بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه کلیک بکه
حه‌لاج و
ئیڕاده‌ی به‌ڕه‌ڵایی
حه‌لاج
:
ژیان و رۆشه‌نبیری
خوێندنه‌وه‌ى حه‌لاج
به سۆفى بوونى حه‌لاج و شه‌تحه‌كانى
هۆشه‌نگ شێخ
محه‌مه‌د
له سه‌ره‌تاى ئيسلام‌دا سۆفييه‌كان به گۆشه‌گيرى و هه‌ژارى و
خوێندنه‌وه‌ى قورئان. له خودا نزيك ده‌بوونه‌وه. ماسينيۆن
ده‌ڵىَ:( سه‌رچاوه‌ى گرتنه‌به‌رى سۆفيگه‌رى شۆرِشى ويژدانه
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌زاڵمانه‌ى تووشى خه‌ڵك دێن، نه‌وه‌ك ته‌نيا
ئه‌وانه‌ى دژى ئه‌وانيدى ده‌كرێن به‌ڵكو پێش هه‌موويان ئه‌و
مه‌زاڵمانه‌ى مرۆڤ له خۆيان ده‌كات. ئه‌م شۆرِشه په‌يوه‌ست
ده‌بێت به ئاره‌زووێك بۆ كه‌شفى خودا به‌هه‌ر رێگه‌يه‌ك بێت بۆ
ئه‌وه‌ى دڵ له‌هه‌ر شتێك بێگه‌رد بكاته‌وه) (29)
به‌ڵام سه‌ره‌تا ئه‌م ره‌وته كاريگه‌رى نه‌بووه له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌كان، به‌ڵام زانا و فه‌قيهه‌كان پێيان ناخۆش بووه
كه‌سانێك باسى ويژدان بكه‌ن و به حوكمه باتنييه‌كانى بكه‌ن.
له ئيسلام‌دا (نيه‌ت) بنه‌مايه‌كى گه‌وره‌يه( انما الاعمال
بالنيات) به‌ڵام دياره ئيسلام نه‌يتوانيوه له هه‌موو
سه‌رده‌مه‌كاندا وا له ده‌سه‌ڵاتدارانى خۆى بكات به نيه‌تى
پاكه‌وه كاروباره‌كانى خه‌ڵك هه‌ڵسورِێنن. هه‌رچه‌نده دينى
ئيسلام سزاى بۆ كاره ديار و باتنييه‌كانى مرۆڤ داناوه. بۆيه
سۆفييه‌كان ده‌ڵێن نيه‌ت پێش كار ده‌كه‌وێت و سونه‌تيش به‌رى
فه‌رزه و تاعه‌تيش له عيباده‌ت خێرتره.
خه‌واريجه‌كان يه‌كه‌م گروپى ئيسلامى بوون كه دژى سۆفيگه‌رى بوون.
دواى ئيماميه چونكه پێيان وابوو سۆفيگه‌رى ئاكارى ژيانێكى شاز
له نێوان موسڵماناندا داده‌هێنىَ. هه‌روه‌ها وا ده‌كات مرۆڤ بىَ
پارِانه‌وه له دوازدى ئيمامه‌كان داواى ره‌زاى خوا بكه‌ن. ئيبن
حه‌نبه‌ل پێى وايه سۆفيگه‌رى بيركردنه‌وه ئاوده‌دات و وا له
كه‌سه‌كانى ده‌كات واز له شێوازه‌كانى عيباده‌ت بێنن، و داواى
خه‌ڵوه‌ت ده‌كه‌ن له گه‌ڵ خوادا و رىَ ده‌ده‌ن فه‌رزه‌كان
فه‌رامۆش بكه‌ن. خه‌شيش و ئه‌بو زه‌رعه كه دوو له خوێندكارانى
ئيبن حه‌نبه‌لن پێيان وايه سۆفييه‌كان تايه‌فه‌يه‌كن له
زه‌نديقه(روحانييه‌كان). موعته‌زيله و زاهيرييه‌كان عه‌شق ره‌ت
ده‌كه‌نه‌وه. چونكه له لايه‌نى تيۆريدا له‌سه‌ر بنه‌ماى
وێكچواندن دامه‌زراوه.و له لايه‌نى عه‌مه‌ليش له‌سه‌ر مولامه‌سه
و حلول بناغه ده‌گرىَ.فه‌قيهه‌كانى ئه‌هلى سونه‌ش له‌سه‌ر
يه‌كيێتى بوونى ئيبن عه‌ره‌بى زۆر تورِه‌بوون. سۆفيگه‌رى
له‌سه‌ره‌تادا به‌ده‌ورى دوو خاڵ ده‌سورِايه‌وه.يه‌كه‌ميان
عيباده‌ت كردن سوود به نه‌فس ده‌به‌خشێت كه هه‌قيقه‌ته
روحييه‌كانه و حه‌شه‌وييه‌كان ئه‌مه‌يان ره‌ت ده‌كرده‌وه.
دووه‌ميشيان زانينى دڵ مه‌عريفه ده‌رژێنێته نه‌فس كه ئيراده
ئاماده‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م سوودانه وه‌ربگرێت.
موعته‌زيله‌كانيش ئه‌مه‌يان ره‌ت كرده‌وه و ته‌نيا له رووى
تيۆرييه‌وه باوه‌رِيان به مه‌عريفه‌ى نه‌فس هه‌بوو.
سۆفييه‌كان ده‌ڵێن له زانينى دڵدا هێزێكى بزوێنه‌ر هه‌يه كه
سه‌فه‌ركردن بۆ خودا ديارده‌كات.له‌گه‌ڵ مه‌قام و حاڵه‌كاندا.
سه‌فه‌ركردن بۆ خودا له پێناو ئه‌وه‌يه نه‌فس مه‌عريفه‌ى هه‌ق
جێبه‌جىَ بكات و به‌نده‌ش هه‌موو په‌يوه‌ندييه‌كانى جه‌سته
ببرِێت.رێگه‌ش له زمانى ئه‌هلى سونه‌دا بۆ ده‌ربرِينى ئه‌و حاڵه
باڵايه‌يه كه نه‌فس موخاته‌به‌ى خوا ده‌كا و بوونه‌ته يه‌ك.
ئه‌مه حاڵێكه بابه‌تى (شه‌تح) ده‌وروژێنىَ.(30)
كه‌واته تێكستى سۆفيگه‌رى به‌تايبه‌تى خاوه‌ن شه‌تحه‌كان وه‌ك
حه‌لاج، خاوه‌ن تێكستێكن كه له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى ئاسايى و
زانينێكى ئاسايى و زمانێكى ئاسايى دانه‌مه‌زراوه، رووچوونه ناو
شه‌تحه‌كانى حه‌لاج رووچوونه بۆ ناو سرووتێك كه تيايدا ده‌روون
خۆى ئاراسته‌ى خوا ده‌كات له حاڵێكدا كه له‌گه‌ڵ خوادا بوونه‌ته
يه‌ك. واته قسه كردن له‌سه‌ر شه‌تحه‌كانى حه‌لاج قسه كردنه له
حه‌لاجێك كه سۆفى نيه به‌ڵكو له حاڵى يه‌كبوونه له‌گه‌ڵ
خودادا، واته قسه‌كردنه له‌سه‌ر قسه‌كانى حه‌لاجى خوا.ئه‌مه
جگه له‌وه‌ى كه زمانى سۆفييه‌كان به شێوه‌يه‌كى گشتى زمانێكى
تايبه‌ته بۆ خۆيان و جۆره‌ها نهێنى تێدايه كه نابێت سۆفى
بياندركێنىَ. دركاندنى قسه‌كان له‌و حاڵه‌دا كه حه‌لاج ده‌بێته
خودا، شكاندنى قانونه‌كانى سۆفيگه‌ريه. شكاندنى قانونه‌كانى
سۆفيگه‌ريش وه‌ك حه‌لاج ده‌ڵىَ:
ئه‌گه‌ر نهێنيان به يه‌كێك دا و دركاندى ئه‌وه تا له‌ژيان
مابىَ نهێنى ديكه‌ى ناده‌نه‌ده‌ست
سزاشى ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵخليسكا له‌جێى تێكه‌ڵى
خستيانه ته‌نيايي
من اطلعوه على سر فباح به لم يأمنوه على الاسرار ما عاشا
وعاقبوه على ماكان من زلل وابدلوه مكان الانس ايحاشا
هه‌ر بۆيه‌شه دواى ئه‌وه‌ى حه‌لاج نهێنييه‌كان ده‌دركێنىَ
(جونه‌يد) ناچار ده‌بێت له مه‌جليسى خۆى ده‌رى ده‌كات و دواتريش
حوكمى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ردا ده‌دات كه حه‌لاج له ده‌ره‌وه‌ى
جه‌ماعه‌تى سۆفييانه. به‌ڵام حه‌لاج بىَ منه‌تانه رێگه‌ى
سۆفيگه‌رى خۆى ده‌گرێت و بزافێكى تايبه‌ت به خۆى
داده‌مه‌زرێنىَ.بيركردنه‌وه‌ى تايبه‌تى خۆى ده‌بێت و له
سۆفييه‌كانى به‌غدا جيا ده‌بێته‌وه.له لايه‌ك (تواسين )
ده‌نووسێت و له‌لايه‌كى ديكه‌ش خه‌رقه‌ى سۆفييان فرىَ ده‌دات،
ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ى بيرو باوه‌رِه‌كانى ده‌كات، خوێندكار‌و
موريدى خۆى ده‌بێت، شه‌تحه‌كانى هه‌م ده‌سه‌ڵاتى سياسى و هه‌م
ده‌سه‌ڵاتى دينى تورِه ده‌كات، هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتيش برِيارى
كۆتايى پێهێنانى ده‌ده‌ن. هه‌م له رووى جه‌سته‌ييه‌وه نه‌يهێڵن و
هه‌ميش چاپكردنى به‌رهه‌مه‌كانى له به‌غدا قه‌ده‌غه
ده‌كه‌ن.له‌گه‌ڵ جونه‌يد په‌يوه‌ندى نامێنىَ. برِيارى گرتنى خۆى
ده‌درىَ و راوه‌دووى موريده‌كانيشى ده‌نێن.له رووى سياسييه‌وه
به قه‌رمه‌ته تاوانبار ده‌كرێت و له رووى دينييه‌وه‌ش به كفرو
ئيلحاد و زه‌نده‌قه.
ئه‌مه سه‌ره‌تايه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى سۆفيگه‌رى بچێته قۆناغێكى
نوێوه، قۆناغێك كه ده‌سه‌ڵاتى سياسى و دينى به مه‌ترسى بيزانێت
و به هه‌ردووكيشيانه‌وه تاوانبارى بكه‌ن. بۆيه دواى كوشتنى
حه‌لاج، شه‌تحه سۆفييه‌كان زياتر به زمانێكى ره‌مزى
ده‌پێيچرێنه‌وه. زياتر ده‌بێته باتينى و شاردنه‌وه‌ى
په‌نهانييه‌كان.چونكه ئه‌وه‌ى ده‌بێته بنه‌مايه‌ك بۆ
تاوانباركردنى حه‌لاج و كوشتنى له لايه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌وه
، زمانه.زمانى شه‌تحه‌كان.ئه‌و زمانه‌يه كه ده‌بێته هۆكار بۆ
له‌ناوبردنى حه‌لاج وه‌ك جه‌سته و وه‌ك فكر.
شه‌تحه‌كانى حه‌لاج ته‌نيا ئه‌و حاڵه‌ته وه‌جده نيه كه ده‌يوىَ
به توندييه‌وه بيگه‌يه‌نێته يه‌كبوون و له‌سه‌رخۆشيدا و به بىَ
ئاگايى وه‌ك هه‌ر وه‌لييه‌ك چه‌ند شتێك به‌ناوى خوداوه
بڵێت.ئه‌گه‌ر شه‌تحه‌كانى حه‌لاج وه‌ك شه‌تحه‌كانى رابيعه و
به‌ستامى و شبلى بوونايه، ئه‌وا ئه‌و كێشه سياسى و دينييه‌ى
نه‌ده‌نايه‌وه تا كار بگاته له خاچدان و كوشتن و سووتاندنى،
به‌ڵام شه‌تحه‌كانى حه‌لاج ده‌بنه مه‌ترسى بۆ خودى ده‌سه‌ڵاتى
سياسى و دينى، بۆ چه‌مكه‌كانى پيرۆزى و ئازادى و ده‌سه‌ڵات و
خواگه‌رى و عيباده‌ت و فه‌رزه‌كان و سونه‌ت و حوكمه‌كانى ئيسلام،
واته شه‌تحه‌كانى حه‌لاج ده‌ستوه‌ردانه له فوقه. واته
ده‌ستوه‌ردانه له حوكمه شه‌رعييه‌كان كه سه‌رچاوه‌كه‌ى قورئان
و سونه‌تى پێغه‌مبه‌ره هه‌م له فه‌رمووده قودسييه‌كان و هه‌م
فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر و هه‌موو به‌شه‌كانى شه‌ريعه‌تيش
ده‌گرێته‌وه.هه‌روه‌ها حه‌لاج به شه‌تحه‌كانى ده‌ست له زاتى
ئيلاهى ده‌دات له رێى حلولى لاهوت به ناسوت.(ئه‌نا ئه‌لحه‌ق) و
هه‌روه‌ها يه‌كبوونى ته‌واوله‌گه‌ڵ ئيرِاده‌ى خودايى (عين الجمع)
له رێى شه‌وق و ته‌سليم بوون به ئازار و موعانات.
دياره هه‌ر يه‌ك له‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه، ده‌ستوه‌ردان له
شه‌ريعه‌ت، حلول و يه‌كبوونى ته‌واو. سىَ بنه‌مان بۆ دوو پنتى
گرنگ.
يه‌كه‌ميان: ده‌ربرِينى ئيرِاده‌ى حه‌لاج به‌وه‌ى وه‌ك سۆفييه‌كانى
پێش خۆى و فه‌قيهه‌كان و زانا دينييه‌كان بير‌ى
نه‌كردۆته‌وه.جورئه‌تێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى له
تێگه‌يشتنى وه‌لى و سۆفييه‌كان ده‌ربازبێت و سه‌رووتر له‌وان بير
بكاته‌وه، بيركردنه‌وه‌ى يه‌كه‌مى له شه‌ريعه‌تدا له جياتى
ئه‌وه‌ى وه‌ك هه‌موو فه‌قيهه‌كانى پێش خۆى ئيجتهاد بكات و بگاته
هه‌ندىَ زانيارى سه‌باره‌ت به حوكمه شه‌رعييه‌كان وه‌ك هه‌ر
ئيمامێك رايه‌كانى خۆى بدات ئه‌و زياتر به‌ره‌و ئه‌وه ده‌رِوات
كه له ره‌گه‌وه ده‌ستكارى حوكمه‌كان بكات، بۆ نموونه گۆرِينى
فه‌رزه‌كان، ده‌يگه‌يه‌نێته ئه‌و جياوازييه‌ى كه له جياتى
ئه‌وه‌ى بير له فۆرِمه باوه‌كانى فه‌رزه‌كان بكاته‌وه كه له
شه‌ريعه‌تدا هاتوون، ئه‌و فۆرِمێكى نوێيان پێده‌به‌خشىَ و
سرووته‌كانييان ده‌گۆرِێت، هه‌روه‌ك له نموونه‌ى فه‌رزى حه‌ج
ديتمان. لێره‌دا حه‌لاج وه‌ك موجته‌هده‌كانى پێش خۆى ته‌ماشاى حه‌ج
ناكات، به‌ڵكو به شێوه‌يه‌كى تر كه ناوه‌رِۆكى كه‌عبه و فۆرِمه
پيرۆز و موقه‌ده‌سه‌كه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. گووتارێك ئاراسته‌ى
وه‌رگره‌كانى ده‌كات له‌و سه‌رده‌مدا، كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ
ئيرِاده‌ى دينى و سياسى ئه‌و سه‌رده‌مه، حه‌لاج وه‌ك
ئيرِاده‌يه‌كى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، گووتارێك به‌رهه‌مدێنىَ كه له
بن تۆرِى گووتاره دينى و سياسييه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مدا نيه،
ده‌ربازبوون و ته‌جاوزكردنى حه‌لاج بۆ ئيرِاده‌ى سياسى و دينى و
سۆفيگه‌رى ئه‌وكات، به‌رِه‌ڵاييه‌ك به ئيرِاده‌ى ئه‌و ده‌به‌خشێت،
ده‌ڵێم به‌رِه‌ڵايى و نه‌وه‌ك ئازادى، چونكه سه‌رچاوه‌ى ئه‌و
ئيرِاده‌يه ئه‌قڵ نيه له لاى حه‌لاجدا، به‌ڵكو ئيرِاده‌ى نه‌فسى
خۆيه‌تى كه له شه‌تحه‌كاندا له‌گه‌ڵ خودادا بۆته يه‌ك و له
ناسووته‌وه بۆته لاهوت. حه‌لاج به ئازادى له بيركردنه‌وه
ناگاته ئه‌و پايه‌يه، چونكه ئه‌و له شه‌تحه‌كاندا، له‌و
حاڵه‌ته سه‌رخۆشييه‌دا، له بىَ ئاگاييه‌كى قوڵدا شته‌كان
ده‌دركێنىَ، له كاتێكدا هه‌موو مه‌رجه‌كانى شه‌تح ده‌سه‌لمێنێت
ئينجا قسه ده‌كات، له حاڵه‌تى شه‌تحدا سه‌رخۆشى و بىَ ئاگايى
ئيرِاده‌ى سۆفى له‌ده‌ست ئه‌قڵ و ئاگايى ده‌ربازده‌كه‌ن و
به‌رِه‌ڵاى ده‌كه‌ن، كه ناسوت ده‌بێته لاهوت و خوا له‌سه‌ر زارى
ئه‌و ئايه‌ته‌كانى خۆى ده‌دركينىَ. به‌رِه‌ڵابوون مه‌له‌كردنه
له‌و ده‌ريايه‌ى كه به‌له‌مى ئه‌قڵ و هۆش و ئاگايى تێدا ده‌شكىَ و
مرۆڤ وه‌ك كۆترێكى به‌رِه‌ڵا له قه‌فه‌زى جه‌سته و ئه‌قڵ و
ئاگاييدا، به‌سه‌رخۆشى هه‌روه‌ك ئيرِاده‌ى ديۆنيسيۆسى خواوه‌ندى
يۆنانى له شه‌ققه‌ى باڵ ده‌دات و ده‌فرِێت، به‌ناو چێژ‌و ئازار و
موعانات و فه‌نابوون له ئه‌ودا، كه ئه‌وه. شه‌تح نه‌وه‌ك
ئازادبوونه، به‌ڵكو به‌رِه‌ڵابوونه، به‌وه‌ى شتێك نامێنێت سۆفى
بگرێته‌وه و واى لێبكات فه‌رمووده قودسييه‌كان نه‌دركێنىَ، مرۆڤى
ئازاد هه‌ميشه ئه‌قلێك هه‌يه كۆنترۆڵى وته و فه‌رمووده‌كانى
بكات، هه‌ميشه بنه‌مايه‌كى لۆژيكى هه‌يه ناچارى بكات به
ئه‌رگۆمێنت و بيركردنه‌وه‌ى ئه‌قڵانى قسه بكات، بۆيه ئه‌و
ئازادييه بۆ حه‌لاج به‌س نيه تا له ئاگاييه‌وه
سۆفيگه‌رييه‌كه‌ى بخاته قالبێكه‌وه و دواتريش ئيرِاده‌ى خۆى له‌و
قالبه‌دا به‌ند بكات. بۆيه‌شه واده‌كات له‌و رێيه‌دا ئه‌وه‌نده
برِوات كه ده‌رفه‌تى گه‌رِانه‌وه‌ى نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى شتێك
برِژێت و كۆنه‌كرێته‌وه. شتێك به‌رِه‌ڵابێت و نه‌گيرێته‌وه، به
رێگه‌يه‌ك دا برِوات دواى هه‌ر هه‌نگاوێكى له پشته‌وه رێگاكه‌ى
فه‌نا ببێت.نه‌گه‌رِانه‌وه‌شى ته‌نيا به كوشتنى ده‌بێت، به
ده‌ربازبوونى ده‌بێت له‌و حاڵه‌شدا كه شه‌تحه‌ى تێدا ده‌كات،
لووتكه‌ى به‌رِه‌ڵايى حه‌لاج لێره‌دايه كه ئه‌و به‌و مه‌رجانه‌ى
شه‌تحاتيشه‌وه ئيرِِاده‌ى تێر نابێت.نه به وه‌جد و نه به هه‌ر
مه‌قامێك و حاڵێك، نه به حلول و نه به يه‌كبوون و نه به
لاهوت. ئيرِاده‌يه‌ك به هيچ يه‌كێك له‌مانه ناگيرێته‌وه، ئيدى
حه‌لاج وه‌ك كۆترێك وايه كه ده‌يوىَ هه‌موو ته‌مه‌نى له فرِيندا
بێت و به‌رده‌وام به ئاسماندا بفرِێت و نه‌نيشێته‌وه، له‌سه‌ر
هيچ نه‌نيشێته‌وه، له حاڵه‌كاندا له مه‌قامه‌كاندا
،له‌سه‌رخۆشيدا له بىَ ئاگاييدا هه‌ڵفرِێت و دواتريش له‌و بىَ
ئاگايى و له‌و فرِين و له‌و سه‌رخۆشى و له‌و حاڵه و له‌و وه‌جده‌ش
ده‌ربازى شتێكى باڵاتر ببێت و باڵاتر له فه‌نابوونى سۆفييه‌كان و
بڵندتر له بڵنديدى وه‌لييه‌كان بێت، نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش ته‌نيا
له‌رێى كوشتنييه‌تى، بۆيه هاوارده‌كات:
بمكوژن ئه‌ى هاورِێيانم ژيانم له كوشتنمدايه
مردنم له ژيانمدايه و ژيانيشم له مردنمدايه
مه‌حوى زاته: له لاى من له پێناوى موكه‌رِه‌ماته
مانه‌وه‌م له سه‌فامدا له ناشيرينى خراپه‌كارييه
روحم بێزاربوو له ژيانى رزى
بۆيه بمكوژن و بمسووتێنن به‌و هێسكه فانيانه‌م
هه‌روه‌ها سێزده ساڵ به‌ر له كوشتنى له نه‌هاوه‌ند له رۆژى
نه‌ورۆزداگويىَ له بوقێك ده‌بێت، حه‌لاج له (ئه‌حمه‌د) ده‌پرسێت:
ئه‌مه چييه؟ ئه‌ويش ده‌ڵىَ نه‌وۆزه. حه‌لاج ئاهێك هه‌ڵده‌كێشىَ
و ده‌ڵىَ : كه‌ينىَ ئێمه‌ش نه‌ورۆز
ده‌كه‌ين؟ ئه‌حمه‌د پێى ده‌ڵىَ: مه‌به‌ستت چييه؟ ده‌ڵىَ :
ئه‌و رۆژه‌ى له خاچ ده‌درێم نزيك ده‌بمه‌وه(وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ
(اقترب: سوره‌تى ئه‌لعه‌له‌ق، ئايه‌تى 19) ئه‌حمه‌د ده‌ڵىَ دواى
سێزده ساڵ له رۆژى له خاچدانيدا له‌سه‌ر داره‌كه‌وه ته‌ماشاى
كردم و گوتى " يا ئه‌حمه‌د نه‌ورۆزمان
كرد. پێم گووت يا شێخ خه‌ڵات كراى؟ گووتى: به‌ڵىَ به‌كه‌شف
و يه‌قين خه‌ڵات كرام، و شه‌مه‌زارى خه‌ڵاته‌كه‌م چونكه به‌په‌له
خۆشى دايگرتم.)(31)
دووه‌ميان:كوشتنى حه‌لاج به‌و شێوه‌يه‌ى كه باس كرا، قامچى لێدان،
ده‌ست و پىَ برِينه‌وه، له‌خاچدان و هه‌ڵواسينى، سه‌ر په‌لدان و
سووتاندنى و فرِێدانى مشكييه‌كه‌ى.راده‌ى مه‌ترسى شه‌تحه‌كانى
ده‌رده‌خه‌ن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سياسى و دينى و سۆفيگه‌ريش له
يه‌ك كاتدا.كوشتنه‌كه‌شى په‌يامێكى سياسى و دينى و سۆفيگه‌رى
ئاشكرايه بۆ ئه‌وانيدى، له ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ خه‌ڵكى، له
خوداوه بۆ به‌نده‌كانى، له گه‌وره سۆفييه‌كانيشه‌وه بۆ
موريده‌كان.هه‌ر بۆيه‌ش دواى كوشتنى حه‌لاج بيرو باوه‌رِه‌كانيشى
رێيان لێده‌گيرىَ و زۆرێك له ياوه‌رانيشى ده‌كوژرێن.
(زياده‌رۆيى _الغلو) ناوى فه‌رمى تاوانى حه‌لاج بوو.هه‌ر به‌و
بيانووه‌ش گيرا، قوتابييه‌كه‌شى (ئيبن به‌شه‌ر)له ساڵى 298كۆچى
به‌و تاوانه راوه‌دوونرا.ماسينيۆن سه‌باره‌ت به ماناى هه‌قيقى
ئه‌و ده‌ربرِينه پرسيار ده‌كات و له بنه‌چه‌كه‌ى ده‌كۆڵێته‌وه و
ده‌ڵىَ: ( الدعوى) ته‌بشيرى ئاشكرايه.به‌ڵام (الربوبيه) تواناى
خوداى سه‌روه‌ره، ده‌سه‌ڵاتى كارپێكه‌رى خۆيه‌تى كه ده‌يپارێزىَ
له سه‌رووى هه‌موو ئه‌و ته‌وكيلاتانه‌ى ده‌يداته پێغه‌مبه‌ره‌كان
و ئيمامه‌كان بۆ دامه‌زراندن و حوكمى وڵاته‌كان.
بۆيه ئيديعاكردن به ره‌بوبييه‌ت گه‌فه بۆ شه‌ريعه‌تى ئيسلامى و
ئه‌منييه‌تى وڵات له يه‌ك كاتدا.بازدانه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و
ئيمامدا. عيباداتى باوه‌رِ و بنه‌ماكانى ده‌وڵه‌ت ده‌گۆرِىَ. ئه‌م
تاوانه دووسه‌ره ئه‌وه‌مان نيشان ده‌دات كه بابه‌تێكى روحى و
يه‌كێكى زه‌مه‌نى به‌يه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌يان
ئيدانه‌يه‌كى سونى نييه، به‌ڵكو ئيدانه‌يه‌كى شيعييه.چونكه
شيعه‌كان ئه‌م وشه‌يه‌يان بۆ ئه‌و كرداره به‌كارهێنا كه به
داگيركردنى ته‌جاوزى ده‌سه‌ڵاتى روحى و زه‌مانى ده‌كات له يه‌ك
كاتدا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پاكه‌ى خودا داويه‌تى به ئيمامه
عه‌له‌وييه‌كان. به پێى ئيمامه موشرعه‌كان زياده‌رۆيى
هه‌رته‌قه‌يه و تاوانێكه دووجار له (كه‌مته‌رخه‌مى_ التقصير)
گه‌وره‌تره. 1) ئينتحالى عيسمه كه تايبه‌ت كراوه بۆ
عه‌له‌وييه‌كان به ئيمتيازى وه‌چه‌نانه‌وه.2)پێناسه‌كردنى ئه‌و
عيسمه‌يه به عين ئه‌لجه‌مع له نێوان مرۆڤ و خوادا.و مه‌سحى
پيرۆزى خوايه كه ده‌يداته ئيمام.ته‌جاوزكردنى ئه‌مه مه‌حاڵه
به پێى قسه‌كه‌ره ئيمامييه‌كان.كه ئه‌وان هه‌م برِوايان به
جه‌وهه‌رى تاك هه‌بوو و ماديش بوون.بۆيه ئه‌مه‌يان پىَ راڤه
نه‌ده‌كرا ته‌نيا له‌رێى حلول نه‌بێت به‌وه‌ى به‌شێك له خوا له
مرۆڤ حلول ده‌بێت.چونكه دوو مه‌حاڵى كه‌لامى فه‌رزده‌كات.واته
پێكهاته‌يه‌كى مادى به‌رجه‌سته‌ى خوا ده‌كات و پاكييه‌ته‌كه‌شى
وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م گريمانه‌يان دايه پاڵ حه‌لاج. كه بىَ جه‌ده‌ل گريمانه‌يه‌كى
شيعييه.موشرعه ئيمامييه‌كان ئامانجى سياسييان له لاى حه‌لاج
تێدا ديته‌وه.چونكه ئه‌و ئيديعاى سرووشى ده‌كرد له لايه‌ن
خوداوه.له لاى ئيمامييه‌كانيش كه‌س يۆى نيه عيباده‌تى
باوه‌رِداران رێك بخات جگه له ئيمام نه‌بێت.
هه‌روه‌ها بۆچوونى حه‌لاج سه‌باره‌ت به ولايه‌ت به‌وه‌يان
لێكدايه‌وه كه هه‌وڵێكه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى موڵكييه‌ت له دژى
ئيمتيازاتى ئيمام.مه‌به‌ستيشى ئه‌وه نيه ئه‌و ئيمتيازاتانه
بداته لقێكى ديكه‌ى عه‌لوي وه‌ك زه‌يدييه‌كان يان قه‌رامته‌كان،
به‌ڵكو ده‌يوىَ ئه‌و مۆنۆپۆڵه پارێزراوه له ده‌ستى تاكێكدا
بخاته به‌رده‌ستى هه‌مووان. (32)
له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه، حه‌لاج هه‌تا له كۆمه‌ڵانى سونيشه‌وه
قسه‌ى زۆى له‌سه‌ر كراوه و ره‌خنه‌يان لێى هه‌بووه و هه‌موويان و
له هه‌موو شوێنێكدا قه‌بوڵ نه‌كراوه، ئه‌مه جگه كه له لايه‌ن
سۆفييه‌كانيشه‌وه به هۆى دركاندنى نهێنييه‌كان و هه‌روه‌ها
نيشاندانى كه‌رِامات و موجيزه‌كانى به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا واى كرد
كه سۆفييه‌كانيش به له رىَ لاده‌رى ببينين، هه‌روه‌ها
تێگه‌يشتنى ئه‌و بۆ خۆشه‌ويستى و عه‌شقى ئيلاهى و لێكدانه‌وه‌ى بۆ
عه‌شقى شه‌يتان بۆ خودا و راڤه‌كردنى به‌وه‌ى ئه‌و و شه‌يتان له
خۆشه‌ويستييه‌وه ده‌يانه‌وێت به ئاگرى خۆشه‌ويستى خوا له دۆزه‌خ
بسووتێن. له لايه‌كى ديكه‌وه‌ش وه‌عز و گوتار و شعر
خوێندنه‌وه‌كانى له ناو بازارِ و مزگه‌وت و مه‌جليسه‌كاندا به
ده‌نگى به‌رز و ئاشكرا وايكرد كه سۆفيگه‌رى بكاته ده‌ريچه‌يه‌ك
بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه تێكه‌ڵ به شۆرِش و سياسه‌ت بكات.
به كورتى ده‌سه‌ڵاتى سياسى و دينى و سۆفيگه‌رى هه‌ر سێكيان
هه‌ستيان به مه‌ترسى حه‌لاج ده‌كرد، بۆيه كوشتنى و له‌ناوبردنى
بيره‌كانى ئامانجى ئه‌و لايه‌نانه بوو.
هه‌روه‌ها له رێى كوشتنيشى به‌و شێوه‌يه نامه‌يه‌كى ئاشكرا بوو
بۆ جه‌ماعه‌تى سۆفييان و هه‌ر هێزێكى ديكه كه هه‌رِه‌شه له
ده‌سه‌ڵاته‌كان بكات و نيشاندانى ئه‌و ململانێيه به هێزه‌ش بوو
له ناو ئيسلام‌دا له نێوان فۆرِمى شيعى و فۆرِمى سونى و فۆرِمى
سۆفيگه‌ريدا.
شه‌تحه‌ى ئه‌نا ئه‌لحه‌ق
دياره شه‌تحه‌ى ئه‌نا ئه‌لحه‌ق، يه‌كێكه له ديارترين و
به‌هێزترين شه‌تحه‌كانى حه‌لاج، ئه‌گه‌ر چى سه‌ره‌تا ده‌بێت
ئه‌وه‌ش بڵيێن كه (ئه‌نا ئه‌لحه‌ق) وه‌ك شه‌تح ته‌ماشاى بكه‌ين
ده‌مانخاته به‌رده‌م دوو ئاراسته‌وه:
يه‌كه‌ميان: ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى مه‌رجه‌كانى شه‌تح بكه‌ين وه‌ك
له پێشووتر باسمان كرد، ئه‌وه ده‌توانين وه‌ك هه‌ر هه‌موو
شه‌تحه‌كانى ديكه‌ى حه‌لاج يان هه‌تا سۆفييه‌كانى ديكه‌ى وه‌رگرين
و ته‌نيا وه‌ك شه‌تحه‌يه‌ك بيخوێنينه‌وه به‌وه‌ى له حاڵێكدا يان
له مه‌قامێكدا يان روونتر له‌وه‌جده‌وه ئه‌مه‌ى گووتووه،له بىَ
ئاگايى بووه و له سه‌رخۆشيدا دركاندوويه‌تى. واته زاده‌ى حاڵێكى
تايبه‌ته و كاريگه‌ريه‌كه‌شى له ساتێكى تايبه‌تى حه‌لاج دايه.
به‌ڵام كه ته‌ماشاى گێرِانه‌وه‌كان ده‌كه‌ين كه ماسينيۆن (له
ئازاره‌كانى حه‌لاج) تۆمارى كردوون، ره‌نگه تووشى وه‌ستانێكمان
بكات، ئه‌و وه‌ستانه‌ش ديسان ده‌مانياته سه‌ر دوو ئاراسته:
1. يان ئه‌وه‌تا حه‌لاج له حاڵێكى تايبه‌تى و سه‌رخۆشيدا
دركاندوويه‌تى كه ده‌سه‌ڵاتى خۆى تێدا نه‌بووه، واته له
ئيرِاده‌ى هه‌قيقى خۆي‌دا نيه و ته‌نيا له ژێر زه‌برى وه‌جده‌وه
له دايك بووه، به‌و مانايه‌ى دواى ئه‌وه‌ى حه‌لاج به ئاگا
دێته‌وه و سه‌رخۆشييه‌كه‌ى به‌رى ده‌دات و وه‌جده‌كه‌ى نامێنێت.
ئه‌وه ده‌بێت تۆبه بكات و په‌شيمان بێته‌وه و دواى ئه‌وه
دووباره‌ى نه‌كاته‌وه و ئه‌م وته‌يه‌ش ئه‌و كاريگه‌رييه
گه‌وره‌يه‌ى نه‌بێت كه ماسينيۆن وا وه‌سفى ده‌كات:( ئه‌م وشه‌يه
حه‌لاجى له ته‌واوى فكرى ئيسلاميدا وه‌سف كرد كه له‌دواى ئه‌ودا
كۆبۆوه. ئه‌مه ئاماژه‌ى هاوارى روحييه‌تى و پاڵنه‌رى
ئيدانه‌كردنى و سه‌ركه‌وتنى شه‌هيد بوونييه‌تى)(33) ص 141
واته ئه‌م ئه‌نا ئه‌لحه‌قه، هۆكارى مردن و نه‌مرى حه‌لاجه،
هۆكارى كوشتن و شه‌هيدبوون و سه‌ركه‌وتنييه‌تى، هاوارى و روحى و
ئه‌گه‌رى له‌ناوچوونييه‌تى.به‌كورتى ئه‌مه ناونيشانى حه‌لاجه له
ژيان و مردنيدا و له‌سه‌رده‌مى خۆى و تا ئێستاشدا، به‌ڵام ئايا
ده‌كرێت ئێمه وه‌ك وه‌رگرێك بۆ ئه‌م وته‌يه كه له لاى
حه‌لاجه‌وه ئاراسته‌مان ده‌كرێت، ته‌نها وه‌ك شه‌تحه‌ى حاڵه‌تێكى
بىَ ئاگايى و سه‌رخۆشى وه‌ريبگرين؟ ئه‌م پرسياره به‌روه
ئاراسته‌ى دووه‌مان ده‌بات.
2. ئه‌گه‌ر شه‌تح ئه‌و حاڵه‌ى وه‌جد بێت، ئه‌وه حه‌لاج هه‌موو
ساته‌كانى ته‌مه‌نى له حاڵى وه‌جدا بووه، يان هه‌ر چ نه‌بێت
هه‌ميشه له حاڵێك يان مه‌قامێكدا بووه، واته حه‌لاج هه‌ميشه
سه‌رخۆش و بىَ ئاگا و له حلول بووندا بووه له‌گه‌ڵ خوادا. واته
هه‌ميشه له بارێكى ئاسايى مرۆڤدا نه‌بووه به‌وه‌ى بۆ ساتێك
سه‌رخۆشى به‌رى بدات و له رێى ئه‌قڵه‌وه هۆشى بێته‌وه به‌ر و
په‌شيمان بێته‌وه له قسه‌كانى و د‌رك بكات كه ئه‌مه كفره و له
رىَ لادانه و بۆى نيه ئه‌م نهێنييه سۆفيگه‌ريانه بدركێنىَ؟
به‌ڵام دياره نووسينه‌كانى حه‌لاج ئه‌و ئاراسته‌يه‌مان بۆ نه‌فى
ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و له زۆر له شعره‌كانيدا ده‌زانێت كه ئه‌و
كافره و كوشتنى ئه‌ركێكى موسڵمانانه و رزگاركردنى ئه‌وه و
جيهادى موسڵمانانه و شه‌هيد بوونى ئه‌ويشه. دياريشه حه‌لاج هه‌ر
له شعره‌كانيدا باس له‌وه ده‌كات كه چاره‌نووسى ئه‌و سۆفييه‌ى
نهێنييه‌كان ده‌دركێنىَ ده‌ركردن و جياكردنه‌وه‌يانه له
سۆفييه‌كانى دى و گۆشه‌گيرى ده‌كه‌ن، ئه‌و به ئاسانى كۆمه‌ڵىَ
ئاكاممان ده‌داتىَ كه له ئه‌نجامى شه‌تحه‌كانيدا ئه‌و تووشى دێت،
بۆيه ره‌نگه ئێمه وا خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و شه‌تحه‌يه بكه‌ين،
كه زاده‌ى ئه‌و مه‌رجانه نيه كه هه‌ر شه‌تحه‌يه‌ك پێويستى
پێيه‌تى، دياره هه‌ندىَ له گێرِانه‌وه‌كان كه باس له شعره‌كانى
حه‌لاج ده‌كه‌ن ئه‌وه‌يان پێوه دياره له حاڵێكى زۆر
تايبه‌ته‌وه ئه‌و قسانه‌ى كردوون، زۆر له شيعره‌كانى ده‌ربرِين
له حاڵ و مه‌قامێكى تايبه‌ت و ديار ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌نا
ئه‌لحه‌ق وه‌ك شه‌تحه‌كانى نيه، به‌ڵكو به ئاگا و به هۆش و به
ئيرِاده‌يه‌كى هه‌قيقييه‌وه ده‌يدركێنىَ.
دووه‌ميان: ئه‌نا ئه‌لحه‌ق، زياتر خوێندنه‌وه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه
ده‌بات كه به ئيرِاده‌ى به‌رِه‌ڵاى حه‌لاجى گرێده‌ينه‌وه،
به‌وه‌ى حه‌لاج له ئه‌نجامى حاڵى وه‌جده‌وه ئه‌م وته‌يه‌ى
نه‌دركاندووه، به‌ڵكو راڤه‌كردنى خۆيه‌تى بۆ خۆى له ساتێك‌دا كه
به‌و ئيرِاده‌وه ته‌ماشاى هه‌بوون و ژيان و خودا و خۆى ده‌كات،
واته ئيرِاده‌ى حه‌لاج ئه‌گه‌ر ئێمه بيكه‌ينه دوو جۆر يان
دابه‌شى بكه‌ينه سه‌ر دوو حاڵه‌ت ئه‌وه يه‌كه‌ميان حاڵه‌تى حاڵ و
مه‌قامه‌كانه، كه تايبه‌ته به سۆفييه‌كان و هه‌ر سۆفييه‌كيش
له‌و حاڵه‌ته‌دا بۆى هه‌يه شه‌تحه بكات، دووه‌مييان ئيرِاده‌ى
حه‌لاجه له‌ده‌ره‌وه‌ى ساته‌كانى حاڵ و مه‌قامه‌كان، واته ئه‌و
ساتانه‌ى كه وه‌ك سۆفييه‌ك له بارێكى ئاسايى وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكى
ديكه‌دا بووه، حه‌لاج له ساتانه‌دا ده‌ربرِين له ئيرِاده‌يه‌ك
ده‌كات كه به‌ته‌واوى هۆش و ئاگايى و لێكدانه‌وه و
تێگه‌يشتنه‌وه بير و باوه‌رِه‌كانى ده‌رده‌برِىَ، واته حاڵه‌تێكى
ئه‌قڵانى به ئاگاييه‌وه ته‌نيا ساتێكى روحى سه‌رخۆشى نيه،
به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌قڵانييه‌ش حاڵه‌تى ئه‌قڵانى هه‌ر
فه‌يله‌سوفێكى ئه‌قڵانى نيه وه‌ك سوكرات يان كانت، يان هه‌تا وه‌ك
سۆفيستێكى وه‌ك پرۆتاگۆراس كه به‌ر له زايين گووتوويه‌تى(مرۆڤ
سه‌نگى مه‌حه‌كى هه‌موو شته‌كانه، ئه‌وانه‌ى كه هه‌ن كه
نين)(34) به‌ڵكو ئه‌و به تێگه‌يشتنێكه‌وه ئه‌و قسه‌يه ده‌كات
كه باكگراوندێكى دينى و فه‌لسه‌فى گوره‌ى له پشت وه‌ستاوه،
قسه‌كردنێكه به‌وپه‌رِى ئاگايى و متمانه بۆخۆبوون و
سووربوونه‌وه ده‌يكات،تێگه‌يشتنێكه بۆ هه‌ق كه هه‌ق خۆى لێره‌دا
جێگه‌ى بيركردنه‌وه‌ى حه‌لاج نيه به‌ڵكو ئه‌و خۆى بۆته هه‌ق و
هه‌قيانه ته‌ماشاى هه‌بوون و گه‌ردوون و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى و
ته‌واوى ئيسلام و ته‌واوى خۆى ده‌كات، يان راستتر ئه‌و خۆى هه‌قه،
هه‌قه و له خۆى ده‌دوێت نه‌وه‌ك حه‌لاجانه باسى هه‌ق بكات،
سنوورێك نه‌ماوه له نێوان حه‌لاج و هيچ شتێك‌دا، ئه‌م سنوور
نه‌مانه سنوورنه‌مانێكى روحى نيه به‌و مانايه‌ى په‌يوه‌ندى به
ئه‌قڵ و ئيرِاده‌ى حه‌لاجه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و روح و ئه‌و
ئه‌قڵ و ئه‌و ئيرِاده‌يه هه‌موويان تواونه‌ته‌وه و بوونه‌ته
هه‌ق، هه‌قيانه قسه ده‌كاتت نه‌وه‌ك حه‌لاجانه، ئه‌مه‌ش ترۆپكى
به‌رِه‌ڵابوونى حه‌لاجه له خۆي‌دا، له روح و له ئه‌قڵ و له
ئيرِاده و له ته‌واوى هه‌بووندا، ئه‌و پنته‌يه كه حه‌لاج
ره‌نگه له ته‌واوى مرۆڤه‌كان له سه‌رده‌مى خۆي‌دا
جياده‌كاته‌وه، چونكه حه‌لاج كه‌ده‌ڵىَ من كێم؟ من چيم؟ وه‌ڵامى
خوێندنه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌يه ئه‌و له هه‌بوونه‌وه هه‌قه وه‌ك
چييه‌تى، وه‌ك چييه‌تيش ديسان هه‌قه له هه‌بوونه‌وه، هه‌بوون
وماهييه‌تى ئاوێته‌ى يه‌كدى ده‌بن و هه‌ق دروست ده‌كه‌ن،ئه‌و
هه‌قه ئه‌گه‌ر راڤه‌ى (راستى) شى بۆ بكرێت له هه‌ندىَ
خوێندنه‌وه‌دا، ئه‌وه ديسان له به‌هاى ئه‌و تێگه‌يشتنه كه‌م
ناكاته‌وه كه حه‌لاج وه‌ك هه‌بوون و ماهييه‌ت داگيرى ده‌كات.
ئه‌لحه‌ق وه‌ك ناوێك له‌ناوه‌كانى خودا،و حه‌لاجيش له خۆي‌دا له
يه‌كبوون و حلولدا ده‌يبێنێته‌وه، ده‌بێته ئه‌و و هيچى ديكه‌ش
له‌دواى خۆى به‌جىَ نايه‌لێت. لێره‌دا له‌به‌رامبه‌ر مرۆڤێكداين،
كه ته‌واو ده‌بێته ميتا مرۆڤ و وه‌ك بابه‌تێك خۆى ده‌ناسىَ، وه‌ك
دۆزه‌ره‌وه‌يه‌ك بۆ هه‌بووێكى و له پێشتر. هه‌ووێك پێش ماهييه‌ت و
پێش هه‌بوونيش.
من هه‌قم، ئه‌وه‌يه ئه‌و ديده‌ى سه‌راپاى دنيا ده‌گۆرِىَ، له
جياتى ئه‌وه‌ى بير له هه‌ق بكاته‌وه چ وه‌ك ناوێكى خودا و چ وه‌ك
ماناى راستى، ئه‌و ده‌بێته خودا و راستى، خودايانه ته‌ماشاى خوا
ده‌كات و راستييانه ته‌ماشاى راستى ده‌كات، به‌ڵكو خودا و راستى
نامێنن وه‌ك ناوێك بۆ بيركردنه‌وه، به‌ڵكو خودا و راستى له
خۆيان‌دا ده‌بنه ييركردنه‌وه.ئيدى نه خودا نه راستى(هه‌ق) شتێك
نيه له ده‌ره‌وه‌ى خۆي‌دا به‌لًكو (شته له خۆي‌دا) هه‌روه‌ك
جيهانى نه‌گۆرِى ئه‌فلاتۆن يان نواندنى كانت يان ئيرِاده لاى
شۆپنهاوه‌ر و ئيرِاده‌ى هێز لاى نيچه.
ئه‌گه‌ر نواندن جيهانى ئه‌فلاتون بوو، ئه‌وه(هه‌ق)يش جيهانى
حه‌لاجه، ئه‌گه‌ر بابه‌ت له خۆي‌دا جيهانى كانت بوو، ئه‌گه‌ر
ئيرِاده‌ى ژيان جيهانى شۆپنهاوه‌ربووه، ئه‌گه‌ريش ئيرِاده‌ى هێز
جيهانى نيچه بوو، ئه‌وه ئيرِاده‌ى هه‌قيش جيهانى حه‌لاجه.
حه‌لاج خۆى (شته له‌خۆيدا-هه‌قه) وه‌ك( وێنه‌كانى ئه‌فلاتۆن و شت
له خۆيداى كانت)ه،له‌ده‌ره‌وه‌ى شوێن و زه‌مه‌ن دان، خودێكى
ره‌هايه،خودا‌ش (وێنه‌ى) ئه‌و خوده ره‌هايه ته‌حقيق ده‌كات (من
هه‌قم) دواى چه‌ندين سه‌ده گوێمان له ديكارت ده‌بێت ده‌ڵێت (من
هه‌م)
ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌يه‌وه ته‌ماشاى ئه‌نا ئه‌لحه‌ق بكه‌ين،
ئه‌وه خودا وێنه‌ى حه‌لاجه، كه ره‌هايه له ده‌ره‌وه‌ى زه‌من و
شوێن دايه و بىَ سه‌ره‌تاو بىَ كۆتاييه. خودا وێنه‌ى منه،
ئه‌مه لايه‌نه هزرييه‌كه‌ى سۆفيگه‌رى حه‌لاجه. هه‌قيش منه،
ئه‌مه‌ش لايه‌نه وجودييه‌كه‌ى سۆفيگه‌رى حه‌لاجه
كه‌واته حه‌لاج به ره‌هايى له ده‌ره‌وه‌ى كات و شوێندا بىَ
سه‌ره‌تاو بىَ كۆتايى ، له لايه‌نى هزرى و له لايه‌نى
وجودييه‌وه به ره‌هايى هه‌قه. هه‌قێك كه له‌ده‌ره‌وه‌ى شوێن و
كاته‌كان و سه‌ره‌تاو كۆتايه‌كان بێت، ده‌بێت چه‌ند به‌رِه‌ڵابێت؟!