|
((قه‌يره‌يى كچان و كاریگه‌رى
به سه‌ر ده‌روونى))
ديار مه‌لا گچكه شه‌قڵاوه‌ى
هه‌موو مرۆڤێك به دواى خه‌ونه‌كانيه‌تى وه
گرنگرترين شت بۆ گه‌يشتن به خه‌ونه‌كان گوزراشت كردنه
له ئاره‌زووه‌كان. هه‌موو كه‌سێك له ئێمه هه‌وڵده‌دا
بۆ گۆرِينى ژيان به‌ره‌و باتشتر, به‌ڵام كێشه‌كه
ده‌مێنێته‌وه سه‌ر چۆنێتى به‌و گۆرِانكاريانه. هيچ
مرۆڤێك به تايبه‌تى توخمى مێ ناتوانێت هه‌موو حه‌زو و
پێداويسته‌كانى ده‌سته‌به‌ر بكه بێنێته دى له
بواره‌كانى ژيانيدا وه‌ك له بوارى ئابوورى و سياسى و
كۆمه‌ڵايه‌تيش دا, به‌ڵام هه‌وڵدان هه‌يه بۆ به ده‌ست
هێنانى حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان, زۆر جاريش له هه‌وڵدان
مرۆڤ شكست ده‌خوات, به‌ڵام به‌و مانايه‌ش نيه مرۆڤ
ده‌سبه‌ردارى ژيان بێت و ژيانى له‌به‌ر چاوى بێ نرخ بێت و
رِه‌شبين بێت به‌رامبه‌ر به واقيعى ژيان, پێويسته هه‌موو
مرۆڤێك واقيعانه هه‌ڵس و كه‌وت بكات له ژيانى رِۆژانه,
كچان ئه‌گه‌ر له به‌ر هه‌ر هۆيه‌ك و كێشه‌يه‌ك تووشى
نه‌خۆشى ده‌روونى بێت پێم وايه پێويست به (ترس و شه‌رم)
ناكات ئه‌گه‌ر سه‌ردانى پزيشكى پسپۆرى ده‌روون بكات بۆ
چاره‌سه‌رى خۆى. يه‌كێك له‌و دياردانه‌ى نێو كۆمه‌ڵگاى
كورد باوه ئه‌ويش مانه‌وه‌ى توخمى مێيه. به واتايه‌كى
تر مانه‌وه‌ى كچان به شوو نه‌كردنيان. به‌پێى ئاماره‌كان
و تێروانينى خۆم. پێم وايه رێژه‌ى ئافره‌تان له رێژه‌ى
پياوان زياتره. هۆكاره‌كانيش زۆرن به‌ڵام گرنگترين هۆكار
ئه‌و نه‌هامه‌تيه‌ى كه كۆمه‌ڵگاى كورد به درێژايى مێژوو
له نيو بارودخى چه‌نگدان. وايكردوه ژمارێك كچ پێكهێنان
ياخۆد ره‌خساندى ده‌رفه‌ت بۆ پێكهێنانى هاوسه‌رگيرى
بمێنته‌وه كۆمه‌لێك هۆكارى كۆمه‌ڵايه‌تيش وه‌ك داب و
نه‌ريتى دواكه‌وتوو. وه له لايه‌كى تريشه‌وه مردنى
پياوان له چاو ئافره‌تان زياتره به‌پێى ئاماركان, هه‌ر
به سروشتى خۆى زياتره.
* كچان كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى زۆره, به‌ڵام له هه‌مان
كاتدا كێشه‌كان جۆراوجۆرن هه‌ر يه‌كه‌و هۆكار و كێشه‌ى
خۆى هه‌يه هه‌ريه‌كێك له‌و كێشانه رِێگاى تايبه‌تى خۆى و
گيروگرفته‌كانى بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.* دياره ياسا و
سروشتى ژيان پێكهێنانى هاوسه‌ر مافى هه‌ردوو ره‌گه‌زه بۆ
خۆيان هه‌م بۆ به‌رده‌وام بوون ژيان. سروشت و ياساى ژيان
وايه ئه‌گه‌ر مرۆڤ كور بێت ياخود كچ كه ده‌گاته
ته‌مه‌نێك به تايبه‌تى ته‌مه‌نى گواسته‌وه ته‌مه‌نى
برياردان بۆ پێك هێنانى ژيانى هاوسه‌رى, مرۆڤ له كاتى خۆى
په‌يره‌وى ده‌كات.* ديارده‌ى مانه‌وه‌ى كچان ئه‌گه‌ر له
به‌ر هه‌ر هۆيه‌ك بێت دياره لايه‌نى نێگه‌تيڤ هه‌يه به
تايبه‌تى لاينه ده‌روونيه‌كان بۆ خودى كچان كه ده‌بێته
هۆى تووش بوونى به يه‌كێك له نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان.
مرۆرڤ به تايبه‌تى كچان پێان خۆشه هه‌موو ئاره‌زووى مادى
و كۆمه‌ڵايه‌ت و ده‌روونيه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه بێنێته‌دى
حه‌زو ئاره‌زو وويسته‌كانى. دياره ئه‌گه‌ر حه‌ز و
پێداويسته‌كانى كچان له كاتى خۆى نه‌بوو ياخۆد هه‌ر له
بنه‌ره‌ته بۆى نه‌ره‌خسه, بێگومانى بارى ده‌روونى روو
له ئاڵۆزبوون ده‌بێت. به تايبه‌تى ئه‌و كچانه‌ى كه
ماونه‌ته‌وه شوويان نه‌كردووه. تووشى (لێكدانه‌وه‌يه‌كى
قوڵ ده‌بێت هه‌ست به كه‌مسه‌رى ده‌كات له نێوان خۆى و
براده‌ران و خزم و كه‌سيان). به تايبه‌تى لايه‌نى
فه‌رامۆش كردنى ئاره‌زوو و جێژ وه‌رنه‌گرتنى لايه‌نه
سيكسيه‌كان. تووشى جۆرێك له هه‌ڵسه‌نگاندنێك له نيو خۆى
و ده‌ورو و كۆمه‌ڵگه ده‌بێت. كه ده‌بێته هۆى ئاڵۆزبوونى
ده‌روونى, هه‌روه‌ها خه‌م دايده‌گرێ و تووشى دڵ ته‌نگى و
خه‌مۆكى و بێزارى ده‌بێ.
((ئه‌و هۆكار و كێشه‌نه‌ى كه ده‌بێته مانه‌وه‌ى كچان به
شوو نه‌كردنيان))
* دياره كۆمه‌ڵێك هۆكار و ئاريشه هه‌ن
ده‌بێته هۆى شوو نه‌ركردنى كچان به‌ڵام گرنكرترين ئه‌و
هۆكارانه به هۆى نه‌دارو هه‌ژارى كورِان كه نه‌توانن
هاوسه‌رى ژيان پێك بهێنن. كه به‌دى ده‌كرێت له نێو
كۆمه‌ڵگاى كوردا كه ده‌بێته هۆى مانه‌وه‌ى رێژه‌ى زۆرى
كچان.* ياخۆد به هۆى سه‌فه‌ركردن و كۆچ كردنى كورِان بۆ
هه‌نده‌ران* يان به هۆى ئه‌و شه‌رِانه‌ى كه به درێژاى
كات كراوه له نيو كۆمه‌ڵگاى كوردستان كه بۆته هۆى
شه‌هيدكردن و كوژرانى هه‌زارانى گه‌نچ و له ده‌ست دانى
ده‌يان هه‌زاريتريش له ئه‌ندامه‌كانى له‌شيانه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێ له كچانيش له بنه‌ره‌ته‌وه خۆيان
بيرۆكه‌ى شووكردنيان نيه* له نيو هه‌ندێك له خێزان
ئه‌ندامانى ماڵه‌وه‌يان ده‌بێته رێگرى راسته‌قينه ناهێڵن
كچانيان به ئاره‌زووى خۆيان به خواستى خۆيان شوو بكه‌ن
به تايبه‌تى ئه‌و كچانه كه په‌يوه‌ندێكى پاك و
خۆشه‌ويستى و روحيانه‌يان هه‌يه له گه‌ڵ كوِران*
هۆكارێكى تر هه‌ندێك له كچان بروانامه‌دار و رۆشنبيرن
چاوه‌رێ ده‌كاو حه‌ز ده‌كات شوو بكات به كورێكى هاوشانى
خۆى و خاوه‌ن بروانامه و رۆشنبير بێت. * يان هه‌ندێك له
كچان داواكاريان زۆره له كورِان, داوه‌كارێك كه له
راده‌به‌ده‌ره كه له توانه‌ى كورِه گه‌نچه‌كان نيه*
ياخۆد نه‌بوونى ده‌رفه‌تى گونجاو بۆ يه‌كتر ناسين و نزيك
كه‌وتنه‌وه له يه‌ك.
((قه‌يره‌يى كچان و نيشانه نه‌خۆشه ده‌روونيه‌كان))
* ئه‌و كچانه‌ى كه شوويان نه‌كردووه له
كاتى خۆى رێژه‌يه‌كى زۆر هه‌ميشه له نێوان لێكدانه‌وه
هه‌ڵچوونى ده‌روونين, وه په‌نا بردنه به‌ر خه‌ون و
خه‌ياڵى ئاينده‌ى خۆيان, هه‌ميشه لايه‌نى خواردن و
نووستنى فه‌رامۆش ده‌كات تووشى جۆرێك له نائومێدى ده‌بن
هه‌ر بۆيه ده‌بينين زۆربه‌ى ئه‌و چۆره كچانه له نيو
كۆمه‌ڵ و خێزانه‌كانيان نا ته‌بان تووشى هه‌ڵچوون و ژانه
سه‌ر و ماندووبوونێكى زۆر ده‌بێت له رووى بيركردنه‌وه‌دا,
هه‌ندێك كاتێش توندووتيژى به‌كار ده‌هێنێت به‌رامبه‌رى
ده‌ورو به‌رى, ئه‌و چۆره كچانه كێشه‌ى خودى خۆيان هه‌يه
به واتايه‌كى تر شوويان نه‌كردووه. وه هه‌ميشه
رِه‌شبينن به‌رامبه‌ر به ژيان وه دووره په‌رێز ده‌بن
له كۆمه‌ڵگا و داده‌برِێت له په‌يوه‌نده‌ييه
كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان به هۆى دڵ ته‌نگيان, وه دوور نيه
تووشى يه‌كێك له نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان نه‌بێت وه‌ك
نه‌خۆشى (هێستريا) و ( خه‌مۆكى) و (شيزوفرينيا).
((
رێنمايى و چاره‌سه‌ر كردنى))
* راسته ئێستاكه ئافره‌ت وه‌كو جاران نيه
ته‌نها كاڵايه‌ك بێت به‌ڵكو ئاستى رۆشنبيريان به‌رزه و
خاوه‌ن بروانامه و كه‌سايه‌تێكى سه‌ركه‌وتوون. دياره
ئافره‌تان و كچان رِۆلێكى به‌رچاويان هه‌يه له پرۆسه‌ى
پێش چوونى گۆرانكايه‌كانى له بوارى ژياندا, دياره هيچ
جياوازيك به‌دى ناكه‌م له نيوان نێر‌و مێ. پێم وايه
پێويسته كچان ده‌بێت خوێنده‌وه‌يه‌كيان هه‌بێت بۆ
تێگه‌يشتى چه‌مكى ژيان واته بير له‌وه بكه‌نه‌وه كه
ژيان ته‌مه‌نێكى كورته. بير له‌و نه كه‌نه‌وه ته‌نها
ده‌بێت شوو بكه‌ن به كه‌سێكى وه‌كو خۆيان مه‌به‌ستم له
بروانامه‌يه به واتايه‌كى تر ئه‌گه‌ر كچێك بروانامه‌ى
كۆلێژى هه‌بوو چى تێدايه هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆشه‌ويسته‌كه‌ى
بروانامه‌ى په‌يپمانگه بێت. پێم وايه ئه‌مه گرفت نيه؟
له گه‌ڵ ئه‌وش بروانامه و دامه‌زراندن ته‌نها بۆ بژێوى
ژيان و گه‌رِانه به دواى مه‌عريفه‌ت .
* پێويسته كچان ئه‌وه‌نده قورسايى نه‌خه‌نه
سه‌ر كوره گه‌نچه‌كان وه‌كو داوه‌كارى ئۆتۆمبيڵ و ئاڵتوون
و خانوو هتد.. به‌و مانه‌يه‌ش نيه داواكاريت نه‌بێت
به‌ڵام هه‌موو كێشه‌و گرفت و داخوازيه‌ك سنوورى خۆى
هه‌يه. پێم وايه داواكارى كچان هه‌وڵدان بێت بۆ
داوه‌كارى له كورِان له ( به‌خته‌وه‌رى) و (خۆشه‌ويستى)
له ژيانى هاوسه‌ريدا.
* پێويسته كچان ئاگادارى بارى ته‌ندروستى
ده‌روونى خۆيان بن. ئه‌گه‌ر ناته‌واويه‌كت هه‌يه له
له‌شيت, هه‌ست به مه‌مسه‌رى مه‌كه‌وه بير‌ى لێ
مه‌كه‌ره‌وه هه‌رگيز بير نه‌كه‌يته‌وه كه سه‌ركه‌وتن
به ده‌ست ناهێنيت به‌ڵكو بير له سه‌ركوتن بكه‌ره‌وه,
هه‌وڵى بۆ بده به‌ڵام له رێگاى رِاست و دروست, ئه‌گه‌ر
رِێگايه‌ك سه‌رنه‌كه‌وتيت بيگۆره و رِێگايه‌كىتر تاقى
كه‌ره‌وه. هه‌ميشه باوه‌رِت وابێت كه هيچ گيروگرفتێك
نيه, ئه‌گه‌ريش هه‌ر كۆسپێك و ته‌گه‌ريه‌ك هه‌بێت باوه‌رت
هه‌بێت چاره‌سه‌رى هه‌يه. واز بێنه له‌و رِه‌فتارانه‌ى
كه كۆمه‌ڵگا پێيان ناخۆشه, هه‌وڵبده‌ن دۆستايه‌تى ياخۆد
براده‌رێكى هاوسۆز و هاو خه‌ميان هه‌بێت بۆ واڵاكردنى ناخى
ده‌روونى خۆيان. وه پێويسته له لايه‌ن كه‌س كارى كچان
ئه‌وانه‌ى ماونه‌ته‌وه شوويان نه‌كردوو هه‌ڵسوكه‌وتى
تايبه‌تيان هه‌بێت رێزيان لێ بكرێت و هاوكاريان بكرێت, وه
هه‌ستان بريندار نه‌كرێت... يان پێويسته كچان و كه‌س و
كارى كچان سه‌ردانى بزيشكى ده‌روون بكه‌ن بۆ
چاره‌سه‌ركردنى كێشه و نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان.
* دياره به‌شى ده‌روونى هه‌ر وه‌كو
به‌شه‌كانى تره. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌ين هيچ
جياوازيك به‌دى ناكه‌م له نيوان به‌شه‌كانى تر‌ى
نه‌خۆشخانه به‌ڵام هه‌ر يه‌ك له‌و به‌شانه به شێوازيك
چاره‌سه‌رى نه‌خۆش ده‌كرێت. هه‌موو كه‌سێك و كه‌سايه‌تيك
ته‌نانه‌ت له نيو هه‌موو چينێكه‌وه وه ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن
بروانام و رِۆشنبيبرى و نارِۆرشنبيريشن ئاماده‌باشى
تێدايه به تووش بوونى به يه‌كێك له نه‌خۆشيه
ده‌روونيه‌كان. پێم وايه ئه‌وانه‌ى تووشى نه‌خۆشى
ده‌روونى ده‌بن پێويست ناكات به ترس و شه‌رمه‌وه
سه‌ردانى نه‌خۆشخانه بكه‌ن بۆ لاى پزيشكى ده‌روون ياخۆد
تووێژنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى چونكه هه‌روه‌كو له
سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێ كرد به‌شى ده‌روونى و نه‌خۆشى
ده‌روون هه‌ر وه‌كو نه‌خۆشيه‌كانى تره, به‌ڵام ترس و
شه‌رم له‌وه دايه مرۆڤ كه هه‌ست ده‌كات بارى ده‌روونى
ئاڵۆزه و ناله‌باره كه پێويسته سه‌ردانى پزيشك كه بۆ
چاره‌سه‌رى خۆى نارواته ياخۆد سه‌ردانى پزيشكى ده‌روون
ناكات گومانى تێدانيه به هۆى ئه‌م شه‌رم و ترسه كه روو
به رووى بۆته‌وه رِۆژ له دواى رِۆژ بارى ده‌روونى روو
له خراپى ده‌بێت دوور نيه تووشى نه‌خۆشيه‌كى ده‌روونى
نه‌بێت.
دوا ووته‌م: پێويسته ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌تاى
توشبوونن به نه‌خۆشى ده‌روونيه‌كان خۆيان رابێنه له
سه‌ر روداوه بچوكه‌كان گوێ نه‌ده‌نه قسه‌و رِه‌فتاره و
ووته ناشيرينه‌كانى كۆمه‌ڵگا هه‌ندێ جار له ئاكامى
روداوى بچوكدا مرۆڤ به تايبه‌تى كچان تووشى هه‌ڵچوون و
نيگه‌رانى ده‌بێت, پێويسته فێرى زاڵبوون بن به‌سه‌ر
هه‌سته‌كانيان چۆك دانه‌ده‌ن بۆ واقيع, هه‌وڵبدرێ كچان
په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان فاكته‌رێكن بۆ ده‌رباز
بوون له هه‌لستكردن به ته‌نيايى و دڵه‌رِاوكى.
سه‌رچاوه:
* وتووێژكردنم له گه‌ڵ ئه‌و كچانه‌ى تووشى
نه‌خۆشى ده‌روونى بوونه‌ته‌وه
* كه‌سايه‌تى سه‌ركه‌وتوو/ جه‌لال خه‌له‌ف
ژاڵه‌يى 2004
* چاوپێكه‌وتنه‌كانى/ د. نوال السعداوى له
كه‌ناڵى( أبو ڤبي) 2003
* تكوين الشخصيه / تأليف الدكتور نوري الحافڤ
1961 مژبعه المعارف في بغداد ص 122 |