ئه‌م
بابه‌ته به‌شی
یه‌که‌می
نوسینێکه
که پێشه‌کیه‌که‌مان
به ناوی حه‌لاج
و ئیڕاده‌ی
به‌ڕه‌ڵایی
بڵاوکرده‌وه.پڕۆژه‌ی
نوسینێکی درێژتره
و به‌شه‌کانی
دیکه‌شی له
نووێکردنه‌وه‌کانی
دیکه‌ی ماڵپه‌ڕی
یانه‌ی رۆشه‌نبیری
شه‌قڵاوه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
حه‌لاج،
ژيان و رۆشنبيرى
هۆشه‌نگ
شێخ محه‌مه‌د
بۆ
باسكردنى
ژيان و مردن و
رۆشنبيرى حه‌لاج
ناكرێت باسى
(لويس ماسينيۆن)
رۆژهه‌ڵاتناسى
فه‌رِه‌نسى
نه‌كه‌ين،
چونكه زۆربه‌ى
سه‌رچاوه‌كانى
حه‌لاج ده‌گه‌رِێنه‌وه
سه‌ر
نووسينه‌كانى
ئه‌م زاته،
چونكه كه‌س
ئه‌وه‌نده‌ى
ئه‌و به‌دووى
ژيانى حه‌لاجدا
نه‌رِۆيشتووه
و له‌سه‌رى
نه‌نووسيوه،
ئه‌وه ئه‌گه‌ر
لويس ماسينيۆن
دۆزه‌ه‌وه‌ى
حه‌لاج نه‌بێت،
بۆيه باش ده‌بێت
پێش حه‌لاج
كه‌مێك
زانيارى له
سه‌ر لويس
ماسينيۆن پێشكه‌ش
بكه‌ين.
لويس
ماسينيۆن
عه‌بدولره‌حمان
به‌ده‌وى له
كتێبى
(شخصيات قلقه
في الاسلام)
دا، كۆمه‌ڵه
زانيارييه‌كى
باش له‌سه‌ر
ماسينيۆن پێشكه‌ش
ده‌كات، كه
هه‌ر ئه‌م كتێبه‌ش
بۆته سه‌رچاوه
بۆ زۆر باس و لێكۆڵينه‌وه‌ى
ديكه له‌سه‌ر
ماسينيۆن، ئێمه‌ش
لێره‌دا هه‌وڵ
ده‌ده‌ين له‌م
كتێبه و سه‌رچاوه‌ى
ديكه‌ش سوود
وه‌ربگرين،بۆ
ئه‌وه‌ى وێنه‌يه‌ك
له‌سه‌ر
ماسينيۆن پێشكه‌ش
بكه‌ين. به‌ده‌وى
ده‌ڵێ:
ماسينيۆن به
لێكۆڵينه‌وه‌كانى
سه‌باره‌ت
به سۆفيگه‌ريى
ئيسلامييه‌وه
ناسراوه،
به‌تايبه‌تيش
حه‌لاج، به‌ڵام
ئه‌مه ته‌نيا
لايه‌نێكه
له لايه‌نه‌كانى
بيرۆكه ره‌سه‌نه‌كانى
و جۆاوجۆره‌كانى
كه باسى
كردوون.بايه‌خى
به شوێنه‌وارى
ئيسلامى
داوه و سه‌ره‌تاى
چالاكييه
زانمستييه‌كانيشى
به‌وه ده‌ستپێكردووه.بايه‌خى
به هه‌موو كێشه
هاوچه‌رخه‌كانى
وڵاته
ئيسلامييه‌كان
و مێژووى رژێمه
كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى
ئيسلام داوه،له
لێكۆڵينه‌وه
فه‌لسه‌فى و
زانستييه
يه‌كه‌مينه‌كانى
را دياره كه
شاره‌زايه.
كه به‌سه‌باره‌ت
به شيعه و
هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانى
و به‌شه‌كانى
بووه، به‌تيابه‌تيش
له‌سه‌ر قه‌راميته
و نه‌سيريه‌و
ئيسماعيلييه‌كان.
چونكه ئه‌و
حه‌زى له مه‌زهه‌به
شادراوه‌كان
و بزووتنه‌وه
نهێنييه‌كان
بووه،روحييه‌كان
و سياسييه‌كان.
له مێژووى
ئيسلام‌دا،
ئه‌مه جگه
له په‌يوه‌ست
بوونى به
براده‌ه‌كه‌ى
واته حه‌لاج
له هه‌موو
ژيانيدا.
لويس
ماسينيۆن له
25ى يۆليۆى 1883 له
پاريس له
دايك بووه.
باوكى
فرناند
ماسينيۆن،
هونه‌رمه‌ند
بووه، نوژدارى
خوێندووه و
دوايى گه‌رِاوه‌ته‌وه
سه‌ر هونه‌ر.
به هونه‌رى
په‌يكه‌رتاشين
و به‌تايبه‌تى
په‌يكه‌رتاشى
گێچ به‌ناوبانگ
بووه،ئه‌م
مه‌يله
هونه‌رييه‌ى
باوكى
كاريگه‌ريى
له‌سه‌ر
لويس هه‌بووه
به‌وه‌ى به
عه‌قلێكى
هونه‌رى په‌روه‌رده
بكرێ.بۆيه‌شه
ماسينيۆن چێژى
له هونه‌ر
وه‌رگرتووه
به‌تايبه‌تيش
له هونه‌رى
ئيسلامى و ئه‌مه‌ش
ئاماژه‌يه‌كى
ئاشكرايه
له به‌رهه‌مهێنانه
روحييه‌كانيدا،له‌م
بواره‌شدا
كارى جوانى
هه‌يه.ره‌نگه
هه‌ر ئه‌م
لايه‌نه‌ش
كه له‌باوكييه‌وه
وه‌ريگرتووه
ئاراسته‌ى
كرد بۆ ئه‌وه‌ى
چالاكييه
روحييه‌كانى
به بايه‌خدان
به به‌رهه‌مه
ئيسلامييه‌كان
ده‌ست پێ
بكات.
له
خوێندنگه‌ى
نيشتمانى بۆ
زمانه رۆژههڵاتييه‌كان
ده‌خوێنێ،
له ساڵى 1900 به‌كه‌لۆريۆس
له به‌شى ئه‌ده‌ب
و فه‌لسه‌فه
به‌ده‌ست دێنێ،
له 1901 يش به‌كه‌لۆرياى
بيركارى.سه‌فه‌رى
جه‌زاير و مه‌اكش
ده‌كات. دبلۆمى
خوێندنى باڵا
له سۆربۆن
به‌ده‌ست دێنێ.له‌به‌شى
زانسته
دينييه‌كان.هه‌روه‌ها
لێكۆڵينه‌وه‌ى
تر له‌سه
لايه‌نه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى
ئيسلام ده‌خوێنێ.له
ساڵى 1906 دبلۆم
له زمانى عه‌ره‌بى
فوسحه و
عامه‌كه‌ى
وه‌رده‌گرێ.ژيانى
رۆژهه‌ڵاتناسييانه‌ى
به به‌شداريكردنى
له كۆنگره‌ى
نێونه‌ته‌وه‌يى
رۆژهه‌ڵاتناسه‌كاندا
له ساڵى 1905 له
جه‌زاير ده‌ست
پێ ده‌كات،له
1906 ده‌گاته
قاهيره و لێكۆڵينه‌وه‌ى
شوێنه‌واره
ئيسلامييه‌كان
ده‌ست پێ ده‌كات.
له
ساڵى 1907 هه‌ندێ
له شعره‌كانى
شاعير و سۆفى
فارسى (فه‌ريده‌دين
عه‌تار) ده‌خوێنێته‌وه،كه
سه‌باره‌ت
به كوشتنى
حه‌لاجه.ئه‌مه
سه‌رنجى
ماسينيۆن
راده‌كێشێت
و واى لێده‌كات
لێكۆڵينه‌وه‌ى
له‌باره‌وه
بكات.ئه‌مه
ده‌بێته سه‌ره‌تايه‌ك
بۆ ماسينيۆن
بۆ ئه‌وه‌ى
به دوور و درێژى
و قووڵى له
حه‌لاج بكۆڵێته‌وه.
له زستانى 1907-1908
له به‌غدا كۆمه‌ڵێ
لێكۆڵينه‌وه
ده‌كات و له‌پاڵ
ئه‌م لێكۆڵينه‌وانه‌شدا
زانيارى له‌سه‌ر
حه‌لاج په‌يداده‌كات
و له‌ساڵى 1909 لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك
به ناوى
(ئازارى حه‌لاج
وته‌ريقه‌ى
حه‌لاجى) ده‌نووسێت.
دواتيش
گووتارێكى
ديكه به‌ناوى
(حه‌لاج،شه‌به‌حى
له‌خاچ دراو
و شه‌يتان
لاى ئێزيدييه‌كان).
يه‌كه‌مين
لێكۆڵينه‌وه‌ى
گه‌وره‌شى
له‌سه‌ر حه‌لاج
(ئه‌لته‌واسين)
بوو له ساڵى 1913
بڵاوى كرده‌وه.دواتريش
به‌رده‌وام
ده‌بێت له لێكۆڵينه‌وه
له حه‌لاج و
لێكۆڵينه‌وه
له سۆفييه‌كانى
پێش حه‌لاج و
هه‌موو ئه‌و
بابه‌تانه‌ى
په‌يوه‌ندييان
به
دروستبوونى
سۆفيگه‌رييه‌وه
هه‌يه له
ئيسلام‌دا.له
جه‌نگى
جيهانى يه‌كه‌مدا
ده‌ستنووسى
دكتۆراكه‌ى
له‌سه‌ر حه‌لاج
به بۆمبابارانكردنى
به‌لجيكا ده‌فه‌وتێت،
به‌ڵام ده‌توانێ
جارێكى ديكه
بينووسێته‌وه
و نامه‌كه‌ى
به‌ناوى
(ئازارى حه‌لاج،شه‌هيدى
سۆفيگه‌ريى
له
ئيسلام‌دا) له
رۆژى 24/5/1922 دا پێشكه‌ش
بكات كه‌ده‌كاته
رێك هه‌زار
ساڵ له له‌خاچدانى
حه‌لاجدا.
ئه‌م
نامه‌يه
رووداوێكى
گه‌وره‌بوو
له مێژووى لێكۆڵينه‌وه‌كانى
سۆفيگه‌ريى
له
ئيسلام‌دا و مێژووى
لێكۆڵينه‌وه‌ى
ئيسلامى به
شێوه‌يه‌كى
گشتى.لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك
بوو بۆ هه‌موو
بزافه سۆفيگه‌ريى
و كه‌لامى و
فه‌لسه‌فى و
دينييه‌كان
كه رێيان خۆشكرد
بۆ سه‌رهه‌ڵدانى
نامه سۆفيگه‌رييه‌كه‌ى
حه‌لاج.
نامه‌ى
دووه‌مى به
ناوى (لێكۆڵينه‌وه
له سه‌رهه‌ڵدانى
زاراوه‌ى
هونه‌رى له
سۆفيگه‌ريى
ئيسلاميدا)
كه تيايدا
رانانێكى
كردبوو بۆ
دروستبوونى
سۆفيگه‌ريى
ئيسلامى له
سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا
تا حه‌لاج.
دواى
ئه‌مه‌ش
ماسينيۆن به‌ده‌يان
لێكۆڵينه‌وه‌ى
ديكه‌ى پێشكه‌ش
كرد و له حه‌لاجيش
هه‌رگيز
دانه‌برِا،
بۆيه له ساڵى
1931 دا ديوانى حه‌لاجى
چاپ كرد له‌ساڵى
1955 بۆ جارى دووه‌م
به زيادكدن
و وه‌رگێرِانى
بۆ زمانى فه‌رِه‌نسى
چاپى كرده‌وه.
دواى (اخبار
الحلاج) كه
له‌ساڵى 1957
دووباره
چاپ كرايه‌وه
له‌گه‌ڵ وه‌رگێرِانێكى
فه‌رِه‌نسى.
هه‌روه‌ها 1946
(اسانيد)ى
نووسى دواتر
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك
به‌ناوى (حه‌لاج
دواى مردنى) و
دواتريش
(مونحه‌ناى كه‌سى
بۆ ژيانى حه‌لاج)
و (ئه‌فسانه‌ى
مه‌نسورى حه‌لاج
له وڵاتى
توركه‌كاندا)
(كتابات
العگار عن
الحلاج)
(مراجع جديده
عن الحلاج) و
(چيرۆكى حه‌لاج)
له ساڵى 1954.
ماسينيۆن
جگه له سه‌ر
حه‌لاج لێكۆڵينه‌وه‌ى
زۆرى له سه‌ر
سۆفيگه‌ريى
ئيسلامى
كردووه و
خاوه‌نى چه‌ندين
به‌رهه‌مى
گرنگه. تا
مردنيشى له
(31/10/1962) به‌رده‌وام
بوو له لێكۆڵينه‌وه‌كانى.)
هه‌روه‌ها
به‌ده‌وى ده‌ڵێ
ماسينيۆن له
دوا هه‌ناسه‌كانيشيدا
ئه‌م دوو
ئايه‌تانه‌ى
گووتوونه‌ته‌وه:
(لن يجيرنى من
الله أحد)
"سوره الجن
آيه 22"
(يستعجل بها
الژين لا يۆمنون
بها، والژين
آمنوا
مشفقون منها
ويعلمون
أنها الحق)
"سوره
الشورى آيه 42)
حه‌لاجيش هه‌مان
ئه‌و
ئاياتانه‌ى
گووتبوونه‌وه
له لووتكه‌ى
ساته‌كانى
ته‌مه‌نيدا،
له ساتى شه‌هيدبوونيدا.
(16)
ژيانى
حه‌لاج
بۆ
ژيانى حه‌لاج
باش‌ترين سه‌رچاوه
كتێبه‌كه‌ى
ماسينيۆنه
(ئازاره‌كانى
حه‌لاج) كه
تيايدا
توانيويه‌تى
له كۆمه‌ڵێ
سه‌رچاوه‌دا
زانيارى
ورد‌و قوڵ كۆبكاته‌وه،
يه‌كێك له‌و
سه‌رچاوانه‌ى
ئه‌و پشتى پێ
به‌ستووه گێرِانه‌وه‌ى
كورِه‌كه‌ى
حه‌لاج خۆيه‌تى.
(حه‌مه‌د بن
ئه‌لحسين بن
ئه‌لمه‌نسور)
كه ماسينيۆن
زانيارييه‌كانى
په‌يداكردوون
و هه‌م ههڵيشسه‌نگاندوون
و به سه‌رچاوه‌ى
تريش به‌راودى
پێ كردوون. لێره‌دا
من هه‌وڵ ده‌ده‌م
كورته‌ى
ژيانى حه‌لاج
وه‌ك ماسينيۆن
له‌م به‌رهه‌مه
و هه‌روه‌ها
(شخصيات قلقه
في الاسلام)
كه ديسان به‌رهه‌مى
ماسينيۆنه
و به‌ده‌وى
به ده‌ستكارييه‌وه
وه‌ريگێرِاوه
ژيانى حه‌لاج
وه‌رگێرِم.
حه‌لاج
له نزيكه‌ى
ساڵى 244 كۆچى له
(تورِ) له‌دايك
بووه، له
شارۆچكه‌ى
(ئه‌لبه‌يزا-
فارس) له
باشوورى ئێران‌دا.باوكى
ئێرانى و مه‌جوسى
بووه.
له
ساڵى (253-262) له‌گه‌ڵ
باوكى (حه‌لاج)ى
لۆكه به
بنكه‌كانى
رستن و چنين
له ئه‌هوازدا
گه‌رِاوه.له
(ته‌ستور) كه
شارێكى سونى
حه‌نبه‌لى
بوونه حه‌لاج
له
قوتابخانه‌يه‌كى
(خوێندنه‌وه‌ى
قورئاندا) به‌عه‌ره‌ب
ده‌بێت.له
ره‌گه
ئيرانييه‌كه‌ى
خۆى دوورده‌كه‌وێته‌وه
و ئه‌وه ئه‌گه‌ر
له لايه‌نى
دايكييه‌وه
له بنه‌چه‌يه‌كى
عه‌ره‌بى نه‌بووبێت،
له لايه‌نى
رۆشنبيرييه‌وه
تێكه‌ڵ به
جه‌ماعه‌تى
(ئه‌لموالى)
له موستعره‌به
موسڵمانه‌كان
ده‌بێت، كه
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش
يه‌كێك بوون
له
باشترينى ئه‌وانه‌ى
شارستانييه‌تى
ئيسلامييان
ژيانده‌وه
و كه‌سانى وه‌ك
(سه‌لمان و
بلاليان) پێشكه‌ش
به ئيسلام
كرد.
له
ساڵى (260 كۆچى)
له ته‌مه‌نى
شازده ساڵيدا
خوێندنى رێزمانى
زمان و
تيلاوه و شه‌رحه‌كانى
قورئان ته‌واو
ده‌كات.ده‌چێته
ته‌ستور و له‌لاى
شێخ و سۆفييه‌كى
سه‌ربه‌خۆ و
بوێر كه
ناوى (سه‌هل)ه
خزمه‌ت ده‌كات.چوونى
بۆ لاى سۆفى
(سه‌هل) ده‌بێته
هه‌نگاوێكى
چاره‌نووسساز
كه هه‌تا
دوا ساته‌كانى
ته‌مه‌نيدا
لێى جيانابێته‌وه.لێره‌دا
حه‌لاج ده‌زانێ
پێويستى به
رێبازێكه بۆ
ئه‌وه‌ى
ئيستبتانى
هه‌ندێ
سرووتى تێدا
بكات له رێى
هه‌ژارى
روحيدا.بۆ ئه‌وه‌ى
چێژى (عه‌ين
ئه‌لقول)له
تێكسته‌كانى
قورئان وه‌ربگرێت.سه‌هل
خۆى يه‌كێك
بوو له
زاهيده‌كان
و يه‌كه‌م كه‌سيش
بووه كه ته‌فسيرێكى
ره‌مزى راڤه‌يى
بۆ قورئان
نووسيوه.
ساڵى
(262كۆچى) سه‌هل
ده‌چێته به‌سره،
بۆ ئه‌وه‌ى
ژيانى خۆى
بداته سۆفيگه‌ريى
و (خرقه،كنجر،
جلى سۆفييان)
بكاته به‌ر.بوونه
سۆفى، واته
بگه‌رِێيته‌وه
سه‌ر سولاله‌ى
ئه‌و مامۆستايانه‌ى
ده‌گه‌نه‌وه
پێغه‌مبه‌ر.كه
به‌م شێوه‌يه
ئيسلامى ته‌واو
جێبه‌جێ ده‌بێت
له شێوازى
ژيانێكدا به‌وه
ناسراوه كه
له مه‌حه‌مه‌د
و ئيبراهيم و
موسا‌و عيسا
وه‌رده‌گيرێت.سرووشيش
له ئيدريس
(ئينۆش يان
هورمز) و خدر
(ئيلى)وه‌رده‌گرێت
و ژيانى (ره‌به‌نى)يه‌كى
راسته‌قينه
په‌يدا ده‌كه‌ن
كه ره‌به‌نه
نه‌سرانييه‌كان
نه‌يگه‌يشتوونه‌تێ
له‌پێناو
(رازيكردنى
خودادا) و
(غوربه‌ى غه‌ريبان)ى
روحى ئه‌و كه‌سانه‌ى
(له رۆژى حه‌شردا
ده‌ورى مه‌سيح
ده‌ده‌ن)به
گوێره‌ى وته‌ى
ئيبن حه‌نبه‌ل.
به‌سره
بنكه‌ى رۆشنايى
ئه‌و بزافه
بوو كه له نێوان
په‌يرِه‌وكه‌رانى
حه‌سه‌نى به‌سرييه‌وه
دروست بوو.هه‌روه‌ها
له عه‌بادانيش
له لايه‌ن
عه‌بدولواحد
بن زياد كه زۆرێك
له سه‌له‌فييه
به‌ناوبانگه‌كان
هاتن بۆ ئه‌وه‌ى
ژيانييان له‌وێ
به‌سه‌ر به‌رن.به‌ڵام
سۆفييه‌كانى
به‌سره له
نموونه‌ى ئه‌لواعيز
غولام خه‌ليل،كه
زۆر دژى ته‌ره‌فى
هاوڵاتييه
يه‌مه‌نييه‌كانى
بوو، پاشه‌كشه‌يان
كرد له به‌رامبه‌ر
پيپشكه‌وتنى
ته‌ريقه‌ت
له نێوان كۆمهڵه‌ى
گه‌نج كه
محاسبى كه
له به‌سرا
هاتبووه به‌غدا
و سه‌ركردايه‌تى
ده‌كردن، كه
دواتريش
(جونه‌يد) جێگه‌ى
گرته‌وه. ره‌نگه
حه‌لاجيش له
به‌سرا له
لاى (عومر‌و ئه‌لمه‌كى)
زاهيد بووبێت.
به‌ڵام
عومر‌و خۆى له‌ژێر
ده‌سهڵاتى
جونه‌يد بوو.
له
ساڵى (264 كۆچى)
له به‌سرا
كچى سۆفى ئه‌بى
يه‌عقوب ئه‌لئه‌كته‌عى
به‌سراوى دێنێ.
ئه‌كته‌ع هه‌ڤاڵى
عومر‌و مه‌كى
بوو، دواتر
ساردييه‌ك له
نێوانياندا
دروست ده‌بێت.به
هۆى غيره‌ى
روحى عومر‌و.
حه‌لاج له
به‌غدا سه‌ردانى
جونه‌يد ده‌كات
و خه‌فه‌تباره،
به‌ڵام گوێ
به ئامۆژگاری
جونه‌يد ده‌دات
به‌وه‌ى سه‌بر
بگرێت. ئه‌ويش
ده‌گه‌رِێته‌وه
به‌سرا و له‌گه‌ڵ
خه‌زورى له
گه‌رِه‌كى
به‌نى ته‌ميم
نيشته‌جێ ده‌بێت.
له
ساڵى (270 كۆچى)
سه‌رهه‌ڵدانى
(زه‌نج) سه‌ركوت
ده‌كرێ.وه‌سى
موه‌فه‌ق ئه‌لنيزام
ده‌هێنرێته‌وه
به‌سرا و كۆكردنه‌وه‌ى
باج به شێوه‌يه‌كى
ئازارده‌ر
ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
حه‌لاج ده‌چێته
مه‌كه. بۆ حه‌ج
نا، به‌ڵکو بۆ
عه‌مره. كه
به راوێژى
شافيعى له
فه‌ناى كه‌عبه
(له نێوان
روكن و مه‌قامدا
كه پێويسته
مه‌هدى له‌وێ
ده‌ربكه‌وێت
و نه‌فسى زه‌كيه
سه‌رببرِێت)
نه‌زرى
دوازده
مانگ رۆژووبوون
ده‌كات كه
سه‌رچاوه‌كه‌ى
خوێنگه‌رمى
ئه‌و گه‌نجيه‌تيه‌يه
ده‌يوێت گوێ
له‌و هاواه
رابگرێت بۆ
زوهد و وه‌ك
نه‌زرێك بۆ
بانگه‌وازێك
كه له
جيهاد به‌هێزتره.
و هه‌وڵێكيشه
بۆ موناجاتى
خالق و كۆبوونه‌وه
له‌ودا. له
نهێنى (ئه‌لعه‌زيمه)
(كُن) ى كۆڵييه‌وه.
ئه‌مه‌ش فه‌يزێك
نيه وه‌ك
كُونى قه‌رمه‌تييه‌كان.(قبضة معلومه=
مه‌حه‌مه‌د)
به‌ڵکو
ئامرازێكه
بۆ ئه‌وه‌ى دڵى
بدوێ. كه ئه‌مه‌ش
راگه‌ياندنى
عه‌ينى مه‌شيئه‌ى
ره‌بانى
خالقى
زيندووه.
ولايه‌ت
ئيستسماعێكه
خۆى راده‌گه‌يه‌نێ.
ئه‌ويش هه‌ستى
كرد ناتوانێت
بيگاتێ ئه‌گه‌ر
بێت و پێگيرييه‌كى
توند نه‌كات
به فه‌رزه‌كان
به
توندترين شێوه‌ش
زاهيد بێت له
دڵدا. قسه‌ش
نه‌كات تا
گووتارى نه‌بێته
راگه‌ياندنێكى
خودايانه‌ى
بێگه‌رد و
سرووش به‌خش.
ئه‌وكاته پێويسته
قسه بكات بۆ
ئه‌وه‌ى
رووبه‌رِووى
شيعه‌كان ببێته‌وه
كه مافى فه‌رمووده
قودسييه‌كان
بۆ مه‌لاكان
ده‌پارێزێ. و
بۆ ئه‌وه‌ى
رووبه‌رِووى
سۆفييه‌كانيش
ببێته‌وه.
كه ده‌ترسن
به شێوه‌يه‌كى
ئاشكرا
دارشتنى شه‌تحه‌كان
به‌كارببه‌ن.
چونكه ئه‌مه
واده‌كات ده‌سهڵاتى
شه‌رعى
تورِه بێت،
به‌ڵام عشق
ناتوانێت بێ
ده‌نگ بێت.(ئه‌نا
ئه‌لحه‌ق) ته‌نيا
ئاماژه‌يه‌كه
بۆ ئه‌وه‌ى
(الله له هه‌موو
ناوه‌وه‌مدايه)
له
ساڵى (271 كۆچى)له
حه‌ج دێته‌وه
و هه‌ندێ له
ميره
خوراسانييه‌كان
و توركه(شه‌يبانييه‌كان)
ده‌بينێت.هه‌ڵوێستى
خۆى ديارى ده‌كات
و شاره‌زايى
خۆيشى سه‌باره‌ت
به سرووش به‌شێوه‌يه‌كى
يه‌كلاكه‌ره‌وه
بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى
سۆفييه‌كانى
ديكه نيشان
ده‌دات.له سێ
دايلۆگى به‌ناوبانگ
له گه‌ڵ
عومر‌و مه‌كى
له مه‌كه و
له كوفه له‌لاى
عه‌له‌وى و
له‌گه‌ڵ
ئيبراهيمى
خه‌واس و له
(به‌غدا له‌گه‌ڵ
جونه‌يد؟كه‌جێگه‌ى
پرسياره كه
به‌راست
كردووبه‌تى؟)
ئينجا ده‌گه‌رِێته‌وه
لاى ژنه‌كه‌ى
له به‌سرادا.
كه له‌وێش
هه‌ندێ له
په‌يرِه‌وكه‌رانى
په‌يداده‌كات
وه‌ك ئه‌لهاشمى
ئه‌بى به‌كر
ئه‌لره‌بعى.زاواى
ئه‌لشاهيدى
ئه‌هوازى ده‌وڵه‌مه‌ند
كورِى
گيانبه‌خش.و
هاوپه‌يمانى
به‌نى هاشم
له زه‌ينه‌بييه
و سوله‌يمانيه‌ى
به‌سرا.
له
ساڵى (272 – 273) له ته‌ستور
له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى
و خزمه‌كه‌ى
داده‌نيشێ
دواى ئه‌وه‌ى
خۆى له خه‌زورى
ده‌گرێت. بۆ
ماوه‌ى
دووساڵ وه‌عز
ده‌دات. وه‌عزه‌كانى
سه‌ركه‌وتنێكى
گه‌وره‌يان
ده‌بێت،بۆ
ئه‌و گوێگرانه‌ى
عه‌ره‌بى ده‌زانن.
عومروى
مه‌كى به هه‌رته‌قه
تاوانبارى
ده‌كات. حه‌لاج
جلى سۆفييه‌كان
فرِێ ده‌دات .
وه‌ك به‌ڵگه‌يه‌كى
ره‌مزى بۆ
دابرِانى له
جه‌ماعه‌تى
سۆفييه‌كان.(كه
دواتر ئه‌مه
رێى لێ ناگرێت
له كاروانى
خۆي‌دا و له
به‌نديخانه‌دا
له‌به‌رى
بكاته‌وه)
له‌گه‌ڵ به‌تره‌وييه‌كان
(كورِانى
دنيا- ابناء
الدنيا) كه
هه‌موو
قازانجێكييان
پێ شه‌رعى
بوو) تێكه‌ڵ
ده‌بێت. وه‌ك
(عه‌شارييه‌كان)
خاوه‌نانى
كاره
داراييه كۆنه‌كان
كه ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ده‌بهه‌رانى
ساسانييه‌كان،
قوتابييه
خوێنده‌واره‌كان
كه
ئيسلاميان
راست نه‌بووه،
ئه‌مانه هه‌موويان
بنه‌چه‌يه‌كى
نه‌ستورى و
يه‌هودى و مه‌جوسييان
هه‌بووه. حه‌زيان
له شعرى عه‌ره‌بى
و و زانست و فه‌لسه‌فه
و كيميا و
نوژدارى
بووه. خاوه‌ن
ئه‌خلاقێكى
فه‌رامۆشكه‌ر
و بێ خه‌م
بوونه. حه‌لاجيش
دواى ناسينى
ئه‌وان شێوازى
خۆى وه‌ك
(واعيزێك)ى
ميللى ده‌گۆرِێت
و له جياتى
رسته باوه‌كان
و ئامۆژگارييه‌كانى
زوهده‌وه
كه له گێرِانه‌وه‌كانى
ده‌رى ده‌برِين
رووى كرده
ئه‌و وشانه‌ى
بيرۆكه‌ى ئه‌بستراكت
و ورد و جه‌ده‌لى
وه‌ك ئه‌وه‌ى
وشه‌ى (ئه‌قڵى)
دووخسته‌وه
و (فهم- تێگه‌يشتن)ى
به‌كارهێنا.
وازى له هه‌ستى
چالاكى خۆى هێنا
به سرووشت بۆ
بنياته جه‌ده‌لييه‌كان
كه موعته‌زيله
و شيعه‌كان
له ئه‌هواز
به‌كاريان
ده‌هێنا.
تووشى
گيرانێكى
كورت بوو له
ناوچه‌ى ئه‌لجه‌به‌ل(له
دێرێ ، له نێوان
سوس و واسيت)
له‌وێ جه‌لده
كرا. هۆكارى
گرتنه‌كه‌شى
ئه‌وه‌بوو
كه به‌ههڵه
تاوانباركرابوو
به‌وه‌ى عه‌ميلێكى
سياسى زه‌يديه
بۆ زه‌نجييه‌كان
يان قه‌رمه‌تييه‌كان.
و داعييه‌يه‌كه
بۆ مه‌هدى عه‌له‌وى.
له
نێوان ساڵه‌كانى
(274-279) حه‌لاج به
ته‌نيا سه‌فه‌رى
گه‌وره‌ى خۆى
ده‌ست پێ كرد.
وه‌ك موبه‌شرێك
له ناوچه
به‌عه‌ره‌ب
كراوه‌كانى
ئێران‌دا. له
تاله‌قانى
خوراسان له
لاى گوزه‌گان
نه‌وه‌ك ده‌يله‌م
سه‌ركه‌وتوو
بوو. ئه‌و
شاره‌ى كه
مه‌وسوم
كراوه به
ده‌ركه‌وتنى
مه‌هدى پێش
دووسه‌ده.
هه‌روه‌ها
ته‌بشيره‌كه‌ى
له لايه‌ن
هه‌ندێ ميرى
ناوخۆييه‌وه
له قاوه‌ستان
و جوزگان و مه‌رِو
رۆز و به‌لخه‌وه
سه‌ركه‌وتوو
بوو)و له‌نێوان
هه‌ندێ خێڵى
توركيشه‌وه
(ئه‌لخه‌له‌ع،
كه له‌سه‌ر
ده‌ستى ئه‌لمه‌قنه‌عيه‌ى
ئه‌لراوندييه‌وه
ئيسلام
بوون)له
رباته‌وه بۆ
ربات گه‌رِاو
گه‌يشته
پشت رووبار.
گه‌رِايه‌وه
سه‌جستان و
كه‌رمان، له
ئه‌سبه‌هان
له‌لايه‌ن سۆفييه
كه‌رِامييه‌كان
و له قوميش
(له‌لايه‌ن
شيعه‌ى
ئيمامييه‌وه)
سه‌ركه‌وتنى
به‌ده‌ست نه‌هێنا.له
فارس وه‌ستا
(له به‌يزا) زۆرتر.
كه يه‌كه‌م
په‌رتووكى خۆى
دانا بێ ئه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تى
سه‌فارِى بێزارى
بكات.
ساڵى
(280كۆچى) ده‌گه‌رِێته‌وه
ئه‌هواز لاى
ژنه‌كه‌ى و
منداڵى سێيه‌ميان(حه‌مه‌د)
يان ده‌بێت.
ده‌ست به وه‌عزه‌كانى
ده‌كاته‌وه
(كه دڵه‌كانى
پێ ده‌رێسێت)
(لێره‌شه‌وه
ناوى حه‌لاجى
پێ ده‌برِدرێت)
خه‌ڵك باسى كه‌رِامه‌ته‌كانى
ده‌كه‌ن كه
بۆ خه‌ڵكى ده‌كات.
دوو له شيعه‌كان
به جادووگه‌ر
تاوانبارى
ده‌كه‌ن كه
ئه‌وانيش (ئه‌لوبائى
سونى و ئه‌بوسه‌عيدى
نه‌وبه‌ختى
شيعييه)
له
ساڵى (280 كۆچى)
حه‌لاج به‌ناوبانگ
ده‌بێت، بۆ
جارى دووه‌م
حه‌ج ده‌كاته‌وه
مه‌كه له رێى
به‌سرِادا.
(به يه‌مامه
و به‌حرێن و
تێده‌په‌رِێت
و ئه‌لجه‌نابى
قه‌رِمه‌تى
ده‌ناسێت)له‌گه‌ڵ
چوارسه‌د كه‌س
له په‌يرِه‌وكه‌رانى
ده‌گاته مه‌كه
و جلى (المرقع -
پنيكراو)ده‌كه‌نه
به‌ر ( كه بهڵگه‌يه‌ك
بووه بۆ ئه‌و
سۆفييه گه‌نجانه‌ى
ئازادبوونه
له (الزمنيه)
دا) له‌وێ له
لايه‌ن ده‌سهڵاته
ناوخۆييه‌كانى
مه‌كه‌دا به‌باشى
پێشوازى ده‌كرێت
(شێخى حه‌ره‌م-
خوراسانى
مونزرى) كه
له به‌غدا نێردراوه.
هه‌وڵى ئه‌و
سۆفييه
ناوخۆيانه‌ش
له (خه‌زوورى
ئه‌كته‌ع و
فه‌واتى) و
قوتابى پێشووى
نه‌هرجورى
له (كه‌رنبا)
سه‌رناگرێت
كه
تاوانبارى
ده‌كه‌ن به‌وه‌ى
گرێبه‌ستێكى
نهێنى له گه‌ڵ
جنۆكه به‌ستووه.
(282 كۆچى)والى
ئه‌هواز مه‌سرور
به‌لخى ده‌مرێ
و حه‌لاج له
رێى كوفه‌وه
ده‌گه‌رِێته‌وه
ته‌ستور. كه
بۆ دواجار به‌جێدێلێت
و ناگه‌رِێته‌وه.خۆى
و ژن و خزمه‌كه‌ى
(كه هه‌ميشه
بۆى به‌وه‌فايه)
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك
له گه‌وره‌كانى
ئه‌هواز
رووده‌كه‌نه
به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى
له گه‌رِه‌كى
ته‌سته‌رين
نيشته جێ
ببن. ئه‌م كۆچه‌ى
بۆ به‌غدا بێ
پاڵپشتى ره‌سمى
نه‌ده‌كرا
بكرێت. جێگره‌كانى
وه‌زيرى نوێ
عوبه‌يدوڵا
بن سوله‌يمان
بن وه‌هه‌ب و
هه‌روه‌ها
حه‌مه‌د ئه‌لقونائى
كه ئه‌مانه
قوتابى نوێ
بوون له
ئيسلام‌دا و
له
قوتابخانه‌كانى
دير قه‌نايى
نه‌ستورييه‌كان
خوێندبوويان
و به‌تايبه‌تيش
حه‌مه‌د ئه‌لقونائى
زۆر هاوكارى
ده‌كات و
دواتريش خۆى
به‌ته‌واوى
ده‌بێته حه‌لاجى.
چونكه ته‌ستور
شارى رستن و
چنينى ناياب
بوو، كۆچى ئه‌وان
په‌يوه‌ست
بوو به كردنه‌وه‌ى
لقێك له به‌غدا
بۆ چنينى ته‌ستورى.
له
(283 كۆچى) حه‌لاج
له به‌غدا
نيشته جێ
بوو. سه‌ردانى
دوو سۆفى سه‌ربه‌خۆى
كرد كه ئه‌وانيش
ئه‌لنوى ئه‌لعه‌جوز(كه
په‌يوه‌ست
بوو به وه‌زير
و مامۆستاى
قه‌ناد بوو) و
ميرى توركى
ئه‌بوبه‌كر
ئه‌لشبلى كه
يه‌كێك له حجابه‌كانى
ئه‌لموفقى پێشوو
بوو و په‌يوه‌ندييه‌كى
گرنگيشى به
قه‌سره‌وه
هه‌بوو،
بووه براده‌رێكى
ئه‌زيزى حه‌لاج
. ئينجا حه‌لاج
له رێى ده‌رياوه
له‌گه‌ڵ نێردراوێكى
موعه‌زه‌د
رووى كرده
هيندستان.
له
نێوان ساڵانى
(284-289 كۆچى)
كاروانى
دووه‌مى ته‌بشيرييه
گه‌وره‌كه‌ى
بوو،ئامانجيشى
هيدايه‌تى
كافره‌كان
بوو له
توركه‌كان.
چونكه
هيدايه‌تى
توركه‌كان
يه‌كێك له
مه‌رجه‌كانى
هاتنى سعات
بوو له كۆتايى
زه‌ماندا. بۆيه
له ۆژئاواى
هيندستان په‌رِييه‌وه(
هه‌رێمه‌كانى
مه‌نسوره و
مولتان كه
ئيسماعيلييه‌كان
له كشميره‌وه
رووچووبوونه
ناوى) ئينجا
له رێى
خوراسانه‌وه
(به‌لخ و تاڵه‌قان)
به‌ره‌و پشت
رووبار سه‌ركه‌وت
پێش ئه‌وه‌ى
بگاته
توركستان(ئه‌سفيجاب
و بلاسگۆن) و
ماسين
(=كوشو/نزيك
تورفان)
پايته‌ختى
توركه ئه‌ويگۆرييه
مانه‌وييه‌كان)
بۆ ئه‌وه‌ى
بگاته ئه‌و
ناوچانه
كاروانێكى
له براده‌ره
دياره‌كانى
ته‌ستور له‌گه‌ڵ
بوون. كه په‌رِۆوپيتاڵى
نايابى عێراقييان
پێ‌بوو و كاغه‌زى
چينشيشان له‌گه‌ڵ
خۆيان
هينايه‌وه.
له ژێر چاودێرى
ميره
سامانييه‌كان
كه هانى
موبه‌شره‌كانيان
ده‌دا له ئه‌هلى
جيهاددا. له‌وێش
له رێى وه‌رگێرِه‌كانه‌وه
وه‌عزى ده‌دا.
حه‌لاج
له ريێ
خوراسانه‌وه
( كه ههڵبه‌ت
به نه‌يشاپوره‌وه
تێپه‌رِيوه)و
چاوى به مير
ئه‌خ سه‌علوك
والى ره‌ى
سامانى كه‌وتووه.
به نه‌هاوه‌ند
تێپه‌رِيووه
و (نه‌ورۆزى
له‌وێ له 288 كۆچى
)ديووه.
ئينجا
ده‌گه‌رِێته‌وه
به‌غدا و شه‌عبيه‌تى
زۆر ده‌بێت و
ئه‌مه‌ش وا
له محه‌مه‌د
بن داود ده‌كات
(گه‌وره فه‌قيهى
زاهير و تيۆره‌دانه‌رى
خۆشه‌ويستى
پاكى هاوره‌گه‌زى)
وێنه‌ى حه‌لاج
له لاى خه‌ليفه
موعه‌زه‌د
ناشيرين
بكات.به‌ڵام
سه‌ركه‌وتوو
نابێت،
چونكه فه‌قيهى
شافعى ئيبن
سه‌ريج
موناقه‌شه‌ى
ده‌كات به‌وه‌ى
سرووشى سۆفى
ناكه‌وێته
بن ته‌شريعه‌كانى
قانون.
له
ساڵى (290-291 كۆچى) بۆ
جارى سێيه‌م
حه‌ج و عه‌مره
بۆ ماوه‌ى
دوو ساڵ ده‌كاته‌وه.به
وتاربێژييه‌كى
له عه‌ره‌فات
كۆتايى پێدێنێت
كه وه‌ك كۆتايى
ته‌نگژه
روحييه‌كه‌ى
بۆ دواجار
دياره.
رامان كردنى
به‌رده‌وام
له قورئان و
پێگيرييه‌كى
توند به فه‌رزه
دينييه‌كان
و زوهدى دڵ. هه‌موويان
پێكه‌وه
ئاماژه‌ى
گيانى موقه‌ده‌سيان
له خودى حه‌لاجدا
داهێنا. له شێوه‌ى
ده‌نگێكى
باتنى كه
وايكرد
گيانى تێكه‌ڵاوى
حه‌زره‌تى
ئيلاهى ببێت
له دايلۆگێكى
شه‌تحيدا.كه
ده‌توانێ سڵاو
له خودا
بكات له رێى
به‌ده‌نگهاتندا
له حه‌جدا.
به هه‌موو
هه‌قيقه‌تى
ئه‌و به‌ده‌نگهاتنه‌دا،
ئه‌وه‌تا
روحى خودا به‌ده‌نگييه‌وه
دێ له‌سه‌ر لێوه‌كانيدا.و
ده‌يكاته
شايه‌دێكى ئێستاى
عه‌شقى ئه‌زه‌لى.
له
ساڵى (292كۆچى) حه‌لاج
مه‌كه بۆ ئه‌به‌د
به‌جێدێڵێ و
خاترى خۆى له
مه‌دينه ده‌خوازێت
و ئينجا
قودس، ده‌گه‌رِێته‌وه
به‌غدا، له
ته‌ستوريه
خانووێك چێده‌كات
له‌گه‌ڵ كه‌عبه‌يه‌كى
بچووك، كه
دواتر (ئه‌بو
به‌كر ئه‌لمازه‌رائى
له 303 كۆچى
لاسايى ده‌كاته‌وه)
له قاهيره.
هه‌روه‌ك چۆن
(ئه‌لموعته‌سه‌م)
له سامه‌رِا
كه‌عبه‌يه‌ك
بۆ ئه‌فسه‌ره
توركه‌كان چێده‌كات،
ئه‌مه پێش
ئه‌وه‌ى
موعته‌سه‌م
دواى ماوه‌يه‌كى
زۆر ده‌رگه‌ى
نوبى كه ده‌رگه‌يه‌كى
كۆشكى
خيلافه
بووه له به‌غدا
به پارچه‌يه‌ك
له كه‌عبه
ده‌رِازێنێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ى
به‌ته‌نيا
(ته‌عريف
"واته وه‌ستان
له عه‌ره‌فاتدا
ونوێژى
قوربان كردن)
و جه‌ژنى
قوربانى تێدا
بكات و
سرووته‌كانى
حه‌جكردنى تێدا
جێ به‌جێ
بكات.
له
نێوان ساڵه‌كانى
(292-295) حه‌لاج شه‌وان
له‌سه‌ر گۆرِى
شه‌هيدانى
حه‌نه‌فيه
و ئيبن حه‌نبه‌ل
نوێژده‌كات
و به رۆژيش
له پێش چاوى
خه‌ڵكدا له
بازارِه‌كان
و مزگه‌وته‌كانى
به‌غدا
وتارى (حاڵ) ده‌دات
و هاوار ده‌كات:
( ئه‌ى خه‌ڵكى
موسڵمان ده‌ربازم
كه‌ن له‌ده‌ست
خودا!بزانن
خودا خوێنى
منى بۆ ئێوه
حه‌ڵاڵ
كردووه و
بمكوژن،چاكه‌يه‌ك
ده‌كه‌ن و
منيش
ئاسووده ده‌بم!)
(موسڵمانه‌كان
شتێكى
گرنگتريان
نيه له
كوشتنى من له
دنيادا
)زياتريش ده‌ڵێ:
(ئێوه ده‌بنه
موجاهيد و
منيش شه‌هيد
ده‌بم!)كه ده‌شڵێ
(مردنم له‌سه‌ر
دينى خاچ ده‌بێت)
لێى ده‌پرسن
ماناى چييه؟
ده‌ڵێ:
(كوشتنى ئه‌و
مه‌لعونه‌يه.
ئاماژه بۆ خۆى
ده‌كات) به
خواش ده‌ڵێت :
(له‌وان
ببووره، له
من مه‌بووره،
وام لێبكه
كه تۆ ده‌ته‌وێت)(17)
ئه‌م
وتانه‌ى خه‌ڵكى
وروژاند و هه‌روه‌ها
نێوه‌نده رۆشه‌نبيرييه‌كانيشى
هه‌ژاند.ماسينيۆن
ده‌ڵێ ئه‌مه
ته‌نيا نه‌بووه
هاندان بۆ
كوشتنى حه‌لاج
به‌ڵکو بۆ
پاراستنى
قانون و
كوشتنى حه‌لاجيش
له پێناو به‌ژه‌وه‌ندى
گشتى. هه‌وه‌ها
بووه هۆى ئه‌وه‌ى
ململانێى نێوان
زاهيرييه‌كان(ئيبن
داود) و
شافعييه‌كان
(ئيبن سه‌ريج)
سه‌رهه‌ڵداته‌وه.
هه‌روه‌ها
واى له زۆر
له باوه‌رِداران
كرد كه ده‌عه‌واتى
ئه‌وليائه‌كان
كاريگه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تييان
هه‌يه و له‌و
ساته‌شدا حه‌لاج
بووه سه‌ركرده‌يه‌كى
ناديارى ئه‌وان،
ئه‌سته‌خه‌ريش
ده‌ڵێ زۆرێك
له
پياوماقوڵان
حه‌لاجيان
به سه‌ركرده‌يه‌كى
سرووش به‌خشى
ناديا ده‌زانى.له
خوێنده‌وارانى
ده‌وڵه‌ت و
كه‌سه
نزيكه‌كان و
يارمه‌تيده‌رانى
ئيبن عيسا و
حه‌مه‌دى ئه‌لقونائى.هه‌ر
له‌و ماوه‌يه‌دا
حه‌لاج كۆمه‌ڵێك
نامه له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه
ئاڵوگۆرِ ده‌كات
له باره‌ى
ئيرشادى
روحى. كه ده‌يخاته
به‌رامبه‌ر
كۆمه‌ڵێ كێشه‌ى
سياسى گشتى.
هه‌ندێ شت سه‌باره‌ت
به سياسه‌ت
و ئه‌ركه‌كانى
وه‌زيره‌كان
ده‌نووسێ. له
كاتێكدا كه
له نێوان
زاناكانيشدا
گفتۆگۆ هه‌يه
له‌سه‌ر
ئاره‌زووى
خه‌ڵكى له
پاكسازى له
ده‌زگه‌كانى
ده‌وڵه‌تدا.داواكارى
خه‌ڵك هه‌بوو
بۆ ئه‌وه‌ى
حكومه‌تێكى
دڵسۆزى
ئيسلامى و
حكومه‌تێك
داداپه‌روه‌ى
بگه‌رِێنێته‌وه
بێته سه‌ركار.
به‌تايبه‌تى
له بوارى
داراييدا.(كه
دژى
ئيستغلالى
گه‌وره
جووتياره‌كانى
شيعه بێت كه
دژى ده‌سه‌ڵات
بوون)هه‌روه‌ها
هه‌بوونى خه‌ليفه‌يه‌كى
وشيار به به‌رپرسيارييه‌كانى
كه له‌لايه‌ن
خوداوه پێى
ته‌كليف
كراوه و ئه‌و
ئه‌رك و رێوره‌سمانه‌كانى
ئوممه‌تى مه‌حه‌مه‌د
جێبه‌جێ
بكات كه خوا
فرمانى پێداوه
له (نوێژ و حه‌ج
و
جيهاد)كردن‌دا
داوكارى
گشتى خه‌ڵك
بوو.هيواش هه‌بوو
كه حه‌لاج
له‌م باره‌يه‌وه
ئيجتيهاد
بكات. به‌ڵام
حه‌لاج به
سه‌ركه‌وتنى
كاتى رازى
نابێت و هه‌ستيشى
كرد هه‌م
دوژمنه‌كانى
و هه‌م براده‌ره‌كانى
ئازادييه‌كه‌ى
زه‌وت ده‌كه‌ن
بۆيه به
هيوابوو بگه‌رِێته‌وه
وڵاتى دايكى
خۆى.وه‌ك ئه‌سته‌خرِى
باسى ده‌كات.
له
ساڵى (296 كۆچى)
موئامه‌ره‌ى
هزرمه‌نده
چاكسازيخوازه‌كانى
سونييه‌كان
ده‌ته‌قێته‌وه.بۆ
يه‌ك رۆژ
ئيبن موعته‌ز
ده‌كرێته
خه‌ليفه(حه‌نبه‌لييه‌كى
به‌ربه‌هارى)
موئامه‌ره‌كه
شكست ده‌هێنێ
چونكه
ناتوانن
پشتگيرى
دارايى له
سه‌رِافه‌كانى
ده‌وڵه‌تى
يه‌هودى وه‌رگرن
كه له گه‌ڵ
حزبى شيعييه‌كاندا
ده‌ستيان هه‌بوو.
خه‌ليفه‌ى
گه‌نج موقته‌ده‌ر
ده‌سه‌ڵات
وه‌رده‌گرێته‌وه.له‌گه‌ڵ
وه‌زيرێكى
نوێ كه ئين
فوراتى
شيعييه.وه‌زير
سانسۆر ده‌خاته
سه‌ر حه‌لاج.
له
ساڵانى (297-298)
ئيبن ئه‌لفورات
شكست به پرۆژه‌ى
وه‌زاره‌تێكى
نوێى سونى (له
خواترس) ده‌هێنێ
و سوله‌يمان
بن حوسێن بن
مه‌خله‌د ده‌گرێت.
و پۆليسيش ده‌كه‌وێته
راوه‌دوونانى
گه‌وره
ياوه‌رانى
حه‌لاج . حه‌لاج
له‌گه‌ڵ كه‌رنبائى
هه‌ڵدێن و له
سوس له ئه‌هواز
خۆيان ده‌شارنه‌وه.بۆ
ئه‌وه‌ى هه‌لێك
وه‌ربگن و
بگه‌نه به‌يزا.سوس
شارێكى حه‌نبه‌لى
بوون و ميره‌كه‌شى
ئه‌لاسبى
چاوى لێ پۆشيبوون.
ساڵانى
(299-301) راوه‌دوونانى
حه‌لاج له
لايه‌ن پۆليسه‌وه
زياتر بوو هه‌روه‌ها
حامد كه يه‌كێك
بوو له گه‌وره
جوتيارانى
واست نه‌يارانى
حه‌لاج. يه‌كێك
بوو له‌و
هاورِێيانه‌ى
ته‌مويلى كۆشكييان
ده‌كرد
مانگانه
دووبه‌شى
مووچه‌ى
تيرهاوێژه‌كانى
سه‌ر ديوارى
به‌غداى ده‌دا.
حامد سونى
بوو به‌ڵام
زاواكه‌ى
شيعييه‌كى
توندرِه‌و
بوو، له (دێرێ)
له ئه‌هواز
راوه‌دووى
حه‌لاجيان
نا وه‌ك
چالاكڤانێكى
كۆمه‌ڵايه‌تى
و پايه‌به‌رز
و هه‌روه‌ها
وه‌ك كه‌سێك
كه شه‌يتان
كۆنترِۆڵى
كردووه.رێكه‌وتێك
وا ده‌كات حه‌لاج
بگيرێت.حامديش
واده‌كات ته‌سليم
به‌و بكرێت.
ساڵى
(301 كۆچى) كاتێك
كه حه‌لاج هێنرايه
به‌غدا بزاڤێكى
سياسى رووده‌دات،
ده‌سه‌ڵات
ده‌گوێزرێته‌وه
ده‌ست وه‌زيرێكى
نوێ كه ئيبن
عيسا قونائى.
يه‌كێك له
وه‌زيره‌كانى
(حه‌مه‌د
قونائى) بوو
كه به
ئاشكرا حه‌لاجى
بوو.توانى به
شێوه‌يه‌كى
كاتى مه‌سه‌له‌كه
رابگرێت. هه‌روه‌ها
به فه‌تواى
ئيبن سه‌ريجيش
رێ له گه‌وره‌ى
قازيان گيرا
بۆ ئه‌وه‌ى
ته‌ماشاى مه‌سه‌له‌كه
بكات.ئيبن
عيسا و حه‌مه‌د
قونائى و
دايكى خه‌ليفه‌ش
توانيان مه‌سه‌له‌كه
له ده‌ست
قازى بێننه
ده‌ر.
قوتابيانى
حه‌لاج به‌ربوون.
نه‌يارانى
حه‌لاج ته‌نيا
توانيان
داواى ئه‌وه
بكه‌ن سێ رۆژ
له ژێر
ستوونى ته‌شهير
نيشان بدرێت
له ژێر ده‌سته‌واژه‌يه‌كى
برينداركه‌ر
(نۆكه‌رێكى
قه‌رمه‌تييه‌كان).
به هه‌نجه‌تى
ئه‌وه‌ى حه‌لاجه
يه‌كێكه له
داعييه قه‌رمه‌تييه‌كان.(كه
ئه‌مه‌ش پێشنيارى
سه‌رۆكى پۆليس
،موئنس ئه‌لفه‌حل
، بوو، له
رقى وه‌زير)
له
نێوان ساڵه‌كانى(301-308)
حه‌لاج بۆ
ماوه‌ى
نزيكه‌ى نۆ
ساڵ له كۆشك
ده‌ستبه‌سه‌ر
بوو، له ژێر
ئاگرى يار و
نه‌يارانى.
له ساڵى (303كۆچى)
توانى خه‌ليفه
و دايكى خه‌ليفه
له تايه‌كى
گرانيان چاك
بكاته‌وه.هه‌روه‌ها
له (305كۆچى)
توتييه‌كى
مردووى مير
رازى چاك ده‌كاته‌وه.له‌سه‌ر
ئه‌م چيرۆكه
(ئه‌لئه‌وراجى)
براده‌رى (ته‌به‌رِى)
نامه‌يه‌ك
له‌سه‌ر
جادووگه‌ريى
حه‌لاج ده‌نووسێت.
له
ساڵانى (304-306 كۆچى)
وه‌زاه‌تى
ئيبن فوراتى
دووه‌م ناوێرێت
ده‌ست له حه‌لاج
بدات، چونكه
بۆ ئه‌مه پێويستى
به رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى
ئوم مو‌سا و ئه‌لحوسێن
بن حه‌مدان
بوو.كه
پشتگيرى حه‌لاجيان
ده‌كرد.بۆيه
حه‌لاج
توانى
نووسراوه كۆتاييه‌كانى
له زيندان
دا بنووسێت.
نووسراوى
( طاسين
الازل) يه‌كێكه
له‌و
نووسراوانه‌ى
ئيبن عه‌تا
ده‌ر‌بازى
كردوون له
ساڵى (309 كۆچى)
كه تێيدا حه‌لاج
رانانێكى
ديرۆكى بۆ ده‌سپێكى
خه‌ليقه ده‌كات
بۆ
راستكردنه‌وه‌ى
ئه‌و شتانه‌ى
شيعه
گنوسييه‌كان
پێش ئه‌و
نووسيبوويان،
حه‌لاج ده‌ڵێ
دوو زينده‌وه‌ر
بۆى
نووسرابوو
شايه‌دى له‌سه‌ر
(العجز- نه‌توانينى)د‌رك
كردنى وه‌حدانييه‌تى
خوا بده‌ن. يه‌كيان
ئيبليس بوو
له پێش
فريشته‌كانى
ئاسمان،
دووه‌ميان
مه‌حه‌مه‌د
له پێش مرۆڤ
له زه‌ويدا.
هه‌ردووكيان
له ناوه‌رِاستى
رێگادا وه‌ستان،
بۆ پێشێلكردنى
ئه‌و شه‌هاده‌يه‌ى
له بيرۆكه‌ى
(الالوهيه
المنيعه
البسيطه-خواگه‌ريى
نه‌بينراوى
ساده)كه
خوا ده‌خاته
پشت په‌رده‌وه.
ئبليس له
ميساقدا(عهد)
نه‌يويست له‌و
بيرۆكه‌يه
خۆش بێت،بيرۆكه‌ى
نواندنى
خودا له شێوه‌ى
ئاده‌مدا.واته
بيرۆكه‌ى ئه‌وه
قبوڵ بكات كه
ده‌كرێ خودا
شێوه‌يه‌كى
مادى له
ئاده‌م وه‌ربگرێت.
مه‌حه‌مه‌ديش
جورئه‌تى ئه‌وه‌ى
نه‌كرد له
ميعراجدا
رووبچێته
ناو ئاگرى
پيرۆزى فه‌ناكه‌رى
خودايى.
حه‌لاج
كه‌مه‌حه‌مه‌د
به بير‌ى خۆى
ده‌ينوێنێ
هانى ده‌دا بۆ
ئه‌وه‌ى پێشكه‌وێت
و بچێته ناو
ئاگرى
ئيرِاده‌ى
خودايى تا تێيدا
فه‌نا ده‌بێت.وه‌ك
چۆن په‌پووله‌ى
پيرۆز ده‌سووتێت.و
خۆى له بابه‌ته‌كه‌ى
خۆى (كه
خودايه) فه‌نا
بكات. محه‌مه‌د
گه‌رِايه‌وه
و سرووته‌كانى
حه‌جى دامه‌زراند.
و بۆ ته‌واوكردنى
ئيسلاميش
قيبله‌ى له
قودس گه‌رِانده‌وه
و حه‌جى خسته
ناو عومره‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌حه‌مه‌د
وه‌حده‌تى
خودايى دۆزييه‌وه
و به په‌رده‌پۆشى
هێشتييه‌وه،به
ديوارى شه‌ريعه‌تى
مانع له هه‌موو
لايه‌كه‌وه
ديواربه‌ندى
كرد.ئه‌وه
ته‌نيا وه‌خته‌كييه
و تا رۆژێك دێت
كه نوێژ و سه‌ڵه‌واتى
ئه‌ولياكان
و
قوربانيدانيان
له شوێنه‌كانييان
به شێوه‌يه‌كى
فريشته‌ييانه
ده‌رباز ده‌بێت
و بوێرانه
ده‌چنه ناو
ململانێيه‌ك
له‌گه‌ڵ ره‌حماندا
تا له كۆتاييدا
ئيسلام به كۆبوونه‌وه‌يه‌كى
ته‌واوى مرۆڤايه‌تى
كۆتايى دێت
كه له
گوناهه‌كانى
خۆش بووه.ئبليسيش
به‌و وه‌ستانه‌ى
له‌سه‌ره‌وه
باسمان كرد
گوناهه‌كانى
خه‌ڵكى ده‌وروژێنێ،
مه‌حه‌مه‌ديش
به وه‌ستانه‌كه‌ى
سعاتى حسابى
دواخست كه
ئه‌مه په‌يامى
بوو و ده‌بوايه
رايگه‌ياندبايه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا
يه‌كه‌ميان
واته شه‌يتان،به
نه‌فره‌تى خۆى
كه له‌ده‌ستى
ده‌ربازنابين،هانمان
ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى
ته‌جاوزى ئه‌و
كۆسپانه
بكه‌ين، كۆسپه‌كانى
گه‌وره‌ترين
كه‌وتنه‌خوار.تا
عه‌شق
ببينينه‌وه،دووه‌ميشيان
واته مه‌حه‌مه‌د
به
تاخيركردنى
كات يان
سعات، حسابى
ئه‌وه‌ى
كردووه له
زه‌مه‌نێكدا
ئه‌و ئه‌وليايانه
دروست ببن كه
چاوه‌رِێ ده‌كرێن
ته‌جاوزى ئه‌و
سنووره بكه‌ن
كه ئه‌و لێى
وه‌ستا و پێشى
بكه‌ون.به‌م
شێوه‌يه هه‌ردووكيان
شه‌يتان و مه‌حه‌مه‌د
يه‌ك ده‌نگن
له سرووشتێكى
بێگه‌رد له‌و
كۆسپه‌يه‌وه(عتبة) دێت
كه روحى
خودايى له‌سه‌رى
ده‌سورِێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى
پاڵ به ئه‌وليائه‌كانييه‌وه
يان روحه
پيرۆزه‌كانييه‌وه
بنێت بۆ ئه‌وه‌ى
له خۆشه‌ويستييه‌كى
ده‌ره‌وه‌ى
سرووشتيدا بۆ
ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ
واحيدول ئه‌حه‌د
،خوادا، يه‌كبگرن.
له
ساڵانى (306-308)
بزافێكى
سياسى نوێ له
به‌غدا
دروست بوو. وه‌زاره‌تێكى
سونى
ئيئتيلافى
دامه‌زرا،كه
تيايدا حامد
له پاڵ ئيبن
عيسا هاته
ناو وه‌زاره‌ته‌كه،
ململانێى نێوان
ئيبن عيسا و
حامد له ساڵى
(308 كۆچى) له سه‌ر
سياسه‌تى
دارايى ته‌قييه‌وه،يه‌كه‌مجار
ئيبن عيسا
توانى دۆكيۆمێنتێكى
ئامارى له‌سه‌ر
سه‌رچاوه‌كانى
بودجه‌ى
ئيمپراتۆرييه‌ت
پێشكه‌ش
بكات و سه‌ربكه‌وێت.
به‌ڵام حامد
توانى زوو خه‌ليفه
ده‌ست غهڵه‌ت
بدات به ته‌خميناته‌كانى
سه‌باره‌ت
به يه‌ده‌گى
گه‌نمى مۆنۆپۆليزه‌كراو.ئيبن
عيسا ويستى
زوو وه‌ڵامى
بداته‌وه
هه‌وڵيدا
بزووتنه‌وه‌يه‌كى
ميللى دژى (گرێبه‌ستى
برسييه‌تى)
به‌رپاببێت
و لێگه‌رِا
حه‌نبه‌لييه‌كان
بجوڵێنه‌وه.سه‌نديكاى
پيشه‌گه‌ره
بچووكه‌كان
له به‌غدا و
به‌سرا و مه‌كه
و موسڵ هێرِشى
كۆگانى گه‌نميان
كرد و
زيندانه‌كيشييان
شكاندن،(حه‌لاج
هه‌ڵنايه‌ت).
حامد ده‌چێته
واست، به‌ڵام
دواى چه‌ند
هه‌فته‌يه‌ك
له‌گه‌ڵ
هاتنه‌وه‌ى
موئنيس ميرى
سوپا، گه‌رِايه‌وه
به‌غدا.
موئنيس تازه
له شه‌رِى
پاراستنى
ئيمپراتۆرييه‌ت
له مسر له
شه‌رِى له‌گه‌ڵ
فاتمييه‌كان
گه‌رِابۆوه.بۆ
ئه‌وه‌ى به‌رگرى
له عه‌باسييه‌كان
له ئێران
بكات دژى ده‌يله‌مييه‌كان
كه له‌رۆژههڵاته‌وه
هه‌رێمه‌كانييان
به‌ش به‌ش
كردبوون و
هاتبوونه
ناو ره‌ى،
ميرى ده‌يله‌مييه‌كانى
ئه‌شكه‌فه‌رِ
كه ناوى
(ليلى)بوو
دواى نه‌يشاپور
ره‌ى كه‌وته
ده‌ست. به هۆى
خيانه‌تى ئه‌لوالى
ئه‌خ سه‌علوك
بوو. يارمه‌تيده‌رى
پێشووى
موئنيس،كه
به‌رده‌وام
له لايه‌ن
نه‌سر و ئيبن
عيساوه پارێزراو
بوو. حامد بۆ
موئنيسى پێشنيار
كرد كه ئه‌خ
سه‌علوك له‌ناو
ببات. كه ئه‌مه‌ى
دوايى ميرێكى
سامانى بوو. بۆيه
پێويست بوو
سه‌ره‌تا خۆيان
له ئه‌لبه‌لعه‌مى
بگرن چونكه
وه‌زير بوو و سامانى
بوو، يه‌كێك
بوو له
شافعييه‌كانى
ياوه‌رانى
حه‌لاج،(ساڵى
309 كۆچى حه‌لاجى
نه‌دانه ده‌ست).
له
ساڵى (309 كۆچى)
سه‌رى له‌يلى
په‌رِێنرا و
له‌هه‌مان
كاتدا كه ره‌تى
كرده‌وه حه‌لاجييه‌كان
راده‌ست
بكات.
ئه‌م
گۆرِانه
سسياسيه پێويستى
به‌وه بوو
له باج سه‌ندندا
توند بن و
زيادى بكه‌ن.
خه‌ليفه‌ش
به‌مه رازى
نه‌ده‌بوو
ئه‌گه‌ر
هاتباو
متمانه‌ى به
ئيبن عيسا و
نه‌سرول
قشورى نه‌مابايه.
بۆيه
حامد بۆ ئه‌وه‌ى
هه‌دووكيان
له‌ناو ببات
و ئامانجه‌كانى
بهێنێته
دى، برِيارى
دا مه‌سه‌له‌ى
حه‌لاج
(ئيستيئناف) پێداچوونه‌وه‌ى
تێدا بكاته‌وه،
له‌مه‌شياندا
بۆ هۆى كه‌سێكى
ديكه‌وه كه
ئه‌بوبه‌كر
بن موجاهيد
بوو سه‌ركه‌وتووبوو.
كه ئمه‌ى
دوايى شێخێك
بوو قسه‌ى وه‌رده‌گيرا
و براده‌رى سۆفييه‌كان
بوو وه‌ك
سالم و شبلى
به‌ڵام نه‌يارى
حه‌لاج بوو. بۆيه
نه‌يانهێشت
ئيبن عيسا ته‌ماشاى
مه‌سه‌له‌ى
حه‌لاج
بكات، و نه‌يانهێشت
نه‌سريش
پاسه‌وانى
بكات. مه‌سه‌له‌كه
هه‌مووى
راده‌ستى
حامد كرا.
حه‌نبه‌لييه‌كان
ده‌ستييان
به خۆنيشاندان
كرد دژى حاد،
هه‌م دژى
سياسه‌ته
داراييه‌كانى
و هه‌م بۆ
رزگاركردنى
حه‌لاج.كه
ئه‌مه‌ش به
هاندانى
ئيبن عه‌تا
بوو كه يه‌كێك
بوو له حه‌نبه‌لييه‌كان
و پشتگيانى
حه‌لاج. كاتێكيش
ئيبن عيسا و
ته‌به‌رِى
ره‌تيان
كرده‌وه په‌نا
ببه‌نه به‌ر
ياخيبوون و
فتنه، حه‌نبه‌لييه‌كان
لێى هه‌ڵگه‌رِانه‌وه
و هێرِشى سه‌ر
ماڵه‌كه‌يان
كرد ئابڵوقه‌يان
دا.
حامد
له‌و شه‌رِه‌دا
سه‌ركه‌وت،توانى
ئيبن عه‌تا
بداته
دادگه و
بيكوژێت. به
رێكه‌وتنيش
له‌گه‌ڵ
قازى ماليكى
ئه‌بى عومه‌ر
ئه‌لحه‌مادى
كه
ناسراوبوو
به
پانكردنه‌وه‌ى
بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى
سه‌رده‌مه‌كه‌ى
حامد زانى رێگه
هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى
شانۆيه‌ك
دروست بكات بۆ
ئيدانه‌كردنى
حه‌لاج. ئه‌مه‌ش
به
وروژاندنى مه‌زهه‌بى
حه‌لاج سه‌باره‌ت
به حه‌ج
كردن و هاوشێوه‌بوونى
له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بى
قه‌رمه‌تييه
ماريقه‌كان
و ئاره‌زوويان
بۆ وێرانكردنى
كه‌عبه‌ى مه‌كى.
هه‌روه‌ها
قازييه‌كى
تريش كه حه‌نه‌فى
بوو حوسێن ئه‌شتانى
رازى بوو بۆ
ئه‌وه‌ى
ناوى بخه‌نه
ئه‌م كاره‌وه.
له
(19 ژى القعده 309
كۆچى) قازى ئه‌بو
عومه‌ر به
(حه‌ڵاڵ خوێن)
حوكمى دا،
شافعييه‌كان
نه‌هاتبونه
دانيشتنه‌كه،
عه‌بدوڵا بن
مه‌كرِه‌م
سه‌رۆكى
شايه‌ده‌كان،
توانى له
دانيشتنه‌كه‌دا،
له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
توندى (ئيبن
به‌هلول و شه‌وافيعه‌كان)
، ، ژماره‌يه‌كى
زۆر له شايه‌دان
كۆبكاته‌وه(هه‌شتاو
چوار كه‌س له‌گه‌ڵ
فه‌قيه و خوێنه‌ران)
بۆ ئه‌وه‌ى
له‌سه‌ر چه‌كى
ئيعدامى حه‌لاج
ئيمزا بكه‌ن
كه له لايه‌ن
ئه‌بو عومه‌ر
پێشكه‌ش
كرابوو.به‌م
كاره‌ش عه‌بدوڵاى
بن موكه‌رِه‌م
پۆستى قازى
فه‌خرى له
مسر پێده‌ده‌رێت
وه‌ك موكافه‌ئه‌يه‌ك.
له
(20-21 ژى القعده)
دايكى خه‌ليفه
و نه‌سر له
لاى خه‌ليفه
هه‌وڵ ده‌ده‌ن
بۆ ئه‌وه‌ى
حوكمه‌كه
بگۆرِن.لێره‌دا
حامد ئاماژه
به خه‌ليفه
ده‌دات كه شۆرِشێكى
كۆمه‌ڵايه‌تى
حه‌لاجى سه‌رهه‌ڵده‌دات،و
له‌گه‌ڵ
ميرى سوپا
موئنيس رێك
ده‌كه‌وێ له‌سه‌ر
له‌ناوبردنى
نه‌سر و حه‌لاج
و ئه‌خ سه‌علوك.
له
(22ژى القعده)
له‌كاتى ده‌رچوونييان
له ئاهه‌نگێكى
گه‌وره‌ى خه‌ليفه
كه بۆ هه‌ڤاڵانى
له‌سه شه‌رِه‌فى
موئنيس و نه‌سر
رێكيخستبوو.موقته‌ده‌ر
برِيارى
ئيعدامى حه‌لاج
ئيمزا ده‌كات.لێبوردنيش
بۆ مير يوسف
بن ئه‌بى ئه‌لساج
ده‌رده‌كات
و ده‌يكاته
والى ره‌ى له
جێى ئه‌خ سه‌علوكى
له‌كارلادراو.
له
(23 ژى القعده)بوقه‌كان
لێده‌درێن و
رايده‌گه‌يه‌نن
كه وه‌زير
ئاماده‌كارى
ده‌كا بۆ
ئيعدام
كردنى حه‌لاج،
حه‌لاج اده‌ستى
سه‌رۆكى پۆليس
ئيبن عه‌بدولسه‌مه‌د
ده‌كه‌ن، پۆليس
هه‌موو
ئاماده‌باشييه‌ك
وه‌رده‌گرن
بۆ ئه‌وه‌ى
كوشتنى حه‌لاج
نه‌بێته هۆى
شۆرِش. له ئێواه‌كه‌ى
حه‌لاج له
زيندانه‌كه‌يدا
خۆى هان ده‌دات
بۆ شه‌هيدبوون
پێشنيارى
ژيانه‌وه‌ى
خۆيشى ده‌كات.
له
رۆژى 24 دا له
به‌رده‌رگه‌ى
خوراسان به
ئاماده‌بوونى
پۆليس و خه‌ڵكێكى
زۆر حه‌لاج ده‌هێنن
و هه‌زار
قامچى لێدده‌ن
ده‌ست و قاچه‌كانى
ده‌برِن و هێشتاش
زيندووه و
له‌خاچى ده‌ده‌ن.
يار و نه‌يارانى
قسه‌ى له‌گه‌ڵ
ده‌كه‌ن له‌سه‌ر
خاچدا ، هه‌ندێ
له شۆرِشگێرِه‌كان
كۆمه‌ڵێ
دوكان ده‌سووتێنن.(سه‌رپه‌رِاندنى)
لێدانى ره‌حمه‌ته‌كه‌ى
دوا ده‌خه‌ن
بۆ رۆژى
دواتر.بۆ ئه‌وه‌ى
وه‌زير
بتوانێت
حوكمه‌كه
بخوێنێته‌وه.بۆ
ئه‌وه‌ى
حامد رازى
بوونى ته‌واوى
خه‌ليفه وه‌ربگرێت
پێى ده‌ڵێت
(ئه‌گه‌ر شتێكت
به‌سه‌رهات
بمكوژه) زۆ گێرِانه‌وه‌ى
سه‌ير له‌و
شه‌وه‌دا
رووده‌ده‌ن،
بۆيه
حامديش بۆ ئه‌وه‌ى
به‌رپرسيارى
خۆى و خه‌ليفه
وه‌لابنێت
برِيار ده‌دات
نوێنه‌رانى
ئوممه‌ى
ئيسلامى .
شايه‌ده‌كانى
ده‌وى ئيبن
مه‌كرِه‌م
به ده‌نگى
به‌رز هاوار
بكه‌ن:
(بيكوژه،
كوشتنى چاكه‌يه
بۆ موسڵمانان
و خوێنى له
ملمان) سه‌رى
ده‌په‌رِێنن.
نه‌وت به له‌شى
داده‌كه‌ن و
ده‌يسووتێنن.
مشكييه‌كه‌ى
هه‌ڵده‌گرن
و ده‌يهاوێنه
دجله‌وه.