![]() |
|
22/04/09 وێنه‌كانى هۆشه‌نگ |
|
وێنه‌كانى هۆشه‌نگ 20/4/2009
له دڵۆپه ئاوێكدا نووستووه به شێوه‌ى په‌رى له هه‌ناسه‌يه‌كدا به‌رده‌بێته‌وه به وێنه‌ى په‌رِى نێرگزێك له هه‌ورێكدا ده‌بارێ وه‌ك شه‌رِابێكى سوور وه‌ك تيشكێك له بۆشايى له هه‌تاو به‌رده‌بێته‌وه له هه‌نارێكدا وه‌ك په‌پووله چوزه‌ره ده‌كات له دار سێوێكدا گوڵ ده‌گرێت له هه‌ناسه‌ى كوريكه‌يه‌كدا ده‌بێته بۆن له شه‌وبۆيه‌كدا به‌هه‌وادا وه‌رده‌بێ له غوبارێكدا ده‌بێته سه‌ماى گه‌لاَ له سووتانێكدا ده‌بێته گيانى ئاوازێك به‌سه‌ر هاوارێكى نامۆ به‌رده‌بێته‌وه و له حيله‌ى ئه‌سپێكدا سه‌رخۆش ده‌بێ له ئاوازێكى غه‌ريبدا بێرِه‌حمانه خۆى ده‌كوژێ له شه‌وێكدا تاريكى له روحى ده‌پێچێته‌وه.. له ره‌گدا ده‌هه‌ژێ و ده‌كه‌وێ به‌سه‌ر په‌لكه باراندا ده‌رِوا به‌ناو ته‌نيياييدا .. تا ده‌بێته ته‌نيايى ده‌رِوا به‌ناو عه‌شقدا .. تا له‌خاچدان باران له پرچى ده‌بارێ و هه‌تاو له په‌نچه‌كانى رێحان له برژانگێكى شين ده‌بێت و په‌پووله‌يه‌ك له دڵى ده‌فرِێ هه‌نار له چاوى به‌رده‌بێته‌وه و كۆترێكى شين له پشتى هێلانه ده‌كات
ده‌رِوا به‌ناو وشه‌دا .. تا ده‌بێته چه‌ند حه‌رفێك و هه‌لا هه‌لا ده‌وه‌رێته ناو خۆى ده‌بێته هۆشه‌نگ و هيچى دى نا..
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com