![]() |
|
23/03/09 مه‌راق راوێژ هیرانی |
|
مه‌راق
راوێژ هیرانی
دوو دڵيت و دوو دڵى تۆ رۆژێ ته‌مه‌نم لێ ئه‌با فه‌رهادى قوڵنگ به ده‌ستم وه‌كو شيرين ئاواره‌ى بێستوونم ئه‌كا
دوو دڵيت و دوو دڵى تۆ نه شادى يه و نه خۆشبه‌ختى هه‌ر له رێگاى سه‌رابه و به من ئه‌گا دوو دڵيت و ئه‌و مه‌راقه‌ى تۆش ئه‌مكوژێت دوو دڵيت و هه‌موو شتێك ته‌نيا به دڵێك جوانه ته‌نيا شتێك به دڵ نه‌بێ و له دڵ نه‌كا
دوو دڵمه‌به .. هه‌رچييه‌ك.. گه‌ر هاته رێت با پێشيلى گومان نه‌بێ .. گومان ئه‌ظينيش ئه‌كوژێت ره‌نگه رۆژێ ته‌مه‌ن هه‌ڵكا و به‌هار بێنێ ره‌نگه گيانه له‌گه‌ڵ كوشتنى خۆره‌تاو شه‌فه‌قه‌ى نوێ چاو هه‌ڵێنێ
دوو دڵ مه‌به ئه‌و مه‌راقه‌ش جێمه‌هێڵه له كاتێكا من مه‌راقى عيشقم پێيه و ده‌روێشێكێ كۆڵ به كۆڵم .. گريانيش مه‌كه ره‌هێڵه
دوو دڵ مه‌به ته‌مه‌ن هه‌روا پايز نابێ
دوو دڵ مه‌به شاديش هه‌روا به‌رده‌وام له تۆ زيز نابێ هه‌ر مه‌رگێ بێ من دڵنيام ته‌نيا مه‌رگى ئازيزانه و مه‌رگ لێره به بێ مه‌رگى ئازيز نابێ...!
|
|
2008 - 7 - 15 / AM 11:30 |
Copyright (2008) Roshenbiry.com