![]() |
|
28/03/09 باڵنده‌كانی خه‌یاڵ هه‌میشه خه‌ریكی فرِینن : رِابه‌ر فاریق |
|
باڵنده‌كانی خه‌یاڵ هه‌میشه خه‌ریكی فرِینن خویندنه‌وه‌ی رِۆمانی (جۆناسانی نه‌وره‌س)ی رِیچارد باخ
رِابه‌ر فاریق
سه‌ره‌تا: جۆناسان له رِۆخ ده‌ریا ئه‌م قسانه‌ی بۆ ده‌كردن: (فرِینی باشیش هه‌نگاویكه بۆ تیگه‌یشتن له سروشتی رِاسته‌قینه‌مان. ده‌بی ته‌واوی ئه‌و شتانه له نیو به‌رین كه ده‌ست و پیمان كۆت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ئه‌نجامی ئیمه‌یه له مه‌شقی تیژفرِین و كاوه‌خۆفرِین و فه‌زابرِین.) ل45ی رِۆمانی جۆناسانی نه‌وره‌س
نووسینی رِۆمانیكی مه‌زن و فره‌رِوانین و فره‌ده‌لاله‌تی جوداواز، وه‌كی خوڵقاندنی دنیایه‌كی دیكه‌یه، ئه‌و وه‌خته‌یش كه سه‌رگه‌رمین به خویندنه‌وه‌ی رِۆمانیكی وه‌هاوه، چیژگه‌لیكی ناوه‌كیی وه‌ها ده‌قیك به‌ره‌و قوولاَیییه‌كانی نیوه‌وه‌ی خۆیان رِه‌پیشمان ده‌كه‌ن و ده‌مانخه‌نه دووتویی فه‌زاگه‌لیكی په‌نهان، رِۆشن، تازه‌كیی. سه‌رسامكردنی خوینه‌ر به زمانی ساده‌ی نووسین، گه‌ره‌كی به په‌یبردن به برِیكی بیئه‌ندازه‌ی مه‌عریفه و سۆسیۆلۆژیا هه‌یه، هه‌ر ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یشن كه ده‌بن به پاڵنه‌ر و كۆمه‌ككار بۆ موماره‌سه‌كردنی چیژ و به‌شداریكردن له هه‌میدس خه‌ڵقكردنه‌وه‌ی ده‌قیكی فره‌بازنه‌ی ئازاد و دریژه‌كاری به‌خشنده‌ییدا. جوانترین و ئامانج پیكاوترین رِسته و پاژه‌كانی هه‌ر نووسینیكی هه‌ڵكیشراو له داهینان و وزه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی سه‌رسامیی، ئه‌وانه‌ن كه ده‌توانن خه‌یاڵمان رِۆشنتر و فراوانتر و قووڵبینتر بكه‌ن و وه‌هامان لی بكه‌ین كه به چاوی ئه‌قڵ له دنیا و رِیگه توناوتونه‌كان و گشت لایه‌نه هیومانیستییه‌كه‌ی گه‌ردوون بنۆرِین، نه‌ك چاویكی سه‌ڵتی وه‌ها كه هه‌ر ئه‌و شتگه‌لانه ده‌بینی كه سواون و شایه‌نی بایه‌خیكی وه‌ها نیین. هه‌ر نووسینیكی ئیستیتیكیی توانیی به شیوه‌یه‌كی رِاستگۆ ده‌لاله‌ت له ده‌روونی نووسه‌ره‌كه‌ی بكا، له توانستیدا هه‌یه رِوانگه‌كانمان بگۆرِی (نه‌ك دنیا)، هاوكات ده‌روازه‌گه‌لی شاراوه‌ترمان پی پیشان بدا و كۆمه‌ككارمان بی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جوداوازیی دریژ و دریژتر بكه‌ینه‌وه و قووڵ رِۆبچینه نیو كیشه كوشنده و ترسناكه‌كانی هه‌موو زه‌مه‌نیك و به ئاورِدانه‌وه له رِابردوومان تاریكییه‌كان هه‌ست پی بكه‌ین، هیی له رِووناكییش. نووسین ئاسانه، به‌لاَم دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پاڵنه‌ره كاریكی سه‌خته كه هانمان ده‌دا بنووسین و بیربكه‌ینه‌وه، ده‌شی پاڵنه‌ریكی وه‌ها خویندنه‌وه‌بی، هیچ ده‌قیكیش پیش خویندنه‌وه‌ی هیند مه‌زن نییه كه چیژمان له‌كن به‌جی به‌یڵی، بۆیه ئاسانترین و ئه‌فسوونترین شیوه و فه‌زای خویندنه‌وه، ده‌شی ئه‌وه/ كاته بی كه هه‌ندیك داسه‌كناوین و تۆزیكیش ئاسووده‌ین، له پاڵ ئه‌مانه‌یشدا، هه‌ستیكی ناوه‌كیی پتر پاڵمان پیوه بنی تا فه‌زای خویندنه‌وه‌كه له‌باربی بۆ ئه‌وه‌ی له پیكهاته‌ی ده‌قدا، له یه‌ككاتدا هه‌م به دوای چیژ و هه‌میش به دوای بینینی لایه‌نه دره‌وشاوه و ئیبداعییه‌كان بین. ئه‌مانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كردن، كۆی ئه‌و لایه‌نانه نیین كه گه‌ره‌كه ئیستگه‌لیكیان بۆ بكری، به‌ڵكوو چه‌ند سه‌رنج و رِوانینیكی خیران كه له سه‌روه‌ختی پرۆسه‌ی خوینده‌وه‌دا له به‌رده‌م خوینه‌ری خودئاگادا به‌بی هیچ ویستیك قووتده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ رِه‌وتی دریژبوونه‌وه‌كه‌یشدا پتر هه‌ستیان پی ده‌كردری و جولاَنه‌وه و گۆرِانكارییه‌كی رِیشئاژۆیی به‌ره‌و ناخ ده‌هینن. له رِوانگه‌ی ئیمه‌وه، هیچ كتیبیك هینده‌ی ئه‌و كتیبه ناوازه نییه كه دوای خوینده‌وه‌ی و ئاشناكردنی خوینه‌ر به گه‌له‌ك دنیابینیی تازه، هیزیكمان تیدا ده‌چه‌سپینی تا له‌باره‌ی ئه‌و كتیبه‌وه بظه‌یظین/ بنووسین. تیكه‌ڵبوون به رِۆمانیكی جوداوازی كولتووریكی جوداواز، وه‌كی تیكه‌ڵبوونه به شیوه‌ژیانی میلله‌تیكی دی (كولتوور شیاوتریشه)، ته‌نها شتیكیش كه له‌و میانه‌دا له بیخه‌وه بسرِیته‌وه و پیچه‌وانه ببیته‌وه، هاوكات تیكه‌ڵبوونه به خودی كولتووره‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سه‌رتاپای بوونت له‌ویوه ده‌ستیپیكردبی، هه‌ر وه‌ختیكیش ده‌قیكی ناباو بكه‌ویته به‌رده‌ستمان و بكه‌وینه نیو رِه‌هه‌نده‌كانییه‌وه، پیش هه‌ر ئیستیك ئه‌م رِوانینه‌ی سه‌ره‌وه فۆرِمی خۆی وه‌رده‌گری، واته: به‌رجه‌سته ده‌بی. لیره‌وه، ده‌خوازین له‌باره‌ی كورته رِۆمانیكه‌وه بپه‌یظین/ بنووسین و ده‌رككردنه‌كانمان بووه‌شینین، واته: (جۆناسانی نه‌وره‌س1)ی (رِیچاد باخ) كه به‌وپه‌رِی ساده‌یی نووسراوه و به ته‌واوی رِه‌هه‌نده‌كانیه‌وه خه‌ریكمان ده‌كا، هاوكات هانمان ده‌دا به شیوه‌یه‌كی وه‌ها (جورئه‌ت) بكه‌ین كه هه‌م له ئاگایی دانه‌برِیین، هه‌م شیوازیكی دیكه‌یش هه‌ڵبژیرین بۆ ژیان و تیكه‌ڵبوون به لایه‌نه هه‌ستیی و ئاوه‌زییه‌كان، هیی له‌مانه‌یش، هانمان ده‌دا تا عه‌وداڵ بین به دوای دۆزینه‌وه‌ی رِه‌گی (ئازادیی تاكه‌كه‌س) تا ئاسووده‌گیی رِوومان تی بكا و قووڵ بچینه نیو جوداوازییه‌كانه‌وه. ئه‌و شیوازه‌ی ئه‌م رِۆمانه‌ی پی نووسراوه، شیوازیكه به‌كارهاتوو، به‌لاَم نووسه‌ر كه هاتووه كاری له سه‌ر بكا، بایه‌خی پتری پیداوه و به شیوه‌یه‌كی هینده تۆكمه و سیمبۆڵیی ساده، ته‌نانه‌ت له رِووی وشه‌كانیش، كه خوینه‌ر هه‌رگیز هه‌ست به‌وه ناكا ئه‌م رِۆمانه ئه‌و هه‌موو ده‌لاله‌ته‌ی له خۆیدا هه‌ڵگرتبی و وه‌ها به ئاسانیی گومان له ده‌روونمان تۆختر بكاته‌وه. نه‌خشاندنی سكیچگه‌لیك له (50) پاژدا پیویستی به‌وپه‌رِی لیرِامان و هزرین و مه‌عریفه و ئاوه‌ز فراوانیی هه‌یه، به تایبه‌تی له سه‌روه‌ختیكدا ده‌بینین كه ئه‌م هه‌موو ئه‌فسوونه به‌ره‌ورِووی خوینه‌ر ده‌بنه‌وه و له شوینیكه‌وه ده‌مانگوازنه‌وه بۆ شوینیكی دی، له‌ویوه‌یش بۆ ئاسمان، له‌ویوه‌یش بۆ زه‌وی، دواجاریش سه‌فه‌ركردن، سه‌فه‌ری هه‌میشه‌یی.
نیوه‌رِۆك: وه‌ختیك كه ده‌بینین (یان سكاسیل) ده‌نووسی: (شاعیره‌كان شیعر داناهینن شیعر له شوینیك، له پشته‌وه‌یه له‌میژه له‌وییه شاعیران ته‌نها ده‌یدۆزنه‌وه.2) له‌گه‌ڵ سه‌مه‌ره‌یه‌كی بیهاوتادا به‌ریه‌ككه‌وتن دیته ئارا، ئه‌مه‌یش ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و رِوانینه تازه‌یه‌یه كه ته‌واو ناكۆك ده‌كه‌ویته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه (شاعیران) تا ئیسته گوتوویانه و نووسیویانه (داهینان) ده‌خه‌نه‌وه، به‌لاَم چما ئه‌مه ته‌واوی واتای كورته شیعره‌كه‌ی سكاسیل ده‌وه‌شینی؟ به‌ڵی رِیك وه‌هایه، ئه‌و ستایشانه‌یش كه شاعیر ده‌یانداته پاڵ خۆی ته‌نها ته‌عبیركردنن له هیزیك كه پشت به (ئیلهام) ده‌به‌ستی و هه‌ندیكیشیان به‌بی هیچ لۆژیكیك له به‌رانبه‌ر ئارگیومینته‌كاندا تییده‌قه‌تینن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ته‌ماشای پیكهاته و بونیادی (رِۆمان) بكه‌ین، ده‌بینین گه‌وره‌یی و قووڵیی ئه‌م ژانره په‌یوه‌سته به مه‌عریفه و سه‌فه‌ركردن و خه‌یاڵی فراوان، هه‌رچی شاعیره، زۆر له‌م خالاَنه ورد نابیته‌وه و ناخوازی نزیك بكه‌ویته‌وه له حه‌قیقه‌تی خود، حه‌قیقه‌تیك كه پیمان ده‌ڵی: (شاعیر داهینه‌ر نییه). گرنگیی ئه‌م شیعره‌ی سه‌ره‌وه له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بی كه له یه‌ككاتدا هه‌م (نووسین)یكی دیكه‌یه، هه‌م وه‌همی (داهینان)یك كاڵده‌كاته‌وه، وه‌همیك كه مه‌ودایه‌كی فراوانی داگیركردووه، به‌لاَم هه‌رچی رِۆمانه، هه‌م ژانریكی تازه‌یه له جیهاندا، هه‌م (ده‌ست)یكیشه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگه رِه‌پیش و قووفڵدراوه‌كان، به‌و واته‌یه‌ی: له رِۆماندا خه‌یاڵ بارگاوی ده‌كری به وه‌همیك كه هینده‌ی واهیمه‌كه حه‌قیقه‌تی ژیانیشی تیدا ئاخنراوه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه داهینان پتر له رِۆماندا رِه‌نگ بداته‌وه، نه‌ك شیعر، ئه‌مه‌یش نزم ته‌ماشاكردنی ئاستی شیعر نییه وه‌كی ژانریك كه به‌رده‌وام ده‌لاله‌ت له ناخی تاكه‌كه‌س ده‌كا و قووڵ له كیشه و ئاڵۆزیی جیهان و جظاتدا ده‌دوی و ئاشنامان ده‌كا به دیدگه‌گه‌لیكی بیژماری ئیستیتیكیی و نائاشنا. هه‌ر رِۆمانیك كه قووڵ له گرفته‌كانی مرۆ بدوی ئاڵۆز ده‌كه‌ویته‌وه له ئه‌نجامدا، به‌لاَم ساده‌یشه، ساده به‌و واتایه‌ی كه ده‌هیڵی تیبگه‌ین و رِیگه‌یه‌كمان بۆ ده‌كاته‌وه تا به‌ره‌و وتوویژ به‌رِیكه‌وین له‌گه‌ڵیدا و پرسیار و گومان و فه‌نتازیای جوداواز به‌رهه‌م بهینین و ئاگاییانه‌تر له رِه‌وتی جیهان و كۆی دیارده‌كان رِابمینین و بیر له دۆخیكی دیكه‌ی ژیانكردن بكه‌ینه‌وه، بۆیه گه‌ره‌كه رِۆماننووس له یه‌ككاتدا شاره‌زاییی له ده‌یان كاردا هه‌بی، ئینجا كارامه‌یی و ته‌وزیفكردنیشی به شیوازیكی ئه‌فرینه‌رانه، جوانیی لی ده‌كه‌ویته‌وه. ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌رنج له (جۆناسانی نه‌وره‌س)ی (رِیچارد باخ) بده‌ین، ئه‌وه ده‌بینین كه نووسه‌ر وینه‌ی باڵنده‌گه‌لیكی كیشاوه كه خودی مرۆكانن، له‌ویوه ده‌خوازی ئه‌وه مانیفیست بكا كه توانا و جورئه‌ت و به‌خشنده‌ییی له هه‌موو شوینیكدا هه‌ن، له هه‌ر كه‌لینیكی ده‌روونمان بگه‌رِیین، ده‌یانبینین، به‌لاَم ئه‌و وه‌خته دینه پیشه‌وه كه ئیمه به دوایانه‌وه بین و كه دۆزرانه‌وه‌یش به شیوه‌یه‌كی هیومانستیی و بیلایه‌نیی و ته‌ندروستانه به‌كاریانبهینیین، دوای ئه‌مانه رِسته‌یه‌كی وه‌ها قووت ده‌بیته‌وه: رِۆماننووس جوڵینه‌ره، گۆرِانكاره، داهینان خه‌ڵق ده‌كا، ئه‌و هیچ جوداوازیی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیدی، هینده نه‌بی بویریی هه‌یه بۆ كه‌شفكردن و ته‌ئویلكردن و رِه‌خنه‌گرتن له هه‌ر شتیك كه قیزه‌ونه، دوابه‌دوای ئه‌مانه‌یش په‌ی به‌وه ده‌به‌ین كه (باخ) له كۆی رِۆمانه‌یدا پیمان ده‌ڵی (له رِیگه‌ی نووسینه‌وه) ئه‌وه خۆمانین كه خود له ژیر جه‌بر و پیوه‌نده‌كان ده‌رباز ناكه‌ین و ئازادیی پی رِه‌وا نابینین، چونكه پیوه‌نده‌كان ئامیر و كه‌ره‌سته‌گه‌لی ده‌ره‌كیین، به‌لاَم هه‌رچی ئازادییه هه‌میشه له رِوحدا ده‌جمی، ئه‌گه‌ر برِیاره نه‌كه‌وینه نیو بازنه‌گه‌لیك كه خۆمان پاڵنه‌رین بۆ به ده‌وردا كیشانی خۆمان. ناوی رِۆمانه‌كه، واته: (جۆناسانی نه‌وره‌س)، ناوی پاڵه‌وانی رِۆمانه‌كه‌یشه، ئه‌م كارئه‌كته‌ره له سه‌ره‌تای ژیانیدا كه‌وتووه‌ته ژیر جه‌بری كوشنده‌ی (گه‌له)كه‌یه‌وه، گه‌له‌یه‌ك كه دارِیژه‌ری كۆمه‌ڵیك یاسای دژ به هه‌ر كرده‌یه‌كه كه بكه‌ویته نیو خواستی تاكه‌كه‌س، خواستیك كه زیانی بۆ ده‌وروبه‌ر نییه، به‌ڵكوو هاریكاره له به‌خشینی باڵگه‌لی دیكه بۆ فرِینی باڵنده‌كان (نه‌وره‌سه‌كان) به جوداوازیی، وه‌ختیك كه ئه‌م كارئه‌كته‌ره تیده‌قه‌تینی و بیرده‌كاته‌وه له ئازادیی فرِین پیش خواردن كۆكردنه‌وه (ئازادیی ئیمه‌ی مرۆ، پیش خواردن. وه‌ك ده‌بینین ئه‌مرِۆ ئیمه له ژیر ده‌سه‌لاَتی سه‌ركوتكاری حیزبگه‌لیكداین كه بۆ هه‌ندیكمان سه‌رمایه ده‌به‌شنه‌وه تا ئه‌وانی دی بیده‌نگ بكرین، ئه‌مه‌یش رِیك ئه‌و خاڵه‌یه كه له‌م رِۆمانه‌دا وه‌كی كرده‌یه‌كی ترسناك تیشكی خراوه‌ته سه‌ر و ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له‌و جۆره هه‌ڵه كوشندانه‌ی كه كۆی ژیانمان كاڵده‌كه‌نه‌وه، ته‌نها له‌به‌ر خاتری نان...)، هه‌ر ئه‌م پاڵنه‌ره ئاگاییه‌شه له دواجاردا برِیك له خۆشبه‌ختیی پیشكیش ده‌كا و ئازادیی بۆ ده‌گه‌رِینیته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی كه (جۆناسانی نه‌وره‌س) خۆی له چنگ كۆته (یاسا)كان رِاده‌پسكینی، ئیدی نه‌وره‌سه‌كانی دی ناهیڵن بگه‌رِیته‌وه بۆ نیو (گه‌له)كه‌یان، چونكه له رِوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌م نه‌وره‌سه كاریكی دژی نه‌ریته سه‌ڵته‌كانی كردووه، به‌لاَم له هه‌ندیك حاڵه‌تدا ده‌بینین (باوك) وه‌كی نیمچه ده‌سه‌لاَتیكی دیكه‌ی چه‌پینه‌ر قووت ده‌بیته‌وه له ماڵه‌وه، ئه‌ها: (ئه‌وه‌ت له یاد نه‌چی فرِین بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانی خۆراك په‌یدا بكه‌ی.) ئه‌مه‌یش رِیك ئه‌و وینایه‌یه كه له سه‌ره‌وه تیشكه‌كه‌مان گواسته‌وه سه‌ری، هه‌ڵبه‌ته له گه‌له‌ك كاتدا ئه‌م جۆره (باوك)انه رِه‌وتارگه‌ل و گوفتارگه‌لی كوشنده‌تر له ده‌سه‌لاَته رِه‌هاكان نمایش ده‌كه‌ن و كورِه‌كانیان (وه‌كی به‌نده ته‌ماشا ده‌كه‌ن و...) ناشیرینیی گه‌وره‌تر به‌رهه‌م ده‌هینن. جۆناسان هه‌وڵ ده‌دا له‌گه‌ڵ رِه‌وتی نه‌وره‌سه‌كانی دیكه‌دا بگوزه‌رینی، به‌لاَم چونكه ئاوه‌زی ده‌بی به له‌مپه‌ر، چه‌ند جاریك شكست ده‌هینی، ده‌رهاویشته‌ی (شكست)ه‌كانیش (فرِینه به خواستی خۆی) و گواستنه‌وه‌یه‌تی بۆ ته‌به‌قه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاسمان كه پاڵپشتی ئه‌م (سه‌ركه‌وتن)ه‌یشی ده‌گه‌رِیته‌وه بۆ (دوو نه‌وره‌س) كه وه‌ك دوو فریادره‌سن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یبه‌ن به‌ره‌و فه‌زایه‌ك كه چه‌ند نه‌وره‌سیكی هاوشیوه‌ی خۆی لییه، له‌ویوه، پرسیاری ئه‌وه ده‌كا كه بۆچی ئیوه (نه‌وره‌سه‌كان) ژماره‌تان هینده كه‌مه، له وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌یدا (چیانگ) -نه‌وره‌سیكی پیره له‌م رِۆمانه‌دا، هاوكات فرِینه‌كانی پرِن له ئه‌فسوون- پیی ده‌ڵی كه له هه‌ر (گه‌له)یه‌كدا چه‌ند نه‌وره‌سیكی مه‌زن خه‌ڵق ده‌بن، ئه‌وانه‌یش كه ده‌یانبینی نه‌وره‌سگه‌لی وه‌ك تۆن كه هه‌موومان له‌م (سه‌روو)وه‌وه كۆبووینه‌ته‌وه. له دواجاردا جۆناسان قایل ده‌بی به‌و وه‌لاَمه، هیی له‌مه‌یش، گه‌له‌ك شتی تازه و سه‌یر له (چیانگ)ه‌وه فیر ده‌بی، له سه‌روو هه‌موویشیانه‌وه ئازادكردنی ئاوه‌ز و دڵ، دواتریش ئه‌وه‌ی پی ده‌ڵی كه هه‌ر رِۆژگاریك ئه‌مانه له سنووربه‌ندیی هاتنه‌ده‌ر، جه‌سته رِه‌ها ده‌بی و فرِینی رِه‌ها خۆی وازی ده‌كا. ئه‌مه رِه‌هه‌ندیكه كه قووڵ له كولتوور و جظاتی كوردیی ده‌دوی، ته‌نانه‌ت ده‌شی وه‌كوو سكیچكیشیك ته‌ماشای (رِیچارد باخ) بكه‌ین و سكیچه‌كه‌یش به (میلله‌تی كورد) بچووینین. جۆناسان، هه‌ر رِینمایی و تیبینی و سه‌رنجیك كه له (چیانگ)ه‌وه وه‌ریده‌گری، ده‌یانبه‌خشی به‌و نه‌وره‌سانه‌ی كه فیریان ده‌كا جوداواز بفرِن، هیی له‌مه‌یش، وه‌ك چۆن چیانگی مامۆستا جۆناسان به‌جی ده‌هیڵی، ئه‌ویش به هه‌مان شیوه قوتابییه‌كانی خۆی به‌جی ده‌هیڵی و ته‌سلیمی (فلیچه‌ر)یان ده‌كا، له دواجاریشدا وه‌كوو چیانگ ئه‌م رِسته‌یه‌ی له دڵی خۆیدا گوته‌وه: (سنووریك له ئارادا نییه، جۆناسان.) ئه‌ی مرۆ، سنووریك له ئارادا نییه، بفرِه.
ئه‌نجام: ئه‌م خویندنه‌وه‌یه‌ی ئیمه به قه‌د ئه‌وه‌ی ته‌ئویلكردنی چه‌ند لایه‌نیكی ئه‌م كورته رِۆمانه‌یه، هاوكاتیش گریدانیه‌تی به كولتوور و جظاتی كوردی، به‌و واتایه‌ی كه كۆی ئه‌م رِوانینه چرِانه‌ی ئه‌م رِۆمانه ناوازه‌یه هه‌ڵگریانه، ده‌لاله‌تكردنن له رِوح و كۆی سه‌رده‌مه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی، ده‌شی هه‌ر ئه‌م خاڵه‌یش بووبی به پاڵنه‌ریك تا رِوانینه‌كانمان له‌باره‌یه‌وه بووه‌شینین، هیی له‌مه‌یش، هه‌ندیك پاژ له‌م رِۆمانه‌دا هه‌ن كه وه‌كی وانه‌گه‌ل و حیكمه‌تگه‌لیك ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ڵبه‌ته وه‌هایشن. ده‌شی جار جار بگه‌رِیینه‌وه كن رِۆمانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی شتی لیوه فیر ببین و بتوانین بفرِن وه‌كی جۆناسانی نه‌وره‌س، فرِینی جوداواز.
په‌راویزه‌كان: 1 جۆناسانی نه‌وره‌س، نووسه‌ر: رِیچارد باخ، وه‌رگیرِانی له فارسی و عه‌ره‌بییه‌وه: ئازاد به‌رزنجی، پیشه‌كی: رِیبوار سیوه‌یلی، له چاپكراو و وه‌شینراوه‌كانی ده‌زگه‌ی ئاراس، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولیر، زنجیره 163، ساڵی 2002 2 له كتیبی (هونه‌ری رِۆمان)ی (میلان كۆندیرا)وه وه‌رمگرتووه، وه‌رگیرِانی له ئه‌ڵمانییه‌وه كه‌ریم په‌رِه‌نگ، له چاپكراو و وه‌شنینراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپی یه‌كه‌م، سلیمانی، زنجیره 460، ساڵی 2008، ل161.
rabarfariq@yahoo.com
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com