ئه‌وه بیست ساڵه ده‌ژیم، بیست ده‌قیقه (كوردبوون) كۆمه‌كی
نه‌كردووم، نیگه‌رانی و په‌راویزخستنه‌كانیشی لیگه‌رِی. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی
ئیمه‌دا (خودبوون) چ مانایه‌كی نییه، به‌ڵكوو له‌ویدا دریژ
ده‌بیته‌وه كه له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌دا بینای ساخته‌ی خۆی رِۆبنیت.
ئیمه له‌كاتیكدا پیویستمان به‌كوردبوونمان هه‌یه كه‌وا له‌لایه‌ن
كورده‌وه رِه‌وتار و گوفتاری قیزه‌ونمان له‌به‌رانبه‌ردا نه‌نوینری.
كاره‌ساتی هه‌ره گه‌وره‌ی ئیمه، ئه‌مه‌یه: ئه‌و كاته‌ی نووسه‌ر
ده‌مری (مردن له‌رِووی فیزیكییه‌وه)، ئیدی نووستووه‌كان
هه‌ڵده‌ستنه‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌شه‌پۆرِ، ئه‌مه‌یش هیچ نییه جگه
له‌فریودانی خۆیان و ئه‌وپه‌رِی گه‌مژه‌یییان. من لیره‌دا ئه‌وه
رِاده‌گه‌یه‌نم (به‌ئه‌وپه‌رِی ئاگاییه‌وه)، ئه‌گه‌ر خۆم كوشت یاخود
مردم، كه‌س پرسه‌م بۆ دانه‌نی، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه په‌یوه‌سته
به‌وه‌ی كه‌وا له‌هیچ لایه‌نیكه‌وه گرنگیی به(بوون)م نه‌دراوه،
ئه‌گه‌ر سووكایه‌تیگه‌لم پی نه‌كرابن، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه
هه‌ڵقولاَوی ئه‌مه‌یه: نه‌چوومه‌ته پرسه‌ی هیچ كه‌سیك له‌هه‌موو
ژیانمدا، بۆیه له‌حنه‌ت له‌وه‌ى كه ته‌نها دڵۆپیك ئه‌سر بۆ
ته‌رمه‌كه‌م ده‌رِیژی و قه‌تره عوبریك بۆ ئه‌وه ته‌رخان ده‌كا تا
پیتیك- وشه‌یه‌ك له‌باره‌ی منه‌وه بنووسی. چوار ساڵه كۆی هیزو خه‌یاڵ
و رِوانین و بیركردنه‌وه‌كانم به‌خشیون به‌خویندنه‌وه‌و نووسین، ده‌شی
ئه‌م چوار ساڵه له‌كن نووسه‌ره ساخته‌و سه‌ڵته‌كان هینده‌ی چوار
قاقای بیمانایش حسیبیان بۆ نه‌كری، به‌لاَم له‌كن من، گه‌له‌ك زیاتر
له‌و 16 ساڵه‌ی پیش خویندنه‌وه‌و نووسینم (وشه) رِووبه‌رِووی
نه‌فره‌تگه‌لى كردوومه‌ته‌وه و قووڵ بردوومیه‌ته نیو نیگه‌رانییه‌كی
رِۆحییه‌وه كه مه‌حاڵه لیی قورتاربم. هه‌رگیز لافی ئه‌وه لیناده‌م
كه نووسه‌ربم، هه‌رگیز وه‌هایشم نه‌كردووه كه به‌كۆلاَندا برِۆم
خه‌ڵك بزانن ئه‌م (رِابه‌ر فاریق)ه شیعر ده‌نووسی. نووسین، له‌كن
گه‌له‌ك نووسه‌ر پالاَوتگه‌یه‌كه كه شادمانیی لی به‌رهه‌م دی،
به‌لاَم سرووتی نووسین و نووسه‌ربوون بۆ من جوداوازه له‌مه، به‌و
واته‌یه‌ى: ئه‌گه‌ر به‌كۆمه‌كی وشه خه‌میكم كاڵ بووبیته‌وه، ئه‌وا
هه‌ر به‌هه‌مان چه‌شنیش خه‌مگه‌لیكی دیكه‌ی قووڵتر‌و ئازارهینه‌رتر
یه‌خه‌یان گرتووم و (بوون)ى خۆیان به‌بارمته له‌كه‌لله‌ی
نه‌حه‌ساوه‌مدا به‌جی هیشتووه. بۆ به‌رده‌وامبوونم له‌پرۆسه‌ی نووسین
و خویندنه‌وه‌دا، هیچ كه‌س و لایه‌ن و پیرِیك ده‌ستیان نه‌خستووه‌ته
نیو ده‌ستمه‌وه‌و ئیسته‌یش ئه‌گه‌ر برِیاره نووسه‌ربم، ئه‌وا مومكین
نییه به‌كۆمه‌ك دریژه به‌دریژبوونه‌وه‌ی نووسینی خۆم بده‌م. نووسین
گیدراوه به‌پیكهاته‌ی چاره‌نووس و بوونم. جاویدانبوون له‌تیرِوانینی
مندا وه‌ها كه‌وتووه‌ته‌وه: قووڵ رِۆچوونه نیو وه‌همیكی گه‌وره، كه
خود یان ده‌وروبه‌ر له‌به‌رده‌م نووسه‌ری بویرو رِاسته‌قینه‌دا بینای
ده‌كه‌ن. پیكهاته‌ى بوونم، پیكهاته‌ی شیعره‌كانمه. خودا (به‌مانا
عه‌وامییه‌كه‌ی)، ئه‌گه‌ر بخوازی كه‌سیك رِیسوا بكا، قه‌ڵه‌م ده‌نیته
گیرفانی. نووسه‌رو كۆمه‌ڵگه له‌كن من شورایان له‌میاندا رِۆنه‌نراوه،
هه‌ر وه‌ختیكیش هه‌ستم به‌وه كرد كه خه‌ریكه خۆم له‌كریكاریك،
فه‌رمانكاریك، منداڵیك كه هیشتا زمانی توانستی ئاخافتنی نییه،
به‌گه‌وره‌تر ده‌زانم، به‌ره‌و نووسین نابمه‌وه (با خوینه‌ر وه‌ها
نه‌زانی كه كۆك دیمه‌وه له‌گه‌ڵ لینین و ستالین و ماركس و كی و كیی
دى). من ئه‌زموونم نییه، به‌لاَم وه‌كوو هیچ كه‌سیكیش له‌سرووتی
نووسینم نه‌رِوانیوه‌و هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دام قولانجیك پتر
له(خود)ى خۆم نزیكتر بكه‌ومه‌وه، بۆیه له‌كۆی تیكسته
شیعرییه‌كانمدا ته‌نها شتیك ئاماده‌یی هه‌بیت، نیگه‌رانییه، هاوكات
له‌ده‌قیكه‌وه بۆ ده‌قیكی دیكه‌یش جوداوازم، جا نازانم جوداوازییه‌كه
چۆن كه‌وتووه‌ته‌وه. ده‌شی گه‌له‌ك خوینه‌ری جیددیی هه‌بن كه هه‌رگیز
تیكستیكیان نه‌خویندبیته‌وه من نووسیبم، چ قه‌یدییه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی
شیاوی ئیست بۆ كردنه، ئه‌مه‌یه: هاورِیكه‌م ده‌مخوینیته‌وه،
ئه‌گه‌رچی هه‌رگیز تیرِوانینه‌كانیشی ده‌رنابرِی (له‌وه به‌گومانم
تیرِوانینی هه‌بی، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌مه‌یش كه تیرِوانین ئه‌وه نییه
تۆ له‌خۆرِا بڵیی: ئه‌م ده‌قه جوانه، ئه‌ویدی ناشیرینه).
هه‌رگیز ئه‌م درۆیه به‌یان ناكه‌م: (نووسه‌ران هه‌ستیان ناسكه‌و
سه‌بری ئه‌ییوبیان هه‌یه)، به‌ڵكوو له‌كنم وه‌هایه كه چ كه‌سانیك
نیین له‌نووسه‌ران جه‌للادتر بن، ئه‌و كاتانه‌ی كه ده‌بن به‌خاوه‌نی
ده‌سه‌لاَت. هه‌میشه نووسه‌ره باشه‌كان كه‌سانی خراپن، هه‌میشه‌یش
ئه‌وانه‌ی به‌ساده‌یی ته‌ماشای نووسینیان كردووه، هه‌ڵگری رِیزن.
هاوولاَتییان ته‌نها له‌لایه‌نیكه‌وه به‌رپرسارن، به‌لاَم نووسه‌ری
رِاسته‌قینه، له‌چوار لایه‌نه‌وه رِووبه‌رِووی ئه‌م
به‌رپرسیاریه‌تییه ده‌بیته‌وه، یه‌كه‌م: به‌رانبه‌ر به‌خۆی، دووه‌م:
به‌رانبه‌ر به‌كۆمه‌ڵگه، سییه‌م: به‌رانبه‌ر به‌تاك (خوینه‌ر)،
چواره‌م: به‌رانبه‌ر به‌وشه، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كیك له‌م چوار
لایه‌نه‌ی فه‌رامۆش كردبوو (ئه‌مه‌یش ئاگاییی له‌پشتییه‌وه بی یان
نائاگایی، وه‌كوو یه‌كن)، قابیلی ئه‌وه‌یه كه لیی بسڵه‌میینه‌وه،
چونكه ترسناكه.
ته‌نها دوو شاعیر كه تا ئیسته‌یش له‌تیرِوانینمدا هه‌ر
له‌گه‌شه‌كردنن، وه‌كوو نووسین، (هه‌ندرین) و (ئه‌حمه‌دی مه‌لا)ن، ئه‌م
دوو شاعیره‌ی كه كه‌م كه‌س په‌ی به‌لایه‌نه قووڵه‌كانی تیكسته‌كانیان
و ماندووبوونی ئه‌وانه ده‌به‌ن، له‌پیناوی هیچ نا، به‌ڵكوو له‌پیناوی
وشه‌دا. ته‌نها دوو شت كه هه‌رگیز گرنگییان پی ناده‌م، ئایین و
پیرۆزیی و خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م دووانه‌ن، هه‌ر كاتیكیش له‌هه‌ناومدا
بچه‌سپین، یاخود به‌ره‌و رِووم ببنه‌وه، هه‌ست به‌به‌رِیوه‌بوونی
ترسیكی قووڵ و گه‌وره ده‌كه‌م، كه ترس یه‌كیكه له‌خه‌سڵه‌ته
هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م دووانه، بۆیه‌یش وه‌ها ده‌نووسم، چونكه
ئه‌وه‌نده‌ی فام بكه‌م، تیگه‌یشتووم: هه‌موو ناماقووڵیی و كاره‌ساته
ترسناكه‌كانی دنیا له‌هه‌ناوی ئه‌مانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌و تا دی
گه‌وره و گه‌وره‌تریش ده‌بن، ئه‌مه‌یش چه‌نده په‌یوه‌سته
به‌رِه‌شبینییه‌كی زاتییم به‌رانبه‌ریان، هینده‌و پتریش له‌ویوه دی:
ئاگایی. نووسین مردنه له‌نیو گه‌رمه‌ی جه‌نگه‌كانی ژیاندا.
تیبینی: دوای ته‌واوبوونم له‌م به‌شه‌ی ئه‌م نووسینه، ته‌نها جاریك
خویندمه‌وه‌و هیچی دیكه نه‌گه‌رِامه‌وه كنی، ته‌نها له‌لایه‌نی
زمانه‌وانییه‌وه‌یش ده‌ستكاریم كردووه، چونكه ئه‌م نووسنه
(له‌تیرِوانینی مندا وه‌ها كه‌وتووه‌ته‌وه) كه ده‌ستكاریی كرا،
به‌هه‌ر چه‌شنیك بی ته‌لیسمی لی به‌تاڵ ده‌بی، ئیسته‌یش بۆ ئه‌وه
خویندمه‌وه تا نه‌كا دواتر پاساویك بهینمه‌وه‌و بنووسم:
له‌نائاگایییه‌وه ئه‌م وشانه‌م نووسیون، به‌لاَم دیسان ده‌ستكاریی هیچ
ده‌سته‌واژه‌یه‌كم نه‌كردووه، دیاریش نییه كه كه‌نگی به‌شی دووه‌م و
ته‌واوكاره‌كه‌ی ده‌نووسم.
rabarfariq@yahoo.com
شه‌وی دوو شه‌ممه
دوای كاتژمیر یه‌ك و نیوی شه‌و
8
/
9
/ 2008
هه‌ولیر