماوه‌ى پشت ده‌رگاكه‌ت ماچى هه‌ناسه‌كه‌م كرد و خه‌نده‌ى لێوه‌كانت له خه‌يالدا گه‌شايه‌وه ... هاتم سۆزێكى تر بده‌م كه كاروانى خه‌م و دوورى به رىَ بكه‌م له باوه‌شتا بتوێمه‌وه و, رازى عه‌شقم له‌به‌ر ده‌رگات بيلێمه‌وه چاوى ده‌رگا بىَ ئاگا دامركايه‌وه له‌شى په‌نجه‌ره‌كان خاوخاو, خه‌والۆ بوون شيعرى غوربه‌ت و دوورى به ده‌ف و مۆسيقاوه, گه‌رايه‌وه. * * *
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com