![]() |
|
24/03/09 بۆ کچێکی ساسانی راوێژ هیرانی |
|
بۆ کچێکی ساسانی راوێژ هیرانی
ئاگر به ... ئاگر کچه ساسانی ئاشنام به... ببه هاوخه‌م و روحێکی گیانی به گیانی
تۆ فێر نه‌بووی شه‌و به ده‌م وشه ئه‌شک برێژی تۆ فێر نه‌بووی رۆژ به‌ده‌م رێوه شه‌رم بچێژی بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێک دوو دڵیت و گومانی رێگا ده‌بێژی
تۆ وه‌ک به‌فر .... به‌سه‌ر ئاسمانی خه‌یاڵی مندا دێیته خوارێ تۆ وه‌ک شه‌کر له لێوی تاسه‌ی لاویما دێیته خوارێ من ته‌نیا چاوت ده‌مکوژێ من ته‌نیا ناوت ده‌مکوژێ
ئاگر به ئاگر کچه ساسانی سووتان به سووتان کچه ساسانی
من ناتوانم شعر بڵێم بۆ کچێک که نه‌مسووتێنێ من ناتوانم بۆ نیگایه‌ک شه‌ونخون که‌م که به ده‌غه‌ڵکاری هه‌ڵم فریوێنێ من ناتوانم ببمه ده‌روێش بۆ شێخێک که به ته‌لیسمێ بمسووتێنێ
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com