![]() |
|
28/04/09 من و ئه‌و و شيعر: راوێژ هيرانى |
|
من و ئه‌و و شيعر راوێژ هيرانى 1996 من له‌مه‌مله‌كه‌تى خۆم نامۆم نه شيعر ده‌منوسێته‌وه نه يادگاريش دادم ئه‌دا ئه‌و به من نامۆ و مه‌مله‌كه‌تى عه‌شقيش نامۆ ئه‌ويش .. شيعريش ناتوانێ بمنوسێته‌وه! ئێمه هه‌ردووكمان تابلۆيه‌كى سه‌رشێتين فڵچه‌ى شيعر ئاوێزانى كه‌سمان نابێ! ئێمه له تێکه‌ڵبوونى يه‌كتر دوو تابلۆى سارد و سرِى زستانين به‌دواى به‌هارێك ده‌گه‌رِيێن گوڵه‌كان بماننووسنه‌وه!
* * * * من به‌خيلى به چاوه‌كانى ئه‌و ده‌به‌م ئه‌ويش به‌خيلى به شيعر چاوى ئه‌وو شعرى منيش ده‌بن به ساردترين تابلۆ تادێ دڵم ته‌نگتر ته‌نگتر ده‌بێ و زمان فرياى من ناكه‌وێ تادێ قه‌سيده‌م سوتان و هه‌ڵقرچانى ئه‌م روحه‌ى من له خۆ ئه‌گرێ! تادێ سه‌فه‌ر .... شيعرم ده‌كات به قوربانى و دووچاوى شين باجى عه‌شقم لێ وه‌رئه‌گرێ! تادێ ...تادێ ئه‌و دڵه بچكۆڵه‌يه‌ى من ته‌نگتر ئه‌بێ و رۆژێ دادێ ... يان به شيعر يان به نيگاى دووچاوى شين يان به فڵچه‌ى تابلۆكێشێك له خاچ ئه‌درێ هێدى ئه‌مرێ !
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com