شۆپنهاوه‌ر و نيچه
هۆشه‌نگ شێخ
محه‌مه‌د
په‌يوه‌ندى شۆپنهاوه‌ر ونيچه له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكدا ده‌كرىَ باسى
لێوه بكرێت، يه‌كه‌ميان له لايه‌نى كاريگه‌ريى شۆپنهاوه‌ر
له‌سه‌ر نيچه، دووه‌ميان جيابوونه‌وه‌ى نيچه له شۆپنهاوه‌ر،
سێيه‌مييان چه‌مكى ئيراده له‌لايه‌ن شۆپنهاوه‌ر و نيچه.
چواره‌ميشييان جياوازى شۆپنهاوه‌ر و نيچه له پێشبه‌رييه‌كانييان
بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ ئيراده و ژياندا.
نيچه له ساڵى 1865 دا په‌رتووكى (جيهان وه‌ك ئيرداه و فكره)
ده‌خوێنێته‌وه،له‌باره‌ى ئه‌م كتێبه‌وه ده‌ڵێت:
(ئاوێنه‌يه‌ك بوو نه‌وه‌ك ته‌نيا وێنه‌ى
جيهان و ژيانم تێدا ديته‌وه،به‌ڵكو سرووشتى خودى خۆشم به
وێنه‌كێشراوى ديته‌وه، پێموايه شۆپنهاوه‌ر قسه‌ى له‌گه‌ڵ من
ده‌كردك هه‌ستم به خوێنگه‌رمييه‌كه‌ى ده‌كرد وام به‌خه‌ياڵدا هات
من له پێش خۆمدا له هه‌موو دێرێكدا ده‌يبينم و با‌نگم ده‌كا بۆ
ئه‌وه‌ى هه‌ستم ئينكارى بكه‌م و وه‌لاَمى بده‌مه‌وه) (1)
سه‌ره‌تاى كاريگه‌رى نيچه به فه‌لسه‌فه‌ى شۆپنهاوه‌ره‌وه
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ كاريگه‌بوونى به ديۆنيسۆس خواوه‌ندى يۆنانى،
كه نيچه له‌سه‌ره‌تاى ژيانيدا كه‌وته بن كاريگه‌رى ئه‌و
خواوه‌نده و هه‌ر بۆيه‌شه هه‌وڵيدا له گيانى ئه‌و خوايه بگات
به خوێندنه‌وه‌ى شارستانييه‌تى يۆنانى و شێوازى ئه‌و خواوه‌نده
كه له فه‌يله‌سوفه‌كانى به‌ر له سوكرات به‌رجه‌سته ببوو،
ئه‌وانه‌ى له چه‌رخى تراژيدياى هه‌قيقى يۆنانيدا ژيابوون و
به‌رهه‌مه‌كه‌شيان به جوانترين وێنه له تراژيديادا ده‌ركه‌وت.
بۆيه كه‌وته لێكۆڵينه‌وه له فيلۆلۆژياى يۆنانى كۆن به
تايبه‌تيش ئه‌ده‌ب و زمان و هونه‌رو شوێنه‌وار و هزريش به
شێوه‌يه‌كى گشتى. بۆئه‌وه‌ى بتوانێت بگاته ناخى روحى ديۆنيسۆسى و
روانينى ديۆنيسيسيانه بۆ ژيان. ئه‌م روانينه نيچه‌ى گه‌يانده
شۆپنهاوه‌ر. (2)
شۆپنهاوه‌ر به باسه‌كانى سه‌باره‌ت به ره‌شبينى و ئازاره‌كانى
ژيان و قوڵبوونه‌وه تێياندا و به تايبه‌تيش (ئيراده‌ى ژيان)
كاريگه‌ى قوڵيان له‌سه‌ر نيچه به جێهێشت. هه‌ر بۆيه‌شه نيچه
كه‌وته بن كاريگه‌رى ميوزيكى ڤاگنه‌ريش چونكه شۆپنهاوه‌ر واى
ده‌ديت كه ميوزيكى ڤاگنه‌ر به‌جێهێنانى فه‌لسه‌فه‌ى شۆپنهاوه‌ره
له ميۆزيك به‌تايبه‌تى و هونه‌ر به گشتى. چونكه ميۆزيك
ده‌توانىَ به‌رجه‌سته‌ى
ئيراده‌ى ژيان بكات كه ئيراده‌ى هه‌بوونه.وێنه‌كردنى هه‌ڵچوون و
داچوون و سێبه‌ر و ئارامى
و دژبه‌رييه‌كان
و باره ناله‌باره‌كانى ژيان و نه‌زعه‌كانييه‌تى به‌و دارووخان و
ئاواكردنه‌وه. ميۆزيك
به زمانى خۆى ده‌ربرِينێكى راستگۆيانه له ئيراده‌ى ژيان ده‌كات
له ته‌واوى گه‌وهه‌ريدا، ده‌ربرِين له ته‌واوى ئازار و ته‌واوى
خۆشى ده‌كات له جه‌وهه‌ر و سرووشتى خۆيان‌دا.(3)
نيچه‌ش سه‌ره‌تا ڤاگنه‌رى وه‌ك كورِى ديۆنيسۆسى خواوه‌ند
ديته‌وه.روحى ديۆنيسۆس بوو، بۆيه نيچه له گوێگرتنى له ڤاگنه‌ر
هه‌ستى به چێژى سه‌رخۆشييانه‌ى ديۆنيسۆس ده‌كرد. له‌و ميۆزيكه‌دا
ئه‌و رزگاييه‌ى ديته‌وه كه شۆپنهاوه‌ر داواى ده‌كرد ميۆزيك
به‌جێى بگه‌يه‌نىَ.
لێره‌دا پێش ئه‌وه‌ى زياتر رووبچينه ناو په‌يوه‌ندى نيچه و
شۆپنهاوه‌ر كورته‌يه‌ك له‌سه‌ر ديۆنيسۆس پێشكه‌ش ده‌كه‌ين:
ديۆنيسۆس:
Dionysos
ديۆنيسۆس خواوه‌ندى شه‌رِاب و سه‌رخۆشييه له ميتۆلۆژياى
يۆنانيدا، كورِى زيۆسى خواوه‌نده، هه‌م له‌دايكبوونى و هه‌م ژيانى
جێگه‌ى سه‌رنجه، چونكه ديۆنيسۆس به‌رهه‌مى خواوه‌ند و مرۆڤێكه،
به‌وه‌ى له زيۆسى خواوه‌ند و سێمێلىَ كه ژن بووه له دايكبووه.
بۆيه ديۆنيزۆس له باوكى بووه نه‌وه‌ك له دايكى. زيۆس ديۆنيسۆس
له زگى ده‌هێنێته ده‌ر و بۆماوه‌ى سىَ مانگ له رانه‌كانى
هه‌ڵيده‌گرێت.بۆ ئه‌وه‌ى له‌دايكبوونه‌كه‌ى به شێوه‌يه‌كى ته‌واو
بێت. له دايكبوونى ديۆنيسۆس ده‌بێته هۆى تورِه‌بوونى (هيرا)ى
خواوه‌ندى ژنى زيۆس. بۆيه زيۆس ديۆنسيۆس ده‌كاته كچ و راده‌ستى
(ئاتاماس و ئينۆ)ى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌خێوى بكه‌ن. به‌ڵام هيرِا
وازى لێنه‌هێنا و ئاتاماس و ئينۆى شێت كردن، بۆيه زيۆس ديۆنيسۆسى
كرده
(جدى) بۆ ئه‌وه‌ى له هيراى بشارێته‌وه. له‌وێش هه‌ندىَ په‌رى
چاودێرييان كرد.
كاتێك زيۆس گه‌يشته ته‌مه‌نى باڵقى، به‌هۆى نه‌فره‌ته‌كانى
هيراوه شێت بوو به جيهاندا وه‌ربوو. چووبايه هه‌ر شوێنێك خه‌ڵكى
فێره چاندنى ترىَ و دروستكردنى
شه‌رِاب ده‌كرد. كاروانه تراژيدييه‌كانى ديۆنيسۆس به‌رده‌وامبوو
له نێوان ميسر و سوريا و يۆنان و ترا‌س.دواى ئه‌وه‌ى له شێتى
رزگارى بوو و فێرى رێساكانى خواوه‌ند سيبێل بوو ويستى چاندنى ترىَ
و دوستكردنى شه‌رِاب بخاته ناو رێساكانييه‌وه. به‌ڵام شا ليكۆرگ
فه‌رمانده‌ى ناوچه‌ى ترا‌س به‌رهه‌ڵستى كرد و باخانييه‌كان يان
باخوسييه‌كان (ياوه‌رانى ديۆنيسۆس)ى به‌ندكردن.ديۆنيسۆس هه‌ڵدێته
لاى سيتس(Thetis)
دواى ئه‌وه ديۆنيسۆس ده‌توانێت باخوسييه‌كان ر زگار
بكات و ليكۆرگيش شێت بكات و خاكى تراسيش وشك ده‌كات.
ئنجا ديۆنيسۆس رێساكانى به‌هه‌موو ولاَتێكدا بلاَوده‌كاته‌وه كه
پيايدا تێپه‌رِ ده‌بێت، ولاَتانى حه‌وزى ده‌رياى سپى ناوه‌رِاست
رێساكانى
په‌يرِه‌و ده‌كه‌ن.دواى ئه‌وه ديۆنيسۆس له‌گه‌ڵ باخوسييه‌كان
رووده‌كاته هند. له‌و ولاَتانه‌دا هێزێكى زۆر نيشان ده‌دات، زۆر
له ميلله‌تان ده‌چنه سه‌ر دينه‌كه‌ى. دواى ديۆنيسۆس
ده‌گه‌رِێته‌وه ئۆڵمپ و له‌لايه‌ن خواوه‌نده‌وه پێشوازى
لێده‌كرێت و مافه‌كانى به ته‌واوى وه‌رده‌گرێته‌وه. سێمێلێى
دايكى له قولاَيى دۆزه‌خ ده‌رده‌هێنێت و به‌رزى ده‌كاته‌وه بۆ
كه‌شكه‌لانى ئاسمان.
رێساكانى ديۆنيسۆس له هه‌موو ولاَتانى يۆناندا بلاَوده‌بێته‌وه،
ناوى ده‌بێته هێمايه‌ك بۆ هێزى كارا كه له دنكه ترىَ
و هه‌موو رووه‌كێكدا هه‌يه. هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا ده‌بێته
خواوه‌ندى باخچه و دارستانه‌كان.هه‌روه‌ها خواوه‌ندى ئاو وه‌ك
ره‌گه‌زێكى شل و سه‌رچاوه‌ى يه‌كه‌مينى ژيان.ناوى ديۆنيسۆس بووه
هێماى ژيانى خۆشنوودى، ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ى باخوسييه‌كان به
گۆرانييه‌وه ده‌يانگێرِان رۆمانييه‌كان ناوى باخوسيان له
ديۆنيسۆس نا. له‌مه‌ش گرنگتر يۆنانييه‌كان ديۆنيسۆسيان به خواى
پارێزگارى هونه‌ره جوانه‌كان دانا. به‌تايبه‌تيش تراژيديا و
كۆميديا كه له ئاهه‌نگه‌كانى ديۆنيسۆس كه باخوسييه‌كان
ده‌يانگێرِان په‌يداببوون.
ديۆنيسۆس ئه‌م خواوه‌نده ده‌ركراوه‌ى
كه به شێتى به جيهانه‌وه وه‌رببوو، خه‌ڵكى فێرده‌كرد به
دروستكردنى
شه‌رِاب پارێزگارى له ژيان بكه‌ن.وێنه‌ى ديۆنيسۆس له كاره
هونه‌رييه‌كاندا وه‌ك خواوه‌ندێكى گه‌نج كه ده‌سته‌گوڵێكى له
دارمێو و وشيه ترىَ له‌سه‌ر
وێنه‌كراوه.
له‌و كاته‌ى كه ديۆنيسۆس بچووك بوو و به جيهاندا وه‌رببوو،
خواوه‌نده‌كانى يۆنان ببوونه بوونه‌وه‌رى عاقڵ و ماقوڵ. قبوڵيان
نه‌بوو شه‌وبێدارى بگێرِن. نه‌سغى ژيانييان ره‌ت ده‌كرده‌وه.به‌م
شێوه‌يه‌ش ئيندفاعى زيندوويان كوشت.
ديۆنيسۆس خواى ده‌ركراو پێچه‌وانه‌ى هه‌موو خواوه‌نده‌كان بوو،
ره‌مزى شێتى و ناعه‌قڵ بوو، هێماى شه‌رِاب و سه‌رخۆشى و هه‌ر شتێك
بوو كه عه‌قڵ و عه‌قلاَنييه‌تى نه‌ده‌هێشت. بۆيه ديۆنيسۆس يۆنان
به‌جێدێڵێت بۆ ئه‌وه‌ى ململانێى سسته‌مه‌كانى عه‌قڵ بكات و ئه‌و
ميلله‌تانه رزگار بكات كه ئه‌و به‌هايانه هه‌ڵده‌گرن كه
خزمه‌تى ژيان ناكه‌ن. ديۆنيسۆس خوايه‌كه له لايه‌ن
خواوه‌نده‌كانى ئه‌قڵه‌وه دانى پێدانه‌نراوه.
چونكه ئه‌و ره‌مزى شێتى و ملهورِييه. ره‌مزى رووچوونى به‌ها
باوه‌كان و مسالييه‌كانه.ره‌مزه بۆ ئيندفاعى زيندوو و چالاك.
به‌كورتى ئه‌و ره‌مزى ژيانه.(4)
ئه‌مه ديۆنيسۆسى يۆنانييه‌كان بوو، خواوه‌ندێك سه‌ره‌تاى ژيانى
تراژيديا و ئێش و ئازار بوو، ديۆنيسۆس وێنه‌ى پاڵه‌وانێكه له نێو
ئازاره‌كانيدا
خه‌بات ده‌كات تا خودى خۆى ده‌سه‌لمێنىَ و په‌يامه‌كه‌ى
ده‌گه‌ينىَ.
كه دواتر نيچه دێت و وه‌ك ره‌مزێك بۆ ئيراده‌ى ژيان و هه‌ڵگرى
به‌هايه‌كى دژ به ئه‌قلاَنييه‌تى رۆژئاوا ته‌ماشاى ده‌كات و
له‌ويشه‌وه ره‌خنه له‌و ئه‌قلاَنييه‌ت و گيانه زانستييه
ده‌گرێت كه له‌گه‌ڵ سوكرات و ئه‌فلاتۆن ده‌ست پێده‌كات و دواتريش
مه‌سيحييه‌ت له چاخه‌كانى ناويندا ئه‌خلاقێكى كۆيلايه‌تييانه‌ى
پىَ داده‌مه‌زرێنێت.
گيانى ديۆنيسيانه له به‌رامبه‌ر گيانى زانست و ئه‌قلانييه‌تدا
له لاى نيچه له به‌رامبه‌ر يه‌كدى ده‌وه‌ستنه‌وه، گيانى زانستى
كه نيچه سوكرات به دامه‌زرێنه‌رى ده‌زانێت و ده‌ڵىَ :
( گيانى زانستى له رۆژانى سوكراته‌وه
سه‌ريهه‌ڵدا، كه خۆى له زانينى سرووشت و هه‌قيقه‌ته‌كانى
ده‌بينێته‌وه.كه زانينيش له خۆي‌دا هه‌ڵگرى خه‌لاسى
گه‌ردوونييه) (5).
سوكرات كه فه‌يله‌سوفێك بوو هه‌وڵى زانينى ئه‌دا و لاى ئه‌و زانين
چاكه‌كارى بوو، بۆ زانينيش پشتى به به‌كارهێنانى عه‌قڵ و
دايه‌لۆگ و به‌ڵگه‌ى لۆژيكى و عه‌قلاَنى ده‌به‌ست بۆ سه‌لماندنى
راستى. بۆيه‌شه سه‌ير نيه كه سوكرات گومانى له به‌هاى هونه‌رو
تراژيديا هه‌بووبێت به‌وه‌ى كه هونه‌ر پشت به لێكدانه‌وه‌ى ئه‌قڵ
و به‌لگه‌ى لۆژيكى و مه‌رجه هۆكارييه‌كان نابه‌ستێت. دياريشه
ئه‌م بۆچوونه لاى ئه‌فلاتۆنيش راشكاوانه ده‌بينرێت و
شاعيره‌كانيش له كۆماره‌كه‌ى ئه‌فلاتۆندا جێگه‌يان نابێته‌وه،
چونكه شعر پشت به هه‌ست ده‌به‌ستێت و ته‌نيا شێوه‌ى ديارى
شته‌كان نيشان ده‌دات و شتێكى بێكه‌ڵكه.
كاريگه‌ى سوكرات ته‌نيا له‌سه‌ر ئه‌فلاتون نه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر
شاعيرێكى گه‌وره‌ى وه‌ك (ئۆرپيد)
يش ره‌نگيدايه‌وه. چونكه ئه‌ويش پێشبه‌رييه‌كانى
سوكراتى وه‌رگرتن
و لاى ئه‌ويش هه‌موو شتێك پێويسته ئاگامه‌ند بێت بۆ ئه‌وه‌ى جوان
بێت. به‌مه‌ش ئورپيد وه‌ك نيچه ده‌ڵێت شوێنهه‌ڵگرى شه‌يتانى
سوكرات بوو.(6). چونكه جوانى جوانى لاى ئۆرپيد له‌سه‌ر بنه‌ماى
ئه‌قڵ و رێكخستن و بوويه‌رى رۆژانه‌دا داده‌مه‌زرێت. كه له
كاره‌كانى ئۆرپيدا ره‌نگيان دايه‌وه.له شعره تراژيدياكانيشيدا
بينه‌رى به‌رزكرده‌وه
سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ.بۆيه بينه‌ر كورسييه‌كانى
جێده‌هێشت به‌ره‌و ته‌خته‌ى شانۆ. به‌م شێوه‌يه وه‌كچۆن سوكرات
فه‌لسه‌فه‌ى له ئاسمانه‌وه دابه‌زانده زه‌وى. ئۆرپيديش
تراژيدياى له ئاسمانه‌وه داگرته زه‌وى. تراژيدياش لاى ئۆرپيد
وايلێهات بايه‌خ به مرۆڤى ئاسايى بدات و له‌سه‌ر خه‌مه
رۆژانه‌ييه‌كان و ئاريشه سياسى و كۆمه‌لاَيه‌تييه‌كان بنووسێت.(7)
ئۆرپيد به پێچه‌وانه‌ى ئه‌سخيلۆس و سۆفۆكليس، بينه‌ره‌كانى كردنه
دادوه‌ر و مامۆستا بۆ ئه‌وه‌ى برِيار له‌سه‌ر كاره
هونه‌رييه‌كانييان بده‌ن. بۆيه ناچاربوو له‌و شتانه بگه‌رِىَ كه
بينه‌ر رازى ده‌كات و ئاره‌زووه‌كانييان تێر ده‌كات له‌سه‌ر
ته‌خته‌ى شانۆدا. بۆيه نيچه ده‌ڵىَ :بينه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆرپيددا
،له ژيانى رۆژانه‌ييدا بووه مرۆڤێكى مشه‌خۆر له‌سه‌ر ته‌خته‌ى
شانۆدا) (8)
به‌م شێوه‌يه گيانى زانستى له لاى سوكراتدا بووه گيانى ئه‌و
كه‌سه‌ى باوه‌رِى به سه‌روه‌ركردنى ئه‌قڵ و لۆژيك و دايه‌لۆگ
هه‌يه و گه‌شبينه به زانست و گه‌يشتنه هه‌قيقه‌ت و چاكه‌كارى و
به‌خته‌وه‌رى. روحى زانستى دڵنيايه كه نه‌ك هه‌ر ده‌گاته
بنه‌چه‌ى زينده‌وه‌ره‌كان بۆ ته‌نيا ناسينى، به‌ڵكو بۆ
راستكردنه‌وه‌شى.
به‌م شێوه‌يه ئه‌م گيانه زانستييه كه رێزى هونه‌ر و شعر ناگرێت
و غه‌ريزه نه‌فى ده‌كاته‌وه. كه غه‌ريزه‌ش له لاى نيچه‌دا
جه‌سته‌يه. جه‌سته‌ش هێزێكى چالاك و بزۆزه به‌ره‌و ناديار.
جه‌سته له لاى نيچه ئيراده‌ى ژيانه.يان ژيان خۆيه‌تى. له
كاتێكدا له لاى سوكراتدا غه‌ريزه ده‌بێته ره‌خنه و ئاگاييش
داهێنان، له كاتێكدا نيچه رێك پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌بينێت. له‌م
ديده‌وه سوكرات و گيانى زانستى ده‌بنه نه‌فيكردنى ژيان. ئه‌م
گيانه زانستييه فێڵ و ره‌زاله‌تێكه كارى غه‌ريزه و فراوانى
ژيان ده‌شارێته‌وه. غه‌ريزه له زانست و لۆژيك و دايه‌لۆگ و
قسه‌ى تيۆرى گه‌وره‌تره. له ئاگايى و عه‌قڵيش مه‌زنتره.گيانى
زانستى(ترسانه له ره‌شبينى و رێگه‌يه‌كى هه‌لاَتنه لێى)(9)
گيانى ديۆنيسۆسى كه سه‌رچاوه‌ى تراژيديايه، به‌وه‌ى ديۆنيسۆس
پاڵه‌وانى سه‌ره‌كى ئاهه‌نگه‌كانه و سرووتى ئاهه‌نگه‌كانيش له
ده‌ورى ئه‌و ده‌سورِێنه‌وه.
نيچه وه‌ك عه‌بدولره‌حمان به‌ده‌وى ده‌ڵىَ له سىَ روانگه‌وه
هێرِشى ئه‌قڵ ده‌كات:
يه‌كه‌ميان: مه‌نتق يان لۆژيك وه‌همێكى مه‌به‌ستداره، بنه‌ماكانى
بير ( شت، جه‌وهه‌ر،خود، بابه‌ت، هۆكار و مه‌به‌ست و هتد...)
ته‌نيا چه‌ند وه‌همێكى پێويستن بۆ ژيان،سوودمه‌ند و
مه‌فابه‌خشن،كه‌ره‌سته‌يه‌كن
بۆ خاوه‌نداريه‌تى و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن. ئه‌قڵ ده‌بينىَ كه
پێويستى پێيانه بۆ ئه‌وه‌ى بير بكاته‌وه، بۆيه دايان ده‌هێنىَ و
له‌سه‌ر جيهان و هه‌بوونى هه‌قيقيدا ده‌يانسه‌پێنىَ.
له لاى نيچه‌دا هه‌بوون گۆرِانێكى به‌رده‌وامه و سه‌يروره‌يه‌كى
هه‌ميشه‌ييه، ئه‌قڵيش ته‌نيا وه‌سيله‌يه‌كه بۆ ژيان و ناتوانێت
هه‌بوونى هه‌قيقى يان هه‌قيقه‌ت بناسێت، به‌ماناى ئه‌وه‌ى
سه‌يروره‌ى به‌رده‌وام بناسێت. ( ئه‌قڵ وا دانه‌مه‌زراوه بۆ
ئه‌وه‌ى د‌رك به سه‌يروره‌ت بكات به‌ڵكو به‌ره‌و دياركردنى
جێگيربوونى گشتى ده‌رِوات) سه‌يروره پێچه‌وانه‌ى ئه‌قڵه ، ئه‌قڵ
و سه‌يره‌وه‌ت يه‌كترى نه‌فيده‌كه‌نه‌وه.
دووه‌ميان: نيچه ده‌ڵىَ مرۆڤ له ژيانيدا پێويستى به ئه‌قڵ نيه،
ئه‌قڵ مه‌ترسيداره و مومكين نيه، ( چونكه ناماقوڵييه‌تى شتێك
له شته‌كان هه‌نجه‌تێك نيه دژى هه‌بوونى، به‌ڵكو راستتر ئه‌وه
مه‌رجێكه بۆ هه‌بوونى ئه‌و شته)چونكه هه‌بوون سه‌يروره‌يه،
كه‌واته هه‌قيقه‌تى هه‌بوون جه‌وهه‌ره‌كه‌يه‌تى و له‌گه‌ڵ ئه‌قڵ
پێچه‌وانه‌يه و له‌گه‌ڵ مه‌عريفه‌ى ئه‌قڵيش دژ دێته‌وه. نيچه
گووتويه‌تى( ئه‌و شته‌ى ده‌توانرێت له رێى ئه‌قڵه‌وه وێناى
بكرێت، ده‌بێت وه‌هم بێت و هه‌قيقه‌تى نه‌بێت)
ئه‌قڵ مه‌ترسيداريشه چونكه ئيديعاى مه‌عريفه‌ى هه‌موو شتێك و
درككردنى هه‌موو شتێك ده‌كات.ئه‌گه‌ر وابوايه ئه‌وه مرۆڤ
نه‌يده‌توانى بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ بژى ( ئه‌گه‌ر مرۆڤايه‌تى به پێى
ئه‌قڵ به‌رِێوه‌چووبا واته له‌سه‌ر بنه‌ماى (هزره‌كانى) و
(زانينى) ئه‌وه له‌مێژ بوو له‌ناوى بردبوو) چونكه له رێى
ئه‌قڵدا ته‌نيا شتێكى كه‌مى زانيوه كه به ره‌هايى به‌شى هه‌موو
ژيان ناكات.
هه‌روه‌ها مومكنيش نيه، چونكه ئه‌قڵ ته‌نيا يه‌ك نيه، زۆر ئه‌قڵ
هه‌ن كه جياوازن. لێره‌دايه كه بۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به شتێك
جياواز ده‌بن و ئاڵۆز ده‌بن. بۆيه مه‌وداى ئه‌وه نيه به
شێويه‌كى (ره‌ها و گشتگير باس له ئه‌قڵ بكه‌ين)
سێه‌ميشيان: نيچه ئينكارى ئه‌و وه‌همه ده‌كات كه
فه‌يله‌سوفه‌كان به‌دوايدا
رۆيشتوون
كاتێك پێيانوابوو ئه‌قڵێكى گشتى هه‌يه حوكمى گه‌ردوون ده‌كات و
باڵى به‌سه‌ردا كێشاوه. كه هه‌موو ديارده‌كان و رووداوه‌كانى
ماقوڵ ده‌كات ( ئه‌و تاكه ئه‌قڵه‌ى ده‌يناسين ئه‌و ئه‌قڵه
كه‌مه‌يه كه له مرۆڤدا
هه‌يه) ئه‌قڵ شتێكى كه‌م وێنه‌يه له هه‌بووندا، زۆربه‌ى
شته‌كانى ژيان بىَ ئه‌قڵ به‌رِێوه‌ده‌چن. هه‌تا ئه‌قڵى ئێمه‌ش، كه
ته‌نيا ئه‌قڵێكه ده‌يناسين ئه‌قڵێكى بێگه‌رد نيه. بۆيه ئه‌و
فه‌يله‌سوفانه خه‌ياڵپلاَون كه وێناى هه‌بوون له‌سه‌ر شێوه‌ى
ئه‌قڵێكى ره‌ها ده‌كه‌ن.)
بۆيه نيچه هێرِشى كرده سه‌ر هه‌موو ئه‌و فه‌يله‌سوفانه‌ى
برِوايان به هه‌بوونى جێ‌گير هه‌بوو نه‌وه‌ك به سه‌يروره.كاتێك
پارمه‌نيدس گووتى (مرۆڤ ناتوانێت شتێك به ئه‌قڵى وێنا بكات كه
نه‌بێت) نيچه وه‌لاَمى ده‌داته‌وه و ده‌ڵىَ: (ئه‌وه‌ى به
ئه‌قڵه‌وه وێناى ده‌كرىَ ده‌بێت وه‌همێك بێت هه‌قيقه‌تى نه‌بێت)
هه‌روه‌ها نيچه هێرِش ده‌كاته سه‌ر سوكرات و پێى وايه ئه‌و
يه‌كه‌م كه‌سه ئه‌قڵى پيرۆز كردووه و داواى په‌رستنى كردووه. تا
پێى وابوو كه ته‌نيا ئه‌قڵ يان مه‌عريفه ده‌توانێت مرۆڤ بكاته
خێر. چاكه‌كارى له لاى ئه‌و له‌سه‌ر مه‌عريفه داده‌مه‌زرىَ.
بۆيه نيچه پێى وايه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى يۆنانى له
سوكراته‌وه ده‌ست پێده‌كات. فه‌لسه‌فه‌ى سوكرات و خوێندكاره‌كانى
فه‌لسه‌فه‌ى رۆچوونه.
له لاى نيچه‌دا له پاڵ جيهانى ديارده‌كان جيهانێكى ديكه هه‌يه
كه جيهانى هه‌قيقه‌ته‌كانه. كه جيهانى درككراوى ئێمه‌يه.
ئه‌مه‌ش وه‌ك جياوازكارييه‌كه‌ى كانته له نێوان ديارده‌ى شته‌كان
و شته‌كان له خۆيان‌دا. يان جيهانى وێنه‌كان و رووناكى وێنه‌كان
له لايه‌ن ئه‌فلاتوندا.(10) وه‌ك له شوێنێكى ديكه‌شدا باسمان كرد
له لاى شۆپنهاوه‌ريشه‌وه جيهان دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر دوو به‌ش
جيهانى نواندنه‌كان و جيهانى ئيراده.
شۆپنهاوه‌ر گووتى كه جيهان ئيراده‌يه، جه‌وهه‌رى هه‌بوون
ئيراده‌يه.كاتێكيش ئيراده شتێك بوو هه‌ميشه مرۆڤى پاڵ ده‌دا و
به‌رده‌وام ئاره‌زووى نوێى پێده‌به‌خشى، كاتێكيش ئيراده هه‌موو
شتێك بوو له هه‌بوون و له‌ده‌ره‌وه‌شى شتێك نه‌بوو. ئه‌وه
هه‌ميشه به تێربوون و رازيبوون ده‌مێنێته‌وه چونكه ناتوانێت
شتێك له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆي‌دا بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاره‌زووه‌كانى
تێر بكات و شه‌هوه‌ته‌كانى رازى بكات. بۆيه ئيراده هه‌ميشه به
برسى و نارازى ده‌مێنێته‌وه. خۆشى له ژێر ده‌مامكه زۆر‌و
دياره‌كانى ژياندا ده‌بينێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه هه‌بوون چ
ئامانجێكى نيه. ئامانجى زانستيش بۆ ئه‌مه له‌ناوبردنى ئيراده‌ى
ژيانه، واته فه‌نابوون. كه‌واته ئيراده‌ى ژيان شتێكه ده‌بوايه
نه‌بوايه.
شۆپنهاوه‌ر كه ده‌ڵىَ ئيراده جه‌وهه‌رى هه‌بوونه، جه‌وهه‌رى
ژيانه.دواى ئه‌وه ويستى له ده‌ره‌وه‌ى ژياندا ئامانجێكى بۆ
بدۆزێته‌وه. كاتێكيش هيچى نه‌دۆزييه‌وه، چونكه ئيراده هه‌موو
شتێكه. نه‌فره‌تى له ژيان كرد و ئومێده‌وار بوو گه‌ردوون لێى
خه‌لاس بێت. هه‌ڵه‌ى شۆپنهاوه‌ر لێره‌بوو كاتێك له ده‌ره‌وه‌ى
ژياندا داواى ئامانجێكى بۆ كرد. له كاتێكدا ژيان هيچ ئامانجێكى
نيه ته‌نيا خۆى نه‌بێت.(11) دواتر ده‌بينين له‌لاى نيچه‌دا جيهانى
ديارده‌كان و جيهانى هه‌قيقه‌ته‌كان هه‌ردووكيان له ناو
ده‌برێن،به‌وه‌ى هه‌بوون جگه له ژيان هيچى ديكه نيه، ژيانيش
ته‌نيا ئيراده‌يه. ئه‌م ئيراده‌يه‌ش ته‌نيا ئيراده‌ى هێزه.
ئيراده‌ى ژيان له لاى شۆپنهاوه‌ردا
بريتييه له ئينديفاعى كوێرانه‌ى مرۆڤ به‌ره‌و ژيان، نه‌وه‌ك
ئينديفاعێكى عاقلاَنه. ئيراده‌ش له لاى شۆپنهاوه‌ردا ته‌نيا
كاره مه‌به‌ستداره‌كانى مرۆڤ نين به‌ڵكو عادات و غه‌ريزه‌كان و
مه‌يل و ئينديفاعه جۆراوجۆره‌كانيشيه‌تى.ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌يه
كه ئيراده له كاروانى خۆي‌دا راوێژ به ئه‌قڵ ناكات. (12) له
لاى شۆبنهاوه‌ردا له پشت ئه‌قڵى ئاگاوه ئيراده‌يه‌كى هه‌ستى و
نه‌ستى هه‌يه، كه هێزێكى زيندوو و چالاك و ئه‌كتيڤه.
رێبه‌رايه‌تى مرۆڤ ده‌كات بۆ ژيان. كاتێكيش ئێمه شتێكمان ده‌وێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌نيه كه هۆكارمان هه‌يه بۆ ويستنى ئه‌و شته،
به‌ڵكو ئێمه ئه‌و شته‌مان ده‌وێت بۆيه هۆكارى بۆ ئه‌خوڵقێنين.
لێره‌دا شۆپنهاوه‌ر مرۆڤ به ئاژه‌ڵى ميتافيزيكى وه‌سف ده‌كات،
چونكه ئاژه‌ڵه‌كانى تر بىَ ميتافيزيك ئاره‌زوو ده‌كه‌ن. كه‌چى
مرۆڤ به‌رژه‌وه‌ندى و ئاره‌زووه تايبه‌تييه‌كانى به‌ره‌و
پێشه‌وه ده‌يبه‌ن. بۆيه‌شه شۆبهاوه‌ر ده‌ڵىَ وادياره كه مرۆڤ
به‌رو پێشه‌وه په‌لكێش ده‌كرێت به‌ڵام له هه‌قيقه‌تدا وانيه
به‌ڵكو مرۆڤ له پشته‌وه پاڵى پێوه‌ده‌نرێت. ئه‌قڵيش ته‌نيا له
خزمه‌تى ئيراده‌دايه، هه‌تا جه‌سته‌ش به‌رهه‌مى ئيراده‌يه،
به‌ڵكو جه‌سته به‌رجه‌سته‌كردنى ئيراده‌يه. بۆيه‌شه جه‌سته
وه‌لاَمده‌ره‌وه‌ى ئاره‌زووه سه‌ره‌كييه‌كانى ئيراده‌يه.ئيراده
پێويستى به خۆراك نيه و وه‌ك ئه‌قڵيش ماندوو نابێت،ئيراده به
گوێره‌ى سرووشتى ره‌سه‌نى خۆى كارده‌كات، بىَ ئه‌وه‌ى شتێك
له‌ده‌ره‌وه بێزارى بكات، زوك ئه‌قڵ نيه كه له‌رێى چالاكى
ئاوه‌زدا و ئه‌و كاركردنه‌ى ماريفه ده‌يكات ماندووى بكات، بۆيه
له كاتى نووستنيشدا هێزى ئيراده به‌ره‌و پارێزگاريكردنى جه‌سته
و چاكتركردنى كارده‌كات. بۆيه له خه‌وتندا چاره‌سه‌رى بۆ هه‌موو
ته‌نگژه‌كانى ژيان ده‌دۆزينه‌وه. ژيانيش خه‌باته له دژى
نووستندا. سه‌ره‌تا به‌سه‌ريدا سه‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام له دواتردا
نا، نووستن پارچه‌يه‌كه له مردن وه‌ريده‌گرين بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و
به‌شه ژيانه‌ى پىَ بپارێزين كه له رۆژدا خه‌رجمان كردووه.(13)
ئيرداه لاى شۆپنهاوه‌ر جه‌وهه‌رى باتنى و گه‌وره‌ترين نهێنى
هه‌بوونه. هه‌بوونيش به‌رجه‌سته‌كردنى بابه‌تييانه‌ى ئيراده‌يه.
جيهان وه‌ك نواندن وه‌همه، چونكه بريتييه له كۆمه‌ڵێك ديارده‌ى
نه‌برِاوه كه له ده‌ره‌وه‌دا هيچ هه‌قيقه‌تێكيان نيه، به‌ڵكو
هه‌موو هه‌بوونى خۆيان له خوده‌وه وه‌رده‌گرن و كاتێك
ده‌نوێنرێن. ئه‌گه‌ر له هه‌بوون رابمێنين چى ده‌بينين؟ ئيندفاعێك
بۆ هه‌بوون. و پاڵپێوه‌نانێك بۆ مانه‌وه.زينده‌وه‌ره‌كان به
دڵگه‌رمييه‌وه ده‌يانه‌وىَ ژيان بكه‌ن، ده‌ربرِين له هه‌ستى ژيان
ده‌كه‌ن. هه‌مووشيان له ناو يه‌ك شه‌پۆڵدا رێده‌كه‌ن كه ئه‌ويش
رێگه‌ى ژيانه.يه‌ك پاڵنه‌رييان هه‌يه كه ئه‌ويش پاڵنه‌رى
ژيانه. ئه‌وان ته‌نيا يه‌ك ئيراده به‌رحه‌سته ده‌كه‌ن كه
ئه‌ويش ئيراده‌ى ژيانه. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر زۆر شكل و شه‌مايلى
هه‌بێت يان چه‌ند زمانێكى هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه ئيراده‌ى ژيانه
ده‌ربرِين له خۆى ده‌كات.
له سرووشتدا هێزه سرووشتييه‌كان ده‌ربرِين له ئيراده‌ى
بابه‌تييانه ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن كرداره‌كانى مرۆڤيش ده‌ربرِين له
ئيراده‌ى ده‌كه‌ن يان شێوه‌ى ئيراده‌ن له مرۆڤدا.(14) ئيراده له
ئه‌قڵه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت به‌ڵكو بۆيه‌شه په‌يوه‌ندييه‌كانى
مرۆڤيش زياتر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئيراده‌ن نه‌وه‌ك ئه‌قڵ. ئه‌و
په‌يوه‌ستانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌قڵ داده‌مه‌زرێن به خێرايى به‌ره‌و
هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چن. ئيرداه‌ى ژيان له‌سه‌ر خودى خۆى ده‌ژيه‌ت
جه‌وهه‌ره‌كه‌شى هێزييه‌تى. بۆيه له سرووشتدا ئه‌وه
ده‌بينينه‌وه كه هه‌مووى ململانه‌يه‌كى به‌رده‌وامه له‌سه‌ر
مانه‌وه، بالاَكان به‌سه‌ر نه‌وييه‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون و له‌سه‌ر
حسابى ئه‌وان ده‌ژيه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌ربرِينى زه‌حمه‌تى ئيراده‌يه
به سرووشتى خۆى له گه‌ڵ خۆي‌دا. هه‌ر لێره‌شه‌وه ئازاره
زاتييه‌كه‌ى و دژايه‌تى له گه‌ڵ خۆي‌دا دژايه‌تييه‌كى
جه‌وهه‌رييه. هه‌موو زينده‌وه‌ره‌كان له‌سه‌ر كه‌لاكى يه‌كترى
ده‌ژين، مرۆڤ به هۆى پێكهاته‌ى خۆييه‌وه به راو و گرتن و كوشتنى
ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه خه‌ريكه.بۆ خواردن و به‌رده‌وامكردنى
ژيان.هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵه‌كانيش هه‌روا يه‌كدى راوده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها
له نێو رووه‌كه‌كانيشدا شه‌رِێكى نهێنى هه‌يه وا ده‌كات رووه‌كێك
رووه‌كێكى ديكه بخوات. ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌رازووكردنه‌ى سرووشت خۆى
نه‌بوايه كه پارێزگارى ژيان ده‌كات، ئه‌وه ده‌مێك بوو ژيان
له‌ناوچووبوو. ژيان خۆى خۆى ده‌خواته‌وه. هه‌موو هه‌بووه‌كانى
سه‌ر رووى زه‌وى له مرۆڤ و رووه‌ك و ئاژه‌ڵ و بێگيانه‌كانيش
گيرۆده‌ى ئه‌و هه‌ڵلوشين و شه‌هوه هه‌ميشه‌ييه‌ن بۆ خواردنى
يه‌كدى بۆ ئه‌وه‌ى له ژياندا بمێنن.ئه‌و راوكردنه . راوكردنێكى
ئاڵوگۆرِه كه واده‌كات خواردن و له‌دايكبوون به شێوه‌يه‌كى
بازنه‌يى به‌رده‌وام بێت له نێوان ئه‌وه‌ى ده‌خواو ئه‌وه‌ى
ده‌خورىَ، ئاڵوگۆرِكردنى رۆڵه‌كان واده‌كات بخۆر ببَته خواردراو و
خواردراويش ببێته بخۆر.
ئيرِاده ئيرِاده‌ى ئه‌وپه‌رِى ژيانه. ژيانيش لاى هه‌موو
زينده‌وه‌ره‌كانه‌وه ئازيزه، مردنيش دوژمنى ژيانه.ترسان له
مردنيش سه‌ره‌تاى فه‌لسه‌فه و هۆكارى كۆتايى دينه‌كانه. مرۆڤى
ئاسايى ناتوانێت گونجانێك له نێوان خۆى و مردن‌دا دروست بكات.
بۆيه‌شه كۆمه‌ڵێك فه‌لسه‌فه و دينى داهێناوه. ئه‌و بيرۆكانه‌ى
كۆنترِۆڵى مرۆڤ ده‌كه‌ن له باوه‌رِه‌كانه‌وه به نه‌مرى
به‌ڵگه‌يه‌كه بۆ ترس و تۆقينى مرۆڤ له مردن.
به‌ڵام مردن ناگاته ئيراده‌وه به‌ڵكو ته‌نيا شێوازه‌كانى ئيراده
ده‌گرێته‌وه.وه‌ك نووستن چۆن سه‌رى مرۆڤ ده‌گێرِىَ بىَ ئه‌وه‌ى
كيانى له‌ناو ببات. چونكه ئيراده له ده‌ره‌وه‌ى زه‌مه‌ن دايه
بۆيه هه‌موو كاتێك ئاماده‌يه و هه‌يه.
شۆپنهاوه‌ر ده‌ڵىَ هه‌موو زينده‌وه‌رێك بىَ جياوازى له مردن
ده‌ترسێت به‌ڵام رێژه‌ى زانينيان بۆ مردن جياوازه.ئاژه‌ڵيش له
مردن ده‌تۆقێت، به‌ڵام ئه‌و مردن ناناسێت كه لێى ده‌ترسىَ، چونكه
ترس له ماريفه‌وه نيه، به‌ڵكو له ئيراده‌وه‌يه. مه‌عريفه
سه‌رچاوه‌كه‌ى عه‌قڵه. وابه‌سته‌بوون به ژيان سه‌رچاوه‌كه‌ى له
عه‌قڵ و بيركردنه‌وه‌وه نايه‌ت.به‌ڵكو وابه‌سته‌بوونمان به‌و
كاته كورته‌ى خۆمان له به‌رامبه‌ر كاتى بێكۆتايى هه‌بوون،
بزافێكى كوێرانه‌ى نائاقڵه. هيچ راڤه‌يه‌كى بۆ نيه ته‌نيا ئه‌وه
نه‌بێت كه كيانى ئێمه ته‌نيا ئيراده‌يه‌كى بێگه‌رده بۆ
ژيان.ئه‌و ئيراده‌يه له خود و سرووشتى خۆي‌دا كوێرانه‌يه و
خاڵيه له هه‌ر ئه‌قڵ و ماريفه‌يه‌ك. ماريفه به پێچه‌وانه‌وه
وابه‌سته نيه به ژيان. بۆيه ئێمه به پێچه‌وانه‌ى ماريفه
ده‌كه‌ين. عه‌قڵى مرۆڤ له مردن ناترسێت به‌لًكو ئيراده‌ى
كوێرانه، ئيراده‌ى ژيان كه هيچ ئامانجێكى نيه ته‌نيا
به‌رده‌وامى ژيان نه‌بێت. له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
كه مردن تخونى ئيراده ناكه‌وێت و ته‌نيا شێوازه‌كانى
ده‌گرێته‌وه. بۆيه پێويست ناكات له مردن بترسين چونكه ئيراده
ناگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه پێمان وابێت كه فه‌نا ده‌بين و بۆ
ئه‌به‌د ناگه‌رِيێنه‌وه ئه‌وه راست نيه به پێچه‌وانه‌وه جيهان
فه‌نا ده‌بێت، جيهانى نواندنه‌كان، به‌ڵام جه‌وهه‌ره باتنييه‌كه‌ى
به به‌رده‌وامى ده‌مێنێته‌وه . ژيان جه‌وهه‌رى ئيراده‌يه،
ئيراده حزورێكى به‌رده‌وامه. ئێستا (الحاضر)هه‌بوونه. ئه‌وه
وه‌همه كه ئێستامان بۆ دابه‌ش ده‌كاته سه‌ر دوو جۆر، جۆرێك
ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر بابه‌ت و ئه‌ويديكه‌ش خود. هه‌رچه‌نده
هه‌ردووكيشييان يه‌كن. شۆپنهاوه‌ر ده‌ڵىَ چونكه ئێستا خاڵى
به‌يه‌كگه‌يشتنه له‌نێوان بابه‌ت و وێنه‌كه‌ى زه‌مان، له گه‌ڵ
خود كه وێنه‌ى نيه، بابه‌ت ئيراده‌يه و بۆته نواندن، خوديش
ميواندارى پێويستى بابه‌ته. به‌ڵام بابه‌ته هه‌قيقييه‌كان
هه‌بوونيان نيه ئه‌گه‌ر له زه‌مه‌ندا نه‌بن رابردوو و داهاتوو
ته‌نيا دوو ته‌جريدن بۆ ئه‌قل َو ئه‌شباحه‌كان. ئێستا ، وێنه‌ى
جه‌وهه‌رييه كه له ديارده‌ى ئيراده جياناكرێته‌وه. ئێستا
به‌ته‌نيا هه‌بوونى به‌رده‌وامه. كه هه‌ميشه‌ش جێگيره
سه‌رچاوه‌ى ناوه‌رِۆك و هه‌ڵگره‌كه‌ى ئيراده‌ى ژيانه. يان (شت له
خۆي‌دا) يان به ده‌ربرِينێكى تر ئێمه‌ين خۆمانين. (15) بۆيه
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بڵێت " من به‌رده‌وام خاوه‌نى ئێستام،وه‌ك
سێبه‌ريش بۆ ئه‌به‌دييه‌ت له‌گه‌ڵمدايه،بۆيه بۆم نيه پرسيار
بكه‌م ئێستا له كوىَ هات، و چۆن له‌و ساته‌دا هه‌يه، ئێستا
ته‌نيا وێنه‌يه كه ئيراده سه‌باره‌ت بۆخۆى تيايدا
ده‌رده‌كه‌وێت. ئيراده‌ش بۆ ئه‌به‌د نايه‌وێت بىَ ئه‌و وێنه‌يه‌ش
هه‌ر هه‌يه. ئه‌وه‌ى هه‌بوونى وه‌ك كه هه‌يه خۆشبوىَ ، ئه‌وه‌ى
ژيان به هه‌موو هێزه‌كانييه‌وه دووپات بكاته‌وه، ده‌توانێت
بێكۆتايى درێژى بكاته‌وه و ترسى مردن تورِ هه‌ڵدات، به‌وه‌ى مردن
وه‌همێكه بىَ هۆكار ترسى له‌لا دروست ده‌كات. ترس له‌وه‌ى كه
رۆژێك له رۆژان ئێستا له‌ده‌ست بدات" (16)
ئيراده نه‌مره. سرووشتيش نه‌مرى به‌هۆى ئامرازێكى به‌هێزه‌وه
مسۆگه‌ر كردووه كه ئه‌ويش غه‌ريزه‌ى سێكسيه. كه له‌م
غه‌ريزه‌يه‌دا روونترين شێوازه‌كان و توندوتيژترين شێوازه‌كانى
جه‌ختكردنه‌وه‌ى ئيراده‌ى ژيان له‌سه‌ر خۆي‌دا هه‌يه.
مرۆڤ كه له مردن ده‌ترسێت بۆيه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه‌نده‌ى پێى
بكرێت لايدا يان دواى بخات.زۆر رێگه و فرت و فێڵ ده‌گرێته به‌ر،
له رێى غه‌ريزه‌ى سێكسيشه‌وه ئيراده‌ى ژيان به‌سه‌ر مردن‌دا
سه‌رده‌كه‌وێت.وه‌چه خستنه‌وه ئامانجى هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانه
بۆيه‌شه ئيراده به‌م غه‌ريزه‌وه به‌سه‌ر مردن‌دا سه‌رده‌كه‌وێت و
ئيراده‌ى وه‌چه خستنه‌وه ناداته ده‌ست عه‌قڵ و
مه‌عريفه‌وه.بۆيه‌شه شۆپنهاوه‌ر پێوايه خۆشه‌ويستيش ته‌نيا
لايه‌نى سێكسى هه‌يه و غه‌ريزه‌ى سێكسيش په‌يوه‌ندى به ئيراده‌ى
ژيانه‌وه هه‌يه له پێناو پاراستنى جۆردا، عه‌شقى پياوو ژنيش
به‌رجه‌سته‌كردنى غه‌ريزه‌ى سێكسييه له پێناو منداڵ دروستكردندا.
هاوسه‌رگيريش ته‌نيا به‌مه‌به‌ستى منداڵ خستنه‌وه پێكده‌هێنرێت.
ئه‌وه وه‌همه ئه‌گه‌ر والتێبگه‌ين هاوسه‌رگيريى له‌سه‌ر پايه‌ى
خۆشه‌ويستى بێگه‌رد ده‌وه‌ستێت. بۆيه‌شه دواى هه‌اوسه‌رگيريى
ده‌سگيرانه‌كان خۆيان له به‌رامبه‌ر شكستێكى گه‌وره‌دا خۆيان
ده‌بيننه‌وه.بۆيان ده‌رده‌كه‌وىَ كه ئه‌وان نێچيرى وه‌همێكى
ترسناك بوون. نێچيرى وه‌همى خۆشى و گه‌شه‌كردنى روحى بوون له‌گه‌ڵ
يه‌كدى. به‌ڵام تێده‌گه‌ن كه ئه‌وان ته‌نيا ئامرازێكى بێكه‌ڵك
بوون له ژێر ده‌ستى ئيراده‌ى ژياندا بۆ پاراستنى جۆردا، بۆيه‌شه
هه‌ر هاوسه‌رگيرييه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆشه‌ويستى بێگه‌رد
دامه‌زرێت به شكستێكى گه‌وره كۆتايى دێت.
هه‌ر بۆيه‌شه مرۆڤ توانيويه‌تى بمێنێت و فه‌نا نه‌بێت چونكه هێزى
غه‌ريزه‌ى سێكسى و پاڵدانه‌كه‌ى وا ده‌كات به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپێكدا
زاڵ ببێت له پێناو به‌ديهێنانى ئامانجى خۆي‌دا، ئه‌گه‌ر
وانه‌بوايه ئه‌وه ره‌گه‌زێكى تر شوێنى مرۆڤى ده‌گرته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌وهه‌رى مرۆڤى هه‌قيقيش له جۆردايه نه‌وه‌ك له
تاكدا به‌وه‌ى مرۆڤى عاشق به توندى په‌يوه‌سته به‌و كه‌سه‌ى
هه‌ڵيده‌بژێرىَ. ئاماده‌شه له پێناويدا هه‌موو قوربانييه‌ك بدات،
نهێنى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌يه كه لايه‌نى نه‌مر له هه‌بوونى مرۆڤدا
ده‌يوىَ ئيتلاكى ژن بكات، به‌ڵام شه‌هوه‌ت و نه‌زعه‌كانى تر‌ى
له‌لايه‌نى فانييه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌و هێزه سێكسييه‌ى
له‌به‌رامبه‌ر ژنێكدا هه‌ستى پێده‌كه‌ين ئه‌وه‌يان ته‌نيا گره‌نتى
راسته‌وخۆيه بۆ فه‌نانه‌بوونى جه‌وهه‌رى هه‌بوون له ئێمه‌دا. و
كه‌فيله بۆ به‌رده‌وامى هه‌بوون له جۆردا،ئه‌وه ئيراده‌ى ژيانه
ده‌يه‌وىَ مانه‌وه و نه‌مرى بۆخۆى مسۆگه‌ر بكات كيانى خۆى
له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا دووپات بكاته‌وه. بۆيه ئێمه ژيان
به‌وهێزانه‌وه ده‌بينين كه له‌قولاَيى مرۆڤدا جۆش ده‌ده‌ن و
ده‌يانه‌وىَ ئه‌و ئيراده‌يه به‌هه‌ر نرخێك بێت دووپاتى
بكه‌نه‌وه. ببيه‌شه شۆپنهاوه‌ر ده‌ڵێت عاشقه‌كان خيانه‌تكارن،
له په‌نهانى ده‌روونياندا ده‌يانه‌وىَ ئه‌و ده‌رده‌سه‌رى و
ئازاره‌كان نه‌مر بكه‌ن، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونايه ته‌واو
ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌وان لێناگه‌رِێن كۆتايى ئازاره‌كان
رووبدات.(17) بۆيه‌شه دواتر ده‌بينين له لاى شۆپنهاوه‌ردا
له‌دايكبوون و هه‌بوونى مرۆڤ ده‌بێته گوناه و تاوان. سه‌رچاوه‌ى
ئه‌م تاوانه‌ش ئيرداه‌يه چونكه مرۆڤ بۆ پاراستنى ئه‌م ژيانه
بێهوده و بێكه‌ڵكه هه‌موو ئێش و ئازارێك ده‌كێشىَ و جۆره‌ها كۆسپ
و ته‌گه‌ره‌ى دێنه سه‌ر رێگا، هه‌موو هێزى خۆى له‌م پێناوه‌دا
خه‌رج ده‌كات.له كاتێكدا كه مردنيش له هه‌موو كار‌و
كرده‌وه‌يه‌كدا له‌به‌رده‌ميدا وه‌ستاوه. ئايا ئه‌مه ئه‌وه
ناگه‌يه‌نێت كه خۆشى دنيا له وه‌همێك زياتر نيه؟ و ژيانيش به
سرووشتى خۆى شه‌رِه؟ و جه‌وهه‌رى ئه‌م هه‌بوونه‌ش ئازاره؟ ئه‌و
خۆشييه رێژه‌ييه‌ى هه‌ستى پێده‌كه‌ين ئه‌مه ته‌نيا وه‌همێكى
ديكه‌يه ژيان ده‌مانتداتىَ بۆ ئه‌وه‌ى پێيه‌وه په‌يوه‌ست بين.
سه‌رابێكى درۆزنانه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى ئاگادارى ژيان بين و زياتر
پێيه‌وه گرێ‌دراو بين. ژيان عه‌به‌سێكى ترسناكمان پێده‌كا سۆز
ده‌دا و سۆزه‌كانى ناباته سه‌ر ئيغرامان ده‌كات تا هه‌ست به
بێ‌ئومێدى بكه‌ين. خۆشيمان نيشان ده‌دات تا ئازار بكێشين. ناگه‌ينه
ئومێد تا چاو ببرِينه ناديار، بێزار له‌و شتانه‌ى پێيان
گه‌يشتووين و پالچدانێك به‌ره‌و گۆرِان و گۆرِنه‌وه. هه‌موو
ئێستايه‌ك له‌ناو ده‌چێت. وه‌ك ئه‌و پارچه هه‌وره‌ى با به‌سه‌ر
بنارێكى هه‌تاويدا ده‌يهێنێت و ده‌يبا هه‌موو شتێك له پێش و پاشى
هه‌وره‌كه‌دا رووناكه به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام سێبه‌ر ده‌كا، بۆيه
هه‌ميشه كه‌موكورِى هه‌يه، ئاينده ديارنيه و رابردووش
ده‌سكه‌وت نيه. ئايا ئه‌مه وامان لێناكات كه ئاره‌زووى ژيان
نه‌كه‌ين؟ ئه‌م وه‌همه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌يه كه له ژيان ده‌رباز
بين هه‌موو ئاره‌زوويه‌ك له‌ناو خۆماندا بمرێنين و سنوورێك بۆ
هه‌موو كۆشش و ويستێك دابنيێن. ژيان كارێكه هه‌قى خۆى
ده‌رنايێنىَ.(18)
زه‌مان هه‌موو بونێك فه‌نا ده‌كات. هه‌موو خۆشى و به‌خته‌وه‌رييه‌ك
بزر ده‌كات، زه‌مه‌ن وێنه‌ى مانه‌وه به‌و عه‌ده‌مه ده‌به‌خشێت.
ئه‌ويش خۆشى و خۆشنووديمان له‌ناو ده‌بات.ئه‌و عه‌ده‌مه تاكه
ره‌گه‌زى بابه‌تييانه‌ى زه‌مانه. كه‌سيش ناتوانێت له ده‌ست مردن
رزگارى بێت ئيراده‌ى ژيان رووچوونه به‌مه‌به‌ستى تێكوپێشكاندنى
خۆى. ئه‌گه‌ر برِوانينه ئه چێژ و خۆشييه‌ى باسى ده‌كه‌ن، ئه‌وا
مرۆڤ هه‌ست به ئازار ده‌كات نه‌وه‌ك نه‌بوونى ئازار. هه‌ست به
خه‌م ده‌كات نه‌وه‌ك نه‌بوونى. هه‌ست به‌ترس ده‌كات نه‌وه‌ك به
ته‌ناهى. ئێمه هه‌ست به ئاره‌زووش ده‌كه‌ين وه‌ك چۆن هه‌ست به
برسييه‌تى و تێنوويه‌تى ده‌كه‌ين، به‌ڵام ئاره‌زوو زوو تێر ده‌بێت
وه‌ك ئه‌و پارچه شيرينييه‌ى كه له‌زارمماندا هه‌ستى پێده‌كين و
دواى قووتدانى بوونى نامێنێتئازار يه‌كسه‌ر كار له ئێمه ده‌كات و
تا ماوه‌يه‌كى درێژيش هه‌ستى پێده‌كه‌ين. ئێمه ته‌نيا ده‌توانين
بير له ئازار بكه‌ينه‌وه له رێى رامانكردنه‌وه. ئازار و
بێبه‌شى ده‌توانن كاريگه‌رى ئيجابييان هه‌بێت و به‌خۆيان خۆيان
بدۆزنه‌وه. به پێچه‌وانه‌ى چێژه‌وه كه به پێچه‌وانه‌وه
سلبييه. بۆيه‌شه ئێمه ناتوانين هه‌ست به‌و سىَ به‌هره‌وه
بكيه‌ن كه له ژيان هه‌مانه كه ئه‌ويش ته‌ندروستى و گه‌نجييه‌تى
و ئازاديه. هه‌رچه‌نده ئێمه خاوه‌نى ئه‌و به‌هرانه بين ،
به‌ڵام هه‌ستييان پێناكه‌ين تا له‌ده‌ستييان نه‌ده‌ين. چونكه
سلبين. ئازاره‌كان ئيجابين چونكه به هێه‌وه له‌ناو خۆماندا
هه‌ستيان پێده‌كه‌ين ، به‌ڵام چێژ سلبيه چونكه ئازارى تێدا نيه.
ره‌ها نيه. بۆيه ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ين كه ئێشى ئازارێك زۆر
به‌هێزتره له هه‌زارچيّژ. كاته‌كانى خۆشبه‌ختى زووتر له
كاته‌كانى ئازار به‌سه‌ر ده‌چن. بۆيه‌شه بۆماوه‌يه‌كى زۆر هه‌ست
به ئازار ده‌كه‌ين به‌ڵام كاته‌كانى خۆشى كورتخايه‌نن.
ئه‌م هه‌قيقه‌تانه ئه‌وه‌مان نيشانده‌ده‌ن كه به‌شى خۆشى له
بوونى ئێمه‌دا ئه‌وبه‌شه‌يه كه كه‌م هه‌ست به هه‌بوون ده‌كات،
ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌يه كه بۆ ئێمه باشتره هه‌ر نه‌بين! (19)
جيهان هه‌مووى شه‌رِه و به‌ڵام ئيراده‌ى ژيان واناكات عه‌ده‌م
جێگه‌ى هه‌بوون بگرێته‌وه. چونكه كوێره، عاقڵ نيه و هه‌بوونه
له خۆي‌دا ناچێته ژێربارى هۆكاره‌وه. ئه‌گه‌ر عاقڵ بوايه ئه‌وه
له‌سه‌ره‌تاوه تێده‌گه‌يشت كه ژيان ئه‌و كاره‌يه هه‌قى خۆى
ده‌رنايه‌نىَ.بۆيه هه‌بوونمان له‌و ژيانه‌دا خه‌تايه، خه‌تايه‌كى
تريش ئه‌وه‌يه كه ئێمه وايدابنيێن به‌خته‌وه‌ريمان
دۆزيوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌ى هه‌ردوو خه‌تاكه‌ش ئيراده‌ى ژيانه.
ئه‌مه بۆچوونى شۆپنهاوه‌ر بوو بۆ ئيراده به‌وه‌ى جه‌وهه‌رى
هه‌بوونه. دواى ئه‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى ژياندا له ئامانجێك
گه‌رِا بۆ هه‌بوون، كاتێكيش هيچى نه‌دۆزييه‌وه نه‌فره‌تى له ژيان
كرد‌و داواى فه‌نابوونى كرد. به‌وه‌ى ئيرِاده‌ى ژيان شتێكه
نه‌ده‌بوايه هه‌بێت، لێره‌دا نيچه ره‌خنه له شۆپنهاوه‌ر
ده‌گرێت و لاى ئه‌وه ئيرِاده ده‌بێته ئيراده‌ى هێز، به‌وه‌ى
ژيان له جه‌وهه‌رى خۆي‌دا گه‌شه‌كردن و زيادبوون و جه‌ختكردنه‌وه‌ى
زياترى هێزى گه‌ردوونيه له خودى تاكدا. ئيندفاعێكه بۆ
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى خۆى و به‌پيتكردنى خۆى به باش‌ترين شێوه،
پرِكردنه‌وه‌ى خۆيه‌تى به ته‌واوى، بنه‌چه‌ى ژيان خۆيه‌تى. به‌و
مانايه‌ش ژيان هێزێكى له بننه‌هاتووى هه‌يه كه به‌سرووشتى خۆى
مه‌يلى بۆ گه‌شه‌كردنى چالاكييه‌كانى ژيان و زيادكردنى هێز و
تواناكانى خۆى هه‌يه. هه‌موو شتێك له هه‌بووندا بۆ كردارى ژيان
ده‌گه‌رِێته‌وه، به‌ڵام ژيان خۆى له خودى خۆيدايه ناكرێت بۆ
شتێكى ديكه بگێرِدرێته‌وه. يان بۆ ره‌گه‌زى تر شيبكرێته‌وه.
ژيان جه‌وهه‌رێكى ساكارى سه‌ره‌تاييه. گه‌شه‌كردنى ژيانيش له‌رێى
به‌ديهێنانى ئه‌م توانا‌و هێزانه‌وه به‌ديدێت. به پێى ئه‌م
به‌ديهێنانه‌ش ژيان بالاَ ده‌كات. (20) چونكه ژيان ئيراده‌ى
هێزه، واته ئيراده‌ى گه‌شه‌كردن و زيادكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و
به پيتكردنێكى به‌رده‌وام و هه‌ميشه‌ييه. له‌به‌رئه‌وه‌ى ژيانيش
هه‌موو شتێكه و جگه له ژيانيش شتێكى ديكه نيه. كه‌واته ژيان
به‌سه‌رخۆيدا سه‌رده‌كه‌وێت يان بالاَده‌كات. كه‌واته له لاى
نيچه‌دا ئيراده‌ى هێز و ژيان و هه‌بوونيش هه‌قيقه‌تى ته‌واون، شتێك
نيه به ناوى (جيهانى هه‌قيقه‌ته‌كان) له به‌رامبه‌ر (جيهانى
ديارده‌كان)دا. له لاى نيچه‌دا هه‌ڵه‌ى شۆپنهاوه‌ر لێره‌دايه كه
ئامانجێك بۆ ژيان ده‌ستنيشان ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ى ژياندا. چونكه
جگه له‌م ژيانه‌دا ژيانێكى ديكه نيه و جگه له‌م وجوده‌ش
وجودێكى ديكه نيه. هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى شۆپنهاوه‌ر لێره‌دايه
،ئيراده كه جه‌وهه‌رى هه‌بوونه، ده‌كاته ئيراده‌ى هه‌بوون و
ژيان. ئيراده‌ى هه‌بوون بوونى نيه، چونكه ئه‌و شته‌ى كه نه‌بێت،
ناتوانىَ شتێكى بوێت. ئه‌و شته‌ى هه‌شبێت چۆن هه‌بوونى ده‌وێت!
به‌ڵام راستى ئه‌وه‌يه له كوىَ ژيان هه‌بێت ئيراده‌ش هه‌يه.
ئيراده‌ى هێز نه‌وه‌ك ئيراده‌ى ژيان. (21)
هه‌بوون به‌رگى ئيراده‌ى هێزه، جه‌وهه‌رى هه‌قيقه‌تيش ئه‌وه‌يه
كه مرۆڤ پيێوايه راستييه. به‌رژه‌وه‌ندى، پێوه‌ره بۆ راستى و
نارِاستى شته‌كان. به‌رژه‌وه‌ندى به‌ومانايه‌ى كه ئيراده‌ى هێز
پێيوايه راستييه و ئامانجه‌كانى خۆى پىَ جێبه‌جىَ ده‌كات. و
ژيانيش وايده‌بينێت گونجاوه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانى له بالاَكردن
به‌ره‌و زاڵبوون و گه‌شه‌كردن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و فراوانبووندا.
كه‌واته (راستى) يان (هه‌ڵه له‌خۆيدا) له گۆرِىَ نيه. به‌ڵكو
زياتر له‌مه‌ش نيچه ده‌ڵێت ( راستى جۆرێكه له‌هه‌ڵه. هيچ
بوونه‌وه‌رێكى دياريكراو ناتوانێت بىَ ئه‌و بژى. به‌ها دوا سه‌نگى
مه‌حه‌كى ژيانه) ئيراده‌ى راستيش ته‌نيا خزمه‌تكارێكى ئيراده‌ى
هێزه. وته‌ى فه‌يله‌سوفه‌كانيش به‌وه‌ى ( راستى بۆ راستى) و
(ته‌نيا له پێناو هه‌قيقه‌تدا) و (هه‌قيقه‌تى بابه‌تى) ته‌نيا
درۆيه‌كى گه‌وره‌ن و ماسكێكن ئيراده‌ى هێزى له پشتدا ده‌شارنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى تواناى زاڵبوونيان زياتر بێت و به‌هێزتر بن له
سه‌رده‌ستييان به بير و بۆچوونه‌كانييان.(22)
به‌هاكانى راستى و جوانى و خێريش، ته‌نيا ئامرازێكن له‌و
ئامرازانه‌ى ئيراده‌ى هێز به‌كاريان دێنىَ بۆ به‌ديهێنانى خۆى و
ژيانيش له پێناو گه‌شه‌كردن و بالاَكردنى خۆي‌دا په‌نايان بۆ
ده‌بات. جوانيش وه‌ك راستييه ( خۆشه‌ويستيمان بۆ جوانى كه
ئيراده‌ى وێناكراوه) واته ئه‌و ئيراده‌يه‌ى شته‌كان له
نۆژه‌وه‌نه‌وه دروست ده‌كاته‌وه و به‌گوێره‌ى ئيراده‌ى خۆى
دايانده‌مه‌زرێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى ئه‌و هێزه
گه‌وره‌يه‌يه چونكه داهێنان و ئافراندن له هه‌موو شتێك زياتر
هه‌ستى هێز ده‌به‌خشن و هه‌ست ده‌وروژێنن. به‌هاى هونه‌ريش به‌وه‌ى
(پاڵنه‌رى گه‌وره‌يه بۆ ژيان) رزگاركه‌رى ئه‌وكه‌سه‌يه كه داواى
ماريفه ده‌كات.كاتێك ته‌ماشاى سرووشتى ترسناكى هه‌بوون ده‌كات و
ئه‌م سرووشته ده‌بينێت و ده‌يوێت ئه‌و ترسه ژيانيش بكات. وه‌ك
پاڵه‌وانه‌كان له رۆمان و شانۆكاندا، ئه‌و فريادره‌سه بۆ
ئه‌وانه‌ى ئازار ده‌كێشن. چونكه بوارێك بۆ ئه‌و كه‌سانه
خۆشده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئازار شكۆداربكه‌ن و به هه‌ڵبژاردنيشه‌وه
وه‌ريبگرن. خێريش به‌هه‌مان شێوه له جه‌وهه‌رى شته‌كان و
سرووشتى هه‌بووندا نيه، به‌ڵكو ئه‌نجامى ئيراده‌ى يه‌كه‌يه‌كى
كۆمه‌لاَيه‌تييه وه‌ك (گه‌وره‌كان) له‌به‌رامبه‌ر يه‌كه‌يه‌كى
ديكه‌دا، يان ئيراده‌ى مانه‌وه‌يه(وه‌ك لاى كۆيله‌كان) به‌رامبه‌ر
به يه‌كه‌يه‌كى ديكه كه گه‌فى لێده‌كات و ملكه‌چى
ده‌كات.(ئه‌خلاقيش زانستى زاڵبوونه) ئه‌و مه‌عريفه‌يه‌يه كه
ده‌مانگه‌يه‌نێته ئه‌و ئامرازانه‌ى ئيراده‌ى هێزمانى پىَ
به‌ديده‌هێنين له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كاندا.
راستى و جوانى خێر سىَ به‌هان له ئيراده‌ى هێزه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن و ئه‌وانه‌ى ئه‌و به‌هايانه‌ش داده‌نێن له‌پشت
ئه‌وبه‌هايانه‌وه ته‌نيا مه‌به‌ستييان زاڵبوونه.
جيهانى ديارده‌كان و جيهانى هه‌قيقه‌ته‌كان دوو درۆى گه‌وره‌ن و
نيچه له جێى ئه‌واندا (سه‌يروره يان ژيان يان سرووشت) داده‌نێت،
سه‌يروره و ژيان و سرووشت به‌يه‌ك مانا، ده‌ربرِين له هه‌بوونى
هه‌قيقى ده‌كه‌ن، كه هه‌بوونى ئێمه‌يه. هه‌بوون سه‌يروره‌يه‌كى
به‌رده‌وامه، گۆرِانێكى به‌رده‌وام و جوڵه‌يه‌كى هه‌ميشه‌يى و
پێشكه‌وتنێكى بێكۆتايى. ئه‌م سه‌يروره‌يه هيچ ئامانجێكى نيه بۆى
برِوات، به‌ڵكو ئه‌و خۆى ئامانجى خۆيه‌تى.ئه‌و هه‌موو شتێكه و هيچ
شتێك له پشت ئه‌ودا نيه. ئه‌م سه‌يروره‌يه‌ش (ساڵى گه‌وره‌ى خۆى
هه‌يه) كاتێك خولى ته‌واو ده‌بێت و خولێكى ديكه
ده‌ستپێده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش گه‌رِانه‌وه‌ى ئه‌به‌دييه.
كه‌واته ئيراده لاى نيچه ئيراده‌ى هێزه، هه‌بوونيش
به‌رجه‌سته‌يه بۆ ئه‌و ئيراده‌يه.
شۆپنهاوه‌ر و نيچه و نيهليزم:
سه‌باره‌ت به جياوازى شۆپنهاوه‌ر و نيچه ( محه‌مه‌د ئه‌لنه‌جار)
له وتارێكيدا به‌ناوى (پووچگه‌رايى له فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌ڵمانيدا
له شتێرنه‌ره‌وه بۆ نيچه ) ده‌ڵێت: نيچه ئيراده‌يه‌كى نوێى له
دنيادا په‌يداكرد، و به‌هايه‌كى باشى خسته سه‌ر ژيان. دواى
ئه‌وه‌ى ده‌ستى له‌و ره‌شبينى و سلبييه‌ته هه‌ڵگرت كه له
شۆپنهاوه‌ره‌وه بۆى مابوونه‌وه. ئه‌و ئيراده نوێيه شتێك بوو
ته‌نيا لاى نيچه په‌يدابوو ئه‌ويش به كۆششى دژى سه‌رده‌مه‌كه‌ى ،
نيهليزمى نيچه ئيجابى و بنياتنه‌ر بوو له‌كۆتاييشدا باوه‌رِێكى
نوێى راگه‌ياند و فه‌لسه‌فه‌كه‌ى له‌سه‌ر ياخيبوون دامه‌زراند.
(جيهان هه‌ميشه پێويستى به هه‌قيقه‌ته) به‌و زمانه ره‌هايه
نيچه له هه‌قيقه‌تى كۆڵييه‌وه. ئه‌م هه‌قيقه‌ته‌ش بىَ هه‌ڵگرى
بابه‌تى خۆى نابێت. واته ئه‌و هه‌قيقه‌ته ته‌نيا هه‌قيقه‌تێكى
مرۆييه. نيچه هه‌قيقه‌ت له ئاسمانى ميتافيزيكدا داده‌گرێت و
ده‌يكاته هه‌قيقه‌تى مرۆڤ له حاله‌تى سه‌يروره‌دا.(23) سه‌باره‌ت
به نيهليزم و نيهليزمى نيچه يان جۆره‌كانى نيهليزمدا (محه‌مه‌د
ئه‌نده‌لوسى ) له وتارێكى به‌ناوى ( العدميه كأنحگاگ و العدميه
كأفق) دا باسى چوار شێوه‌ى نيهليزم ده‌كات:
يه‌كه‌م: نيهليزمى سالب يان نه‌فيكه‌ر: ئه‌م جۆره نيهليزمه له‌سه‌ر
ئينكاركردنى ژيان و هه‌بوون و ره‌زيل كردنى جه‌سته و چه‌پاندنى
غه‌ريزه و سه‌ركوتكردنى ئاره‌زووه‌كان به‌ناوى به‌ها ره‌هاكان و
به‌ها بالاَكان داده‌مه‌زرێت،واته به‌ناوى هه‌ڵسه‌نگاندن و
راڤه‌كردنێك كه خۆى وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن و راڤه‌كردنى راستى
پێشكه‌ش ده‌كات.
دووه‌م: نيهليزمى ئيرتيكاسى: وه‌ك جۆره كاردانه‌وه‌يه‌كه له دژى
جيهانى موفارق، كه‌مكردنه له‌به‌ها پيرۆزه‌كان و به‌ها بالاَكان.
نيهليستى هه‌بوونى سه‌ره‌وه‌ر و خێرى ره‌ها و هه‌قيقه‌تى موجه‌ره‌د
نه‌فيده‌كاته‌وه.واته هه‌موو شێوازێكى سه‌روه‌ريى و
موفارق.ئه‌مه هه‌مووى به‌ناوى به‌هاى (مرۆڤايه‌تييه‌كى ده‌ستبلاَو
له مرۆڤايه‌تيدا ده‌كرێت) ئه‌خلاق شوێنى دين ده‌گرێته‌وه.
به‌هاكانى قازانج و به‌ده‌ستهێنان و پێشكه‌وتن و ديموكراتى و
ئه‌قلانييه‌ت شوێنى به‌ها بالاَكانى زوهد ده‌گرنه‌وه. به‌ڵام
گۆرِينه‌وه‌ى به‌ها مرۆڤايه‌تييه‌كان به به‌ها لاهوتييه‌كان ماناى
گۆرِانێكى جه‌وهه‌رى نيه له نيهليزمدا، چونكه مه‌سه‌له‌كه
په‌يوه‌ندى به‌هه‌مان ئه‌و ژيانه ئيرتكاسى و كۆيله‌تييه‌وه
هه‌يه كه له‌ئه‌نجامى هه‌يمه‌نه‌ى به‌ها لاهوتييه‌كانه‌وه
زاڵبوون. به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه ئه‌م نيهليزمه زياتر به‌ره‌و
ده‌شتى پووچگه‌راييمان بباته خواره‌وه، چونكه ئێمه پێمانوايه
ديتنمان له‌جاران باشتره و ماريفه‌مان زياتر و واقيعيتره. به‌ڵام
له راستيدا ئێمه هيچمان بۆ نامێنێته‌وه ته‌نيا ئه‌و به‌ها
كۆنانه نه‌بن كه پاشماوه‌ى هزه‌كانى ئيرتكاسين و ئيراده‌ى
هيچگه‌رايين.
سێيه‌م: نيهليزمى سلبى:له‌سه‌ر بێكه‌ڵكردنى ژيان و هه‌بوون
داده‌مه‌زرێت، وێنه‌ى روونى ئه‌م نيهليزمه به‌م شێوه‌يه‌يه: " نيهليست ئه‌و كه‌سه‌يه كاتێك به‌رامبه‌ر جيهان ده‌بێت به‌و
شێوه‌يه‌ى كه‌هه‌يه به‌وه حوكمى له سه‌ر ده‌دات كه پێويسته
نه‌بێت، كاتێكيش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جيهانه ده‌بێت كه ئه‌و به
پێويستى ده‌بينێت وا ببێت، حوكمى له‌سه‌ر ده‌دات به‌وه‌ى كه
هه‌بوونى نيه" دولوز پێيوايه ناتوانين له‌م شێوه‌يه‌ى نيهليزمه
بگه‌ين ئه‌گه‌ر بێت و نه‌زانين ئه‌م مانايه لقێكه له دوو
شێوه‌كه‌ى ديكه په‌يدا ده‌بێت و له‌هه‌مان كاتيشدا گريمانه‌يان
ده‌كات. له‌ماناكانى يه‌كه‌م و دووه‌مدا ژيان جارێك به‌ناوى به‌ها
بالاَ لاهوتييه‌كان بێكه‌ڵك ده‌كرێت و جارێكيش به‌ناوى به‌ها
مرۆڤايه‌تييه‌كان. به‌ڵام له‌ماناى سێيه‌مدا مرۆڤ به‌ته‌نيا له
ژياندا ده‌مێنێته‌وه. له ژيانێك كه بێكه‌ڵك كراوه.مرۆڤيش له
جيهانێكى بىَ ئامانج و ڤالاَ له به‌ها و مانا ژيان به‌رده‌وام
ده‌كات.پێش ئه‌وه دژايه‌تى ديارده به جه‌وهه‌ر ده‌كرا، دژايه‌تى
شه‌رِيش به خێر.و ژيان ده‌كرايه ديارده و جه‌سته‌ش شه‌رِ.
به‌ڵام ئێستا جه‌وهه‌ر نه‌فى ده‌كرێته‌وه و ديارده ده‌پارێزرىَ.
نيهليست به‌و مانايه ئه‌وه‌يه كه سوود و مفايه‌ك له هيچ شتێك
نابينێته‌وه، و دامركاندنه‌وه‌ى هێمنيش باشتره. نه‌بوونى ئيراده
باشتره له هه‌بوونى ئيراده‌ى نيهليزم. نيچه‌ش ئه‌م نيهليسته به
(مرۆڤى كۆتايى ) ناوزه‌د ده‌كات. ئه‌وكه‌سه‌يه كه دركى به
ساخته‌يى جيهانى موفارق كردووه و ئازاديش بووه له رق
لێبوونه‌وه‌ى. به‌ڵام ناتوانێت به‌هايه‌كى نوىَ دابهێنێت. و له
نيهليزمدا ختم ده‌بێت. ئه‌و له (كوژانه‌وه‌ى سه‌روه‌ر) ده‌گات،
به‌وه‌ى بانگه‌وازێكه بۆ هه‌لاَتن له ئه‌خلاق و ئه‌رك، و
بنه‌مايه‌كيش نه‌ماوه ژيان له‌سه‌رى برِوات. به‌يه‌ك دێر ئه‌و
كه‌سه‌يه كه نائه‌خلاقگه‌رايى و نائه‌خلاق تێكه‌ڵ ده‌كات.
چواره‌م: شێوه‌ى چواره‌م له نيهليزمدا نيچه ناوى ده‌نێت نيهليزمى
كارا يان چالاك، كه به ئيجابى و كاراى ده‌بينێت، خۆيشى له‌و
نيهليستانه ده‌ژمێرێت ئه‌و له‌باره‌ى خۆيه‌وه ده‌ڵێت گه‌وره‌ترين
نيهليستى ئه‌وروپيه، نيهليزمى ئه‌زموون كردووه و تێيدا ژياوه،
تالاَتييه‌كه‌ى چێشتووه ، له ناوه‌وه‌يدا و له‌ده‌وروبه‌رى و له
ژێرييه‌وه و له‌سه‌ره‌وه‌يدا هه‌ستى پێكردووه، ئه‌م نيهليزمه
له ژێر شێوه ئيجابييه‌كه‌يدا ئه‌وه نيه كه هه‌يه و بلاَوه.
و نموونه‌يه‌كى موفارق نيه(نموونه‌ى بالاَى زوهدى) به‌ڵام
بنه‌مايه‌كى زيندووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌هاكان. واته ئيراده‌ى
هێز وه‌ك پێوه‌رێكىَ نوىَ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و راڤه‌كردن. واته
به‌وه‌ى وه‌ك تيبۆلۆجيا و سيميۆلۆجيا سه‌ودا له‌گه‌ڵ گووتاره‌كان و
ده‌قه‌كان و ديارده‌كان ده‌كات. وه‌ك ته‌ونێكى خوازه‌يى و
مه‌جازى.يان وه‌ك ته‌ونێكى ئاماژه‌كان و نيشانه‌كان يان وه‌ك
گه‌مه‌كانى هێز و ئاره‌زوو سه‌ودايان له‌گه‌ڵ ده‌كات. يان وه‌ك
ته‌ڵه‌يه‌ك له فێڵ و بۆشايى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كات. نيچه
پێيوايه كه ئه‌م تێگه‌يشتنه بۆ نيهليزم هه‌بێت ئه‌وه نيهليزم
ماهييه‌تى ته‌وكيدى خۆى ده‌دۆزێته‌وه. كاريگه‌رى پاكبوونه‌وه‌ى
ده‌بێت و ده‌توانێت ديارده‌كان بگۆرِێت و به‌رزيان بكاته‌وه كه
ناهێڵن ته‌واو بێت و له سىَ شێوه‌دا ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌وانيش
(الژحل و ئاگامه‌ندى بزێو و به‌ها بالاَكانى زوهده) كاتێك نيهليزم
ده‌گاته ئه‌و ئاسته له گۆرِان و بالاَكردندا ده‌توانێت
فه‌زايه‌كى نوىَ بۆ بيركردنه‌وه دامه‌زرێنێت. و توانايه‌كى ديكه
بداته ژيان و هه‌بوون. له لاى هايديگه‌ريش ئه‌زموونى هزرى نيچه
و پرۆژه فه‌لسه‌فييه‌كه‌ى هه‌مووى هه‌وڵێكى رژده بۆ تێگه‌يشتن
له نيهليزم به ئامانجى ره‌تكردنى به‌وه‌ى گه‌وره‌ترين
رووداوێكه رۆژئاواى نوىَ ناسيبێتى.(24)
دولوز له نووسنێكيدا (25)له‌باره‌ى نيچه‌دا دواى ئه‌وه‌ى
شێوه‌كانى نيهليست دياريده‌كا ده‌ڵىَ: بيرۆكه‌ى نيچه له‌باره‌ى
مردنى خوداوه رووداوێكى گه‌وره‌يه به‌ڵام به‌س نيه، ئه‌گه‌ر
هاتوو نه‌زعه‌ى نيهليزمى به‌رده‌وام بێت و له ناوه‌رِۆكه‌وه
نه‌گۆرِێت و گۆرِانكارييه‌كه‌ى ته‌نيا شێوازى بێت. ئه‌گه‌ر بێت و
نيهليزم ماناى كه‌مكردنه‌وه و نه‌فيكردنه‌وه‌ى ژيان بێت. به‌ناوى
به‌ها بالاَكان. ئێستا ماناى نه‌فيكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌هايانه
ده‌دات و به به‌هاى مرۆڤايه‌تى قه‌ره‌بوويان ده‌كاته‌وه. به‌م
شێوه‌يه ئه‌خلاق شوێنى دين ده‌گرێته‌وه و چه‌مكه‌كانى پێشكه‌وتن
و مێژوو و قازانج شوێنى به‌ها خوداييه‌كان ده‌گرنه‌وه. واته هيچ
شتێك نه‌گۆرِاوه. هه‌مان ژيانى ئيرتكاسى و هه‌مان كۆيله‌تييه.
كه له ژێر سايه‌ى به‌ها خوداييه‌كان هه‌بوون. و ئێستاش درێژ
ده‌بنه‌وه.له ژێر سايه‌ى ئه‌وه‌ى پێيده‌ڵێن به‌هاى مرۆڤايه‌تى.
نيچه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه مردنى خودا به‌ومانايه
به‌واته‌ى گۆرِينى به‌هاكان له به‌هاى خوداييه‌وه بۆ به‌هاى
مرۆڤايه‌تى و گۆرِينى دين به ئه‌خلاق به‌هايه‌كى ئه‌وتۆى نيه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه پێوه‌ره‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنمان نه‌گۆرِين
ئه‌وه له ژێر هه‌مان به‌ها باوه‌كانداين. له كاتێكدا كه هێزه
ئيرتكاسييه‌كان پێيانوابوو پێويستييه‌كان به هيچ (ئيراده‌يه‌ك)
نيه و له نيهليزمدا نگوو بوون به‌هۆى به‌ها خوداييه‌كان و
مرۆڤايه‌تييه‌كان. لێره‌دا ئه‌و مرۆڤه په‌يدابوو كه مرۆڤى
دويماهييه و ده‌ڵىَ هه‌موو شتێك عه‌به‌سه و بىَ فايده‌يه.مردنى
سلبى باشتره، نه‌بوونى ئيراده باشتره له ئيراده‌ى نه‌بوون!
به‌ڵام ئيراده‌ى نه‌بوون له ئه‌نجامى ئه‌و دابرِانه‌دا له نێوان
مرۆڤى كۆتايى و ئيراده‌ده‌ا له دژى هێزه ئيرتكاسييه‌كاندا رۆڵى
خۆى ده‌بينێت. تا ده‌بێته نه‌فيكردنه‌وه‌ى خودى ژيانى سلبى. وا
له مرۆڤ ده‌كات به‌ره‌و دژبوونه‌وه به خێرايى پێچ بكاته‌وه.
كه‌واته له‌دواى مرۆڤى كۆتايى مرۆڤێكى ديكه هه‌يه كه (هه‌لاك)
له‌ناوچوونى ده‌وىَ. تا راده‌ى كۆتايى هێنان به نيهليزم و
ته‌واوبوونى. لێره‌دا هه‌موو شتێك ئاماده ده‌بێت بۆ گۆرِان.
گۆرِانه‌كه بريتييه له‌مه: سه‌يروره- كارايه بۆ هێزه‌كان،
سه‌ركه‌وتنى سه‌لماندن له‌ناو ئيراده‌ى هێزدا، ئه‌گه‌ر
له‌سه‌رده‌ستى نيهليزمدا نه‌فيكردن ديارده و جه‌وهه‌رى ئيراده‌ى
هێز بوو و سه‌لماندن شتێكى لاوه‌كى و پاشكۆى ئه‌و نه‌فيكردنه بوو.
لێره‌دا پێچه‌وانه‌يه، سه‌لماندن ده‌بێته جه‌وهه‌رى ئيراده‌ى
هێز. ئه‌وا ئه‌گه‌ر خۆى ئيراده‌ى هێز نه‌بێت. نه‌فيكردنيش له
هه‌بووندا به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام به شێوه‌ى ده‌ركه‌وتنێك بۆ
ئه‌م سه‌لماندن و جه‌ختكردنه‌وه‌يه.بۆيه زه‌رده‌شت سه‌لماندنى
بێگه‌ردبوو كه توانى نه‌فيكردن بگه‌يه‌نێته دوا راده‌ى خۆى و
بيكاته هه‌نجه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ى كه جه‌خت ده‌كاته‌وه و خه‌لق
ده‌كات.
كه‌واته لێره‌دا ئه‌و گۆرِانكارييه‌ى نيچه باسى ده‌كات
گۆرِانكارييه‌كى راديكاڵييه بۆ جه‌وهه‌ر. ئه‌م گۆرِانكارييه‌ش
له‌ناو مرۆڤدا رووده‌دات و مرۆڤى بالاَ دروست ده‌كات.واته دواى
مرۆڤى كۆتايى و ئه‌ومرۆڤه‌ى له‌ناوچوونى ده‌وێت مرۆڤى بالاَ دروست
ده‌بێت ئه‌و دوو مرۆڤه‌كانى تر ره‌ت ده‌دات. وه‌ك گۆرِانێك بۆ
جه‌وهه‌ر. ئه‌و مرۆڤه هه‌ر چه‌نده له مرۆڤ په‌يدابووه، به‌ڵام
به‌رهه‌مى دينيسۆس و ئاريانه. دينيسۆس كه له زه‌رده‌شت بڵندتره
چونكه زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ر و په‌يامبه‌رى ئه‌وه. هه‌رچه‌نده
زه‌رده‌شت مرۆڤى بالا به كورِى خۆى داده‌نىَ. به‌لام مرۆڤى بالاَ
له زه‌رده‌شت ره‌ت ده‌دا به شێوه‌يه‌ك كه ده‌بێته باوكێكى
هه‌قيقى به‌رجه‌سته بوو له دينۆسۆسدا.
نيچه ده‌ڵىَ: (ئه‌گه‌ر خودا بكوژن،
ئه‌وا ده‌بىَ سنورى ده‌سه‌لاَتى ئه‌و په‌رستگايه‌ش به‌جىَ بێڵن كه
پاڵتان پێوه‌داوه)
سه‌رچاوه‌کان:
-
وفيق غريزى، شوبنهاور
وفلسفه التشاۆم. ص 45
-
عبدالرحمن بدوي ، نيتشه ص 11
-
عبدالرحمن بدوى نيتشه ص 12
-
محه‌مه‌د مه‌زوز
-
ادريس الجيرى مفهوم التراجيديا عند نيتشه،
تكايه برِوانه ئه‌م ماڵپه‌رِه(www.4shared.comLget30340469L84eee606L.htm
-
ادريس الجيرى مفهوم التراجيديا عند نيتشه
-
هه‌مان سه‌رچاوه.
-
هه‌مان سه‌رچاوه.
-
هه‌مان سه‌رچاوه.
-
عه‌بدولره‌حمان به‌ده‌وى لاپه‌رِه 208
-
هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌رِه 222
-
شوبنهاور وفلسفه التشاۆم لاپه‌رِه 110
-
هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌رِه 114
-
هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌رِه 117
-
هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌رِه 123
-
هه‌مان سه‌رچاوه.لاپه‌رِه 123
-
عه‌بدولره‌حمان به‌ده‌وى شوبنهور ص 256
-
هه‌مان سه‌رچاوه.لاپه‌رِه 275
-
هه‌مان سه‌رچاوه.لاپه‌رِه 277
-
عه‌بدولره‌حمان به‌ده‌وى نيتشه، لاپه‌رِه 222
-
هه‌مان سه‌رچاوه 225
-
هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌رِه 233
-
محمد النجار، النهلستيه في الفلسفه الالمانيه من شتيرنر ال
نيتشه
-
محمد اندلسي العدميه كأنحطاط والعدميةكأفق
-
دولوز بصدد نيتشه، ترجمه حسن اوزال.
-
ئێرڤين دى يالوم، كاتىَ نيچه گريا، و:دڵشاد هيوا. لاپه‌رِه
266 ده‌زگاى چاپ و بلاَوكردنه‌وه‌ى موكريانى 2006 هه‌ولێر