هه‌ڵسه‌نگاندن
و روانينم بۆ به‌شى ده‌روونى
ديار مه‌لا گچكه شه‌قڵاوه‌ى/ به‌شى ده‌روونى
گومانى تێدانيه به‌شى ده‌روونى هه‌روه‌كو به‌شه‌كانى
تر‌ى نه‌خۆشخانه‌يه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌ين هيچ
جياوازيك به‌دى ناكه‌م له نيوان به‌شه‌كانى نه‌خۆشخانه به‌ڵام
هه‌ر يه‌ك له‌و به‌شانه به شێوه‌يه‌ك و شێوازێك چاره‌سه‌رى
نه‌خۆش ده‌كرێت.
دياره به‌شى ده‌روونى له ئه‌نجامى كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و كه‌م و
كورى و ئارێشه له بوارى جيا جيايه‌كانى كارگێرى و زانستى
و نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان كه بۆته هۆى سيستى و لاوازى و
فه‌رامۆش كردنى به‌شى ده‌روونى و بايه‌غ نه دانيان به تووشبوانى
به نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان. لاى هه‌موومان ئاشكرايه
چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش و خزمه‌ت كردنى له سيسته‌مى تازه‌ى وڵاتانى
پێشه‌كوتووى ئه‌وروپاو ئه‌مريكا له سه‌ر بناغه‌ى(گروپه)ه.
دياره هيچ لايه‌نێك له نيو ستافى يه‌كه‌ى ده‌روونى ناتوانێت
به‌بێ
ئه‌وانى تر خزمه‌ت و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان بكات.
واته ئه‌گه‌ر له رِووانگه‌ى زانيستيانه‌وه برِوانيه ئه‌م
بابه‌ت له به‌شى ده‌روونى كه‌سايه‌تى (پزيشكى ده‌روون په‌رستيارى
ده‌روونى و توێژه‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و پسپۆرى سايكۆلۆژى).
ده‌بێت وه‌ك تيم كار
بكه‌ن به هه‌مه‌هه‌نگى له گه‌ڵ يه‌كتر. به‌بێ به‌رامبه‌ركه‌ت
ناتوانێت خزمه‌ت و چاره‌سه‌رى تووشبوانى به نه‌خۆشى ده‌روونى
بكه‌يت). كه‌واته چاره‌سه‌ركردن و خزمه‌ت گه‌ياندن و هاوكارى
نه‌خۆش ئه‌ركى ستافى يه‌كه‌ى ده‌روونيه وه‌ك
تيم
كارى بۆ بكرێت به گوێره‌ى پسپۆرى خۆيان.
* پێم وايه ئه‌وانه‌ى له بوارى نه‌خۆشى ده‌روونيه‌كان كارده‌كه‌ن
له به‌شى ده‌روونى وه‌ك( پزيشكى ده‌روون و توێژه‌ره‌وه‌ى
كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌رستيار ده‌روونى و ده‌روون زانى (سايكولوجست)
رِۆڵى خۆيان نه بينيوه له بواره‌كانى پيشه‌ى خۆيان به تايبه‌تى
له بوارى رِۆشنبيركردنى كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به نه‌خۆشيه
ده‌روونيه‌كان, تا ئه‌وساته‌ى ئێساش(نه گۆڤار و نه
به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى و نه رِاديۆيه‌ك) نيه تايبه‌ت بێت
به ووشياركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا ياخۆد رِۆشنبيركردن و رێنمايى كردنى
كۆمه‌ڵگا به تووش نه‌بوونيان به نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان.
هه‌روه‌ها تاكو ئێستا به هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌مه‌هه‌نگيه‌يه‌ك نيه
ياخۆد پيشنيارێك نيه له نێوان پزيشكانى ده‌روونى ياخۆد
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و له گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده, زۆر
گرنگه له خوێندنگايه‌كانى كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كانى كه
پێويستى به(تووێژه‌ره‌وه) هه‌يه, له كاتێك دا كۆمه‌ڵێك خوێنكار
گرفت و كێشه‌ى ده‌روونى و نه‌خۆشى ده‌روونيان هه‌يه كه كاريگرى
هه‌يه به سه‌ر وانه‌كانيان كه ده‌بێته هۆى دواكه‌تنى خوێنكار
له خوێندنگا. ئه‌مه چگه له نه‌بوونى كۆمه‌ڵه‌يه‌ك ياخۆد
سه‌نته‌رێكى تايبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى گرفتى نه‌خۆشيه
ده‌روونيه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشيى و گرێ ده‌روونيه‌كان.
هه‌ر به هۆى ئه‌م كه‌م كورِى و پۆشاييه‌ى له نيو بواره‌كانى
نه‌خۆشيى ده‌روونيه‌كان ده‌بينين تێروانينى كۆمه‌ڵگاى ئێمه جۆره
نا رِۆشنبيريه‌كى لێ به‌دى ده‌كرێت له بواره‌كانى نه‌خۆشى
ده‌روونيه‌كان. كه‌سانێك كه بيانه‌وێ سه‌ردانى پزيشكى ده‌روون
بكه‌ن كۆمه‌ڵگا به چاوێكى نزم سه‌يرى ئه‌و كه‌سه ده‌كات, ده‌ورو
به‌رو و كۆمه‌ڵگا پێيان وايه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك سه‌ردانى لاى
پزيشكى ده‌روونى بكات به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى خۆى به(شێتى)
داده‌نێن. يان زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى
بوونه‌ته‌وه به(ترس و شه‌رمه‌وه) سه‌ردانى لاى پزيشك ده‌كات.
هه‌ر له ئه‌نجامى ئه‌م (ترس و شه‌رمه‌وه) بارى ده‌وونى ئه‌و
مرۆڤه ئاڵۆزتر و روو له خراپى ده‌جێت, يان تووشبوان به نه‌خۆشى
ده‌روونى سه‌ردانى شاره‌كانى تر‌ى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ
چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشيه‌كه‌يان . دياره ئه‌م چۆره كه‌سانه به
هۆى قسه‌و ره‌فتار و ووته ناشيرينه‌كانى كۆمه‌ڵگا سه‌فه‌رى
شاره‌كانى تر‌ى كوردستان و هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن.
* دياره لاى هه‌موومان ئاشكرايه هه‌موو كه‌سێك و كه‌سايه‌تيه‌ك
ته‌نانه‌ت له نيو هه‌موو چينێكه‌وه وه ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن
برِوانام و رِۆشنبيريشن ئاماده باشى تێدايه به تووشبوانى به
نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان جا له به‌ر هه‌ر كێشه‌و هۆيه‌ك بێت,
بۆيه هه‌روه‌كو له سه‌رتاوه ئاماژه‌م پێ كرد به پله‌ى يه‌كه‌م
پزيشكى ده‌روون رِۆڵى خۆيان نه‌بينيوه له پێشچوونى پرۆسه‌ى به
مه‌عريفه‌ت كردنى كۆمه‌ڵگا, ئه‌مه ده‌ر ئه‌نچامه‌كه‌يه‌تى
تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا كاتێك كه تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى ده‌بێت
نارِواته ياخۆد ناچێته لاى پزيشكى ده‌روون جى له نه‌خۆشخانه
ياخۆد له نۆرينگه‌ى ده‌روه‌وه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به
تايبه‌تى رِاگه‌ياندى ئه‌م وه‌زاره‌ته زۆر كه‌م ته‌رخه‌مه له
بوارى رِاگه‌ياندن به تايبه‌تى له بوارى ووشيار كردنه‌وه‌ى
كۆمه‌ڵگا و رِێنمايى كردنيان به تووش نه‌بوونيان به نه‌خۆشيه
ده‌روونيه‌كان و وه بوارێك نه‌رخسێنن بۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا كاتێك
كه هه‌ست بكه‌ن كه بارى ده‌روونيان ئاڵۆزه سه‌ردانى بزيشكى
ده‌روون بكه‌ن به‌بێ ترس و شه‌رم.
* ئه‌گه‌ر له رِوانگه‌ى فه‌لسه‌فه‌وه برِوانينه كه‌م و كورِى
به‌شى ده‌روونى وه ئه‌و فاكته‌رانه‌نه‌ى كه بۆته هۆى ئاست نزمى
راگه‌ياندن و زانستى ده‌روون و كارگێرى. ده‌كرێت بيكه‌ين به جه‌ند
خاڵێكه‌وه.
1) نه‌بوونى تووێژه‌روه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و سايكولوجست: به‌داخه‌وه
رێژه‌يه‌كى زۆر تووشبوان به نه‌خۆشى ده‌روونى پێويستيان به
(توێژه‌روه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تيه) بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز چونكه
تووێژينه‌وه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى گرنگه بۆ نه‌خۆش چاره‌سه‌رێكه, وه‌كو
ئاشكرايه هه‌موو نه‌خۆشێك پێويستى به(ده‌رمان و كاره‌با)نيه زۆر
نه‌خۆش هه‌يه پێويستى به(چاره‌سه‌رى ده‌روونى)هه‌يه, ئه‌مه
گرفتێكى گه‌وره‌ي ئه‌م به‌شه‌يه كه تاكو ئێستا چاره‌سه‌رى بۆ
نه‌كراوه. كارى (پزيشك و په‌رستار) نيه كارى تووێژينه‌وه بكات
به‌ڵكو ئه‌ركى خودى ده‌رچووانى كۆلێژى ئاداب به‌شى
كۆمه‌ڵناس و ده‌روون زانىيه. له وڵاتانى ده‌ره‌وه زۆر بايه‌خ
ئه‌ده‌ن به چاره‌سه‌رى ده‌روونى له رێگاى كه‌سايه‌تى(سايكۆلوجست
واته زانستى ده‌روون) زۆر جار نه‌خۆش به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى
سه‌ره‌تاى تووشبوونيانه به نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌ر له رێگاى
(ووتوێژ و رێنمايى و وه‌ره به‌رزكردنه‌وه‌ى نه‌خۆش و هاوكاري
كردنيان له كێشه‌كانيان) ئه‌مه خۆى له خۆي‌دا چاره‌سه‌رێكه.
* به‌پێى رِابۆرته‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانيه‌كان رِێژه‌ى
مردن و نه‌ساخيى له‌و ووڵاتانه‌ى كه په‌رستيارى تيايدا پێشكه‌وتو
ئێجگار كه‌متره له ووڵاتانه‌ى كه په‌رستيارى تياياندا پشت گوێ
خراوه. نه‌بوونى كه‌سايه‌تى (په‌رستار) بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز (نێر و
مێ) بۆشايه‌كى به‌رچاوى هه‌يه له به‌شى ده‌روونى به تايبه‌تى بۆ
توخمى مێ ساڵانه ده‌يان خوێنكار و قوتابى له زانكوى په‌رستارى و
په‌يمانگايه‌كانى كوردستان برِوانامه وه‌رده‌گرن به‌ڵام كه‌س
ئاماده‌نيه له به‌شى ده‌روونى دامه‌زرێت هۆيه‌كه‌ش تێروانينيان
بۆ به‌شى ده‌روونى تێروانينێكى هه‌ڵه‌يه. يان هۆكارێكى تر
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كارگێرى. ئه‌و په‌رستارانه‌ى كه رِۆشنبيريه‌كى
باشيان نيه له بواره‌كانى نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان له به‌شى
ده‌روونى. هۆكه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونى خوڵێكى تايبه‌تيان.
يان نه‌بوونى به‌شێك له په‌يمانگا و كۆلێژه‌كان تايبه‌ت بێت به
مه‌نهه‌جى ده‌روونى و په‌رستارى ده‌روونى, بۆيه ناكرێت بوه‌ترى
ئه‌و په‌رستارانه كه له به‌شى ده‌روونى خزمه‌ت ده‌كه‌ن بڵێن
(په‌رستارى ده‌روونى) هه‌روه‌ها گرفتێكى تر‌ى ئه‌م به‌شه كه
په‌يوه‌ندى به خودى په‌رستار و كارمه‌ندانه, كه هه‌وڵ ناده‌ن بۆ
زياتر خۆ رِۆشنبيركردن له رێگاى سه‌رچاوه‌كان.
* قه‌يرانى چاره‌سه‌ر: زانست له گۆرِانكارى و په‌ره‌پێدان دايه
ئێستا له وڵاتانى ده‌ره‌وه رِه‌چاوى نه‌خۆشيان كردووه بۆ
ئه‌وه‌ى بێزار نه‌بن له وه‌رگرتنى ده‌رمان هه‌موو رِۆژ و
ژه‌مه‌كان, دياره به شێوه‌يه‌كى كۆرس له جياتى ئه‌وه‌ى هه‌موو
ژه‌مه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رگرێت وه‌ك(حب و ده‌رزى) ژه‌مێك
وه‌رده‌گرێت له جياتى هه‌فته‌يه‌ك ياخۆد مانگێك.
* حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
زۆر كه‌م ته‌رخه‌م بووه بۆ دابين كردنى چاره‌سه‌رى تازه وه‌ك(حب
و ده‌رمان) له‌وه‌ته‌ى ئه‌م به‌شه كراوه‌ته‌وه هه‌روه‌كو خۆيه‌تى
هيچ كۆرِانكاريه‌كى لێ به‌دى ناكرێت, له بيرمان نه‌چێت كۆمه‌ڵێك
خێزان هه‌ن له‌م شاره هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و خێزانه نه‌خۆشى
ده‌روونيان هه‌يه واته وراپيه. وه جۆرى نه‌خۆشيه‌كه‌يان
درێژخايه‌نن, مانگانه ته‌نها دوو 2 جار ده‌توانن چاره‌سه‌رى
وه‌ربگرن له به‌شى رِاوێژكارى ده‌روونى, ئه‌و چاره‌سه‌ريانه كه‌م
كورِى تێدايه ياخۆد هه‌ر نيه يان ئه‌گه‌ريش هه‌بێت ته‌نها به‌شى
يه‌ك هه‌فته‌يه. نه‌خۆش ئه‌و چاره‌سه‌ريانه‌ى كه وه‌رده‌گرێت
هه‌مان چاره‌سه‌رى ساڵانه‌كانى هه‌شتايه‌كانه, وه رێژه‌ى
چاره‌سه‌ريه‌كان واته حه‌به‌كان له پێچ شه‌ش حه‌ب زياتر نابێت بۆ
هه‌موو جۆره نه‌خۆشيه‌كان وه‌ك (فصام و كابه و هيسترياو دا
الهوس) زۆر جاريش له‌و چاره‌سه‌ريانه له به‌شى ده‌روونى نيه,
بۆيه نه‌خۆش ده‌بێيت بۆ خۆى له ده‌روه چاره‌سه‌ريه‌كان بگرێت.
هه‌ندێ جاريش له به‌ر بێ ئيمكانيه‌تى مادى نه‌خۆش وازى له به
كارهێنان ده‌هێنێت. يان ده‌بينين له بازاره‌كانى ده‌روه‌ش ئه‌و
حه‌ب و چاره‌سه‌ريانه نيه. يان ئه‌گه‌ر هه‌ش بێت گرانبهايه.
بۆيه له ئه‌نجامى نه‌بوونى ده‌رمان سه‌ر له نوێ نه‌خۆشيه‌كه‌يان
هه‌ڵده‌داته‌وه. زۆربه‌ى ئه‌و حه‌بانه‌ى لێره به كارده‌هێنرێت
له وڵاتانى ده‌ره‌وه ئه‌و جۆره حه‌بانه كه‌م به كارى ده‌هێنن
چوونكه جۆرى حه‌بى تازه و باشتر هه‌يه. وه ئه‌و چاره‌سه‌ريانه
كه له بازارى ده‌روه هه‌يه حكومه‌تى هه‌رێم به تايبه‌تى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زۆر كه‌م ته‌رخه‌مه بۆ دابين كردنى ياخۆد
كرِينى ئه‌و چاره‌سه‌ريانه كه له بازار ده‌روه هه‌يه.
* يه‌كێك له‌و فاكته‌رانه كه ده‌بێته هۆى ئارامى و
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ده‌روونى مۆسقايه. مۆسيقا دامركانه‌وه‌ى
هه‌ستى مرۆڤه له كاتى هه‌ڵچوونى و ئاڵۆزبوونى ده‌روونى مرۆڤ,
مرۆڤ به گشتى نه‌خۆش به تايبه‌تى رِۆژانه پێويسته گوێ رِاگرى
مۆسيقا بێت, گوێ گرتن له ئاوازى خۆش و به جۆش مرۆڤ ناخى هه‌ست
به حه‌سانه‌وه‌ى ده‌روون ده‌كات. ئێستاكا له وڵاتانى ده‌ورى
مۆسيقا به چاره‌سه‌رێكى ده‌روونى دادنێن بۆ تووشبوانى به نه‌خۆشى
ده‌روونى ئه‌مه‌ش له ژێر رێنماى پسپۆرى مۆسيقا ژه‌ن و
مايسترۆيانه. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م چاره‌سه‌ريه له به‌شى
ده‌رووونى بايه‌خى پێ نادرێت به‌ڵكو له بنه‌رته‌وه هه‌ر بوونى
نيه.
* وه‌رزش و وه‌رشه: گرنگترين شت له به‌شى ده‌روونى هه‌بوونى
هۆڵێكى وه‌رزشيه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆش رِۆژانى ته‌نها له نيو چوار
ديوارى ژووره‌كه‌ى نه‌بێت تووشى (خه‌مۆكى و لێدانه‌و و خه‌ياڵ بێت
و هه‌ست به بێزارى بكات). يان پێويسته وه‌رشه‌يه‌كى تايبه‌ت
هه‌بێت بۆ خۆ مه‌ژغول كردنى خۆى و به‌رهه‌م هێنه‌ريش بێت بۆ
كۆمه‌ڵگا له به‌شى ده‌روونى. به‌ڵام ئه‌م خاڵه‌ش وه‌كو ته‌واوى
خاڵه‌كانى تر فه‌رامۆش كراوه هه‌ر بوونى نيه. بۆيه هيچ قسه‌يه‌ك
نيه باسى له‌سه‌ر بكه‌م.
* نه‌بوونى به دواچوون: له پاش ده‌رچوونى نه‌خۆش له به‌شى
ده‌روونى. نه‌بوونى (تيمێكى) تايبه‌ت بۆ هاوكارى كردنى نه‌خۆش و
به دواچوونى دا. گرفتى (نه‌خۆشى ده‌روون) له‌وه‌دايه پاش
ده‌رچوونى نه‌خۆش له به‌شى ده‌روونى په‌يوه‌ندى به ستافى يه‌كه‌ى
ده‌روونى نامينێ كه ده‌بێته هۆى نارێكى شێوازى وه‌رگرتنى
چاره‌سه‌ريه‌كان و فه‌رامۆش كردنى و رِێنمايه‌كانى پزيشك و
په‌ستيار, زۆر جار نه‌خۆش ژه‌مه‌كانى رِۆژانه ناخوات و ياخۆد
خه‌وى كه‌م ده‌بێته‌وه يان به پێچوانه‌وه يان كه‌سێك نيه
رێنمايى نه‌خۆش بكات بۆيه ئه‌ركى ئه‌م تيمه له پاش ده‌رچوونى
نه‌خۆش له يه‌كه‌ى ده‌روونى پێويسته هاوكارى نه‌خۆش بكات له
بكرێت له هه‌بوو بوارێكه‌وه, هه‌ر بۆيه ده‌بينين زۆربه‌ى
نه‌خۆشه‌كانى لاى خۆمان نه‌خۆشيه‌كه‌يان سه‌ر له نوێ
هه‌ڵده‌داته‌وه جارێكىتر ده‌گه‌رِێته‌وه به‌شى ده‌روونى.
له وڵاتانى پێشكه‌وتوو له به‌شى ده‌روونى ده‌يان تيم و ستاف
هه‌يه بۆ هاوكارى كردنى نه‌خۆش و چاره‌سه‌ركرنيان له هه‌موو
بواره‌كانى (ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و رۆشنبيرى).
*
به كارهێنانى
E.C.T
وه‌ك چاره‌سه‌ر: دياره به دوو شێواز چاره‌سه‌رى نه‌خۆش ده‌كرێت
له رێگاى ئامێرى كاره‌باوه 1) يون پويلر
u n polar
_ واته يه‌ك جه‌مسه‌ر له رِاستى سه‌ر ده‌درێت 2) بايى پويلر bi polar-
واته دوو جه‌مسه‌ريه له سه‌رى نه‌خۆش ده‌درێت رِاست و چه‌پ.
ئه‌و شێوازه‌ى ئێمه به كارى ده‌هێنين له به‌شى ده‌روونى(باي
پويلر) واته دوو جه‌مسه‌ريه. نه‌خۆش تووشى له بيرجوونه‌وه له
ده (10 – 20) رِۆژ تاكو بيست رِۆژ ده‌كات, هه‌روه‌ها (تووشى سه‌ر
هێشان) و (پشت هێشان) ده‌كات. ئه‌م شێوازه كاره‌بايه‌ى ئێمه كه
به كارى ده‌هێنين بۆ نه‌خۆش له دنيايدا به كارى ناهێنن. وه له
هه‌موو به‌شه‌كانى ده‌روونى دنيا ئه‌و نه‌خۆشيانه‌ى پێويستيان به
كاره‌با بێت به‌ر له‌وه‌ى كاره‌با وه‌گرێت پێويست ئه‌م
پشكه‌نينانه‌ى بۆ بكرێت وه‌ك (هێڵكارى دڵ _ پاڵه‌په‌ستۆى خوێن _
تنفس _ نبچ _ وه به‌تاڵ كردنى ميز له نيو ميزڵدان)- دڵنيا بوون
له‌وه‌ى نه‌خۆش نانى نه‌خواردبێ - له هه‌موو گرينكتر ده‌بێت
نه‌خۆش له رێگاى پسپۆرى تخديره‌وه تخدير وه‌ربكرێت- كه‌جى له
به‌شى ده‌روونى ئه‌م شتانه‌ى كه پێويسته بكرێت ناكرێت و فه‌راموش
كراوه وه شێوازێكى زۆر نارێك و نا ته‌ندروستى و نا زانستيه.
* شوێنى به‌شى ده‌روونى شوێنێكى گونجاو شياو نيه, نه‌خۆش ئه‌و
كاتانه‌ى كه هه‌ست ده‌كات بێزاره ياخۆد پێويستى به گۆرِينى شوێن
هه‌يه باخچه‌يه‌ك نيه له‌م به‌شه بۆ خۆى له نيو دانيشێت و
هه‌وايه‌كى پاك هه‌ڵمژى, بۆيه هه‌ر له ژووره‌كه‌ى خۆيه‌تى كه
له نيو چوار ديوار دايه كه لاى بۆته زيندان, يان له رووى
باڵخانه‌يه‌وه زۆر بچووكه ژوور‌و هۆڵه‌كانيش هيجى تيايه نيه,
وه هه‌موو جۆره نه‌خۆشيه‌كان تێكه‌ڵاون له ژوور‌و هۆڵه‌كان
نه‌خۆشه‌كان به يه‌كه‌وه‌ن وه‌ك نه‌خۆشى (كأبه – فصام – دا‌ء
الهوس – هێستريا). پێم وايه شێوازێكى زانستى نيه. وه كاريگه‌رى
خراپى هه‌يه بۆ سه‌ر هه‌ندێ نه‌خۆشى تر, بۆ نموونه له ژوورێك
ياخۆد له هۆلێك چه‌ندان نه‌خۆشى تيايه وه‌ك (هستريا و كابه و
فصام) هه‌ندێ نه‌خۆشمان هه‌يه بارى ده‌روونى ياخۆد نه‌خۆشيه‌كه‌ى
سووك و ئاسانه وه چاره‌سه‌ريش ئاسانه, هه‌ر له هه‌مان هۆڵ
نه‌خۆشمان هه‌يه نه‌خۆشيه‌كه‌ى گووشنده و تووندوتيژى به كار
ده‌هێنێت له دژى به‌رامبه‌ركه‌ى به تايبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى
كه نه‌خۆشيه‌كه‌ى سووك و ئاسانه. ديار تيكه‌ڵاى هه‌موو جۆرى
نه‌خۆشيه‌كان كاريگه‌رى خراپى هه‌يه بۆ هه‌ندێ نه‌خۆش و وه
شێوازێكى زانستى نيه. له وڵاتانى ده‌روه به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م
ديارده‌يه نيه, له هه‌ر هۆڵێك يه‌ك جۆرى نه‌خۆشى تيايه واته
نه‌خۆش كابه له گه‌ڵ كابه‌يه فصام له گه‌ڵ فصامه به‌م شيوه.
* خاڵێكى تر فه‌رامۆش كردنى خوڵى ئاست به‌رزكرنه‌وه بۆ پزيشكان و
نێره‌سه‌كان
له به‌شى ده‌روونى. تاكو ئێستا دوو خوڵى ئاست به‌رزكردنه‌وه‌ى بۆ
نێرسه‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه به تايبه‌تى بۆ ده‌روه‌ى وڵات بۆيه
ده‌بينين ئاستى نێرسه‌كان به گوێره‌ى پێويست نيه رِۆشنبيريه‌كى
باشيان نيه له بواره‌كان و جۆرى نه‌خۆشي ده‌روونيه‌كان هه‌ر
بۆيه ده‌بينين شيوازى مامه‌ڵه‌كردنى نێرسه‌كان له گه‌ڵ تووشبوانى
به نه‌خۆشى ده‌روونى له ئاستى پێويست نيه. له وڵاتانى ده‌روه
نێرسه‌كان پاش ده‌رچوونيان له په‌يمانگا و كۆلێژه‌كان دوو(2) ساڵى
تر ده‌خوێنن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاره‌زووى كاركردنيانه له به‌شى
ده‌روونى ئه‌و كات پێان ده‌وترێت (په‌رستارى ده‌روونى)