پێشه‌كى:
دياره به‌هۆى رِێژه‌يه‌كى زۆر رِۆژ له دواى رۆژى ماده‌ى هۆشبه‌ر له
په‌رسه‌ندن دايه و به تايبه‌تى له نيو چينى لاوان. يه‌كێكه له‌و
ديارده خراپ و پرِمه‌ترسيه كه كاريگه‌ى خراپى هه‌يه بۆ ئاينده‌ى
نه‌وه‌كان و كۆمه‌ڵگاى كوردى.
دياره هه‌موو گرفت و كێشه‌و كۆسب و ديارده‌ى نامۆ لايه‌نى خراپى
هه‌يه ده‌كرێ خاڵى چاره‌سه‌ريشى هه‌بێت.
*
كاريگه‌رى ئالووده‌بوون له سه‌ر ئاستى خودى تاكه كه‌س. له
رووى ته‌نه‌ندروستى و رِه‌فتارى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى به‌ره‌و تێكچوونى
ده‌چێت ناتوانى زاڵ بێت به سه‌ر خودى خۆي‌دا. به‌رده‌وام په‌شۆكاو و
نارِێك ده‌بێ و كه‌سايه‌تى به‌ره‌و تێكچون ده‌چێت به‌رده‌وام
ده‌كه‌وێته به‌ر تانه و ته‌شه‌رى خه‌ڵكى و كه‌سانى ديكه زۆر به
چاوێكى سووك و رِيسوا سه‌يرى ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها رِوبه‌رووى ئاسته‌نگى
گه‌وره‌ى مادى و له ده‌ستدانى كار و پيشه‌كه‌ى ده‌بێته‌وه له
ئه‌نجامى ئه‌و رِه‌فتاره نارِێك و ناپه‌سنده‌ى له كاتى ئالووده‌بوون.
كه پێى هه‌ڵده‌ستێ و نه‌توانێى له رِاپه‌رانى ئه‌و كارانه كه پێى
سپێردراون. ده‌بێته هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى و له‌وانه‌يه له
ئه‌نجامدا ببێته هۆى مردنى كه‌سه‌كه ئه‌مه جگه له ناوبردنى
تواناكانى لاوان و تێكشاندنى دوارِۆژيان و په‌نا بردنيان بۆ كارى
تاوانكارى و دزى و كوشتن و بۆ به ده‌ست هێنانى پاره‌و داهات تاوه‌كو
ماده‌ى هۆشبه‌رى پێ بكرِن.
كاريگه‌ى له سه‌ر ئاستى خێزان.
دياره ئالووده‌بوون كاريگه‌رى هه‌يه له سه‌ر ئاستى خێزان و پرۆسه‌ى
هاوسه‌رگيرى. له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى ئالووده‌بووه له‌وانه‌يه
به كه‌ڵكى باوكايه‌تى ياخۆد هاوسه‌رێتى نايێ و به‌رده‌وام كێشه‌و
گرفت له نێوان خۆى و خێزانه‌كه‌ى و منداڵه‌كانى په‌يدا ده‌بێ به هۆى
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و رِه‌فتارى چه‌وت نامه‌سئولانه پێ هه‌ڵده‌ستێ كه
ناتوانێ كۆنترۆڵى بكات وه‌كو دره‌نگ گه‌رِانه‌وه‌ى شه‌وان. پێ
ئاگابوونى له په‌روه‌رده‌ي منداڵه‌كانى. دواتريش ناتوانى لێپرسينه‌وه
له گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانى خێزانى بكات. وه كاتێك مناڵ باوكى ده‌بينێ
ماده هۆشبه‌ره‌كان به كار ده‌هێنێ ياخۆد جگه‌ر ده‌كێشێت ئه‌وه
رِاسته‌وخۆ لاسايى باوكى ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش دواجار خێزان تووشى
لێكترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و زيادبوونى رِێژى توندوتيژى كوشتن و
په‌رته‌وازبونى منداڵ و ته‌ڵه‌قدان زۆرتر بێت. وه ده‌بێته هۆى
نه‌مانى ئه‌و پێوه‌ره و به‌ها و داب و نه‌ريته جوانانه‌ى كه له‌ناو
خێزاندا هه‌ن .
كاريگه‌رى ئالووده‌بوون له سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگا.
دياره كۆمه‌ڵێك فاكته‌رى گرنگ هه‌ن بۆ كه‌سانى ئالووده‌بوون كه
كاريگرى خراپى هه‌يه بۆ كۆمه‌ڵگا وه‌ك ئه‌وانى ئالووده‌ن هه‌ميشه به
دواى پاره په‌يداكردنن وه بۆ په‌يداكردن و كرِينى ماده
هۆشبه‌ره‌كانن ئه‌م جۆره پاره‌په‌يداكردنه‌ش له رِيگاى تووند‌و تيژى و
دزين و كوشتنى خه‌ڵك ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وانه ئالووده‌بوونه به‌م
ماده‌يه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه مووچه‌خۆرى ده‌وڵه‌ت بێت هه‌ميشه
ئه‌ركه‌كانى خۆى به رێك وپێكى ئه‌نجام نادات به هۆى ئه‌وه‌ى به
درێژاى كات به دواى په‌يداكردن و كرِينى ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه ئه‌م
حاڵه‌ته‌ش زيان به كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌يه‌نى وه ئه‌ركيشه و بارگرانيه
له سه‌ر ده‌وڵه‌ت كه زه‌ره‌مه‌ندى ماديه. هه‌روه‌ها له‌لايه‌كى
تره‌وه ئه‌وانه‌ى ئالووده‌بوونه به‌م ماده‌يه له رِێگاى ده‌رزى
وه‌رگرتنى ئه‌م ماده‌يه بۆ سێ چوار كه‌س به‌كارى ده‌هێنن دياره
يه‌كێك له‌و كه‌سانه ئه‌گه‌رى هه‌ڵگرى نه‌خۆشى
HIV
ئايدز بێت كه‌سانى تريش تووشى هه‌مان نه‌خۆشى ئايدز ده‌بن.
جۆره‌كانى به‌كارهێنانى ماده هۆشبه‌ركان له ناوچه‌كانى كوردستان به‌م
شێوه‌يه
دياره كۆمه‌ڵێك ماده‌ى هۆشبه‌ر له ناوچه‌كانى كوردستان
بلاَوبوونه‌ته‌وه به هۆى هێنانى ئه‌م مادانه له ولاَتانى دراوسێ
وه‌ك ترياك – حشيش – هێرۆين – كريستاڵ ياخۆد (كرِك) هه‌روه‌ها له
لايه‌كى تره‌وه ئه‌م چاره‌سه‌ريانه‌ى كه پزيشك بۆ نه‌خۆشيه‌كانى تر
به كاردێنێت كه‌سى ئالووده‌بوو به‌كارى ده‌هێنێ بۆ هۆشبه‌رى خودى خۆى
وه‌ك تراماڵ – ديازيبام – ميتادۆن – ارتان – سۆمه‌درين – ئه‌نترى ستۆپ
شروبى تۆسيظان شروبى تۆسيرام له گه‌ڵ (الكهول – سيگاره)
له كۆتايدا.
ئالووده‌بوون به يه‌كێك له گه‌ورترين گرفت دادنرێت. كه
رووبووبه‌رووى شاره‌ستانى سه‌رده‌م بۆته‌وه. ئه‌م گرفته نه خاك و
نه نه‌ته‌وه‌و نه كه‌لتوورو نه هيچ ئاين و شارستانيه‌ك ناناسى و
هه‌موو سنووره‌كان به ئاسانى ده‌برِيت. له هه‌شوێنێك هه‌ڵوه‌سته
بكات. تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌وه رووخان ده‌بات. ئالووده‌بوون
به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ترسناكترين جۆرى ئالووده‌بوونه چونكه له پاڵ
مه‌ترسييه ده‌رووننيه‌كان زۆره‌كان ده‌ستكه‌وتێكى ماددى زۆرى هه‌يه
ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ميشه رِێگاو شێوازى بازرگانى پێوه‌كردنى. شتێكى
روون و ئاشكرايه ئالووده‌بوون له هه‌رێمى كوردستان له‌م چه‌ند
سالاَنه‌ى دوايى به رِێژه‌يه‌كى زۆر ته‌شه‌نه‌ى كردوه به‌راورد له
گه‌ڵ سالاَنى رِابردوو ئه‌مه‌ش زه‌نگێكى مه‌ترسى گه‌وره‌ييه وه
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نى به‌رپرس خۆيانيان لێبێده‌نگ
كردووه. بۆيه پێويسته وه‌ك ئه‌ركێكى نيشتيمانى و مرۆظايه‌تى و ئاينى
به پێى توانا هه‌وڵبدرێت كۆمه‌ڵگا له‌و ده‌رده كوشنده‌ييه وشيار و
رزگارى بێ