![]() |
|
09/04/09 چه‌ند چوارينه‌يه‌كى خه‌يام : وه‌رگێرِانى هه‌ژار |
|
چه‌ند چوارينه‌يه‌كى خه‌يام وه‌رگێرِانى هه‌ژار
ئه‌و رۆژه خودا سانى گيانى ڕانا ده‌يزانى به كرده‌وه‌م خودايه و زانا هه‌ر خۆيه‌تى دايناوه هه‌ڵه‌و سه‌رپێچيم سوتانى جه‌هه‌نده‌مى له‌به‌رچى دانا؟!
* * * *
گۆيا له جه‌هه‌نده‌من ئه‌ويندار و مه‌ست به‌م واته‌يه پێكه‌نيم و گوستى خۆم گه‌ست جێى چه‌ند كه‌رى كوڵکنه ئه‌گه‌ر وابێ به‌هه‌شت يان چۆڵ و بيابان و كپه وه‌ك له‌پى ده‌ست
* * * *
بيستومه به‌هه‌شتێ هه‌يه حۆرى تێدا روبارى شه‌رِابى پاكى ده‌رِوا پێدا من لێره مه‌ى و يارێ په‌ياكه‌م چده‌بێ؟ ده‌سكه‌وته كه هه‌ريه‌كن به‌هه‌ردوك رێدا
* * * *
مردن چيه؟ كه‌س تێنه‌گه‌يى تا وێستا ته‌ورات و زه‌بور،تا ده‌گه‌يه ئاوێستا زۆر كه‌س له ژيان دواوه زانايانه بۆ باسى مه‌رگ گێل و نه‌زان راوێستا
* * * *
گێژى له خه‌يالاَت و گله‌یى به‌ختى ره‌شت رابوێره هه‌تا به‌جارێ نه‌برِاوه به‌شت ده‌س بگره به به‌ندى سه‌ر و پرچى جوانێك تا هه‌ڵنه‌وه‌شێنراوه هه‌مو به‌ندى له‌شت
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com