نزیكبوونه‌وه له حه‌قیقه‌تی ده‌قی ئه‌ده‌بیی
رِابه‌ر فاریق
چى له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا ناتوانن
بیگۆرِن؟
بایه‌خی ئه‌م پرسیاره له‌ویوه‌یه كه ناتوانین وه‌ڵامیكی سه‌ڵتی
بۆ بنووسین. ئه‌ده‌ب - یك كه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ئیستیتیكا و
قووڵبوونه‌وه و رِه‌هه‌ندگه‌لی هه‌مئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ مۆرِاڵه
مرۆییه‌كاندا هه‌بی، مومكین نییه له هه‌وڵداندا بی بۆ گۆرِینی
واقیع. ئه‌ده‌ب وه‌زیفه‌یه‌كی دیاریكراوی نییه، هینده نه‌بی
وه‌ها بكا وشه له باتی مرۆ بپه‌یڤی، خه‌یاڵ شوینپییه‌ك له‌سه‌ر
خاكی هزر و زمان و ژیانی كولتوورییمان به‌جی به‌یڵی.
نووسه‌ریك كه رِۆح به به‌ر وشه‌دا ده‌كا و هه‌وڵ ده‌دا باشتر
ژیان بناسین و نه‌كه‌وینه نیو خه‌ره‌نده ویرانه‌كانییه‌وه،
واقیع له‌ت و په‌ت ناكا، به‌ڵكوو له پارچه فه‌رامۆشكراوه‌كانی
ده‌قگه‌لی فره‌واته خه‌ڵق ده‌كا، هاوكات هانمان ده‌دا پتر له
خۆمان نزیك بكه‌وینه‌وه و ئاشنا ببین به جڤاته جوداوازه‌كان و
ئافراندن ئه‌زموون بكه‌ین. خه‌یاڵ و فه‌نتازیا له‌و وه‌ختانه‌دا
ناتوانن ده‌رگه‌یه‌كمان بۆ وازی بكه‌ن كه ئیمه به زوبانیكی
سۆزداریی و دابرِاو له لۆژیك ده‌لاله‌ت له خه‌مه وجودییه‌كان
بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین واقیع به فه‌نتازیا جوان بكه‌ین،
پیویستیمان به خه‌یاڵیكی فراوان هه‌یه، ده‌شی هه‌ر ئه‌م
هۆكاره‌یش ببی به كۆمه‌ككاریكی وه‌ها كه ئه‌ده‌ب ئامانجی هه‌ره
سه‌ره‌كیی خۆی بپیكی، له پاڵ ئه‌مه‌یشدا پردیك دروست بكا بۆ
ئه‌وه‌ی له‌ویوه مرۆ جوداواز و رِوانینه ناكۆكه‌كان كۆببنه‌وه و
وتوویژ ساز بكه‌ن، به‌ره‌و له یه‌كتریی تیگه‌یشتن هه‌نگاو
بهاویژن، رِقه‌به‌رایه‌تیی شوینجیگه‌ی له‌ق ببی و لۆژیك جیگه‌ی
بگریته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی واقیع زیانمان پی نه‌گه‌یه‌نی، پیویستیمان به‌وه
هه‌یه به شیوه‌یه‌ك ته‌وزیفی بكه‌ین له‌نیو ده‌قدا كه رِووه
ناشیرینه‌كانی نه‌گۆرِین، ئاراسته‌كانی به لایه‌كی دیكه‌دا
نه‌بردرین، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌لاله‌تیه‌تی؛ تا حه‌قیقه‌تی خۆی
مانیفیست بكا. لیره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ڵام بۆ ماهییه‌تی
پرسیاره‌كه بنووسین، ده‌بی ئه‌وه بڵیین: ئه‌گه‌ر هاتوو ئاگایی
كۆمه‌كی كردین تا به شیوه‌یه‌كی لۆژیكیی ده‌ستكاریی واقیع بكه‌ین،
رِه‌نگه ئه‌و وه‌خته بتوانین جوداتر له پیشوو تویكاریی بۆ
بكه‌ین و په‌ی به حه‌قیقه‌تی ویش ببه‌ین، ئاخر تا له‌م
رِه‌هه‌نده‌وه به‌ره‌و قووڵاییه‌كانی لیژ نه‌بینه‌وه، نامومكینه
ئه‌وه بڵیین كه لیی تیگه‌یشتووین و ده‌توانین له هه‌ناویدا
بینای فه‌نتازیا به‌رز بكه‌ینه‌وه، به شیوه‌یه‌ك كه
كۆئه‌نجامگیرییه‌كه كۆك بی له‌گه‌ڵ ویسته هیومانیستییه‌كان،
ده‌نا هه‌موو پیلانه دارِیژراوه‌كان كاڵده‌بنه‌وه؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی
مرۆ په‌یدان له هه‌وا بدا.
با پرسیاریكی دیكه به‌ره‌ورِووی خۆمان بكه‌ینه‌وه:
یه‌كیك له تیرِوانینه‌كانى (دیرك واڵكۆت) وه‌هایه: (ئه‌ده‌ب
ده‌مى زامیك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ى میژوو
هه‌ڵیده‌داته‌وه). ئیمه‌یش ده‌توانین به‌م شیوه‌یه بڵیین:
لیكۆڵه‌ر و رِه‌خنه‌گرى كوردیى قووڵتر ده‌چنه نیو پیكهاته‌ى
ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كان؟
پیش ئه‌وه‌ی بچینه دووتویی پرسیاره‌كه‌وه، گه‌ره‌كه بپرسین:
ئه‌ری كین رِه‌خنه‌كاره‌كانی ئه‌ده‌بی كوردیی؟ با هه‌رچی كه‌سیك
كه وه‌كوو رِه‌خنه‌كار ناسراوه بهینینه پیش چاومان و بزانین
توانیویه‌تی پیكهاته‌ی ده‌ق رِاڤه بكا و خوینه‌ر وشیارتر
بكاته‌وه: تا ئیسته میژووی ئه‌ده‌بی كوردیی كه‌سیكی وه‌های خه‌ڵق
نه‌كردووه كه دوور له په‌یوه‌ندیی سۆزداریی، هاورِییه‌تیی،
رِقه‌به‌رایه‌تیی، نزیكبوونه‌وه له چییه‌تیی ده‌ق بخوڵقینی،
بۆیه رِسته‌گه‌لی وه‌ها له به‌رده‌مماندا قووت ده‌بنه‌وه:
رِه‌خنه نه‌ك نه‌بووه، به‌ڵكوو نه‌شناسراوه، كه‌سایه‌تییه
رِه‌خنه‌كاره‌كان نه‌ك وه‌زیفه‌ی خۆیان نه‌ناسیوه، به‌ڵكوو
ئه‌ده‌بیشیان لیورِیژكردووه له ئایدیۆلۆژیا و ویستگه‌لیكی بی
بنه‌ما و سه‌رقاڵ به به‌شیك له خه‌مه وجوودییه‌كان، بۆیه
پیویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سیك كه له‌مه به‌دوا رِووی به‌ره‌و
حه‌قیقه‌تی رِه‌خنه وه‌رده‌چه‌رخینی: شته ئاوه‌ژووكراوه‌كان
بهینیته‌وه جیگه‌ی خۆیان، یان هه‌وڵ بدا به خوینه‌ر بڵی:
ئه‌مانه شوینی ته‌واوی خۆیان نیین.
دیرك واڵكۆت له سه‌روه‌ختیكدا ئه‌مه‌ی نووسیوه كه نه‌ك په‌یمان
به رِه‌خنه نه‌بردووه، به‌ڵكوو ده‌سته‌واژه‌ی رِه‌خنه له
شوینی (جنیوبه‌خشینه‌وه)دا داندراوه. كه ئه‌مه حاڵی رِه‌خنه و
ئه‌ده‌بی كوردیی بی، ده‌قی مه‌زن چۆن خه‌ڵق ده‌بی؟ رِه‌خنه‌كاریك
كه گاڵته‌ی به (رِه‌خنه چییه؟) بی، چۆن (نووسین)یك به ناوی
(رِه‌خنه)وه ده‌وه‌شینی؟ تا ئیسته كه وه‌ڵامی (رِه‌خنه
چییه؟)مان نه‌دابیته‌وه، كه یه‌كه‌م پرسیاریكه گه‌ره‌كی به
تیۆر هه‌یه، تیۆری كوردیی، ئیدی به كام پیوه‌ر ئه‌و هه‌موو
رِسته‌گه‌ل و ته‌نانه‌ت كتیبگه‌له بیشووماره‌ی به ناوی ئه‌ده‌ب و
ئافراندنه‌وه ده‌نووسرین وه‌كوو (ئه‌ده‌ب) سه‌رنجیان ده‌دری؟
1ی 12ی 2008/ هه‌ولیر
rabarfariq@yahoo.com