چێژ‌و ئێستێتیكا له ده‌قی (هه‌میشه‌ییه‌كان)ی
موحسین ئاواره- دا
رِابه‌ر فاریق
شارڵی شاپڵن
شه‌پقه‌كه‌ی خسته سه‌ر نووكی گۆچانه‌كه‌ی،
سوورِاندی و سوورِاندی و هه‌ڵیدا
پێی گوت: برِۆ له سه‌ر سه‌ری
مرۆڤێكی ئارام و بێوه‌ی بنیشه‌وه
شه‌پقه سوورِی خوارد و سوورِی خوارد
به سه‌ر بانتاییی ئه‌م كه‌ونه‌دا سوورِایه‌وه
دواتر،
له‌سه‌ر سه‌ری (شێت)ێكی رِووت و قووت
گیرسایه‌وه
(شێت)ێك داماڵدراو له هه‌موو شتێك
ته‌نها له رِۆحیدا وشه‌یه‌كی شاراوه هه‌بوو
ئه‌ویش ناو بوو، ناوی خۆشه‌ویستێك.
1
سه‌ره‌تا:
ده‌قی (هه‌میشه‌ییه‌كان)ی (موحسین ئاواره) كۆكردنه‌وه‌ی برِێكی
زۆری ئێستێتیكایه، بۆیه وه‌ختێك یه‌كه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنمان
له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند كورته شیعرانه‌دا ده‌بینینه‌وه، هه‌ست به
چێژێكی سروشتیی و سیحرگه‌لێك ده‌كه‌ین و قووڵ رِۆده‌چینه نێو
رِه‌هه‌نده‌كانی رِامان، ده‌شێ ئه‌مه‌یش وه‌كوو ده‌روازه‌یه‌ك
ته‌ماشا بكه‌ین كه هه‌موو ده‌قێكی ئیبداعیی له سه‌ره‌تاترین
خوێندنه‌وه‌دا به‌ره‌و رِووی جۆرێك له سه‌رسامیی و
وردبوونه‌وه‌مان ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌ق ئه‌و وه‌خته ده‌توانێ له نێو خۆیدا كرمۆڵه‌مان بكا كه
برِێكی زۆر له نهێنیی و كۆدی له خۆدا شاردبێته‌وه و وه‌ها له
خوێنه‌ر بكا كه له به‌رانبه‌ریدا هه‌ست به به‌رِێوه‌بوونی
فه‌زایه‌كی دیكه‌ی جوداوازتر بكاته‌وه و قووڵ بیخاته نێو واته و
ئێستێتیكا و چێژه‌كانی. هیچ ده‌قێكی ئیبداعیی و فره‌رِه‌هه‌ند و
پانرتیكۆن نییه كه له دوای خوێندنه‌وه‌گه‌لێكیدا نه‌مانخاته
دوو توێی گۆرِان و ئارامبوونه‌وه‌یه‌كی رِۆحیی، به‌و واته‌یه‌ی كه
گه‌له‌ك له جوانیی و ئه‌فسوونه‌كانی له نێو وشه و واته و
پێچه‌كانیدا نه‌شاربێته‌وه.
نێوه‌رِۆك:
(ئایا چێژ ته‌نها سه‌رخۆشییه‌كی كه‌مه؟) ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه
كه (رِۆلان بارت) له تیۆرییه‌كه‌ی خۆیدا به ناوی (چێژی ده‌ق)2
مانیفێستی ده‌كا، ئه‌م پرسیاره له ئاستی رِووكه‌شیشدا هه‌ڵگری
ته‌ئویلگه‌لێكه كه بۆ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئێمه سوودمه‌نده و
زێتر له قوولاَییه‌كانی ده‌قه‌كه نزیكمان ده‌كاته‌وه، به‌و
واته‌یه‌ی ده‌قی قووڵ به‌رده‌وام به لكێشمان ده‌كا به‌ره‌و چێژه
ناوه‌كییه‌كانی، به‌ڵام له هیچ كاتێكدا ئه‌م (چێژ)انه به
خوێندنه‌وه‌ی بیمارانه تۆوی خۆیان له ده‌روونی خوێنه‌ره
لاررِوانه‌كان ناوه‌شێنن و به سانایی ده‌سته‌مۆ نابن، ئه‌مه‌یش
خه‌سڵه‌تێكی جوانی ده‌قه ئاڵۆز/ ساده‌كانه. بارت ئه‌م پرسیاره‌ی
بێ به‌رسڤ به‌جێ هێشتووه، لێره‌دا ئێمه رِاڤه‌كانمان له نێو
پرسیاره‌كه‌دا چرِ ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یهێنینه پاڵ ئه‌م چه‌ند
كورته شیعرانه‌ی (موحسین ئاواره)، واته: ده‌قی
(هه‌میشه‌ییه‌كان).
چێژی ده‌ق هه‌مان ئاستی هه‌یه له به‌رانبه‌ر ئێستێتیكا، له
وه‌شاندنی برِكردنی لایه‌نه په‌نهانه‌كانیدا. كه‌واته، چێژ به
بێ ئه‌م خاڵه‌ی له سه‌ره‌وه‌دا تیشكمان خستوونه‌ته سه‌ر وه‌ڵامێكی
(ئه‌رێ) وه‌رده‌گرێ له پرسیاره‌كه‌ی بارتدا، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی
تێكه‌ڵاوییه‌كی رِیشئاژۆیی ده‌كه‌وێته میانی ئه‌م دوو
ده‌سته‌واژانه، ده‌ق زه‌مینه‌یه‌كی فراوانتر وه‌رده‌گرێ و
له‌وێوه (بوون)ی به شێوه‌یه‌كی جوداواز و ناكۆتا درێژ
ده‌كاته‌وه. ئیدی پرسیاره‌كه له‌وێوه رِێرِه‌وی رِاسته‌قینه‌ی
خۆی ده‌دۆزێته‌وه كه ئێمه شێوازێكی چوونیه‌كمان نه‌بێ له‌گه‌ڵ
ئه‌وانیدی، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ناباو، چونكه هه‌موو
خوێندنه‌وه سه‌ڵته‌كان ده‌رهاویشته‌ی ئه‌قڵی دۆگمان، ئه‌قڵی
دۆگمایش له وه‌ها كاتێكدا بلاَوه ده‌كا كه ئێمه هه‌موو
ده‌قه‌كان وه‌كی یه‌كدی بخوێنینه‌وه و ته‌نها رِاڤه‌یه‌كمان
هه‌بێ.
هه‌مئاهه‌نگیی ئه‌م كورته شیعرانه‌ی (موحسین ئاواره) و
پرسیاره‌كه‌ی (رِۆلان بارت) له‌وێدا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه
هه‌ردووكیان وه‌ستانن له سه‌ر (چێژ) و (ئێستێتیكا) و (رِامان)،
واته: دوای خوێندنه‌وه‌ی كورته شیعره‌كه‌ی سه‌ره‌وه، به جۆرێك
له جۆره‌كان (گومان)ێكی جوانناسیی خۆ ده‌نوێنێ و حه‌قیقه‌تی
پرسیاره‌كه رِۆشن ده‌كاته‌وه و (چێژ سه‌رخۆشییه‌كی كه‌مه) - له
وه‌ها ده‌قێكدا - كاڵ ده‌بێته‌وه.
ئه‌م (کڵاو)ه‌ی له‌م كۆپله‌یه‌دا به‌كار هاتووه، هه‌مان ئه‌و
(کڵاو)ه نییه كه له ئه‌فسانه‌كاندا باسی كراوه، به‌ڵكوو
(شتێك)ی دیكه‌یه و ده‌شێ ده‌لاله‌ت له چه‌ندین (شت) بكا، لێره‌دا
ئێمه ته‌عبیری (كارێكی باش)ی ده‌دینه پاڵ - له‌و شوێنه‌یشدا كه
لێی داندراوه، به هه‌مان شێوه‌یه كه ئێمه تیشكی ده‌خه‌ینه
سه‌ر-، چونكه ئه‌گه‌ر بێتوو كه‌مێك ورد ببینه‌وه له
به‌رانبه‌ریدا، ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامگیرییه‌ی كه (کڵاو)ه‌كه
(پێشتر) له‌سه‌ر سه‌ری كه‌سانی دی نیشتووه، ئه‌م ده‌ربرِینه‌یش
ده‌رهاویشته‌ی (بنیشه‌وه)یه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتبا ده‌ربرِینه‌كه‌ی
نووسه‌ر (بنیشه) بوایه، ئه‌وا جۆرێكی دی له ده‌لاله‌ت خۆی
ده‌نواند، كه‌واته: وشه‌ی (بنیشه‌وه) مه‌به‌ست له
(دووباره‌بوونه‌وه)ی (هه‌ڵدان)ه‌كه ده‌كا، به‌ڵام (ئه‌مجاره)
گۆرانكاریی له کڵاوه‌كه ده‌خوازرێ. دواجار، ده‌شێ ئه‌م جۆره‌ی
یاریكردن به (ئه‌فسانه) به قووڵبوونه‌وه‌ی شیعره‌كه دابنێین
له‌نێو ئێستێتیكادا، هاوكاتیش - وه‌كوو پێشتر نووسیومه -،
چێژگه‌لێكی خۆرسك له‌م سه‌روه‌ختانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
ئه‌م (ئه‌فسانه)یه‌ی كه بووه‌ته دیوێكی ئه‌م ده‌قه، له‌وێشدا
(کڵاو)ه‌كه هه‌ر له‌سه‌ر سه‌ری (شتێت)ه‌كه ده‌نیشێ، ئه‌م
حاڵه‌ته وه‌كوو خۆی گواستراوه‌ته‌وه نێو ئه‌م شیعره، به‌ڵام به
شێوه‌یه‌كی هونه‌ریی و زمانی شیعریی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه،
جگه له‌وه‌ی ئیزافه‌یه‌كیش له‌م ده‌قه‌دا هه‌یه، ئه‌ویش بوونی
(خۆشه‌ویستی)یه كه له ئه‌فسانه‌كه‌دا چ تروسكاییه‌ك
نه‌خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م پنته بایه‌خهه‌ڵگره، ئه‌مه‌یش بۆ
فره‌رِوانینی ئه‌م ده‌قه ده‌گه‌رِێته‌وه، چونكه وه‌ك چۆن مرۆی
(شێت) هه‌ڵگری به‌شێك له پێكهاته‌ی كۆی رِه‌وتار و گوفتار و
خه‌یاڵ و فیكره پاكژه‌كانه، هاوكات ئه‌و مرۆیانه
(خۆشه‌ویستی)شیان جوداوازتر و مۆراڵییتره، ئه‌مه‌یش بۆ ته‌نها
هۆكارێك ده‌گه‌رِێته‌وه: ساده نۆرِین له دنیا و بوونه‌وه‌ر و
شته‌كان.
زه‌نگی ده‌رگه بوو
له جووته (نه‌عل)ێك
ده‌گه‌رِام
هه‌موو نه‌عله‌كان تاكه و تاك بوون
وه‌ك ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاژه‌ڵێك سه‌ر برِا بێ
هه‌موو نه‌عله‌كان له پشیلان گیرا بن
زانیم لێره‌دا (ئاژاوه) ده‌ستبه‌كار بووه
تۆ بڵێی به جووت كردنی نه‌عله‌كان
ئاژاوه (فه‌سڵ) بكه‌م و
كۆتایی به تاكه و تاكی نه‌عله‌كان بێنم؟!
3
ئه‌م جۆره وه‌ستانه له‌سه‌ر (نه‌عل) و (ئاژاوه)، به‌ره‌و رِووی
به‌ریه‌ككه‌وتنێكی بونیادیی چێژ و ئێستێتیكامان ده‌كاته‌وه له
میانی قووڵبوونه‌وه‌دا، چونكه دوا به دوای رِامانگه‌لێك ده‌گه‌ین
به‌و شوێنه‌ی كه سیمبۆڵ له‌م كورته شیعره‌دا هێنده به ساده‌یی
و ئاگاییه‌وه داندراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی شیعره‌كه سه‌رچاوه‌ی
سیمبۆڵ بێ، نه‌ك شتێكی دی. لێره‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی (جووتێك نه‌عل)
رِه‌مزه بۆ (نه‌بوونی ته‌بایی) له نێوان دوو مرۆڤدا، دوو ئاژه‌ڵ،
دوو بیركردنه‌وه و گه‌له‌گ شتی دی، ئه‌م حاڵه‌ته‌یش كه لێره‌دا
تیشكی خراوه‌ته سه‌ر ده‌رهاویشته‌ی مۆدێرنه‌یه، چونكه له
ئێسته‌دا هه‌موو (شت)ه‌كان به‌ره‌و رِۆبۆتبوون و به ئامێربوونێكی
ناكۆك له‌گه‌ڵ ویسته‌كانی مرۆڤه ئاگاییه‌كان ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌یش
بووه‌ته هۆكارێك بۆ نه‌گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌م رِه‌وته‌دا، ته‌نانه‌ت
هه‌ندێك جار به‌رهه‌می ئه‌م پێشكه‌وتنه بێئه‌ندازه خێرایه،
خۆكوشتنی مرۆكانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، جگه له گه‌له‌ك كێشه‌ی
كوشنده‌ی دیكه.
ده‌سته‌واژه‌ی (فه‌سڵ بكه‌م)، ده‌لاله‌ته بۆ هێنانی (ته‌بایی)یه‌ك
كه كۆمه‌كی له ئاگایی وه‌رگرتووه. كاتێك ده‌كه‌وینه به‌رانبه‌ر
ده‌سته‌واژه‌ی (ئاژاوه) و دواتریش (ده‌ستبه‌كار)بوونی (لێره‌دا)،
ده‌بێ ئێستێك بكه‌ین و ته‌ئویلی خۆمان بووه‌شێنین، كه‌واته: ئه‌م
شیعره ده‌یه‌وێ رِێرِه‌وێكی جوداواز بدۆزێته‌وه و ببێ به پرد بۆ
به یه‌كتر گه‌یشتنی دوو (شت)ی (ناكۆك) و (ئاشتبوونه‌وه)یان
له‌نێو (زه‌مه‌ن)دا، زه‌مه‌نیش ده‌لاله‌ته له (جوڵه‌ی دنیا) و
(به‌ئاگابوون)ی مرۆڤه‌كان، به ئاگاییش له‌و وه‌ختانه‌دا ئه‌نجامی
ئاكتیڤی ده‌بێ كه گۆمی بێده‌نگیی بشڵه‌قێنێ. دواجار، ده‌بینین
شاعیر (گومان) ده‌كا، ئه‌مه‌یش له‌وێوه خۆی مانیفێست ده‌كا كه
ده‌پرسێ، واته: هێشتا نه‌چووه‌ته دوو توێی (دڵنیایی)یه‌وه:
تۆ بڵێی به جووت كردنی نه‌عله‌كان
ئاژاوه (فه‌سڵ) بكه‌م و
كۆتایی به تاكه و تاكی نه‌عله‌كان بێنم؟!
ئه‌م جۆره‌ی (پرسیار)كردن، به دیوێكدا (ئاگاییی خود) و (گومان) و
جورئه‌تی پرسیار كردن له نێوه‌ندی فه‌زایه‌كی بێده‌نگدا
ده‌وه‌شێنێ، به دیوێكی دیكه‌یش (ترس) ده‌خاته‌وه، هه‌ر یه‌كێك
له‌م دوو دیوه‌یش له ئاكامی نه‌بوونی كه‌سێكی دیكه‌ی هاورِوانین
له‌گه‌ڵ ئه‌م (خود)ه‌ی كه له‌نێو شیعره‌كه‌دا پرسیار ده‌كا،
ده‌هێنێته به‌رده‌ممان، ئیدی ترس ئاماده‌گیی ده‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی
كۆك بكه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ ویستی ئێمه‌دا، چونكه له دواجاردا
ته‌نها (خود)ێكه كه پرسیار به‌رهه‌مده‌هێنێ، هه‌ر وه‌ختێكیش ئه‌م
پرۆسه‌یه (ترس)ی له‌پاڵ نه‌بوو (دڵنیایی)یه‌كی ترسناكی كوشنده
وه‌كی شوێنگره‌وه‌ی گومان له هزری تاكه‌كه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ.
ئه‌م جۆره‌ی ده‌ربرِین، هێنده‌ی داهێنان ده‌وه‌شێنێ، ئه‌گه‌ر زێتر
نه‌بێ، تا ئه‌و ئاسته‌یش (ئێستێتیكا) و (چێژ) له‌كن خوێنه‌ر به‌جێ
ده‌هێڵێ، به تایبه‌ت كاتێك شاعیر ده‌خوازێ له رِێگه‌ی تێكهه‌ڵكێش
كردنی چه‌ند واژه‌یه‌كی كه‌م و خستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وو واته‌یه له
هه‌ناوی ده‌قێكدا، به‌ره‌و قوولاَییی رِوانین و خوڵقاندنه‌كانی
بمانبا و له‌وێوه‌یش ئاشنامان بكا به ده‌روازه‌گه‌لێكی فراوان كه
باشتر بۆ نێوه‌ندی ده‌قه‌كه شۆرِ ببینه‌وه، ئه‌مه به‌ده‌ر
له‌وه‌ی توانستی بالاَی ده‌ربرِین به‌یان ده‌كا، هاوكاتیش
ده‌یسه‌لمێنێ كه وردبوونه‌وه له (وه‌گۆ هێنانی وشه) له
رِێگه‌ی (زمانی مه‌جازی)یه‌وه، به قه‌ه‌ر خوڵقاندنی كه‌ونێكی دی،
ماندووبوونی ئه‌نجام ئاكتیڤ ده‌هێڵێته‌وه.
ئه‌و جووته پێلاَوه‌ی
له‌به‌ر ده‌رگه‌دا به‌جێهێشتران به به‌تاڵیی
هه‌وا پرِی كردنه‌وه.
ئه‌و جووته پێلاَوه‌ی
دوو پێی گۆشتن له‌ناویدا ختم ببوون
هه‌وا - كه‌یان وه‌ده‌ر نا
جارێكی تر، پرِاوپرِ وه‌ك خۆیان مان
كه تۆش، خۆویستی ئازاد نه‌ویست بی
هه‌ر پرِاوپرِی و داگیر كراوی
واته پێلاَوی!!
4
ئاماده‌بوونی ئه‌م هه‌موو (ئێست)ه له‌نێو ئه‌م كورته شیعره‌دا،
گه‌ره‌كی به چه‌ند لێوردبوونه‌وه‌یه‌كی جوداواز هه‌یه، بۆیه
وه‌كی (لۆرانس پیرین) له كتێبی (شیعر چییه؟)، به‌شی (چۆن شیعر
بخوێنینه‌وه)دا ئێژێ: (بۆ هه‌ندێك له خوێنه‌ران شیعر خوێندنه‌وه
وه‌كی سووار بوونی ئۆتۆمبیله. ئۆتۆمبیل وه‌رِێ ده‌كه‌وێ و ئه‌وان
ده‌رِۆن، به بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌و دیمه‌نانه بكه‌ن كه وه‌كی
بروسكه له‌به‌ر چاویاندا تێده‌په‌رِن)5، مادامه‌كی له سه‌روه‌ختی
خوێندنه‌وه‌ی شیعریشدا شته بچووكه‌كان بایه‌خیان زێتره وه‌ك له
گه‌وره‌كان، گه‌ره‌كه خوێنه‌ر به‌وپه‌رِی ئارامییه‌وه ده‌ق
بخوێنێته‌وه و په‌له په‌ل نه‌كا له ته‌واوبوون، چونكه ئه‌م
جۆره خوێنده‌وه رِاگوزه‌رانه رِوانینگه‌لی كوشنده و ترسناك له
ده‌روونی ئه‌م خوێنه‌ره بیمارانه به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌بن به
به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م وه‌گۆ هێنانی حه‌قیقه‌تی ده‌سته‌واژه و
ئێستێتیكای ده‌قه رِه‌سه‌نه‌كان.
ئه‌م (پرِبوون)ه‌ی كه له‌م ده‌قه‌دا ئاماده‌گیی هه‌یه - وه‌ك
شاعیر باسی كردووه-، پرِبوونه‌وه‌یه‌كه بنه‌مایه‌كی وه‌های نییه
كه بۆ دواجار ئێمه بباته‌وه كن به‌ها مرۆییه‌كان، به‌ڵكوو
ده‌رهاویشته‌ی ساته‌وه‌ختێكی ناشیرین و ناردروسته. ئه‌و شێوازه
ده‌برینیه‌ی شاعیریش، شێوازێكی كه‌مێك رِاگوزه‌ره، واته: كاتێك
ئێمه ده‌مانه‌وێ (ناشیرینی)یه‌كانی (كه‌سێك) یاخود (شتێك) وه‌ده‌ر
بخه‌ین، لانیكه‌م گه‌ره‌كه رِه‌هه‌نده ئینسانییه‌كان فه‌رامۆش
نه‌كه‌ین، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه: وێكچوواندنی (پێلاَو) و
(رِه‌وتار)ه‌كانی ئینسانێك، هه‌م جوان سه‌رنجنه‌دانی (منی شاعیر)
مانیفێست ده‌كا به‌رانبه‌ر به پێلاَو كه بونیادی ئێمه پێیه‌وه
به‌نده، هه‌م حه‌قیقه‌تێكی ساخته‌یش وه‌به‌رهه‌م ده‌هێنێ، هه‌ر
وه‌ختێكیش ئه‌م رِوانینه ئاخنرایه نێو شیعر، له ساده‌ترین
ده‌ربرِیندا، ئه‌و شیعره خاڵیی ده‌بێته‌وه له ده‌رككردنه
هیومانستیی و ئه‌قلاَنیی و ئاگاییه‌كانی، كه وه‌هایش بوو، شیعر
ده‌كوژرێ و ئایدیۆلۆژیا وه‌كی شوێنگره‌وه‌یه‌كی ناته‌واو
ئاماده‌گیی ده‌بێ. به ده‌ر له هه‌موو ئه‌مانه‌یش، كاتێك ده‌بینین
(پرِبوونه‌وه‌ی پێلاَو به هه‌وا) له‌م كورته شیعره‌دا
ده‌رده‌كه‌وێ، وێنایه‌كی ئێستێتیكیی خۆی ده‌نوێنێ، له ته‌ك
ئه‌مه‌یشدا چێژ رِامانده‌ماڵێ و هه‌ست به حه‌سانه‌وه‌یه‌كی
بارگاویكراو به گومان ده‌كه‌ین، ئیدی، هه‌موو ئه‌مانه له
دواجاردا چییه‌تیی ده‌قی ئیبداعیی -له لایه‌نه قووڵه‌كه‌ی-
درێژتر ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجام:
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی ئێمه زێتر ئێست كردن بوو له‌سه‌ر به‌شێك له
پێكهاته‌ی ده‌قه‌كه، واته: لایه‌نه‌كانی (چێژ) و (ئێستێتیكا)،
هاوكات له پاڵ ئه‌مانه‌یشدا رِوانینێكی رِه‌خنه‌ییمان خستووه‌ته
رِوو له‌سه‌ر دوا كورته شیعر، به ده‌ر له هه‌موو ئه‌مانه‌یش،
ده‌قی (هه‌میشه‌ییه‌كان)ی (موحسین ئاواره) پێكهاتووه له پێنج
كورته شیعر و سێیان به كه‌ڵكی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه هاتوون،
ده‌شكرێ كه‌سێكی دی رِوانینه‌كانی چرِ بكاته‌وه و له باره‌ی
لایه‌نه‌كانی دیكه بیاننووسێ.
سه‌رچاوه‌كان:
1 نیومانگنامه‌ی (ستایل)، ده‌قی (هه‌میشه‌ییه‌كان)، موحسین
ئاواره، به‌رواری: 1ی 1ی 2007، ل6.
2 چێژی ده‌ق، نووسه‌ر: رِۆلان بارت، وه‌رگێرِانی له فارسییه‌وه
بۆ كوردی: ئیسماعیل زراعی، له چاپكراو و وه‌شێنراوه‌كانی (ده‌زگای
وه‌رگێرِان)، هه‌ولێر، ساڵی 2007، ل41.
3 برِوانه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م، هه‌مان لاپه‌رِه، سێیه‌م كورته
شیعر.
4 برِوانه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م، هه‌مان لاپه‌رِه، پێنجه‌م كورته
شیعر.
5 شیعر چییه؟، نووسه‌ر: لۆرانس پیرین، وه‌رگێرِانی له
فارسییه‌وه بۆ كوردی: ئه‌بوبه‌كر خۆشناو، له چاپكراو و
وه‌شتێنراوه‌كانی (وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری/ خانه‌ی وه‌رگێرِان)،
سلێمانی، زنجیره (182)، ساڵی 2008، ل20 و21.
rabarfariq@yahoo.com