چۆك داده‌ده‌م
كاتێك ئه‌و چوار رِێیانه‌ی پێیان ئاشنابووم، بنبه‌ست ده‌بن:
1
نشتمان
وشه
تاراوگه
هه‌وا.
2
سه‌ره‌تا:
(شاعیر مرۆ- كوژه كه ده‌په‌یڤێ) 3خاڤیه بورد
ئه‌م
كتێبه، واته: (ئه‌كسیۆن ئێستی)، كتێبێكی شیعریی چرِه و قووڵ
رِۆچووه‌ته نێو فه‌نتازیا و وێنه‌ی شیعریی، زمانێكی مه‌جازیی
فره‌رِه‌هه‌ندیش مانا و ئێستێتیكییه‌تی ئه‌م ده‌قه درێژ ده‌كه‌نه‌وه،
له پشت ئه‌مانه‌یشدا به‌ره‌و رِووی فه‌زاگه‌لی نیگه‌رانیی خود
ده‌بینه‌وه و به جۆرێكی دیكه‌ی رِوانین ئاشنا ده‌بین كه شاعیر له
رِێگه‌ی وشه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌عبیر له كێشه‌گه‌لی هزری و رِۆحی و
كولتووریی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكا، له‌وێوه‌یش شیعرییه‌تی ده‌قمان ئاراسته
بكا به شێوه‌یه‌كی جوداواز و تایبه‌ته‌وه، ده‌شێ وه‌هایش ته‌ماشای
ئه‌م ده‌قه بكه‌ین كه‌وا كه‌سێكی مه‌نفیی و ئاگادار له پێكهاته‌ی
كولتوور و بونیاده‌كه‌ی، ده‌خوازێ له رِێرِه‌وێكی دیكه‌وه بچێته نێو
قوولاَییه‌كانی خۆیه‌وه و به كۆمه‌كی وشه ده‌روازه‌ی دیكه‌مان بۆ
بكاته‌وه.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا كه وه‌رگێرِی ئه‌م ده‌ق و لێكۆڵینه‌وه‌یه، له
رِسته‌گه‌لی پێشه‌كییه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی:
(ئیلیتیس، به شیعر باسی ته‌جره‌به‌ی
تاراوگه‌مان بۆ ده‌كا، به شیعر باسی جیۆگرافیای یۆنانمان بۆ ده‌كا،
هه‌ر به شیعریش باسی كه‌له‌پوورمان بۆ ده‌كا. تاراوگه واته:
زاڵبوونی فیكری تاكرِه‌و، هه‌ڵبه‌ته سیاسه‌تیش لێره‌دا به‌شێكی فراوان
له‌م پانتاییه داگیر ده‌كا. جیۆگرافیاش، ئه‌و فه‌زا زیندووه‌یه كه
ئینسان ئاوێته‌ی سرووشت ده‌بێ و له‌و تێكرِاییه ده‌گه‌رِێ كه له‌وه‌و
پێش ئاماژه‌مان بۆی كرد، كه‌له‌پووریش، له دنیای زیهنییه‌وه، بۆ كه‌ش
و ته‌قسه جوداوازه‌كان، چ پێش یۆنانی مه‌سیحی، یان پاش
بلاَوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه، چ زمانی یۆنانی كۆن بێ، چ زمانی یۆنانی
نوێ، چ كه‌ره‌سته‌ی شیعریی كۆن بێ، چ كه‌ره‌سته‌ی شیعریی نوێ.
كه‌له‌پووریش ته‌نیا ئه‌و كاته زیندووه ئه‌گه‌ر هاتوو دیالۆگمان
له‌گه‌ڵ چێكرد و هێنامانه دوو). لێره‌وه، ئه‌حمه‌دی مه‌لا
ئه‌مه‌ی مانیفێست كردووه كه ئه‌م ده‌قگه‌له شیعرانه (به گشتی) له
دووتوێی (جیۆگرافیا- تاراوگه- كه‌له‌پوور)دا به‌رجه‌سته بوون و له
باره‌یشیانه‌وه ده‌په‌یڤێ و ئێستگه‌لی جوداوازیشی بۆ كردوون، وه‌ك له
سه‌روه‌ختی خوێندنه‌وه‌یشدا ئه‌مانه‌ی له سه‌ره‌وه تیشكیان خراوه‌ته
سه‌ر، ئاماده‌یییان هه‌یه، به ده‌ر له‌مه‌یش، ئه‌م ته‌ئویله
به‌ریه‌ككه‌وتنی ئاگاییانه‌ی لێ ده‌بێته‌وه و كۆی ده‌قه‌كه له
ئه‌نجامگیرییه‌كی قووڵ و كورتدا ده‌نه‌خشێنێ، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌مان بۆ
به‌یان ده‌كات كه وه‌رگێرِ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی له پرۆسه‌ی
وه‌رگێرِاندا قبووڵ بووه و به شێوه‌یه‌كی ئاكتیڤانه‌یش مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵیدا كردووه. جگه له‌مانه‌یش، هه‌ر یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی كه
وه‌رگێرِ ئاماژه‌ی بۆ كردوون، رِه‌هه‌ندگه‌لی كراوه و فراوانیان لێ
ده‌بێته‌وه و ئه‌وه ته‌نیا شاعیره پانۆتیكۆنه‌كان (گشتبینه‌كان)یشن
كه ده‌توانن بیانئاخننه نێو تێكسته‌كانیان و له رِێگه‌یانه‌وه
جواننووسیی بووه‌شێنن و بمانبه‌نه‌وه حزوور به‌ها ئینسانییه‌كان.
ئه‌م
ده‌قانه كۆمه‌ڵێك كۆدیان هه‌یه و به زمانێكی ناباو نووسراون و
هه‌وڵێكی جیددییی شاعیرێكی فره‌رِوانینن، بۆیه ئێمه لێره‌دا هه‌وڵ
ده‌ده‌ین هه‌ندێك لایه‌نی یه‌كێك له ئه‌م ده‌قانه بنێینه دوو توێی
رِاڤه‌یه‌گه‌لێكه‌وه، واته: شیعری (ئافراندن)، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌رِێته‌وه كه تێكسته‌كان لێوانلێون له چه‌شه و هێزی
ئه‌فسوونكێش، هاوكاتیش خوێنه‌ر به جۆرێك ئاشنا ده‌كه‌ن به (وێنه و
واته) كه ده‌شێ له ئه‌نجامدا گومانگه‌لێكی جوانیناسانه و
قورساییه‌كی دیكه و دنیابینیی تازه‌گه‌رمان له كن به‌جێ بهێڵن.
نێوه‌رِۆكی باسه‌كه:
1
(خاڤیه
بورد) له پێشه‌كییه‌كه‌ی چاپی فه‌ره‌نسی، له باره‌ی ژیان و ئه‌زموونی
(ئیلیتیس ئۆدیسیوس) و ئه‌م قه‌سیده قوولاَنه‌یه‌وه گه‌له‌ك
زانیاریمان ده‌داته ده‌ست و كۆمه‌ڵێك كۆدی ئه‌م قه‌سیدانه
ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ خوێنه‌ری كورد زمان تا ئه‌وپه‌رِی بایه‌خ
بایه‌خی هه‌یه و باشتر له ژیانی شاعیر و ئه‌زموونی له‌نێو دنیای
شیعردا، نزیكمان ده‌كاته‌وه. خاڤیه بورد، له لێكۆڵینه‌وه و
نووسینه‌وه‌ی بیۆگرافیای (ئیلیتیس ئۆدیسیوس)ه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌مه
ده‌په‌یڤێ (به وشه) كه شاعیر به كۆمه‌كی عیرفانییه‌ت قه‌سیده‌كه‌ی
پرِ له لق و پۆپتر كردووه، به‌لاَم نه‌هاتووه باس له‌مه بكا كه
ئه‌م شاعیره شیعر و فیكری تێكه‌لاَو كردوون و قووڵ بردوونیه‌ته نێو
یه‌كترییه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچ دێرێكی قه‌سیده‌كه‌یدا زیان به
شیعرییه‌تی ده‌ق بگه‌یه‌نێت، وه‌ك له‌نێو كورددا وه‌ها
كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش كه‌وا له سه‌ره‌وه ئێستم بۆی كرد به
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌تیی و جوداوازییه‌كانی ئه‌م شاعیره
داده‌ندرێ كه ئه‌م پرۆسه‌یه له لایه‌ن كه‌م شاعیر په‌یرِه‌و
كردراوه، ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر شیعری كوردییش، ئه‌وا ده‌بینین كه
شیعره‌كانی (ئه‌حمه‌دی مه‌لا)- وه‌رگێرِی ئه‌م كتێبه- و (هه‌ندرێن)،
هاوكات (دڵشاد عه‌بدوڵلاَ)یش، تا ئاستێك ئیشیان بۆ ئه‌م جۆره‌ی
گواستنه‌وه‌یه‌ی فیكر كردووه بۆ نێو شیعر و ته‌عبیركردن له خود و
ئه‌وانیدی و وه‌شاندنی ده‌قی ئیبداعیی.
یه‌كێكی
دی له تێرِوانینه ئێستێتیكییه‌كانی (خاڤیه بورد) ئه‌مه‌یه:
(ئه‌كسیۆن ئێستی كتێبی تاراوگه‌یه)،
به واته‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له پێكهاته‌ی تاراوگه‌بوونی خود له‌نێو
ئه‌م قه‌سیده‌گه‌له‌دا ده‌خه‌مڵێ، هاوكاتیش رِوانینگه‌لی
فره‌رِه‌هه‌ندی شاعیر له رِێگه‌ی ئه‌م ده‌قه ئیبداعییه‌وه خۆیان
نمایان ده‌كه‌ن و ده‌شكرێ ئه‌م كتێبه وه‌كوو تاراوگه‌ی (خود) و
(پێكهاته‌ی هاوزمانه‌كه‌ی شاعیر)یش ته‌ماشا بكردرێت و "په‌رتبوونێك
كۆ بكاته‌وه" 4، دیاره
ئه‌م خالاَنه‌ی ئێمه‌یش له‌وێوه دێن كه تێرِوانینگه‌لی سه‌ڵت
(نه‌گۆرِ) نیین، هاوكاتیش ده‌شێ ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه
قه‌سیده‌كان لێوانلێون له نیگه‌رانیی خود و مانه‌وه‌ی كاتیی له‌نێو
ئه‌وانیدی- دا.
ئیرۆسییه‌تی زمان و چێژ، دوو ئاماده‌بووی به‌رده‌وامن له‌نێو
قه‌سیده‌كانی نێو ئه‌م كۆشیعره، ده‌شێ ئێست بۆ ئه‌مه‌یش بكه‌ین كه
رِیتمی میوزیكی ئه‌م شیعرانه، ناوه‌كیین، نه‌ك ده‌ره‌كیی، ئه‌مه‌یش
به هه‌ر كڵۆجێك بێ، سێبه‌رێكی ئه‌ستووری هێناوه‌ته سه‌ر رِووخساری
دێره‌كانی ئه‌م قه‌سیده‌گه‌له، له ئه‌نجامی ئه‌م وه‌ستانه‌یشدا
ده‌گه‌ین به ئه‌نجامێكی وه‌ها كه پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م
قه‌سیدانه، هێنده‌ی چه‌شه، تۆوی ماندووبوونگه‌لی له‌ززه‌تهه‌ڵگریش
له خه‌یاڵی خوێنه‌ردا ده‌وه‌شێنن: خوێنه‌ری كورد زمان، به‌لاَم
رِه‌نگه ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ یۆنانی زمانێك، یاخود یۆنانیناسه‌كان، به
جۆرێك له جۆره‌كان كاڵتر بكه‌وێته‌وه.
2
قه‌سیده‌كان له (وێنه و واته)ی چێژهه‌ڵگردا به‌رجه‌سته ده‌بن،
هاوكاتیش دوو له‌و خه‌سڵه‌تانه‌یش كه درێژیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م دوو
چه‌مكانه‌ن.
له یه‌كێك له قه‌سیده‌كانی ئه‌م كۆشیعره‌كه‌ی (ئیلیتیس ئۆدیسیوس)دا
ده‌كه‌وینه به‌رانبه‌ر شیعرییه‌تێكی چرِ كه قووڵ رِۆچووه‌ته نێو
(قوورِ- بوون)ی مرۆڤه‌وه و له‌وێوه‌یش ئیش كردراوه له‌سه‌ر ئه‌م
بونیاده‌ی مرۆڤ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی، واته ده‌قی (ئافراندن)، به‌و
واته‌یه‌ی كه له یه‌كه‌م چوار دێردا نووسیویه‌تی:
(سه‌ره‌تا رِووناكییه و كاتی یه‌كه‌میشه
هێشتا قورِبوون
لێوان
بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی شتانی گه‌ردوون ده‌خه‌ملاَن.)
5
كه‌واته: له رِێگه‌ی ئه‌م وێنه و واته‌یه‌ی سه‌ره‌وه تێده‌گه‌ین
كه شاعیر توانستێكی فره‌ی هه‌یه بۆ ئیشكردن له‌نێو شته گه‌وره و
بچووكه‌كان و ئاخنینیان له‌نێو شیعرییه‌تدا. لێره‌وه، ده‌یه‌وێ
مانیفێستی ئه‌مه بكا: زه‌وی، له سه‌ره‌تادا پارچه‌یه‌ك له رِووناكیی
بووه و پێكهاته‌كه‌یشی به‌شێكی فراوانی به‌ر قوورِ (سه‌ره‌تای بوون و
سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤ، وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی سروشتی) كه‌وتووه، ئه‌مه‌یش
ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م (پارچه قوورِ)انه شتگه‌لێكی دیكه و
پێداویستیگه‌لێكی دیكه ده‌خه‌مڵێنن به‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه ده‌كه‌ونه
بن ده‌ستیان. هه‌ر لێره‌یشه‌وه
ده‌توانین ئێست بكه‌ین و ئه‌مه بنووسین كه (واته) و (وێنه)ی ئه‌م
كۆپله چرِه له‌وێدا خۆیان هه‌ڵده‌گرنه‌وه كه چووه‌نه‌ته نێو
جه‌وهه‌ری مرۆڤه‌وه، ئیدی ده‌شێ بگه‌رِێینه‌وه كن ئه‌و بۆچوونه‌ی
(ئه‌حمه‌دی مه‌لا) كه‌وا له پێشه‌كییه كوردییه‌كه‌یدا له‌كنی
وه‌هایه كه لایه‌نێكی ئه‌م ده‌قانه تێكچرِژانێكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ
كه‌له‌پوور، به‌لاَم ئه‌م شیعره به شێوه‌یه‌ك تێكه‌لاَوی كه‌له‌پوور
بووه كه مومكین نییه به‌بێ گه‌رِانه‌وه بۆ ئه‌م چه‌مكه و رِامان
له پێكهاته‌كانی، بتوانین به قووڵیی له‌باره‌ی كۆپله‌كه‌وه بنووسین
و بپه‌یڤین. ئه‌گه‌رچی به‌شێك له واته‌ی ئه‌م كۆپله‌یه زوو ده‌ستگیر
ده‌بێت، به‌لاَم له هه‌مانكاتیشدا ده‌كرێ باس له‌مه بكه‌ین كه‌وا له
دواتردا ئاڵۆزییه‌ك به‌رِێوه‌یه. بۆ نموونه له هه‌مان قه‌سیده‌دا
ئه‌مه ده‌بینین:
(له‌وێنده‌رێ به ته‌نیا تووشی
گه‌ردوون هاتم
بێ‌وچان هه‌نسكی ده‌دا.)
6
كاتێك
به‌ره‌و رِووی وشه‌ی (له‌وێنده‌رێ) ده‌بینه‌وه، به جۆرێك له
جۆره‌كان رِامانێك په‌لكێشمان ده‌كا به‌ره‌و خۆی و ده‌بێ به قووڵیی
سه‌رنج له‌وه بده‌ین كه (واته)ی ئه‌م وشه‌یه له كوێدا به‌بێ
ده‌مامك یاخود به‌بێ ئاڵۆزیی ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه وه‌كوو له
سه‌ره‌وه‌یشدا ئاماژه‌مان پێ كرد: ئه‌م ده‌قه له ئاڵۆزییدا
هه‌ڵده‌قوڵێ، بۆیه ده‌شێ ته‌ئویلی كورد زمان هاوشێوه‌ی ته‌ئویلی
زمانه‌كانی دی نه‌بێ، به تایبه‌تی (یۆنان)یی، چونكه ئه‌م ده‌قه سه‌ر
به‌م زمانه‌یه.
وشه‌ی
(له‌وێنده‌رێ) ته‌عبیر له (سه‌ره‌تای بوونی مرۆ) ده‌كا، به‌م
واته‌یه‌ی كه شیعره‌كه‌یش ئێستی هه‌ره چرِی بۆ ئه‌م پنته كردووه و
له‌نێویدا وه‌كوو درێژبوونه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌مه‌وه
دێ كه شاعیر به كۆمه‌كی بیركردنه‌وه گه‌رِاوه‌ته‌وه كن ئه‌م
(سه‌ره‌تایه)، به‌ده‌ر له ئه‌مانه‌یش، ده‌شێ باس له‌مه‌یش بكه‌ین كه
شاعیر گه‌له‌ك به بچووكیی (گه‌ردوون) ده‌بینێ، یاخود له پێش چاوی
ئه‌ودا وه‌ها خۆی نمایان كردووه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی نارِۆشن
ده‌كه‌وێته‌وه بۆ ئێمه، ئه‌وه‌یه: (بۆچی هه‌نسك ده‌دا؟ بۆ كێ؟
پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌نسكدانه چیین؟)، ئه‌مانه چه‌ند پرسیارێكی گرنگ
و ساده‌ن كه‌وا له سه‌ره‌تاییتریندا به‌ره‌و خۆیان په‌لكێشمان ده‌كه‌ن
و به دوای (واته)كانی شیعرییه‌تی ئه‌م ده‌قه و كۆد و سیمبۆڵه‌كانیدا
ده‌مانگه‌رِێنن، به‌لاَم جوداواز له‌م رِوانینانه‌یش، ده‌شێ
تیشكه‌كه‌مان بگوازینه‌وه سه‌ر ئه‌مه‌ی كه "گه‌ردوون بۆیه هه‌نسك
ده‌دا"، چونكه بوونه‌وه‌رێكی دی ده‌یه‌وێ له‌نێویدا ئاماده‌گیی هه‌بێ
و قووڵ بچێته دووتوێی ژیانكردنه‌وه، ئه‌مه‌یش به جۆرێك له جۆره‌كان
(وێنه) و (واته)ی ده‌قه‌كه تا ئاستێك رِاڤه كه‌كا و ماندووبوونی
خوێنه‌ریش به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌با، به‌لاَم قه‌سیده‌كه هه‌مان
قه‌سیده‌یه.
كاتێك
ده‌گه‌ینه هه‌ندێك له دێره‌كانی قه‌سیده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م كۆشیعره،
واته: شیعری (ئافراندن)، دوو دێری ساده‌ی فره‌مه‌فهووم به‌كێشمان
ده‌كه‌ن به‌ره‌و (وێنه و واته) گه‌لی قووڵ، كه گه‌له‌ك جار به
شێوه‌یه‌كی ئێستێتیكییش ده‌نووسرێنه‌وه، وێده‌چێ هه‌ر ئه‌مه‌یش بێ كه
بووبێت به هۆی ئه‌مه‌ی جۆرێك له پارادۆكس له كۆشیعره‌كه‌دا به‌دیی
بكه‌ین (لێره‌دا مه‌به‌ستمان له ئاماده‌گیی ساده‌یییه، نه‌ك
چه‌ندباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو دێره)، چونكه، ئه‌گه‌ر بێتوو به
قووڵیی و خوداوازیی ته‌ماشایان بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه (وه‌كوو
پێشتریش ئاماژه‌م بۆ كردووه) زمانی ئه‌م قه‌سیدانه ئه‌وه‌نده‌ی
له‌گه‌ڵ ئاڵۆزیی یه‌كتریی ده‌گرنه‌وه، تا ئه‌م ئاسته ته‌با نیین
له‌گه‌ڵ ساده‌یی، ده‌شێ ئه‌مه‌یش وه‌كوو یه‌كێكی دیكه له‌و خالاَنه
حسێب بكه‌ین كه كۆده‌كانیان به ساناییی نابه‌وه:
(به كورتی،
گه‌ردوون ته‌نك و رِۆچوونیشی سه‌خت!)
7
لێره‌دا، شاعیر ئه‌مه‌ی مانبفێست كردووه كه ده‌شێ ئێمه به ساده‌یی
و ته‌نكیی له گه‌ردوون بنۆرِین، یاخود له هه‌ندێك حاڵه‌تدا وه‌ها خۆی
بنوێنێ، به‌لاَم رِۆچوون له‌م ته‌نكییه‌یش سه‌خته، ئه‌مه‌یش به هه‌ر
شێوه‌یه‌ك بێت ده‌مانگه‌رِێنێته‌وه كن فه‌لسه‌فه‌ی (واڵته‌ر بنیامین)،
به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م پیاوه‌یش ده‌یویست به شته بچووك و
په‌راوێزكراوه‌كان، ته‌عبیر له كێشه گه‌وره‌كان بكا و ئاكاره
كوشنده‌كانمان پێ پیشان بداته‌وه، دیاره ئه‌م دوو دێره‌یش له‌وێوه
كۆك ده‌كه‌ونه‌وه له‌گه‌ڵ بنیامین، كه‌وا وه‌ستانن له‌سه‌ر
كێشه‌یه‌گه‌لی بنچینه‌یی و هزریی و رِۆحیی، به واته‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ساكاریی ته‌ماشای ته‌نكایییه‌ك ده‌كه‌ن، وه‌هایان
دێته پێش چاو كه‌وا نێو ئه‌م ته‌نكاییه‌یش ته‌نكایی دیكه‌ی تێدایه،
بۆیه (ئیلیتیس ئۆدیسیوس) له رِێگه‌ی دوو دێره‌وه ئه‌م هه‌ڵه
بێئاگاییه‌مان بۆ رِاست ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش به لایه‌ك له‌مه‌وه دێ
كه‌وا له جه‌نگدا بووه له‌گه‌ڵ هه‌موو شته سه‌ڵته‌كان، له‌لایه‌كی
دیكه‌وه‌یش ئه‌مه‌مان بۆ به‌یان ده‌كا كه ئه‌وی بیرنه‌كاته‌وه
گه‌ردوونی وه‌كوو ئه‌وه‌ی هه‌یه دێته پێش چاو، به‌لاَم بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌یش كه‌وا پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئه‌قڵیه‌ت و بیره دۆگمایانه‌ن،
گه‌ردوون شتێكی دیكه‌یه و وه‌ها به‌رجه‌سته ده‌بێ كه‌وا له‌گه‌ڵ
ویستی ئه‌وان كه‌ساندا ته‌با بێته‌وه و له‌سه‌ر گومان پردێك
بدۆزنه‌وه بۆ دیالۆگی نێوان گه‌ردوون و مرۆڤ، هاوكاتیش، وێنه و
واته.
ئه‌نجام:
ئێمه له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا ویستوومانه ئه‌م كتێبه زێتر به
خوێنه‌ری كورد زمان بناسێنێن و ئێستگه‌لێكیش بكه‌ین له‌سه‌ر
لێكۆڵینه‌وه قووڵه‌كه‌ی (خاڤیه بورد)، له‌وێوه‌یش دیسان
بووه‌ستینه‌وه و هه‌ندێك رِسته‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه فه‌ره‌نسییه
رِاڤه بكه‌ین تا بتوانیین زیاتر شاره‌زا بین له پێگه‌ی شیعره‌كانی
(ئیلیتیس ئۆدیسیوس)، هاوكاتیش (به شێوه‌یه‌كی گشتی) هه‌ندێك خه‌سڵه‌ت
و تایبه‌تمه‌ندییه‌تیی ئه‌م كۆشیعره زێتر بكه‌ینه‌وه، به‌ده‌ر له
هه‌موو ئه‌مانه‌یش، تێرِِوانینگه‌لی خۆمان وه‌شاندووه له‌باره‌ی
یه‌كه‌م شیعری ئه‌م كۆ شیعره، واته: (ئافراندن)، ئه‌م
تێرِوانینانه‌یش ته‌نها له‌باره‌ی (وێنه و واته)وه خراونه‌ته رِوو،
چونكه شیعره‌كان هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ته گرنگانه‌ن كه ئیبداع
درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
په‌راوێزه‌كان:
1
دێرێك شیعری ئه‌م شاعیره‌یه (ئیلیتیس ئۆدیسیوس)،
وه‌رگێرِانی له فه‌ره‌نسییه‌وه (ئه‌حمه‌دی مه‌لا)، له چاپكراو و
وه‌شێنراوه‌كانی ده‌زگای ئاراس، زنجیره 172، ساڵی 2002، ل 95.
2ئه‌م
چوار وشه‌یه ئێمه دامانناون، ته‌نها بۆ جوانتر كردنی دوو دێره‌كه.
3
رِسته‌یه‌كی خاڤیه بورد- ه، به ده‌ستكارییه‌كی
كه‌مه‌وه، برِوانه په‌راوێزی یه‌كه‌م، ل 31.
4گۆڤاری
(رِامان)، ژماره (131)، ل 4، دێرێك شیعری (هه‌ندرێن)ه، له شیعری
(له ته‌وته‌می مامزه‌كانی قه‌ندیله‌وه)، به كه‌مێك ده‌ستكاریی،
كۆپله‌ی (یه‌كه‌م)، دێری شه‌شه‌م.
5برِوانه
په‌راوێزی یه‌كه‌م، شیعری (ئافراندن)، ل 40.
6برِوانه
په‌راوێزی یه‌كه‌م، ل 40.
7برِوانه
په‌راوێزی یه‌كه‌م، ل 56.