![]() |
|
05/04/09 ناوی (خودا) و (سووكايه‌تي)ی وه‌كوو دوو كه‌ره‌سته‌ی شيعری/ ناشيعری : رِابه‌ر فاريق |
|
ناوی (خودا) و (سووكايه‌تي)ی وه‌كوو دوو كه‌ره‌سته‌ی شيعری/ ناشيعری ئێست له‌سه‌ر ده‌قی (پێڵاوه‌كاني من ماندوون)ی حسێن ئه‌حمه‌د
رِابه‌ر فاريق
ده‌روازه: له‌نێو كورددا وه‌ها (باو)ه كه نووسه‌ران بۆ نێوبانگ په‌ياكردن وشه به‌ره‌و رِووي (خودا) بكه‌نه‌وه، هه‌لَبه‌ته، ئه‌م جۆره نووسينانه له‌وێوه رِێرِه‌وي دروستي خۆيان وه‌رده‌گرن كه به شێوه‌يه‌كي هونه‌ريي ده‌لاله‌ت له ده‌روون و خواسته‌كاني ناخي ده‌قنووسه‌كان بكه‌ن، له پالَ ئه‌مه‌يشدا بێحورمه‌تيي نه‌نوێنن به‌رانبه‌ر به‌و (خودا)يه. مادام خودا بێده‌نگه -ئێمه لێره‌دا ئه‌م رِسته‌يه به‌و ته‌ئويله سه‌لَته به كار ناهێنين كه گه‌له‌ك له نووسه‌ران وه‌كوو ميتۆديش ده‌يانه‌وێ ئيشي له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و ميتۆدانه‌ي نه ده‌رهاويشته‌ي زانستن، نه قوولَ رِۆچوونه‌ته نێو هه‌ست و سۆزي رِێزگرتنه‌وه، به‌لَكوو به‌و واته‌يه به كارمانهێناوه كه مرۆي بليمه‌ت و خاوه‌ن توانستي بالاَ، هه‌رگيز رِێگه به خۆي نادا به كۆمه‌كي نه‌ويي ته‌ماشا كردني (ئه‌ويدي)، پايه‌ي خۆي بلَند بكا، پايه‌يه‌ك كه ساخته‌كارييه‌كي بێ مه‌فهووم درێژ ده‌كاته‌وه تا ئه‌وپه‌رِي خۆدزينه‌وه له حه‌قيقه‌ت و لايه‌نه ئێستێتيكييه‌كاني نووسيني ئيبداعيي، چونكه نووسين به ده‌ر له به‌خشينه‌وه‌ي جوانيي، به شێوه‌يه‌كي ديي و ياريي هونه‌ريي، هيچ نييه جگه له بێكارييه‌كي وێرانه‌كار- پێويست ناكا مرۆ به‌سه‌ر ئه‌م (بێده‌نگ)ييه‌يدا هه‌لَبشاخێ كه دلَنيايه به كۆمه‌كي هيچ هه‌لَزنانێكي وه‌ها پالَي پێوه‌نانێ تا وه‌ده‌نگ بێ، ده‌كه‌واته: هه‌ر نووسه‌رێك بيه‌وێ به وه‌ها نووسينێك وه‌هم بئه‌فرێنێ -نه‌ك داهێنان-، ده‌كه‌وێته نێو ده‌رياي بێ مه‌عريفه‌ييي، به‌لاَم ئه‌مه‌يش واته‌ي ئه‌وه ناگه‌يه‌نێ كه ئه‌م (مرۆ)يه رِێگه‌ي لێ بگيرێ تا بۆچووني خۆي ده‌رنه‌برِێ، جا ئه‌م بۆچوونه هه‌م به په‌يظين بێ، هه‌م به وشه، ئازاده، هاوكاتيش، ئازادي تا ئه‌و شوێنه خاوه‌ن ناسنامه‌ي رِاسته‌قينه‌ي خۆيه‌تي كه له پالَيدا مرۆكان رِقه‌به‌رايه‌تيي و رِه‌وتاري ناشيرين نه‌ده‌نه پالَ هيچ كه‌س و ئايينێك و ئايديۆلۆژيايه‌ك. ئه‌م ده‌قه، له‌وێوه ته‌عبير له ئينسان ده‌كا كه ده‌خوازێ، هه‌م له‌نێو (پێڵاو)دا، ده‌نگێك بووه‌شێنێ، هه‌م (سووكايه‌تي)ي بكا به پێڵاو و رِه‌هه‌نده جوانه‌كاني، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ي كه ده‌ستي نارِه‌واي درێژ كردووه بۆ (خودا) تا خوێنه‌ر به‌ره‌و خۆي به كێش بكا، له سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌يش تارمايييه‌كي ته‌نكي شيعره‌كاني سوهراب سپێهري- ي ده‌بينين له‌سه‌ر ده‌قه‌كه، وه‌كچۆن ئه‌م (گواستنه‌وه)يه له گه‌له‌ك له (ده‌ق)ه‌كاني (به‌ختيار عه‌لي) و (هيوا قادر) و (دلاوه‌ر قه‌ره‌داغي) و (به‌رزان هه‌ستيار) و (رِۆژ هه‌لَه‌بجه‌يي) و گه‌له‌ك گه‌نجي ديكه‌يش به ده‌ركه‌وتووه. ئێمه لێره‌دا گه‌ره‌كمان نييه كار بكه‌ين له‌سه‌ر ئه‌م تارمايييه‌ي شيعري فارسيي له سه‌ر (ده‌ق)ي كورديي، به‌لَكوو ته‌نها ئه‌مه ده‌لَێين كه مادام ئه‌وانه خاوه‌ني ده‌نگي رِاسته‌قينه‌ي خۆيان نيين، مومكين نييه له باره‌يانه‌وه بنووسين، ده‌شكرێ ئه‌م باسه بۆ كاتێكي ديكه هه‌لَبگرين و له‌وێدا پيشاني بده‌ين كه ئه‌و (نووسه‌ر)انه (داهێنان)يان نه‌كردووه تا (گه‌نجه)كان بيان ئه‌زمووێننه‌وه. ئه‌م ده‌قه، واته: (پێڵاوه‌كاني من ماندوون)ي حسێن ئه‌حمه‌د، به ته‌نها له‌وێدا هه‌لَگري رِه‌هه‌ندێكي ئێستێتيكييه كه وه‌كوو هه‌ولَدانێكي/ تاكێكي كه‌مێك جوداواز و سه‌ره‌تا، ويستوويه‌تي خۆي قورتار بكا له‌و قه‌ره‌بالَغييه‌ي كه شيعري كوردي تێيكه‌وتووه، ده‌نا له ساكارنووسييدا درێژ ده‌بێته‌وه. جودا له مه‌يش، شێوه‌زاري ئاخاوتني سلێمانيي له گه‌له‌ك دێري ده‌قه‌كه‌دا زالَه به سه‌ر سێنتاكس -ئه‌و سێنتاكسه‌ي كه تا ئاستێك- كۆ- له سه‌ري كۆكن. بۆ نموونه: (ئه‌یه‌م) و (پیاما) و (ڕێگه‌م به) و (ئه‌یات) و (به‌رم) و (به‌یته‌وه) و (نایه‌ین) و (نایه‌ن) و (به‌یتێ) و دووباره بوونه‌وه‌يشيان، به ده‌ر له‌وه‌ي له رِووي رِێنووس و خالَبه‌نديي و زمانه‌وانييه‌وه، هه‌ست به بووني بۆشاييه‌كي گه‌وره ده‌كه‌ين له ده‌قه‌كه‌دا.
نێوه‌رِۆك: ئه‌م ده‌قه، ده‌خوازێ به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێ، پاكژييه‌كي رِيشئاژۆيي مانيفێست بكا، به‌لاَم له‌م رِه‌هه‌نده‌يدا سه‌رنه‌كه‌وتووه، چونكه ده‌خوازێ له پالَ (پاكژ)يي خۆي‌دا، ئه‌ويدي وه‌كوو (پيس) پيشاني خوێنه‌ر بدا، بۆ نموونه: (پێڵاوه‌کانم پیسبوون، وه‌ک دڵی خۆشه‌ویسته‌که‌م...) به گشتيي، ئينساني كوردي له هه‌ر كوێيه‌ك بێ و به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بخوازێ، وه‌ها ده‌لاله‌ت له خۆي ده‌كا و جيهانبينييه‌كه‌ي ده‌وه‌شێنێ، ئه‌مه‌يش له كاتێكدايه كه كاره كوشنده‌كاني خۆي ده‌شارێته‌وه و هي ده‌وروبه‌ر ده‌رده‌خا، ئه‌مه جگه له تێنه‌گه‌يشتن له به‌هاي نووسين هيچي دي ناگه‌يه‌نێ، بۆيه ده‌بێ بپرسين: گه‌لۆ، چما كه‌سێك هه‌بووه له‌نێو ئه‌م ميلله‌ته‌دا به‌بێ هيچ ده‌مامكێك باس له يه‌كێك له‌و كارانه‌ي بكا كه مايه‌ي به‌خشينه‌وه‌ي رِاستيي و مه‌ترسيين، وه‌كوو ئه‌و كاره‌ي (محه‌مه‌د شوكري) كردوويه‌تي له رِێگه‌ي (ناني رِووت)؟ دواتر، ئه‌م دێره‌ي سه‌ره‌وه هه‌رگيز له شيعردا به‌رجه‌سته نه‌بووه، ته‌نانه‌ت تێكه‌لاَويش نه‌بووه له‌گه‌لَ (قسه) به شێوه‌يه‌كي هونه‌ريي و ئێستێتيكيي، به‌لَكوو به‌يانكردني شتێكي وه‌هايه كه له ده‌ره‌وه‌ي واته و به‌هاكان و هونه‌ردا به‌رجه‌سته بووه، بۆيه خوێنه‌ري خودئاگا له سه‌روه‌ختي خوێندنه‌وه‌ي وه‌ها دێرێكدا ته‌نها رِووبه‌رِووي فيكرێكي رِووت ده‌بێته‌وه. وه‌ختێك (پێڵاو پيس) ده‌بێ، ده‌شێ وه‌ها وێناي بكه‌ين كه (خۆشه‌ويست)ه‌كه‌يشمان له‌نێو مه‌فهوومێكي ناشيريني وه‌كوو ئه‌مه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ، ياخود ئه‌م پالَنه‌ره چييه كه ده‌ق بگا به ئاستێكي وه‌ها كه (به‌رانبه‌ر) وه‌كوو (پيسيي پێڵاو) ته‌ماشا بكا؟ ئێمه باس له‌وه ناكه‌ين كه له كۆمه‌لَگه‌ي كورده‌وارييدا چ ته‌ئويلێكي سه‌لَت و بێويژدان و بێ‌مانا بۆ (پێڵاو) هه‌يه، به‌لَكوو باس له‌مه ده‌كه‌ين كه كه‌سێك خۆي به (شاعير) بزانێ و وه‌كوو (كۆمه‌لَگه) له (پێڵاو) برِوانێ. لێره‌دا، پێويسته ئاماژه‌يه‌كي بچووك بكه‌ين به شيعري (پێڵاو)2ي (ئه‌نوه‌ر مه‌سيفي) كه توانيويه‌تي كۆمه‌لَێك رِه‌هه‌ندي ئێستێتيكيي له‌م وشه‌يه‌دا بدۆزێته‌وه و به‌ها بونيادييه‌كه‌ي خۆي بۆ بگه‌رِێنێته‌وه و به شێوه‌يه‌كي جوداواز و قوولَ لێي بنۆرِێ كه تا ئێسته و له مێژووي ئه‌ده‌بي ئێمه‌دا هيچ شاعيرێك نه‌يتوانيوه وه‌ها ئيش له‌نێو (به‌هاي پێڵاو له‌كن شاعيردا) بكا. با ته‌ماشاي ئه‌م دێرانه‌ي شيعره‌كه‌ي (حسێن ئه‌حمه‌د) بكه‌ين: (من ئه‌و کاته ڕقم له پێڵاوه‌کانمه، که له قاچمدا بۆگه‌نیان کردووه) هه‌روه‌ها: (له پێڵاوه‌کانی خۆما هه‌موو سۆزانییه‌کانم لێدیاره، له هه‌موو سۆزانییه‌کانیشدا پێڵاوه‌کانی خۆم.) هه‌روه‌ها: (خودا که‌و‌شه‌کانی منی به‌نه‌عله‌ت کردووه، به‌وه‌دا ڕیگام ناکه‌وێته‌وه نیشتیمان.) هه‌روه‌ها: (خودایه من که‌وشم یان که‌وش من؟) هه‌روه‌ها: (خودایه بۆ که‌وشه‌کانم به‌خته‌وه‌رم ناکه‌ن؟ خودایه که‌وشه‌کانم ئه‌یه‌م به‌تۆ و به‌خته‌وه‌ریم به‌یتێ...) ئه‌م چه‌ند دێرانه‌ي شيعره‌كه كه لێره‌دا به نموونه هێناومنه‌ته‌وه، گه‌واهيي ئه‌وه ده‌ده‌ن كه شيعره‌كه له تاكرِه‌هه‌ندييه‌كي سه‌لَت و باودا رِێ ده‌كا، له يه‌كه‌م ئه‌و دێرانه‌ي كه لێره‌دا ئاماده‌گييان هه‌يه، ده‌بينين (ئينسان)ێك (رِق)ي له (پێڵاو)ه‌كانيه‌تي، چونكه (بۆگه‌نيان كردووه)، ئه‌مه‌يش له‌وێوه دێ كه ئه‌و (ئينسان)ه سه‌رنج له‌وه نادا كه خۆي هێزي ئه‌نجامداري وه‌شاندني ئه‌و (بۆن-پيس)ه‌يه كه به هۆيه‌وه گێژ بووه، واته: پاكژييه‌ك ده‌داته پالَ خۆي كه پشت قاييمه به بنه‌مايه‌ك كه له‌سه‌ر (بۆشايي)يي وه‌ستاوه و كاتێكيش به‌رده‌بێته‌وه (وێرانه)يه‌ك چاوه‌رِوانيه‌تي. لێره‌وه، كۆي ناشيرينييه‌كاني خود فه‌رامۆشكردراون و جوانييه‌كي ساخته شوێني ئه‌واني گرتووه‌ته‌وه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌له‌ك ئينسان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامگيرييه‌ي كه خودي شته‌كان ناشيرينن، بۆيه وه‌ختێك ده‌كه‌ونه به‌رده‌مي ئه‌و ئينسانانه، ناشيرينييه‌كانيان تۆخ و تۆختر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه جگه له رِسته‌يه‌كي بێ لۆژيكي رِۆمانسيي ساكاري پشت ئه‌م دێره، هيچي ديكه نييه و نابێ به‌و پالَنه‌ره‌ي كه به كێشمان بكا به‌ره‌و ئه‌فسووني جوانيناسانه‌ي شيعر. دووه‌م دێر: هه‌لَگري رِوانينێكي كوشنده‌ي (مرۆ)يه‌كه كه له‌كني وه‌هايه له (پێڵاوه‌كان)يدا ئافره‌ته (سۆزاني)يه‌كان ده‌بينرێن و كاتێك ئه‌و (مرۆ)يه هه‌مان ئه‌و ئافره‌ته (سۆزاني)يانه‌يش ده‌بينێ (پێڵاوه‌كان)ي خۆي وه‌بير ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌يش به ده‌ر له بيركردنه‌وه‌يه‌كي كۆني سواو هيچي ديكه‌ي لێوه هه‌لَناقولَێ، چونكه نه‌ك مرۆ خه‌يالَفراوان و تێگه‌يشتووه‌كان له چه‌مكي هيومانيستيي، به‌لَكوو خودي (سۆزانييه‌كان)يش به سووكيي ته‌ماشاي (سۆزاني)ي ناكه‌ن، ئه‌مه واته‌ي ئه‌وه ناگه‌يه‌نێ كه به‌رگريي بێ، به‌لَكوو هۆكارگه‌لێك له پشت ئه‌م (حه‌ز) يان (كار)انه‌وه‌ن، حه‌زه‌كان له‌وێدا خۆيان نمايان ده‌كه‌ن كه ئه‌و ئافره‌ته‌ي هه‌لَده‌ستێ به سێكسكردن له‌گه‌لَ پياوێكدا (چێژ) ده‌وه‌شێنێ و ئارامييه‌ك به رِۆح و جه‌سته‌ي خۆي ده‌به‌خشێ، ئه‌مه‌يش گواستنه‌وه‌ي (ديل)يه‌تيي جه‌سته‌يه له (زيندان)ي ئه‌وانيديكه و گواستنه‌وه‌يه‌تي بۆ نێو قوولاَييه‌كاني ئه‌فسوون، هه‌لَبه‌ته ئه‌وه بيره دۆگماكانيشن كه له‌كنيان وه‌هايه هه‌ر (ئافره‌ت)ێك (مێرد)ي نه‌بوو، ئيدي پێويسته وه‌كوو (قه‌حپه) ته‌ماشا بكرێ و ته‌نانه‌ت وه‌كوو ئه‌و دێره‌يش سووكايه‌تيي پێ بكرێ. بۆيه‌يش له رِه‌هه‌ندێكي ديكه‌وه ئه‌م پرۆسه‌يه وه‌كوو (كار) وێنا ده‌كه‌م/ كردراوه، چونكه رِه‌نگه گه‌له‌ك ئافره‌ت هه‌بن له‌به‌ر نه‌زانيني ئيش يان شكستگه‌لێك به‌ره‌و رِووي ئه‌و كاره بووبنه‌وه/ ببنه‌وه. دواجار، ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نييه كه (سۆزانييه‌كان) درێژه به (چێژ) و (كار)ي خۆيان بده‌ن يان نا، ئه‌مه باسێكي ديكه‌يه و گه‌ره‌كي به گه‌له‌ك ئێست هه‌يه، ئه‌م ئێستانه‌يش له وه‌ها كاتێكدا دروستتر ده‌كه‌ونه‌وه كه لێكۆلَينه‌وه‌ي زانستيي و ئه‌كاديميي له‌م باره‌يه‌وه بكرێ، نه‌ك به دێره شيعرێك وه‌كوو (ناشيرين)يي له‌م پرۆسێسه برِوانرێ، چونكه ئه‌مه (توندوتيژيي خودێك) درێژ ده‌كاته‌وه، وه‌ك جوانييه‌كاني. دێري سێيه‌م كه ئه‌ويش لێره‌دا ئاماژه‌ي بۆ كردراوه، كارێكي نامه‌نتيقيي ده‌داته پالَ (خودا)، به‌وه‌ي، پاساوێكي وه‌ها ده‌هێنرێته‌وه كه (ئه‌و ئينسانه) بۆيه (ناگه‌رِێته‌وه بۆ نيشتمان)، چونكه (خودا نه‌فره‌تي له پێڵاوه‌كاني كردووه) -نووسه‌ر له‌باتي وشه‌ي له‌عنه‌ت، وشه‌ي نه‌عله‌ت ي به‌كارهێناوه كه ئه‌وه‌ي ئه‌م نووسيويه‌تي واته‌ي نه‌عله‌ي پێ ده‌گه‌يه‌نێ و ئه‌مه‌ي ئێمه‌يش نووسيومانه ده‌لاله‌ت له فه‌فره‌ت ده‌كا-. لێره‌وه، ئاخنيني ناو-ي (خودا) له‌و دێره شيعره‌دا، جگه له تۆمه‌تي نائاگايي خسته‌پالَ شتێكي ديكه نييه. (تۆ) كه (شاعير)ي خۆت (خه‌للاق)ي، بۆيه دواجار ئه‌وه (تۆ)ي پێوه‌ند ده‌كه‌يته (لاق)ه‌كانت، نه‌ك (خودا)يه‌كي ديكه، كاتێك كه وه‌هايش ده‌لاله‌ت له نێوه‌وه‌ي خۆت ده‌كه‌ي (به‌ندايه‌تي)يه‌كي ئه‌زه‌ليي ده‌نوێني له دێره‌كه‌دا. ئه‌و چوار دێرانه‌ي (دوو به دوو) له كۆتاييدا هێناومنه‌ته‌وه، دوو پرسياري ساكاري وه‌هان كه هيي ئه‌وه نيين مرۆ له ئاستياندا بوه‌ستێ، بۆيه ئێمه‌يش لێره‌دا به بێ به‌رسظ به جێيان ده‌هێلَين!
كۆئه‌نجام: ئه‌وه‌ي ئێمه له‌م نووسينه كورته‌دا ئه‌وه‌ي خستوومانه‌ته رِوو، مانيفێستكردني چه‌ند رِسته‌يه‌كه كه پێويست بوو بنووسرێن، چونكه كاتێك كه ئينسانێك رِێره‌وي خۆي ون ده‌كا، ئه‌ركي هه‌ر ئينسانێكي ديكه‌يه كه به خۆي و رِۆشناييه‌كه‌ي كۆمه‌كي بكا، ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نييه كه وه‌كوو كۆمه‌ككاره‌كه ته‌ماشا بكرێين، به‌لَكوو ده‌مانه‌وه‌ێ وه‌كوو هاوئه‌ديب و نه‌دانه‌پالَي رِوانينگه‌لێكي وه‌ها نادروست، رِوانينه‌كانمان چرِ بكه‌ينه‌وه، تا خوێنه‌ر فريو نه‌درێ به‌وه‌ي كه مرۆ داهێنان ده‌خاته‌وه به (سوكايه‌تيكردن)، به‌لَكوو ئه‌وه وشه‌ي حورمه‌تدانه‌پالَه كه رِه‌خنه‌يش ده‌گرێ و جوانييش به‌ره‌و ئاقارگه‌لێكي ديكه‌ي هاوويست له‌گه‌لَ هه‌ستي هيومانيستيي رِوو به رِوو ده‌كاته‌وه و ديالۆگي له يه‌كتريي تێگه‌يشتن ده‌خولَقێنێ، نه‌ك بۆچووني ساكارگۆ/ نووس.
په‌راوێزه‌كان: 1 كۆواري (هه‌نار)، ژماره (31)، ئۆگه‌ستي 2008، ل40 تا ل45. 2 كۆواري (كۆوار)، ژماره (15)، تشريني دووه‌مي 2005، ل 80. ئه‌م ژماره‌يه‌ي ئه‌و كۆواره تايبه‌ته به گه‌له‌ك شيعر و نووسيني (ئه‌نوه‌ر مه‌سيفي).
RABARFARIQ@YAHOO.COM
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com