![]() |
|
30/03/09 نيگاى ئاته‌شگه‌يه‌كى وێران : راوێژ هيرانى |
|
نيگاى ئاته‌شگه‌يه‌كى وێران
راوێژ هيرانى 1996
بپرسه له‌ناو ئه‌و هه‌موو به‌هه‌شته‌ى عيشق بۆ تۆ كفرم بووى؟! به ژوان .. دووان و روانينى نيگاى په‌پوولاوى پرسه‌ت دانا... به‌رامبه‌ر رسته شێواوه‌كانى ناخت! ئه‌م ئيستفهامه مه‌لعونه‌ى زوبانت بۆ قايم نه‌كردووه به‌رامبه‌ر گومان؟ به‌م شريكه گوره‌يه‌ى .. مه‌ره‌كه‌بى ره‌ش و كاغه‌زى سپيش ... تزاناى خێر و شه‌رِ جياكردنه‌وه‌م نه‌ماوه!
چى بڵێم؟! له جه‌رنيكاى به‌رچاوم نيگارى عه‌شقێكى كاول به‌دى ده‌كه‌م! له مۆناليزاى نيگايه‌كت سه‌د له‌حزه‌ى نه‌مر ده‌كوژم! ته‌واوى خۆم و بتونى خه‌ونم سۆراغن له تۆ
تۆش ئه‌ى په‌رى نه‌عيمى مه‌راق ونيت لێم! سه‌فه‌ره‌كانم دوا پشووى ئه‌سپێكى شه‌كه‌ت چاره‌نووسيان ده‌نووسێ .. نه‌ك شاعيرێ! خه‌ونه‌كانم چاوگرێيان ده‌دات ... نه‌كم موسافيرێ گرێيه‌كانى عه‌شقيشم تۆ ده‌اينكه‌يته‌وه .. به‌ديده‌نيت ئه‌ى تاكه عه‌رافى چاره‌نووسم ئێستا به بوغزم له خۆم و له‌وه‌ى كردوومه بۆ تۆ ئێستا به قينم له خۆم و له‌وه‌ى ده‌يكه‌م بۆ تۆ
عه‌جه‌ب تائێستا ئه‌م نيشانه پشت كورِه‌ى پرسيارى ته‌مه‌نت له‌به‌رده‌م قاپى رسته‌ى نزام دانه‌ناوه؟!
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com