![]() |
|
28/03/09 حه‌لاج ' له كاتى كوشتنيدا:به‌رِه‌ڵابوون به بێگه‌ردى هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د |
|
حه‌لاج له كاتى كوشتنيدا:به‌رِه‌ڵابوون به بێگه‌ردى
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
حه‌لاج له كاتى هه‌ڵواسين و كوشتن و له خاچدانيدا پرسيارى عه‌داله‌ت و ماف و هه‌ق و ده‌سه‌ڵات و هه‌قيقه‌ت و شه‌ريعه‌ت و سه‌بر و ميهره‌بانى و هيچ شتێكى ديكه ناكات، ته‌نيا داواى (مغفره - لێبوردن) بۆ بكوژه‌كانى له خوا ده‌كات. چونكه ئه‌وان نازانن ، كه‌شفى خودايان نه‌ديوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانيش بيانديبايه ئه‌وه ئه‌و كارانه‌يان نه‌ده‌كرد. هه‌تا گله‌يى له خودا‌ش ناكات كه حه‌لاج ته‌سليمى ئه‌و قه‌ده‌ره ده‌كات و به‌و ده‌رده‌ى ده‌بات. ئه‌و دڵنيايه ئه‌و كه‌شفه‌ى خودا به‌وى به‌خشيوه و ئه‌و شاردنه‌وه‌ى به بكوژانى به‌خشيوه و به‌وى نه‌به‌خشيوه. حه‌لاج به‌ده‌ر له هه‌موو كاريگه‌رييه‌ك له ده‌سه‌ڵاته‌كانى عه‌قڵ و خودا و ناوه پيرۆزه‌كانى و زۆر و زه‌وه‌نده‌كانى ته‌نيا داواى لێبوردنى بكوژانى ده‌كات، حه‌لاج له‌و ديمه‌نه بێ پرسياره‌دا، پرسياره‌كانى ئه‌قڵ و فه‌لسه‌فه. به‌وه‌ى (كوا عه‌داله‌ت له كوشتنم؟ كوا هه‌ق له كوشتنم؟) حه‌لاج ئه‌و پرسياره له خودا ناكات كه خاوه‌نى ئه‌و هه‌موو ناوه‌يه و هه‌ندێ له سيما و سفاته‌كانى خۆى له‌و ساته‌دا جێبه‌جێ بكات، داوا له خودا ناكات عادل بێت، قه‌هار بێت، خه‌لاس بێت بۆى، ميهره‌بان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و، داواى هيچ شتێك بۆ خۆى ناكات. ته‌نيا داواى لێبوردنى بكوژه‌كانى ده‌كات چونكه به‌نده‌ى خودان.
وهَۆلاءَ
عِبَادُكَ
هه‌ڵوێستی حه‌لاج ره‌نگه نزيك بێت له هه‌ڵوێستی (سوكرات) به‌وه‌ى سوكراتيش به خۆى له پێناو فه‌لسه‌فه و عه‌داله‌ت و مه‌عريفه و راستى دا له كوشتن راى نه‌كرد و هه‌ڵنه‌هات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵاتنى نه‌بێته پاشگه‌زبوونه‌وه له بير و مه‌عريفه و فه‌لسه‌فه و خه‌مى خۆى له لێكۆڵينه‌وه له عه‌داله‌تدا، واته سوكرات له ساتى مه‌رگى خۆي‌دا هێشتا له خه‌مى عه‌داله‌ت دا بوو، بۆيه‌شه كوشتنه‌كه‌ى ده‌بێته پرسيار كردن له عه‌داله‌ت، واته جياوازى ئه‌م دوو كوشتنه ، كوشتنى سوكرات و حه‌لاج له‌وه‌دايه ، كه حه‌لاج كوشتنى خۆى به خۆى ناكاته پرسيار كردن له عه‌داله‌ت يان له‌فه‌لسه‌فه يان له زانين و مه‌عريفه.ئه‌و رازييه به ته‌قديرى خودا و شتێك نه‌ماوه حه‌لاج هه‌وڵ بدا پرسيارى لێبكات و بيكاته خه‌مى قوڵى فه‌لسه‌فى و هه‌بوون و نه‌مانى خۆى. له نه‌مانى خۆي‌دا ته‌نيا ئيرِاده‌ى خوا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و ئيرِاده‌ى خۆى خاڵى كردۆته‌وه له هه‌ر ويستێك، ته‌نيا ويستى لێبووردنى به‌نده بكوژه‌كانى نه‌بێت، كه ئه‌م داوايه‌ش خه‌مێكى ئه‌وتۆى مرۆظێك نيه له ساتى له خاچدانيدا بيكاته كێشه‌يه‌كى فه‌لسه‌فى يان فكرى به‌وه‌ى خوا ده‌يانبوورێت يان نه؟ به‌وه‌ى لێبووردنى خوا چييه يان چى نيه؟ حه‌لاج له‌و پرسيارانه بۆته‌وه و ته‌نيا داواى ئه‌و لێبووردنه ده‌كات كه سه‌رچاوه‌كه‌ى ئيرِاده‌ى خوايه و شتێك نه‌ماوه له بن ده‌سه‌ڵاتى حه‌لاجدا بێت. حه‌لاج ئه‌وه‌نده خاڵى بۆته‌وه له نه‌زعه دنييايه‌كان و مه‌سه‌له فكرييه‌كان و بيركردنه‌وه و ئه‌قڵ دا، ته‌نيا ئيرِاده‌يه‌كى بێگه‌ردى بۆ ماوه‌ته‌وه كه ته‌نيا چاوه‌رِێى به‌رِه‌ڵابوون و فرِينى يه‌كجاره‌كى ده‌كات. ئازادبوونى حه‌لاج له ده‌ست و قاچ و به‌شه‌كانى تر‌ى جه‌سته‌ى، به‌شێكن له به‌رِه‌ڵابوونى ئه‌و ئيرِاده‌يه و كه ده‌شزانێت ده‌سووتێنرێت و مشكيه‌كه‌شى به‌رِه‌ڵاى هه‌وا ده‌كه‌ن. حه‌لاج به‌ر له كوشتنى چاوه‌رِێى ئه‌و چاره‌نووسه‌يه و ده‌زانێت به‌رِه‌ڵابوونى روح و ئيرِاده‌ى و به‌رِه‌ڵابوونى جه‌سته‌ى و تێكه‌ڵبوون و ئاوێته‌بوونه به بێگه‌ردييه‌كى بێ كۆتايى و نه‌گه‌رِانه‌وه‌يه‌ك بۆ ئه‌به‌د بۆ روحێكى سه‌وداسه‌ر و راراو و دڵه‌راوكێيه‌كى گيانى و جه‌سته‌يى. حه‌لاج به‌رِه‌ڵاده‌بێت له‌هه‌ر كۆتێك و قه‌يدێكى فكرى و دنيايى و فه‌لسه‌فى و سۆفيگه‌ريى و ئازاديش ، له ئازاديش به‌رِه‌ڵاده‌بێت و ده‌گاته ئه‌و خاڵه‌ى گه‌رِانه‌وه و مانه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه و سورِانه‌وه له‌ناو ماناى گووتاره‌كان مانايه‌كى نامێنێت. حه‌لاج ده‌فرِێت و ده‌مێكه چاوه‌رِيێه له‌و ئيرِاده‌يه به‌رِه‌ڵا بێت و ته‌نيا وته‌نيا به‌رِه‌ڵايى و فرِين به هه‌بووندا به‌ناو خوادا بيكاته مشكى و به عه‌ده‌م وه‌ربێت.به با وه‌ربێت، به مردن و به نه‌مان، ئه‌و توانايه‌ى نه‌مانه، به‌و تێگه‌يشتنه‌ى ژيانى له مردنى دايه و مردنى له ژيانيدايه و حه‌لاج توند توند ژيان و ته‌نانه‌ت خودا و خۆى و خوێن و روحى خۆى له ره‌گه‌وه ده‌گرێت و فرِێيان ده‌داته عه‌ده‌م. عه‌ده‌مێك كه ئيدى بێگه‌رد بێگه‌رد تا دوا زه‌رِه‌ى مشكييه‌كه‌ى فه‌نا ده‌بێت و فه‌نابوونيش شوێنێكى نامێنێت داگيرى بكات، مردنى حه‌لاج له‌و بێگه‌ردييه روحييه و ئيرِاده‌ى به‌رِه‌ڵابوونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه له هه‌موو قۆناغه‌كانى ژيانيدا پێ به پێ سه‌رى ده‌كه‌وێت، له كاتێكدا هه‌ر زوو جلى سۆفييه‌كان فرِێ ده‌دات، وه‌ك به‌ڵگه‌يه‌كى ره‌مزى بۆ جيابوونه‌وه‌ى له جه‌ماعه‌تى سۆفييه‌كان، ئه‌وه جياكردنه‌وه‌ى روحى خۆيه‌تى له روحه‌كانى دى، ئه‌و روحانه‌ى هێشتا نه‌يانتوانيوه به‌ره‌و بێگه‌ردى برِۆن و به‌ڵگه‌يه‌كى ره‌مزى و روحى پێشكه‌ش به خۆيان بكه‌ن. سه‌فه‌ره دوور و رۆژى و نوێژه قوڵ و مه‌ودا درێژه‌كانى كۆششى روحى و زوهدى دڵ و برسييه‌تى و جله كنجرِه‌كانى به‌ڵگه‌ى روحين بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و ئيرِاده‌يه‌كى به‌رِه‌ڵا و فرِيو به‌ناو زاتى ئيلاهى و خوێنى خۆي‌دا. دارشتنه‌وه‌ى ئه‌ركانه‌كانى ئيسلام و گواستنه‌وه‌ى حه‌ج بۆ سووچێكى ماڵه‌كه‌ى و دۆزينه‌وه‌ى رێساى نوێ و به‌خشينى ئيرِاده‌يه‌كى ديكه به كه‌سى موسڵمان و كه‌سى سۆفى، ديسانه‌وه به‌ڵگه‌يه‌كى ديكه‌ى روحى قوڵه بۆ زاتێك خوا له خوێنيدا حلول ده‌بێت، هێنانه گۆى زمانێكى ته‌رِى سۆفييانه بۆ كۆرِى ياران و نه‌يارانى خۆى و خودا، كردنه‌وه و كه‌شف كردنى زمانى سۆفيگه‌ريى و وێران به فرِێدانى شه‌تحه‌كان و ئاشكراكردنى (ئه‌نا ئه‌لحه‌ق) به‌ڵگه‌يه‌كى روحى ئه‌وه‌نده قوڵه كه ته‌نيا ئيرِاده‌يه‌ك له فه‌نابووندا به‌رِه‌ڵابوون و فرِينى خۆى ده‌بينێته‌وه و فه‌رهه‌نگى سۆفيگه‌ريى ده‌كاته هاوار و راز‌و نهێنى و په‌نهانه‌كان به‌و گۆرِه وه‌رده‌كات و ئه‌و گۆرِه ده‌كاته گۆرِى ئيرِاده‌يه‌ك ده‌فرِێت و زمان و قاموس و ره‌مزه‌كان ئيدى ناتوانن بيگرنه‌وه. ئيرِاده‌يه‌ك ته‌نيا خوا ده‌مێنێت سه‌راو دووى بنێت و له سنوورێكدا بيگرێته‌وه، له كونجێكدا باڵه‌كانى بشكێنێت و له فرِينى بخات، به‌ڵام خودا‌ش دره‌نگ پێ ده‌زانێ ئه‌وه خۆى بۆته ئه‌و ئيرِاده‌يه و ئه‌وه له ناوخوێنى حه‌لاجدا له شه‌ققه‌ى باڵ ده‌دات و ئيدى ناگيرێته‌وه. ئه‌گه‌ر قودره‌تى مان له حه‌لاجه و قودره‌تى نه‌مان له لاى خودا، ئه‌وه حه‌لاج ده‌بێته خاوه‌نى هێزى نه‌مان و له‌و فرِينه‌دا وه‌ك شه‌رِاب و وه‌ك ژه‌هر قودره‌تى نه‌مان ده‌خاته سه‌ر لێوى و به‌به‌رچاوى خوداوه ده‌ڵێ ده‌فرِم له‌و خه‌ره‌ندى نه‌بوونه‌وه به‌ره‌و بێگه‌ردى، له‌و بێگه‌ردييه‌وه به‌ره‌ونه‌مان، منم تۆ و تۆ منى، پرسيارت لێده‌كه‌م له خۆم و ده‌ڵێى تۆى ، پرسيارت لێده‌كه‌م له خۆت و ده‌ڵێى تۆم، ده بفرِه به‌سه‌ر په‌راسووه شكاوه‌كانى هه‌بوون و وجود، ده‌بفرِه به‌ره‌و ئه‌به‌دييه‌ت و فه‌نابوون .. نه‌ناسووت و نه‌لاهوت و نه‌كه‌رِامات و نه‌موجيزه‌يه‌ك نه‌ماوه بمگرێته‌وه و له باڵم بخا، ئه‌وه شه‌قه‌ى (باڵى په‌رِى جبرائيليش) نيه له‌و ناوه‌دا ده‌نگى دێت ئه‌وه باڵى حه‌لاجه نه‌وه‌ك هه‌ر له‌سه‌رته‌خته‌ى خاچدا به‌ره‌و بێگه‌ردى ده‌فرِێ ئه‌وه منم ئه‌وه تۆى ئه‌وه منم و تۆيت و تۆ منى و من تۆم و جيانابينه‌وه له هه‌رِ حاڵێكدا، جيا نابينه‌وه خراپتر له شه‌رِاب و ئاوى زوڵاڵدا، وێرانه‌تر له مسك و عه‌نبه‌ردا.من سوارى به‌له‌م بووم، به‌له‌مه‌كه‌م ئيرِاده‌ى بێگه‌ردى منه و شكا، من سوارى روحى خۆم بووم، سوارى روحى تۆ بووم ، و هيچم نه‌ما نه له‌مه‌دينه و نه له‌به‌تحا و نه له‌كونجێكى كه‌عبه‌دا، له ده‌رياى بێگه‌رديدا كه روح شكا ده‌بێت چى بمێنێ له من له تۆ له من، له شارێكى ئه‌م وێرانه‌يه‌دا؟! چى ده‌مێنێ بۆ تۆ ؟ چى ده‌مێنێ بۆ من؟! غه‌يرى فرِين نه‌بێت به ده‌رياى بێگه‌رديدا؟!!
من ده‌زانم: چ زه‌وييه‌ك خاڵيه له تۆ تا له ئاسماندا داوات ده‌كه‌ن؟ ده‌يانبينى، كوێرن ناتبينن به‌درۆ ته‌ماشات ده‌كه‌ن
من چى بكه‌م كه‌ده‌زانم:
به‌نده چى بكا كه قه‌ده‌ر له هه‌موو حاڵێكدا ده‌يبا، ئه‌ى بينراو؟ ده‌سبه‌سته ده‌يخه‌يته ده‌ريا و پێى ده‌ڵى نه‌كه‌ى، نه‌كه‌ى ته‌رِ بيت به ئاو
بۆيه پێمگووتى: نووسيم و بۆتۆم نه‌نووسى به‌ڵكو بۆ روحى خۆم به‌غه‌يرى كتاب چونكه جياوازى له نێوان رۆح و خۆشه‌ويستى نيه به جيايى خيتاب هه‌ر نووسراوێك له تۆ صادر بێت وارده بۆ تۆ،به‌بێ ره‌د جه‌وابه جه‌وابم كه زانيم : يه‌قين بووم كه نزيكى و دوورى يه‌كن.
بۆيه ئه‌ى خودا ده‌بوايه هاوار بكه‌م و بڵێم: كفرم به دينى خوا كرد و كفر لاى من ده‌بێت و لاى موسڵمانانيش كرێت !
بمكوژن ئه‌ى هاورِێيانم ژيانم له كوشتنمدايه مردنم له ژيانمدايه و ژيانيشم له مردنمدايه مه‌حوى زاته: له لاى من له پێناوى موكه‌رِه‌ماته مانه‌وه‌م له سه‌فامدا له ناشيرينى خراپه‌كارييه روحم بێزاربوو له ژيانى رزى بۆيه بمكوژن و بمسووتێنن به‌و هێسكه فانيانه‌م
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com