![]() |
|
24/03/09 (عه‌بدولخاليق مه‌عروف): پياوێك هه‌ميشه رِوو له ئاسمان رِابه‌ر فاريق و محه‌مه‌د قادر يوونس |
|
(عه‌بدولخاليق مه‌عروف): پياوێك هه‌ميشه رِوو له ئاسمان
رِابه‌ر فاريق و محه‌مه‌د قادر يوونس
هاورِێيان! ئه‌م ئێواره‌يه منيش دێم، له چاخانه بچكۆله‌كه كورسييه‌ك بۆ شيعرم دانێن نه‌يده‌ن به كه‌س، گه‌ر جامانه قۆشمه‌كه‌ى خاڵه رِه‌جه‌ب هات، پێى بڵێن: ئه‌بێ ببوورى گيراوه! گه‌ر شه‌پقه‌كه‌ى ئه‌حه‌ى ميرزا به په‌له‌په‌ل، ئه‌ويش هات بڵێن: گيراوه! مه‌گه‌ر له هه‌ولێره‌وه ميوانێك ئازيز زوو ماندوو بێ بگاته جێ مه‌گه‌ر كتێبه ياخييه‌كه‌ى (عه‌بدولخاليق) وشه‌ى شان و مل خوێناوى كه نه‌توانێ له‌به‌ر ئێشى زامه‌كانى زۆر به پێوه رِابووه‌ستێ! شێركۆ بێكه‌س له (ده‌ربه‌ندى په‌پووله)وه
باسكردن له (عه‌بدوليخالق مه‌عروف)، باسكردنه له پياوێك كه عه‌قڵى چه‌ند مرۆڤێكى جوداواز و گه‌وره‌ى له يه‌ك كاتدا له‌سه‌ر بوو، پياوێك وه‌ك( مامۆستا مومتاز حه‌يده‌رى گوتى: (شه‌هيد، يه‌كێك بوو له گه‌وره پياوانى كورد له ئاستى نووسه‌ره عه‌ره‌به‌كانى وه‌ك :حوسێن مروه- فه‌ره‌ج فۆدا- ناسر حاميد ئه‌بو زه‌يد.... ... ... هتد)، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسه‌رانه ته‌نها هه‌ر نووسه‌رى گه‌وره بوون و ته‌نها له‌سه‌ر نووسينه‌كانيان ته‌كفيركران و دواجار هه‌ندێكيان بوونه قوربانى رِاكانيان، ئه‌وا شه‌هيد كردنى (عه‌بدوليخالق مه‌عروف) شه‌هيد كردنى چه‌ند مرۆڤ و چه‌ند عه‌قڵێكه كه له يه‌ك جه‌سته‌دا جێگايان ببۆوه. (عه‌بدوليخالق) جگه له‌وه‌ى رِۆشنبير و شيعرناسێكى كارامه بوو به تايبه‌ت له شيعرى كلاسيك، له هه‌مان كاتدا هه‌ڵكه‌وتوويێكى تابڵێى گه‌وره‌ى بوارى كاره‌با و ئه‌ليكترۆنيات بوو، شه‌رعزان و ئايينزايێكى پرِ زانست و بير نوێ بوو، كه دواجار هه‌ر ئه‌و بيرورِا نوێيانه‌ى بوون ده‌رباره‌ى شه‌رعى ئيسلام بوون به به‌هانه بۆ رِژێمى به‌عس به قسه‌ى مه‌لا و خوتبه تونده‌كانيان له مينبه‌رى مزگه‌وت شه‌هيدى بكه‌ن، كه هه‌م خوتبه خوێنان له مزگه‌وته‌كانى هه‌ولێر و به زمانى كوردى قسه‌يان كرد، ته‌كفير و جنێو بارانيان كرد و هه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كوشتيان به جلى كوردى بوون) ئێمه له‌و رِاپؤرته‌دا له رِێگه‌ى نزيكترين ئه‌و هاورِێيانه‌ى كه توانيمان بياندۆزينه‌وه و له ژيانى رِۆژانه و خه‌باتى شاخ له گه‌ڵيبوون (مومتاز حه‌يده‌رى، سه‌عدوڵلاَ په‌رۆش، موحسين ئاواره)، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌و نووسينانه‌ى كه له لايه‌ن ئه‌و هاورِێيانه‌وه نووسراون كه نه‌مانتوانى بيان بينين (ئه‌حمه‌د ده‌شتى، هه‌ژارى موكريانى)، هاوكاتيش هاوكارى و زانياريه‌كانى (گزنگ) خانى كچي، بؤيه لێره‌وه ده‌مانه‌وێ تيشك بخه‌ينه سه‌ر لايه‌نه‌كانى ژيانى (عه‌بدولخاليق مه‌عروف).
كورته‌يه‌ك له ژيانى (عه‌بدولخاليق مه‌عروف) (عه‌بدولخاليق مه‌عروف) له رِێكه‌وتى 1/1 / 1935 له ناحيه‌ى كه‌ندێناوه‌ى سه‌ر به شارى هه‌ولێر له بنه‌ماڵه‌يه‌كى ئايينى هاتووه‌ته دنيا، باوكى مه‌لايه‌كى ديارى ناوچه‌كه بووه، پياوێكى گه‌له‌ك ئازا‌و قسه‌خۆش بوو،
(عه‌بدولخاليق مه‌عروف)، ئه‌و پياوه‌ى پسپۆرِێكى ئه‌وروپيى سه‌رسام كرد سه‌عدوڵلاَ په‌رۆش- ي شاعير گوتى: (بێ ئه‌وه‌ى هيچ برِوانامه‌يه‌كى له‌و بواره‌دا هه‌بێ، زۆر هه‌ڵكه‌وتوو بوو، هه‌موو جارێك پێي ده‌گوتم: "(ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌ليقه و خۆشه‌ويستيم بۆ ئه‌و ئيشه فێرى بووم)، به‌لاَم ئاستى زيره‌كيي و كارامه‌ييي ئه‌و له‌و بواره‌دا گه‌يشتبووه ئاستێك كه هه‌ر ئامێرێكى كاره‌بايى و ئه‌ليكترِۆنى تێك چووبا ئه‌سته‌م بوو له‌به‌ر ده‌ستى چاك نه‌بێته‌وه"، (موحسين ئاواره) له يه‌كێك له بيره‌وه‌رييه‌كانى بۆ ئێمه گێرِايه‌وه: "(هۆمه‌ر دزه‌يى) كه فرِنييه‌كى سه‌موونى هه‌بوو، له‌نێو فرِنييه‌كه‌دا جيهازێكى گه‌وره هه‌بوو تێك چووبوو، جارێكيان هاتبووه لاى شه‌هيد (عه‌بولخاليق) و پێي گوت: (چه‌ندين ئه‌ندازيارم له ده‌ره‌وه هێناوه نه‌يانتوانيوه چاكى بكه‌نه‌وه)، شه‌هيد (عه‌بدولخاليق)يش پێى گوت: (دێم ده‌رِنه‌فيزێكى ده‌گه‌يه‌نمێ، بزانم ئه‌نجام چى ده‌بێ)،كه چوو بۆ لاى چاكى كرده‌وه، (هۆمه‌ر)يش بۆ گاڵته پێى گوت: (خۆ ئه‌وه‌ش نه‌بۆته ئێزگه وا به ئاسانى چاكى بكه‌يته‌وه)". له ساڵى 1960 دا له گه‌رِه‌كى (تۆبچى) له به‌غدا، ئێزگه‌يه‌كى رِاديۆييي دروست كرد، هه‌ر خۆيشى رِاديۆكه‌ى به ده‌سته‌وه ده‌گرت و ده‌رِۆيشته ده‌ره‌وه تا بزانێ ده‌نگى ئێزگه‌كه تا كوێ ده‌رِوا، يه‌كێكى دي له‌و رِووداوه سه‌يرانه‌ى كه بليمه‌تيى ئه‌و پياوه له‌م بواره‌دا پيشان ده‌دا، ئه‌و به‌سه‌رهاته‌يه كه (ئه‌حمه‌د ده‌شتى) له نووسينێكدا ده‌يگێرِێته‌وه: "(له ساڵى 1974 دا كه تاقيكردنه‌وه‌ى ئه‌نتێنامان ده‌كرد، كابرايه‌كى پسپۆرِ كه خاريجى بوو فێرى ده‌كردين، گه‌لێك ئه‌نتێنامان له‌سه‌ر رِێنمايى كابرا پسپۆرِه‌كه ساز ده‌كرد، (عه‌بدولخاليق) ى نه‌مريش هه‌ميشه پێش ئه‌وه‌ى كه تاقي بكه‌ينه‌وه رِاى خۆى ده‌رده‌برِى و ده‌يگوت: ئه‌م شێوه ئه‌نتێنايه لێره ده‌نگى نارِوا، كه تاقيمان ده‌كرده‌وه و ئاگادارى ناوچه دووره‌كانى وه‌ك بادينان و ناوچه‌ى خانه‌قينمان ده‌كرد، ديار ده‌بوو كه نه‌ده‌بيسترا، پسپۆرِه‌كه به لايه‌وه زۆر سه‌ير بوو باوه‌رِى نه‌ده‌كرد، به‌لاَم شه‌هيد (عه‌بدولخاليق مه‌عروف) شتێكى تايبه‌تى خۆى هه‌بوو بۆ ئه‌نتێنا له‌م ناوچه شاخاويانه‌دا، كه به رِێنمايى شه‌هيد (عه‌بدولخاليق) ئه‌نتێنامان دروست ده‌كرد و تاقيمان ده‌كردنه‌وه (ده‌نگى كوردستان) له ناوچه دووره‌كان زۆر باش ده‌بيسترا و كابراى ئه‌ندازيار سه‌رى سوورِمابوو و ده‌يگوت: ئه‌مه له هيچ تيۆرييه‌كدا نييه، نازانم ئه‌م پياوه -واته عه‌بدولخاليق- چۆن ئاوا سه‌ركه‌وتووه. كه جيهازێكى شه‌پۆڵى ناوه‌نديشمان له ساڵى 1967 دا به رِێنمايى و مامۆستايه‌تيي (عه‌بدولخاليق مه‌عروف) دروست كرد، هه‌ندێك له ئه‌ندازياره‌كان ده‌يانگوت: ئه‌مه هيچ ده‌نگى نارِوا، وه‌ك هه‌وا وه‌هايه كه به‌رِه‌ڵلاَ ده‌كرێ و كه‌س نايبيستێت، تا ته‌واومان كرد و به‌كارمان هێنا گه‌لێ سه‌ركه‌وتوو بوو، بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه كه بووين به خاوه‌نى شه‌پۆڵێكى ناوه‌ندييش له پاڵ سێ شه‌پۆڵه كورته‌كه كه هه‌مان بوو)" كه رِاديۆى (ده‌نگى كوردستان)يش له به‌روارى (20) ى ئابى 1963 دا بۆ يه‌كه‌م جار دامه‌زرا، (عه‌بدولخاليق مه‌عروف) ده‌ورێكى سه‌ره‌كى تێدا هه‌بوو، وه‌ك (هه‌ژار موكريانى) له (چێشتى مجێو‌ر) دا ده‌ڵێ:"(بۆ شۆرِش-مه‌به‌ستي عه‌بدولخاليق ه- له له‌شكرێكى ده هه‌زار كه‌سيي به به‌هره‌تربوو)"، هه‌روه‌ها (موحسين ئاواره) ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه كورِ و هه‌ندێك له كه‌سه نزيكه‌كانى ئێستا وه‌كو (عه‌بدولخاليق) به‌هره‌دارن له‌و بواره:"پشكۆى كورِى وه‌كو ئه‌و زيره‌كه، ئێستا له ئه‌ڵمانيا ده‌ژيێت، كورِى خوشكى كه نێوى (كامه‌ران)ه له‌سه‌رده‌مى شۆرِش نێوى (رِێدار) بوو، له ئێزگه حه‌وت هه‌شت رِێزلێنانى پێدراوه له‌لايه‌ن (مام جلال)، چونكه هه‌موو جارێك ئه‌و ده‌ورى سه‌ره‌كى هه‌بووه له چاككردنه‌وه‌ى ئێزگه‌دا".
پێكه‌نينى دوو زه‌ردێنه رِه‌نگه ديارترين هه‌ڵسوكه‌وت له ژيانى رِۆژانه‌ى (عه‌بدولخاليق مه‌عروف)دا چه‌ند شتێك بووبن ئه‌وانيش: هه‌ميشه جانتايه‌ك ياخود كتێبێكى به‌ده‌سته‌وه بووه، مرۆڤێكى چاوتێر و سه‌خى، هه‌روه‌ها رِوويه‌كى ئێجگار ده‌م به پێكه‌نينى هه‌بووه، كه رِه‌نگه باش‌ترين به‌ڵگه بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ى بن كه له هاورِێكانى گوێبيستى ده‌بين، (سه‌عدوڵلاَ په‌رۆش) وا باسى به‌خشنده‌ييى ئه‌وى ده‌كرد: "له ژيانيدا (له رِووى مادييه‌وه) زۆر سه‌خى بوو، نازانم ئه‌و مالاَنه كێن؟، به‌لاَم ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه به‌رده‌وام يارمه‌تيى هه‌ندێك له ماڵه شه‌هيده‌كانى ده‌دا، به‌لاَم ئه‌وه ته‌نها ئێمه‌ى هاورِێ نزيكه‌كانى ده‌مانزانى، ئه‌گه‌ر قوتابييه‌كى زيره‌ك پاره له به‌رده‌ميدا بووبێته به‌ربه‌ست، چه‌ند پێى كرابێ يارمه‌تيى داوه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێ له خوێندن، به‌بێ ئه‌وه‌ى رِۆژێك له رِؤژان باسى ئه‌م كاره جوانه‌ي بكا، ئه‌گه‌رچي له لايه‌ني ئابوورى ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو، به‌لاَم بيزانيبا ماڵێك خاوه‌ن شه‌هيدن، يان كه‌س نييه كاريان بۆ بكا، ئه‌و خۆى به باوكێكى (ده‌ره‌وه‌ى ماڵ) ى هه‌ميشه‌يى ئه‌وان ده‌زانى،به‌لاَم (عه‌بدولخاليق مه‌عروف) له ده‌ره‌وه‌ش ده‌ستى له يارمه‌تيدانى ئه‌وانه نه‌ده‌گه‌رِانده‌وه كه سواڵيان ده‌كرد"، ته‌نانه‌ت وه‌ك (موحسين ئاواره) گێرِايه‌وه: "له به‌رده‌م دوكانه‌كه‌يدا پارچه ئاسنێكى دانابوو بۆ خۆكێشانى خه‌ڵك، ئه‌وانه‌ى خۆيان ده‌كێشا پاره‌كه‌يان ده‌خسته ناو جامێك، هه‌ر سواڵكارێك داواى پاره‌ى لێ كردبا، پێى ده‌گوت: (به ئاره‌زووى خۆت له‌م جامه پاره هه‌ڵگره). من ته‌عليقێكم له‌سه‌رى هه‌بوو، رِۆژێك كچێك هاتبووه كنى و گوتبووى: (مامه فه‌قيرم)، عه‌بدولخاليق- يش گوتبووى: (ئه‌وه پاره، چه‌ندى ده‌به‌ي بيبه.)، ئافره‌ته‌كه‌يش كه بينيبووى به كه‌يفى خۆيه‌تى مشتێك درهه‌مى بردبوو). موحسين ئاواره- ي شاعير زياتر به‌رده‌وام بوو له‌باره‌ى وه‌سفى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى و گوتيشى: "قاقاى پێكه‌نينى زۆر به‌رز بوو، زۆر پێده‌كه‌نى، جارێكيان كه نوورى نانه‌كه‌لى -هاورِێيه‌كى نزيكى عه‌بدولخاليق مه‌عروف بووه- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى براكه‌ى ده‌واجنى مريشكى هه‌بوو، دوو ته‌به‌قه هێلكه‌ى هێنابوو، هێلكه‌كان دوو زه‌ردێنه بوون، دواى ئه‌و كاته عه‌بدولخاليق كه پێده‌كه‌نى پێمده‌گوت: (پێكه‌نينه‌كه‌ت دوو زه‌ردێنه‌يييه).ئه‌و هه‌ميشه به شمه‌كه ساده‌كاني -كه قه‌ميس و پانتۆڵێك بوو- و ئه‌و جانتايه‌ى كه هه‌ميشه له بن هه‌نگڵى بووه جيا ده‌كرايه‌وه له كه‌سه‌كاني ده‌وروبه‌ري، ته‌نانه‌ت تا كاتى شه‌هيد بوونيشى هه‌ر به پاسى مه‌سڵه‌حه ده‌گه‌رِايه‌وه بؤ ماڵ، ياخود به پايسكيل هاتووچۆى نێوان دوكان و ماڵه‌وه‌ى ده‌كرد". (موحسين ئاواره) وه‌ها باسى بێفيزى و ده‌عيه‌ى ئه‌وى ده‌كرد:"ماوه‌يه‌ك ئۆتۆمبێلێكى كرِيبوو، كه جۆرى (فاكس وارگۆن) بوو، ئه‌م ئۆتۆمبێله به هه‌موو شتێك ده‌چوو ئۆتۆمبێل نه‌بێ، به‌لاَم ئه‌و حه‌زى ده‌كرد شتێكى هه‌بێ له هى هه‌موو كه‌س نه‌چێ، ئه‌مه‌ش په‌يوه‌ست بوو به ناخى خۆى، ناخێكى گه‌وره و جوداوازى هه‌بوو، به‌لاَم بێ فيز و بێ ده‌عيه، زۆربه‌ى رِۆژه‌كان به پايسكيل هاتووچۆى بازارِ و ماڵى ده‌كرد، رِۆژێكيان پێمگوت: كاك عه‌بدولخاليق خه‌ڵك زۆربه‌ى ده‌تناسن، بۆچى پايسكيل ده‌ئاژۆى؟، ئه‌ويش گوتى: باشه بۆچى سه‌رۆك وه‌زيرانێك له ئه‌ڵمانيا، ياخود له فه‌ره‌نسا پايسكيل لێبخورِن ئاسايييه؟، بۆچى له‌كن ئێمه‌دا عه‌يب بێ؟، دواتر له‌مه باشتر نييه كه‌سانێك بێن جادده موزايه‌قه بكه‌ن؟، ده‌با ئێمه‌يش ئه‌و كۆت و پێوه‌ندانه بشكێنين، تا خه‌ڵكه‌كه هێدى هێدى پێيان رِابێن، تا بزانن كه پا يسكيل هاژووتن شووره‌يى نييه، ئاستى به‌رزى كه‌س نه‌ويي ناكاته‌وه، منيش پێم گوت: تۆ خۆت ده‌كه‌يت به زه‌حيه؟، ئه‌ويش گوتى: چما له‌وه باشتر هه‌يه كارێكى چاك بكه‌م و خه‌ڵك به‌دوامدا بێ؟".
نهێنييه‌كان و هۆكاره‌كانى كوشتنى (عه‌بدولخاليق مه‌عروف) كامانه بوون؟ ("عه‌بدولخاليق مه‌عروف كاتێك به رِێگه‌دا ده‌رِۆيشت به‌رده‌وام ته‌ماشاى ئاسمانى ده‌كرد، رِۆژێك له دانيشتنێكدا پێم گوت: كاك (عه‌بدولخاليق) به درێژايى ژيانت درهه‌مێكت دۆزيوه‌ته‌وه؟ -مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو كه به‌رده‌وام ته‌ماشاى زه‌وى نه‌ده‌كرد- ئه‌ويش گوتى: ناوه‌ڵلاَ، گوتم: چه‌ند جار قاچت كه‌وتووه‌ته ناو چاڵ؟، گوتى: سێ چوار جار، به‌لاَم ئه‌وه له لووت به‌رزيم نييه، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌يه له شاخ هه‌ر ته‌ماشاى به‌رزايييه‌كانمان ده‌كرد" (موحسين ئاواره) وه‌ها وه‌سفى ده‌كرد. به‌لاَم ئه‌و پياوه‌ى كه هه‌ميشه رِوو له ئاسمان بوو كێ كوشتى؟، ته‌نها كتێبه‌كه‌ى بووه هۆى كوشتنى؟، يان هزري نه‌ته‌وه‌يى و كاريگه‌رييه گه‌وره‌كاني؟ (مومتاز حه‌يده‌رى) گوتى:"دواى بلاَوكردنه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى زياتر هاموشۆى يه‌كتريمان ده‌كرد، به تايبه‌ت به ته‌له‌فۆن، ته‌نانه‌ت ئه‌و رِۆژه‌ى شه‌هيدكرا من له كتێبخانه‌كه‌ى خۆمدا -كتێبخانه‌ى حه‌يده‌رى- ته‌له‌فۆنم بۆى كرد و پێم گوت: ئاگاداربه، فه‌وزايه‌كى زۆر له دژت نراوه‌ته‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م بێيت بؤ دوكانه‌كه‌م يان من دێمه دوكانه‌كه‌ى تۆ و پێكه‌وه ده‌چينه‌وه، به‌لاَم ئه‌و گوتى: نه‌خێر، وه‌كوو رِۆژه‌كانى دي به پاسى مه‌سڵه‌حه ده‌گه‌رێمه‌وه ماڵ". (سه‌عدوڵلاَ په‌رۆش)يش به‌سه‌رهاتى خۆى دواى بلاَوكردنه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ (عه‌بدولخاليق مه‌عروف)دا وه‌ها باس ده‌كا: "شه‌هيد، ئه‌و رِۆژه‌ى كه هاته لام گله‌يى له‌و مه‌لايانه كرد كه خوتبه‌يان له‌سه‌رى داوه، ته‌نانه‌ت ناوى مزگه‌وته‌كانيشى هێنا، كه هێرشيان كردبووه سه‌رى، بۆيه براده‌ره‌كانى پێيانگوت: كه ئه‌م فه‌وزايه دروست بووه پێويسته خۆت بشاريته‌وه له جێگه‌يه‌ك، به‌لاَم ئه‌و ده‌يگوت: له مردن ناترسم، دواتر كارێكيشم نه‌كردووه لێي په‌شيمان ببمه‌وه". (موحسين ئاواره) باسى ئه‌وه ده‌كا كه چه‌ند رِۆژێك پێش كوژرانى چووه‌ته شاخ بۆ چاككردنه‌وه‌ى ئێزگه، له كاتى گه‌رِانه‌وه‌يدا-مه‌به‌ستي له عه‌بدولخاليق مه‌عروف ه- ده‌فته‌رى يادداشته‌كانى رِۆژانه‌ى خۆى ون ده‌بێ و ده‌كه‌وێته ده‌ست رِژێم كه زۆربه‌ى نهێنييه‌كانى ژيانى خۆى تێدا بووه، رِۆژێك پێش شه‌هيدبوونى پێي گوتم: "ئه‌و ده‌فته‌ره سه‌رم ده‌خوا، گوتمان: له‌و ده‌فته‌ره‌دا باست له‌چيي كردووه؟، گوتى: ته‌نانه‌ت باسى ئه‌و سه‌فه‌رانه‌يشم تێدا كردووه كه چوومه‌ته كن (مام جه‌لال) بۆ ئێزگه چاككردنه‌وه، كه ئه‌و رِۆژه‌ش چوبووه وه بۆ ماڵه‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌هيد نه‌كرابا هه‌تا شه‌و، له شار نه‌ده‌مايه‌وه به‌ڵكوو داينابوو بچێته شاخ". نزيكى 15_20 رِۆژێك دواى بلاَوكردنه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى، دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كانى شارى هه‌ولێردا خوتبه له‌سه‌ر خۆى و كتێبه‌كه‌ى خوێنرايه‌وه، له پێش ده‌رگه‌ى ماڵى خۆى –ماڵي عه‌بدولخاليق مه‌عروف ده‌كه‌وێته گه‌ره‌كى ئازادي ي شارى هه‌ولێر- كاتێك چووه‌ته ده‌ره‌وه ئۆتۆمبێلێك كه هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن سه‌ر به وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بووه، يان سه‌ر به (مكافحه)ى ئه‌وكات بووه، چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراوى به‌شمه‌كى كوردى تێدا بووه، داواى لێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵيان بچێ، به‌لاَم له‌و كاته‌ى ئه‌و ئاماده نابێ و به‌رپه‌رچى داواكه‌يان ده‌داته‌وه، ئه‌وان ده‌سترِێژى لێ ده‌كه‌ن و وه‌ك له لێكۆڵينه‌وه‌ى (به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى ئازادى) دا هاتووه، چوار گولله‌ى به لاى چه‌پى جه‌سته‌ى ده‌كه‌وێ و ده‌يكوژن. پێش ئه‌وه‌ش هه‌واڵى بۆ مه‌لاكان ناردبوو كه‌وا ئاماده‌يه گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا بكا له‌باره‌ى كتێبه‌كه‌ى، به‌لاَم ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ى گوێ به داواكارييه‌كه‌ى بده‌ن، له مينبه‌رى مزگه‌وته‌كاندا هێرشيان ده‌كرده سه‌ر خؤي و كتێبه‌كه‌ي، ته‌نانه‌ت مه‌لايه‌ك به نێوى (مه‌لا ئه‌حمه‌دى مسته‌فا ئاغاى هه‌ڵشۆيى) له مزگه‌وتى (خانه‌قاى مه‌ولانا) دا وتارێكى هه‌ينيى به ته‌واوى ته‌رخان ده‌كا بۆ هێرش كردنه سه‌ر عه‌بدولخاليق و كتێبه‌كه‌ى و به (بێ دين و داوێن پيس و كافرترين ئينسان) وه‌سفى ده‌كا، به‌لاَم عه‌بدولخاليق وه‌لاَمێكى درێژى بۆ ده‌نووسێ و به ئايه‌ت تۆمه‌ته‌كانى پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، له‌لايه‌ن چه‌ند مه‌لايه‌كى كۆنه‌په‌رست و نه‌زان كه‌وا به‌بێ ئه‌وه‌ى كتێبه‌كه بخوێننه‌وه و له جه‌وهه‌ره‌كه‌ى بگه‌ن هێرشيان كرده سه‌ر خۆى و كتێبه‌كه‌ى، ئه‌وه بوو حيزبى به‌عسيان ئاگادار كرده‌وه تا له مه‌له‌فى سياسيي عه‌بدولخاليق بكۆڵنه‌وه، به پێي ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه نهێنيين و من يه‌كه‌م جاره ده‌ياندركێنم، پياوێك چوو بووه لاى به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌منى هه‌ولێر گوتبووى: عه‌بدولخاليق مه‌عروف كتێبێكى وه‌هاى چاپكردووه، ده‌بێ ئيجرائاتى له‌گه‌ڵ بكرێ، پياوه‌كه‌ش كوردبوو، له ئه‌من ته‌ماشاى رِابردووى ده‌كه‌ن و ده‌بينن له‌گه‌ڵ (يه‌كێتيى نيشتمانى كوردستان) بووه و ئه‌ندازيارى رِاديۆى (ده‌نگى كوردستان) بووه و له‌گه‌ڵ حيزبي (پارتي ديموكراتي كوردستان) شدا له شۆرِش به‌شداريي كردووه. گوتبوويان: نه‌ده‌بوو ئه‌و پياوه واته: عه‌بدولخاليق مه‌عروف- تا ئێستا بمێنێ. رِۆژى شه‌هيدبوونى كاتژمێر (12) ته‌له‌فۆنم بۆ كرد و گوتم: هه‌واڵ چييه؟، پێي گوتم: هه‌واڵم به مه‌لاكان گه‌ياندووه تا له‌گه‌ڵيان دابنيشم، به‌لاَم دواجار هه‌ندێك له مه‌لاكان پێداگرييان كرد و به‌عسيان بێ‌دار كرده‌وه. بؤ رِؤژي دواتر، سه‌ر له‌به‌يانيه‌كه، دواى شه‌هيدكردنى مفه‌وه‌زێكى ئاسايش كه قژى سوور بوو به نێوى (يونس) كه كوردى كه‌ركووك بوو، هاته لام بؤ كتێبخانه‌م تا بزانێ ده‌نگ و باس چييه، پێى گوتم: كتێبه‌كه‌ى عه‌بدولخاليق هه‌يه؟، گوتم: نه‌خێر، گوتى: ئه‌ى كێ كوشتى؟, گوتم: ئێرانييه‌كان. ئه‌م مفه‌وه‌زه ده‌يويست بزانێ ژێر زمانم چى تێدايه" (مومتاز حه‌يده‌رى ) وه‌هاى گوت. دواجار، (سه‌عدوڵلاَ په‌رۆش) ده‌رباره‌ى كه‌سايه‌تى ئه‌و وه‌ها دوا: "له ژيانيدا كه‌سێكى زۆر رِاستگۆ بوو، جگه له‌وه‌ش جورئه‌تێكى باشى هه‌بوو، هه‌رگيز له مردن و كوشتن نه‌ده‌ترسا، له ژيانيدا حيسابى بۆ هه‌موو شتێك كردبێ بۆ ئه‌مانه‌ى نه‌كردووه، كه‌واته عه‌بدولخاليق مه‌عروف كه‌م ژيا، به‌لاَم جوان و بوێرانه.
(عه‌بدولخاليق مه‌عروف) ئه‌م كتێبانه‌ى به چاپ گه‌ياندوون:
1- ئه‌نتێنا: كتێبێكى زانستييه 1977. 2- اجهزه الارسال: كتێبێكي زانستيى- ته‌كنيكييه، به زمانى عه‌ره‌بيى 1979. 3- ته‌كنيكار: كتێبێكى زانستيى- ته‌كنيكييه 1981. 4- ديوانى نالى و كێ رِاسته؟: كتێبێكى لێكۆڵينه‌وه و رِه‌خنه‌ييي ئه‌ده‌بييه 1984. 5- ئاده‌ميزاد له كۆمه‌ڵى كورده‌واريدا: رِاڤه‌كردني هه‌ندێك ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ي ئاييني ئيسلام -له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه‌ي شه‌هيد كردراوه-، 1984.
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com